زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
09-24-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
رێزمانی لاتینی و کوردی
رێزمانی لاتینی و کوردی
ئه‌لفبێ
ژماره‌ی پیته‌كانی ئه‌لفبێی كوردی (٣٤) دانه‌ن و بریتین له:
ئـ ـ ا ـ ب ـ پ ـ ت ـ ج ـ چ ـ ح ـ خ ـ د ـ ر ـ ڕ ـ ز ـ ژ ـ س ـ ش ـ ع ـ غ ـ ف ـ ڤ ـ ق ـ ك ـ گ ـ ل ـ ڵ ـ م ـ ن ـ و ـ ۆ ـ وو ـ هـ ـ ه ـ ی ـ ێ.
بزوێنه‌كان
بزوێن به‌و ده‌نگانه ده‌وترێن كه له كاتی بێژه (تلفظ)یاندا، ده‌م و زار تۆزێ زیاتر ده‌كرێنه‌وه و زیاتر ده‌كێشرێن. بزوێنه‌كان جووڵه و بزواندن ده‌خه‌نه ناو وشه‌وه.
بزوێنه‌كان له‌ڕاستیدا (٨) ده‌نگن، به‌ڵام به ئه‌لفبێی سۆرانی (عه‌ره‌بی) ته‌نها (٧) ده‌نگیان نیگار و پیتیان بۆ دانراوه و ده‌نووسرێن و بریتین له:
(ا ـ و ـ ۆ ـ وو ـ ه ـ ی ـ ێ).
یاسا: (هه‌ر وشه‌یه‌كی كوردی لانی كه‌م یه‌ك بزوێنی تێدا به‌كار ده‌چێت.):
(ناو naw) ـ (كورد Kurd) ـ (كۆمار komar) ـ (سوور sûr) ـ (به‌رد berd) ـ (كوردی kurdî) ـ (سێ sê) ـ (زانستپه‌روه‌ر zanistperwer).
بزرۆكه (i)
هه‌ندێ وشه‌ی كوردی هه‌ن كه له ڕواڵه‌تدا بزوێنیان تێدا نابینرێ وه‌كوو: (بردن، من، ژن، چل، مردن، بزن، خستن)، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ده‌نگی بزوێنیان تێدایه. ئه‌و بزوێنه له ئه‌لفبێی كوردیی لاتینیدا به پیتی (i) دیاری كراوه، به‌ڵام له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا هیچ پیتێكی بۆ دانه‌نراوه، دیار نییه و بزر بووه، بۆیه ناوی نراوه: (بزرۆكه). نموونه:
(بردن birdin)، (من min)، (ژن jin)، (چل çil)، (مردن mirdin)، (بزن bizin) و (خستن xistin).
وشه‌ی "مشك" له ناوچه جۆربه‌جۆره‌كانی كوردستاندا به دوو شێوازی (mişk) و (mişik) بێژه ده‌كرێت، به‌ڵام له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا هه‌ر به یه‌ك شێواز ده‌نووسرێت: "مشك".
كه‌وا بێت (٨)همین ده‌نگی بزوێنی كوردی به ئه‌لفبێی عه‌ره‌بی نانووسرێت و، "بزرۆكه"یه. (i).
ئه‌لفبێی كوردی به لاتینی
لاتان سه‌یر نه‌بێ ئه‌گه‌ر بڵێین بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌لفبێی كوردی كه به پیتی عه‌ره‌بی ده‌نووسرێ، باشتر تێ بگه‌ن، زۆر گرنگه ئه‌لفبێی كوردیی لاتینی بناسن. ئه‌م ئه‌لفبێیه بریتییه له:
-A - B - C - Ç - D - E - Ê - F - G - H - I - Î - J - K - L - M - N - O - P - Q - R - S - Ş - T - U - Û - V - W - X - Y - Z.
بزوێنه‌كانی بریتین له (٨) ده‌نگ و هه‌ر هه‌شته‌كه‌یان ده‌نووسرێنه‌وه: (A - E - Ê - I - Î - O - U - Û).
پاشكۆ: له ناوه‌ڕاست و كۆتاییی وشه‌دا: (ڕ = rr) و (ڵ = ll).
(په‌ڕۆ = perro)، (که‌ڕ = kerr) یان (كه‌ڵك = kellk)، (ساڵ = sall).
پێویست ناكات له سه‌ره‌تای وشه به ئه‌لفبێی لاتینی، بۆ نووسینی (ڕ) كه‌ڵك له (rr) وه‌رگرین، چونكوو زۆر ناشیرین دێته پێش چاو، بۆیه هه‌ر ® به‌سه. وه‌كوو: (ڕاز = raz)، (ڕێگا = rêga)، (ڕۆژ = roj). به‌ڵام زۆر گرنگه له سۆرانی‌دا هه‌موو پیتێكی سه‌ره‌تای وشه كه به (ر) ده‌ست پێ ده‌كات به (ڕ) بنووسرێن. نموونه: ڕێز، ڕه‌ش، ڕزگار.
پیته‌یارمه‌تیده‌ر
یاسا: (له زمانی كوردیدا دوو بزوێن به‌دوای یه‌كتردا نانووسرێن.):
بۆ نموونه، (یار) به لاتینی وا نانووسرێت: (îar) یان (iar).
هه‌روه‌ها (وان) وا نانووسرێت: (uan) یان (ûan) یان (oan).
بۆ ئه‌وه‌ی دوو بزوێنه‌كه به‌دوای یه‌كتردا نه‌نووسین، كه‌ڵك له پیتێكی نه‌بزوێن وه‌رده‌گرین كه یارمه‌تی ده‌دات دوو بزوێن پێكه‌وه نه‌نووسرێن. به‌و پیتانه ده‌وترێن: "پیته‌یارمه‌تیده‌ر"، كه بریتین له (ی y) و (و w). به‌مجۆره نموونه‌كانی سه‌ره‌وه ئاوا ده‌نووسرێن:
(یار yar).
(وان Wan).
(پیته‌یارمه‌تیده‌ر) له ئه‌لفبێی لاتینیدا به پیتی (y) و (w) دیاری كراون. له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا (ی) و (و)یان بۆ به‌كار ده‌چێت: (ی y)، (و w)، هه‌ر چه‌ند بۆ بزوێنه‌كانی (î و u)ش به‌كار ده‌چن
هه‌م بزوێن و هه‌م نه‌بزوێن
له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا پیتێكی تایبه‌ت نییه كه "پیته‌یارمه‌تیده‌ر"ه‌كانی (y) و (w)یان پێ بنووسرێته‌وه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ر كه‌ڵك له پیته‌كانی (ی) و (و) وه‌رده‌گیرێ كه بۆ بزوێنه‌كانی (î) و (u)ش به‌كار ده‌چن، واته (ی) و (و) هه‌م بزوێنن و هه‌میش نه‌بزوێن:
(ی y)، (و w)، (ی î)، (و u).
بزوێن: (ی î)، (سلێمانی Silêmanî). (تیر =tîr).
نه‌بزوێن: (ی y)، (كه‌ی key). (به‌یت = beyt).
بزوێن: (و u)، (كول kul).
نه‌بزوێن: (و w)، (خه‌وتن xewtin).
جیاكردنه‌وه‌ی بزوێن و نه‌بزوێن له ئه‌لفبێی لاتیندا زۆر ئاسانه، چونكوو هه‌ر ده‌نگێك پیتی تایبه‌تمه‌ندی خۆی بۆ دانراوه. له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا چونكوو بزوێن و نه‌بزوێن پیته‌كانیان جیا نه‌كراونه‌ته‌وه، تۆزێ زه‌حمه‌ته لێك جیا كرێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێش یان پاش ئه‌وان پیتێكی بزوێن هه‌بێت ئه‌وه ئه‌وان ده‌بنه نه‌بزوێن: (شایان şayan)، (مه‌ی mey)، (یانه yane)، (كه‌وان kewan)، (شه‌و şew)، (ورد wird).
هه‌مزه (ء)
هه‌مزه، له زمانی عه‌ره‌بی و فارسی‌دا، له چه‌ند شوێنێكی جۆربه‌جۆر به‌كار ده‌چێت، وه‌كوو: (أ ٌإ لأ لإ ؤ ء ئـ)، به‌ڵام له زمانی كوردیدا ته‌نیا شێوازی (ئـ) به‌كار ده‌برێت، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی نه‌هێڵێ دوو بزوێن به‌دوای یه‌كدا بنووسرێن.
هه‌ندێ له زمانزانان هه‌مزه به بزوێن داده‌نێن و، لای هه‌ندێكیش به نه‌بزوێن ده‌ناسرێت، به‌ڵام له‌ڕاستیدا كورد، هه‌مزه‌ی به شێوازی (ئـ) به‌كار هێنا و بڕیاری دا وه‌كوو (نه‌بزوێن)ێك چاوی لێ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵێ دوو بزوێن به‌دوای یه‌كدا، یان هه‌ندێ بزوێن له سه‌ره‌تای وشه‌دا بنووسرێن، نموونه:
ناازاد = نائازاد
او = ئاو
هو = ئه‌و
ۆخه‌ی = ئۆخه‌ی
ورووپا = ئورووپا
ێجگار = ئێجگار
قرتاندنی (ئـ)
هه‌ندێ جار ڕوو ده‌دات كه وشه‌یه‌ك وا به پیتێكی نه‌بزوێن كۆتاییی هاتووه، وه‌كوو: (شه‌و şew)، له‌گه‌ڵ وشه‌یه‌ك كه به (ئـ) ده‌ستی پێ كردووه، وه‌كوو (ئاهه‌نگ aheng)، پێكه‌وه كۆ ده‌بنه‌وه و وشه‌یكی نوێ پێك ده‌هێنن كه واتایه‌كی نوێتری هه‌یه وه‌كوو:
شه‌و + ئاهه‌نگ = شه‌وئاهه‌نگ. لێره‌دا پێویست ناكات (ئـ) بمێنێته‌وه و ده‌توانین بیقرتێنین، چونكوو پیتی پێش ئه‌و بزوێن نییه تا كێشه بێت. ده‌نووسین: (شه‌واهه‌نگ). هه‌روه‌ها:
كارئاسانی ده‌بێته: كاراسانی.
ماڵئاوایی = ماڵاوایی.
بانئه‌فشار = بانه‌فشار (ناوی گه‌ڕه‌كێكه له شاری قه‌سری شیرین له پارێزگای كرماشان).
كارئه‌ندامزانی = كاره‌ندامزانی (physiology).
تووڵئامراز = تووڵامراز (toolbar). (تووڵ، شیش = bar)، (ئامراز، كه‌ره‌سته = tool).
هه‌روه‌ها:
كه‌مه‌ندام، چاوهسمهر، چاوهستێره، گوڵه‌ندام، گوڵه‌ستێره، شێرهندام، خاكه‌ناز.
كێشه‌ی بزوێنی (وو)
(وو û) ده‌نگێكی بزوێنه و هه‌رگیز نابێ له سه‌ره‌تای وشه‌دا بنووسرێت. زۆر هه‌ڵه‌یه بنووسی: (ووشه ûşe، وورچ ûrç، وون ûn، ووس ûs و هتد)، به‌ڵكوو ده‌بێ به (و w)ی نه‌بزوێن بنووسرێت، چونكوو دوای ئه‌و پیته، بزرۆكه هه‌یه، كه‌وا بێت دوو بزوێن پێكه‌وه نانووسرێن و ده‌بێ وا بنووسرێن: (وشه wişe، ورچ wirç، ون win، وس wis و هتد).
به‌ڵام له ناوه‌ڕاست و كۆتاییدا ده‌نووسرێ: (سوور sûr)، (نوور nûr)، (چوو çû)، (توو tû).
زۆر كه‌س به هه‌ڵه ده‌نووسن: "كه‌ركوك، مه‌حمود، حوكومه‌ت و هتد". كه ڕاستییه‌كه‌ی ئاوایه: كه‌ركووك، مه‌حموود، حوكوومه‌ت و هتد".
كێشه‌ی بزوێنی (ه e)
(ه e) سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ده‌نگێكی بزوێنه، كردار (فعل verb)ێكیشه كه له "سێیه‌م كه‌سی تاك"دا، واتای (is)ی ئینگلیزی ده‌دات: (It is could = هه‌وا سارده).
له ئه‌لفبێی لاتیندا، كرداری (ه e) به‌جیا ده‌نووسرێت: (Hewa sard e)، به‌ڵام له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا، ده‌لكێت به وشه‌كه‌ی پێشیه‌وه: (هه‌وا سارده). نموونه‌ی تر: برامه، هاوڕێمه، كوڕه، كچه، پێنووسه، ده‌سته، ڕێزمانه، كورده، به‌رده.
كێشه‌ی (یه)
جاری وایه وشه‌كه‌ی پێش (ه) به پیتێكی بزوێن (ا ـ و ـ ۆ ـ وو ـ ه ـ ی ـ ێ)،كۆتاییی هاتووه، وه‌كوو: (مامۆستا)، ئه‌و كاته ئیتر له جیاتیی (ه) ده‌نووسین (یه): (مامۆستایه mamosta ye).
تێبینی: كرداری (یه)ش هه‌ر وه‌كوو (ه) ده‌بێ بلكێنرێ به وشه‌كه‌ی پێشیه‌وه: (مامۆستایه)، نه‌ك (مامۆستا یه). ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وشه‌كه به (یی)ش كۆتاییی هات هه‌ر پێكه‌وه ده‌نووسێنرێت: هه‌روه‌ها:
(سپییه)، نه‌ك (سپیه، سپییه، سپی یه).
(چییه)، نه‌ك (چیه، چییه، چی یه).
(نییه)، نه‌ك (نیه، نییه، نی یه).
(كوردییه)، نه‌ك (كوردییه، كوردی یه).
(كۆیهیهیییه)، نه‌ك (كۆیه‌یه، كۆیهییه، كۆیهیییه، كۆیه‌یی یه).
(سنهیییه) نه‌ك (سنه‌یی یه، سنه‌ییه).
كێشه‌ی (ی)
سه‌یری ئه‌م وشانه بكه‌ن: (مه‌ی mey)، (بی bî).
له‌و دوو نموونه‌یه‌دا، (ی y) نه‌بزوێنه و ده‌نگێكی كورته، به‌ڵام (ی î) بزوێنه و ده‌نگێكی درێژه، گه‌ر سه‌رنج بده‌ن ده‌بینن كه له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا، هه‌ر دوو شێوه‌كه‌ی (ی) وه‌كوو یه‌كن: (ی)، به‌ڵام له لاتینیدا دوو جۆرن (y) و (î). واته له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا جیاكردنه‌وه‌ی بزوێن و نه‌بزوێنی (ی) تۆزێ وردبوونه‌وه‌ی ده‌وێ، به‌ڵام له لاتینیدا، دوو شێوازی جۆربه‌جۆرن و به‌و جۆره جیاكردنه‌وه‌ی بزوێن له نه‌بزوێن زۆر ساناتره.
یاسا: (دوو ده‌نگی بزوێن به‌دوای یه‌كتردا نابێ بنووسرێن).
سه‌یری ئه‌م وشه‌یه بكه‌ن: (كوردی kurdî) + (ه‌كان ekan) = (كوردیه‌كان kurdîekan).
ئایا له‌و نووسینه‌دا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌مان نه‌كردووه؟ با، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه دوو بزوێنمان پێكه‌وه نووسیوه:
(یه îe). چار؟ ده‌بێ كه‌ڵك له پیته‌یارمه‌تیده‌ر وه‌رگرین و بنووسین: (كوردییه‌كان kurdîyekan).
له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا (ییـ) وه‌كوو یه‌كن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا یه‌كه‌میان بزوێنه و دووه‌میان نه‌بزوێنه. ئه‌گه‌ر سه‌یری لاتینییه‌كه‌ی بكه‌ین باشتر بۆمان ڕوونه: (îy). بۆیه گه‌ر بزانین به لاتینی چۆن ده‌نووسرێن، زۆر به‌ئاسانی لێك جیا ده‌كرێنه‌وه.
كێشه‌ی بزوێنی (یی î)
(یی î) ده‌نگێكی درێژه و به‌داخه‌وه له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا هیچ پیتێكی جیاوازی بۆ دانه‌نراوه. هه‌ندێ له نووسه‌ران بۆ بزوێنی (î) هه‌موو كاتێ كه‌ڵكیان له (یی) وه‌رده‌گرت، ته‌نانه‌ت له ناوه‌ڕاست و كۆتاییی وشه‌شدا و، وا ده‌یاننوسی:
(تییر tîr)، (سییر sîr)، (چییمه‌ن çîmen)، (كوردیی kurdî)، (سیی sî)، (سلێمانیی Silêmanî)، (كفریی Kifrî). به‌ڵام چونكوو ناشیرین بوو، له ناو نووسه‌ر و خوێنه‌ری كورددا جێی نه‌گرت و به‌ناچاری هه‌ر یه‌ك (ی) بۆی به‌كار هێنرا: (تیر tîr)، (سیر sîr)، (چیمه‌ن çîmen)، (كوردی kurdî)، (سی sî)، (سلێمانی Silêmanî)، (كفری Kifrî).
به‌كارهێنانی (یی): له‌م شوێنانه‌دا كه‌ڵك له (یی yî) وه‌رده‌گیرێ:
(ڕه‌شایی reşayî)، (به‌رایی berayî)، (دوایی diwayî)، (كۆتایی kotayî)، (پانایی panayî)، (شێنه‌یی şêneyî)، (كۆیه‌یی Koyeyî)، (سنه‌یی Sineyî)، (هه‌ڵه‌بجه‌یی Hellebceyî)، (ڕانیه‌یی Ranyeyî)، (ورمێیی Wirmêyî) و (ته‌نیایی te
(ی)ی پێوه‌ندی
(ی)ی پێوه‌ندی ئه‌و ده‌نگی (ی)یه‌یه كه ده‌كه‌وێته نێوان دوو ناو، یان ناوێك و ئاوه‌ڵناوێكه‌وه: مامۆستای قوتابخانه. كچی شۆخ.
كێشه‌كه له‌وه‌دایه كاتێ وشه‌یه‌ك خۆی به (ی) كۆتاییی بێت، وه‌كوو: (كوردی، ئیسلامی، كرماشانی، سنه‌یی، كۆیه‌یی)، هه‌ندێ كه‌س ئیتر (ی)ی پێوه‌ندییه‌كه‌یان له‌بیر ده‌چێ بینووسن، كه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه. بۆ نموونه له‌باتیی "یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان" ده‌بێ بنووسرێت: "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان".
ده‌بێ وردبین بین و نه‌هێڵین (ی)ی پێوه‌ندی بقرتێنرێت، له‌م نموونانه‌ی خواره‌وه‌دا (ی)ی پێوه‌ندی ڕه‌چاو كراون:
داری سه‌وز، قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییی كچان، كۆماری ئیسلامیی ئێران، كرماشانیی دڵسۆز، په‌پووله‌ی خۆشه‌ویستیی من، كۆیه‌ییی هونه‌رمه‌ند، كاكه‌ییی كوردپه‌روه‌ر، زاراوه‌ی هه‌ورامیی كۆن.
(ی)ی سێیه‌م كه‌سی تاك
هه‌ندێ له جێناوه لكاوه‌كان بریتین له:
...م ...مان
...ت ...تان
...ی ...یان
وه‌كوو:
خواردم خواردمان
خوارت خواردتان
خواردی خواردیان
جێناوی لكاوی سێیه‌م كه‌سی تاك (ی)یه. له كاتی گه‌ردانكردنی ئه‌و دۆخه‌دا، ئه‌گه‌ر "بنه"ی كرداره‌كه خۆی به (ی) كۆتاییی هات، (ی)ی جێناوی لكاو له‌بیر مه‌كه‌ن، نموونه:
پرسیم پرسیمان
پرسیت پرسیتان
پرسیی پرسییان
ده‌بێ وا بنووسرێن: من پرسیم، تۆ پرسیت، ئه‌و پرسیی. (نه‌ك ئه‌و پرسی).
نموونه‌ی تر:
(دزین، بڕین، كڕین، گۆڕین، نووسین)، كه له سێیه‌م كه‌سی تاكدا ده‌بنه (ئه‌و دزیی، ئه‌و بڕیی، ئه‌و كڕیی، ئه‌و گۆڕیی، ئه‌و نووسیی).
كێشه‌ی پیتی (ڕ)
"ڕ" ده‌نگێكی گڕه كه له سه‌ره‌تا و ناوه‌ڕاست و كۆتاییی وشه‌دا دێت:
ڕاز، هه‌ڕا، مه‌ڕ.
تێبینی: نابێ (ڕ)ی گڕ له‌گه‌ڵ (ر)ی ساده تێكه‌ڵ بكرێت.
یاسا: (هه‌موو ده‌نگێكی (ڕ) له سه‌ره‌تای وشه‌دا گڕه و ده‌بێ به (ڕ)ی گڕ بنووسرێت، نه‌ك به (ر)ی ساده).
هه‌ندێ كه‌س له سه‌ره‌تادا به‌شێوه‌ی (ر) ده‌ینووسن و هێماكه‌ی بۆ دانانێن. (ر) ده‌نگێكی ساده‌یه و زۆر جیاوازه له (ڕ). له سه‌ره‌تای وشه‌دا هه‌موو ده‌نگی (ڕ)ی زمانی كوردی، گڕه، ده‌بێ هه‌موو كاتێ به هێماكه‌یه‌وه بنووسرێت. نابێ بوترێت: "ئێمه ده‌زانین هه‌موو ده‌نگێكی سه‌ره‌تا گڕه، كه‌وا بێت با به (ر) بنووسرێت و خۆمان تێی ده‌گه‌ین كه گڕه."
ته‌نانه‌ت له‌ناو ته‌خته‌كلیلی كوردیشدا دوگمه‌یه‌ك بۆ (ڕ) دیاری كراوه، زۆر سه‌یره بێین دوگمه‌یه‌كی تر له‌باتیی ئه‌و دوگمه‌یه به‌كار بهێنین كه ده‌نگێكی تره!
ڕاست، ڕێگا، ڕۆخ، ڕژد، ڕه‌نج، ڕزگار، ڕه‌ش، ڕه‌نگ، ڕۆڵه.
كێشه‌ی پێشگره‌كانی (هه‌ڵ، دا، ڕا، وه‌ر، ده‌ر)
ئه‌م پێشگرانه كاتێ ده‌چنه سه‌ر چاوگ یان فرمان یان هه‌ر شێوازێكی تر، پێیانه‌وه ده‌لكێن به‌مه‌رجێ جێناوی لكاو نه‌كه‌وتبێته نێوان پێشگر و وشه‌كه‌ی دوای خۆی. وه‌ك:
چاوگ:
هه‌ڵ: هه‌ڵكردن، هه‌ڵگرتن، ههڵكورمان، هه‌ڵكێشان، هه‌ڵبڕین، هه‌ڵخستن.
دا: دابڕان، داخستن، داڕمان، داگرتن، داكردن، دابه‌زین، داخورپان.
ڕا: ڕاگرتن، ڕاكێشان، ڕاپه‌ڕین، ڕاخستن، ڕاگوێزان، ڕاگواستن.
وه‌ر: وه‌رگرتن، وه‌رسووڕان، وه‌رگه‌ڕان.
ده‌ر: ده‌ركردن، ده‌رهێنان، ده‌ربڕین، ده‌رخستن، ده‌رپه‌ڕاندن.
فرمان:
هه‌ڵ: هه‌ڵگره، هه‌ڵخه، هه‌ڵمه‌خه، هه‌ڵكشێ.
دا: دانێ، دامه‌بڕه، دابه‌زێنه. داگره.
ڕا: ڕاكێشه، ڕاپه‌ڕێنه، ڕامه‌په‌ڕێنه. ڕاگره.
وه‌ر: وه‌رگره، وه‌رسووڕێنه، وه‌رگه‌ڕێ، وه‌رچه‌رخێ.
ده‌ر: ده‌ربێنه، ده‌رخه، ده‌ركه، ده‌رچۆ.
دۆخی تر:
هه‌ڵكشاو، هه‌ڵخراو، هه‌ڵنه‌كشاو، هه‌ڵخزێنراو. دانراو، داسه‌پاو، دابڕاو. ڕاپه‌ڕێنراو، ڕاپه‌ڕیو، ڕ‌اگوێزراو، ڕ‌اكشاو. وه‌رگیراو، وه‌رگرتوو، وه‌رگرته، وه‌رسووڕاو، وه‌رگێڕاو. ده‌رهێنراو، ده‌رخراو، ده‌ركراو، ده‌رچوو
پێشگر و جێناوی لكاو
ئه‌گه‌ر جێناوی لكاو (...م، ...ت، ...ی، ...مان، ...تان، ...یان) كه‌وته نێوان پێشگر و فرمانه‌كه‌ی دوای خۆی ئه‌وا به‌جیا ده‌نووسرێن و جێناوه‌كه به پێشگره‌وه ده‌لكێنرێ:
هه‌ڵ: هه‌ڵم گرن، هه‌ڵت گرن، هه‌ڵیان كێشن، هه‌ڵمان مه‌واسن، هه‌ڵتان بڕن.
دا: دامان نه‌نایه، دایان خه‌ن، دای بڕه.
ڕا: ڕایان ده‌گرن، ڕام كێشه، ڕاتان په‌ڕێنن، ڕاشیان په‌ڕێنن.
وه‌ر: وه‌رمان گرتایه، وه‌ری نه‌گری، وه‌ریان سووڕێنه، وه‌رمان گه‌ڕێنه.
ده‌ر: ده‌ریان په‌ڕاندین، ده‌ری خه.
گیروگرفتی فرمانی لێكدراو (فعل مركب compound verb)
فرمانی لێكدراو به‌و فرمانانه ده‌وترێن كه له دوو یان چه‌ند وشه پێك هاتوون. وه‌ک: (ڕێك + كه‌وتن = ڕێككه‌وتن)، (پێك + هێنان = پێكهێنان).
ئه‌م فرمانانه ئه‌گه‌ر له دۆخی چاوگدا بن پێكه‌وه ده‌نووسرێن، وه‌ك: ڕێكخستن، شه‌ڕكردن، كۆڵنه‌دان، خه‌باتكردن، تاڵانكردن، تێكدان، سه‌ربڕین.
ئه‌گه‌ر له دۆخه جۆربه‌جۆره‌كانی فرمان (ئێسته، ڕابردووی ساده، ڕابردووی گێڕاوه‌یی، ڕابردووی دوور) به‌كار ببرێن به‌جیا ده‌نووسرێن:
ئێسته: ڕێك ده‌خه‌م ـ ڕێك ده‌خه‌ی ـ ڕێك ده‌خات ـ ڕێك ده‌خه‌ین ـ ڕێك ده‌خه‌ن ـ ڕێك ده‌خه‌ن.
ڕابردووی ساده: ڕێكم خست، ڕێكت خست ـ ڕێكی خست ـ ڕێكمان خست ـ ڕێكتان خست ـ ڕێكیان خست.
ڕابردووی گێڕاوه‌یی: ڕێكم خستووه ـ ڕێكت خستووه ـ ڕێكی خستووه ـ ڕێكمان خستووه ـ ڕێكتان خستووه ـ ڕێكیان خستووه.
ڕابردووی دوور: ڕێكم خستبوو ـ ڕێكت خستبوو ـ ڕێكی خستبوو ـ ڕێكمان خستبوو ـ ڕێكتان خستبوو ـ ڕێكیان خستبوو.
ئه‌گه‌ر له دۆخه‌كانی تردا بن هه‌روه‌كوو دۆخی چاوگ پێكه‌وه ده‌نووسرێن: پێكهاتن، پێكهاتوو، پێكهاته، پێكهێنراو. سه‌ركه‌وتن، سه‌ركه‌وتوو.
نموونه‌ی تری گه‌ردان (تصریف)ی فرمان (فعل):
فرمان (فعل) له دۆخی چاوگ (مصدر)دا پێكه‌وه ده‌نووسرێت: ڕوونكردنه‌وه. به‌ڵام له دۆخه‌كانی تردا جیا ده‌كرێنه‌وه:
تاك، دۆخی ئێسته: ڕوونی ده‌كه‌مه‌وه، ڕوونی ده‌كه‌یته‌وه، ڕوونی ده‌كاته‌وه.
كۆ، دۆخی ئێسته: ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه، ڕوونی ده‌كه‌نه‌وه، ڕوونی ده‌كه‌نه‌وه.
تاك، ڕابردووی ساده: ڕوونم كرده‌وه، ڕوونت كرده‌وه، ڕوونی كرده‌وه.
كۆ، ڕابردووی ساده: ڕوونمان كرده‌وه، ڕوونتان كرده‌وه، ڕوونیان كرده‌وه.
تاك، ڕابردووی گێڕاوه‌یی (نقلی): ڕوونم كردبووه‌وه، ڕوونت كردبووه‌وه، ڕوونی كردبووه‌وه.
كۆ، ڕابردووی گێڕاوه‌یی: ڕوونمان كردبووه‌وه، ڕوونتان كردبووه‌وه، ڕوونیان كردبووه‌وه.
تاك، ڕابردووی دوور: ڕوونم كردبوو، ڕوونت كردبوو، ڕوونی كردبوو.
كۆ، ڕابردووی دوور: ڕوونمان كردبوو، ڕوونتان كردبوو، ڕوونیان كردبوو.
كێشه‌ی (و)ی پێوه‌ندی (به‌یه‌كه‌وه‌به‌ستن)
پیتی (و and) وشه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و ده‌بێ سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا بكرێ و نه‌ڵكێندرێ به وشه‌كانی پێش و پاشی خۆی.
بۆ نموونه ده‌بێ بنووسرێ:
(من و تۆ) نه‌ك (من‌و تۆ) یان نه‌ك (من‌و تۆ).
(سه‌ر و ماڵ) نه‌ك (سه‌رو ماڵ) یان نه‌ك (سه‌روو ماڵ).
(هیوا و ئاوات) نه‌ك (هیواو ئاوات).
سه‌رنج: نموونه‌كانی سه‌ره‌وه هه‌ر كامه‌یان سێ وشه‌ی جیاوازن و پێكه‌وه مانایه‌كی نوێ پێك ناهێنن و هه‌ر به‌ته‌نیا مانای خۆیان پاراستووه و جیاوازییان هه‌یه له‌گه‌ڵ وشه‌ی لێكدراو كه له خواره‌وه باسیان ده‌كرێ.
وشه‌ی لێكدراو (مركب)
هه‌ندێ جار دوو یان چه‌ند وشه، كه هه‌ر كامه‌یان بۆ خۆی واتایه‌كی هه‌یه، پێكه‌وه كۆ ده‌بنه‌وه و سه‌رجه‌م واتایه‌كی نوێتر پێك ده‌هێنن، به‌م متوربه‌بوونه ده‌ڵێن (وشه‌ی لێكدراو). وشه‌ی لێكدراو ده‌بێ بلكێن به یه‌كه‌وه و نابێ به‌جیا بنووسرێن و، به چه‌ند شێوه پێك دێن:
١. بێ هیچ یارمه‌تییه‌ك:
جاری وایه "وشه‌ی لێكدراو"، بێ هیچ یارمه‌تییه‌ك دروست ده‌بێت و ته‌نیا وشه‌كان پێكه‌وه ده‌لكێن:
ڕه‌ش + ماڵ = ڕه‌ش ماڵ، كه پێكه‌وه واتایه‌كی تر پێك ده‌هێنن و ئه‌و كاته ده‌بێ پێكه‌وه بنووسرێن: ڕه‌شماڵ.
خوێندن + گه = خوێندنگه.
زانست + په‌روه‌ر = زانستپه‌روه‌ر.
پاش + بنه‌ما = پاشبنه‌ما.
كتێب + خانه = كتێبخانه.
مه‌له + گه = مه‌له‌گه.
٢. به یارمه‌تیی پیتی (و):
جاری وایه "وشه‌ی لێكدراو"، به یارمه‌تیی پیتی (و) پێكه‌وه ده‌لكێن:
ئاڵ + و + گۆڕ = ئاڵوگۆڕ.
مشت + و + مڕ = مشت‌ومڕ.
ئهلف + و + بێ = ئه‌لفوبێ.
ده‌نگ + و + باس = ده‌نگوباس.
٣. به یارمه‌تیی پیتی (ه):
جاری وایه "وشه‌ی لێكدراو"، به یارمه‌تیی پیته‌بزوێنی (ه) پێكه‌وه ده‌لكێن:
به‌رد + ه + قاره‌مان = به‌رده‌قاره‌مان.
گوڵ + ه + گه‌نم = گوڵه‌گه‌نم.
به‌رز + ه + فڕ = به‌رزه‌فڕ.
ئاگر + ه + دیوار = ئاگره‌دیوار.
نموونه‌ی تری وشه‌ی لێكدراو:
خۆترنجێنه‌ر، خۆكوژ، به‌ردباران، كاروبار، ئه‌لفوبێ، هاتوچۆ، زانستپه‌روه‌ر، زانستخواز، ئازادیخواز، وڵاتپارێز، سێشه‌ممه، ڕاسته‌وخۆ، نیشتمانپه‌روه‌ر، گوڵه‌گه‌نم، ڕێنووس، باوكمردوو، یه‌كگرتوو، ئاڵوگۆڕ، ڕۆژنامه‌نووس، هه‌واڵنێر، په‌یامنێر، به‌رزه‌فڕ، جه‌رگبڕ، مناڵپارێز، چه‌مچه‌ماڵ، بێكه‌س، جێبه‌جێ، ده‌ستبه‌جێ، كانیكه‌وه، هه‌ڵگورد، تاقبۆستان (تاقۆسان)، ملهوڕ، ته‌خته‌كلیل، پاشبنه‌ما، بنكه‌دراوه (databa)، به‌ستهێڵ (dash)، ڕوومێز (desktop)، زانیارینامه (encyclopedia)، ئاگره‌دیوار.
پیتی (ت) له كۆتاییی فرماندا
پیتی (ت) له كۆتاییی فرماندا هه‌م ده‌توانرێ بنووسرێ و هه‌میش ده‌توانرێ نه‌نووسرێت، وه‌كوو:
(دێ و ده‌ڕوا) یان (دێت و ده‌ڕوات).
(نان ده‌كا) یان (نان ده‌كات).
وشه‌ی بیانی
هه‌ر وشه‌یه‌كی بیانی هاتبێته ناو كوردییه‌وه ده‌بێ به ڕێنووسی كوردی بنووسرێت یان ئه‌گه‌ر پێویست بوو وه‌كوو خۆی بنووسرێته‌وه ده‌بێ بخرێته ناو دوو كه‌وانه‌وه.
· ئه‌ڵڵا، قه‌ڵه‌م، ئه‌كبه‌ر.
· له زمانی كوردیدا به (مذهب) ده‌ڵێن "ڕێباز".
ئامرازی (تر) و وشه‌ی (تر)
ئامرازی به‌راوردكردن (تر، ترین)
ده‌بێ بلكێن به وشه‌كانی پێشیانه‌وه، وه‌كوو:
جوان، جوانتر، جوانترین
گه‌رم، گه‌رمتر، گه‌رمترین.
وشه‌ی (تر) به واتای (دی، دیكه)
وشه‌ی (تر) وشه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و ده‌بێ به‌جیا بنووسرێت:
كابرایه‌كی تر، شه‌وێكی تر، نووسه‌رێكی تر.
پاشگره‌كانی (دا، ڕا، وه، ه‌وه)
ده‌بێ بلكێن به وشه‌كانی پێشیانه‌وه، وه‌كوو:
دا: له ماڵدا چاوم پێ كه‌وت.
ڕا: له كوێڕا هاتی؟
وه: له كوێوه بۆ كوێ؟
وه: له هه‌وه‌ڵه‌وه بیگێڕه‌وه.
فرمانی (دا)
وشه‌ی (دا) كه ڕابردووی (دان، دایین)ه جیاوازیی هه‌یه له‌گه‌ڵ پاشگری (دا) و، ده‌بێ به‌جیا بنووسرێت:
له ماڵدا نامه‌كه‌م پێ دا. (نه‌ك پێدا).
له كوردستاندا لاوان گوێیان له دوژمن نه‌دا. (نه‌ك دوژمننهدا، نه‌ك دوژمن نه دا).
به‌ڵێنم دا سبه‌ی بیبینم. (نه‌ك بهڵێمندا).
ئاخری وه‌ڵامی دایه‌وه. (نه‌ك وه‌ڵامیدایه‌وه).
كێشه‌ی (له)
(له)، هه‌ندێ جار سه‌ربه‌خۆ ده‌نووسرێت: "شۆڕش له كوردستاندا گه‌رمه."
هه‌ندێ جار ده‌لكێ به وشه‌كه‌ی پاشیه‌وه و وشه‌یه‌كی لێكدراو پێك دێنێ: (له‌گه‌ڵ with)، (له‌سه‌ر on)، (له‌ژێر under). له‌و دۆخانه‌دا نابێ به دوو وشه جیا كرێنه‌وه و بنووسرێ: (له گه‌ڵ، له سه‌ر، له ژێر).
(له)، هه‌ندێ جار له‌گه‌ڵ (ئه‌وێ) و (ئێره) كۆ ده‌بێته‌وه و ئه‌و كاته، (ـه) و (ئـ) ده‌قرتێنرێن:
له ئه‌وێ = له‌وێ.
له ئێره = لێره.
ئاوه‌ڵكار (قید)
كاتێ وشه‌یه‌ك چۆنێتیی (كار، فرمان، كردار = فعل)ێك ڕوون كاته‌وه پێی ده‌وترێ ئاوه‌ڵكار (قید). نموونه:
ئاسۆ به‌خێرایی قسه‌ی ده‌كرد. (چۆن قسه‌ی كرد؟ "به‌خێرایی")
سۆما به‌تووڕه‌یی وه‌ڵامی دایه‌وه. (چۆن وه‌ڵامی دایه‌وه؟ "به‌تووڕه‌یی")
لانه به‌ئه‌سپایی هاته‌وه. (چۆن هاته‌وه؟ "به‌ئه‌سپایی).
ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگای سه‌رنجڕاكێشانه، ئه‌وه‌یه كه "به" ده‌لكێ به ئاوه‌ڵناوه‌كه‌ی پاشیه‌وه و، نابێ لێك دوور خرێنه‌وه. نموونه‌ی تر:
به‌جوانی، به‌شادی، به‌به‌رزی، به‌هێواشی، به‌توندی.
ئه‌م شێوازه له زمانی ئینگلیزی‌دا (ly) ده‌گرێت و ده‌لكێ به ئاوه‌ڵناوه‌كه‌وه: (به‌سه‌ختی hardly).
(بێ) یان (به‌بێ)؟
لێره‌دا ده‌مانه‌وێ به‌راوردكارییه‌ك له‌گه‌ڵ زمانه ئه‌ورووپییه‌كاندا بكه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته باشتره به نموونه‌یه‌ك ده‌ست پێ بكه‌ین:
جیاوازیی (بێكار) له‌گه‌ڵ (بێ كار) له چیدایه؟ لكاندن یان نه‌لكاندنی (بێ) به وشه‌كه‌ی پاشی خۆیه‌وه به‌ته‌واوی واتای وشه‌كه ده‌گۆڕێ:
ئه‌و پیاوه دوو ساڵ بێكار بوو.
بێ كار ژیان ئه‌سته‌مه. ده‌كرێ ئاواش بینووسینه‌وه: به‌بێ كار ژیان ئه‌سته‌مه.
هه‌ر كاتێ ناوێكت هه‌بوو و خاوه‌نێتییه‌كی لێ سه‌ندرابێته‌وه (بێ) ده‌لكێنین به سه‌ره‌تای وشه‌كه‌وه:
بێباوك، بێخانوو، بێكه‌س، بێ‌وڵات، بێ‌نیشتمان، بێپاره، بێتام:
واته: كه‌سێ كه باوكی نییه. كه‌سێ كه خانووی نییه و هتد.
ئه‌م مه‌به‌سته، له زمانه ئه‌ورووپییه‌كاندا، زۆر جار به پاشكۆیه‌ك كه ده‌لكێ به وشه‌كه‌وه دیاری ده‌كرێت:
بێخانوو = homeless
بێتام، بێچێژ = tasteless
كه جیاوازیی هه‌یه له‌گه‌ڵ (without):
بێ تۆ ناچم بۆ ئه‌وێ = I do not go there without you
(بێـ...) = (less...)
(بێ، به‌بێ) = (without)
پێشه‌كی
له نووسینی ده‌قێکدا، سه‌ره‌ڕای ڕه‌چاوکردنی کۆمه‌ڵێ یاسا و ڕێسای نووسین، نووسه‌ر ده‌بێ ڕه‌چاوی
یاساکانی خاڵبه‌ندیش بکات. ده‌قێ که خاڵبه‌ندی تێیدا ڕه‌چاو نه‌کرابێ، ده‌بێته هۆی سه‌رلێشێواندن له
خوێنه‌ر و، له ئه‌نجامیشدا، به‌هه‌ڵه‌تێگه‌یشتن له نووسراوه‌که.
ئه‌و نیشانانه‌ی له خاڵبه‌ندیدا زۆر به‌كار ده‌برێن بریتین له:
١. خاڵ، كه به‌م شێوه‌یه‌یه: (.).
٢. جووتخاڵ، كه به‌م شێوه‌یه‌یه: (.
٣. بۆر، كه به‌م شێوه‌یه‌یه: (،).
٤. خاڵبۆر، كه به‌م شێوه‌یه‌یه: (؛).
٥. نیشانه‌ی پرس، که به‌م شێوه‌یه‌یه: (؟).
٦. نیشانه‌ی سه‌رسوڕمان، که به‌م شێوه‌یه‌یه: (!).
٧. جووت که‌وانه‌ی بچووک، که به‌م شێوه‌یه‌یه: « ».
٨. جووت كه‌وانه‌ی گه‌وره، كه به‌م شێوه‌یه‌یه: ( ).
٩. هێڵ یان ته‌قه‌ڵ، كه به‌م شێوه‌یه‌یه: (ـ).
١٠. سێ خاڵ، که به‌م شێوه‌یه‌یه: (...).
١١. بۆشایی.
١٢. هێڵی لار (/)، (\) و پیتی (ر):
یه‌که‌م: خاڵ (.):
خاڵ له‌م شوێنانه داده‌نرێت:
١. له کۆتاییی هه‌موو ڕسته‌یه‌کدا، جگه له پرس و سه‌رسوڕمان، وه‌ک:
· نه‌ورۆز یه‌که‌م مانگی کوردییه.
·
· دوێنێ نامه‌که‌م نووسی.
٢. له دوای یه‌که‌م، یا یه‌که‌م و دووه‌م پیتی ناوێک که پێش ناوهێنانی پاشناوه‌که‌ی بکه‌وێت، وه‌ک:
· ع. شه‌ره‌فکه‌ندی.
·
· م. م. به‌درخان.
٣. بۆ کورتکردنه‌وه‌ی هه‌ندێ پیشه و نازناو و ڕێکه‌وت، دوای یه‌که‌م پیت داده‌نرێ، وه‌ک:
· پێغه‌مبه‌ر (د. خ.). (پێغه‌مبه‌ر دروودی خودای لێ بێ).
·
· پ. عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ. (پرۆفیسۆر عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ).
·
· د. سۆران. (دوکتۆر سۆران).
·
· ماده‌کان ٧٠٠ ساڵ پ. ز. (پێش زایین) سه‌ریان هه‌ڵدا.
٤. دوای سه‌ردێڕ خاڵ دانانرێ، مه‌گه‌ر له چه‌ند ڕسته پێک هاتبێت.
٥. هه‌ندێ جاریش له جیاتیی نیشانه‌ی سه‌رسوڕمان له دوای ئه‌و ڕستانه‌ی داده‌نرێ که داواکارییان
تێدایه، وه‌کوو:
وه‌ڵامه‌كانتان به‌راورد بكه‌ن.
٤. ئه‌وڕۆكه كاتێ له پرۆگرامێكی وه‌ك (Word) بته‌وێ دێڕه‌كانت به ژماره دیاری بكه‌ی، خۆی ئۆتۆماتیك پاش
ژماره‌كان خاڵ داده‌نێ، وه‌ك:
١. مرۆڤ بۆی هه‌یه بیروڕای خۆی ده‌ربڕێ.
٢. كه‌س بۆی نییه بیروبۆچوونی كه‌سێ بخاته ژێر پرسیاره‌وه.
٣. هه‌موو كه‌سێ مافی یه‌كسانی هه‌یه له كۆمه‌ڵگادا.
سه‌رنج: خاڵ، ده‌بێ بلكێنرێ به وشه‌كه‌ی پێشیه‌وه و بۆشاییی هه‌بێ له‌گه‌ڵ وشه‌ی دوایدا.
دووه‌م ـ جووتخاڵ (:
جووتخاڵ له‌م شوێنانه داده‌نرێت:
١. له پێش ئاخاوتنێكه‌وه كه وه‌ك خۆی بگێڕدرێته‌وه، یان بگوترێت، وه‌ك:
ئاسۆ وتی: «من خه‌ڵكی كوردستان‌م.»
٢. له دوای وشه‌یه‌ك یان باسێك، كه پێویستی به ته‌فسیر و ڕاڤه و لێكدانه‌وه بێت، وه‌ك:
میرنشینه كوردییه‌كان بریتی بوون له: ئه‌رده‌ڵان، سۆران، بادینان، بابان، هه‌كاری و بۆتان.
٣. پێش هێنانه‌وه‌ی نموونه، له بری: (بۆ وێنه، وه‌كوو، بۆ نموونه...)، له‌م دۆخه‌دا ده‌توانرێت ته‌قه‌ڵێكیش دوای
جووتخاڵه‌كه دابنرێت، وه‌كوو:
ئاسمانی ئه‌ده‌بی كوردی پڕه له ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه:-
نالی، مه‌حوی، گۆران، هێمن و هتد.
٤. زۆر جار له نێوان كاته‌كانی كاتژمێرێكدا هێمای جووتخاڵ به‌كار ده‌چێ، وه‌كوو: ١٠:٢٠:٢٢
(كاتژمێر ١٠ و ٢٠ خولهك و ١٢ چركه).
سه‌رنج: جووتخاڵ، ده‌بێ بلكێنرێ به وشه‌كه‌ی پێشیه‌وه و بۆشاییی هه‌بێ له‌گه‌ڵ وشه‌ی دوایدا.
سێیه‌م ـ بۆر (،):
بۆر نیشانه‌ی پشوویه‌كی كورته، له‌و شوێنه داده‌نرێ که وا له ڕسته‌كه بکات ئاسان بخوێنرێته‌وه، ڕوون بێت و
به‌باشی تێ بگه‌یه‌نرێ. بۆر، چاره‌سه‌رێكی باشه بۆ ڕسته‌ی دوورودرێژی پشووبڕ.
وه له‌م شوێنانه داده‌نرێ:
١. له دوای ناوی بانگكراوه‌وه، وه‌ك:
كچینه، هه‌وڵ بده‌ن، به هه‌وڵدان ده‌گه‌نه ئامانج.
٢. له نێوان جێگر و جێلێگیراودا، وه‌ك:
مه‌ستووره‌ی كوردستانی، هۆنه‌ر و مێژوونووس، له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا ده‌ژیا.
٣. له‌و شوێنانه‌ی كه ژماردن و دووپاتبوونه‌وه‌ی تێدایه، وه‌ك:
· خوێ، ڕۆن، پیاز و برنج هه‌موو ئه‌و شتانه‌یه كه پێویستن.
·
· زانیارییه‌كی باش، باشی هه‌بوو.
٤. بۆ جیاكردنه‌وه‌ی وشه‌ی سه‌رسوڕمان و وشه‌ی بانگلێكراو له ڕسته‌دا، وه‌ك:
· ئۆف، چ هه‌وایه‌ك!
·
· پێنووسه‌كه‌م بده‌رێ، ئاسۆ.
٥. بۆ دابڕینی زنجیره وشه‌یه‌ك له یه‌كتر، كه دوو دوو و پێكه‌وه به‌كار هێنرابن، وه‌ك:
پێشمه‌رگه به برسییه‌تی و تینوویه‌تی، به هیلاكی و ماندوویه‌تی، كۆڵی لێ نادات.
٦. له دوای گێڕانه‌وه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر قسه‌كه‌ر، قسه‌یه‌كی كۆنی خۆی بگێڕێته‌وه، وه‌ك:
خۆم وتم، "چێكردنی ماڵپه‌ڕ زۆر ئه‌سته‌م نییه."
٧. له پێش ئامرازی لێكده‌ری (وه، یا، یان)ه‌وه، به مه‌رجێك نه‌كه‌وتبێته سه‌ره‌تای ڕسته‌وه، وه‌ك:
· نه تۆ هاتبووی بۆ كۆبوونه‌وه‌كه، وه نه ئاراسی هاوڕێت.
·
· یا نامه‌كه بنووسه، یان په‌ڕتووكه‌كه بخوێنه‌ره‌وه.
٨. له دوای وشه‌ی (به‌ڵێ، نه و نه‌خێر)ه‌وه، وه‌ك:
· به‌ڵێ، نامه‌كه‌م نارد.
·
· نه، له‌و كاته‌دا ناتوانم به‌شدار بم.
٩. له باتیی فرمانێك بۆ ئه‌وه‌ی دووپات نه‌بێته‌وه، وه‌ك:
من ده‌چم بۆ سلێمانی و ئه‌ویش، بۆ هه‌ولێر.
١٠. له ڕسته‌ی لێكدراودا، ده‌توانرێت له بری ئامرازی لێكده‌ری (و) به‌كار بهێنرێت، وه‌ك:
شنۆ ویستی بچێ بۆ شایی، جلی له‌به‌ر كرد، خۆی ڕازانده‌وه، ته‌له‌فۆنی له هاوڕێكانی كرد،
یه‌كیان گرت، خۆیان گه‌یانده شایییه‌كه.
١١. ده‌توانرێ له بری (كه)ی لێكده‌ر له ڕسته‌دا به‌كار بهێنرێت، وه‌ك:
· پێم خۆشه، پێكه‌وه بچین بۆ سینه‌ما.
·
· سوپاست لێ ده‌كه‌م، سه‌رت لێ دام.
سه‌رنج: بۆر، ده‌بێ بلكێنرێ به وشه‌كه‌ی پێشیه‌وه و بۆشاییی هه‌بێ له‌گه‌ڵ وشه‌ی دوایدا.
چواره‌م ـ خاڵبۆر (؛):
خاڵبۆر بۆ وچانگرتنێکی درێژتر له بۆری ساده، به‌کار ده‌هێنرێت. زۆر جار، له‌و ڕستانه‌ی که زۆر لێک
نزیکن له باتیی خاڵ داده‌نرێ، وه‌ک:
له‌م ساڵانه‌ی دوایییه‌دا، کوردێکی زۆر په‌ڕیوه‌ی هه‌نده‌ران بوون؛ کورده‌کان ده‌توانن سوودێکی زۆر به
گه‌له‌که‌یان بگه‌یه‌نن.
پێنجه‌م ـ نیشانه‌ی پرس (؟):
نیشانه‌ی پرس، ده‌خرێته کۆتاییی ئه‌و ڕستانه‌ی که پرسیاریان تێدایه، وه‌ک:
١. پێنووسه‌که‌ت چی لێ کرد؟
٢. ئایا ده‌زانی یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی کوردی چ ساڵی ده‌ر چوو؟
شه‌شه‌م ـ نیشانه‌ی سه‌رسوڕمان (!):
ئه‌م نیشانه‌یه هه‌م بۆ سه‌رسوڕمانه، هه‌م بۆ ئه‌مرکردن یان داواکردنه.
١. له کۆتاییی ئه‌و وشانه، یان ئه‌و ڕستانه‌ی که سه‌رسوڕمان، یان په‌ژاره‌یی، یان هه‌ستێکی ده‌روونیی
تێدایه، به‌کار ده‌هێنرێت، وه‌ک:
· چ هه‌ستێکی به‌سۆز!
·
· چه‌ند ده‌نگت خۆشه!
·
· ئای! ئه‌وه لێره‌یت!
·
· ئۆخه‌ی! ئاڵای کورد هه‌ڵکرا.
·
· ئای له‌و مانگه! چ جوانه!
٢. هه‌ندێ جار له کۆتاییی ئه‌و ڕستانه‌ی که فرمانپێدان یان داواکردنیان تێدایه، به‌کار ده‌برێ، وه‌ک:
· بڕۆ ده‌ره‌وه!
·
· ده‌رگاکه داخه!
·
· به‌جێم مه‌هێڵه!
حه‌وته‌م ـ جووت که‌وانه‌ی بچووک « »:
هه‌ندێ جاریش هێمای " " له جیاتیی جووت كه‌وانه‌ی بچووك به‌کار ده‌به‌ن و، له‌م شوێنانه به‌کار ده‌برێ:
١. كاتێ بمانه‌وێ گرنگیی تایبه‌تی بده‌ین به وشه‌یه‌ك، یان ده‌سته‌واژه‌یه‌ك، یان ڕسته‌یه‌ك، ده‌یخه‌ینه ناو
ئه‌و هێمایانه‌وه، وه‌كوو:
· زانایان «زمان» به كۆڵه‌كه‌ی نه‌ته‌وه داده‌نێن.
·
· من "مێژوو" به چرای تاریكستانی داهاتوو ده‌زانم.
·
· كاتێ بتوانین «ئه‌لفبێ جۆربه‌جۆره كوردییه‌كان» بكه‌ین به «یه‌ك ئه‌لفوبێ»، ئه‌و كاته گه‌لێ كێشه‌مان
· چاره‌سه‌ر ده‌بێ.
٢. وته‌یه‌ك كه ڕاسته‌وخۆ ده‌گێڕدرێته‌وه و ناشكێنرێت و ده‌ستكاری ناكرێ، ده‌خرێته ئه‌و ناوه‌وه، وه‌ك:
· پیاوه گه‌نجه‌كه وتی: "ڕاست ده‌كه‌ی، ئێمه یارمه‌تیت ده‌ده‌ین، من ڕابین هوودم."
·
· قازی موحه‌ممه‌د، چاونه‌ترس ڕووی تێ كردن: «ئێوه ئه‌مڕۆ قازی موحه‌ممه‌دێك ده‌كوژن، سبه‌ینێ له هه‌ر
· دڵۆپه خوێنێكی من، سه‌دان قازی موحه‌ممه‌دی تر سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن.»
سه‌رنج: ئه‌گه‌ر ڕسته‌كه به خاڵ، بۆر، هێمای پرسیار، هێمای سه‌رسوڕمان و هتد كۆتاییی هات،
ئه‌وانه‌ش ده‌خرێنه ناو كه‌وانه‌كانه‌وه.
هه‌شته‌م ـ جووته كه‌وانه‌ی گه‌وره ( ):
جووت كه‌وانه‌ی گه‌وره به چه‌ند مه‌به‌ستێك به‌كار ده‌چێ:
١. وشه‌یه‌ك، یان ڕسته‌یه‌ك ده‌خرێته نێوانی، كه واتایه‌كی تایبه‌تیی تری هه‌بێت، وه‌ك:
· پیره‌مێرد (حاجی تۆفیق) له وه‌رگێڕانی هۆنراوه‌دا، ده‌ستێكی باڵای هه‌بوو.
·
· شاری سلێمانی (كه كه‌وتۆته دامێنی چیای ئه‌زمه‌ڕ) سلێمان پاشای بابان بنیادی ناوه.
٢. وشه‌ی بێگانه، وه‌ك:
· ئاگره‌دیوار (firewall) پێش به خۆترنجێنه‌ران ده‌گرێ بۆ ناو كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت.
·
· میری (حکومت) فرمانی کاولکردنی ناوچه‌که‌ی زوو ده‌رکردبوو.
·
· بۆ نووسین به کوردی پێویسته ته‌خته‌کلیل (keyboard)ێكی کوردی دامه‌زرێنی.
٣. ساڵی ده‌ستپێك و كۆتاییی ڕووداوێ، یان ساڵی له‌دایكبوون و كۆچكردنی كه‌سێ، وه‌ک:
· سنووری ده‌وڵه‌تی حه‌سنه‌وی (٩٤١ ـ ١٠١٤) كه پاره و پوولیشیان هه‌ڵكه‌ندبوو، هه‌مه‌دان، مه‌هاباد،
· كرماشان و شاره‌زوور بوو.
·
· حه‌مه پاشا (١٧٨٣ ـ ١٨٤٦)، كه به پاشای كۆره به‌ناوبانگه، توانیی له ساڵی ١٨٢٠دا سه‌ربه‌خۆییی
· كوردستان له ڕه‌واندز ڕاگه‌یه‌نێ.
تێبینی: كه‌وان كه داده‌خرێ نابێ بكلێنرێ به وشه‌كه‌ی پاشیه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وشه‌كه هێشتا ته‌واو
نه‌بوو ده‌بێ بلكێت به كه‌وانه‌وه، وه‌ك:
· ئه‌مساڵ (حج)ێكی كرد.
·
· وشه‌ی (file)یان له کوردی‌دا كرد به «په‌ڕگه».
سه‌رنج: وشه‌كانی ناو كه‌وانه‌كان نابێ له‌گه‌ڵ كه‌وانه‌كاندا بۆشایییان هه‌بێ.
نۆیه‌م ـ هێڵ یان ته‌قه‌ڵ (ـ):
ئه‌م نیشانه‌یه له‌م شوێنانه‌دا به‌كار ده‌هێنرێت:
١. بۆ جیاكردنه‌وه‌ی دوو كه‌سی گفتوگۆكه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی هێنده نه‌نووسرێ "وتی"، وه‌ك:
سۆز ڕووی كرده ئاكۆ و وتی:
ـ ئاكۆ، گوێت له سه‌ربازه‌كانه؟
ـ به‌ڵێ، دیاره هه‌ر به دوامان ده‌گه‌ڕێن.
ـ تۆ بڵێی بماندۆزنه‌وه؟
ـ خه‌مت نه‌بێ، ناتوانن.
ـ ئه‌گه‌ر كوژرام، دڵنیا به له گۆڕیشا هه‌ر خۆشم ده‌وێی.
٢. ده‌توانرێ له بری ئه‌و كه‌وانه گه‌وره‌یه به‌كار بهێنرێ كه له خاڵی یه‌كه‌می جووته كه‌وانه‌ی گه‌وره‌دا
باسمان كرد، وه‌ك:
· پیره‌مێرد ـ حاجی تۆفیق ـ له وه‌رگێڕانی هۆنراوه‌دا، ده‌ستێكی باڵای هه‌بوو.
·
· ده‌توانی هه‌رچه‌نده میوه ـ جگه له مۆز ـ پێت خۆشه، بخۆی و، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش کێشه‌که‌ت دابه‌زێ.
٣. له نێوان ژماره و ژمێرراودا، ئه‌گه‌ر كه‌وته سه‌ره‌تای ڕسته‌وه، هه‌ر چه‌ند ده‌كرێ خاڵیش دابنرێ، وه‌ك:
هه‌ندێ له مه‌رجه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی بابه‌ت بریتین له:
١ـ بابه‌ته‌كه ده‌بێ سوودگه‌یه‌نه‌ر بێت.
٢ـ ڕه‌چاوكردنی ڕێنووسی كوردی.
٣ـ ڕه‌چاوكردنی خاڵبه‌ندی.
٤ـ سه‌رچاوه‌كان ده‌بێ دیاری كرێن.
وه‌ك وتمان ده‌شكرێ خاڵ دانێین:
١. بابه‌ته‌كه ده‌بێ سوودگه‌یه‌نه‌ر بێت.
٢. ڕه‌چاوكردنی ڕێنووسی كوردی.
٣. ڕه‌چاوكردنی خاڵبه‌ندی.
٤. له كۆتاییی دێڕێكدا ئه‌گه‌ر هه‌موو وشه‌كه جێی نه‌بووه‌وه و ویستت به‌شێك له وشه‌كه هه‌ر له‌و دێڕه
بنووسی ته‌قه‌ڵ داده‌نێی، وه‌ك:
.............................. ڕێباــ
زه‌كان ...........................
تێبینی: له‌م شوێنانه ته‌قه‌ڵه‌كه بێ بۆشایی ده‌نووسرێ:
· كاتی ئاوه‌ڵابوون: ١٢ـ١٦.
·
· له هه‌فته‌یه‌كدا ٧ـ٨ میل ڕا ده‌كات.
ده‌یه‌م ـ سێ خاڵ (...):
ئه‌م «سێ خاڵ»ه له بری وشه، یان ڕسته، كه قرتێنراوه، به مه‌به‌ستی كورتكردنه‌وه، به‌كار ده‌برێ، وه‌ك:
· من سنه، كرماشان، مه‌هاباد، سلێمانی، كه‌ركووك و ...م چاو پێ كه‌وتووه.
·
· له كوردستاندا نه‌وت، ئاسن، زێڕ، زیو، گۆگرد و ... ده‌ست ده‌كه‌وێ.
·
· بیستووته ...؟
·
· فریام كه‌ون! فریام كه‌ون! فر...
سه‌رنج: ئه‌گه‌ر له نیوه‌ی وشه‌كه‌دا پێویست به "سێ خاڵ" هه‌بوو ئه‌وه ده‌لكێ به وشه‌كه‌وه ئه‌گینا ده‌بێ
سه‌ربه‌خۆ بنووسرێ.
یانزه‌یه‌م ـ بۆشایی (space):
به مه‌ودای نێوان دوو وشه‌ی سه‌ربه‌خۆ ده‌ڵێن «بۆشایی». ئه‌مه زیاتر له نووسین به كۆمپیۆته‌ر و
كه‌ره‌سته‌ی نووسین زۆر گرنگه. سه‌یری ئه‌م نموونه‌یه بكه‌ن:
(ئاڵای شه‌كاوه ـ ئاڵایشه‌كاوه)
له یه‌كه‌مدا بۆشایی هه‌یه، له دووه‌مدا بۆشایی نییه. دیاره ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ڕاسته.
یان هه‌ندێ جار له‌و شوێنانه‌ی كه پێویست به «بۆشایی» ناكات، بۆشایی داده‌نێن، وه‌كوو:
"له گه ڵ" كه ده‌بێ بنووسرێ "له‌گه‌ڵ".
نووسه‌ر ده‌بێ بزانێ له چ شوێنێكدا "بۆشایی" پێویسته، یان پێویست نییه، ئه‌گینا وشه‌كان واتای هه‌ڵه
ده‌ده‌نه ده‌سته‌وه و تێگه‌یشتنیان قورس ده‌بێت.
سه‌یری چه‌ند نموونه‌یه‌ك بكه‌ن:
· (باسكرا) ده‌بێ بۆشاییی هه‌بێ: (باس كرا).
·
· (وامه‌كه) ده‌بێ بۆشاییی هه‌بێ: (وا مه‌كه).
·
· (جێیهێشت) ده‌بێ بۆشاییی هه‌بێ: (جێی هێشت).
·
· (خۆشمده‌وێی) ده‌بێ بۆشاییی هه‌بێ: (خۆشم ده‌وێی).
تێبینی: (و)ی په‌یوه‌ندی، وشه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و ده‌بێ هه‌موو كاتێ له‌گه‌ڵ وشه‌كانی پێش و پاشیه‌وه
بۆشاییی هه‌بێت:-
· (كرێكار‌و وه‌رزێر) ده‌بێ بۆشاییی هه‌بێ: (كرێكار و وه‌رزێر).
·
· (گڕو تین) ده‌بێ بۆشاییی هه‌بێ: (گڕ و تین).
وشه‌ی لێكدراو نابێ بۆشاییی هه‌بێ، وه‌ك:
· (خۆل كێش) نابێ بۆشاییی هه‌بێ: (خۆڵكێش).
·
· (وێنه كێش) نابێ بۆشاییی هه‌بێ: (وێنه‌كێش).
·
· (سكاڵا نووس) نابێ بۆشاییی هه‌بێ: (سكاڵانووس).
·
· (له گه‌ڵ) نابێ بۆشاییی هه‌بێ: (له‌گه‌ڵ).
·
· (جێ ژوان) نابێ بۆشاییی هه‌بێ: (جێ‌ژوان).
·
· (باوك مردوو) نابێ بۆشاییی هه‌بێ: (باوكمردوو).
له‌م هۆنراوه‌یه‌ی مامۆستا هێمندا، ده‌بینن كه دانانی بۆشایی له (كه‌ماڵ)دا چه‌نده ماناكه ده‌گۆڕێ:
كه‌ماڵت بێ كه‌ماڵت بۆ چییه له‌و شاره وێرانه؟
كه‌ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ندی دی، گوڵم نه‌یویست كه‌ماڵی من
كه دیاره ده‌بێ ئاوا بنووسرێ:
كه ماڵت بێ، كه‌ماڵت بۆ چییه له‌و شاره وێرانه؟
كه ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ندی دی، گوڵم نه‌یویست كه‌ماڵی من
دوازده‌یه‌م ـ هێڵی لار (/)، (\) و پیتی (ر):
١. بۆ نووسینی ڕێكه‌وت كه به ژماره ده‌نووسرێ، كه‌ڵك له هێڵی لاری (/) وه‌رده‌گرین، وه‌ك:
شاری كه‌ركووك له ١٠/٤/٢٠٠٣ ڕزگار كرا.
٢. بۆ نووسینی «دابه‌شكردن» له ناو ده‌قێك كه پیتی تێدا به‌كار چووه، كه‌ڵك له هێڵی لاری (\)
وه‌رده‌گرین، وه‌ك: خێراییی تێشك (٣٠٠ هه‌زار كم\چركه)دایه.
٣. پیتی (ر) له ناو ژماره‌دا له جیاتیی (ممیز) به‌كار ده‌چێ، وه‌ك:
- ٢٣ر٠
- ٤٨ر١٢
ڕه‌چاوكردنی خاڵبه‌ندی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه نووسه‌ر مه‌به‌سته‌كه‌ی به‌باشی بگه‌یه‌نێته خوێنه‌ر و خوێنه‌ریش به هه‌ڵه له مه‌به‌سته‌كه تێ نه‌گات.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
09-25-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
يه که م : گيرو گرفتي پيتي ﴿ و ﴾
نيشانه ي ﴿ و ﴾ له زماني کوردي‌دا به شێوه ي خواره وه ده نووسرێ:
١- پيتي ﴿ و ﴾ ي کورت، واته ﴿ و ﴾ ي بزوێنی کورت ﴿ و : u﴾
بۆ نموونه : کورد - کورت - کوشت ٠
٢- پيتي ﴿ و و ﴾ ي درێژ، واته ﴿ و و ﴾ ي بزوێني درێژ ﴿ و و : u ﴾ ي
بۆ نموونه : سوور- چوو - دوو ٠
٣- پيتي ﴿ و ﴾ ي کۆنسۆنانت ﴿ نه بزوێن ﴾٠ واته ﴿ و : w﴾
بۆ نموونه : ئاوايي - وه ره - هاوار - ئاو ٠
ده نگي ﴿ و ﴾ لێره دا هه ندێک جار له زاراوي کرمانجيي سه روودا ده بێ به ده نگي ﴿ ڤ ﴾
٤- پيتي ﴿ ۆ ﴾ ي کراوه ، واته ﴿ ۆ : o﴾
بۆ نموونه : دۆڵ - گۆڕ - نۆ ٠
دووه م: گيرو گرفتي پيتي ﴿ و ﴾ ي سه ره تاي وشه٠
هه ر وشه يه ک به پيتي ﴿ و ﴾ ده ست پێ بکات به يه ک ﴿ و ﴾ ده نووسرێت٠
بۆ نموونه : وريا - وڵات - وشه - ورد ٠
سێیه م : گيرو گرفتي پيتي ﴿ ي ﴾:
نيشانه ي ﴿ ي ﴾ ي له زماني کوردي‌دا به شێوه ي خواره وه يه:
١- پيتي ﴿ ي ﴾ ي يزوێن ، واته ﴿ ي : i﴾
بۆ نموونه : زه وي
٢- پيتي ﴿ ي ﴾ ي کۆنسۆنانت ، واته ﴿ي : y﴾
سه رنج ١- پيتێکی ﴿ ي ﴾ ي يزوێني فره کورت هه يه که له نووسيني کوردي به ئه لفوبێی لاتينيدا نيشانه ي ﴿ i﴾ ي بۆ دانراوه وه ک له وشه کاني : من ، کن ، ژن، ئه م نيشانه يه له نووسيني کوردي به ئه لفوبێی عه ره بيدا نييه ٠
سه رنج ٢- نيشانه کاني ﴿ ي ﴾ ي يزوێن و ﴿ ي ﴾ ي کۆنسۆنانت واته ﴿ i﴾ و ﴿ y﴾ له پيتي عه ره بيدا هه ردووکيان هه مان نيشانه ي ﴿ ي ﴾ يان هه يه به ڵام له ڕاستيدا له يه کتر جياوازن و له کاتي به دواي يه کتر هاتنياندا ده بێ هه هه ردووکيان بنووسرێن٠ وه ک : نييه - چييه - ديارييه ک - زه وييه ک ٠
سه رنج ٣- له کاتي هاتني سێ پيتي ﴿ ي ﴾ به دواي يه کتردا وه ک له وشه کاني ﴿ ئاوايييه که مان ﴾ ﴿ کۆتايييه که ي ﴾ ﴿ وه ستايييه کي ﴾ ده بێ به سه ر يه که وه بنووسرێن ، واته سێ ﴿ ي ﴾ يه شێوه ي ﴿ييي﴾ به دواي يه کتردا دێن ٠
چواره م : گيرو گرفتي پيتي ﴿ ڕ ﴾ ي گران ، واته ﴿ ڕ ﴾ ي نيشانه دار٠
ئه م پيته له هه ر کوێیه کي وشه دا هات ده بێ به نيشانه که يه وه
بنووسرێت٠ واته له سه ره تا و ناوه ڕاست و کۆتايي وشه دا هه ر ﴿ ڕ ﴾ ي گراني نيشانه داره ٠
وه ک : ڕۆژ ٠ بڕيار ٠ که ڕ ٠
پێنجه م : گيرو گرفتي پيتي ﴿ و ﴾ ي به يه که وه به ستن ﴿ عطف ﴾ :
پيتي ﴿ و ﴾ ي به يه که وه به ستن، به شێوه يه کي جياواز له وشه ي
پێش خۆی و پاش خۆيه وه ده نووسرێت و مامه ڵه يه کي سه ربه خۆي
له گه ڵدا ده کرێت ٠
بۆ نموونه : من وتۆ ، ئاره زوو و وريا ٠
٠٠ سه رنج : له هه ندێک وشه ي لێکدراودا پيتي ﴿ و ﴾ ي به يه که وه به ستن بووه به شێک له هه ردوو وشه لێکدراوه که و به هه موويان و
شه يه کي سه ر به خۆيان دروست کردووه ٠
وه ک : کاروبار ، ده نگوباس ، ئه لفئبێ ، هاتوچۆ ٠
له م بارانه دا مامه ڵه ي سه ربه خۆ له گه ڵ پيتي ﴿ و ﴾ ي به يه که وه به ستندا ناکرێت و وشه که هه مووي به سه ر يه که وه ده نوسرێت وه ک له نمونه کاندا پێشانمان دا ٠
شه شه م : وشه ي ناساده چ ناو بێ يان زاراوه ده بێ به سه ريه که وه وه کو يه ک وشه ده نووسرێن ٠ وه ک :
ناو : چه مچه مال ، بێکه س ، دڵشاد
زاراوه : رێنووس ، رێپێوان ، ده سبه جێ
حه وته م :پيتي ﴿ ت ﴾ له کۆتاي کار ﴿ فرمان ﴾ دا ده شێ بنووسرێت و ده شێ نه شنوو سرێت ٠
وه ک : دێت و ده ڕوات ﴿يان ﴾ ، دێ و ده ڕوا ٠
هه شته م : نيسبه ت له زماني کوردي‌دا زۆربه ي جار به هۆی پيتي ﴿ ي ﴾ له کۆتاي ناودا ده کرێت٠
وه ک : پێنجويني ، هه و لێری ، دهۆکی ، شێخاني
هه روه ها ئه م نموونانه ي خواره وه :
ئه حمه دئاوا : ئه حمه د ئاوايي
شنۆ : شنۆیی
٠٠ سه رنج : ئه و ناوانه ي خۆيان به پيتي ﴿ ي ﴾ ته واو ده بن پێویست ناکات ﴿ ي ﴾ ي نيسبه تيان بخرێته پاڵ ٠ وه ک :
سلێماني : کامه ران سلێماني٠
کانيماسي : حاجي حوسێن کانيماسي
نۆيه م : هه ر وشه يه کي بياني چ هاتبێته ناو زماني کوردييه وه ، يان هه ر ناو و وشه يه کي تر که له نووسيني کوردي‌دا دێته پێشه وه ، ده بێ به
ڕێنووسي کوردي بنووسرێت ٠
وه ک : ئه ڵڵا ، قه ڵه م ، ئه کبه ر ، قاهيره ٠
ده يه م : ئامرازي ﴿ تر ، ترين ﴾ که بۆ به راورد به کاردێن ده بێ به وشه کاني پێش خۆيانه وه بلکێنرێن ٠ وه ک :
جوان : جوانتر - جوانترين
خاو : خاوتر - خاوترين
٠٠ سه رنج : ئه م ئامرازي ﴿ تر ﴾ جياوازه له وشه ي ﴿ تر ﴾ که به واته ي
﴿ دي - ديکه ﴾ دێت ٠ ئه مه ي دوايي ده بێ به جياواز له وشه ي پێش خۆی ده نووسرێت ٠
وه ک : ماڵێکي تر ، چيي ترم ناوێ
يازده يه م : جێناوي نيشانه ي وه ک : ئه م ، ئه و ، ئه ڤ
ئه م جێناوانه ئه گه ر ئاوه ڵکاری ﴿ کات - يان - شوێن ﴾ يان به دوادا هات پێیانه وه ده لکێن و ده بن به يه ک وشه ي سه ر به خۆ ٠
وه ک : ئه مشه و ، ئه مڕۆ ، ئه ڤسال
دوازده يه م : نيشانه کاني نه ناسراوي وه ک ﴿ ٠٠ يه ک ، ێک ، ه ک ﴾ به شێوه ي خواره وه ده چنه سه ر وشه کاني پێش خۆيان :
١- ئه گه ر وشه کان به پيته بزوێني ﴿ وو ﴾ يان هه ر پيتيکي ده نگدار ﴿ نه بزۆێن ، کۆنسونانت ﴾ ته واو بووبن ئه وا نيشانه ي ﴿ ێک ، له کرمانجيي خواروو ﴾ و نيشانه ي ﴿ ه ک ﴾ يان له کرمانجيي سه روودا ده چێته سه ر ٠
خانوو : خانووێک ، خانوو ه ک
گوند : گوندێک ﴿ کرمانجيي خواروو ﴾ ، گونده ک ﴿ کرمانجيي سه روو ﴾ ٠
سێزده يه م : گيروگرفتي پاشگره کاني ﴿ دا ، ڕا ، وه ، ه وه ﴾
ئه م پاشگرانه به وشه کاني پێش خۆيانه وه ده لکێرێن ٠ وه ک :
دا : له دڵدا ﴿ هه ر برێنی که له دلدا هه يه ساڕێژی که ن ﴾
وه : له چوار چراوه ﴿ له وێوه هاتووين ﴾
٠٠ سه رنج : پاشگري ﴿ دا ﴾ جيايه له وشه ي ﴿ دا ﴾ که فرمانه و چاوگه که ي ﴿ دان ﴾ ه ٠ وه ک : تيرێکی له دڵی دا ، تيرێکی له دڵی داوم
چوارده يه م : گيروگرفتي پاشگره کاني ﴿ هه ڵ ، دا ، ڕا ، ده ر ﴾
١- ئه م پێشگرانه کاتێ ده چنه سه ر چاوک يان فرمان يان هه ر حاڵه تێکی تر ، پێيانه وه ده لکێن به مه رجێ جێناوي لکاو نه که و تبێته نێوان
پيشگر و وشه که ي دواي خۆی ٠ وه ک :
٭ چاوگ :
هه ڵ : هه ڵکردن ، هه ڵکیشان
ڕا : ڕاگرتن ، ڕاکيشان ، ڕاپه رين
٭ فرمان :
هه ڵ : هه ڵگره ، هه ڵمه خه
دا : دانێ ، دامه بڕه
٢- ئه گه ر جێناوي لکاو که وته نێوان پێشگر و فرمانه که ي دواي خۆی ئه وا به جيا ده نووسرێن و جێناوه که به پێشگره وه ده لکێنرێ ٠
هه ڵ : هه ڵم گرن
ده ر : ده ريان په ڕاندين
پازده يه م : گيروگرفتي وشه ي لێکدراو
ئه گه ر وشه ي دووه م له دۆخی فرماندا بوو ، به جيا ده نووسرێن :
رێک ده که وين ، پێکيان هێناينه وه
به ڵام ئه گه ر وشه ي دووه م له دۆخی چاوگ يان حاڵه تي تردا بوو ئه وا هه ردوو وشه که وه به يه که وه ده لکێنرێن ٠
وه ک : رێککه وتن ، پێکهاتن
شازده يه م : ئامرازي ﴿ ش ﴾ ي ته ئکيد که وته هه ر شوێنێکی وشه وه
ده بێ به به شێک له له وشه که و نابێ به هۆی له تبووني وشه که ، وه ک : بشته وێ ناتده مێ ، نه شخۆی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
09-25-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
A a Av
B b Ba
C c Cav
D d Dar
E e Des
É é Wéne
F f Fíl
G g Ga
H h Hív
i Dill
Í í Masí
J j Jújik
Jh jh Jhújhí
K k Ker
L l Lév
ll Gull
M m Mar
N n Nan
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
09-25-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
O o Roví
P p Pez
Q q Qaz
R r Miríshk
rr Perr
S s Sév
Sh sh Shér
T t Temate
U u Gur
Ú ú Múz
Ù ù Níne Jhi bo Kurdí xuwarú
V v Hevde 17
W w Wirc
X x Xaní
Y y Yek 1
Z z Zeng
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 2 نفر (0 عضو و 2 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 11:20 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|