كۆك و پۆشته بم ڕوت‌و ڕه‌جاڵ بم
كۆشكم ده‌قات بێ وێرانه ماڵم
ئازا و ڕزگار بم شادان و خاندان
یان زنجیر له مل له سووچی زیندان
ساغ بم جحێڵ بم بگرم گوێ سوانان
یان زار و نه‌زار له نه‌خۆشخانان
دانیشم له‌سه‌ر ته‌ختی خونكاری
یان له كۆڵانان بكه‌م هه‌ژاری
كوردم و له ڕێی كورد و كوردستان
سه‌ر له پێناوم گیان له‌سه‌ر ده‌ستان
به كوردی ده‌ژیم به كوردی ده مرم
به كوردیش ئه ده‌موڵامی قه‌برم
به كوردی دیسان زیندوو ده‌بمه‌وه
له‌و دونیاش بۆ كورد تێ هه‌ڵده چمه‌وه
هه‌ژار
زه‌مانه
زه‌مانه گوڵێكی دامێ لێی ستاندم
بۆنم پێوه نه‌كرد لێی هه‌ڵپساندم
ڕیشه‌ی جه‌رگ و دڵم بوو ئه‌و گوڵه‌ی من
فه‌له‌ك زۆر بێ وه‌فا بوو بۆ لێیستاندم
ئه‌ی گوڵه‌كه‌م وه‌ی گوڵه‌كه‌م بۆنخۆشه‌كه‌م
پاشی باڵاكه‌ی تۆ دڵ به‌كێ خۆش كه‌م
شایی و شینم تێكه‌ڵ بوو ئه‌ی گوڵی من
به‌هاره په‌ڕ په‌ڕه ژاكا گوڵی من
سه‌به‌ب كارت زه‌لیل و قوڕ به‌سه‌ر بێ
شه‌و و ڕۆژ خواردنی خوێنی جگه‌ر بێ
غه‌ریب مابووم له تارانێ بۆوات كرد
ئه‌سیر مابووم له زیندانێ بۆوات كرد
له‌به‌ر خاتری خۆشه‌ویستت بۆوات كرد
له‌به‌ر تاقه براكه‌ی خۆت بۆوات كرد
دوكتوور شیرازی
ڕێژنه
تۆ به‌ڵێنیم پێ بده تا من به‌ره‌و ژوان ببمه‌وه
بمده‌یه ماچێكی ته‌ڕ له‌و لێوه باجوان ببمه‌وه
ده‌ستی له‌رزوكم هه‌تا تێیدایه هێزی به‌ی كوشین
لێم گه‌ڕێ تاوێ له باغی سینه میوان ببمه‌وه
شه‌نگه بێری بسڕه‌وه فرمێسكی بێ شوانی ئیتر
ڕه‌نگه هێشتا له‌و چیا زۆزانه بۆ شوان ببمه‌وه
من گوڵی سه‌ر گۆڕی ئاواتی له‌مێژینه‌م به‌ڵام
ڕێژنه‌ێیكم لێ بدا پێم وایه بۆ ڕوان ببمه‌وه
شێخی سه‌نعان بۆ كچی گاور له ئیسلام وه‌رگه‌ڕا
من خه‌ریكم بۆ كچه شێخێ په‌شێوان ببمه‌وه
هێمن