زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
07-22-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شەرەفخانی بەدلیسی
شەرەفخانی بەدلیسی
شەرەفخان بەدلیسی (١٥٤٣-١٦٠٣ یان ١٦٠٤) سیاسەتوان و مێژوونووسی ناوداری کورد و خاوەن کتێبی مێژوونامەی شەرەفنامە بوو. شەرفخان بەدلیسی کە لە گەورەترین ڕووناکبیران و نووسەرانی سەردەمی خۆیەتی بەنووسینی شەرەفنامە زانیاریی لەمەڕ جوگرافیا و ژیانی ڕامیاری و دەسەڵاتی کورد و زمان و ڕووە ھەمەجۆرەکانی کۆمەڵگای کوردیی ئەو دەمە تۆمارکردووە.
شەرفخان کوڕی شەمسەدین بەدلیس لە ٢٥ی شوباتی ١٥٤٣ لە گوندی گەرمەڕووی سەر بەشاری قوم لە ئێران لەدایکبووە. لەدیوەخانی شا تەھماسپی یەکەم لە ساڵی ١٥٤٣ تا ١٥٧٦ لەگەڵ کوڕەکانی ئەودا ژیاوە. لە ئێران شا ئیسماعیلی سەفەوی ساڵی ١٥٧٦ پایە و نازناوی میری میران دەبەخشێتە شەرەفخان و دەیکاتە سەرۆکی ھۆزی کوردەکانی ئێران. لە کانوونی دووەمی ١٥٧٨ لە جەنگی نێوان ئێرانییەکان و عوسمانییەکان دا پشتی ئێرانییەکان بەردەدات و لایەنگری عوسمانییەکان دەکات بەخۆی و ٤٠٠ چەکدارەوە دژ بە ئێران دەوەستێ سەرکردایەتی عوسمانییەکان دەکات لە ساڵی ١٥٨٩سوڵتان مورادی سێیەم دژ بە ئێرانییەکان پایە و نازناوی خان دەبەخشێتە شەرەفخان و دەیکاتە میری ویلایەتی بەدلیس. لە ساڵی ١٥٩٠ واتا لە تەمەنی ٥٣ ساڵیدا جڵەوی فەرمانڕەوایی خۆی دەداتە دەست کوڕەکەی خۆی شەمسەدین بەگ.
لە ساڵانی ١٥٩١ تا ١٥٩٢ دەست دەکات بە نووسینی شەرەفنامە و لە ٤ی ئابی ١٥٩٧ لە نووسینی شەرەفنامە تەواو دەبێت و پوختەی نووسینەکانی لە دوادوای ساڵی ١٥٩٧دا کۆتایی پێھێنا. میر شەرەفخان لە ساڵی ١٠١٢ی کۆچی دا بەرامبەر بە ١٦٠٣ یان ١٦٠٤ کۆچی دوایی کردووە. بەساڵنامەی زایینی ٦٠ ساڵ ژیاوەو بە ساڵنامەی کۆچیش ٦٣ ساڵ ژیاوە.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
07-22-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئەحمەدی خانی
ئەحمەدی خانی
Ehmedê Xanê 1651-1707
ئەحمەدی خانی (١٦٥١-١٧٠٧) شاعیر و نووسەر و ڕۆشنبیری گەورەی کورد بووە. ئەحمەدی خانی لە یەکەم کەسانێک دادەنن کە لەسەر کوردایەتی و نەتەوەخوازیی کوردی نووسیویەتی. بەناوبانگترین بەرھەمی کتێبی شیعری مەم و زینە کە چیرۆکێکی دڵدارانە دەگێڕێتەوە کە لە ساڵی ١٦٩٢ بە شێوەزاری کورمانجی نووسراوە.
ناوی ئەحمەد کوڕی ئەلیاس کوڕی ڕۆستەم بووە. لە ساڵی ١٠٦١ی کۆچیی مانگی بەرانبەر بە ١٦٥٠ یان ١٦٥١ زایینی لەدایکبووە. نازناوی شیعری لە ھۆزی خانیان وەرگرتووە، بەشێکی ئەم ھۆزە لە دەوروبەری ناوچەی بۆتان بوون، بەڵام بنەماڵەی شاعیر باریان کردووە بۆ شاری بایەزید. لە مەم و زینەوە ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە خانی لە جزیرە ژیاوە. خانی یەکێک بووە لە مەلا گەورەکانی سەردەمی خۆیی و شارەزاییەکی چاکی لە فەلسفە و زانستەکانی دیکەدا ھەبووە. خانی لە دێڕێک لە هۆنراوەکانیدا باسی لە دایکبوونی خۆی دەکات و دەڵێ:
لەو ڕا کو دەما ژ غەیب فەک بوو
تەئریخ هەزار و شەست و یەک بوو
وەک لە سەرچاوەکانی ژیانی و کردەوە ئەدەبییەکانی شاعیر دەردەکەوێ باب و باپیرانی لە ڕووی داراییەوە ژیانیان ئاسان بووە و بە بەختیاری ژیاون. ئەحمەدی خانی ھەموو ژیانی بۆ خوێندەواری و بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری و ھۆشیاریی سیاسی خەرج کردووە لە کۆمەڵی کوردەواریدا. ئەمە دوو لایەنی ڕووناکی بووە، یەکەمیان بەرھەم ھێنانی داھێنانی ئەدەبی، واتە شیعری، دووەمیان فێرکردن و پێگەیاندنی منداڵان و لاوی کورد لە ڕووی خوێندەوارییەوە.
شاعیر لە مەڵبەندی لە دایکبوونی، شاری بایەزید، لەساڵی ١٧٠٧ (١١١٩ی کۆچیی مانگی) کۆچی دوایی کردووە و ھەر لەوێش نێژراوە.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-22-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ذياب آغا
ذياب آغا
له ساڵی 1923 له لۆزان سویس مصطفى كمال أتاتورك و ذ ياب آغا
پێویسته هه‌موو کوردێک ئه‌م نووسينه بخۆێنێته‌وه!
کوردۆمیم
به پیێ دۆکۆمێنته مێژووییه‌کان و ئه‌وه‌ی له کوردستان له به‌ر سێبه‌ری مێژوودا نوسراوه ، کاتێک ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌وڵه‌تی ترکییه له ساڵی 1923 له لۆزان سویس بوو،ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌کانی دیکه گوتیان: له کوردستان دا دانیشتوانی کورد هه‌ن،و ڕۆژهه‌ڵاتی ترکییه دا نیشته‌جێن، ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌م په‌یمانه ئیمزا که‌ین ، چ به سه‌ر ئه‌وان دێ؟" عیسمه‌ت پاشا، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی ترک وڵامی دانه‌وه:" حکوومه‌تی ترکی ترکییه هه‌ر ته‌نی حکوومه‌تی ترکان نییه ، حکوومه‌تێکی ترکی و کوردی یه. گه‌لی کورد و ترک بڕیاریان داوه به‌یه‌که‌و بژین، جا بۆیه هیچ کێشه‌یه‌ک له ئارا دا نییه ، به‌ڵام عیسمه‌ت پاشا ده‌بوو ڕاستی ئه‌و قسه‌یه بسه‌لمێنێ ، ئه‌و له که‌ماڵ پاشای ڕائه‌سپارد له ئانکارا شتێک بکا بۆ ئه‌وه‌ی بیسه لمێنێ که گه‌لی کورد له گه‌ڵ گه‌لی تورکن.
که‌ماڵ پاشا ، له دوای حه‌سه‌ن خه‌یری ئه‌ندامی کوردی پارله‌مانی تورکیه‌ی نارد و پێی گوت، ده‌بێ سبه‌ینێ جلوبه‌رگی کوردی ده‌به‌ر که‌ی و له گه‌ڵما بێی بۆ پارلمان بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موو که‌س و به ڕۆژنامه‌نوسانی وڵاتانی تر نیشان بده‌ین که حکوومه‌تی ترکییه هه‌بوونی گه‌لی کورد و نه ریته‌کانیان ، جلوبه‌رگ و کولتووریان قبووڵ ده‌کا. بۆ ڕۆژی دواتر حه‌سه‌ن خه‌یری به جلوبه‌رگی کوردییه‌وه هاته پارلمان و له‌وێدا قسه‌ی کرد و وتی: گه‌لی کورد و گه‌لی ترک بڕیاریان داوه به یه‌که‌وه بژین، گه‌لی کورد نایه‌وێ له ترکییه جوێ بێته‌وه. دوایه که‌ماڵ پاشا داوای لێکرد که ئه‌و قسانه‌ی له پارله‌ماندا کردوونی بکاته تیلگراف و بینێرێ بۆ نۆێنه‌ری تورکیه له لۆزان.
حه‌سه‌ن خه‌یری ئه‌و تێلێگرافه‌ی نارد بۆ لۆزان، له‌وێ عیسمه‌ت پاشا تێلگرافه‌که‌ی نێشانی نوێنه‌رانی وڵاتانی ئوڕووپایی دا. ئه‌وانیش قه‌بوڵیان کرد که کورد به‌و په‌یمانه رازیه و په‌یمانه‌که‌یان ئیمزا کرد که به په‌یمانی لۆزان ناسراوه و ڕه‌دی په‌یمانی سێڤه‌ره که ساڵی 1920 له فه‌رانسه ئیمزا کرا و له ماده‌کانی 62 و 63 دا باس له جه‌سپاندنی مافه‌کانی گه‌لی کورد تا قۆناغی سه‌ربه‌خۆێی ئه‌کا. ماوه‌یه‌کی درێژی پێنه‌چوو حه‌سه‌ن خه‌یری له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکه‌وه گیرا و ناردرایه به‌رده‌م دادگای تایبه‌تی ئه‌و وه‌ڵاته که به ئیستکلال مه‌حکه‌مه‌سی به نێوبانگه.
له مه‌حکه‌مه دا حقووقزان و پارێزه‌ره‌ی لێ نه‌بوو، ته‌نێ ئه‌ندامانی پارلمان و پارتییه‌که‌ی که‌ماڵ پاشای لێ بوو. به حه‌سه‌ن خه‌یرییان گوت : " ئه‌تۆ ناسیۆنالیستێکی کوردی ، ئه‌تۆ ده‌ته‌وێ ترکییه دابه‌ش که‌ی و کۆمارێکی سه‌ربه‌خۆی کورد دابمه‌زرێنی." حه‌سه‌ن خه‌یری وڵامی دایه‌وه: " نا، نا، ئێوه ده‌زانن من کێم. ئه‌من حه‌سه‌ن خه‌یریم. ئه‌من له پارلمان دا قسه‌م کرد، تێلگرافێکم نارد بۆ لۆزان، چۆن ڕێتان ده‌که‌وێ به من بڵێن:
" ئه‌تۆ جیاوازیخوازێکی کوردی". ئه‌وان پێیان گوت : " له‌بیرته ڕۆژێک جلوبه‌رگی کوردیت ده‌به‌ر کردبوو و به‌و جلوبه‌رگانه‌وه هاتییه نێو پارلمان، جا بۆیه ئه‌تۆ کوردێکی جیاوازیخوازی."
حه‌سه‌ن خه‌یری به مه‌رگ حوکم درا، کاتێک بردیانه به‌ر سێداره و لێیان پرسی دوایین قسه‌ت چییه؟ گوتی : ئه‌من ده‌مه‌وێ قه‌بره‌که‌م له جێیه‌کی ئه‌وتۆ بێ که کورده‌کان هاتوچووی به‌لا دا به‌که‌ن و داوا ده‌که‌م هه‌رجارێک که کوردێک گه‌یشته سه‌رقه برم تفێکی لێ بکا له به‌ر ئه‌و خه‌یانه‌ته‌ی پێم کردن.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
07-22-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شێخ مه‌حمودی نه‌مر
(شێخ مه‌حمودی نه‌مر)
Shaikh Mahmud al-Hafeed
1881-1956
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-24-2012
|
تازه کار
|
|
تاریخ عضویت: Feb 2012
نوشته ها: 11
سپاسها: : 106
6 سپاس در 5 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دستان خوش بیت
|
12-07-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چه‌ند لایه‌نێكی ژیانی مامۆستا بدیع الزمان سه‌عیدی نوورسی
چه‌ند لایه‌نێكی ژیانی مامۆستا بدیع الزمان سه‌عیدی نوورسی
پوخته‌ی چه‌ند لایه‌نێكی ژیانی دانه‌ر:
مامۆستا بدیع الزمان سه‌عیدی نوورسی [1]
× له نێوان چیا بڵنده‌كان و له به‌ره‌به‌یانی یه‌كێك له ڕۆژه‌كانـی ساڵی (1294ك /1876ز) له گوندی "نوورس"ی سه‌ر به پارێزگه‌ی "به‌دلیس"ی كوردستانی ژێر ده‌سته‌ڵاتی عوسمانی "بدیع الزمان مامۆستا سـه‌عیدی نوورسی" له بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردی دیندار له‌دایك بووه.
× "صۆفی میرزا"ی باوكی به خواپه‌رستی و پیاوچاكی به‌ناوبانگ بووه و هه‌ر خۆراكێك حه‌ڵاڵا نه‌بووبێت ده‌رخواردی مناڵه‌كانــی نه‌داوه.. خـاتــوو "نــووریه"ی دایكیشـی به پاك و خاوێنی و ده‌ستنوێژه‌وه نه‌بووبێت شیری به مناڵه‌كانی نه‌داوه! × هه‌ر له قۆناغی مـناڵییهوه هه‌ڵكـه‌وتوویی و زیره‌كیـی پێوه دیار بـووه و، لای زانا به‌ناوبانگه‌كانی ژیـنـگـه و سه‌رده‌می خۆی زانسـته ئیسلامییه‌كانی خـوێندووه و، به‌شێكی زۆری كاته‌كانی بـه تـاوتوێكردن و لێكۆڵینـه‌وه‌ی دیارده‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌ســــه‌ر بردووه و، له‌گه‌ڵا زانایاندا كه‌وتووه‌ته وت‌و وێژ و گفتوگۆی زانستییه‌وه. تا له ته‌مه‌نی چوارده ساڵیدا بڕوانامه‌ی "عالمی"ی وه‌رگرتووه!
× هـه‌ر له تافی لاوی و له خـه‌ونێكی ڕاســتدا به خــزمه‌تـی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم شه‌ره‌فمه‌ند بووه و داوای (زانستی قورئان)ی لـێ كردووه، حه‌زره‌تیش له‌و خـه‌ونه‌دا مژده‌ی داوه‌تێ كه: "سیوهبُ لك علمُ القرێ‌ن ما لم تسألْ شیئاً من اڵامه"! واته زانســتی قورئانت پێ ده‌به‌خشرێت به مه‌رجێك " سوئال"ی هیچ شتێك له نه‌ته‌وه‌كه‌م نه‌كه‌یت. ئه‌ویش تا له ژیـاندا ما سوئالـی له كه‌س نه‌كرد، نه به واتای "پرسیار" و نه به واتای "سواڵاكردن" ته‌نانه‌ت له موحتاجترینی كاته‌كانی ته‌مه‌نیدا دیاری و سه‌ده‌قه و زه‌كاتیشی له خه‌ڵكی وه‌رنه‌گرتووه!
× زیره‌كی و زهینڕۆشنی و توانای له‌به‌ركردنی هێنده كه‌موێنه و له‌ڕاده‌به‌ده‌ر بووه كــه توانیـویه‌تی نزیكه‌ی "نه‌وه‌د" كتێبی مه‌تنه سه‌ره‌كییه‌كان له‌به‌ر بكات، له بابه‌ته‌كانی: (نه‌حوو، صه‌رف، ته‌فسیر، حه‌دیپ، مه‌نتیق، فیقهی ئیسلامی ... هتد). جگه له‌مانه‌ش هه‌ر له سه‌ره‌تای فه‌رهه‌نگی به‌ناوبانگی "قاموس المحیگ"وه تا ده‌گاته "باب السین"ی ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی له‌به‌ر كردووه كه كۆی لاپه‌ڕه‌كانی ده‌كاته: (708) لاپه‌ڕه، ئنجا به ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ش كتێبی "جـمع الجوامع"ی سه‌ر به زانستی ئوصولی فیقهی خوێندووه و له‌به‌ریشی كردووه!
× بۆ مه‌به‌ستی موتاڵاكردن و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبانه‌ی پێویستی بوون سوودی له كتێبخانه پڕ له كتێبه‌كانی "عمر پاشا"ی والیی "وان" و "تایه‌ر پاشا"ی والیی "به‌دلیس" وه‌رگرتووه كه ڕێزی زۆریان لـێ ناوه و بایه‌خیان پێ داوه. × له ئه‌نجامی مونازه‌ره و وت و وێژی له‌گه‌ڵا هه‌ندێ مامۆستای زانسته نوێكانی سه‌رده‌مدا هه‌ستی كردووه كه پێوستیی به‌و زانستانه هه‌یه، بۆیه له شاری "وان" ده‌ستی به خوێندنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی كتێبه‌كانی ئه‌و زانستانه كردووه، وه‌ك: (بیركاری، فه‌له‌ك، كیمیا، فیزیا، زه‌ویناسی، فه‌لسه‌فه، مێژوو، جوگرافیا... هتـد" ته‌نانه‌ت توانیویه‌تی له هه‌ندێكیشیاندا كتێب دابنێت! × له‌به‌ر ئه‌م زیره‌كییه بێوێنه‌یه‌ی، ناوبانگــی به: (سـه‌عیدی مه‌شـهوور) و پاشان به: (بدیع الزمان) بڵاوبووه‌ته‌وه. × له سـاڵی 1897زدا مامۆستا "بدیع الزمان" هه‌واڵێكی له ڕۆژنامـه ناوخۆیییه‌كاندا خـوێنده‌وه كـه بریتی بـوو لـه‌وه‌ی: "گلادسـتۆن"ی وه‌زیری موسـته‌عمه‌راتی به‌ریتانیا له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یدا نوسخه‌یه‌كی قورئانی پیرۆزی به ده‌سـته‌وه گرتووه و به ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی وتووه:
(هه‌تا ئه‌م قورئانه له‌ناو موسڵماناندا بمێنێت ئێمه ناتوانین حوكمڕانییان بكه‌ین، كه‌واته چار ته‌نها ئه‌وه‌یه كه قورئان له‌سـه‌ر زه‌ویدا نه‌هێڵین، یاخود په‌یوه‌ندیی موسڵمانه‌كانی پێوه ببچڕین)!
ئـه‌م هـه‌واڵه ته‌زووی به جـه‌ســته‌ی "بدیع الزمان"دا هێنا و حــه‌وانه‌وه و ســره‌وتی لـێ بڕی و، بۆ هه‌موو كه‌سانی ده‌وروبه‌ری خۆی به ئاشكرا ڕاگه‌یاند كه:
(ده‌بێ به به‌ڵگه بۆ هه‌موو جیهانی بچه‌سپێنم و پێیان بسه‌لمێنم كه قورئانی پیرۆز خۆرێكی مه‌عنه‌وییه، تیشكی ئه‌و خۆره هه‌رگیز كز نابێت و ڕووناكییهكهشی به هیچ كه‌سێك ناكوژێته‌وه).
دوای ئه‌م ڕووداوه ڕۆشت بۆ ئه‌سته‌مبووڵا و پـڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی زانكۆیه‌كی ئیسلامیی له كوردستاندا به ناوی "زانكۆی زههراو " = به وێنه‌ی زانكۆی ئه‌زهه‌ری پیرۆز = پێشكه‌شی كاربه‌ده‌ستان كرد، زانكۆیه‌ك كه ئه‌ركی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاسـتییهكانی ئیسـلام بگرێته ئه‌سـتۆی و, زانسته ئایینی و زانسـته گه‌ردوونییه نوێكانی پێكه‌وه تێدا بخوێنرێن، به‌پێی نه‌خشه و بۆچوونی ئه‌و وته به‌ناوبانگه‌ی خۆی كه تیایدا ده‌ڵـێت:
(ڕووناكیی دڵا: زانسته ئایینییه‌كانه و، نـووری عه‌قڵیش: زانسته گه‌ردوونییه نوێكانه. به تێكه‌ڵاكردنی ئه‌م دوانه "ڕاستی" ده‌رده‌كه‌وێت و، به لێكجیابوونهوهشیان، له‌میاندا فڕوفێڵا و گومان و، له‌ویشیاندا ده‌مارگیریی بێكهڵك و نه‌فره‌تلێكراو، سه‌رهه‌ڵده‌دات)! له‌م هه‌وڵه‌ی ئه‌م جاره‌یدا و له هه‌وڵێكی تریشدا كه له ساڵی 1907زدا بۆ هه‌مان مه‌به‌سـت ڕۆشت بۆ ئه‌سته‌مبووڵا و هه‌وڵا و ته‌قالای خۆی خسته‌كار، هیچ سه‌ركه‌وتنێكی به‌ده‌ست نه‌هێنا، به‌ڵام له ساڵی 1911زدا توانیی قه‌ناعه‌ت به سوڵتان ڕه‌شاد بكات و، سوڵتانیش بڕێك پاره‌ی بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌رخان كرد و، له‌سه‌ر لێواری "ده‌ریاچه‌ی وان" ده‌ست كرا به كاركردن له بنیاتنانی ئه‌و زانكۆیه‌دا، به‌ڵام هه‌ڵگیرسانی یه‌كه‌م جه‌نگی جیهانی په‌كی ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه‌ی خست.
× هه‌ر له ساڵی 1911زدا ســه‌ردانی وڵاتی "شام"ی كرد و، له‌سه‌ر مینبه‌ری مزگه‌وتی ئه‌مه‌وی له دیمه‌شق وتارێكی گرنگی به زمانی عه‌ره‌بی ئاراسـته‌ی زانایانی ئه‌و وڵاته كرد كه دوایی به ناونیشانی "الخگبه الشامیه" (واته وتاری شام) چه‌ند جارێك چاپ كرا و، پاشـان هه‌ر خۆی به درێژه پێدانه‌وه وه‌ریگێڕا بۆ زمانی توركی و ئه‌م ده‌قه‌ی دواییش سه‌رله‌نوێ چه‌ندین جار كراوه‌ته‌وه به عه‌ره‌بی و بۆ چه‌ند زمانێكی تریش وه‌رگێڕراوه.
× هه‌رچه‌ند ڕای مامۆستا سه‌عیدی نوورسی له یه‌كه‌مین جه‌نگی جیهانیدا له‌گه‌ڵا ئه‌وه نه‌بوو كه ده‌وڵه‌تی عوسمانی به جه‌نگه‌وه بگلێت، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی به‌شداریی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له جه‌نگدا ڕاگه‌یه‌نرا، یه‌كسه‌ر خۆی و قوتابییانی هاوبه‌شییان له‌و جه‌نگه‌دا كرد دژی ڕوسیای قه‌یسه‌ری، كه له به‌ره‌ی قه‌فقاسه‌وه هێرشی بۆ شاره سنوورییه‌كانی كوردستان ده‌برد. فه‌رمانده‌ی سوپایش سه‌ركرده‌یی (هێزه یارمه‌تیده‌ره‌كان)ی پێ سپارد كه له قوتابییانی نوورسی و خۆبه‌خشه‌ران پێك هاتبوون. × "بدیع الزمان" و هێزه‌كه‌ی له چه‌ندین جه‌نگی گرنگدا له دژی ڕووسه‌كان به‌شداریی ئازا و به‌جه‌رگانه‌ی جیهادیان كرد و، هێنده ئازایه‌تی و توانا و لێهاتنی له‌و جه‌نگه‌دا نواند كه سه‌رنجی فه‌رمانده‌ی سوپا و ته‌نانه‌ت چاودێره بیانییه‌كانیشی ڕاكێشابوو! × كاتێك كه سوپای ڕووس به ژماره‌یه‌كی زۆر زیاتر له سوپای به‌رگریكه‌ران ڕژانه ناو شاری به‌دلیسه‌وه "بدیع الزمان" و قوتابییانی به‌رگرییه‌كی مه‌ردانه و فیداكارانه‌یان له شاره‌كه‌یان ده‌كرد، تا له ئه‌نجامدا به سه‌ختی پێكرا و له هۆشی خۆی چوو، ئنجا ڕووسه‌كانیش له 2/3/1916زدا به برینداری "دیل"یان كرد و بردیان بۆ به‌ندیخانه‌ی ئه‌فسه‌ره دیله‌كان له شاری "كۆسترما"ی سیبیریا.
× له ماوه‌ی "دیلی"دا به‌رده‌وام وانه‌ی ئیمانیی به ئه‌فسه‌ره دیله‌كانی هاوڕێی ده‌وت، كه ژماره‌یان نه‌وه‌د دانه بوو.
× هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا و له‌به‌ر نواندنی هه‌ڵوێستێكی به‌جه‌رگانه‌ی ئه‌وی زانا و موجاهید و خاوه‌ن عیززه‌تی ئیسلام و، هه‌ڵنه‌سانی له‌بـه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ی سوپای ڕووس كه خاڵی قه‌یسه‌ر و سه‌ركرده‌ی به‌ره‌ی قه‌فقاس بوو، له په‌تی سێداره و به‌ده‌ستهێنانی "پله‌ی شـه‌هیدی" نزیك بووه‌وه، به‌ڵام خوای گه‌وره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌ركێكی گه‌لـێ گرنگ و گه‌وره‌تر هه‌ڵی گرتبوو، له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه به‌سه‌ریبه‌رزه‌وه هێنایه‌ده‌ر و له حوكمی ئیعدام ڕزگاری كرد!
× پاشان به جۆرێكی گه‌لـێ سه‌رسووڕهێنه‌ر و ناوازه و به چاودێرییه‌كی ئاشكرای په‌روه‌ردگار له دیلی هه‌ڵهات و، له ڕێی (وارشـۆ = ئه‌ڵمانـیا = ڤیه‌ننا)وه گه‌ڕایه‌وه وڵات.
× كه له به‌رواری 17/6/1918زدا گه‌یشته‌وه ئه‌سـته‌مبووڵا "مه‌دالیای جه‌نگ"ی خه‌ڵاتكرا و، له لایه‌ن خه‌لیفه و شێخولئیسلامی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و سه‌ركرده‌ی گشتیی سوپا و قوتابییانی زانسته شه‌رعییه‌كانه‌وه پێشوازییه‌كی ناوازه و ڕه‌نگینی لـێ‌كرا. هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌ســتان داوایان لـێكرد كه هه‌ندێ كارمه‌ندیی به‌رز له ده‌وڵه‌تدا بگرێته ئه‌ستۆی خۆی، به‌ڵام مامۆستا هیچیانی نه‌ویست جگه له ئه‌ندامێتیی (دار الحكمه الإسلامیه) كه ده‌زگایه‌كی زانستیی ئه‌وتۆ بوو ته‌نها گه‌وره زانایانی تێدا ده‌كران به ئه‌ندام. × له ماوه‌ی ئه‌م ئهندامێتییهیدا زۆربه‌ی نووسراوه عه‌ره‌بییه‌كانی خۆی چاپكرد، وه‌ك: ته‌فسیره به‌نرخه‌كه‌ی كه ناوی "إشارات الإعجاز فی مڤان الإیجاز"ه و له گــه‌رمـه‌ی جه‌نگدا داینابوو (كه ئێستا له به‌شی خوێندنی دوكتۆرای وانه‌ی "ته‌فسیر" له زانكۆی ئه‌زهـه‌ر به ده‌رس ده‌خوێنرێت). هـه‌روه‌ها به‌و مووچه‌یه‌ی كه له لایه‌ن ئه‌م ده‌زگایه‌وه وهریدهگـرت نامیلكه‌كانـی كـۆمه‌ڵه پـه‌یامی "المپنوی العربـی النوری"ی له چاپ دا و بـه خـۆڕایی به‌سه‌ر موسڵماناندا دابه‌شی كردن! × ئنجا هه‌ر كه شاری ئه‌سته‌مبووڵا له به‌رواری 18/3/1920زدا له لایه‌ن دوژمنانی ئیسلام به تایبه‌ت ئینگلیزه‌وه داگیر كرا، مامۆستا سه‌عیدی نوورسی هه‌ستیكرد كه تیرێكی گه‌وره و جه‌رگبڕ ئاراسـته‌ی جیهانی ئیسـلامی كراوه. له‌به‌ر ئه‌وه، قۆڵی لێبڕانی لـێ هه‌ڵكرد و نامیلكــه‌ی "خگوات سـته"ی دانا كه زۆر به توندی هێرشـی تێدا كردبووه سـه‌ر داگیركه‌ران و، هۆكاره‌كانی نائومێدیی تێدا پووچه‌ڵا كردبووه‌وه كه زۆر كه‌س له‌و ڕۆژگاره‌دا دووچاری بووبوون. ئه‌م نامیلكه‌یه‌شی چه‌ند جارێك به نهێنی له‌ناو ئه‌سته‌مبووڵی داگیركراودا له چاپ دا و بڵاوی كرده‌وه و، كاریگه‌ری(تأپیر)یه‌كی گه‌لـێ گرنگی له دڵا و ده‌روونی خه‌ڵكی = له‌و بارودۆخه‌دا = به‌جێهێشت.
× ئنجا له‌به‌ر ناوبانگه فراوان و جیهاده به‌رده‌وامه‌كه‌ی، دوو جار له لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازه‌وه، بۆ شاری "ئه‌نقه‌ره" بانگێشت كرا. هه‌رچه‌ند یه‌كسه‌ر له‌و كاته‌دا به‌ده‌م خواسته‌كه‌یانه‌وه نه‌ڕۆشت، چونكه پێی وابوو نابێت له‌و ده‌مانه‌دا سه‌نگه‌ره‌كانی پێشوو چۆڵا بكات، به‌ڵام دوایی له ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ "وان" سه‌ری لـێدان. ئه‌وه‌بوو له ســا‌ڵی1922زدا ڕۆشت بۆ ئه‌وێ و له لایه‌ن گه‌وره پیاوانی ده‌وڵه‌ته‌وه له ئیستگای شه‌مه‌نده‌فه‌ر پێشوازیی لـێ‌كرا. به‌ڵام هێنده‌ی نه‌خایاند له‌م كاربه‌ده‌ستانه‌ی "ئه‌نقه‌ره"ش نا‌ئومێد بوو، چونكه سه‌رنجی دا زۆربه‌یان فه‌رز و ئه‌ركه ئایینییه‌كانیان جێبه‌جێ ناكه‌ن.. له‌به‌ر ئه‌وه، وتارێكی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی په‌رله‌مان(مجلسِ مبعوپان) كرد، كه به‌م ده‌سـته‌واژه‌یه‌ی خواره‌وه سـه‌ره‌تای وتاره‌كه‌ی داڕشتبوو: (یا أیها المبعوپون! "إنكم لمبعوپون لیوم عڤیم"...)!
هه‌ر له‌وێدا جارێكی تر پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی زانكـۆكه‌ی شاری وانی پێشــكه‌ش كردن وخستیه پێشچاوی به‌رپرسانی نوێ، ئه‌وانیش به‌ڵێنیان پێ دا كه به‌ده‌م خواسته‌كه‌یه‌وه بڕۆن، به‌ڵام چه‌ند بارودۆخێكی ڕامیاری ڕێی له هێنانه‌دیی پڕۆژه‌كه گرت. × له ساڵی 1923زدا "بدیع الزمان" له ئه‌نقه‌ره‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ كوردستان و ڕۆشت بۆ شاری (وان) و له‌سه‌ر چیای "ئه‌ره‌ك"ی نزیكی شاردا ماوه‌ی دوو ساڵی به خواپه‌رستی و بیركردنه‌وه و گۆشه‌گیری و ده‌رس وتنه‌وه به قوتابییانی برده‌سه‌ر، كه‌چی هێشتا هه‌ر له پریشكی كاره‌سات و ڕووداوه‌كان ڕزگاری نه‌بوو، چونكه له گه‌رمه‌ی شۆڕشه‌كه‌ی شێخ سه‌عیدی پیراندا، ئه‌میش (وه‌ك زانا و كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی كورد) له‌گه‌ڵا كه‌سـانێكی تری زۆر له به‌رواری 25/2/1925زدا، ڕه‌هه‌نده(نه‌فی)ی شـاری "بوردوور" له باشـووری خۆرئاوای توركیا كرا و، پاشان به ته‌نها خۆی بۆ شارۆچكه‌یه‌كی دوور ڕه‌هه‌نده كرا كه ناوی "بارلا"یه و له به‌رواری 1/3/1927زدا گه‌یشته ئه‌وێ.
× دوژمنانی "ئیمان" پێیان وابوو كـه لـه "بارلا"دا مامۆستا نوورسی له‌ناوده‌چێت و ناوی كوێر ده‌بێته‌وه و له بیری خهڵكـی ده‌چێته‌وه و ئه‌م كانییه به‌خوڕه‌مه‌ی زانست و ئیمان وشك ده‌كات..
به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره خاوه‌نی لوتف و سۆز و به‌زه‌یییه سـه‌باره‌ت به سه‌رجه‌م به‌نده پاك و دڵســۆزه‌كانی، ئه‌وا نیازه چـه‌پـه‌ڵه‌كه‌ی ئه‌وانی پووچـه‌ڵا كرده‌وه و، ئه‌م به‌نده زانا و پاكه‌ی به فه‌زڵا و به‌خشایشی خۆی وه‌ها چاودێری كرد كه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ودا "بارلا"ی كرد به سـه‌رچاوه‌ی په‌خشاندنی تیشكێكی گه‌وره‌ی نووری قورئانی پیرۆز. چونكه مامۆستا نوورسی زۆربه‌ی "په‌یامه‌كانی نوور"ی له‌وێ دانا و، ئنجا به شێوه‌ی ده‌ستنووس له سه‌رانسه‌ری توركیادا بڵاوبوونه‌وه! ئه‌وه‌بوو هه‌ر كه مامۆستا نوورسی = به درێژایی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك = له‌م شاره‌وه بۆ ئه‌و شار ڕه‌هه‌نده ده‌كرا و له زیندان و به‌ندیخانه‌كانی گه‌لـێ پارێزگای توركیادا دووچاری به‌ندی و گرتن ده‌بوو، خوای گه‌وره كه‌سانێكی دڵسۆزی بۆ نووسینه‌وه و له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌م په‌یامانه ده‌ڕه‌خساند و ئه‌م ڕێژنه به‌پیت و به‌ره‌كه‌تانه‌ی ئیمانیان بڵاو ده‌كرده‌وه، تاكو گیانی نوستووی ئیمانیان لای ئیمانداران بێداركردهوه و له‌سه‌ر چه‌ندین ستوون و پایه‌ی زانستی و مه‌نتیقی و، به ڕه‌وانبێژییه‌كی به‌رز، دامه‌زراند. به چه‌شنێك كه‌سانی عه‌وام لێی تێده‌گه‌ن و مرۆڤانی تایبه‌تمه‌ند و شاره‌زایش به‌هره‌مه‌ندی تێشوو لـێوه‌رگرتنی ده‌بن.
× پاش ئه‌وه‌ی هه‌شت ساڵا و نیوی به ڕه‌هه‌نده‌یی له بارلادا برده سه‌ر، له چه‌ند جێگایه‌كی تری وه‌ك شاری "ئیسـپارته" و "قه‌سته‌مۆنی" و شارۆچكه‌ی "ئه‌میرداغ"دا به "ڕه‌هه‌نده‌یـی" و "ده‌ست به‌سه‌ری" و، له شاره‌كانی: "ئه‌سكیشه‌هر و ئه‌فیوون و ده‌نیزلی"یشدا به "به‌ندی" ژیانی به‌سه‌ر بردووه. كه ئه‌مانه‌ش چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك له ژیانی پڕ له ناسۆر و ئه‌شكه‌نجه و جیهادی مه‌عنه‌ویی ته‌مه‌نی ئه‌م زانا پایه‌داره ده‌گرنه‌وه.
× به‌م جۆره، مامۆستا نوورسی له سه‌ره‌تای ڕۆشتنیه‌وه بۆ "بوردوور" (1926) و پاشان بۆ "بارلا" (1927) هه‌تا ساڵی 1950ز له نووسینی "په‌یامه‌كانی نوور"دا به‌رده‌وام بوو، تاكو له (130) په‌یام (كتێب و نامیلكه) تێپهڕیانكرد و، هه‌موویان له ژێر ناونیشانی "سه‌رجه‌می په‌یامه‌كانی نوور"دا كۆكرانه‌وه و، بریتین له چه‌ند كۆمه‌ڵه په‌یامێكی سه‌ره‌كی كه ئه‌مانه‌ن: 1- (سۆزله‌ر) واته "وتهكان"..
2- (مه‌كتووبات) واته "نامه‌كان"..
3- (له‌معه‌له‌ر) واته "بریسكه‌كان"..
4- (شوعاعله‌ر) واته "تیشكه‌كان"
5- (لاحیقه‌له‌ر) واته "پاشبه‌نده‌كان"..
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه په‌یامه‌كانی تری جگه له‌مانه‌ش، كه هه‌ر هه‌موویان تا ساڵی 1956ز ڕێی چاپخانه‌كانیان به سه‌ربه‌ستی بۆ نه‌گیرایه‌به‌ر، به‌ڵام له‌م به‌رواره‌وه، بڕیاری ئازادیی له‌چاپدانیان ده‌ركرا و، مامۆستا نوورسی خۆی سـه‌رپه‌رشتیی له‌چاپدانی كردن هه‌تا هه‌موویانی به چاپ گه‌یاندن و، پێش ماڵئاواییكردنی له‌م ژیانی دنیایه و به چاودێریی خۆی سه‌رجه‌می په‌یامه‌كانی له چاپ دان.
× گرنگترین تایبه‌تكاریی ئه‌م په‌یامانه له‌وه‌دایه كه: تهفسیرێكی خه‌ستوخۆڵی ڕاستییه‌كانی قورئانی پیرۆزه و، به "مه‌وسووعه‌یه‌كی ئیمانی"ی بایه‌خدار داده‌نرێن و، به‌ده‌م خواسـته ئیمانییه‌كانی خه‌ڵكی سه‌رده‌مه‌وه ده‌ڕۆن و، ئیمانی ته‌حقیقی له دڵا و ده‌روون و بیر و ژیریی مرۆڤی هاوچه‌رخدا داده‌مه‌زرێنن و، بینای كوفر و ئیلحاد له بنج و بێخدا هه‌ڵده‌ته‌كێنن و، قه‌ڵای مه‌حكه‌من بۆ ئیماداران و، گرنگترین چه‌كی پێشكه‌وتووی "ئیمان"ن له‌م سه‌رده‌مه‌دا، كه نوێترین چه‌كی فرت و فێڵی كوفر و ئیلحادی تێدا به‌كار ده‌هێنرێت!
× له سه‌عات سێ و نیوی شه‌وی قه‌دری مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزی ساڵی 1379ك به‌رامبه‌ر 23/3/1960ز به‌ده‌م بانگی په‌روه‌ردگاریه‌وه ڕۆشت و كۆچی ماڵئاوایی له‌م دنیا فانییه كرد. خوای گه‌وره نوقمی میهره‌بانیی فراوانی خۆی بكات و به به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات. ئامین.
× چه‌ند مانگێك دوای كۆچی دوایی، كاربه‌ده‌ستان له گۆڕه‌كه‌ی ده‌ریانهێنا و له شوێنێكی نه‌زانراودا ناشتیانه‌وه! × له دوای وه‌فاتی خۆی، قوتابییه دڵسۆزه‌كانی به‌وپه‌ڕی چوست و چالاكی "په‌یامه‌كانی نوور"یان به خه‌ڵكی گه‌یاند و، به ئاسته زانستی و فیكرییه‌كانی ناوخۆ و جیهانیان ناساندن و گه‌وره بیریاران(مفكرین)ی ئیسلامی و جیهانییان پێ ئاشنا كردن. × تا ئێستا له توركیادا پێنج كۆنگره‌ی جیهانی و ده‌یان كۆڕ و سیمیناری ناوخۆیی له‌سه‌ر ژیان و بیری مامۆستا نوورسی گیراوه. هه‌روه‌ك له چه‌ندین شوێنی تری جیهاندا وه‌ك (میسر و مه‌غریب و ئه‌رده‌ن و مالیزیا و ئه‌ندۆنیسیا و ئوستورالیا) كۆنگره‌ی جیهانی و كۆڕ و سیمیناری زانستیی له ئاسته ئه‌كادیمییه‌كاندا له‌سه‌ر پێشكه‌ش كراوه. جگه له‌و ده‌یان لێكۆڵینه‌وه و باس و كتێبانه‌ی كه به زمانه جیا جیاكان بۆ ئه‌م مه‌به‌سـته نووسراون و، جگه له‌و نامه زانكۆیی و ئه‌كادیمیانه‌ش كه بۆ وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی باڵا (ماسته‌ر و دكتۆرا) له چه‌نده‌ها زانكۆی ناوخۆ و جیهانیدا (هه‌ر له مالیزیاوه تا ده‌گاته فه‌ره‌نسا) له‌سه‌ر ژیانی نوورسی خۆی و له‌سه‌ر په‌یامه‌كانی نووسراون و ئاماده كراون.
× كه‌سانی دیار و به‌ناوبانگی گۆڕه‌پانی زانست و فیكری ئیسلامیی سه‌رده‌م چ له ئاستی كوردستان و چ له ئاسـتی عێراق و وڵاته عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كان و چ له ئاستی جیهاندا له پێشه‌نگی توێژه‌ر و نووسه‌ر و لێكۆڵه‌رانی ژیان و نووسینه‌كانی مامۆستا "نوورسی"ن، كه لێره‌دا بۆ نموونه ته‌نها ناوی هه‌ندێكیان پێشچاو ده‌خه‌ین، وه‌ك:
(د. محســن عبد الحمید ، د. محمد سـعید ڕه‌مه‌زان بۆتانی، د. علی محی‌الدین قه‌ره‌داغی، د. جلال جلالی زاده، عبد القادر بادللی، د. عماد ا‌لدین خلیل، خوا لێخۆشـبوو مامۆسـتا ئه‌بولحه‌سـه‌ن نه‌دوی و، ده‌یان زانا و پڕۆفیسۆری تر له زانكۆی ئه‌زهه‌ر و زۆربه‌ی زانكۆكانی جیهانی ئیسلامی و ته‌نانه‌ت خۆرهه‌ڵاتناسانی چه‌ند زانكۆیه‌كی خۆرئاوایش) خوێنه‌ری به‌ڕێز بۆ خۆی ده‌توانێت له سـه‌رچاوه‌كان و له ڕێی ئه‌و كتێب و باس و بابه‌تانه‌ش كه له باره‌ی بیر و زانست و ژیانی مامۆستا نوورسییه‌وه پێشكه‌ش كراون، به نووسینه‌كانی ئه‌و زانا و بیریارانه و كه‌سانی تریش ئاشنا ببێت. یان په‌یوه‌ندی بكات به‌م ئادره‌سه‌وه: www.nesil.com.tr
× كاری وه‌رگێڕانی "په‌یامه‌كانی نوور" بۆ زمانه‌كانی تری جیهان هه‌ر به‌رده‌وامه. ئه‌وه‌تا - سوپاس بۆ خوا - وه‌رگێڕانی سه‌رجه‌می په‌یامه‌كان بۆ (زمانی عه‌ره‌بی) له لایه‌ن مامۆستا (إحسان قاسم الصالحی)یه‌وه ته‌واو بووه و، له نۆ دانه به‌رگی قه‌شه‌نگ و ڕه‌نگیندا و له هه‌ردوو شاری ئه‌سته‌مبووڵا و قاهیره بڵاو كرانه‌وه. به‌شـێكی زۆریشیان له لایه‌ن خوشكی نۆموسڵمان: ماری وێڵد(شكران واحده)ه‌وه كراون به ئینگلیزی و تا ئێستا چوار به‌رگی گه‌وره‌یان به چاپی جوان و ڕه‌نگین به‌و زمانه لـێ بڵاو كراوه‌ته‌وه. سوپاسی بێكۆتایی بۆ خواوه‌ندی میهره‌بان كه یارمه‌تی و ته‌وفیقی نووسه‌ری ئه‌م چه‌ند دێڕه‌شی دا كه زیاتر له سه‌د دانه‌مان له‌و په‌یامانه كرد به كوردی و، تا ئێستا و له ماوه‌ی پازده سـاڵادا (چل و دوو) نامیلكه و په‌یاممان له‌و وه‌رگێڕراوه كوردییانه و له دووتوێی (بیست و چوار) كتێبدا بڵاو كرده‌وه و، ده‌یان په‌یامی تریش ئاماده‌ی چاپن. وا ئیستاش له نیازدایه كه به پشتیوانیی خوای گه‌وره سه‌رجه‌می ئه‌م وه‌رگێڕراوه كوردییانه، وه‌كو توركی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزییه‌كان، له شێوه‌ی به‌رگی گه‌وره و نایابدا بڵاو بكه‌ینه‌وه. به‌شێكی ئه‌م په‌یامانه بۆ ئه‌م زمانانه‌ی خواره‌وه‌ش وه‌رگێڕراون، كه تا ئێستا كاری وه‌رگێڕان تیایاندا به‌رده‌وامه:
ئه‌ڵمانی، فه‌ره‌نسـی، ڕووسی، ئۆردی، فارسی، ئیتالی، كۆجاراتی، مه‌لایا، ڕۆمانی، بۆسنی... هه‌روه‌ها گه‌لـێ زمانی تریش.
× له چه‌ند زانكۆیه‌كی جیهاندا زانست و بیری "نوورسی" له ناوه‌ندی مه‌نـهه‌جه ڕه‌سمییه‌كان و سه‌رچاوه زانستییه‌كاندا دانراون، وه‌ك زانكۆی ئه‌زهه‌ری میسر و، زانكۆی محمد الخامس له مه‌غریب و، زانكۆی ئیسلامیی جیهانی له مالیزیا.
× هیوادارم گه‌لی كوردمان - به تایبه‌ت توێژی زانا و ڕۆشنبیران و خوێنه‌رانمان - پتر ئاوڕ له‌م كه‌سایه‌تییه گه‌وره‌یه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان بده‌نه‌وه و زیاتر به ژیان و نووسینه‌كانی ئاشنا ببن و، له‌م ڕووه‌وه ئێمه‌ش له گه‌لانی تر دوانه‌كه‌وین. زۆر به دڵنیایییه‌وه ده‌ڵێم: گه‌وره پیاوانی نه‌ته‌وه‌كانی تر هێنده‌ی به‌شــێكی كه‌می زانایی و گه‌وره‌یی مامۆسـتا نوورسی زیره‌كی و بلیمه‌تی و زانست و ئازایه‌تی و ئیمانداری و دڵسۆزییان نه‌نواندووه، كه‌چی نه‌ته‌وه‌كانیان له شان و باڵی ئه‌وانیان به‌رز كردووه‌ته‌وه و به جیهانیان ناساندوون و له ئاســتی جیهاندا شـانازییان پێوه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه هێشتا ئاوڕی پێوستمان له‌م گه‌نجینه زێڕ و گه‌وهه‌رانه‌ی خۆمان نه‌داوه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا زۆر هیوادارم كه ڕۆژگارانی ئاینده به زیادبوونی سه‌ربه‌ستیی فیكری و به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی ڕۆشنبیری و زانستی لای هه‌موو توێژ و چینه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، پتر نرخ و به‌های به‌خششه فیكری و زانستی و ئیمانییه‌كانی ئه‌م كه‌ڵه زانایه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌رده‌كه‌وێت و، سوودی زیاتری لـێ وه‌رده‌گیرێت.
× له خوای گه‌وره داواكارم كه به سۆز و میهره‌بانیی خۆی له بڵاوكـردنه‌وه‌ی سـه‌رجه‌می په‌یامه‌كانی نووردا به زمانی كوردی پشتیوانمان بێت و ئه‌م كاره‌مان بۆ ئاسان بكات و، نیازی خاوێن و گیرابوونی لای خۆیمان پێ بـبه‌خشـێت و، له خۆم و دایك و باوكم و خێزان و مناڵا و یارمه‌تیده‌رانم له‌م خزمه‌ته پیرۆزه‌دا و له سه‌رجه‌م موسڵمانان خۆش ببێت. إنّه علی ما یشا‌و قدیر وبالإجابه جدیر.
http://www.zankokurd.org
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
12-07-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ژیان و به‌سه‌رهاتی سهلاَحهددینی ئه‌ییووبی، سه‌ركرده‌ی موسَلمانی كورد
ژیان و به‌سه‌رهاتی سهلاَحهددینی ئه‌ییووبی، سه‌ركرده‌ی موسَلمانی كورد
سهلاَحهددین كوری نه‌جمه‌ددین ئه‌ییووبی كوری شادی كوری مه‌روانه، له بنه‌ماله‌یه‌كی گه‌وره و سه‌رؤك هيز بووه له سالی ٥٣٣ك - ١١٣٧ز له شاری تكریت له‌دایك بووه. ته‌مه‌نی لاويتی له شاری به‌عله‌به‌گ و دیمه‌شق به‌سه‌ر بردووه سهلاَحهددین سه‌ر به هؤزيكی كورده به ناوی ڕه‌وادی له گوندی دوین له ناوچه‌ی ئاران له ئازه‌ربایجان ده‌ژیان هؤزی ڕه‌وادی دهگهريتهوه بؤ تیره‌ی هه‌زبانی كه یه‌كيكه له گه‌وره‌ترین تیره‌كانی میلله‌تی كورد. سهلاَحهددین وه‌كو هه‌موو منداليكی میر و سه‌ركرده‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه خراوه‌ته به‌ر خويندن له خويندنگهكانی ئه‌و كاته‌دا كه به زؤری مزگه‌وته‌كان بوون فيری خويندن بووه و قورئانی پیرؤزی له‌به‌ر كردووه جگه له‌مانه‌ش له به‌رده‌ستی زانا و ناوداره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا زانیاری زمان و چه‌نده‌ها زانیاری تر فير بووه ئه‌وه‌ی كه زیاتر بووه‌ته مایه‌ی په‌روه‌رده‌بوونی سهلاَحهددین و پيگهیشتن و ئاماده‌بوونی بؤ ئه‌وه‌ی له ناهه‌موارترین كاتدا سه‌ركردایه‌تیی موسلمانان بگريته ده‌ست، ئه‌وه بوو لهژير چاوديری سئ مامؤستای پایه‌به‌رز و ههلكهوتوودا په‌روه‌رده كرا مامؤستای یه‌كه‌می نه‌جمه‌ددینی ئه‌ییووبی باوكی و مامؤستای دووه‌می ئه‌سه‌ده‌ددین شيركؤی مامی و مامؤستای سئ یه‌می نووره‌دین مه‌حموود مه‌لیك بوون سهلاَحهددین لهگهلًَ ئه‌و سئ قاره‌مانه‌دا هه‌لسوكه‌وتی ده‌كرد و له‌ناو كؤرهكانیاندا داده‌نیشت و گويی له قسه‌كانیان ده‌گرت و ته‌ماشای كرده‌وه‌كانیانی ده‌كرد و ليیانهوه فيری جواميری و خه‌باتكردن و دلسؤزی و تاقیكردنه‌وه‌ی ژیان ئه‌بوو تاوای لئ هات مامؤستاكانی به چاويكی ريزهوه بؤیان ده‌روانی و چاوه‌روانی پاشهرؤژيكی مه‌زنیان لئ ده‌كرد
سهلاَحهددین سالاَنی مندالیی له به‌عله‌به‌گ به‌سه‌ر برد كه به خؤشترین سالاَنی ژیانی دهژميردريت له‌سه‌ر ده‌روونبه‌رزی سوارچاكی و خواناسی په‌روه‌رده كرا و فيری هونه‌ری جه‌نگ و جیهادكردن بووه و به ئازایه‌تی و به‌جه‌رگی و عیزه‌تی ئیسلامییانه‌وه ناوی ده‌ركردووه ئه‌م په‌روه‌رده‌كردنه وای لئ كرد كه كه‌سایه‌تییه‌كی پایه‌به‌رزی لئ دهرچيت و شایه‌نی ئه‌وه بيت هه‌موو جیهان له به‌رده‌ستیدا بلهرزيت و ئاراسته و ريره‌وی ميژوو بگؤريت پاش كؤچیدواییی ئه‌سه‌ده‌دینی مامی له سالی ١١٦٩ز ، عازد سهلاَحهددینی كرد به وه‌زیری خؤی له میسر و نازناوی ملك ناسری پئ به‌خشی كاتيك خاچپه‌رسته‌كان زانییان سهلاَحهددین كراوه‌ته وه‌زیر، زؤر دلگران بوون سهلاَحهددین ده‌ستی كرد به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی میسر و كردنه‌وه‌ی نهخؤشخانه و دروستكردنی شوورا و گهليك خزمه‌تی تر هه‌روه‌ها دوو قوتابخانه‌ی به ناوی الناصریة والكاملیة وه كرده‌وه بؤ بلاَوكردنهوهی مه‌زهه‌بی سوننه و گرنگیدان به مه‌زهه‌بی فیقهی شافعی سهلاَحهددین یه‌كه‌م شتيك كه گرنگی پئ داوه و ريكی خستووه پته‌و كردنی لایه‌نی رؤحی و بیروباوه‌ر و لابردنی خراپه‌كاری بووه ئه‌وه بوو لهپيش هه‌موو شتيكهوه داوای له شيخ قتب ا‌لدین النیسابوری كرد كه كتيبيكی ده‌رباره‌ی بیروباوه‌ر لهژير رؤشناییی قورئان و سوننه‌تدا بؤ بنووسيت وه خؤی چاك دیراسه‌ی ده‌كرد و كوره‌كانیشی له‌سه‌ر په‌روه‌رده ده‌كرد قازی ئیبن شیداد كه یهكيك بووه له هاوهلاَنی سهلاَحهددین و هه‌مووكات پيكهوه بوون، ده‌ليت سهلاَحهددین زؤر حه‌زی له قورئانخويندن و گويگرتن له قورئان ده‌كرد هه‌میشه قورئانخوينيكی دهنگخؤشی له‌خواترسی ئاماده ده‌كرد بؤ ئه‌وه‌ی قورئانی بؤ بخوينيت كاتيك گويی له قورئانخوين ببوایه
دلی داده‌خورپا و فرميسك تك‌تك به چاوه‌كانیدا ده‌هاته خواره‌وه هه‌روه‌ها قازی ده‌ليت ئه‌گه‌ر بیبیستایه كه دوژمن په‌لاماری موسلمانانی داوه خيرا سوژده‌ی ده‌برد و ده‌یوت خوایه ئه‌وا من هه‌موو توانایه‌كی خؤمم بؤ سه‌رخستنی دینه‌كه‌ت خستؤته كار و جگه له كؤمهكی و پشتگیری تؤ هیچی تر شك نابه‌م هه‌روه‌ها ده‌ليت له كاتی سوژده‌دا ده‌مبینی فرميسكهكانی به ریشیدا ده‌هاتنه خواره‌وه و ئیتر نه‌مده‌زانی چی ده‌ليت بهلاَم ئه‌و رؤژه دوایی نه‌ده‌هات خوای گه‌وره سه‌ركه‌وتنی ده‌نارد هه‌میشه له رؤژهكانی هه‌ینیدا هيرشهكانی دهستپئ ده‌كرد به‌و هیوایه‌ی كه موسلمانان له‌خوا بپارينهوه، چونكه كاتی گیرابوونی دوعایه
وه هه‌رگیز هيزی دوژمنی به زؤر نه‌زانیوه و ليیان نه‌ترساوه شه‌ريك له نزیك شاری عه‌نكاوه رووی دا، موسلمانه‌كان هه‌موو هه‌لهاتن و ئالاَكهیان لئ كه‌وت سهلاَحهددین خؤی و چه‌ند كه‌سيكی تر مانه‌وه و پالی به شاخه‌كه‌وه دا و به‌ده‌م ته‌كبیری الله اكبر ه‌وه ده‌ستی كرد به گيرانهوهی سه‌ربازه‌كان و هاندانیان بؤ مه‌یدانی جه‌نگ وه ئه‌و رؤژه نه‌سره‌وت تا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هينا هه‌روه‌ها ئیبن شیداد ده‌ليت سهلاَحهددین خؤی له كه‌س به گه‌وره‌تر نه‌ده‌زانی فیز و لهخؤباییبوونی نه‌بوو پیاويك داوایه‌كی له‌سه‌ر نووسی به‌پيی خؤی چووه دادگا و له‌گه‌ل َپیاوهكهدا پيكهوه له به‌رده‌م قازی‌دا وه‌ستان قازی به‌پيی پيویست له مه‌سه‌له‌كه كؤلییهوه و راستی سهلاَحهددین ده‌ركه‌وت له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا رووی له پیاوه‌كه نهگؤری به‌لكو ههنديك جلوبه‌رگ و پاره‌ی دایه و خواحافیزی لئ كرد هه‌روه‌ها ئیبن شیداد ده‌ليت كاتيك هيزه‌كانی سولتان سهلاَحهددین ئابرووقهی شاری موسلیان دابوو ته‌نگیان به شه‌ركه‌ره‌كانی ناو شار هه‌لچنیبوو به‌ره‌كانی پيشه‌وه‌ی سوپا له‌وه‌دا بوون بچنه ناو شه‌ره‌كه‌وه و له‌م كاته‌دا ده‌رگایه‌كی شاره‌كه كرایه‌وه و ئافره‌تيكی بهسالاَچوو هات بؤ لای سهلاَحهددین و پيی وت
من پیرهژنيكم له دنیای رووتا ته‌نها كچيك شك ده‌به‌م ئيستا كاتی مندالبوونيتی ده‌ترسم له‌م كاته‌دا هيزهكانت بينه ناو شاره‌كه‌وه و له ترسان منداله‌كه‌ی له‌بار بچيت و بمريت داوات لئ ده‌كه‌م كچه تاقانه‌كه‌م و كؤرپه ساواكه‌ی به من ببه‌خشیت و ئه‌م هيرشه دوابخه‌یت سهلاَحهددین وتی به‌سه‌رچاو بهلاَم بهمهرجيك ههركاتيك كچه‌كه‌ت منداله‌كه‌ی بوو، هه‌والم بدهیتئ پاشان سولتان فه‌رمانی ده‌ركرد هيزه‌كانی بكشينه دواوه و له شار دووركه‌ونه‌وه دوای چه‌ند رؤژيك ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده‌كانی سوپا چوون بؤ خيوهتهكهی سولتان بؤ ئه‌وه‌ی بزانن بؤچی به قسه‌ی ئافره‌تيكی بهسالاَچوو سوپاكه‌ی گيراوه‌ته دواوه سولتان له وهلاَمدا وتی به لای منه‌وه هیچ جیاوازییه‌ك نییه له نيوان فه‌تحی شاريك و فه‌تحی دليكدا مادام توانیم ئه‌و ئافره‌ته دلخؤش بكه‌م وه‌كو ئه‌وه وایه شاره‌كه‌م فه‌تح كردبيت له‌و كاته‌دا سه‌یریان كرد ئه‌وا ئافره‌ته‌كه و چه‌ند سواريك هاتن بؤ لای سولتان و ئافره‌ته‌كه وتی مژده بيت كه‌وا كچه‌كه‌م كوريكی بووه و ئامؤژگاریم كردووه به شيوه‌یه‌ك په‌روه‌رده‌ی بكات ببيته سهربازيكی به‌وه‌فای سهلاَحهددین ئه‌م سوارانه‌ش نيردراوی ئه‌میری شاره‌كه‌ن و هاتوون ئاماده‌ییت پئ رابگه‌یه‌نن بؤ كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكان و هاتنهژير فرمانی سولتان به‌هؤی ئه‌م میهره‌بانی و ئازایه‌تییه‌وه كه له‌گه‌ل مندا كردت
سهلاَحهددینی پایه‌به‌رز نموونه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی تيكؤشهری ئیسلامی بوو به‌رهه‌می په‌روه‌رده‌ی ئیسلام بوو ئه‌وه بوو داگیركه‌رانی خاچپه‌رستی ئه‌ورووپایی له فه‌له‌ستین ده‌رپه‌راند و قودسی پیرؤزی رزگار كرده‌وه وه نیوه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌ب و مه‌زاره پیرؤزهكانی مه‌ككه و مه‌دینه‌ی له هه‌ره‌شه‌ی كافران رزگار كرد ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ش له جه‌نگی حطین دا بوو كه‌له ١٧ی ره‌بیعی یه‌كه‌می سالی ٥٨٣ك رووی دا قازی ئیبن شیداد ده‌ليت له‌راستیدا كيشه‌ی قودس ئه‌وه‌نده قورس بوو له‌سه‌ر شانی كه شاخه‌كان نه‌یانده‌توانی هه‌لیبگرن له ٢٧ی ره‌جه‌بی سالی ٥٨٣ ی كؤچی سهلاَحهددین گه‌یشته شاری قودس واته دوای ٩٠ سال ژيرده‌سته‌یی، یه‌كه‌م قیبله‌ی موسلمانان گه‌رایه‌وه بؤ باوه‌شی ئیسلام ئه‌و قیبله‌یه‌ی كه پيغهمبهری ئیسلام درودی خوای له‌سه‌ر بيت له شه‌وی ئیسرا و میعراجدا پيشنويژی تيدا كرد بؤ پيغهمبهران سه‌لامی خوا له هه‌موویان خوای گه‌وره وای ريك خستبوو ئه‌و شه‌وه‌ی سهلاَحهددین گه‌یشته قودس به‌رامبه‌ر بوو له‌گه‌ل هه‌مان شه‌و كه پيغهمبهری خوا درودی خوای له‌سه‌ر بيت ئه‌و نويژهی تيدا كرد سهلاَحهددین له سالی ٥٨٩ك-١١٩٣ز كؤچی دوایی كرد
هه‌والی كؤچی دوایی سهلاَحهددین وه‌ك هه‌وره تریشقه‌یه‌كی به‌هيز دای له گويچكهی هه‌موو موسلمانيك و وایان ده‌زانی كه هه‌رچی خؤشی و شادییه‌ك هه‌یه سولتان له پيش خؤیدا به ريی كردووه خه‌لكانی ئه‌و ناوچانه تيكرا به گه‌وره‌و بچووك و پیرو مندال و ژن و پیاو ده‌شته‌كی و شارستانی دهولهمهندو هه‌ژار هه‌موو دل بریندار‌و چاو به گریان بوون و جؤگهلهی فرميسكی سويرو خويناوی له چاوانه‌وه سه‌ری ده‌كرد
ئیبن شداد كه خؤی ئاماده‌ی ئه‌و رووداوه بوو باسی ده‌كات و ده‌ليت ئه‌و رؤژه رؤژيك بوو موسلمانان دوای خه‌لیفه‌كانی راشیدین رؤژی وا ناخؤشیان به خؤیانهوه نه‌دیبوو دیمه‌شق و قهلاَكهی و هه‌موو ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری غه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی بئ وينه‌ی دای گرتبوون,هه‌ر خوا خؤی ده‌زانيت چؤن بوو كوره‌كانی له ناو خه‌لكه‌كه‌دا ده‌گریان به شيوه‌یه‌ك خه‌لكی خه‌ریك بوو گیانیان ده‌رده‌چوو كاتيك سولتان كؤچی دوای كرد ته‌مه‌نی ٥٧ سال بوو ,دوای خؤی میراته‌كه‌ی یه‌ك دیناری زيرو٤٧ درهه‌می ناسری بوو ,وه بؤ كفن و شاردنه‌وه‌كه‌ی پاره‌یان بؤ قه‌رز كرد بوو ,ئیتر بئ ئه‌وه‌ی مولكیك یان زه‌وی و زاريك یان كؤشكيك له هه‌موو مالی دونیا كه له به‌رده‌ستیدا بوو به جئ بهيليت هؤیه‌كانی سه‌ركه‌وتنی سهلاَحهددین هؤیه‌كانی سه‌ركه‌وتنی سهلاَحهددین زؤرن بيگومان هه‌موو سهركهوتنيكیش چه‌نده‌ها هؤو پيشه‌كی هه‌یه ئيستا با بزانین گرنگترین ئه‌و هؤو پيشه‌كی یانه چی بوون كه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه ميژوویی یه‌یان له‌سه‌ر ده‌ستی سولتاندا بؤ ئیسلام و موسلمانان به‌دی هينا
ده‌بيت ئه‌وه‌شمان له یاد نه‌چيت كه ئه‌و هؤو پيشه‌كی یانه له داهينان و په‌یدا كردنی سولتان خؤی نه‌بوون به‌لكو له ريبهری كردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه بوو كه پيغهمبهری خوا درودی خوای له سه‌ر بيت له جه‌نگه‌كانی به‌درو خه‌نده‌ق و رزگاركردنی مه‌ككه‌دا له‌سه‌ری دهرؤیشت و خه‌لیفه‌كانی راشیدینیش پاش خؤی له جه‌نگه‌كانی پاشگه‌ز بوونه‌وه حروب الرده و قادسیه‌و یه‌رموكدا له‌سه‌ری ده‌رؤیشتن,سهلاَحهددین ده‌بيت سه‌ركه‌وتووبيت و خوای خاوه‌ن توانا به‌سه‌ر دوژمنان‌دا زالی بكات چونكه ئه‌و ريبازهی ئه‌وانی گرتبووه به‌رو به گويره‌ی هه‌مان به‌رنامه دهجولاَیهوهو خوای گه‌وره بهلين و بریاری خؤی به‌جئ دههينيت ,وه‌ك ده‌فه‌رموويت وَلَيَنصُرَنَّ اللَّهُ مَن يَنصُرُهُ إِن اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ ،٤٠، الَّذِينَ إِن مَّكَّنَّاهُمْ فِي الْأَرْضِ أَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ وَأَمَرُوا بِالْمَعْرُوفِ وَنَهَوْا عَنِ الْمُنكَرِ وَلِلَّهِ عَاقِبَةُ الْأُمُورِ ، الحج٤٠-٤١
واته خوا سه‌ركه‌وتن به‌وانه ده‌به‌خشيت كه دینه‌كه‌ی سه‌رده‌خه‌ن به راستی خوا خاوه‌ن هيزی بئ پایانه و به‌سه‌ر هه‌موو شتيكدا زاله ,ئه‌وانه‌ی ئه‌گه‌ر له زه‌ویدا دهسهلاَتمان دانئ نويژ به‌جئ دههينن و زه‌كات ده‌ده‌ن و فه‌رمان به چاكه‌و ريگری له خراپه ده‌كه‌ن,وه‌ئه‌نجامی هه‌موو كاريك بؤ لای خوایه، موسلمانه‌كان ئه‌گه‌ر له هه‌موو كار‌و شوينيكدا به گويره‌ی ئه‌م ئایه‌ته پیرؤزه ره‌فتار بكه‌ن و هه‌ولی ئاماده‌كردنی پيویستیهكانی سه‌ركه‌وتن بده‌ن و به دلسؤزی و چلاكی یه‌وه له سه‌ری برؤن ,بيگومان خوای گه‌وره هیوایان بؤ سه‌ركه‌وتن و زالبوون كار‌و بار گرتنه ده‌ست دينيته دی ,چونكه خؤی به‌لينی داوه وه‌ك ده‌فه‌رموويت وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُم فِي الْأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ الَّذِي ارْتَضَى لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُم مِّن بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا يَعْبُدُونَنِي لَا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئًا ، النور٥٥ واته خوا به‌لينی داوه به‌وانه‌تان كه ئیمان دههينن و كرده‌وه‌ی چاكه ده‌كه‌ن ,كاروباری زه‌وییان ده‌داته ده‌ست وه‌ك دایه ده‌ست ئه‌وانه‌ی پيش خؤیان .هه‌روه‌ها ئه‌و دینه‌ی خوا خؤی پئ ی رازی یه بؤیان زال ده‌كات وه حالیان له ترسه‌وه بؤ ئاسایش دهگؤريت,چونكه ته‌نها خوا ده‌په‌رستن و هیچ شتيك ناكه‌ن به شهریكم
سه‌ركرده‌كانی ئه‌م چه‌رخه زؤر پيویسته به جوانی شاره‌زای ژیانی ئه‌م پالاوانه بن و هه‌ولبده‌ن چاوی لئ بكه‌ن و شوين پيكانی هه‌لبگرن,به‌لكو بتوانن موسلمانه‌كان ووریا بكه‌نه‌وه‌و یه‌كیان بخه‌ن و به‌ره‌یه‌كی ئیسلامی فراوان بنیات بنين و خؤیان ئاماده بكه‌ن بؤ به ده‌ست هينانی سه‌ركه‌وتن و پاك كردنه‌وه‌ی هه‌موو جیهانی ئیسلامی له چنگی دوژمنه داگیر كه‌ره‌كان و ئه‌لقه لهگويكانیان به راستی ئوممه‌تی ئیسلام له‌م سه‌رده‌مه‌دا زؤر پيویستی به سه‌ركرده‌یه‌كی تری وه‌ك سهلاَحهددین هه‌یه له ئیمان و خوا په‌رستی دا له دادگه‌ری و میهره‌بانی دا ,له ئازایه‌تی و خؤراگری دا ,له ليبووردهیی و دل نه‌رمی دا ,له پیاوه‌تی و به‌خشنده‌ی دا,له جیهاد كردن و سیاسه‌تدا ,ئه‌و رؤژه‌ی ئه‌م سیفه‌ت و ره‌وشتانه له سه‌ركرده‌یه‌كی موسلماندا به‌دی هات ئه‌و كاته موسلمانان چاوه‌روانی سه‌ركه‌وتنی گهورهور زگاربوون و سه‌ربه‌رزی ته‌واو بن خوای گه‌وره ليت خؤش بيت و پله‌ی به‌رزت بدایئ ئه‌ی سه‌ركرده‌ی كوردی قاره‌مانی ئیسلام
http://www.rwnaki.com
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
12-10-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مامۆستا مه‌لاغه‌فووری ده‌باغی
مامۆستا مه‌لاغه‌فووری ده‌باغی
1306- 21.05،1369
ئــــه‌ی جووته مهمت عه‌ینی هوڵووی تازه فه‌ریكه
فێداری ده‌سی تۆیه دڵم، چـــــــاره‌سه‌ری كه
گیان بۆته په‌پوولێك و لـــــــه ده‌وری شه‌می ڕووته
تا باڵ و په‌ڕی پـــــــــــــــاكی نه‌سووتاوه، ده‌ری كه!
چـــــــــاوت كه به هاوكاریی برۆت خه‌ڵكی ده‌كوژێ
ئه‌گریجه له پای چی له‌گه‌ڵ ئه‌و جووته شه‌ریكه؟
له ساڵی 1306 له شاری سه‌قز له دایک ده‌بێ و به داخه‌وه هه‌ر له‌و سه‌ر ده‌مه دا به هۆی نه خۆشی خووریلکه چاوه بێ نازه کانی له ده‌ست ده‌دا و له‌و په‌ری نه‌خۆشی دا پێ هه‌ڵ ده‌گرێت، کاتێک باسی به سه‌ر هاتی ژیانی خۆی بۆ ده کردم ده‌ی فه‌رموو : " من زۆر منداڵ بووم شه‌وانی هاوین له سه‌ر بان ده‌نووستین و زۆر جار وا ده‌بوو به خه‌وه‌وه ده‌رۆیشتم و له بانی ده که‌وتم و بریندار ده‌بووم و له به‌ر ژان و برینم ده‌گریام بابم وه خه‌به‌ر ده‌هات ، وای لێ هات بابم شه‌وانه پشتێنده‌که‌ی له من ده‌به‌ست و هه‌ر که هه‌ڵ ده‌ستام برۆم وهخه به‌ر ده‌هات و پێشی پێ ده گرتم " ... مامۆستا ته‌مه‌نێکی ناخۆش و پڕ له ئازاری دی ،ته مه‌نێک له‌و په‌ری بێ ده‌ره‌تانی و ده‌ست کورتی ، مامۆستا ده‌ی فه‌رموو" رۆژێک نامه‌یه‌کم بۆ فه‌رمانداری مه‌هاباد نووسی ، ئای به‌ڵکوو سێ یه‌ک نانم(2 کیلۆ) به خۆرایی بده‌نێ ، فه‌رماندار بۆی نووسیبووم ئێمه ئه‌و بوودجه‌یه‌مان نییه ، منیش به شێعر وڵامم داوه . ده‌ستم به دۆعایه خه‌ڵکی بمرێ // تا نانێ بخۆین له تازیه داری ..... مامۆستا مه‌لا غه‌فوور به یارمه‌تی و پیاوه‌تی دۆستی به وه‌فا و ئه‌مه‌گ داری واته کاک جه‌لیل گادانی ده‌چێته تاران و له تاران فێری خه‌تی برێل ده‌بێت و به‌و شیوه خۆی به نووسینی شێعره‌کانی یه‌وه هیلاک ده کات تا له فه‌وتان رزگاریان بکات ، شک له‌وه دانییه له سه‌ر ده‌می شۆرشی چه‌کدارانه‌ی 47 -48 که به‌شێکی زۆر له دۆستان و هاواڵانی له شاخ خه‌بات ده که‌ن و مامۆستاش به دڵ ده گه‌ڵیانه ، له چه‌ندین شوێن دا به شێعر یادیان ده کات ، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو به هۆی گیرانی و له ناو بردنی به‌شێکی زۆر له ئاسه‌واره‌کانی به ده‌ستی ساواکی حه‌مه ره‌زا شا .له سه‌ر ده‌می شۆرشی به تاڵان چووی ئێران مامۆستا مه‌لا غه‌فوور به دڵێکی پڕ له هیواو ئاواته وێرای خه‌ڵکی کوردستان به‌شداری له خۆپێنیشان دانه‌کان ده کرد و به هێز و گوڕێکی پۆڵایین شێعره‌کانی ده‌خوێنده وهو لاوان گه‌نجانی له دژی ده‌سه‌ڵات هان ده‌دا ، مامۆستا خۆشه‌ویستی خه‌ڵک و خه‌م خۆری نیشتیمانه‌که‌ی بوو، ده‌گه‌ڵ ده‌رد و ئازاری هاووڵاتیانی گه وره ببوو، ژانی کۆمه‌ڵێکی چه‌ساوه‌و زوڵم لێکراوی به ته‌واو مان چێشت بوو ، هیوای بۆ دووا رۆژ زۆر بوو ، به‌ڵام به‌داخه‌وه کوندی شووم و نه‌گبه‌ت هه‌موو ئاواته‌کانی لێ کرده قه‌قنه‌س و ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتی تازه پێ گه‌یشتوو و خوێن رێژ کاک که‌ماڵی برای له ژێر ئه‌شکه‌نجه دا شه‌هید کرد . ئاسه‌واره‌کانی زۆرن ، ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم و له خزمه‌تی دابووم بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی شێعره‌کان و به سه‌رهاتی خۆی ، له شێعری شاعیران وه‌کی مامۆستا هێمن ، قانع ، وه‌فایی بۆ تێ هه‌ڵکێش و ته‌خمیس که‌ڵکی وه‌ر گرتووه و ته‌نانه‌ت چوارینه‌کانی فه‌رووخی یه‌زدی و سه‌عدی شیرازی وه‌رگێراوه‌ته‌وه سه‌ر کوردی هه‌ر وه‌ها په‌ندی پێشینیانی مامۆستا زۆر به ناو بانگه ، به‌شێکی زۆر له شێعره کانی له ساڵی 1357 به کاسێت بڵاو کرده‌وه ، هه‌ر له‌و ساڵه دا من له خزمه‌تی دا بووم تا ته‌واوی شێعره‌کانیم بۆ کۆ کرده‌وه و به خه‌تێکی خۆش بۆم نووسی یه‌وه ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که من زۆر زۆر به‌داخم که ئه‌وده‌فته‌ری من بۆم نووسی یه‌وه و ته‌واوی شێعر و په‌نده کانی تێدا بوو نازانم چی به سه‌ر هات ، له‌وه‌ش ناخۆش تر چه‌ند ساڵ دوواتر دیوانه‌که‌ی به پێشه‌کی یه‌کی مامۆستا هه‌ژار به نیوه چڵی و زۆر به شپرزه‌یی بڵاو کراوه که به‌شێکی زۆر له شێعره‌کان و له به سه‌رهاته به‌نرخه‌که‌ی خۆی لێ هه‌ڵ قرتێندرا !!! به‌ش به حاڵی خۆم ده‌بێ ئه‌و راستییه‌ش بڵێم که من به‌شێکی زۆر په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی مامۆستا مه‌لاغه‌فوورم و ئه‌گه‌ر فێری ئهلفو بێتکه‌ی کوردیش بووم له‌و زاته گه‌وره‌یه فێر بووم ، مامۆستا منی راهێنا چۆن بنووسم و چۆنی بخوێنمه‌وه ، هه‌ڵی شێلام و به بیری نه‌ته‌وه‌یی جارێکی تر له قالب دا دای رژتم ، زۆر وشه‌ی ره‌سه‌نی کوردی و ده‌رسی باشی له فێر بووم ، یادی به‌خێر بێت و جارێکی دیش له خزمه‌تی که‌س و کاری سه‌ری رێز و نه‌وازیش داده‌نوێنم داوای ته‌مه‌ن درێژی و ساغی و سڵامه‌تیان بۆ ده‌که‌م . مامۆستا 4 کور و کچێکی هه‌یه و به داخه‌وه رۆژی (12ی ئاگووستی 1990 --21ی گه‌لاوێژی 1369 له شاری مه‌هاباد کۆچی دووایی کرد و له گۆرستانی شاعیران له په‌نا مامۆستایان ، هێمن ، هه‌ژار به خاک ئه‌سپێردراوه. رووحی شاد بی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-06-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
قانع
قانع
قانع محه‌مه‌د كابولی ناسراو به(مامۆستا قانع)، شاعیران‌و نووسه‌ران به(شاعیری چه‌وساوه‌كان‌و به‌شمه‌ینه‌تان‌و زانای گه‌وره‌و پایه‌به‌رزی نه‌ته‌وه‌ی كورد)ی ناو ده‌به‌ن.
قانع به‌هۆی شیعره‌كانیه‌وه به‌شاعیری چه‌وساوه‌كانی كوردستان ناوبانگی ده‌رچووه. به‌بڕوای شاعیران‌و ئه‌ده‌ب دۆستان؛ شیعره‌كانی قانع هه‌وێنی بیرێكی فراوان‌و پێشكه‌وتنخوازانه‌یه، چونكه دوای تێپه‌ڕینی ساڵانێكی زۆر به‌سه‌ر كۆچی دوایی شاعیره نه‌مره‌دا، كه‌چی ئێستاش په‌یتا په‌یتا خوێنه‌ری شیعره‌كانی له‌زیادبووندان.
ژیانی منداڵی: دوای ئه‌وه‌ی ده‌ره‌به‌گه‌كانی ناوچه‌ی مه‌ریوان باوكی ئه‌م شاعیره ده‌ربه‌ده‌رو ئاواره ده‌كه‌ن، به‌ده‌م لێقه‌وماوییه‌وه قانع وه‌كو منداڵی ده‌ربه‌ده‌رێك له‌ڕۆژی ١٥ی ئه‌یلولی ساڵی ١٨٩٨ی زاینی له‌گوندی (ڕیشێن)ی ناوچه‌ی مه‌ریوان له‌دایكبووه، به‌و حاڵه‌شه‌وه كڵۆڵی ده‌ستی له‌یه‌خه‌ی نه‌كرده‌وه، له‌ته‌مه‌نی ٤٠ ڕۆژیدا باوكی كۆچی دوایی كردووه، مه‌ینه‌تییه‌كانی قانع له‌منداڵیدا تادێت ڕوو له‌زیادبوون ده‌كات، چونكه هه‌ر له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا بووه كه دایكیشی كۆچی دوایی كردووه‌و دواتر له‌لایه‌ن مامه‌كانیه‌وه به‌خێوكراوه.
تۆماری ژیانی ئه‌م منداڵه مه‌ینه‌ت دۆسته، له‌زه‌مینه‌یه‌كی ده‌ربه‌ده‌ریی‌و پڕ له‌كوێره‌وه‌رییه‌وه ده‌ستیپێكردووه، شه‌رم نییه ئه‌گه‌ر بڵێین ڕۆژان له‌نێو منداڵاندا‌و شه‌وانیش له‌سه‌ر ته‌نور ژیانی به‌سه‌ر بردووه‌و شه‌وی ڕۆژ كردووه‌ته‌وه. دواتر به‌هۆی خزمێكی دووریانه‌وه كه ناوی (ئاغا سه‌ید حسێن) بووه‌و خه‌ڵكی گوندی (چۆڕ) بووه له‌ناوچه‌ی مه‌ریوان، قانعی به‌شمه‌ینه‌ت پێده‌نێته زه‌مینه‌و ژیانێكی تره‌وه.
ئاغا سه‌ید حسێن، قانعی بردووه‌ته لای خۆیی‌و له‌حوجره ناردوویه‌تیه به‌ر خوێندن. به‌رله‌وه‌ی به‌ته‌واوی فێری نووسین‌و خوێندن بێت، جاروبار شیعری سه‌رزه‌نشتیی داناوه، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆكاری بنچینه‌ی شاعیرێتی دوا ڕۆژی قانعی به‌شمه‌ینه‌ت.
قانع له‌كاتی بێ ئیشیدا، كاته‌كانی خۆی به‌خوێندنه‌وه‌و بابه‌تی وێژه‌ییه‌وه بردووه‌ته‌سه‌ر، شیعر له‌وكاته‌دا شه‌وچه‌ره‌ی كۆڕی شه‌وانه‌و كه‌ره‌سته‌ی ڕۆشنبیره‌كان بووه، بۆیه ئه‌میش (كه مه‌به‌ست قانع)ه یه‌كێك بووه له‌سه‌وداسه‌ره‌كانی بازاڕی شیعر.
كه ئاگری یه‌كه‌مین شه‌ڕی جیهانی گه‌یشته ناوچه‌ی مه‌ریوان، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه لایه‌نی ئاینی له‌شه‌ڕه‌كه‌دا به‌هێزبوو، زۆربه‌ی ڕۆشنبیره ئایینییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ناوچه‌كه ڕاسته‌وخۆ تێكه‌ڵی شه‌ڕه‌كه بوون‌و خه‌ڵكێكی زۆریان ڕاپێچی ناو شه‌ڕه‌كه كرد، بێئه‌وه‌ی له‌ستراتیژییه‌تی شه‌ڕه‌كه‌و لایه‌نه سیاسییهكانو نیازی ئیمپریالیزم‌و مه‌به‌سته‌كانی بگه‌ن. قانعیش یه‌كێكبووه له‌و كۆمه‌ڵه ڕۆشنبیره ئایینیه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ناوچه‌كه‌یان‌و وه‌كو یه‌كێك له‌وان به‌شداری شه‌ڕه‌كه‌ی كردووه.. سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌كردووه "لایه‌نی به‌ئایین بۆیاخكراوی شه‌ڕه‌كه، زۆر كاریانكردووه‌ته سه‌ر ڕێبازی بیركردنه‌وه‌ی قانع، بۆیه قانع سه‌ره‌تا شیعرییه‌كه‌ی كه له‌سه‌ر سه‌رزه‌نشتكاری دامه‌زرابوو جێده‌هێڵێت‌و ڕوو ده‌كاته شیعری ئایینی‌و خواپه‌رستی".
كه شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری سۆسیالیستی به‌پێچه‌وانه‌ی تای كێشی سیاسی ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌ی به‌بارودۆخێكی سه‌ر به‌قازانجی زۆربه‌ی گه‌لانی ناوچه‌كه كێشایه‌وه، سه‌ره‌تای بیركردنه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌ژیانی ڕۆشنبیری قانعدا سه‌ریهه‌ڵدا، دوای ئه‌وه جارێكی تر ده‌ستیكردووه‌ته‌وه به‌خوێندن، ئینجا هه‌وای گه‌ڕان به‌شاره‌كانی كوردستاندا ده‌بێته خولیای، هه‌ربۆیه بۆ خوێندن، (سنه، سابڵا‌غ، شنۆ، هه‌ولێر، كۆیه، كه‌ركوك، سلێمانی‌و بیاره) گه‌ڕاوه. دوا قۆناغی خوێندنی دێنێته‌وه بۆ مهریوانو ئینجا به‌یه‌كجاری ده‌ستی لێ هه‌ڵده‌گرێ.
ژیانی لاوێتی:
له‌سه‌ره‌تای لاوێتیدا، قانع تووشی نه‌خۆشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بووه، تاهاتووه ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی زیاتر تێدا ده‌ركه‌وتووه، له‌ئه‌نجامیشدا هه‌ر به‌و ئازاره‌وه سه‌ریناوه‌ته‌وه‌و كۆچی دوایی كردووه.
ئه‌و ناكۆكییه خێڵه‌كییانه‌ی نێوان بنه‌ماڵه‌ی شاعیر‌و ده‌ره‌به‌گه‌كانی ناوچه‌ی مه‌ریوان ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ له‌ناو جموجۆڵی فیكری شاعیردا زیادیكردووه، ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌و له‌سه‌ره‌تای بیسته‌كان به‌دواوه كه ناو به‌ناو هه‌واڵی په‌یوه‌ندی سیاسییانه‌ی توندوتۆڵی هاریكاری نێوان كۆڕ‌و كۆمه‌ڵ‌و تاقمه سیاسییه‌كانی ئه‌و سه‌ده‌مه‌ی باكووری كوردستان‌و كه‌مالییه‌كان گه‌یشتووه، بێ‌ئارامی خۆیی‌و شیعره‌كانیشی داگیركردووه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه مه‌زنه‌كه‌ی ئۆكتۆبه‌رو سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی پێشكه‌وتنخوازانه‌ی دژ به‌فاشیزم له‌نێو توێژ‌و كۆمه‌ڵه خوێنده‌واره‌كاندا، ئه‌مانه هه‌موو زه‌مینه‌یه‌كی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌و نه‌ته‌وه‌ییانه‌یان خوڵقاندبوو، پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی كه‌مالییه‌كان به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد‌و به‌رپابوونی شۆڕشه ناوبه‌ناو پچڕاوو یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی باكووری كوردستان (ئاگری داخ) بیروباوه‌ڕی زۆربه‌ی لاوه خوێنده‌واره‌كانی خسته‌به‌ر مه‌ودایه‌كی نه‌ته‌وایه‌تی‌و نیشتمانیانه‌ی كاریگه‌ر.
له‌وكاته‌دا كه سه‌ره‌تای شاعیرێتی قانع بوو، زۆر به‌گورجی باری سهرنجو شێوه‌ی ناوه‌ڕۆكی شیعره‌كانی له‌دڵداری‌و ئایینییه‌وه گۆڕدران بۆ نیشتمانپه‌روه‌رێتی. وه‌ك خۆی چه‌ندجارێك له‌پێشه‌كی دیوانه شیعره‌كانی سه‌رده‌می خۆیدا باسیكردووه‌و له‌چه‌ندلایه‌كی تریشه‌وه لێی دواوه؛ كتێبێكی ده‌ستنووسی فارسی به‌ناوی (وقایق ال ارده‌لان)ی ده‌ستده‌كه‌وێت كه باسی ڕاپه‌ڕینه‌كانی تیره‌ی ئه‌رده‌ڵانییه‌كان ده‌كات به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر كارده‌كاته‌سه‌ر دیوی ناوه‌وه‌ی شاعیر‌و به‌رهه‌مه شیعرییه‌كانی كه لێره‌دا به‌ته‌واوی قۆناغی شیعری دڵداری جێده‌هێڵێت‌و دوای ئه‌و قۆناغه ده‌بێته شاعیرێكی نهتهوهییو نیشتمانپه‌روه‌ر.
بیروباوه‌ڕی سۆشیالیستی‌و دژه ده‌ره‌به‌گایه‌تی:
بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی سۆسیالیستی له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه به‌ربه‌ستكرابوو، له‌وكاته‌دا باس‌و به‌سه‌رهاتی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری سۆسیالیستی‌و ئامانج‌و لایه‌نه سیاسی‌و ئابووری‌و نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان به‌زۆری له‌سه‌ر زاری خه‌ڵكی بوون، قانعیش له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌ست به‌سه‌ره‌تای ڕژێمی سۆسیالیستی دهكاتو ده‌ڵێت:
با سێ قات نه‌بێت خانوو سه‌راكه‌ت
پاره‌ی قاتێكیان بده به‌براكه‌ت
ده‌وڵه‌مه‌ندان مه‌ڵێ هه‌وڵی بۆ خۆیه
نه‌بوونی هه‌ژار، نه‌بوونی تۆیه
به‌هۆی جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه بیروباوه‌ڕی پێشكه‌وتووانه په‌ره‌یسه‌ندووه‌و ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه‌ش بووه‌ته هۆی زیاتر هاندانی قانع له‌دژی ڕژێمی دهرهبهگایهتیو كۆڵۆنیالیزم.. ئه‌و ناكۆكییه خێڵه‌كییانه‌ی نێوان شاعیر‌و چه‌ند ده‌ره‌به‌گێك هه‌بوون، گۆڕدرا به‌شێوه‌ی كێشه‌یه‌كی سیاسی دژ... به‌تێكڕای ڕژێمه‌كه. هه‌رچه‌نده مه‌ودای بیركردنه‌وه‌ی له‌كێشه‌ی نێوان خاوه‌ن موڵك‌و ڕه‌عیه‌ته‌كان قوڵتر بوایه‌ته‌وه، ئه‌وه‌نده هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر تێكڕای ده‌ره‌به‌گایه‌تی توندتر ده‌بوو، له‌م قۆناغه‌شدا قانع تێكه‌ڵ به‌ئه‌ده‌بی شۆڕشی نهێنی بوو.
له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری ئه‌و سه‌رده‌مه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئایینی‌و ده‌ره‌به‌گایه‌تی بووه، سروشتی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان له‌وڵاتێكی پیشه‌سازی نه‌چووه كه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داران خه‌ڵكیان چه‌وساندبێته‌وه، بۆیه شیعره‌كانی قانع به‌زۆری له‌گه‌ڵ جوتیاراندا دهدوێو به‌رهه‌ڵستی ده‌ره‌به‌گه‌كان ده‌كات. شاعیر باوه‌ڕی به‌یه‌كگرتنی جه‌ماوه‌رو سه‌ركه‌وتنی ڕژێمی سۆسیالیستی هه‌بووه، بۆیه ڕووده‌كاته دهرهبهگو هه‌وڵی شۆڕشی نهێنی ده‌دات بهگوێیداو ده‌ڵێت:
گوێگره... قانوونی سۆسیالیستی ده‌نگیدایه‌وه
ڕۆژی مه‌رگت زۆر نزیكه ئه‌و ده‌نگه یاسینته
نۆكه‌رو پێش خزمهتو كاره‌كه‌رو دایانه‌كه‌ت
كه‌وته ڕۆژی خۆی بزانه دوژمنی خوێنینته
باخێكی هێنده قایم‌و مه‌حكه‌م نه‌بووی... من ناتگه‌مێ
ده‌ستی ئیستیعماره هێزو كۆمهكو په‌رژینته
شاعیر له‌و باوه‌ڕه‌دابووه كه له‌وڵاتێكی فره نه‌ته‌وه‌دا ئاسان نابێت كه هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی ئه‌و وڵاته وه‌ك یه‌ك بژین‌و له‌ڕووی یاسای كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه یه‌كسان بن‌و ئابووری وڵات به‌ئابووری هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان وه‌ك یه‌ك بدرێنه قهڵهمو وه‌كو یه‌ك سه‌ربه‌ستی سیاسی‌یان بدرێتێ، بۆیه هه‌میشه له‌هه‌ڵوێستی سیاسییانه‌ی نه‌ته‌وه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و جۆره وڵاتانه سڵه‌میوه‌ته‌وه‌و له‌شیعره‌كانیدا ئه‌مه‌ی به‌لادێنشینه‌كان گه‌یاندووه.
نموونه‌ی شیعریی قانع:
قانع له‌زۆر بواردا شیعری نووسیوه له‌وانه: دڵداری، نیشتمانی، كۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌ته‌وایه‌تی، شۆڕشگێڕانه، ئایینی. ئه‌مانه هه‌ندێك نموونه‌ی شیعریی قانعن:
نموونه‌ی شیعری ئایینی:
یا محه‌مه‌د لێو به‌بارو دڵ به‌بوریانم مه‌كه
ئه‌ی ڕه‌ئیسی هه‌ردوو دنیا، دیده گریانم مه‌كه
ده‌سته ئه‌ژنۆو چاوه‌ڕێگه‌ی ده‌ستی یارانم مه‌كه
من كه ئالی تۆم، زه‌لیلی باری عصیانم مه‌كه
غه‌یری قاپی ڕه‌ئفه‌تت، بۆ كه‌س سه‌ناخوانم مه‌كه!.
شیعری دڵداری:
مه‌سیح گه‌ربێته سه‌ر قه‌برم بخوێنێ پێی ده‌ڵێم: لاچۆ
دڵم پێكراوی تیری غه‌مزه‌و په‌یكانی موژگانه
ئه‌گه‌ر تۆ نۆبه‌ره‌ی ماچێكی لێوی خۆت بهمن به‌خشی
مه‌عباد چۆڵ ئه‌كه‌م بیللا، ئه‌چم بۆ كونجی مه‌یخانه
شیعری نیشتمانپه‌روه‌ری:
ئه‌ی وه‌ته‌ن! خۆ من به‌ناحه‌ق سه‌ركزو ئاواره نیم
ڕۆڵه‌كه‌ی خۆتم به‌پاكی دوژمن‌و خوێنخواره‌و نیم
چونكه ڕۆڵه‌ی كوردستان‌م، وه‌حشی‌و په‌تیاره نیم
وا مه‌زانه! كه‌وته ڕۆژی خۆی، وه‌ها بێكاره نیم
سه‌یری مه‌غزی دوژمن كه، تێكه‌ڵی خوێناومه
یان
قوربانی ئه‌م خاكه‌یه، ئه‌م ڕۆحه له‌به‌رما
سۆزی دڵی پڕ ده‌رده، كه خولیایه له‌سه‌رما
ئاماده‌یی مه‌یدانم‌و ئه‌م به‌رگه كه پۆشیم
كفنه، نه‌وه‌كو چاكه‌ت‌و پانتۆڵه له‌به‌رما
به‌رهه‌مه‌كان:
* گوڵاڵه‌ی مه‌ریوان.
* باخچه‌ی كوردستان.
* چوارباخی پێنجوێن.
* شاخی هه‌ورامان.
* ده‌شتی گه‌رمیان.
وه سيه تي دايك بو كچ
کچــم رولـه ى كزوله ى به رده بـاريم چراى روناكي بى ده ستى و هه ژاريم
كچم پارچه ى نه ژاكــاوى زه مانـه م نه تيجه ى ئيهتــيمامى خويـــنده واريم
وه ره گوى را گــره بو په ندى دايكت فه ره ح به خشى ده رونى بى قه راريم
كچم هوشى حه يا وناموسى خوت بى نه كه ى كارى زياد كه ى ده ردى كاريم
نه خوى هه رگيز فريوى ساده روويان نه بيته هوى زيــادى شين و زاريـم
كچم هوشيارى خوت به تاكو مردن وه كوو من به به زرنگى و هوشياريم
كچم وه للا هه مووى داخى كچــانه نه خــوشين و كــزى و بى ئيختــياريم
نه ته نــيا وه ســيه تم بو تويه روله فـيـــداكارى كچـانى كــورده واريـم
ماموستا قانع
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-06-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
موحه‌ممه‌د عه‌لی عه‌ونی
موحه‌ممه‌د عه‌لی عه‌ونی
موحه‌ممه‌د عه‌لی عه‌ونی له ساڵی 1897دا له كوردستانی باكوور، له شاری سوێره‌ك، سه‌ربه‌شاری دیاربه‌كر، هاتۆته ژیانه‌وه.
پله‌ی یه‌كه‌م و دووهه‌می خوێندنی له توركیا ته‌واو كردوه و بۆ فێربوونی زانستی ئاینی و عه‌ره‌بی هاتۆته میسر‌و له قاهیره، له ئه‌زهه‌ر خوێندیه و كارنامه‌ی به‌رزی ساندوه.
زمانی فارسی و فه‌ره‌نسیشی زۆرباش زانیوه، له‌گه‌ڵ ماڵه بهدرخانیهكاندا له دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵی خۆیبون‌دا به‌شداربوه. له‌به‌ر كوردایه‌تی كردنی تورك نه‌یانهێشتوه بگه‌ڕێته‌وه نیشتمانی خۆی‌و هه‌ر له‌میسر ماوه‌ته‌وه‌و له دیوانی شاهیدا به‌وه‌رگێڕی زمانه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كان دامه‌زراوه.
شه‌رفنامه‌ی فارسی له چاپداوه‌ته‌وه‌و پێشه‌كی و په‌راوێزی زۆرهێژای له‌سه‌ر نوسیوه. هه‌روه‌ها شه‌رفنامه‌ی كردۆته عهرهبیو له پاش مه‌رگی ئه‌و ساڵی 1958 شالیارێتی په‌روه‌رده‌ی میسر له چاپیداوه.
مه‌سه‌له‌ی كورد (القضیة الكردیة)ی بله‌چ شێركۆ عه‌ره‌بییه‌كه‌ی، ئه‌ونوسیویه. پوخته‌ی مێژووی كورد‌و كورستان‌و مێژووی ووڵاتان و میرنیشینه‌كانی كوردی مامۆستا ئه‌مین زه‌كی به‌گی كردون به عهرهبیو به په‌راوێزی زۆربایه‌خداری ڕازاندونه‌وه. به‌شی دووه‌می "مشاهیر الاكرادى" ئه‌مین زه‌كی‌به‌گی له‌چاپ داوه‌ته‌وه. گه‌لێك نوسراوی زۆربه‌نرخی له‌سه‌ر كوردوكودستان هه‌یه كه تائێستا بڵاونه‌كراونه‌وه.
له 1952.07.11 له شاری قاهیره‌ی پایته‌ختی ووڵاتی میسر كۆچی دوایی ده‌كات، له ته‌كیه‌ی شێخ مغاوی له "جه‌به‌ل مه‌قطه‌م"، له نزیك گۆڕی "عومه‌ر ئیبن ئه‌لفارض" نێژراوه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
ابزارهای موضوع |
|
نحوه نمایش |
حالت خطی
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 08:27 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|