بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > فرهنگ و تاریخ

فرهنگ و تاریخ تاریخ و فرهنگ - مطالبی در زمینه فرهنگ و تاریخ ایران و جهان اخبار فرهنگی و ... در این تالار قرار میگیرد

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #51  
قدیمی 10-03-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


51
- تف هه‌ڵده‌ ناو چه‌وانی خۆت ئه‌گرێته‌وه‌
52
- کای کۆن به‌با مه‌که‌
53
- هه‌تا گوندۆر گوندۆر بوو خزمی مه‌ گه‌له‌ک زۆر بوو، گوندۆر هاته‌ بڕانێ خزمی مه‌ هاته‌ قڕانێ
54
- گۆزه‌ی تازه‌ ئاوی خۆشه
55
- ئه‌و ماسته‌ بێ موو نی یه‌
56
- ئه‌و باوکه‌ی مه‌له‌وان بوو کوڕه‌که‌ی ئاو بردی
57
- به‌رد تل بده،‌ بێ کار مه‌به‌
58
- دۆم به‌ دانیشتن ماڵی وێرانه
59
- کا هی خۆت نه‌بوو کایێنه‌که‌ هی خۆت بوو
60
- سه‌ری بێ ده‌لاک مه‌تاشه
61
- مریشک هێلکه‌ش ئه‌کات و ڕیقنه‌ش ئه‌کات
62
- گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه‌
63
- له‌ ئاوی خووڕ مه‌ترسه‌ له‌ ئاوی مه‌نگ بترسه‌
64
- له‌ بخۆر مه‌ترسه‌ له‌ نه‌خۆر بترسه‌
65
- ده‌ریا به‌ ده‌می سه‌گ گڵاو نابێت
66
- باری که‌ر دایم قورسه
67
- بووکێ له‌گه‌ڵ تۆمه‌ خه‌سوو تێبگه‌
68
- دیوار له‌گه‌ڵ تۆمه‌و پاسار گوێت لێ بێت
69
- هه‌موو که‌س له‌ شه‌ڕواڵی خۆی دا پیاوه‌
70
- که‌س به‌ دۆی خۆی ناڵێت ترشه
71
- ئه‌یه‌وێت ماسی بگرێت و قاچیشی ته‌ڕ نه‌بێت
72
- ده‌سته‌ چه‌وره‌که‌ی خۆت به‌ من مه‌سڕه
73
- مردوو له‌وه‌ پاکتر ناشۆرێت
74
- له‌ ئاش زۆری پێچووه‌، له‌ ڕێگا په‌له‌ په‌لیه‌تی
75
- دوای کڵاوی با بردوو مه‌که‌وه‌
76
- ئه‌و هه‌ویره‌ ئاو زۆر ئه‌کێشێت
77
ته‌شی ڕێس ته‌شی ڕێس بێت به‌کلکی که‌ریش بێت ئه‌ی ڕێسێت
78
- بیانووی تڕ نانی جۆیه‌
79
- به‌ختی له‌ هه‌موو شتێکدا ڕه‌شه‌،ته‌نها له‌ شووتی دا سپی یه‌
80
- سه‌ری له‌ به‌ر هه‌تاو سپی نه‌کردووه‌
81
- من هه‌ر به‌ پاڵووت ئه‌که‌م و تۆ هه‌ر ئه‌بیت به‌ پاشوو
82
- من ئه‌ڵێم نێره‌ ئه‌و ئه‌ڵێت بیدۆشه‌
83
- ڕێوی به‌ کونا نه‌ ئه‌چوو شتێکیشی به‌ست به‌خۆیه‌وه‌
84
- که‌ گوورگ پیر بوو ئه‌بێت به‌ مه‌خسه‌ره‌ی سه‌گ
85
- ڕێوی له‌ کونی خۆی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه‌ گه‌ڕ ئه‌بێت
86
- که‌ری دێز حه‌ز به‌ تۆپینی خۆی و زه‌ره‌ری ساحێبی ئه‌کات
87
- نان خۆرت بمرێ به‌س مشور خۆرت نه‌مرێ
88
- ئه‌وه‌ی ده‌تگرێنێت دۆسته‌، ئه‌وه‌ی که‌ پێت پێ ئه‌که‌نێ دوژمنته‌
87
- له‌ ده‌ گوێز گوێزێک پووچ ئه‌بێت
88
- که‌ جام پڕ بوو لێ ی ئه‌ڕژێ
89
- سه‌رێکی هه‌یه‌و هه‌زار سه‌ودا
90
- له‌ ده‌رگای هه‌ر که‌سێکت دا له‌ ده‌رگات ئه‌ده‌نه‌وه‌
91
- ده‌نگی ده‌هۆڵ له‌ دوور خۆشه‌
92
- ئه‌گه‌ر مار جارێک پێوه‌ی دایت خوا بیگرێ، ئه‌گه‌ر بوو بو دوو جار خوا تۆ بگرێت
93
- با له‌ هه‌ر کوێیه‌که‌وه‌ بێت ئه‌و له‌وێ شه‌ن ئه‌کات
94
- له‌ کانی یه‌ک ئاوت خوارده‌وه‌ لێڵی مه‌که‌
95>- دار به‌ ته‌وری وت گه‌ر کلکت له‌ خۆم نه‌ بوایه توانای بڕینمت نه‌ ده‌بوو
96
- هه‌ردووک جاشی ماکه‌رێکن
97
- ئه‌وه‌ی به‌رز بفڕێت نزم ئه‌نیشێته‌وه‌
98
- سوار تا نه‌گلێ نابێت به‌ سوار
99
- قه‌رز کۆن ئه‌بێت نافه‌وتێت
100
- قه‌رز دوو ماڵ ئاوه‌دان ئه‌کاته‌وه‌
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #52  
قدیمی 10-03-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

101-
ماڵی زیاد سه‌ر ناشکێنێت
102
- قومارچی دۆڕاو نه‌ڵێت به‌ .......ه‌وه‌ دڵی ئه‌ته‌قێ
103
- ئاشی نه‌زان خوا ئه‌یگێڕێت
104
- خوا تا کێو نه‌بینێت به‌فری تێ ناکات
105
- به‌ردی بچووکیش سه‌ر ده‌شکێنێ
106
- هه‌موو گیانله‌به‌رێک گۆشتخۆره‌ به‌س ناوی گورگ به‌ده‌
107
- بزن هه‌میشه‌ قنگی به‌ ده‌ره‌وه‌ بوو که‌س ناوی نه‌ ده‌برد،مه‌ڕ یه‌ک جار قنگی به‌ده‌ر‌ که‌وت
کردیان به‌ چه‌پ
108
- چه‌پڵه‌ به‌ یه‌ک ده‌ست لێ نادرێت
109
- ئه‌وه‌نده‌ مه‌ڵێ گوێت لێ نه‌گرن، ئه‌وه‌نده‌ش گوێ ڕامه‌گره‌ سه‌رت بێته‌ ژان
110
- مناڵی بچووکیش خه‌ونی گه‌وره‌ ده‌بینێت
110>- هه‌ر که‌س ده‌چێته‌ قه‌بری خۆی
‌111
- ماڵی نه‌خۆری بۆ چه‌کمه‌ سۆری
112
- بزن بۆ شه‌وێکیش شوێنی خۆی خۆش ئه‌کات
113
- ئه‌گه‌ر گوڵ نیت دڕکیش مه‌به‌
114
- که‌چه‌ڵ که‌ ده‌رمانکه‌ر بێت ده‌رمانی سه‌ری خۆی ئه‌کات
115
- ساڵی خۆش له‌ به‌هاره‌که‌یدا دیاره‌
116
- مه‌ستی و ڕاستی
‌117
- قسه‌ یان له‌ شێت یان له‌ مناڵ
118
- له‌ برسا بمری له‌ گه‌ڵتا ئه‌گری نانت ناداتێ
119
- گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه‌
120
- بانگی موحه‌مه‌د به‌ ئاشکرا خۆشه
121
- به‌رخی نێر بۆ سه‌ر بڕینه‌
122
- که‌ره‌ مه‌مره‌ به‌هاره‌ کورتانت بۆ دێت له‌ شاره‌
123
.ئه‌گه‌ر گوڵ نیت دڕکیش مه‌به‌
124
.پیاو به‌ ته‌ماى دراوسێ بێت به‌بێ شێو سه‌رده‌نێته‌وه‌
125
.زۆر کارى گه‌وره‌ هه‌یه‌ پیاوى بچوک ده‌یکات
126
.ده‌وڵه‌مه‌ند پیرۆزت بێت ،فه‌قیر له‌ کوێت بوو؟
127
.گه‌ر دوعاى که‌ر قبوڵ بوایه‌ جــۆ ده‌باری
128
.ئیش به‌بێ زه‌حمه‌ت مه‌حاڵه‌ بوونی
129
.پیاو ماسی بگرێ، ته‌ڕ ده‌بێ قوونی
130
.حه‌زده‌كه‌ی دوور بی له‌ گێره‌ و كێشه‌
131
.به‌قه‌د به‌ڕه‌ی خۆت پێ ڕابكێشه‌!
132
.ته‌مه‌ن میوانی ئازیزمه‌وه‌ خونچه‌ی ژینم ئه‌پێچته‌وه‌
133
.بیره‌وه‌ریش یادگاریه‌که‌وه‌ هه‌رگیز له‌بیر ناچێته‌وه‌
134
.ئه‌وه‌نه‌ وێڵی به‌رگ و خۆراکین نازانین خۆمان خۆراکین
135
.هه‌رکه‌س له‌لای خۆی ده‌ست به‌تێڵایه‌ نازانێ رۆژان ڕۆژی له‌دوایه‌
136
.ده‌رزیه‌ک به‌ خۆتا بکه‌ ئنجا سوژنێک به‌خه‌ڵکى تردا
137
.به‌سێ برا کڵاوێکیان هه‌یه‌
138
.به‌ردێک نه‌زان بیخاته‌ گۆمه‌وه‌ به‌ سه‌د دانـــــا ده‌رنایه‌ت
139
.وتیان به‌ ڕێوی شاهیدت كێیه‌؟
وتی كلـكی خۆم، باوه‌ڕم پێیه‌
140
.حه‌زده‌كه‌ی دوور بی له‌ گێره‌ و كێشه‌
به‌قه‌د به‌ڕه‌ی خۆت پێ ڕابكێشه‌
141
.به‌سمان به‌سه‌ردا لێده‌ گیزو فیز
پێوه‌دان خۆشه‌ نه‌وه‌ك ویزه‌ویز
142
.له‌ شارو لادێ ئه‌م نه‌قڵه‌ باوه‌
گیای شین به‌ جێگای سه‌خته‌وه‌ ماوه‌
143
.شه‌ڕنه‌كه‌ر پیشه‌ی زوو دانیشتنه‌
به‌ردی زل به‌ڵگه‌ی نه‌هاویشتنه‌
144
.ئاو بتبا مه‌چۆ سه‌ر پردی نامه‌رد
چش با بخنكێی به‌ سه‌د ئێش و ده‌رد
145
.وتیان پشیلـه‌، گووت به‌ ده‌رمانه‌
دایپۆشی به‌ خۆڵ ئه‌و بێویژدانه‌
146
.شوێن بۆ سه‌ر پیشه‌ی خۆی ده‌چێته‌وه‌
گیا له‌سه‌ر پنجی خۆی ده‌ڕوێته‌وه‌
147
.قه‌ل ئه‌ڵێن لاسای كه‌وی كرده‌وه‌
ڕۆینه‌كه‌ی خۆیشی له‌بیر برده‌وه‌
148
.مه‌شهوره‌ بزن بۆ تاقه‌ شه‌وێ
جێگای خۆش ده‌كا له‌ كوێ وه‌ركه‌وێ
149
.ناشكوری مه‌كه‌ به‌م به‌شه‌ كاكه‌
له‌ قوڕ ئه‌وه‌نده‌ تۆز هه‌ستێ چاكه‌
150
.قه‌ت مه‌ڵێ بوومان، بێژه‌ هه‌مانه‌
نان ئه‌و نانه‌یه‌ ئه‌مڕۆ له‌ خوانه‌

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
  #53  
قدیمی 10-03-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


151
.نانێ ڕۆژ په‌یدا بكه‌ و نانێ شه‌و
هه‌ڵمه‌گره‌ هه‌رگیز منه‌ت له‌م و له‌و
152
.نه‌مدیوه‌ له‌ ئاش گه‌رمتر كاسه‌
مه‌گه‌ر له‌ژێریا هه‌بێ نیوكاسه‌
153
.قه‌ت له‌ شوێن چووان نه‌چیه‌وه‌ چاكه‌
به‌س لێرو له‌وێ كای كۆن به‌ با كه‌
154
.هێندێ كه‌س ئازاو ڕژدن له‌ شه‌ڕێ
هه‌تاكو لێیان وه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێ

155.ئه‌مه‌ش فه‌رموده‌ی قه‌دیمیه‌كانه‌
به‌رد له‌ جێگای خۆی قورس و گرانه‌
156
.ئه‌مه‌ش نه‌قڵێكی له‌مێژ و كۆنه‌
پاداران بگره‌، بێ پا ئێخۆنه
157
.كه‌سێ نه‌گبه‌تی بێته‌ سه‌ر شانی
په‌ڵووڵه‌ بخوات، ده‌شكی ددانی
158
.چكۆله‌ترین كرده‌وه‌ی ئینسان
له‌ سه‌د قسه‌ی زل باشتره‌ دیسان
159
.ئه‌گه‌ر قسه‌ی حه‌ق له‌ من ده‌پرسی
تێر ئاگای نییه‌ هه‌رگیز له‌ برسی
160
.بۆ ئیشی بچوك، قه‌ت تێمه‌كۆشه‌
161
.ئاوت خوارده‌وه‌ جارێك له‌ كانی
به‌ردی تێ مه‌خه‌، خۆ تۆ ئینسانی
162
.ئیش به‌بێ زه‌حمه‌ت مه‌حاڵه‌ بوونی
پیاو ماسی بگرێ، ته‌ڕ ده‌بێ قوونی
163
.قه‌دیمی ده‌ڵێن بۆ ده‌سته‌وستان
هیچ فه‌رقی نییه‌ گه‌رمێن و كوێستان
164
.دووڕوو هه‌روایه‌ پیشه‌و ڕه‌فتاری
هه‌م له‌ ناڵ ئه‌دات، هه‌م له‌ بزماری
165
.شوان ده‌ڵێن شوانیی پێ ئیفتیخاره‌
نانچنینه‌وه‌ی لا عه‌یب و عاره‌
166
.په‌سندتر بووه‌ چ ئێستا، چ زوو
ڕێوی گه‌ڕیده‌ له‌ شێری نووستوو
167
.پشیلـه‌ ده‌می بۆ دووگ نه‌ده‌چوو
ده‌یگوت پێم ناخوری، چه‌ند سوێره‌ په‌ككو
168
.ڕووبه‌ڕوو ده‌بی له‌گه‌ڵ ژینی تاڵ
چونكی به‌ خه‌یاڵ كه‌س نه‌بووه‌ به‌ ماڵ
169
.پیاو كارێك بكا كه‌ پێی بوه‌ستێ
دوو شوتی هه‌ڵناگیرێ به‌ ده‌ستێ
170
.خۆت لێ نه‌گۆڕێ گه‌ر بوویته‌ گه‌وره‌!
مه‌شهوره‌ دنیا به‌ پێچ و ده‌وره‌
171
.ئه‌و كه‌سه‌ دۆستی گیانی گیانیته‌
هاوڕێی نه‌بوونی و لێقه‌وماویته‌
172
.هه‌ڵه‌ و له‌بیرچوون جارو بارێكه‌
ده‌ڵێن هه‌ر عه‌ قڵه‌ی له‌ خه‌سارێكه‌
173
.سا بێ سكی خۆت مه‌دڕه‌ له‌ داخا
كێ مرد و كێی‌تر ما له‌ وه‌جاخا
174
.عه‌تر ده‌بێ خۆی بۆن بدا كاكه‌!
نه‌ك عه‌تار بڵێ زۆر عه‌تری چاكه‌
175
.خۆشیم نه‌دیوه‌ له‌م ڕۆژگاره‌
وه‌تی هه‌م، ئیمسال خۆزگه‌م به‌ پاره‌
176
.له‌ ترس و خۆفی ماری به‌دكردار
له‌په‌نا ئاور خۆم داوه‌ حه‌شار
177
.له‌ دووی سیاسه‌ت خۆت مه‌خه‌ره‌ به‌ند
ڕێوی قه‌واڵه‌ی پێبوو پێستیان که‌ند
178
.توخن به‌ پیاوی سه‌رچه‌وت مه‌که‌وه‌
به‌ده‌ست قه‌رز بده‌و به‌ پێ دووی که‌وه‌
179
.له‌هه‌موو هه‌ورێ باران نابارێ
ڕاز که‌وته‌ زاری و ڕاست که‌وته‌ شاری
180
.ئه‌و کانیه‌ ی ئاوی لێ ده‌خۆیته‌وه‌
به‌ردی تێ مه‌خه‌ تینوو ئه‌بێته‌وه‌
ئه‌وه‌ی ئه‌یه‌وێ سه‌ری نه‌یه‌شێ
به‌قه‌د به‌ڕه‌ی خۆی پێ ڕاده‌کێشێ
181
.مه‌عاشی به‌لاش بێ پیته‌و بێ خێر
ده‌ستی ماندووه‌ له‌سه‌ر سکی تێر
181
.حەیا برژێ خر نابێتەوە
. 182
،ئەگەر پارە زۆۆر بو چاکە کەم دەبێت
183
.خوشکی بێ برا مالی بێ چرا
184
خزم ئەگەر گۆشتیش بخوات ئێسک ناشکێنێت
185
.راستی یەک ریگای هەیە بەلام چەوتی هەزار
186
.کتێبی بە نرخ لەسامان بشترە
187
.دێت و دەروات رۆژگار هەر دەمێنێت یادگار
188
،مال بۆخۆی نەبوو میوانیشی هاتە سەر
189
.سوار تا نەپەرێ نابێ بەسوار
190
.کوێرە چیت دەوێ دوو چاوی ساخ
191
.لایلایە دەلێ بۆخۆشی ناخەوێ
192
.دەستی ماندو لەسەر زگی تێرە
193
.ئەنگوستەک شەرح بیبرێ خوێنی لێ نایێ
194
.بە عارەبانە ناتوانین سەر کەوین بۆ ئاسمان
195
.گولێک زۆۆر کەس بۆنی دەکات بۆنی نامێنێ
196
.نەفس بیگری مشتێكە ، بەری دەی دەشتێکە
197
.سوپاسی سەرەتا مەکە تا کۆتایی
198
.گریان نەبوایە رێزی پێکەنین دەگیرا
199
.ئەگەر بە جوانی بوایە زاوا بۆ بوکی دەچوو
200
.پێش ئەوەی بیر لەچاکە بکەیتەوە بەر لە خراپەکانت بکەوە
201
.بەری بچوک سەری گەورە دەشکێنێ
202
.ئەوەی ناوکی بوێ دەبێ توێکل بشکێنێ
203
.لەسەر رێگای لا بدەی درک لەپێت رادەچێت
204
ئیشی چاکە هەر گیز ون نابێ

205
.خۆش باوەر چاوێکی کوێرە
206
ئەوەی مەر بێت گورگ دەی خوات
207
.قسەی زۆۆر بگرە کەم بفرۆشە
208
.ئەگەر زگ برسی بو چاو کوێر دەبێ
209
،قسەی شەشو خۆش نەک زۆۆرو هۆش
210
.دەنگی دەهۆل لەدورەوە خۆشە
211
.مەچۆرو لای کەس تا پێویست نەبێ
212
.برادەری دلسۆز دەرمانی ژیانە
213
.رۆژ لەزستانەوە خۆشەویست دەبێ
214
.مەیمون بۆخۆی نەبوو سورێژەشی لێ هات
215
.ئەگەر جوتیار جوتیار بێ لەسەر شاخیش جووت دەکات
216
.گۆم تاقول بێت مەلەی خۆشترە
217
.ئەوەی نیە لە مالان ئاگای نیە لە حالان
218
بەردی گەورە نیشانەی نەهاویشتنە
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
  #54  
قدیمی 11-28-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


په نده کانی پيشينيان!


پیاوی حه رام خور وه ک گه له شیره
لایه ک بانگ ئه داو به چینه ش فیره
پیاوی ته ماعکار هه ر ئه لی :بیده
گه ر به جو بمری ئه وسا شه هیده


سوحبه تی نادان تال رابواردنه
له دوای که ر روین ته رس بون کردنه
مه یه لن نه فام ده نگی ده ربینی
سه گی هه له وه ر دزتان بو دینی


ئه مرو به که لکه تو به دوست ده رچی
پاش لیزمه و باران گه په نگ بو چی
شیخ ئه لی :ئاگام له عه رشو قورشه
کیت دیوه به دوی خوی بلی ترشه


که من به ره نجی شانی خوم بژیم
سه ری سه رداران به ریشی زه عیم
له زالم چاکه ناوه شیته وه
گیا له سه ر بنجی خوی ئه رویته وه


به سویندی درو خوم ناخه مه داو
تاریکه شه وو گه لالی له ناو
گری ی ده ست بو دان مه هیله ره وه
شه ر به شی ئا شتی تیا بیله ره وه

زوردار که زانی مسکین بی هیزه
پی ی ئه لی سه گباب گالت وه گویزه
من پلاوخورم به دو تیر نابم
من ئه سپ سوارم به که ر فیر نابم


قه ت توخنی پیاوی سه رچه وت مه که وه
به ده ست قه رز بده و به پی دووی که وه
دووگوی و زبانیک دراوه به تو
دوو ببیه و یه کیک بلی له سه ر خو


ئاگری دروزن ساتیک ئه گری
به ره هه ر له لای ته نگی ئه دری
له پردی نامه رد مه په ره ره وه
جه رده رووتتکا با له و به ره وه


دوژمنی ناوخو ره گ ده رده کیشی
دار پوازی له خوی نه بی ناقلیشی
له هه موو هه وریک باران ناباری
راز که وته زاری راست که وته شاری


وا دامه نیشه ته مه ل وبه تال
تا نه گری مه مک ناده ن به منال
مادام که خوتان خسته کایه وه
نیوه شه و شه ره چی تیامایه وه؟


تف له به ری ده ست قوه ت له یه زدان
گور ببه ستنه وه بازده ن به ئاسان
خو هه لده نه سه ر به رانی سپی
کاتیکتان زانی پیتان تی چه سپی


خه لکه من بو خوا وا پیتان ئه لیم
ئه مه وه سیه ته وامن له سه ر ریم
ئه گه ر ئه مجاره لیک بپسینه وه
ایتر تا ده مرن ناحسینه وه


تا له به ینا بی ئه م شه ره جوینه
ئاخری ئه بیته چلکاوی سوینه
شه ربی ونیوه شه ر چی چی تیامایه وه


دی ی فره کویخا مسکین هه لناگری
تره که له کی دیاره سه ر ناگری
که هات سیاسه ت ناوژنان
ئه بی ده س بکه ین به قوره رهش پیوان


زور گورتان به ستوو بازیکتان نه دا
بویه باوه رتان پی نا که ین به خودا
هه رچه نده هه رو خوشتان تی ی ده گه ن
وه رن یا هه رو یا مه روی لی بکه ن


وه ک شیری بیشه گه ردو خول ده که ین
که چی له ده نگی ده هول سل ده که ین
هاکا هه لپیچرا ئه م گیرو به نده
هه رکه سه عه قلی خوی لا په سه نده


رامه که له دوای کاری پروو پ..چ
هه ل ئه خلیسکی ی له پر لنگه و قووچ
ئه وه ی به چاکه ی خوی خوشیان ئه وی
ده ستگیری زوره ئه گه ر بشکه وی


ئه وه ی ئه خوینی ئه ی هینیته کار
ئه بی به چرا بو رووناکی شار
هه ندیکی واش هه ن چراوه کوژینن
جووته ئه هاون کاسه ئه رژینن


به ر چاوو پیلاو هه ردو کیان ته نگ بی
ئه بی پی ی دلو پی ی روین له نگ بی
ناوه جاخ بینه بیخه ره سه ر کار
له پیشدا برای خوی ئه دا له دار


گوی ی راستت سووک بی بو چاکه بیستن
گوی ی چه پت که ر بی له فیت هه لبه ستن
قسه ی چاک زه حمه ت ئه گاته جی ی خوی
واته ی به د زور که س پوسته چیه بوی


پاشه که وتی جو به که م مه ژمیره
خواردنی چوارپب ئه لی روو به روو
نوخشه بی له تو نوخشه مان ده رچوو

چوارپی له دووپی ی به د خوو چاکتره
به جو هه لده کاو دلی پاکتره
یه کی به درو یه کی چاوه راو
یه کی به ئاغام پاشام هاته ناو


ماده م دنیایه و ئه مانه ی تیایه
پیاوی دنیایی له بره ودایه
که قه له ره شمان ری نیشانده ربی
ئه بی گه وره مان هه ر ده ربه ده ربی


ئه مه دووجاره ئه که وینه چال
زه ره ر ده بینین به مال ومنال
هیشتا پیاوی چاک لیک نا که ینه وه
گره و له پیاوی به د نابه ینه وه


باوه ژن چه پوک نه دا له هه تیو
هه ر گیز فیر نا بی ری ی ئه م دیوه
و دیو موور تا نه یتاشی نا بیت به ته خته
بی ته جرو به خام نا بی به پوخته


خوی پیوا ووتی: بالا شه ش گه زم
سه یر مکه ن ئه زم وا هه لده به زم
که هاژه ی ته رزه ی له پرهاته گوی
بو کون ئه گه را که خوی تیکوتی.


له دیوانی (ماموستا پیره میردی نه مر)


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )

ویرایش توسط behnam5555 : 11-28-2011 در ساعت 11:02 PM
پاسخ با نقل قول
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
  #55  
قدیمی 03-13-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

گه‌وریی به‌عه‌قڵه‌ به‌ ساڵ نییه‌
ئاغای گوندی رێی به‌ گاوانی گوندی ده‌که‌وێ.
بار به‌لاباران قه‌ت ناگاته‌ هه‌واران.
ئیشی به‌پینه‌و په‌ڕۆ هه‌ر ده‌گاته‌ نیوه‌ڕۆ.
جوێن مه‌ده‌ به‌باوکی سه‌گم ، جوێن نه‌ده‌م به‌ باوکی‌ به‌گت.
ئه‌گه‌ر بته‌وێت له‌ناو سواران دیاربیت وراغت تێر جۆکه‌.
ئاردی بده‌ ئاردبێژێ ، باهه‌ندێکیش بڕێژێ.
ئه‌و که‌سه‌ ژیره‌ ، پیری له‌ بیره‌.
قسه‌ زۆر بکڕه‌ ، که‌م بفرۆشه‌.
دوژمنی دانا ، نه‌ک دۆستی نه‌زان.
تاخۆت دۆست نه‌بی ، که‌س نابێ به‌دۆست.
چه‌پڵه‌ لێ نادرێ به‌ته‌نها یه‌ک ده‌ست.
ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوانه‌ ، له‌به‌ر دڵانه‌.
دل پیرنابێ ، چاوتێرنابێ .
دوعا بۆ ئه‌و سفره‌یه‌ بکه‌ ، که‌نانی لێ ئه‌خۆیی .
ئه‌گه‌ر بووی به میر ، خوانه‌که‌ی له‌ بیر.
ئه‌ڵێن ته‌نگانه‌ خۆشی له‌دوایه‌.
باوه‌ڕم وایه‌ فه‌رمووده‌ی خوایه‌ .
ئه‌وه‌ی به‌بڵندان بڕوانی ، به‌نه‌ویاندا ده‌که‌وێ .
ئارو به‌ بڕکییه‌وه‌ جوانه‌ .
رونی رژاو ده‌کاته‌ خێڕی باوکی ...
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #56  
قدیمی 03-28-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


ئه گه ر حوشتر بالی هه بوایه
له سه ر بانان ده نیشته وه.

ئه گه ر پیاو که وته بیرئ
چ گه زیک و چ نیو گه ز.

ئه گه ر قازمه ی له به ردی دا جاری یه که م قازمه کویره و جاری دووهه م خاونی.

ئه گه ر قسه کردن زیوبئ
ئه وانه کردنی زیره.

ئه گه ر مردن نه بوایه
بنیام بنیامی ئه خوارد.

ئاوی ئه خوا و دانی ناخوا.

ئاوی داگه به جێگه ماڵیا.

ئاوێزان له گورێزان خاستره.

ئاوی پایزان بیده به ئازیزان.

ئاوی تاڵ وسوێرمان پێکه وه خواردوه ته وه.

ئاوی لێژێ ، گۆشتی کێژێ.

ئاوی سارد ده چێشتی کوڵیو مه که .

ئاو له بناوانی یه وه شلوێ یه.

ئاور نه گه یشته جێگا،دوو که ڵی لێ هه ڵستا .

ئاوالان بۆ خوت ده بینیه وه.

ئاو رۆچکان ده کاته وه.

ئاوری له له سه ر پشتی بکه وه،له حاستی خۆی نابزوێ .

ئاور ته ر ووشک ناناسێ .

ئاوس بوون به دزی،زان به ئاشکرا.

ئاوسێ له ئاوسێ ئه گرێ سه راسێ .

ئاودان بێ چه مچه ماڵ ،گه له له که ژو شوان له ماڵ .

ئاهووی نه گیریاک ئه وخشێ .

ئاهووی مانیاک ئه گرێ.
ئاه وهه ناسه ها به شۆنته وه.

ئاه وهه ناسه ی نه تگرێ .

ئاهی دایکی هه تیم بتگرێ .

ئاهی بزنه مسکینێ ،کێوان له بنه ره ت دێنێ.

ئای چه ند سه یره ،قولانجه یش ته یره.

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #57  
قدیمی 03-28-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض




ئاخ چی بکه م بۆبه ڵمه برنجه که ی شاره زوور.

ئاخرپیری مه عره که گیری.

ئاخر عومری ئه وڵ ماڵ داری .

ئاخرمن کراسێ له تۆ زیاترم دریگه.

ئاخرنۆکه ری ،کولووچه ی شه کری.

ئاخری سه رخوه ت ئه نی به کۆسێکه وه کۆسپێکه وه .

ئاخورخوه ی گوم ناکا.

ئاخوری به رزه .

ئاداری به سه ر پاداری نه ماوه.

ئادار مه شکه له دار،لێره ش نه ، له زه نگار .

ئادار نه بێ خه تا کار،خه له دێنێ چنگ وبار.

ئادارناچێ بێ دۆ،نیسان ناچێ بێ جۆ.

ئاده می ته سیری بێ باڵه.

ئادمیزادله دین دهبێ، به ڵام له خوێن نابێ.

ئارد ده ته قێنێ، قنگ ئه له قێنێ.

ئاردی بێژراوه وسۆسی رژاوه.

ئاردی ورد له ماڵ خاوه نی ده ردێ .

ئاردی جه واڵمان خواردووه،ئاوی هه مبانه ی ماوه.

ئاغاببێ به پرد به سه ریا مه رۆ.

ئاشێ ده نگی دێ و ئاردی دیار نیه.

ئاشی ئاولێ براو.

ئاش هه ر ئه وه نده یه ئاشه وان بیقه پێنێ.

ئاسیاوئاوکه فتیک.

ئاسمان و ریسمان.

ئارد بیخ درک جه مه و ناوێته و.

ئاردی رویگه و سۆسی ماگه.

ئاردی بده ئارد بێژێ، بانیوه ی برێژێ.

ئاو ئاگر ئامانیان نیه.

ئاو مه که ملیا،خوه ی ئه روێ.

ئاگری ئێواره له هی به یانی به پیت تره.

ئامۆزاو پوورزا قسه ی ژنانه، دڵسۆزی باش ئه مرۆجزدانه.

ئاو پاکی کرده ده ستیا.

ئاو ته وبه ی کرده سه ریا.

ئاو حه وزه که سه رده.

ئاو ئه کاته بێژینگا.

ئاوئه زایته ده می.

ئاوله ئاسیاو که فت.

ئاولیڵ ئه کا و ماسی ئه گرێ.

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #58  
قدیمی 03-28-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


ئاولیڵ مه که.


ئاو له سه ری ده رچووگه.

ئاو له ده ستی ناتکه.

ئاو له سیکیا خه مه ره ناکا.

ئاوله دنگا ئه کوتێ.

ئاوله جێگه یه کا بمێنی ئه گه نی.

ئاو که وته ده س شمر.

ئاو کرا به مل ئاگرا.

ئاو شۆن خۆی گوم ناکا.

ئاورێگه ی خۆی ئه کاته وه .

ئاوی زۆرئاوی که م ده با.

ئامیان حه وت قازانێ .

ئاگرکه کووژایه وه.

ئاگرنه که فێته کادانه کۆنه.

ئاو بتبا،له پردی نامه رد مه په ره وه.

ئافه رین له شێرت .

ئه قڵ تاجی زێرینه له سه ری هه موو که س نیه.

ئاقڵی که سک و سووری په یدا کردوه.

ئافره ت ته رازووی ژیانه.

ئافره ت ئاواتی پیاوه.

ئافره تی شه رمن شارێک دێنێ ،پیاوی شه رمن بزنێک.

ئافره ت وماڵیان گوتووه.

ئافره ت له پراسووی چه پ دروست کراوه،بته وێ راستی که یته وه ده شکێ.

ئافره تی چاک قه ڵایه کی گرینگه.

ئاکارت وه ک مشاربێ باشه،هه م بۆلای خۆته،هه م بۆئه و لاشه.

ئاغاو نۆکه ران لێک راست بوونه وه
قوربان قوربان له بیر چوونه وه.


ئاغا رۆخوا شوکر.

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #59  
قدیمی 12-16-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


به‌و كه‌سه‌ ده‌ڵێن عاقڵ و وشیار
دو جار له‌ جێیه‌ك پێوه‌ی نه‌دا مار
[عاقل کسی است که دو بار از یکجا آسیب نبیند.]

میوان نایه‌وێ سفره‌ت ڕه‌نگین بێ!
نانت جۆیین بێ و خوڵقت گه‌نمینبێ
] برای میهمان روی خوش بهتر از سفره رنگین است[

حه‌زده‌كه‌ی دوور بی له‌ گێره‌ و كێشه‌
به‌قه‌د به‌ڕه‌ی خۆت پێ ڕابكێشه‌!
[پاتو به اندازه ی گلیم خودت دراز کن]

شوێن بۆ سه‌ر پیشه‌ی خۆیده‌چێته‌وه‌
گیا له‌سه‌ر پنجی خۆی ده‌ڕوێته‌وه
‌[هر کسی کو دور ماند از اصل خویش بازجوید روزگار وصل خویش]

سوور نه‌بی له‌سه‌ر وه‌عده‌ و به‌ڵێنی
گه‌نجی دونیات بێ، پووشێك ناهێنی
[وفای به عهد بالاترین گنج است]

قه‌ل ئه‌ڵێن لاسای كه‌وی كرده‌وه‌
ڕۆینه‌كه‌ی خۆیشی له‌بیر برده‌وه
{ زاغ می خواست راه رفتن کبک رابیاموزد راه رفتن خودش را هم فراموش کرد }

ئه‌و كه‌سه‌ دۆستی گیانیگیانیته‌
هاوڕێی نه‌بوونی و لێقه‌وماویته
{دوست خوب همسفر سختی های توست}

وتیان به‌ ڕێوی شاهیدت كێیه‌؟
وتی كلـكی خۆم، باوه‌ڕم پێیه
{ به روباه گفتند شاهدت کیه گفت دمم}

عه‌تر ده‌بێ خۆی بۆن بدا كاكه‌!
نه‌ك عه‌تار بڵێ زۆر عه‌تری چاكه
‌ {مشک آن است که ببوید نه آن که عطار بگویید}

بۆ ئه‌م نه‌زیلـه‌ش گوێ ڕابدێره‌
چێشتی پڕ كابان، بێخوێ یا سوێره
{ آشپز اگر دو تا شود غذا یا شور می شود یا بی نمک}

چكۆله‌ترین كرده‌وه‌ی ئینسان
له‌ سه‌د قسه‌ی زل باشتره‌ دیسان
{ سعدیا گرچه سخن دان ومصالح گویی
به عمل کار برآید به سخن دانی نیست}
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )

ویرایش توسط behnam5555 : 12-16-2013 در ساعت 01:30 PM
پاسخ با نقل قول
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
  #60  
قدیمی 12-16-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


که رگه و قوچکی ؟ !
بانیوه و دوی هه وی !
خودا هه تا ئا کوا نه پیمو وه روه شا مه وارنو وه نه
وه روه ملوه دووری ئازیزه بو وه
ده دلیو(دلی و) ئاوی مه ده پرده و نامه ردی
دز خیرا بو تاریکه شه وه فرینه
ده س کووکنه تاقیلیو ویته ره که سی به دز به ر مه که ره
کاسه ی بی سه ر پووشیش گنانه
وای واتش به کادانی به ره که یت که ره وه با په رت که رو ئالف کادانی وات به وای ئانه که هه نم مه به ره ش هنوو توم گه ره ک نیا
تا یانه وه ی دزش گیرت دز یانه وه یش گیرت
ده گا په ره نه مه تیه که ره نه
ده سیوه که نه تاوی ماریش ئشیو ماچه ش که ری
رواسه جه وله و ویش هور گیلاوه گه ره بو
هه ر که س پیرش نیا بلو پیریوه بسانو
کوینی ئامی لینیی شا به ر که ردی
مریچیله پارنی ئیسالینه کیش خه له تنا
زوان درازی مارو نه دامه ت زوان بازه م سه ره م سلامه ت
تیکه ژاوه جا قووتش ده
گرد که س تیکه په ی به ره و ده مو ویش به رو
مریچیلی کوره خودا هیلیانیش په ی به سو
خودا هه قو بزی کولی نمازو سه رو شاخداریوه
مار جه پوونه ی وه شش نی به ره و وله کیشه نه زیی
توبه و وه رگی مه رکا
تا یانه وه ی دزش گیرت دز یانه وه یش گیرت
دزو یانه ی مه گیریو
شیرو یانه ی رواسه و جبه ری
راسه هه تا قه باله شا وه ناوه کولگی شا شانا
ئه گه ر وه رمت می سه رینگات په ی چیشی ئه گه ر ئاوراتا پیخورت په ی چیش ؟
قه وم گوشته که ی وه رو پیشه که ی مه مارو
نانه وه رو سفره در
که کیوه نیه نه که ویله شه نه
کاسه مه ریه ی نه کای زریه ی
ده مش بوه و شوتی مدو
ژه نیو یانه (ژه نی و یانه )
واتشا به کوری چیشت گه ره کا؟ واتش دوی چه می ساقی
سوار هه تا نه گنوره سواری مه مسو
تووته سیاوو چه رمه ش هه ر یون (فه رقش نیا)
مارا گه سه جه وه ریسی سیاوو چه رمی ته رسو
ده سی سه یاوه دل مه سه یو وه
ده سی مانیا بنیه سه رو له می تیری وه
تیر جایش نیه نه لاو ئاورای وه
نه تیری جمنه نه ئاورای دونه
گه رگه ریقنه یچ که رو هیله یچ که رو
گول جه سه ورگانه مزیو
مزگی ورو میحرابش مه نو
هه ر ده ریوه شا به بابی وه سپاران
نان په ی نانه وای گوشت په ی قه سابی
تیکه و به را کافریش وه را
مه تیه جه ئاساو نه دیرش بیه بی رنه په له که ری
قسی که وته سی ددانی گنو سی یانی
ئامانه ت ده سو خاکیش مدا
ده س ده سی مژناسو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 12:40 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها