بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #1  
قدیمی 02-03-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض گوڵبژێرێک له‌ هو نراوه کانی نه‌جات ئیبڕاهیم



گوڵبژێرێک له‌ هو نراوه کانی

نه‌جات ئیبڕاهیم

له‌خاک و ئاو ڕوواوین
باڕووخسارمان
له‌ڕه‌نگی سرووشت بچێ.
له‌کۆڕی زیکری گژوو گیادا
با دڵمان له‌نووری ئه‌م جیهانه‌ پاکه‌ تێربێ.
جه‌سته‌مان قه‌دی دره‌خته‌و
هه‌ناومان کڕۆکیه‌تی
ئه‌ژنۆ و په‌نجه‌کانیشمان
لق و پۆپیه‌تی.

***********
خۆشه‌ویسته‌که‌م
سته‌م له‌سه‌ر رووحم دامه‌نێ
با هێنده‌ ده‌ربڕی ئازاری ڕووح نه‌بم.
به‌ڕووم دا گرژ مه‌به‌
با دێوانه‌ ئاسا ون نه‌بم.
تۆ گوڵ و هه‌ستی من په‌پووله‌
مادام هه‌ر ورزێکه‌ با نه‌مرم.

***********
دارێکم له‌ سه‌رووی سی ساڵان
له‌ قوڵایی چاڵێک روواوم.
چیاکان به‌ری خۆریان لێ گرتووم
دۆش داماوم.
هه‌روا لق و پۆم ده‌شکێن
به‌بونی ڕه‌گه‌کانمه‌وه‌ ماوم.

***********

له‌نێو سرووشتدا هه‌ن
شه‌مشه‌مه‌ کوێره‌ن
شه‌و چه‌ره‌ به‌تاریکی ده‌که‌ن
به‌ژێر باڵی ئه‌شکه‌وتانه‌وه‌ ده‌نوسێن.
له‌ رووناکی و ترووسکه‌
له‌ عه‌شق و جوانی ده‌ترسن
هه‌میشه‌ وێک دێنه‌وه‌ و
له‌ بۆسه‌دان بۆ......،

***********
هه‌ر ئێستا
هه‌وری ئاره‌زووی به‌دکار
له‌سه‌ر ته‌ختی خه‌ونی پاشاییدا بڕمێنه‌
یاری به‌یاسای پیری مه‌که‌و
ئه‌و گۆچانه‌ی
به‌ده‌ستی له‌رزۆکت گرتووه‌ مه‌ی شکێنه‌
خۆشه‌ویستی
له‌ ڕووناکی درووستکه‌و
مه‌ستانه‌ دڵ مه‌لاوێنه‌

***********
ڕێم پێبده‌ بپه‌ڕمه‌وه‌
بگه‌م به‌چه‌می دڵت.
له‌ خه‌ون و خه‌یاڵ وازدێنم
بۆئه‌وه‌ی ده‌روون ئه‌هوه‌نبێ
هێلانه‌یه‌ک چێکه‌م له‌ ناخی دڵت.
من عه‌شقێکی شێتی ئه‌م جه‌نگه‌ڵه‌م
به‌سوێ و تامه‌زرۆی یاوه‌رت.
گه‌ڵای سه‌وزو زه‌درد هاتووم
ببم به‌ نپرینگ له‌ ده‌وری سه‌رت.
به‌ڵام ئه‌فسوس
شه‌وه‌زه‌نگ و چه‌م و کێو
بونه‌ته‌ ئاسته‌نگی ڕێم
له‌گه‌ڵ گزنگ و تینی تاو.
خۆ تنۆکه‌ی بارانیش نیم
چۆن بڕژێمه‌ سه‌رت؟؟؟؟

***********
هه‌رچه‌ند بیر ده‌که‌ینه‌وه‌و
بۆ ئاینده‌ ده‌ڕوانین نازانین زه‌مه‌ن
په‌لکێشی چ زه‌لکاوێکمان ده‌کات!
ده‌روون هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو
به‌ره‌و وه‌رزێکی مه‌جنونی ده‌چێ
وێڵی تروسکه‌ی هیواین
که‌خۆر بۆمان ده‌رکه‌وێ
به‌ڵام ئه‌فسوس
ڕوناکی به‌دڵماندا ناچێ
له‌نێو هه‌رێمی سه‌ر به‌ستی ته‌مه‌ن
خه‌یاڵ بۆ چه‌ند سه‌ده‌یه‌ک ده‌ڕوانێ
وه‌لێ ژه‌هراوی ده‌بێ
زۆر جار له‌سه‌ر ترۆپکی بێئومێدی ئه‌تلێینه‌وه‌
گوێ بیستی زه‌نگی ڕووح ده‌بین
په‌ی به‌دۆڕان نابه‌ین
که‌چی به‌خۆمان ناڵێین شێت!!
که‌ڕاستیش له‌نێو گێلیدابێ
باوه‌ڕکردنی مه‌حاڵه‌
که‌وابێ هه‌ر به‌گه‌لحۆیی ده‌مرین!!!!!

**********
له‌سه‌ر هه‌ساره‌که‌مان دۆڕاین
له‌گه‌ڵ سروشت ده‌پێچرێی نه‌وه‌
به‌خۆمان ژیان ده‌کوژین.
هه‌ڵگری به‌یداغی هیوای زۆرین
بۆ به‌رزه‌ فڕی به‌ڵام کوێرانه‌یه‌.
گوێمان له‌بیستن تێرنابێ
مه‌گه‌ر که‌ڕبێ
زمان له‌ دوان کپ نابێ
مه‌گه‌ر لاڵبێ
وابه‌سته‌ی ئاره‌زووین هه‌موو کاتێ!!!

*********
کێ ده‌ڵێ به‌ختی سپی هه‌یه‌
هه‌تا حه‌زی سپی و
گوڵی سپی و
هه‌ستی سپیم
خه‌می ڕه‌ش ڕاماڵی.
هه‌تا کاڵای سپی بکه‌م به‌به‌رماو
به‌باڵی مه‌لی سپی بفڕم
بۆ سه‌ر هه‌وری سپی.
که‌ته‌مه‌ن به‌ڕه‌ش بینی ئاوابێ
بۆ هه‌ر کاڵای ڕه‌ش و
خه‌یاڵ و خه‌ونی ڕه‌ش ببینم؟!!!!

************
زه‌ مه‌نێک بوو کازیوه‌
فرمێسکی بۆ خۆر ده‌ڕشت
به‌ونیازه‌ی تیشکه‌کانی
به‌سه‌ر باڵای ته‌پۆڵکه‌داده‌رکه‌وێ.
که‌چی سه‌یره‌
سۆزه‌که‌ی به‌ره‌و پیری و
رۆژگاریش وه‌ک هه‌وره‌ تریشقه‌
به‌دیاره‌وه‌ی
خێرا دێت و تێده‌په‌ڕێ.
ئێمه‌ش له‌و نێوانه‌
سه‌رسام بونێک ڕێن پێده‌گرێ و
بزه‌ خرۆشرێنه‌ره‌‌کان لێن ده‌تۆرێن.
خه‌مه‌کانی بێسنووریش
دێنه‌ سه‌رپێ و
به‌دوای نائومێدبونماندا ده‌گه‌ڕێن.

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 04:05 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها