زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
04-22-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ڕازی سه‌ربه‌مۆری کتێبفرۆشێک
ڕازی سه‌ربه‌مۆری کتێب فرۆشێک
عه‌لی غوڵام عه‌لی-بۆکان
له درگایان دابوو و من زۆر به ئه‌سپایی کردبوومه‌وه. بێ ترس؛ به‌ڵام وه‌ک ئه‌وه‌ی مه‌حته‌ل بم که رۆژێک له درگام بده‌ن! که درگام کردبۆوه زۆربه حوججه‌ت یه‌کێک پاڵی پێوه نابووم و کیفێکیشی له گیرفانی باخه‌ڵی کۆته چه‌رمه‌که‌ی ده‌رهێنا بوو و نیشانی دابووم. وێنه‌ی خۆیم له سه‌ر کارتێکی نێو کیفه‌که دی به‌ڵام نه‌متوانی هیچ بخوێنمه‌وه. سه‌رم له‌قاند یانی ده‌زانم کێن. یه‌کی دی مه‌حته‌ل نه‌ما و خۆی کرد به ژوورێ‌دا
ده‌متوانی پێیان بڵێم ناتان ناسم و له گهڵیشتان نایه‌م وهه‌ر ڕێگای ژوورێتان ناده‌م؛ به‌ڵام نه‌مکوت. ئێستا به‌رامبه‌رم بوون و ده‌ستیان نابووه سه‌رکه‌له‌که و بن کاپشهنه چه‌رمه‌که‌یان و چاویان له من ده‌کرد. یه‌کیان بنێشتی ده‌جوو، یه‌کیان چاویلکه‌یه‌کی ڕه‌شی له چاو دابوو و یه‌کیشان وه‌ک ئه‌وه‌ی بترسێ له بنه‌وه چاوی تێبڕیبووم. له‌م به‌روئه‌وبه‌ری درگای حه‌وشه‌که ڕاوه‌ستابوون. له که‌لێنی درگاکه‌وه لایه‌کی ماشێنێکی پۆلیس به‌دیاره‌وه بوو. له گه‌ڵ یه‌که‌م پرسیاره‌کانی ئه‌وان، دووسێ ڕێکپۆشی دیکه‌ش بێ ئیزنی من وه‌ژوور که‌وتن؛ بۆ نێو ماڵه‌که‌م. وا دیار بوو به نیشاندانی ئه‌و تاکه کارته، سه‌د که‌س ده‌یتوانی بێته ژوورێ یان ته‌نانه‌ت ماڵه‌که‌شم لێ داگیر که‌ن.
به خۆمم کوت:
ئه‌وانه‌ی من کردوومه خۆ به که‌س ئاشکرا نابێت! ئه‌ی بڵێی له‌به‌رچی هاتبێتن؟ له‌به‌ر کوشتنی کامه‌یان؟ چۆنیان زانیوه له‌و ماڵه‌دام؟
بۆی هه‌بوو لێیان تێک چووبێ. ئه‌رخه‌یان بووم که هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان له من پێ نییه، بۆیه تا ئه‌و سه‌ری دنیاشیان کوتبا له گه‌ڵیان ده‌ڕۆیشتم. به قسه‌ی قه‌دیمیان، به‌ینێک بوو وه‌ڕه‌ز بووم له حاڵی خۆم.
له چێژی یه‌که‌م خه‌ونێکه‌وه که دزیم، ده‌مزانی شتێکی سه‌یرم به سه‌ر دێ یان شتێکی سه‌یر دێته سه‌ر ڕێم.
ئه‌و کاته‌ی کهلهمچهیان کردم و بردمیانه ده‌رێ، ته‌رمێکی سه‌ر داپۆشراویش له ژووری ماڵه‌که‌ی منه‌وه ده‌بردرا ده‌رێ.
ده‌بێ کێ بێ؟ من که‌سم له‌و ماڵه‌دا نه‌کووشتووه.
که بردرامه ده‌رێ، جه‌ماوه‌ر جمه‌ی ده‌هات. ورته ورتێک بوو، ده‌بوو بیبینن. سێ چوارێک له خه‌ڵکی گه‌ڕه‌کم ناسییه‌وه که چاویان لێ ده‌کردم و سرته‌یان ده‌هات. من یه‌ک دوویهکیانم ناسی که خه‌ونه‌کانیان ماوه‌یه‌کی کورت هی من بوون. وه‌ک ئه‌وه‌ی باسی نه‌مانی که‌سێکی ناسیاو بکه‌ن، یه‌کێک به ئه‌وانه‌ی ده‌ورووبه‌ری خۆی ده‌کوت:
- بۆ ئه‌وه نابێ پیاوکوژ بێ؟ له مێژه ده‌یناسم. پیاوێکی باشه. قه‌تم نه‌دیوه قسه‌یه‌ک بکات؛ قه‌تیشم ژن و منداڵ له گه‌ڵی نه‌دیوه. نازانم که‌ی هاته ئه‌و گه‌ڕه‌که به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و ماڵه‌ی به میرات پێ گهیبێ. له پێشدا کابرایه‌کی کهندهسمهی تێدا بوو. له بیرتانه؟ سه‌یر بێده‌نگه؛ که به په‌ناتدا ده‌هات هه‌ستت ده‌کرد بایه‌ک ویژه‌ی دێ یان سێبهرهکهتت له گه‌ڵه. قه‌تی سڵاو نه‌ده‌کرد. زۆرجار هه‌ستم ده‌کرد به شوێنمه‌وه‌یه. ئه‌رێ بۆ واتان گوێ داومه‌تێ، له‌وانه‌یه بڵێن نه‌تان دیوه؟!
ده‌بێ زۆریه‌ک له خه‌ڵکی گه‌ڕه‌ک نه‌یان دیبێتم.
من ده‌بێ پیاوی چاک بووبێتم. ده‌بێ زۆرشێنهیی و لهسهرهخۆش بووبم. بێ گومان ئه‌و کابرایه‌ش ده‌بێ باسی من بکات. به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه نابێته هۆی ئه‌وه‌ی نه‌زانم کێ کوژراوه؟ من که‌سم له‌و ماڵه‌دا نه‌کوشتووه جگه له‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی وا شه‌وێکی درێژی زستان خه‌ونی به تێکه‌ڵاوی له گه‌ڵ دایکییه‌وه بینی. ئاشقی دایکی بوو ئه‌و هێستره. دوای مردنی باوکی ته‌ماحی چووه سه‌ر له‌شی دایکی. چابوو دایکی هێندی نه‌خایاند که وه‌به‌ر ماشێن که‌وت و مرد. من پاڵم پێوه نا و کوشتم؛ ئه‌ویش بێ مه‌یل نه‌بوو بۆ له‌شی کوڕه‌که‌ی. نازانم بۆ هێنده‌م ڕق له‌خۆی و خه‌ونه‌کانی بوو. ونجڕ ونجڕم کرد و له چاڵی مستهڕاحهکهم خست و ئهسیدیشم به سه‌ریدا کرد؛ ئه‌ویش چه‌ند ساڵ له‌وه پێش.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 04-22-2010 در ساعت 08:52 AM
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
04-22-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ڕازی سه‌ربه‌مۆری کتێبفرۆشێک ( 2 )
2
ئه‌و ماڵه‌ش میرات نییه و هی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره بێشه‌ره‌فه بوو که باسم کرد. دایمه خه‌ونی به عه‌وره‌تی ماینه‌وه ده‌دی. ته‌نیا ئارهقسهگیی ده‌خوارد. نه جگه‌ره‌ی ده‌کێشا و نه تا مه‌رگ چووه پاڵ ژنێکه‌وه. هه‌ر خواردی و خه‌وت به‌و هیوایه‌ی ده‌ست له قولاپه‌ی دایکی وه‌ردا یان ئه‌و تاکه ماینه بێته‌وه خه‌ونیه‌وه که به منداڵی پێی فێر ببوو. فه‌رمانبه‌ری دادگا بوو و به‌لای منه‌وه هونه‌ری هه‌ر ئه‌وه بوو به چل شێوه ده‌ست له‌خۆیه‌وه وه‌ردات.
پێش ئه‌وه‌ی که له پێپلیکانه‌کانی "دایرهیئاگاهی" بچمه سه‌رێ، تاقمێک که‌س له به‌ر درگای مه‌زرینگه‌که ده‌یان وێنه‌یان لێگرتم و پرسیاری سه‌یرسه‌یریان لێ کردم. له نێویاندا ژنێکی لێو ئه‌ستوورم ناسییه‌وه. ئه‌و له‌و کابرا پۆلیسه‌ی وا قۆڵمی توند گرتبووی، پرسی:
- سه‌روان! چۆنتان دیته‌وه؟ له کوێ خۆی شاردبۆوه؟ چۆنتان زانیوه له‌و ماڵه‌دا کابرا و ژن و منداڵه‌که‌ی کوشتووه؟ هیچی درکاندووه؟ سه‌ری بڕیون یان خنکاندوونی؟
له‌و ده‌مه‌دا که ئه‌و پرسیاری ده‌کرد من وه‌بیرم ده‌هاته‌وه که زۆرتر له ده جار، له خه‌ونی ئه‌و ژنه ههوهسبازهدا، به‌و کابرایه‌وه شه‌یتانی بووم. له بیرم ده‌هاته‌وه که چۆن ئه‌و ژنه له خه‌ونه‌کانیدا خۆی ده‌کرده دیلی ئه‌و پۆلیسه کوڵکنه و لێی ده‌گه‌ڕا به قامچی له گیانی به‌ربێ و تا ئاوی دێ، بیکوتێ.
من نهێنی زۆر که‌سم.
له دیوێکی نیوه‌تاریک له سه‌ر میزێک، دایان نیشاندم. زۆرکات بیرم له‌وه کردبۆوه که ئه‌گه‌ر ڕۆژێک بگیرێم له دیوێکی ئاوادا پرسیارم لێ بکردرێ، ده‌توانم بڵێم زۆر کات به هیوای تێکشکانم له دیوێکی ئاوادا بووم. بێتوو وه‌ک خه‌یاڵی من بوایه، ده‌بوو له‌و دیوه که‌م ڕووناکییه‌دا، چرایه‌کیش له‌سه‌ر میزه‌که‌ی به‌رده‌مم بێ و بجووڵێته‌وه؛ به‌ڵام لێی نه‌بوو.
نابێ ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره به‌سه‌رم دێ، خه‌ون بێ.
دوو دانه‌ی زینات و که‌هاڵ وه‌ژوور که‌وتن. یه‌کیان له سووچی دیوه‌که دانیشت و کورسییه‌که‌ی ژێری هه‌ڵپه‌سارد به سووچی دیواره‌که‌وه و تفێکی فڕێ دا سه‌ر عه‌رزی؛ ڕه‌نگیشه به‌ڵغه‌مێک. ئه‌وی دییان جگه‌ره‌یه‌کی داگیرساند، به‌رامبه‌رم دانیشت و چاوی بڕیه چاوم.
- ده‌تناسی؟
وێنه‌یه‌کیان نیشان دام که ده‌ستێک خه‌ریک بوو دهیخنکاندم.
بۆ خۆم بووم.
- بۆ کوشتت؟ کێ ئه‌و وێنه‌یه‌ی لێگرتووی؟ چۆن چوویه ژوورێ؟ ژن و منداڵی کابرا کوان؟ ئه‌وانیشت خنکاندووه؟
باسی چ ده‌که‌ن؟ من قه‌تم نه‌ک منداڵ، به‌ڵکوو ژنیش نه‌بووه. ده‌ڵێی نازانن ئه‌وه وێنه‌ی منه که ده‌خنکێندرێم.
پێم کوتن ئه‌وه منم که ده‌خنکێندرێم. ئه‌و شوێنه‌ش ماڵی خۆمه. ئه‌و وێنه‌یه‌ش ده‌بێ به کامێرایه‌کی کانوون که ئه‌ویش هی منه، کێشرابێ.
چاوێکیان له یه‌ک کردوو و یه‌کیان به پشتی ده‌ستی دای له فڵچم.
هیچم نه‌کرد، هیچم نه‌کوت. قه‌زا و قه‌ده‌ر یان ده‌ستێک داینیشاندبووم که ئاوام به‌سه‌ر بێ. جاران بوایه ده‌متوانی جێ گۆڕینه‌وه‌ی له گه‌ڵ بکه‌م و بڕێنم به گۆڕی بابی ساحهبیدا.
هێنده‌یان پرسی و دووپات کرده‌وه و له‌سه‌ر و گوێلاکیان دام تا به‌لادا هاتم.
ده‌مویست سه‌باره‌ت به ژیانی خۆم شتی زۆریان پێ بڵێم؛ به‌ڵام ئه‌و دووانه له‌وه گه‌وجتر و لهخۆباییتر بوون، گوێ بۆ قسه‌ی یه‌کی وه‌ک من شل که‌ن. ئه‌وان به گومانی خۆیان هه‌موو شتێکیان ده‌زانی و ته‌نیا هاتبوون من پێیان بڵێم:
- وایه، فه‌رمایشته!
تاوانبار کرابووم که ئه‌و کابرایه- که بۆ خۆم بم- و ژن و منداڵه‌کانیم کوشتووه. وادیار بوو سه‌لماندرابووش.
- دوێنێ ئێوارێ له کوێ بووی؟ شه‌وێ له کوێ خه‌وتووی؟ کێت له گه‌ڵ بووه؟ ته‌واوی عه‌رزی حه‌وشه‌ی ماڵه‌که ده‌ده‌ینه‌وه. له کوێت چاڵ کردبێتن، ده‌بیندرێنه‌وه. نێو دیواره‌کانیش ده‌پشکنین. وا مه‌زانه هاسان له کۆڵت ده‌بینه‌وه. به ته‌نیا ده‌ژی؟ که‌م قسه‌ی یان لاڵی؟ ئاخرجار که‌ی چوویه‌تیه مه‌بال!؟ ماڵت له کوێیه؟ خوێ به چێشته‌وه ده‌که‌ی؟! دایک و بابت کێن؟ به منداڵی ئازاریان داوی؟ که‌س وای لێ نه‌کردووی، بن پێت ساف نییه و ...
بێده‌نگ بووم. ده‌بوو بێده‌نگ بم. پیاوی گه‌وج بۆ ئه‌وه نابێ بته‌وێ قسه‌ی له گه‌ڵ بکه‌ی چبگا بته‌وێ قسه‌ی حاڵی که‌ی.
تا ته‌رمه‌که‌یان نیشان نه‌دام، نه‌مزانی که ئه‌م که‌ڕه‌ته خه‌ونێکی جیاواز به‌ربینگی به چاره‌نووسم گرتووه و تا ئاگام کردووه کاری خۆی کردووه.
به چاوی به‌ستراوه‌وه بردمیان و له دیوێکی سارد یه‌خچاڵێکیان کرده‌وه و به ڕووتی مردوویه‌کی عه‌ینی خۆمیان نیشان دام.
بۆ خۆم بووم.
به خۆمم کوت ده‌بێ ئه‌و نێوه چه‌ند سارد بێ!
من بووم و دیار بوو لێوم ویشک ببوو و سه‌ریشم ده‌تکوت تاشراوه. ده‌تکوت قژم وه‌ریوه. له نه‌خۆش ده‌چووم. دم وچاوم زه‌رد ببوو و به قووڵدا چبوو. سپی و شین هه‌ڵگه‌ڕابووم به‌ڵام ملم ته‌واو ڕه‌نگی گۆڕیبوو؛ ده‌تکوت شکاویشه. له‌وه ده‌چوو ته‌نافێک، گوریسێک، ده‌ستێکی به قه‌وه‌ت له ملم هاڵابێ و بای دابێ. سه‌رم شوێنی چڕنووکی پێوه دیار بوو. وه‌ک ئه‌وه‌ی له شتێک ترسابێتم، چاوم زیت ببۆوه. یه‌کێک له‌و کابرایانه‌ی وا له‌گه‌ڵم بوون، بۆی قووچاندم. به تاتۆکانی سه‌ر باسکم که جنده‌یه‌کی عه‌ڕه‌ب، له نه‌شه‌ی شیشهیهکدا بۆی ههڵکهندبووم، زانیم شکی ناوێ و بۆخۆمم.
من بووم که له‌و یه‌خچاڵه خرا بووم و به‌ڕاستی مردبووم.
- خنکاندوویانه، دیوته! په‌نجا شه‌وه له‌و یه‌خچاڵه‌دایه! که‌س نه‌یزانیوه. نه‌ناسراوه‌ته‌وه. تۆ کوشتووته! له‌و ماڵه‌دا دیتراوه‌ته‌وه که تۆی تێدا بووی. شوێنی قامکت له‌سه‌ر گیانی هێشتا دیاره.
ئه‌ی ئه‌گه‌ر په‌نجا شه‌وه له‌و یه‌خچاڵه دام، ئه‌و ته‌رمه‌ی له ماڵه‌که‌میان برده ده‌رێ، کێ بوو؟ من نه‌مردبووم و ئه‌وه له‌هه‌موو شتێ گرینگتر بوو.
ده‌بوو پێیان بلێم که ده‌مه‌ویست یه‌کێک بکوژم هه‌میشه ده‌سکێشم له‌ده‌ست ده‌کرد. به‌ڵام وادیاره ئه‌وان له‌وانه ناگه‌ڕێن وا به‌ده‌ست من و خه‌یاڵی خه‌ڵکی کوژراون و له کوژراوه‌یه‌ک ده‌گه‌ڕێن، که منم.
بێده‌نگ سه‌رم داخست. تازه زانیم چم به‌سه‌ر هاتووه. کارم ته‌واو بوو. نه‌ناسراو له‌و هه‌موو ڕووداوه سه‌رسووڕێنه‌رانه‌ی وا به‌سه‌رم هاتبوو ئیعدام ده‌کرام و ڕازه‌کانم هه‌مووی له دڵمدا ده‌مانه‌وه چونکێ نه پرسیاریان لێ ده‌کردرا و نه باوه‌ڕیان پێ ده‌کردرا. خه‌ونی سه‌گبابێک ده‌ردی دابوومێ.
ئه‌وان هه‌ر ده‌یان پرسی و من هیچم پێنهکوتن. کابرا له گه‌ڵ من بێ و نه‌زانێ منی کوژراوه‌ی له گه‌ڵم، بۆ قسه نابێ. که‌س شتی وای نه‌دیوه به کابرای زیندوو بڵێن تۆ مردووی. له‌وه گێژتر بوون که لێم حاڵی بن. چۆنیان حاڵی که‌م؟ ئێستا ده‌زانم بۆ قه‌ت ڕێی خه‌ونێکم نه‌که‌وتۆته ڕێی خه‌ونی یه‌کێک له‌و پرسیارکه‌ره که‌رانه! بۆ قه‌تم ئیشتیا نه‌کردووه ئاوقای خه‌یاڵیان بم؟ ته‌نانه‌ت ئه‌و کاتانه‌ش وا ئاره‌زووم ده‌کرد بگیرێم، له تاو پرسیاری بێمانای ئه‌وان زوو په‌ژیوان ده‌بوومه‌وه.
به خۆمم کوت که‌س توانای نییه به‌ڵای وا به‌سه‌ر من بێنێ؛ جگه له‌و "سه‌ره‌تانییه" پیسه‌ی وا چه‌ن ماوه‌یه له یه‌خه‌م نابێته‌وه و خه‌ونم لێ ده‌دزێ.
پیاو وشیار نه‌بێ و بێڵێ خه‌ونی ڕێی لێ بشێوێ، شتی سه‌یری به‌سه‌ر دێ!
بردمیانه‌وه دایره‌که‌یان. شوێنێ که ده‌یان کوت له دیوه‌کانی ئه‌وێ هه‌موو شتێک ده‌ڵێم و لێیان ده‌پاڕێمه‌وه له کۆڵم بنه‌وه.
داوای جگه‌ره‌یه‌ک و چایه‌کی که‌م ڕه‌نگم کرد؛ چایی پڕڕه‌نگ دژی له‌شساغییه. نه‌ک بۆیان نه‌هێنام به‌ڵکوو پێشم پێکه‌نین؛ زۆرم پێ پێکه‌نین.
داوای بریکارم کرد. سه‌ریان ڕاوه‌شاند؛ وه‌ک ئه‌وه‌ی قسه‌یه‌کی سه‌یرم کردبێ قاقایان کێشا. ده‌بوو نه‌هێڵم له‌م وڵاته و له‌م سه‌رده‌مه‌دا بگیرێم؛ که‌س به که‌سه.
له سه‌رڕاوه پرسییانه‌وه:
- بۆ کوشتووته؟ که‌ی و چۆن و له کوێ کوشتت؟ ده‌ته‌وێ چی بشارییهوه؟ هه‌موو شتێک ئاشکرایه. ده‌مانه‌وێ له خۆتی ببیستین.
من چی‌یان پێ بڵێم؟ ئه‌وانه چی له خه‌ون ده‌زانن که بۆیان باس که‌م؟ ده‌مهه‌ویست لێیان پرسم چه‌نده توانای ئه‌وه‌یان بووه که ئه‌و خه‌ونه ببینن وا ویستوویانه بیبینن؟
نه‌مپرسی.
ده‌مهه‌ویست پێیان بڵێم ئه‌وان به‌ربینگیان به خه‌ونێکی من گرتووه که که‌سێکی که پێوه‌ی دیوم، نه‌ک خۆم.
ده‌مه‌ویست پێیان بڵێم ئه‌وان له خه‌ونێکدا ده‌ژین که من تێیدا مردووم ده‌نا زیندووم.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
04-22-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ڕازی سه‌ربه‌مۆری کتێبفرۆشێک ( 3 )
3
ده‌مهه‌ویست حاڵییان که‌م من کوژراوه‌ی نێو ئه‌و وێنه‌یه‌م وا ئه‌وان پێیانه و ئه‌وه ته‌رمی منه که ئه‌وان له قاتڵی ده‌گه‌ڕێن.
ده‌مه‌ویست بیدرکێنم که ئێستا من له جیات یه‌کی دیکه مردووم هه‌رچه‌نده له‌وه‌پێش زۆر که‌سم کوشتووه و ساڵه‌هاش ئه‌وه کارم بووه.
ڕه‌نگبێ ئه‌گه‌ر گوێیان دابامێ زۆر قه‌تڵی پڕگرێی ساڵیانی ڕابردووم بۆ ئاشکرا کردبان که عه‌لاف بوون به شوێن گرێکانیانهوه.
ده‌ستیان له‌سه‌رم هه‌ڵنه‌ده‌گرت و ته‌نانه‌ت لای ده‌روونناس و دکتۆریشیان بردم.
من هیچم نه‌ده‌کوت.
ماوه‌یه‌کی زۆر کوتیان نه‌خۆش و شێتم. ماوه‌یه‌کی زۆر نه‌یان دواندم و نان و گوویان دامێ. ماوه‌یه‌کی زۆر به شه‌و و به ڕۆژ و به‌نۆبه، له کونی ڕایه‌ڵێکه‌وه چاویان تێده‌بڕیم. له پڕدا وه‌ژوور ده‌که‌وتن و به سێوچوار له دیوه‌که‌دا لێم ده‌گه‌ڕان هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی نه‌بم و به‌سه‌رمدا بازیان ده‌دا. جاری وا بوو به حه‌وتوو نانیان نه‌ده‌دامێ و پاشان ده‌هاتن و ده‌یان کوت له بیرمان چبۆوه لێره‌ی یان وهماندهزانی مردووی.
من هه‌ر هیچم نه‌ده‌کوت.
قه‌رارم کردبوو قسه‌یان له گه‌ڵ نه‌که‌م.
هاتن و هه‌ڵیانواسیم. هێلکهکانمیان به سیمێکه‌وه کرد و له به‌رقیان دام. نه‌مده‌زانی ئه‌شکه‌نجه ئاوا دڵته‌زێنه. به خۆمم کوت هیچیان پێ ناڵێم. هه‌رتک ده‌ستیان به پێچه‌وانه له پشته‌وه ده‌به‌ستمه‌وه، قولاپه و بن پێیان به چه‌قۆ ههڵدهدڕیم و لاقمیان ده‌خسته سه‌تڵێکی خوێوه. جارجار لاقمیان ده‌رده‌کێشا ده‌رێ و نینۆخێکیان ههڵدهکهندم. دیسان به سه‌تڵ، خوێیان به برینمدا ده‌کرد. وایان دهنووشتاندمهوه تا بتوانم سیرهتم بمژم؛ گوێم له شکانی پشتم ده‌بوو. ده‌بێ چ زهجرێکم به‌وانه دابێ وا کوشتبوومن.
ههزارجاریشم وا لێبکه‌ن، من هیچ نادرکێنم.
ده‌زانم هیچم نه‌کوت ته‌نانه‌ت ئه‌و کاته‌ی کوتکیان تێ بڕیم یان گوێیان به دموچاومهوه دورییه‌وه یان ده‌رزییه سه‌یرسه‌یره‌کانی ژانیان لێدام و به مه‌ته لایه‌کی مێشکیان کون کردم. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی دیوه‌که‌یان پڕ کردم له نوور و نه‌یانهێشت منی ئاشقه خه‌ون بخه‌وم، به خۆمم کوت چارم کردرا.
ده‌بێ ئهولاپهڕانهم کاتێک ڕه‌ش کردبێته‌وه که پاڕاومه‌ته‌وه بۆ که‌مه‌کێک خه‌و.
به‌سه‌رهاتی من یان ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ونی مندا ده‌ژیا:
خوێندنه‌وه دوژمنی بنیاده‌مه و مرۆ به‌ره‌و له‌به‌ین چوون ده‌بات. خوێندنه‌وه دوژمنه چونکێ مه‌رگت وه پێش ده‌خات یان گۆڕانێكی ناخافڵ به‌سه‌ر ژیانتدا دێنێ. گۆڕانێکی نائاسایی که مێشکت تێکه‌ڵ ده‌کات و دنیات ده‌خاته نێو دنیای هه‌زاران که‌سی شێت و دز و مردوو و سواڵکه‌ر و سیاسی و نێرباز و جنده و زانا و شێخ و که‌ر و گا و لۆتی و مه‌ست و نه‌خۆش و بگره کوونیش. حه‌وا دهدرێیه دنیایه‌کی نه‌ناسراو و سه‌یر و سه‌مه‌ره‌وه. ده‌که‌ویه داوی لاپه‌ڕه‌ی کتێبه‌کانه‌وه. بیره‌وه‌ریه‌کانت تێکه‌ڵ ده‌بن و تاپۆیان به‌سه‌ردا ده‌کێشرێ. نازانی بۆ خۆتی که وه‌بیر ده‌هێنیه‌وه یان یه‌کی که‌یه که وه‌بیرت ده‌هێنێته‌وه. دایمه له سه‌فه‌ر و هاتونه‌هاتی نێو کتێبه‌کان دای و ورده ورده ده‌بییه به‌شێک له لاپه‌ڕه‌کانیان. جاری وایه خۆت ده‌بینییه‌وه که له گێژاوێکی سیاسی یان کۆمه‌ڵایه‌تی دای و که چاو له خۆت ده‌که‌ی زیندانی بیری یه‌کی که‌ی. ئه‌وکه‌سه نی وا ده‌ته‌وێ و بوویهتیه ئه‌وکه‌سانه‌ی که ده‌یان خوێنییه‌وه و کاری به‌وه‌ش نییه خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌که‌ت لا خۆشه یان ناخۆش. ورده ورده له گه‌ڕه‌ک و له نێو ئاشنا و دۆستدا هه‌ست به نامۆیی ده‌که‌ی و ده‌شبینی که ئه‌وانیش ورده ورده له بیرت ده‌که‌ن. ده‌بییه په‌نابه‌ر و ده‌که‌ویه تاراوگه‌وه؛ تاراوگه‌ی ده‌ستکردی خۆت.
ده‌مه‌وێ پێتان بڵێم من که مرۆیه‌کی ئاسایی بووم عه‌ینی باب و باپیر و جیرانه‌کانم، به هۆی خوێندنه‌وه‌ی جۆراوجۆره‌وه ئه‌سیری ئه‌و چاره‌نووسه نهگبهتییهم وا ئێستا تێیدا ده‌ژیم و خه‌ریکم کورته‌یه‌کی ده‌نووسمه‌وه تا به‌ڵکوو لێم گه‌ڕێن بخه‌وم و ئه‌ی خودا ویستی خه‌ونێکیش ببینم و بڕێنم به گۆڕی بابی ئه‌و سهرهتانییهدا و ڕزگار بم. به نووسینی ئه‌و چه‌ن لاپه‌ڕه‌یه وێڕای ده‌ربڕینی بێزاری خۆم له زانین و فێربوون و به تایبه‌ت خوێندنه‌وه، داواکاری ئه‌وه‌م هه‌یه به هۆی گۆڕانی مێشک و له‌به‌ین چوونی عه‌قڵم، گوناحم له‌سه‌ر سووک که‌ن و به چاوی عهفووهوه بمبینن و لێم گه‌ڕێن تا کۆتایی ته‌مه‌نم له سووچێک خه‌ریکی خه‌وتن و خه‌ون بینینی خۆم بم. ده‌ستیش له‌سه‌ر قوڕئانی پیرۆز دا ده‌نێم که کارم به خه‌ون و ژیانی که‌س نه‌بێ.
ساڵه‌هایه ئیدی که‌س من ناناسێ بۆیه ون بوونم شتێکی سه‌یر نابێ و ڕه‌نگبێ هۆی سه‌رسووڕمانی که‌سیش نه‌بێ و ده‌نگۆی به شوێنه‌وه نه‌بێ. من ناپاڕێمه‌وه که نه‌مکوژن به‌ڵکوو ده‌مه‌وێ وه‌ک خۆم- وه‌ک کتێبفرۆشێک- چاوم لێ بکردرێ و به سووکم نه‌زانن. من پیاوکوژ نیم و ته‌نیا خهوبینهرێکی سه‌رلێشێواوم. ئیشتیای خه‌ون دیتن منی به‌ره‌و دنیای کوشتن برد و ئه‌وانه‌ی قه‌راره من پێتان بڵێم پێم وایه قه‌تی له که‌س نابیستنهوه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی منی به کوژراوی خستۆته به‌ر ده‌ستی ئێوه و بۆ خۆی له گۆشه‌یه‌ک به خه‌ونی منه‌وه ده‌ژی و من ده‌بێ سه‌ره‌نجام به نه‌خۆشی ئه‌وه بمرم یان له‌سه‌ر ئه‌مری ئێوه بکوژرێم.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
04-22-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ڕازی سه‌ربه‌مۆری کتێبفرۆشێک ( 4 )
4
من کتێبفرۆش بووم و ئاشقی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و کتێبانه‌ی ده‌هاتنه به‌رده‌ستم. به دوای خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکێکه‌وه، من فێربووم کایه به خه‌ونه‌کانم وخه‌ونه‌کانی خه‌ڵک بکه‌م. هه‌وه‌ڵه‌کانی زۆرجار به‌شوێن ژنی جوان یان که‌سێک که سرنجی ڕاکێشابێتم ده‌که‌وتم. کارم ده‌بووه بیرکردنه‌وه له‌و که‌سه و بۆ ماوه‌یه‌کی زۆرهیچی دیکه‌م نه‌ده‌کرد. بیرم ته‌نانه‌ت له خۆشم نه ده‌کرده‌وه. تا ئه‌وه‌ی ورده ورده خهونمم تێکه‌ڵ خه‌ونی ده‌کرد. که‌یفسازی من بۆ جاری هه‌وه‌ڵ باس ناکردرێ. من فێری کایه‌یه‌ک ببووم که که‌س نه‌یده‌زانی. من له له‌ش و ڕووحی خه‌ونی ئه‌و که‌سانه‌دا ده‌ژیام وا ئیشتیایانم ده‌کرد. ئیشتیای ماڵ و ماشێن و ژن و پاره و خواردن و ئاسووده‌یی و هه‌زار شتی‌تر. ژیانی زۆر که‌سم له خه‌ونه‌کانیانه‌وه کردۆته هی خۆم و هه‌تا له خه‌و ڕاده‌په‌ڕین هی من بوون. زۆر زوو له خه‌ونی ئاسایی مرۆکان ماندوو ده‌بووم. هی وابوو دایمه خه‌ونی به ژنی جوانه‌وه ده‌دی یان به پاره‌وه یان به شتی ئاساییتر. جاری وابوو ئیشتیام ده‌کرد وه‌ک خۆم خه‌ون ببینم به‌ڵام خۆمم لێ ون ببوو. جارێکیان که‌وتمه خه‌ونی قاتڵێکهوه و تاووتۆ و ترسی نێو ژیانیم پێ خۆش بوو. ژیانێکی نائاساییم دۆزیبۆوه و خه‌ونی تایبه‌تیش. به فه‌رمانی ئه‌م وئه‌و له خه‌ونی کابرادا ده‌ستم کرد به کوشتن. ئه‌و هه‌ڵی ده‌بژاردن و من کارم ده‌کرده کارستان. زۆرجار بۆ خۆشم له‌و که‌سه ده‌گه‌ڕام که ده‌بوو بیکووژم. وه‌ک میعمارێکم لێ هاتبوو و هه‌ر یه‌کیم به نه‌خشه و پیلانێک ده‌کوشت. قه‌تیش دیار نه‌بووم، تا کابرا گیرا. له‌وه‌ی که سه‌رم له‌و هه‌موو که‌سه کاربه‌ده‌ست و ده‌م وده‌زگایه ده‌شێواند، که‌یفم ده‌کرد. له زۆر فه‌رمانگه سه‌رۆک بووم. به نادیاری واژۆی زۆر حوکمم ده‌کرد. ئاره‌زووی زۆر که‌سم ده‌کرده خه‌ونی که‌سی دی. دوای ساڵه‌ها، ماندوو بووم و زۆرم حه‌ول دا بگه‌ڕێمه‌وه خه‌ونی خۆم. ئاڵبۆمی وێنه و بیره‌وه‌رییه نووسراوهکانمم هێناوه به‌ر ده‌ستم. خوێندمنه‌وه و چاوم تێ ده‌بڕین به‌ڵکوو تێکه‌ڵاو خۆم و خه‌ونه‌کانم ببمه‌وه. قه‌ت وا نه‌بووه خه‌ونتان رێی لێ بشێوێ؟ من نه‌متوانی بگه‌ڕێمه‌وه نێو خۆم. ده‌روونم ببووه هی ئه‌و هه‌موو که‌سه‌ی له جیات ئه‌وان خه‌ونم دیبوو. من ئیدی قه‌تم خه‌ونی دڵخوازی خۆم نه‌دی و دایمه بێ ئه‌وه‌ی بمه‌وێ خه‌ونی یه‌کی دیکه‌م ده‌دی و بێ گومان یه‌کی دیکه‌ش ده‌بێ خه‌ونی منی دیبێ. له‌و ئاخرانهیدا، زۆرجار خه‌ونی کابرایه‌کی نه‌خۆش به‌ربینگی پێده‌گرتم؛ که‌چه‌ڵێکی لێو پان.
چلۆن کوژراوم، نازانم. کاتی مردنم ده‌بێ زۆرم حه‌ول دابێ به‌خه‌به‌ر بێم به‌ڵام بێ که‌ڵک بوو بێ گومان. ده‌بێ کاتێک بووبێ که من و خهوبینهرم هه‌ر دووکمان خه‌وتبێتین. خه‌ونی ئه‌و کابرا نه‌خۆشه دابوویه که‌لله‌م و ئێش و ئازاری ڕووحی وه‌ڕه‌زی کردبووم. زۆرم حه‌ول دا لێی هه‌ڵێم، نه‌ده‌کرا. ده‌تکوت کابراش فێری کایه‌که بووه. ده‌بێ من خه‌وتبێتم که ئه‌و که‌وتۆته خه‌یاڵی خۆکووشتن. بێ گومان ئه‌و کاته‌ی من له ماڵێ خه‌وم هات، ئه‌و له ماڵی خۆیان کوتبووی ماندووم و ڕاکشا بوو. ئه‌و ئێواره‌یه هه‌ستم به دڵته‌نگی ده‌کرد. ماوه‌یه‌ک بوو جگه له خه‌ونی ئه‌و کابرایه خه‌ونم به هیچی دیکه‌وه نه‌ده‌دی. دوای ئه‌و هه‌موو حه‌وله، خه‌ونی من له گه‌ڕانه‌وه بۆ جه‌سته‌م و به هیوای ڕزگاری له ده‌ست خه‌ونی دیتران، ڕێگای لێ شێوا بوو. له خه‌ونی منه‌وه چبووه خه‌ونی ئه‌و کابرایه‌وه. کابرایه‌کی سه‌ر تاشراوی نه‌خۆش که دایمه له بیری خۆکووشتندا بوو و له هاواری شێرپه‌نجه‌دا. ماوه‌یه‌ک بوو وه‌ڕه‌ز بووم و هه‌ستم ده‌کرد ده‌روونم دێشێ. به خۆمم ده‌کوت شێرپه‌نجه‌مه. دایمه لهفکریدا بووم به‌ڵام ده‌شمزانی که ئه‌وه نه‌خۆشی من نییه. زۆر دکتۆر چووم. دکتۆره‌کان به گشتی به هه‌زار ئازمایش ده‌یانسه‌لماند که له‌شم ساغه و نه‌خۆش نیم. به‌ڵام بۆ خۆم ده‌مزانی که زۆر نه‌خۆشم و بیری خۆکوشتن ته‌نگی پێهه‌ڵچنیبووم. زۆر نه‌خۆش بوو کابرای خه‌ونی من. من ئاوقای بیری ئه‌و ببووم و ئه‌و شه‌یدای خه‌یاڵی سه‌رلێشێواویی من. من ئاشقی ژیان بووم و ئه‌و دۆڕاوی ژین. من له بیری نه‌مان و چۆن نه‌بووندا بووم و ئه‌و له بیری مان و چلۆن بوون. ژیانی من له خه‌ونی کابرادا مه‌حکووم بوو بمرێ و کابرا له خه‌ونی مندا، حه‌ولی ده‌دا هه‌ر بژی. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و قسانه باوه‌ڕ بکه‌ن هێشتا نایناسم!
بۆ جاری ئاخر لێره‌دا ده‌ینووسمه‌وه، من ئه‌و کابرایه‌م نه‌کوشتووه. من کوژراوه‌م. وه‌ک پێم کوتن ورده ورده هه‌ر خه‌ونی کابرا نه‌بوو که ئاوقام ده‌بوو، ڕواڵه‌ت و خوو و هه‌روه‌ها نه‌خۆشییه‌که‌شی دامانی ده‌گرتم. من نازانم ئه‌و کێیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ک منی به‌سه‌رهاتبێ ده‌بێ ئێستا له بیری دزینی خه‌ونی یه‌کی دیکه‌دا بێ. بێگومان قسه‌کانی منی وه‌ک تاوانبارێک بیستووه و نووسیوه‌ته‌وه و خوێندۆته‌وه و ده‌زانێ که باسی ئه‌و ده‌که‌م به‌ڵام بۆ خۆی ئاشکرا ناکات، نازانم. چۆن ده‌توانێ له جیات من بژی؟ دایمه به خۆم ده‌ڵێم ئه‌وه نییه تۆش له جیات ئه‌و ده‌ژی؟ نا، جیاوازین. ئه‌و ده‌بێ ئاسووده‌تر بێ له من، چونکێ من له بیری خۆکووشتنی ئه‌ودا بوومه‌ته قاتڵی خۆم و ئه‌و له بیری مندا بۆته قاتڵێکی نه‌ناسراو.
ته‌نافه‌که‌ی ده‌بێ کاتێک له ملم هاڵاندبێ که من له بیری خۆکوشتنی ئه‌و دابووم و ئه‌و له جیات من قورس خه‌وتبێ. ئێستا جوان له بیرمه که چوومه سه‌رکورسییه‌ک و چوارپایهکهم تاقی کرده‌وه و گوریسه‌که‌م له ملم توند کرد. له بیریشم دێ ده‌ستێک توند ملمی ده‌گوشی. پهلهقاژهکهمم له بیر نییه. به‌ڵام ئه‌وم بۆ هه‌وه‌ڵجار دی که دانیشتبوو و چاوی لێ ده‌کردم. ببووه من. ده‌مزانی ده‌ستی یه‌کێک ده‌یه‌وێ بمکوژێ به‌ڵام ده‌ره‌قه‌تی نه‌ده‌هاتم. ئه‌و ببووه خاوه‌نی من و من هیچ ده‌سه‌ڵاتێکم نه‌بوو.
بۆ جاری هه‌زاره‌م ده‌یڵێمه‌وه کابرایه‌کی دیکه هه‌یه که ده‌زانێ من چۆن مردووم و ئێستا خه‌ریکه خه‌ون به‌و پرسیار و وه‌ڵامه‌ی ئێمه‌وه ده‌بینێ. من زیندووم و که‌سیشم نه‌کوشتووه و ئێوه له خۆوه پێتان وایه ئه‌و کابرایه‌ی مردووه ژن و منداڵی بووه و ژن و منداڵه‌که‌شی کوژراون. من بێ ژن و منداڵم.
بۆ ئاخرجار تکا ده‌که‌م ئه‌و ڕووناکییهم له‌سه‌ر هه‌ڵگرن و لێم گه‌ڕێن تۆزقاڵێک بخه‌وم به‌ڵکوو خه‌ونم تا خه‌ونی کابرا باڵ بگرێ و بتوانم وێڕای ئه‌وه‌ی خۆم ڕزگار ده‌که‌م، ئه‌و که‌چه‌ڵه گیان ڕزیوهش به سه‌زای خۆی بگه‌یه‌نم و گرێی ئه‌و کوشتنه‌ش بۆ ئێوه بکه‌مه‌وه و تیشکی ڕاستی بخه‌مه سه‌ر ڕووداوه‌که.
له چێژی یه‌که‌م خه‌ونێکه‌وه که دزیم، ده‌مزانی شتێکی سه‌یرم به سه‌ردێ یان شتێکی سه‌یر دێته سه‌ر ڕێم.
من ئێستا حه‌وت ساڵه له ژوورێکی تایبه‌تیدا به تاوانی کوشتنی خۆم و بنه‌ماڵه‌م به کۆت و زنجیره‌وه، زیندانیم و هه‌موو شه‌وێ له بیری ئه‌وه‌دام که سه‌رله‌به‌یانی سبحه‌ینێ دیسان ئێعدام ده‌کرێم. ده‌ڵێی که‌س درکاندنهکانمی نه‌خوێندۆته‌وه یان له هیچ دادگایه‌ک باسی نه‌کردراوه. ئه‌و ژیانه‌ی ئه‌و هه‌موو شانازییه‌م به جیاوازییه‌که‌ی هه‌بوو، بوو به هیچ. زۆرتر له‌وه‌ی له بیرم بێ له ساعه‌ت پێنجی به‌یانیدا، له دار دراوم یان تیرباران کراوم یان به گاز خنکێندراوم یان ملم به گیۆتین بڕدراوه؛ به‌ڵام هه‌ر زیندووم. زۆر که‌س بۆ سه‌یرکردنی ئه‌و کابرایه‌ی نامرێ دێته ئێره و ده‌یان پرسیاری جۆراوجۆر ده‌کات که چۆنه نامرم و چۆنم خۆم و بنه‌ماڵه‌که‌م کوشتووه. ئه‌وان نازانن یان باوه‌ڕ ناکه‌ن که من نه قه‌تم ژن هێناوه نه قه‌ت منداڵم بووه و نه قه‌تم خۆ کوشتووه. وه‌ڵامی که‌م پرسیاردهدهمهوه. که‌سیان نازانێ تا کابرای سه‌ره‌تانی، که خه‌ونی منی دزیوه نه‌مرێ، من هه‌ر ده‌ژیم هه‌ر چه‌ن ناتوانم له‌به‌ر ئه‌و تیشکانه که ڕژاندوویانه‌ته سه‌رسه‌رم خه‌ون ببینم.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 02:39 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|