بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #1  
قدیمی 04-05-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
جدید شيرزاد حه سه ن....

ژیاننامه‌......

شيرزاد حه سه ن
شوێنی له‌ دایک بوون: هه‌ولێر گه‌ره‌کی خانه‌قا.
ساڵی له‌ دایک بوون: دیار نییه‌ چونکه‌ دایک و باوکی ناکۆک بوون له‌سه‌ر ساڵی له‌ دایک بوونی، هه‌موو جار ده‌بووه‌ شه‌ڕیان له‌ سه‌ر به‌رواری له‌ دایک بوون، یه‌کیکیان ده‌یوت که‌ (شێرۆ) له‌ دایک بوو‌ جووله‌که‌ له‌ هه‌ولێر ڕۆشتبوو، ئه‌وی دیکه‌یان به‌رپه‌رچی ده‌دایه‌وه‌ ده‌یووت نه‌خێر جوله‌که‌کان نه‌ڕۆشتبوون، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ ساڵی له‌دایک بوون ده‌کرێت 1951 بێت یان 1952.
له‌شاری ڕه‌واندز چوار ساڵی قۆناغی سه‌ره‌تایی له‌ قوتابخانه‌ی پاشای گه‌وره‌ خوێندووه‌، پاشان پۆلی شه‌شی سه‌ره‌تایی چوونه‌ته‌وه‌ هه‌ولێر له‌ قوتابخانه‌ی (ئیبن خه‌له‌کان) بووه‌، تا قۆناغی به‌ر له‌ زانکۆ خوێندنی له‌ هه‌ولێر ته‌واو کردووه‌.
پله‌ی زانستی: به‌کالۆریس له‌ زمان و ئه‌ده‌بی ئینگلیزی/ زانکۆی به‌غداد ساڵی 1974-1975 .
له‌ ئابی 1977 له‌ ئاماده‌یی پیشه‌سازی کاره‌با و ئه‌لکترۆنی سلێمانی دامه‌زراوه‌، پاشان له‌ کۆتایی ساڵی 1978 گواسترایه‌وه‌ بۆ ئاماده‌یی بازرگانی سلێمانی تێکه‌ڵ.

1. له‌ ساڵی 1994 ه‌ وه‌ تا حوزه‌یرانی 1997 له‌ ڕێکخراوی نا ده‌وڵه‌تی سه‌ر به‌ به‌ریتانیا که‌ ناوی MGA بوو کاری کرد له‌ به‌شی په‌روه‌رده‌ و ڕاگه‌یاندن بۆ ماوه‌ی 2 ساڵیش سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئاوات وهێڤی بوو که‌ ڕێکخراوه‌که‌ ده‌ریده‌کرت بۆ منداڵان و قوتابیان، ئامانجی ئاگادار کردنه‌وه‌ بوو له‌ به‌رامبه‌ر ترس و هه‌ڕه‌شه‌کانی ( مین- لوغم).

2. له‌ هاوینی 1997 به‌ بانگهێشتێکی ئه‌ده‌بی چووه‌ وڵاتی فنله‌نداو له‌ حوزه‌یرانی هه‌مان ساڵدا له‌ کۆنفرانسێکی جیهانید له‌ به‌رده‌م ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ نووسه‌رانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا موحازه‌ره‌یه‌کی ئه‌ده‌بی پێشکه‌ش کرد له‌سه‌ر ( زمان و که‌سێتی نووسه‌ر).
بۆ ده‌ مانگ وه‌ک په‌نابه‌ر له‌ شاری (تامپێری) ژیا و پاشان چیرۆکی په‌نابه‌رییه‌که‌ی به‌تاڵ کرده‌وه‌ و له‌ به‌هاری 1998 گه‌ڕایه‌وه‌ کوردستان. داوه‌ته‌ ئه‌ده‌بییه‌که‌ له‌ لایه‌ن (یانه‌ی قه‌ڵه‌می جیهانی) ییه‌وه‌ (Pen Clup) به‌ ڕێوه‌ چوو..

3. له‌ حوزه‌یرانی 1998 ه‌ وه‌ له‌ ڕێکخراوی (UNESCO) تا هاتنی ئه‌مریکا له‌ ساڵی 2003 .
کاری سه‌ره‌کی په‌یوه‌ندی به‌ هاوکاری نێوان ڕێکخراوه‌که‌ له‌ گه‌ڵ ده‌زگای په‌روه‌رده‌ی کوردستان و قۆناغی خوێندنی باڵاوه‌ هه‌بوو، ئه‌ندامی کارای پرۆگرامه‌کان بوو

4. له‌ هاوینی ساڵی 2003 تا هاوینی 2007 وه‌ک سه‌رپه‌رشتیاری پسپۆڕی کاری کرد.

5. له‌ مانگی ئه‌یلوولی 2007 تا هه‌نووکه‌ ته‌کلیف کراوه‌ به‌ ڕاپه‌ڕاندنی کاروباری ڕاگه‌یاندن و به‌ و به‌ دوادا چوونی کێشه‌و گرفته‌کانی په‌روه‌رده‌ له‌ پارێزگای سلێمانی..

6. وه‌ک چاپکردنی کتێب، خاوه‌نی چوار کۆمه‌ڵه‌ چیرۆک به‌ ناوی ( ته‌نیایی، گوڵی ڕه‌ش، گه‌ڕه‌کی داهۆڵه‌کان، پیره‌ په‌پووله‌کانی ئێواران) و دوو ڕۆمان و سێ نۆڤلێت ( پێده‌شتی کارمامزه‌ کوأراوه‌کان، ته‌می سه‌ر خسند، حه‌سار و سه‌گه‌کانی باوکم، خه‌ونی جاڵجاڵۆکه‌کان، ژنێکی منگن) و پتر له‌ بیست کتێبی وه‌رگێڕان له‌بواری شیعر، چیرۆک، ڕۆمان، شانۆگه‌ری، ده‌روونناسی، هونه‌ر، ڕاگه‌یاندن، کۆمه‌ڵناسی و سیاسه‌ت هه‌یه‌ که‌ له‌ ئینگلیزیه‌وه‌ کراوون به‌ کوردی.

7. به‌شداری ڤیستیڤاڵی هاوینه‌ی ئه‌ده‌بی (ئه‌دنبره‌ - Bookcase &nbsp بوو له‌ هاوینی 2007 له‌ سکۆتله‌ندا.

8. سه‌رباری ئه‌وه‌ی که‌له‌ بیست ساڵی رابردوودا له‌ بواری به‌رگری کردن له‌ مافی منداڵان و ژنان و په‌روه‌رده‌ و پاراستنی ژینگه‌ له‌ کۆڕو کۆبوونه‌وه‌ی زۆر به‌شدار بووه‌ له‌ ته‌ک نووسین له‌و بوارانه‌دا. سه‌رباری به‌شداریکردن له‌ کۆرس و سیمیناری په‌روه‌رده‌یی له‌ عه‌ممان، به‌ریتانیا و چین...........

هصندص لة شصعرة کاني


ته‌نیـــایى

تا چاو بڕده‌كا .. بیابانه‌
عیشقی تۆش.. چ ته‌رمێكی گرانه‌
له‌ كوێ‌ بتنێژم..
كه‌ قه‌ل و داڵیش پڕی ئاسمانه‌...؟
بێ‌ پێخۆرم..
گۆشتی نێو هه‌ناوی خۆم.. ده‌خۆم
تینوومه‌ و ..
فرمێسكی چاوانی خۆم ده‌خۆمه‌وه‌
دوا شیعری غوربه‌تی خۆم و ..
ماڵئاواییت ده‌هۆنمه‌وه‌!
كه‌سێك شك نابه‌م ..
ئه‌م ته‌رمه‌ گرانه‌م له‌گه‌ڵا هه‌ڵبگرێ‌
له‌ پرسه‌ و كۆچێكی وا گه‌وره‌دا.. دڵم رابگرێ‌
كه‌ من گریام .. ئه‌ویش بگری
كه‌ من مردم .. ئه‌ویش بمرێ‌
بیابانه‌ ..!
هه‌موو شوێنێ‌.. له‌به‌ر چاوم..
گۆڕستانه‌..!
ئاسمانی سه‌رووش .. ته‌م توومانه‌
منیش نه‌ رۆژم لێ‌ هه‌ڵدێ‌ و ..
نه‌ ئاوا ده‌بێ‌
ته‌رمه‌كه‌ت وا به‌سه‌ر شانمه‌وه‌ ..
نه‌ ده‌تنێژم .. نه‌ خۆم ده‌كوژم
نا كه‌س نایه‌ ..
كه‌س سه‌ری پڕ له‌ كه‌سه‌رم .. هه‌ڵناگرێ‌
هه‌ر خۆم ته‌نیا .. هه‌ڵیده‌گرم
كه‌س به‌ كۆچی تۆ .. نامرێ‌
هه‌ر خۆم ده‌مرم ..

1983 / سلێمانی



بــاوک

سبه‌ی ده‌مریت ..
سبه‌ی ده‌مریت و .. من و برینێك جێ‌دێڵیت
دوای خۆت .. دیوه‌خانه‌یه‌كی رووخاو ..
شاخێكی بن كۆڵا و باخێكی سووتاو ..
به‌جێدێڵیت .. !
هۆ باوكه‌ گیان ..
تۆ ده‌مریت و .. من ده‌مێنم
تۆ میراتی گه‌وره‌ی خه‌م و برسیه‌تی و ..
داڕووخانیت بۆ من .. !
دوای خۆت ..
چی له‌ خه‌نجه‌رێكی ژه‌نگدار و شكاو بكه‌م ..؟
چی له‌ ده‌م و چاوێكی سووتاو بكه‌م ..؟
ئه‌ی رووباری وشكه‌وه‌بوو ..
ئه‌ی هێلانه‌ی قه‌له‌ڕه‌ش و كونه‌په‌پوو ..!
*
تۆ ده‌مریت و منی چۆله‌كه‌ ..
بۆ ئاسمانێكی پڕ له‌ واشه‌ جێدێڵیت
تووله‌ ماسیم و ..
بۆ ده‌ریایه‌كی پڕ له‌ نه‌هه‌نگ .. به‌جێم دێڵیت !
*
سبه‌ی كه‌ ده‌مریت ..
دوژمنه‌كانت به‌ دوامدا ده‌گه‌ڕێن
كون به‌ كون
وه‌ك ئاسكێكی شه‌ل و كوێر .. راوم ده‌نێن
ده‌مگرن .. ده‌مكوژن .. ده‌مگروێنن ..!
*
ئاه .. باوكه‌ ..
تۆ چی جێ‌دێڵی ..؟
ئاسمانێكی بێ‌ خۆر و مانگ و ئه‌ستێره‌
زستانێكی بێ‌ باران
مردوویه‌كی بێ‌ كێل و ناوونیشان
جیهانێك پڕ له‌ گرێ‌ و گریان و گومان ..!
*
تۆ ده‌مریت و ..
جگه‌ له‌ – ناوزڕان – میراتگری هیچ شتێك نیم
جگه‌ له‌ قوتیله‌ و هه‌گبه‌ی سواڵكه‌ر ..
جگه‌ له‌ كڵاوی كه‌چه‌ڵا ..
میراتگری چیم ..
*
سبه‌ی ده‌مریت ..
نه‌ پاره‌ی كفن و جاو ..
نه‌ نرخی كێلێكی شكاو
من جگه‌ له‌ لاشه‌ی داڕزیوی تۆ ..
جگه‌ له‌ خه‌می هه‌ره‌ گه‌وره‌م ..
هیچ شك نابه‌م ..!
1988 - هه‌ولێر.



بە پێچـەوانەوە
خه‌ونت ده‌دی ..
حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه‌تان .. باخچه‌یه‌كی پڕ له‌ گوڵا بێ‌
كه‌چی دڕك له‌ سه‌ر دیوار و سه‌ربان و ..
هه‌ردوو برۆكانیشت ڕوان
هه‌زاره‌ها شه‌و .. تا به‌ره‌به‌یان
خه‌ونت به‌ روخساری خواوه‌ ده‌دی
كه‌چی كه‌ له‌ خه‌و هه‌ڵده‌ستای .. جێ‌ ماچی شه‌یتان
به‌سه‌ر نێوچه‌وانته‌وه‌ په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شی ده‌نوان
خه‌ونت به‌ بارانه‌وه‌ دی ..
فرمێسك باری
حه‌زت ده‌كرد ئاسمان پڕبێ‌ ..
له‌ ئه‌ستێره‌ی چاو زه‌رد و مه‌لی ره‌نگین
كه‌چی بێجگه‌ له‌ ته‌م و دووكه‌ڵا
هیچی دیكه‌ت نه‌دی ..!
خه‌ونت ده‌دی .. دڵداره‌كان به‌ ماچ یه‌كدی بشۆن
كه‌چی بینیت .. گلێنه‌ی یه‌كدی ده‌خۆن
واز له‌ خه‌ونه‌كانت بێنه‌ .. له‌ زوویێكه‌وه‌ .. ئۆهۆو .. سه‌رده‌مێكه‌
ئینجانه‌ی سه‌ر بالكۆنه‌كان ..
چیمه‌ن و باخچه‌ی ماڵه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان
له‌بری گوڵی جوان
بزمار و چه‌قۆ ده‌گرن
شاعیره‌كان ..
له‌بری قه‌ڵه‌مێكی غه‌مگین و كاغه‌زی سپی
شمشێر هه‌ڵده‌گرن ..!

سلێمانی ڕه‌شه‌مێ‌/ 1987

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 09:44 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها