زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
02-27-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هۆکارەکانی توشبون بە (زەردوی) وە دەرمانی سروشتی
هۆکارەکانی توشبون بە (زەردوی) وە دەرمانی سروشتی
زەردوی نەخۆشیەکی تایبەتە پێوەندی بە تەمەنەوە نیە
هۆکارەکانی توشبون بەنەخۆشی زەردوی ٣ هۆکار
١-بەهۆی گیرانی رێرەوی تورەکەی زراو بۆ ناو ریخۆلەی دوانزە گرێ
٢-زۆر تێکشکانی خرۆکە سورەکانی خوێن
٣-دەرئەنجامی شیبونەوەی خانەکانی جگەر
ئەم مادانە پێویستە بەکار بێ بۆ توشبو بە زەردوی
١-ئاوی پونگە
٢-پرژەی گەنمەشامی بەچا
٣-مرەبای هەنجیر
٤-شەربەتی شلک و هەرمێ
٥-شیرینی میوە
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
03-09-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ماسی وسود و گرنگی ئه و
ماسی وسود و گرنگی ئه و
لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى سویدى ئاشكراى كرد خواردنى ماسى به‌شێوه‌یه‌كى ڕێك و پێك توانایی زیره‌كى له‌ڵایه‌ن هه‌رزه‌كارانه‌وه به‌رزده‌كاته‌وه .
لێكۆلینه‌وه‌كه ڕایگه‌یاند ئه‌و كه‌سانه‌ى له ته‌مه‌نى 15 ساڵیدان و به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه هه‌فتانه یه‌ك جار ماسی ده‌خۆن ، ئه‌وا كاتێك ته‌مه‌نیان ده‌گاته 18 ساڵی توانایی ناسینه‌وه‌و زیره‌كیان زۆر به‌هێز ده‌بێت ، له‌چاو ئه‌وانه‌ى ماسی ناخۆن .
هه‌روه‌ها لێكۆلینه‌وه‌كه ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ژه‌مێكى خواردنى ماسی ڕێژه‌ى زیره‌كى قسه‌كردن و دووباره‌كردنه‌وه‌ى وتهكان به ڕێژه‌ى 6% به‌رز ده‌كاته‌وه .
پرۆفیسۆر كه‌خیل تورین له ئه‌كادیمیاى ساهلگرینسكاى زانكۆى گۆتنبرگ له سوید ده‌لێت" په‌یوه‌ندیه‌كى ئاشكرا له نێوان خواردنى ماسی و به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى زیره‌كى له‌ڵایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه هه‌یه ، كه به‌ڵایه‌نى كه‌مه‌وه هه‌فتانه یه‌ك جار ماسی ده‌خۆن .
توێژه‌ران له كۆتایی لێكۆلینه‌وه‌كه‌یاند ڕایانگه‌یاند ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ى له نێوان خواردنى ماسی و چاڵاك كردنى توانى ناسینه‌وه‌دا هه‌یه به‌ته‌واوه‌تى زانراوه نییه ، به‌لام بۆچونه‌كان واى بۆ ده‌چن كه سوودو گرنگى ماسی به‌هۆی ئه‌و ترشه چه‌وریه‌یه كه له ماسیدا هه‌یه ..
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-10-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خواردنه‌وه‌ی قاوه نه‌خۆشی درێژخایه‌نی لێناكه‌وێته‌وه
خواردنه‌وه‌ی قاوه نه‌خۆشی درێژخایه‌نی لێناكه‌وێته‌وه
هه‌رچه‌نده پێشتر له ناوه‌نده زانستیه‌كاندا باس له‌وه ده‌كرا كه خواردنه‌وه‌ی قاوه ده‌بێته‌هۆی تووشبوون به نه‌خۆشی درێژخایه‌ن، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی نوێ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی به‌درۆخسته‌وه و جه‌ختیكرده‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك نییه له‌نێوان خواردنه‌وه‌ی قاوه و توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و شێرپه‌نجه.
ئانا فلوجل، سه‌رپه‌رشتیاری لێكۆڵینه‌وه‌كه له په‌یمانگای ئه‌ڵمانی بۆ خۆراكی مرۆیی له (بۆستدام ریبریك)، له‌و باره‌یه‌وه ڕوونیده‌كاته‌وه كه زانیاری‌یان له‌سه‌ر نه‌ریته‌كانی خواردنه‌وه‌ی قاوه و باری ته‌ندروستی زیاتر له 42 هه‌زار ئه‌ڵمانی كۆكردۆته‌وه و كه‌س له‌و خۆبه‌خشانه پێشتر نه‌خۆشی درێژخایه‌نی نه‌بووه، لێكۆڵه‌ران بۆ ماوه‌ی 9 ساڵ چاودێری باری ته‌ندروستی بهشداربووهكانیان كردووه و له‌ئاكامدا ده‌ركه‌وتووه هیچ مه‌ترسییه‌كی زیاتر له‌سه‌ر تووشبوونی به‌شداربووه‌كان به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی دڵ و ده‌ماغ و شێرپه‌نجه و نه‌خۆشیه ده‌مارییه‌كان و شه‌كره تۆمارنه‌كراوه.
زاناكان بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه‌ی قاوه ده‌خۆنه‌وه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی قاوه ناخۆنه‌وه، به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 23 كه‌متر تووشی جۆری دووه‌م له نه‌خۆشی شه‌كره ده‌بن.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-13-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شۆکۆلاتی ڕه‌ش و سوده‌کانی
شۆکۆلاتی ڕه‌ش و سوده‌کانی
توێژینه‌وه‌یه‌ک ئاماژه به‌وه ده‌کا که شۆکۆلاتی ڕه‌ش ئه‌بێته هۆی دابه‌زینی زه‌خت و که‌م کردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توش بوون به‌قه‌ڵه‌وی. توێژه‌ران ئه‌وه‌یان ده‌رخستوه، که ڕۆژانه که‌مێک له خواردنی شۆکۆلاتی ڕه‌ش که ماده‌ی که‌کاو زۆر تێدا بێت، ئه‌بێته هۆی دوورخستنه‌وه له نه‌خۆشی شه‌کره. سه‌رپشتیاری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه د. گوین کنیدی ئه‌وه‌شی ڕون کرده‌وه که شۆکۆلاتی ڕه‌ش ئه‌بێته پارێزگاری کردن له ئه‌نسۆلین و ڕێکخستنی چه‌وری له خوێن. هه‌ره‌ها ئه‌م پزیشکه ئاماژه‌ی به‌وه داوه که شۆکۆلاتی ڕه‌ش ئه‌بێته هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توش بوون به نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و شێرپه‌نجه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-29-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شێرپه‌نجه‌ى مه‌مک
شێرپه‌نجه‌ى مه‌مک
ئاماده‌کار: دیمه‌ن عوسمان
شێرپه‌نجه‌ى مه‌مک:
بریتییه له نه‌خۆشییه‌کى مه‌ترسیدار، که به‌پله‌ى دووه‌م دێت له‌نێوان نه‌خۆشییه بڵاوه خراپه‌کاندا له‌دواى شێرپه‌نجه‌ى سییه‌کان که تووشى ژنان ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى حاڵه‌ته‌کانى ئه‌م نه‌خۆشییه له ره‌گه‌زى مێینه‌ن، به‌ڵام پیاوانیش هه‌ن تووشى ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بن و به دروستبوونێکى هه‌ر کۆمه‌ڵه خانه‌یه‌ک، یان گرێکان به‌شێوه‌یه‌کى ناسروشتى له مه‌مکه‌کاندا، ناوى لوویان به‌سه‌ردا ده‌بڕێت.
هۆکاره‌کانى:
ته‌مه‌نى زۆر که‌سى پیر ئه‌گه‌ر له‌خێزانه‌که‌دا کهسیتر توش بووبیت ده‌یگوازیته‌وه، یاخود که‌سێک پێشتر توشى شێرپه‌نجه‌ى تر بووبیت وه ئه‌و که‌سانه‌ش ته‌مه‌نیان سه‌روو (56) ساڵانه زیاتر ئه‌گه‌ری توش بوونیان به‌م نه‌خۆشیه هه‌یه.
نیشانه‌کانى:
بوونى گرێیه‌ک، که له مه‌مکدا ناجوڵێت کاتێک به‌په‌نجه‌کانت په‌ستانى ده‌خه‌یته سه‌ر ئاوسان و گرێبوون له‌ژێر بنباخه‌ڵدا، وه به‌ده‌ورى ملدا، یاخودله‌سه‌روو مه‌مکد، گۆڕ‌انى ره‌نگ، یان شێوه‌ى گۆى مه‌مک، یان ناوچه‌ى ده‌ورى گۆى مه‌مک گه‌وره‌بوونى ناسروشتیى له قه‌باره‌ى یه‌کێک له مه‌مکه‌کاندا، یان جیاوازیى دیارى شێوه‌ى نێوان مه‌مکه‌کان، ئاوسان، یان گرێبوونى به‌شى سه‌ره‌وه‌ى باڵ، یان بوونى ئازار، یان سووربوونه‌وه‌ى پێسته‌کان، دابه‌زینى یه‌کێک له‌مه‌مکه‌کان به‌شێوه‌یه‌کى ناهه‌میشه‌یى له‌چاو مه‌مکه‌که‌ى تردا، گۆڕ‌انى ره‌نگ و تێکچونى شێوه‌ى پێست و ئاوڕێزى ناڕوون، یان خوێناوى له‌گۆى مه‌مکدا.
چاره‌سه‌رکردن:
ده‌بێت نه‌شته‌رگه‌ریى بکریت، چاره‌سه‌ر به تیشک، چاره‌سه‌رکردنى ده‌رمانیى ده‌گرێته‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له‌م چاره‌سه‌رکردنانه‌دا ئاره‌زووی خۆراکت که‌مبێته‌وه، هه‌ر بۆیه خۆراکى باش به هۆکارێکى گرنگ داده‌نرێت و یاریده‌ده‌رى جه‌سته‌ت ده‌بێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌وکردنه‌کان و به‌رگریکاره لاوه‌کییه‌کانى چاره‌سه‌ره جیاوازه‌کان، هه‌روه‌ها هه‌ستى به‌هێزت پێده‌به‌خشێت، پێویسته ئه‌و توشبووه ئاسووده بێت بۆ ئه‌و چاره‌سه‌رى پزیشکیه‌ی بۆى دیارى کردوى ده‌بێت ده‌رونت ئارام بێت، له‌وانه‌یه وا پێویست بکات، هه‌ندێک راهێنان جێبه‌جێ بکه‌یت له‌دواى هه‌ندێک جۆرى نه‌شته‌رگه‌رییه‌کان، به مه‌به‌ستى پارێزگاریکردن له‌تواناى جوڵاندن و تواناى جه‌سته‌ت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌و راهێنانه ده‌بنه هۆکارى که‌مکردنه‌وه‌ى ئازار و گرژبوونى ماسولکه‌کان.
به‌گوێره‌ى ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ى پێشووتر بۆت به‌کارهێنراون، پێویسته پشکنینى مانگانه‌ى خۆت بکه‌یت، شه‌ش مانگ جارێک وێنه‌ى تیشکى مه‌مکه‌کانت بگریت، هه‌روه‌ها پشکنینه‌کانى خوێن بکه‌یت بۆ چاودێریکردنى پێشکه‌وتنى حاڵه‌ته‌که‌ت.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-29-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به‌ردی گورچیله ...
به‌ردی گورچیله ...
د. عیزه‌دین خالید
به‌ردی گورچیله:
بریتیه له کۆبوونه‌وه‌ی خوێی زیاده و پڕۆتین و زیاده‌ی هه‌ندێک ماده‌ی تر که ده‌بێته هۆی دروستبوونی به‌ردی گورچیله، به‌ڵام تا ئێستا نه‌سه‌لمێنراوه که کۆبوونه‌وه‌ی ره‌مڵی گورچیله ده‌بێته هۆی دروستبوونی به‌رد.
نیشانه‌کانی:
نیشانه‌کانی بریتین له ئازاری گورچیله و پشت و بوونی خوێن له‌کاتی جوڵانی به‌رده‌که به‌تایبه‌ت که‌سێک به‌ڕۆژوو بێت ئاو که‌م بخوات زیاتر نیشانه‌کانی ده‌رده‌که‌وێت.
هۆکاره‌کانی:
دروستبوونی به‌ردی گورچیله چه‌ند هۆکارێکی هه‌یه له‌وانه:
یه‌که‌م/ هۆکاری بۆماوه‌یی زۆرترین کاریگه‌ری هه‌یه که زۆرجار باوانیان ئه‌م نه‌خۆشیه‌یان هه‌یه.
دووه‌م/ جۆری خواردن کاریگه‌ری هه‌یه به‌تایبه‌ت گۆشتی ئاژه‌ڵ و گۆشتی مریشک و پڕۆتینات جۆری ئه‌و ئاوه‌ی ده‌خورێت وه هه‌ر خواردنێکیتر که زیاد له پێویست به‌کاربێت.
سێیه‌م/ که‌ش و هه‌واش به راده‌یه‌ک کاریگه‌ری ده‌بێت به‌تایبه‌ت گه‌رما و خۆڵبارین.
زۆرجار باس ده‌کرێت شیر و ته‌ماته و په‌تاته و هه‌ندێک خۆراکیتر به‌رد دروست ده‌کات، به‌ڵام هه‌ندێکجار له‌کاتی نه‌خواردنی ئه‌مانه‌شدا به‌رد دروست ده‌بێت بۆیه له‌کاتی دیاریکردنی جۆری به‌رده‌که و رێژه و جۆری خوێکه ده‌توانین پارێز دابنێین.
خۆپاراستن:
بڕی ئه‌و ئاوه‌ی ده‌خورێت زیاد بکرێت به‌تایبه‌ت له شه‌ودا، چونکه له شه‌ودا خوێیه‌کان ده‌نیشێن له گورچیله‌دا و ته‌رکیزی ترشی ئه‌مینی زیاد ده‌کات و به‌رد دروست ده‌کات، بۆیه پێویسته پێش خه‌وتن دوو بتڵ زیاتر ئاو بخورێت له شه‌ویشدا ئاوی تر بخورێت و گۆشتی ئاژه‌ڵ که‌متر بخورێت به راده‌یه‌ک له هه‌فته‌یه‌کدا دووجار زیاتر نه‌بێت بڕی خوێ بۆ چێشت ئاسایه، به‌ڵام باشتره بۆ زه‌ڵاته و شتی‌تر زیاد نه‌کرێت و خواردنی ئاوی لیمۆ و پرته‌قاڵ و سندی زۆر پێویسته به‌تایبه‌ت دوای نان خواردن بۆ دروستنه‌بوونی به‌ردی گورچیله.
چاره‌سه‌ر:
به رێژه‌ی له (70%) به ده‌رمان لاده‌برێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌رده‌که بچوکبێت یان شکاندنی به له‌یزه‌ر و وردکردنی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له (15) ملم زیاتر بوو ئه‌وا به نازور و به به‌کارهێنانی ئامێرێک که به‌رده‌که ده‌شکێنرێت ده‌رده‌هێنێت و چاره‌سه‌ر ده‌کرێت وه ئه‌گه‌ر به‌م رێگه‌یانه چاره‌سه‌ر نه‌کرا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌کرێت.
ئێستا زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان له شاری سلێمانی به نازوور چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌کرێت و ئامێری پێشکه‌وتوومان هه‌یه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-29-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
نه‌خۆشى شه‌کره...
نه‌خۆشى شه‌کره...
د. به‌ختیار قادر حه‌مه خورشید
نه‌خۆشى شه‌کره:
نه‌خۆشییه‌کى درێژخایه‌نه و بریتییه له‌به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى شه‌کر له خوێندا، ئه‌م نه‌خۆشییه دوو جۆرى هه‌یه جۆرى یه‌که‌میان له‌خوار ته‌مه‌نى (40) ساڵییه‌وه واتا له منداڵ و گه‌نجدایه و (هۆرمۆنى ئینسۆلین) له له‌شیدا دروست نابێت، به‌ڵام جۆرى دووه‌میان له سه‌روى (40) ساڵییه‌وه‌یه، (هۆرمۆنى ئینسۆلین) له له‌شیدا هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌کى که‌مه یاخود کارناکات، ئه‌وانه‌ى توشى نه‌خۆشى شه‌کره ده‌بن له (95%)یان له جۆرى دووه‌مدایه.
نیشانه‌کانى نه‌خۆشى شه‌کره
یه‌که‌م/ بێتاقه‌تى هه‌موو له‌شى ده‌گرێته‌وه.
دووه‌م/ زۆر خواردنه‌وه، ئاو‌و میز زۆر ده‌کات.
سێیه‌م/ خواردن زۆر ده‌خوات، به‌ڵام پێویسته له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م نیشانانه که‌سه‌که ڕێژه‌ى شه‌کر له خوێنی‌دا به‌رزبێته‌وه، ده‌شێت که‌سێکیش ئه‌م نیشانانه‌ى هه‌بێت و نه‌خۆشى شه‌کره‌ى نه‌بێت.
خۆپاراستن
بۆ ئه‌وه‌ى دووربیت له نه‌خۆشى شه‌کره پێویسته ئه‌م خاڵانه په‌یڕه‌وبکرێت:
یه‌که‌م: وه‌رزشێکى ڕێکوپێکى ڕۆژانه.
دووه‌م: خواردنی ته‌ندورستانه واتا نه زۆر چه‌ورو نه زۆر سوێر‌و نه‌زۆر شرین بێت،
سێیه‌م: خۆپاراستن له شڵه‌ژانى بارى ده‌رونى.
چواره‌م: خۆپاراستن له قه‌ڵه‌وى.
چاره‌سه‌ر
هه‌رچه‌نده چاره‌سه‌رى نییه، به‌ڵام ده‌بێت شه‌کره‌که کۆنترۆڵبکرێت، ده‌شتوانرێت به‌مانه له (50%) ڕێژه‌ى شه‌کره‌که که‌م بکرێته‌وه وه‌ک(به‌خۆپارستن له‌خواردنی چه‌ور و شرین، وه‌رزشێکى ڕێکوپێکى ڕۆژانه، دابه‌زاندنى کێشى له‌ش، نه‌خۆشه‌که ڕه‌چاوى بارى ده‌رونى خۆى بکات).
ئه‌گه‌ر که‌سێک شه‌کره‌ى بێت و پارێز نه‌کات و ده‌رمانى چاره‌سه‌ره‌کانى به‌کارنه‌هێنێت، ئه‌م (زیانانە)ی لێده‌که‌وێته‌وه:
یه‌که‌م/ ئاستى بینینى لاواز ده‌بێت.
دووه‌م/ کاریگه‌رى له‌سه‌ر دڵى ده‌بێت، توشى نه‌خۆشییه‌کانى دڵى ده‌کات.
سێیه‌م/ کاریگه‌رى له‌سه‌ر گورچیله‌ى دهبێتو لاوازى ده‌کات.
چواره‌م/ کاریگه‌رى له‌سه‌ر مولوله‌کانى خوێنى قاچه‌کانى دهبێتو دواتر له‌لایه‌ن پزیشکه‌وه قاچى ده‌بڕرێته‌وه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
04-05-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هه‌نار رێگره له‌گه‌وره‌بوونی ورگ
هه‌نار رێگره له‌گه‌وره‌بوونی ورگ
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخست هه‌نار توانایه‌كی به‌هێزی تیایه بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و چه‌ورییه‌ی كه له‌چوارده‌وری كۆئه‌ندامی هه‌رس كۆده‌بێته‌وه، ده‌بێته هۆی درووستبوونی به‌رزبوونه‌وه‌ی وه‌رگ‌و ناشرین بوونی جه‌سته.
له‌ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وت هه‌نار یارمه‌تیده‌رێكی زۆر به‌هێزه بۆ له‌ناوبردنی چهوریو قه‌ڵه‌وی، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك خۆبه‌خش ڕۆژانه شوشه‌یه‌ك شه‌ربه‌تی هه‌ناریان خوارده‌وه بۆ ماوه‌ی مانگێك، ده‌ركه‌وت كه خانه‌چه‌وریه‌كان زۆر به‌كه‌می له ورگیاندا كۆده‌بۆوه، له‌هه‌مان كاتدا ڕێژه‌ی ئه‌و ترشه چه‌وریه‌ی كه‌ناوی (نیڤا)یه، له خوێنیان دا به‌ته‌واوه‌تی دابه‌زی، له‌هه‌مانكات دا فشاری خوێنشیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی ڕێژه‌ی جه‌ڵده‌ی دڵ‌و جه‌ڵده‌ی مێشك‌و نه‌خۆشیه‌كانی گورچیله به‌ته‌واوه‌تی له‌ناویاندا كه‌می كرد.
وه‌ك له هه‌واڵه‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لئیتحاددا هاتووه، هه‌نار سێ جار له قورئانی پیرۆزدا ناوی هاتووه‌و یه‌كێكه له‌خواردنه سه‌ركیه‌كانی كه ده‌ستنیشان ده‌كرێت بۆ ڕێجیم كردن.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
04-08-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
زۆر خواردنی هێلكه، پیاوان تووشی پرۆستات ده‌كات
زۆر خواردنی هێلكه، پیاوان تووشی پرۆستات ده‌كات
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه، ئه‌و پیاوانه‌ی رۆژانه و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هێلكه ده‌خۆن، زیاتر رووبه‌ڕووی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات ده‌بنه‌وه وه‌ك ئه‌وانه‌ی كه‌متر به‌خواردنی هێلكه‌وه سه‌رقاڵن.
كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریكی بۆ شێرپه‌نجه روونیكردۆته‌وه، زۆر خواردنی هێلكه، له‌لای پیاوانده‌چێته خانه‌ی ئه‌و خواردنانه‌ی تووشی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستاتیان ده‌كه‌ن، وه‌ك گۆشتی سوور.
له‌ساڵی 1994 تا 2008 كۆمه‌ڵه‌ی شێرپه‌نجه له‌ئه‌مریكا، چاودێری پشكنینی 27 هه‌زار پیاوی كرد، ده‌ركه‌وت، ئه‌و پیاوانه‌ی گۆشتی سوور و هێلكه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه خواردووه، تووشی ترسناكترین جۆری شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات بوون.
لێتوێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی ده‌رخستووه، ئه‌و پیاوانه‌ی 2.5 هێلكه‌یان له‌هه‌فته‌یه‌كدا به‌به‌رده‌وامیی خواردووه، به‌ڕێژه‌ی 81% له‌كه‌سانی تر زیاتر تووشی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات بوون.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
04-19-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خه‌مۆکی توانا هزرییه‌کان که‌مده‌کاته‌وه
خه‌مۆکی توانا هزرییه‌کان که‌مده‌کاته‌وه
ئه‌وانه‌ی دووچاری خه‌مۆکی دێنه‌وه، که‌متر ده‌توانن هزریان وه‌گه‌ڕ بخه‌ن. له ده‌رئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجامدراو له‌سه‌ر جرج، توێژه‌ران سوێدی توانیویانه ڕێگاچاره‌سه‌رێك بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی توانا هزرییه‌کان بدۆزنه‌وه. "Mia Lindskog" له "Karolinska Institutet Department of Neuroscience" ئاشکرایکرد، که ئه‌وان له‌ئاکامی گه‌یاندنی ترشی ئه‌مینی "D-Serin" به چه‌ند جرجێك توانیویانه دووباره تێکچوونی هزری ئاژه‌ڵه‌کان چاکبکه‌نه‌وه. هێشتا ڕوونی نییه، ئایا ئه‌م ڕێگاچاره‌سه‌رییه بۆ مرۆڤ هه‌مان کاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه یان نه، جابۆیه ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی ئه‌نجام بدرێت. ده‌روونناس "Johannes Michalak" له "Stiftung Universität Hildesheim" ده‌ڵێت: "که‌سانی خه‌مۆك ڕوو له بیرکردنه‌وه ده‌که‌ن و به‌مجۆره‌ش مێشكیان ڤالا نابێت." به‌پێی دهروونناسای ئه‌ڵمانی ده‌کرێت ڕێگاچاره‌سه‌رێك بۆ خه‌مۆکی هێواش و مامناوه‌ندی هه‌بێت. "Johannes Michalak" له درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا ده‌ڵێت: "ڕێگاچاره‌سه‌ر ده‌روونییه‌کان ده‌توانن به‌لایه‌نی که‌مه‌وه بیرکردنه‌وه‌ی قوڵ که‌مبکه‌نه‌وه، به‌مجۆره لاوازی هزر چیتر به‌ره‌وو هه‌ڵدێر ناڕوات." "Mia Lindskog" و هاوه‌ڵه‌کانی ئه‌و جرجانه‌یان به‌کارهێنا، که تایبه‌ت گۆڕانکاری خه‌مۆکییان به‌سه‌ردا هاتبوو. دواتر جرجه خه‌مۆکه‌کان له‌گه‌ڵ جرجی ئاسایی‌دا به‌راوردکران. له ڕێگای تاقیکردنه‌وه‌کانه‌وه ته‌ماشای هزری ئاژه‌ڵه قرتێنه‌ره‌کان کرا. هه‌روه‌ها توێژه‌ران لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر چالاکی "Synapse" به‌شی "Hippocampus" جرجه‌کان کرد. به‌شی ناوبراویش ڕۆڵێکی گرنگ له بیرکردنه‌وه‌دا ده‌بینێت. ده‌رئه‌نجام توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وت، که چالاکی "Synapse" ناو مێشكی جرجه خه‌مۆکه‌کان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ جرجه ته‌ندروسته‌کاندا به‌رچاو زۆر به‌رزبووه. مێشكی جرجه نه‌خۆشه‌کان هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کیان بۆ وروژاندنه ده‌رکییه‌کان نه‌بووه. ته‌نها دوای پێدانی "D-Serin" ئاژه‌ڵه قرتێنه‌ره‌کان توانا هزرییه‌کانیان باشتربووه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
ابزارهای موضوع |
|
نحوه نمایش |
حالت خطی
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 12:11 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|