زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
10-12-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
زه‌ردوویی Jaundice
زه‌ردوویی واته زه‌ردبوونى سپێنه‌ى چاو، ناوپۆشى ده‌م و زمان و پێست. له بارى ئاسایی‌دا، بیلیرۆبین رِێژهكهى له 1.2 ملگم/ 10 مللیلتر تێپهرِناكات. هه‌ركاتێك رِێژهكهى له خوێندا له 3 ملگم/ 10 مللیلتر تێپهرِى كرد ئه‌وا زه‌ردووییه‌كه به ئاشكرا له چاودا ده‌بینرێت.
هۆیه‌كانى زه‌ردوویی:
1- زه‌ردوویی پێش جگه‌ر Pre-hepatic jaundice : واته به هۆى ته‌قین یان تێكشكانى خرۆكهسوورهكانى خوێن. بۆ نمونه: مه‌لاریا، تالاسیمیا، G6PD. ئه‌م نه‌خۆشانه كهمخوێنیشیان هه‌یه جگه له زه‌ردوویی.
2- نه‌خۆشى ناو جگه‌ر Hepatic (خانه‌كانى جگه‌ر): هه‌وكردنى ڤایرۆسى جگه‌ر جۆره‌كانى (A, B, C)، له‌م هه‌رێمه‌دا جۆرى A له هه‌موویان بڵاوتره.
3- زه‌ردوویی دواى جگه‌ر Post-hepatic and cholestatic jaundice (په‌نگ خواردوو): له ئه‌نجامى گیرانى رِێرِهوه بچووك یان گه‌وره‌كانى جگه‌ر (كه زه‌رداویان پێدا ده‌روات). هه‌روه‌ها گیرانى بۆرى سه‌ره‌كى زراو كه ده‌گات به دوازده‌گرێ.زۆربه‌ى ئه‌و نه‌خۆشانه زهردووییهكهیان زۆره و رِهنگى پێستیان زه‌ردێكى سه‌وزباو ده‌رده‌كه‌وێت و پیساییه‌كه‌یان كاڵ ده‌بێته‌وه و میزه‌كه‌یان وه‌ك رِهنگى چاى تۆخ وایه.
سەرچاوە سایتی بەهەشت
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
10-12-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سه‌رئێشه Headache
سه‌رئێشه یه‌كێكه له هه‌ره بڵاوترین ئازاره‌كان، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هۆى سه‌رئێشه زۆربه‌ى كات نه‌خۆشیه‌كى ترسناك نى یه.
هۆكاره‌كانى:
1- سه‌رئێشه‌ى لایه‌كى سه‌ر (میگره‌ین Migrain)، سه‌رئێشه‌ى هێشوویی له پیاودا Cluster headache.
2- به هۆى نه‌خۆشیه‌كى ناو مێشك وه‌ك: به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى ناو كاسه‌ى سه‌ر، هه‌وكردنى پهردهكانى مێشك.
3- هه‌موو درمه‌كان Infections له‌وانه‌یه سه‌رئێشه په‌یدا بكه‌ن.
4- هۆكارى دیكه وه‌ك هۆى ده‌روونى: كۆڵنجى ماسوولكه‌كانى ده‌وروبه‌رى سه‌ر Tension headache ، نه‌خۆشیه‌كانى چاو و گوێ و گیرفانهلووتهكان...تاد.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-12-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شۆك (الصدمة) Shock
نیشانه‌كانى شۆك:
1- دابه‌زینی فشارى خوێن بۆ كه‌متر له 100 ملم جیوه.
2- به‌رزبوونه‌وه‌ى لێدانى دڵ زیاتر له 100 جار له خوله‌كێكدا، ترپه‌ى دڵى له مه‌چه‌كه‌وه زۆر لاوازه یان له‌وانه‌یه هه‌ستى پێ نه‌كرێت.
3- ساردبوون و ئارهقكردنهوهى ده‌ست و قاچ و ناوچه‌وان.
4- كه‌مبوونه‌وه‌ى میز كه‌متر له 30 مل/ كاتژمێر.
هۆیه‌كانى:
1- هۆكارى دڵ و سوورِى خوێن Cardiogenic shock: جه‌ڵته‌ى دڵ، خوێن به‌ربوونى سه‌خت، سووتانى به‌ربڵاو، سكچوون و رِشانهوهى زۆر وه‌ك كۆلێرا.
2- هۆكارى ده‌مارى (شۆكى ده‌مارى Neurogenic shock) وه‌ك: ئازارى سه‌خت له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت.
3- شۆك به‌هۆى هه‌وكردنى به‌كتیرى خوێن Septicaemic (Endotoxic) shock: وه‌ك بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌وكردن له هه‌ر شوێنێكى له‌شه‌وه بۆ ناو خوێن.
نیشانه‌كانى:
نه‌خۆشه‌كه زۆر بێهێز و لاوازه، له‌وانه‌یه ببوورێته‌وه. پێستى بێ رِهنگه و ده‌ست و قاچ و ناوچه‌وانى سارده و ئاره‌قى له‌سه‌ر. فشارى خوێنى زۆر نزمه و لێدانى دڵى زۆر خێرا و لاوازه و له‌وانه‌یه لێدانى دڵى له‌مه‌چه‌كدا هه‌ستى پێ نه‌كرێت. ئه‌گه‌ر به خێرایی چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، له‌وانه‌یه نه‌خۆشه‌كه بمرێت بۆ نمونه به‌هۆى سستبوونى یان وه‌ستانى گورچیله.هه‌رچه‌نده ئه‌وه تا رِادهیهكى زۆر به‌نده به هۆیهكهیهوه.
چاره‌سه‌ر:
1- چاره‌سه‌ركردنى هۆكاره‌كه ئه‌گه‌ر كرا.
2- نه‌خۆشه‌كه له‌سه‌ر پشت پاڵ بخرێت و قاچى به‌رز بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى خوێنى زیاتر بۆ دڵ و مێشكى بگهرِێتهوه.
3- نه‌خۆشه‌كه گه‌رم دابپۆشرێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر شوێنه‌كه ساردبوو.
4- زوو كانیولاى بۆ دابنرێت (باشتر وایه له یه‌ك دانه زیاتر بێت). به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر شۆكه‌كه به هۆى له‌ده‌ستدانى خوێن یان له‌ده‌ستدانى شله‌مه‌نى زۆر بوو.
5- رِینگهر لاكتهیت گونجاوترین فلویده بۆ به‌كارهێنان یان ئه‌گه‌ر نه‌بوو، ئایزۆتۆنیك سه‌لاین به‌كارده‌هێنرێت تا ده‌گاته نه‌خۆشخانه به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه:
100 مل/ كگم له 4 كاژێرى یه‌كه‌مدا.
6- زوو زوو فشارى خوێن و لێدانى دڵى له مهچهكیهوه بگرێته‌وه.
7- دواى ئه‌وه به زووترین كات ده‌بێت بگه‌یه‌نرێته نزیكترین نه‌خۆشخانه.
8- ئه‌گه‌ر هۆیه‌كه‌ى هه‌وكردنى به‌كتیرى خوێن بوو، ئهنتى بایۆتیكى پێویستى به خوێنهێنه‌ر بۆ ده‌كرێت.
سەرچاوە سایتی بەهەشت خودای گەورە پاداشتی خێریان بداتەوە
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-12-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئازارى خواره‌وه‌ى پشت Lowback pain
ئازاره پشت یه‌كێكه له بڵاوترین جۆره‌كانى ئازار. 90% یان چاك ده‌بنه‌وه. ته‌نها رِێژهیهكى زۆر كه‌م 5% ماوه‌ى چه‌ند مانگێك ده‌خایه‌نێت و مه‌ترسى نه‌خۆشى ترسناكى لێده‌كرێت. له‌گه‌ڵ به‌ساڵاچووندا رِێژهى پشت ئێشه زیاد ده‌كات. زیاد له 50% ى ئه‌وانه‌ى له‌سه‌رووى 60 ساڵه‌وه‌ن پشت ئێشه‌یان هه‌یه.
هۆكاره‌كانى:
1- هۆى میكانیكی: وه‌ك خزانى خه‌پله‌ى نێوان برِبرِهكانى پشت، گرژبوونى ماسوولكه‌كانى پشت و رِهقیته Muscle spasm.
2- سووتانه‌وه: به هۆى تووشبوون وه‌ك تاى ماڵتا، هه‌وكردنى ئێسقان Osteomyelitis، هه‌وكردنى جومگه‌ى نێوان حه‌وز و كلێنچكه Sacro-ilitis، سیلى برِبرِهكان Pott's diseases.
3- نه‌خۆشى میتابۆلیكى Metabolic disease: وه‌ك ئێسكه نه‌رمه، داخورانى ئێسك Osteomalacia.
4- وه‌ره‌م: شێرپه‌نجه‌ى بڵاوبۆوهى دووه‌مى Secondary metastases، شێرپه‌نجه‌ى مۆخى ئێسقان Multiple myeloma.
5- ئازارى گواستراوه‌ى ده‌ره‌وه‌ى پشت وه‌ك دوازده‌گرێ، هه‌وكردنى په‌نكریاس، هه‌وكردنى گورچیله، سیلى برِبرِهكان.
له‌م بارانه‌دا نه‌خۆشه‌كه ده‌بێت رِهوانه بكرێت:
1- ئه‌گه‌ر ئازاره‌كه به هێواشى له‌سه‌رخۆ درێژه‌ى كێشا.
2- ئازارێكى زۆر كه نه‌خۆشه‌كه پشوونهدات.
3- شه‌وانه بێدارى بكاته‌وه.
4- نه‌خۆشه‌كه له‌گه‌ڵیدا لاواز ببێت.
5- خوار كلێنچكه ئازارى هه‌بێت.
6- نه‌خۆش میز یان پیسایی به‌خۆیدا بكات.
7- ئازارى پشت بروسكه ئاسا بگوازرێته‌وه بۆ قاچه‌كانى.
سەرچاوە سایتی بەهەشت
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-12-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گورچیله و بۆرى میز به‌ردى
رِێژهیهكى زۆرى خه‌ڵكى لاى خۆمان به‌ردى گورچیله‌ى هه‌یه، هه‌ركاتێك به‌رده‌كه بۆ ناو بۆرى میز جوڵه‌ى كرد، ئه‌و كاته نه‌خۆشه‌كه تووشى ئازارێكى زۆرى گورچیله یان رِاستتر بڵێین تووشى ژانى بۆرى میز ده‌بێت. هه‌ندێك كات نه‌خۆشه‌كه ئازارى نىیه به‌ڵام له‌وانه‌یه زوو زوو تووشى میزهچوركێ و هه‌وكردنى بۆرى میز ببێت و رِهنگى میزه‌كه‌ى بگۆرِێت. له‌وانه‌یه نه‌خۆش پێش ئه‌و نۆره ئازاره به‌ردى فرِێدابێت یان نه‌شته‌رگه‌رى بۆ كرابێت.
چاره‌سه‌ر:
1- ده‌رزى ئازار به سمت.
2- ئه‌گه‌ر رِشانهوهى زۆر بوو فلویدى بۆ هه‌ڵده‌واسرێت، پاشان نه‌خۆشه‌كه رِهوانهى نه‌خۆشخانه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى پشكنینی پێویستى بۆ بكرێت.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-26-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
لیمۆ بکە بە خواردنێکی ڕۆژانە بۆ ئەوەی هەموو کات لەش ساغ بیت
ئاشکرایه لیمۆ به خواردنێکی سه‌ره‌کی داده‌نرێت له ژیانی ڕۆژانه‌ماندا و وا ڕاهاتوین ته‌نها له‌کاتی نانخواردندا دایده‌نێین و ده‌یخۆین، بۆیه پێویسته تۆی ئازیز به به‌رده‌وام بیخۆیت و پشت گوێی نه‌خه‌یت چونکه سوودی زۆری بۆمان هه‌یه هه‌م بۆ ته‌ندروستی لاشه‌مان و هه‌م بۆ ڕاگرتنی جوانیمان به‌به‌رده‌وامی.
له‌م بابه‌ته‌دا من چه‌ند سوودێکی گه‌وره و گرنگی ئه‌م خواردنه گرنگه ده‌خه‌مه پێشچاوی ئێوه‌ی ئازیز و دڵنیابن ئه‌مانه ته‌نیا نموونه و چه‌ند سوودێکی لیمۆن نه‌ک هه‌مووی.
1- یه‌کێک له پێکهاته سه‌ره‌کیه‌کانی لیمۆ ڤیتامین ئی یه که ئه‌و ڤیتامینه به ڤیتامینی گه‌نجان ناسراوه که زۆر جه‌سته‌مان چالاک ده‌کات و به‌رگریمان زۆرتر ده‌داتێ.
2- بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که کێشی له‌شیان زیاده و قه‌ڵه‌ون، ده‌توانن به خواردنه‌وه‌ی ته‌نها په‌رداخێک ئاوی لیمۆ له ڕۆژێکدا ئه‌و کێشه‌یان داببه‌زێنن و له‌و کێشه‌یه رزگاریان بێت.
من ده‌زانم هه‌موو که‌س ناتوانێت ئاوی لیمۆی خه‌ست و وخاڵس بخواته‌وه، هه‌وڵده‌ن ئه‌گه‌ر زۆریش نه‌بێت، که‌م که‌مه بیخۆنه‌وه، ئه‌گه‌ریش سوود له بابه‌ته‌کانی دیکه‌مان وه‌ربگرن که تایبه‌ته به دابه‌زاندنی کێش له به‌شی “خانمان”ـی سایتی “هه‌ولێر”ـدا بڵاو کراونه‌ته‌وه.
3- بۆ ئه‌وانه‌ی که نینۆکیان هه‌یه و حه‌ز به درێژکردنه‌وه‌ی نینۆکه‌کانیان ده‌که‌ن، ده‌توانن لیمۆ یا ئاوه‌که‌ی به‌کاربهێنن ئه‌ویش یا لیمۆیه‌که له نینۆکه‌کانتان بخشێنن یا ده‌ست بخه‌نه ناو ئاوی لیمۆیه‌که بۆ ماوه‌ی 10 ده‌قیقه یارمه‌تیتان ده‌دات بۆ پاککردنه‌وه و پته‌و کردنی نینۆکه‌کانتان.
4- خانمی وامان هه‌یه به ده‌ست چه‌وری دهمو چاویه‌وه ده‌ناڵێنێت، بۆیه ده‌ڵێم دوودڵ مه‌به و لیمۆ به‌کاربهێنه ئه‌ویش شه‌وانه پێش خه‌و لیمۆیه‌ک له ده‌موچاوت بخشێنه به‌ڵام به‌و مه‌رجه که بمێنێته‌وه تا به‌یانی و له‌دوای له‌خه‌وهه‌ستانیش به ئاو و سابوون بیشۆ. پاش ماوه‌یه‌ک هه‌ست به ده‌موچاوێکی ته‌ندروست و ئاسایی و بێچه‌وری ده‌که‌یت.
5- بۆ ئه‌وه‌ی پێستت له لۆچی و چرچی بپارێزیت، ده‌توانی ئاوی لیمۆیه‌ک له‌گه‌ڵ که‌وچکێک زه‌یتی زه‌یتون و دوو که‌وچک هه‌نگوین تێکه‌ڵی یه‌کیان بکه. پاشان جوان بیشێوێنه و ئینجا بیده له ده‌موچاوت بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێک له دواییدا به ئاوێکی شیله‌تێن و سابوون بیشۆوه.
6- ده‌توانیت ئاوی لیمۆ و زه‌یتی زه‌یتون تێکه‌ڵ بکه‌ی له‌دواییدا له‌و شوێنانه‌تی بده‌یت که توشی قڵیشان و شه‌قبوون بووه، بێگوومان یارمه‌تی ده‌رته بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و حاڵه‌تانه.
7- هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ی که قژیان ده‌وه‌رێت، پێویسته ئاوی لیمۆ و زه‌نجه‌فیل تێکه‌ڵ بکه‌ن و بکوڵێنن و دوای ساردبونه‌وه‌ی بیده‌ن له پێستی سه‌ریان که یارمه‌تیان ده‌دات بۆ که‌متر وه‌رینی قژ.
8- بۆ سپیکردنه‌وه‌ی ددانه‌کانت ده‌توانیت له‌جیاتی مه‌ڵهه‌م و ده‌رمانی ددان له هه‌فته‌یه‌کدا 2 تا 3 جار لیمۆ بکه‌یته سه‌ر فڵچه‌که‌ت و له ددانتی بخشێنیت که یارمه‌تیت ده‌دات بۆ سپیکردنه‌وه و بۆننه‌کردنی ددانه‌کانت.
9- زۆر جار هه‌یه قاچ چڵک ده‌گرێت، یا بۆن ده‌کات، یا ئازاری له نه‌کاوی توش ده‌بێت. جار هه‌یه هۆکاره‌که‌ی ماندوبونه یا هه‌ر هۆکارێکی تر ده‌توانیت ئاوی 2 لیمۆ بخه‌یته ناو ته‌شتێک ئاوی شیله‌تێنه‌وه و بۆ ماوه‌ی 10 تا 15 ده‌قیقه له ناو ته‌شته‌که‌دا دایبنێیت و جوڵه‌ی پێبکه‌ی یارمه‌تیت ده‌دات له لێکردنه‌وه‌ی ئه‌و چڵکه یا ئازاره‌که‌شت که‌متر ده‌کات
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-10-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پاك ڕاگرتنى دەوروبەر و شوێنە گشتى یەكان
لە ناوبردنی خۆڵ و پاشەڕۆ
مرۆڤ لە هەر شوێنێك بژی یان كار بكات.پاشەڕۆ وخۆڵ لەدوای خۆی بەجێ دەهێڵیت پشتگوێ خستنی پاشەڕۆ و خشت وخۆڵ:
1- دیمەنی ناشرینە.
2- بۆنی ناخۆش بڵاودەكاتەوە.
3- مێروو وگیانەوەری زیان بەخشی لێ كۆدەبێتەوە وەك مێش و سیسرك و مشك.
4- ئەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی.
5- لەوانەیە ببێتە هۆی ئاگر كەوتنەوە.
6- لەوانەیە ببێتە هۆی پیس بوونی هەواو ئاو و خواردن.
جۆر و بڕی خۆڵ و پاشەڕۆ لە كۆمەڵگایەكەوە بۆ كۆمەڵگایەكی دیكە جیاوازە.ئەو خێزانەی بە تەنها خۆیان لە كێڵگەیەكدا دەژین و كەسی دیكەیان لێوە نزیك نى یە پاشەرۆی كەمیان لەدوا بەجێ دەمێنێت ئەو بڕە كەمەش پێویستە لەناوببرێت بە سووتاندن یان ناشتن لە ژێرگڵ.كاتێ خەڵكانێكی زۆر لە گوندەكاندا یان لە شارۆچكەكاندا پێكەوە ژیان بەسەر دەبەن پاشەرۆی زۆریان لێ وەپاش دەكەوێت و ئەگەر بە شێوەیەكی كاریگەر ئەم پاشەڕۆیە لە ناونەبرێت ئەوا لەوانەیە گیروگرفتی تەندروستی گەورەی لێ بكەوێتەوە.
لەناوبردنی پیسایی
پێویستە پیسایی بە شێوەیەكی دروست لە ناوببرێت لە بەرئەوەی زۆر لەو میكرۆبانەی كە مرۆڤ تووشی نەخۆشی دەكەن لەگەڵ پیسایی و هەندێكیان لەگەڵ میز دردەهاوێژرێنە دەرەوە میكرۆبەكانی ناو ئاوەڕو (میزو پیسایی مرۆڤ + ئاو + هەرشتێك مرۆڤ فڕییداتە ناو زێرابەكانەوە) بە شێوەیەكی ڕاستەوخو یان دوای چەند قۆناغێكی ناوەندی دەبنە هۆی گواستنەوەی نەخۆشی.ئەم نەخۆشیانە بە هۆی ئاوەڕۆوە دەگوازرینەوە بۆ نمونە:زەحیری ى (سكچوون)چیلكەیی یان ئەمیبی گرانەتا كۆلێرا ئیفلیجی منداڵان هەوكردنی جگەر (زەردوویی) ژەهراوی بوونی خۆراكی بەلهارزیا وهەموو جۆرەكانی كرمی ناو ڕیخۆڵە.
مرۆڤ و هەموو جۆرەكانی ئاژەڵ پیسایی بەجێ دەهێڵن.هەر كاتێك كۆمەڵێكی زۆر لە خەڵكی لە شوێنێك دا پێكەوە بژین لە ناوبردنی پاشەڕۆو ئاوەرۆیەكەیان بە شێوەیەكی دروست یەكێكە لە پێداویستى یە كۆمەڵایەتی وتەندروستى یە گرنگەكان.چونكە ئاوەڕۆ و پیسایی لە وانەیە نەخۆشی بەربڵاوی لێ بكەوێتەوە لە كۆمەڵگادا.
لە ناوبردنی خۆڵ و پاشەڕۆ (تەواوكەرى بابەتى پێشوو)
هەتا ئێستاش، زۆر لە گوندنشینان لە شوێنە كراوەكاندا پیسایى دەكەن، واتە ئاودەستیان نىیە. بۆ باشتر كردن و پاك ڕاگرتنى دەوروبەر، پێویستە ئاسانكارى بۆ گوندنشینان بكرێت و ڕێگاى ئاسان و كەم مەسرەفیان بۆ بدۆزرێتەوەو گرنگى ئەم كارەیان بە تەواوى بۆ ڕوون بكرێتەوە بۆ ئەوەى بتوانن بە شێوەیەكى دروست پاشەڕۆو پیسایى لە ناوببەن و دەوروبەرەكەیان لە پیس بوون بپارێزن.
كاریگەرترین ڕێگەى لە ناوبردنى پیسایى لە گوندەكاندا، بریتىیە لە دروست كردنى جۆرێك لە ئاودەست، كە لە خوارەوە ڕوون كراوەتەوە. هەموو كارا و كارمەندانى تەندروستى دەبێت شارەزاییان هەبێت لە چۆنیەتى دروست كردنى ئەم شێوە ئاودەستانە و پێویستە لەسەریان كە گرنگى ئەم ئاودەستانە بۆ خەڵكى ڕوون بكەنەوە. قوتابیان دەتوانن هەمان ڕۆڵ ببینن، بە گەیاندنى زانیارى پێویست دەربارەى گرنگى ئاودەست بۆ خێزان و دراوسێكانیان، هەروەها دەتوانن بەشدارى بكەن لە دروست كردنى ئەو ئاودەستانەدا، لەهەر شوێنێك پێویست بێت.
ئاودەستى سەركوون:
ئەم ئاودەستە بریتىیە لە چاڵێك، كە سەرەكەى لە پلێتێك دروست كراوە و ناوەڕاستەكەى كونێكى تێكراوە، بە دیوارێكى سادە دەورە دراوە و سەقفى هەیە.
مەبەستى سەرەكى بۆ ئەوەیە پیسایى یەكە بە شێوەیەكى دروست لە ناو ببرێت و مێشى لىَ كۆنەبێتەوە و قاچ و دەستى بەرنەكەوێت.
ئاودەستى باشتر:
ئەو ئاودەستەى لە سەرەوە وێنەكەى كراوە، بۆ ماڵان گونجاوە و كەمى تێدەچێت بەڵام ئاودەستى داخراو باشترە چونكە بۆنى بڵاونابێتەوە و مێش و مەگەزى لە دەور كۆنابێتەوە. ئاودەستى داخراو سەرەكەى بە چیمەنتۆ یان لە تەختەیەكى ئەستوور دروست دەكرێت، كە سەرقاپى هەیە بۆ كونەكەى. چیمەنتۆ باشترە چونكە قایمتر جێگەى خۆى دەگرێت و ناڕزێت.
ڕێگەیەك بۆ دروست كردنى پلێتى چیمەنتۆ بۆ سەر چاڵى ئاودەستەكە:
1- چاڵێك بە قوڵى 7 سانتیمەتر هەڵكەنە بە ڕووبەرى یەك مەتر دووجا، وە دڵنیا بە لەوەى ناو چاڵەكە بە ڕێكى تەخت كراوە.
2- لە شیشى ئاسن، كە ئەستوریەكەى نزیكەى 1\4 بۆ 1 سانتیمەتر بێت، شەبەكەیەك دروست بكە بە شێوەیەك كە دوورى شیشەكان لەیەك (10) سانتیمەتر بێت و لە ناوەڕاستەكەى كونێك هەبێت بە پانى 25 سانتیمەتر.
3- شەبەكەكە بخەرەوە ناو چاڵەكەوە و سەرى شیشەكان بنوشتێنەوە یان بەرد بخەرە ژێر لاكانیەوە بۆ ئەوەى نزیكەى 3 سانتیمەتر لە سەر ڕووى زەوىیەوە بەرز ببێتەوە. پاشان سەتڵێكى كۆن بخەرە ناو كونى شەبەكەكەوە.
4- چیمەنتۆى گیراوە بكە ناو چاڵەكەوە هەتا بە بەرزى 5 سانتیمەتر چیمەنتۆكە بەرز دەبێتەوە (لەگەڵ هەر بێڵێك چیمەنتۆ، 2 بێڵ لم و 3 بێڵ چەو تێكەڵاو بكە).
5- دواى 3 سەعات، دواى ئەوەى چیمەنتۆكە كەمێك ڕەق دەبێت، سەتڵەكە دەربهێنە، پاشان چیمەنتۆكە بە پەڕۆى تەڕ یان چووش یان نایلۆن دابپۆشە و بە تەڕى بیپارێزە هەتا 3 ڕۆژ، پاشان پلێتە چیمەنتۆكە دەربهێنە.
بۆ دروست كردنى ئاودەستى داخراو، چاڵێكى بازنەیى بە پانى یەك مەتر و بە قوڵى 1-2 مەتر هەڵدەكەنرێت و سەرەكەى بە پلێتە چیمەنتۆیەك دەگێرێت.بۆ ئەوەى ئەو ئاودەستە نەبێتە هۆى نەخۆشى، دەبێت بەلایەنى كەمەوە لە دوورى 20 مەترەوە لە ماڵان و بیر و كانى و جۆگە و ڕووبارەكانەوە دروست بكرێت. ئەگەر شوێنەكە لاى سەرچاوەى ئاوەوە بوو، پێویستە لە خوار سەرچاوەكەوە دروست بكرێت. با ئاودەستەكە بە پاكى ڕابگیرێت، بە بەردەوامى بشۆرێت، منداڵان فێر بكە پاك و خاوێنى ناو ئاودەستەكان ڕابگرن.
دڵنیابە لەوەى كە كونى ئاودەستەكە سەرقاپى هەیە و لە شوێنى خۆیەتى. ئەتوانرێت سەرقاپێكى سادە لە تەختە دروست بكرێت.
سوودەكانى ئاودەست لە ناوچە گوندنشینەكاندا:
1- زۆربەى گوندەكان بەشی ئەوە شوێن و خاكیان هەیە ئاودەستى تێدا دروست بكەن.
2- دروست كردنى ئەو جۆرە لە ئاودەست زۆر ئاسانەو كەمى تێدەچێت.
3- بۆ دروست كردنیان، شارەزایى زۆر پێویست نىیە، خەڵكى ناوچەكان تەنها پێویستیان بە كەمێك زانیارى و سەرپەرشتى هەیە.
4- كەرەستەكانى دروست كردنى بە ئاسانى بەردەست دەكەون.
5- ئەم ئاودەستانە پێویستیان بە ڕاكێشانى ئاوى بۆرى نىیە.
6- ئەگەر بە باشى دروست بكرێن، ئەوا زۆر خاوێنن و بۆنیان لێوە نایەت.
7- بەكارهێنانیان ئاسانە.
8- هەر كاتێك چاڵى ئاودەستەكە پڕ بوو، بە ئاسانى دائەپۆشرێت و یەكێكى دیكە دروست ئەكرێت.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-10-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
فریاكەوتنى سەرەتایى::چۆن خوێن بەربوونى لووت ئەوەستێنى
1 - بە هێمنى نەخۆشەكە دانیشێنە.
2- بە توندى لووتى لە خوار ئێسقانى لووتى یەوە لە نێوان هەردوو پەنجەدا بۆ ماوەى 10 خولەك یان هەتا خوێنەكە دەوەستێت بگرە.
ئەگەر ئەوە سوودى نەبوو:
بە پارچەیەك شاش، یان پارچە قوماشێكى نەرمى خاوێن لووتى بئاخنە، با بەشێكى پارچە قوماشەكە بەدەرەوە بێت، ئەگەر كرا پێش ئەوە پارچە شاشەكە بە وەزەنین (ڤازلین) چەور بكە. پاشان لووتى بۆ ماوەى 10 خولەكى دیكەش بگووشە.
دواى خوێن وەستانەكە، شاشەكە بۆ چەند سەعاتێك بهێڵەوە، پاشان بە هێواشى دەرى بكە. ئەگەر كەسێك زوو زوو خوێنى لووتى بەربوو، ئەوا با ناو لووتى ڕۆژى دوو جار بە وەزەنین چەور بكات.
خواردنى بەردەوامى سەوزەو تەماتە و پرتەقاڵ، دەبێتە هۆى بەهێز بوونى دیوارى بۆریەخوێنەكان و لەوانەیە ئەگەرى خوێن بەربوون كەم بكاتەوە.
لە بەتەمەنەكاندا، شوێنى خوێن بەربوونەكە لەوانەیە لە بەشى دواوەى بۆشایى لووتدا بێت، لەبەر ئەوە لەوانەیە گرتنى لووت هیچ سوودێكى نەبێت. لە حاڵەتێكدا خوێن بەربوونەكە بە پەیڕەوكردنى ئەم هەنگاوانەى سەرەوە نەوەستا، كەسەكە دابنیشێنە، سەرى بۆ پێشەوە شۆربكاتەوەو پارچە تەپەدۆرێك یان هەر شتێكى تر بە ددانەكانى بگرێت و هەوڵ نەدات خوێنەكە قووت بدات، هەتا خوێنەكە دەوەستێت (ئەو تەپەدۆرەى بە ددانەكانى گرتوویەتى ناهێڵێت ئەو كەسە خوێنەكە قووت بدات، لەبەر ئەوە خوێنەكە زووتر دەمەیێت و دەوەستێت).
ئەگەر بەم هەنگاوانەى لە سەرەوە باسمان كردوون خوێن بەربوونەكە نەوەستا، بەزوویى داواى یارمەتى پزیشكى بكە.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-10-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سكچوون
بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
سكچوون چى یە؟
ژمارەى جارەكانى پیسایى كردن بە شێوەیەكى ئاسایى لە ڕۆژێكدا، بە پێی جۆرى خۆراك و كەسەكە دەگۆڕێت. پیسایى كەسێك كە سكى بچێت، ڕێژەى ئاوى لە كەسێكى ئاسایى زیاترە واتە شلە یان ڕەوانە.
ئەگەر منداڵێك سكى بچێت، زۆربەى كات دایكەكە پێی دەزانێت. لەو كاتەدا لەوانەیە دایكەكە بڵێت كە پیساییەكە بۆنێكى زۆر ناخۆشی هەیە و بە قۆڕەیەكەوە دێتە خوارەوە و لە هەمان كاتدا شلە و وەك ئاو وایە.
بە هۆى قسەكردن لەگەڵ دایكاندا، دەتوانین پێناسەیەكى ناوچەیى گونجاومان بۆ سكچوون دەست بكەوێت. لە زۆر كۆمەڵگادا سكچوون واتە پیسایى كردنى شل سێ جار لە رۆژێكدا.
زۆربەى كات منداڵان تووشى سكچوون دەبن، بە تایبەتى ئەوانەى تەمەنیان لە نێوان 6 مانگ بۆ دوو ساڵە. هەروەها لەو ساوایانەشدا ڕوو دەدات كە تەمەنیان لە 6 مانگ كەمترە و شیرى قوتوو (شیرى مانگا) دەخۆن.
یان ئەو منداڵانەى دەرمانیان دەدرێتێ بە تایبەت ئەنتى بایۆتیك Antibiotics.
هەر ساوایەك شیرى دایكى بخوات،پیساییەكەى كەمێك لە پیسایی ئاسایى شل ترە، ئەم حاڵەتەش سروشتى یەو بە سكچوون دانانرێت.
چى دەبێتە هۆى سكچوون؟
سكچوون زۆربەى جار بە هۆى میكرۆبەوە دروست دەبێت، ئەم میكرۆبەش لەوانەیە ڤایرۆس، بەكتریا یان ئەمیبا بێت، زۆربەى ئەو میكرۆبانەى دەبنە هۆى سكچوون، لە ناو خۆراك و زبڵ و ئاوى زێراب و پیساییدا دەژێن.
سكچوونى كت و پڕ (كورت خایەن) و سكچوونى درێژخایەن
سكچوونى كورت خایەن لە پڕ دەست پێدەكات و تا چەند ڕۆژێك دەخایەنێت. زۆربەى كات هۆى ئەم سكچوونە بە زۆرى بە هۆى میكرۆبەوە ڕوو دەدات. سكچوونى درێژخایەن لە سێ هەفتە زیاتر دەخایەنێت و لە رۆژێكەوە بۆ ڕۆژێكى دیكە جیاوازە. ئەم سكچوونە لەوانەیە بە هۆى تووش بوون بە میكرۆبەوە یان بە هۆى هۆكارى دیكە تووشى مرۆڤ ببێت.
بۆچى سكچوون ترسناكە؟
سكچوون دوو ئاكامى پڕ مەترسى لێ دەكەوێتەوە كە بریتێن لە:
بەدخۆراكى و مردن. سكچوونى كت و پڕ لەوانەیە ببێتە هۆى لەدەست دانى ڕێژەیەكى زۆرى ئاو و خوێى لەش لە ماوەیەكى كورتدا كە ئەمەش دەبێتە هۆى مردن. لە دەست دانى ئاو و خوێى لەش پێی دەووترێت: ووشك بوونەوە.
سكچوون لە كەسانى بەدخۆراكدا زیاتر باوەو مەترسیشى زیاترە، لە هەمان كاتدا سكچوونیش دەبێتە هۆى بەدخۆراكى چونكە:
1- ماددە خۆراكیەكان بە هۆى سكچوونەوە لە لەش دەچنە دەرەوە.
2- ئەو كەسەى سكچوونى هەیە حەزى لە خواردن نى یە واتە ئیشتیهاى كەمە.
دایكان زۆر جار ئەو هەڵەیە دوو بارە دەكەنەوەو لە كاتى سكچووندا خۆراك نادەن بە منداڵەكانیان، تەنانەت بۆ چەند ڕۆژێكیش لە چاك بوونەوەى منداڵەوە. لەبەر ئەوە زۆر پێویستە خۆراكى باش بدرێت بەو منداڵانەى سكچوونیان هەیە. خۆراكى باش زۆر گرنگە بۆ خۆپاراستن و چارەسەركردنى سكچوون.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-10-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چۆن سكچوون بڵاودەبێتەوە
1- ئەگەر كەسێك سكچوونى هەبێت و دواى چوونە ئاودەست دەستى بە ئاو و سابوون نەشواتەوە.
2- ئەگەر پیسایى لە شوێنێكى سەربەرەڵادا بمێنێتەوە و مێش و مەگەز بەسەریەوە بنیشێتەوە ئەوا میكرۆبەكانى دەگوێزنەوە بۆ سەر ئەو خۆراك و ئاوەى مرۆڤ دیخوات.
3- میكرۆبەكانى سكچوون بە هۆى جل و بەرگ و كەل و پەل و ئەو دەفرانەشەوە دەگوازرێنەوە كە نەخۆشى تووشبوو بە سكچوون بەكاریدەهێنێت.
چۆن سكچوون دەبێتە هۆى ووشك بوونەوە؟
زۆربەى ئەو منداڵانەى بە سكچوون دەمرن، هۆیەكەى لە دەستدانى ڕێژەیەكى زۆرى ئاو و خوێیە لە لەشیان. ئەم لەدەست دانى ئاوە پێی دەووترێت ووشك بوونەوە. ووشك بوونەوە كاتێك ڕوودەدات كە بڕى شلەمەنى لەدەست چوو زیاتر بێت لەو شلەیەى دەچێتە ناو لەشەوە. ئەمەش كاتێك ڕوودەدات ئەگەر سكچوونەكە توند بێت و ڕشانەوەشى لەگەڵدا بێت.
بەهەمان شێوە ووشك بوونەوە لە كاتى نەخۆشى توندوتیژیشدا ڕوودەدات ئەگەر نەخۆشەكە تواناى خواردن و خواردنەوەى نەبێت.
لە هەموو كەسێكدا و لە هەموو تەمەنێكدا ووشك بوونەوە ڕوودەدات، بەڵام ووشك بوونەوە لە منداڵاندا زۆر خێراترە و مەترسى زۆر زیاترە.
پێویستە هەمووان و بەتایبەت دایكان، نیشانەكانى ووشك بوونەوە بزانن و هەروەها ڕێگاكانى خۆپاراستن و چارەسەركردنى.
نیشانەكانى ووشك بوونەوە:
1- كەم بوونەوەى میز یان نەمانى، میزەكە ڕەنگى زەردێكى تۆخە.
2- كەم بوونى لە پڕى كێش.
3- ووشك بوونەوەى دەم و زمان.
4- نەمانى فرمێسك و بەقوڵداچوونى چاو.
5- بە قوڵداچوونى پەردەى مەڵاشووى سەر.
6- نەمانى لاستیكیەتى پێست (بە ڕاكێشانى پێست بە دوو پەنجە، بە هێواشى دەچێتەوە بارى ئاسایى یان وەكو خۆى دەمێنێتەوە).
ووشك بوونەوەى توند لەوانەیە ببێتە هۆى ترپەى خێرا و لاوازى دڵ و هەناسەى قوڵ و خێرا یان گەشكە.
هەر منداڵێك سكچوونەكەى وەكو ئاو وابێت ئەوا لە مەترسى ووشك بوونەوە دایە.
یارمەتیدانى منداڵان بۆ تێگەیشتنى سكچوون و ووشك بوونەوە:
سكچوون بە ماناى پیسایى شل یان ئاوى چەند جارێك لە ڕۆژێكدا. لەهەمان كاتدا زۆربەى ئەو منداڵانە ڕشانەوەیان هەیە و سكیان هەڵدەئاوسێت و پێچ و ئازارى هەیە. پیساییەكە لە وانەیە بۆنى لە پیسایى ئاسایى ناخۆشتربێت.
لە زۆر ناوچەدا، سكچوون بڵاوترین هۆى مردنى منداڵانە. زۆربەى ئەو منداڵانەى تووشى دەبن تەمەنیان لە نێوان شەش مانگ بۆ دوو ساڵە.
ئەو ساوایانەى بە شیرى قووتوو پەروەردە دەكرێن، پێنج تا شەش جار ئەگەرى تووش بوونیان بە سكچوون لەو منداڵانە زیاترە كە شیرى دایك دەخۆن. هەروەها سكچوون لەو خێزانانەدا كەمترە كە ئاوى بۆریان بۆ ڕاكێشراوە.
بۆ پاراستنى منداڵان لە سكچوون:
1- هەتا دەكرێت شیرى دایك بدرێت بە ساوا.
2- منداڵ خۆراكى تەواو پێبدرێت.
3- چاودێرى پاك و خاوێنى بكرێت و بەپێی توانا ئاوى بۆرى بەكاربهێنرێت.
ئەو منداڵانەى بە سكچوون دەمرن، زۆربەى كات لەبەر ئەوەیە لەشیان ڕێژەیەكى زۆر ئاو لەدەست دەدات واتە منداڵەكە بەهۆى ووشك بوونەوە دەمرێت. لەبەر ئەوە باشترین ڕێگاى چارەسەرى بریتیە لە قەرەبوو كردنەوەى ئەو ئاوەى منداڵەكە لە دەستى داوە. بۆ زۆربەى جۆرەكانى سكچوون، دەرمان سوودێكى ئەوتۆى نىیە و ئەوەى یارمەتى چاك بوونەوەى منداڵەكە دەدات شلەمەنیە وەكو شیرى دایك، ئاو، شۆربا، یان هەر شلەمەنیەكى دیكە. لە هەمان كاتدا پێویستە خۆراكى تەواو بدرێت بە منداڵەكە. خۆراك لە كاتى نەخۆشیدا لەش بەهێز دەكات و بەرگرى لە دژى نەخۆشی زیاد دەكات.لە هەموو شلەمەنیەكان باشتر بۆ سكچوون، گیراوەى تایبەتى سكچوونە كە پێی دەگوترێت (گیراوەى خوێیەكانى پاراوكردن بەدەم). ئەم گیراوەیە بریتیە لە ئاو كە خوێ و شەكرى تێدا تواوەتەوە. قوتابى بە ئاسانى فێردەبێت چۆن ئەو گیراوەیە دروست بكات و لە كاتى سكچووندا بیدات بە خوشك و برا ساواكانى.
بە كورتى، ئەگەر منداڵێك سكچوونى هەبێت:
1- شلەمەنى زیاترى پێویستە.
2- پێویستە هان بدرێت بۆ ئەوەى خواردن بخوات هەر كاتێك تواناى هەبوو.
كێ هەڵدەستێت بەم چالاكیانە؟
مامۆستایان، كارمەندانى تەندروستى، یان هەر كەسێكى دیكەى پەیوەندیدار.
یارمەتیدانى منداڵ بۆ ئەوەى كێشەى سكچوون تێ بگات:
سكچوون تا چ ڕادەیەك بڵاوە و ترسناكە؟
بۆ زانیارى دەربارەى ئەم كێشەیە، منداڵەكان دەتوانن لێكۆڵینەوەیەكى سادە ئەنجام بدەن. با پرسیار لە دایكانیان بكەن، لە ماوەى ساڵى ڕابردوودا چەند جار خوشك یان برا بچووكەكانیان تووشى نەخۆشى سكچوون بوون. بۆ هەر یەكێك لەم منداڵە بچووكانە با ئەم زانیاریانە كۆبكەنەوە:
1- تەمەنى منداڵەكە.
2- بە چ شیرێك پەروەردەكراوە (قووتوو یان شیرى دایك).
3- ساڵى ڕابردوو چەند جار منداڵەكە تووشى سكچوون بووە؟ ئەگەر دایكەكە نەیتوانى ماوەكە بە ساڵ یان بە مانگ دیارى بكات، داواى لێ بكە وەرزێك یان ڕووداوێكى گەورە دیارى بكات.
4- چەند منداڵ بە هۆى سكچوونەوە ساڵى پار مردوون؟
كاتێك منداڵەكان دەگەڕێنەوە بۆ قوتابخانە، ئەو زانیاریانەى دەستیان كەوتووە لەسەر تەختە ڕەشە یان لەسەر كارتۆنێكى گەورە تۆمارى دەكەن. لەم ڕێگەیەوە قوتابیەكان بۆیان دەردەكەوێت، لە چ تەمەنێكدا سكچوون زۆرە. هەروەها ئەو ڕاستیەشیان بۆ ڕوون دەبێتەوە كە ئەو منداڵانەى شیرى دایك دەخۆن زۆر كەمتر تووشى سكچوون دەبن لە چاو ئەو منداڵانەى بە شیری قووتوو پەروەردە دەكرێن.
ئەو زانیاریانەى منداڵەكان كۆى دەكەنەوە، یارمەتیان دەدات نەك تەنها بۆ ئەوەى بزانن كە بارى تەندروستى ناوچەكەیان چۆنە، بەڵكو بۆشیان ڕوون دەبێتەوە كە ئەو چالاكیانە تا چ ڕادەیەك كاریگەرى لەسەر ئەو بارە هەیە.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 12:29 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|