بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > فرهنگ و تاریخ

فرهنگ و تاریخ تاریخ و فرهنگ - مطالبی در زمینه فرهنگ و تاریخ ایران و جهان اخبار فرهنگی و ... در این تالار قرار میگیرد

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #1  
قدیمی 11-03-2009
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
Exclamation زندگینامه احمد خانی

بزرگان کرد

زندگینامه احمد خانی



ئه‌حمه‌دی خانی یه‌کێکه‌ له‌ شاعیر و ڕووناکبیره‌ مه‌زنه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان،به‌رێز دکتۆر مارف خه‌زنه‌دار له‌ مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی به‌رگی دووه‌میدا به‌م شێوه‌یه‌ باسی ‌کردوه:


سه‌یدێ جه‌نگالا سه‌رێ زولفا شه‌ها شه‌هبازم ئه‌ز
مه‌ستێ جانا عیشوه‌ یا شه‌هنازێ نازک نازم ئه‌ز
ده‌ردمه‌نده‌ک من دڤێتن هه‌م نه‌فه‌س بت
(خانی)یاکومه‌ هه‌مده‌سته‌ک هه‌بیتن سازێ خوه‌ش ئاوازم ئه‌ز

شاعیر و ڕۆشنبیری گه‌وره‌ی کورد خانی ناوی ئه‌حمه‌د بووه‌، کوری ئه‌لیاس کوڕی ڕۆسته‌م نازناوی شیعری له‌ هۆزی (خانیان) وه‌رگرتووه‌، به‌شێکی ئه‌م هۆزه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی بۆتان بوون،به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی شاعیر باریان کردووه‌ بۆ شاری بایه‌زید.

ئه‌حمه‌دی خانی له‌ساڵی(1650)له‌شاری بایه‌زید له‌ دایک بووه‌، وه‌ک له‌سه‌رچاوه‌کانی ژیانی و کرده‌وه‌ ئه‌ده‌بییه‌کانی شاعیر ده‌رده‌که‌وێ باب و باپیرانی له‌ ڕووی داراییه‌وه‌ ژیانیان ئاسان بووه‌ و به‌ به‌ختیاری ژیاون.

ئه‌حمه‌دی خانی هه‌موو ژیانی بۆ خوێنده‌واری و بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری و هۆشیاریی سیاسی خه‌رج کردووه‌ له‌ کۆمه‌ڵی کورده‌واریدا. ئه‌مه‌ دوو لایه‌نی ڕووناکی بووه‌ ،یه‌که‌میان به‌رهه‌م هێنانی داهێنانی ئه‌ده‌بی ، واته‌ شیعری، دووه‌میان فێرکردن و پێگه‌ناندنی منداڵان و لاوی کورد له‌ ڕووی خوێنده‌وارییه‌وه‌.

شاعیر له‌ مه‌ڵبه‌ندی له‌ دایکبوونی، شاری بایه‌زید. له‌ساڵی (1707)م کۆچی دوایی کردووه‌ و هه‌ر له‌وێش نێژراوه‌، ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ ناوه‌وه‌ن ئه‌م مێژووه‌ ڕاست ده‌زانن،جگه‌ له‌مه‌ به‌ڵگه‌یێکی تریشمان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، پشتگیری ئه‌م ڕایه‌ ده‌کا ئه‌ویش ڕسته‌ی عه‌ره‌بی(طار خانی الی وبه‌) که‌ بۆ مردنی شاعیر دانراوه‌ به‌ حسێبی ئه‌بجه‌د ده‌کاته‌ ساڵی ( 1119هه)، ئه‌م ساڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ساڵی (1707)ی مه‌سیحییه‌ و ڕاستتر که‌وتۆته‌ نێوان هه‌ردوو ساڵی (1707و1708)ی مه‌سیحییه‌وه‌.

له‌دوا په‌یڤه‌کانمدا به‌باشی ده‌زانم به‌ کۆپله‌ شیعرێکی ئه‌حمه‌دی خانی کۆتا به‌م نووسینه‌م بهێنم که‌ ده‌بێژێ:

میرێ‌ مه‌جلیس نه‌که‌نت موتریبێ گوویا چ بکت
غونچه‌ی خه‌ندان نه‌بتن بولبولێ شه‌یدا چ بکت
نه‌ینکا حوسنێ بتان لازمه‌ ساحێب نه‌زه‌ره‌ک
که‌سێ بینا کو نه‌بت دلبه‌رێ زیبا ج بکت
تالیبێ عیلم و که‌مال نه‌بتن عالیمێ دانا چ بکت
ته‌بعێ ( خانی) سه‌ده‌فا، گه‌وهه‌رێ عیرفانه‌ وه‌لێ
مه‌تن خوانه‌ک نه‌بتن ساحێبێ مه‌عنا چ بکت
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 
ابزارهای موضوع
نحوه نمایش

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 05:57 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها