زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
06-11-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گره‌و
گرهونووسینی: ئه‌نتۆن چیخۆڤ
وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌دی مه‌لا حه‌سه‌ن
شه‌وێكی تاریكی پاییز بوو, خاوه‌ن بانكه پیره‌كه له ژووره‌كه‌یدا ده‌هات و ده‌چوو، بیری له‌وه ده‌كرده‌وه كه چۆن پێش پانزه ساڵا له شه‌وێكی پاییزدا ئاهه‌نگێكی ڕێكخستبوو، چه‌ندین پیاوی زیره‌ك له ئاهه‌نگه‌كه‌دا بوون و گفتوگۆیان ده‌رباره‌ی بابه‌ته سه‌رنجڕاكێشه‌كان ده‌كرد، له نێو ئه‌و شتانه‌شی كه باسیان لێوه كرد سزای له‌سێداره‌دان بوو. زۆربه‌ی میوانه‌كان, كه له نێویاندا چه‌ندین ڕۆژنامه‌نووس و خه‌ڵكی ڕۆشنبیر ئاماده بوون, سزای مه‌رگیان به‌لاوه په‌سه‌ند نه‌بوو, ئه‌و جۆره سزایه‌یان به كۆن و نائه‌خلاقی و نه‌گونجا و بۆ ده‌وڵه‌ته مه‌سیحییه‌كان له قه‌ڵه‌م ده‌دا. هه‌ندێكیان ڕایان وا بوو كه ده‌بێت له هه‌موو شوێنێك زیندانی هه‌تاهه‌تایی جێگه‌ی له‌سێداره‌دان بگرێته‌وه.
خاوه‌ن بانكه‌كه وتی: “من له‌گه‌ڵا ئێوه‌دا هاوڕا نیم. من هیچ یه‌ك له سزای مه‌رگ و زیندانی هه‌تاهه‌تاییم تاقینه‌كردۆته‌وه, به‌ڵام به ڕای من له‌سێداره‌دان ئه‌خلاقی تر‌و مرۆڤانه‌تره به به‌راورد له‌گه‌ڵ زیندانی هه‌تاهه‌تایی. سزای مه‌رگ یه‌كسه‌ر مرۆڤ ده‌كوژێت, به‌ڵام زیندانیكردن به درێژایی ته‌مه‌ن به هێواشی ده‌تكوژێت. ده‌ی كه‌واته كام سزایان مرۆڤانه تره, ئه‌وه‌ی كه له‌چه‌ند خوله‌كێكی كه‌مدا ده‌تكوژێت, یان ئه‌وه‌ی كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا ڕووحت ئه‌كێشێت؟”
یه‌كێك له میوانه‌كان وتی : “هه‌ردووكیان وه‌ك یه‌ك نائه‌خلاقین, چونكه هه‌ردووكیان هه‌مان مه‌به‌ستیان هه‌یه. خۆ ده‌وڵه‌ت خودا نییه, حكومه‌ت مافی ئه‌وه‌ی نییه شتێكت لێ بسێنێت كه كاتێك ویستی شته‌كه بگێڕێته‌وه نه‌توانێت ئه‌و كاره بكات.”
له ناو میوانه‌كه‌ندا پارێزه‌رێكی گه‌نجی لێ بوو، ته‌مه‌نی بیست و پێنج ساڵان بوو. كاتێك ده‌رباره‌ی بیروبۆچوونی لێیان پرسی, وتی:
“هه‌ریه‌ك له سزای له‌سێداره‌دان و زیندانی هه‌تاهه‌تایی وه‌ك یه‌ك نائه‌خلاقین, به‌ڵام ئه‌گه‌ر من یه‌كێكیانم هه‌ڵبژاردایه ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه دووه‌م دانه‌م هه‌ڵده‌بژارد. هه‌ر چۆنێك بژیت هه‌ر له‌وه باشتره كه نه‌ژیت.”
له‌م كاته‌دا گفتوگۆیه‌كی گه‌رم و گوڕ سه‌ریهه‌ڵدا. خاوه‌ن بانكه‌كه, كه ئه‌و ده‌م گه‌نجتر و هه‌ڵچووتر بوو, یه‌كسه‌ر جۆش و خرۆش گرتی و مستێكی كێشا به مێزه‌كه‌ی به‌رده‌میدا و هاواری كرده پیاوه گه‌نجه‌كه:
” ئه‌وه ڕاست نییه! له‌سه‌ر دوو ملیۆن گره‌وت له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م كه ناتوانی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵیش له زیندانی تاكه كه‌سیدا بمێنیته‌وه.”
پیاوه گه‌نجه‌كه‌ش وتی: “ئه‌گه‌ر تۆ به ڕاستت بێت, ئه‌وا من گرهوهكهم قبوڵه, به‌ڵام بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵا نا, به‌ڵكو بۆ پانزه ساڵا”.
“پانزه؟ ڕێككه‌وتین! به‌ڕێزان, ئه‌وا من دوو ملیۆن ده‌خه‌مه گره‌وه‌وه!”
“ڕێككه‌وتین! تۆ ملیۆنه‌كانت دانێ و منیش ئازادیم داده‌نێم!”
به‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌م گره‌وه بێ مانا و هۆڤانیه‌یان كرد! خاوه‌ن بانكه‌كه كه به پاره زۆره‌كانیه‌وه ده‌نازی دڵی به گره‌وه‌كه خۆش بوو. له كاتی نانخواردندا گاڵته‌ی به پیاوه گه‌نجه‌كه ده‌كرد و ده‌یوت: “باشتر بیری لێ بكه‌ره‌وه تا كاتت له به‌رده‌ستدایه پیاوی گه‌نج! بۆ من دوو ملیۆن هیچ نییه, به‌ڵام تۆ خه‌ریكی سێ یان چوار له خۆشترین ساڵه‌كانی ته‌مه‌نت له ده‌ست ده‌ده‌یت. بۆیه ده‌ڵێم سێ یان چوار چونكه له‌وه زیاتر به‌رگه ناگریت. له‌بیریشت نه‌چێت هه‌ی پیاوی چاره‌ڕه‌ش كه به‌رگه‌گرتنی زیندانی خۆبه‌خش گه‌لێك قورستره له زیندانیكردنی سه‌پێنراو. بیركردنه‌وه له‌وه‌ی كه هه‌ر ساتێك بته‌وێ ئه‌و مافه‌ت هه‌یه كه خۆت ئازاد كه‌ی هه‌موو بوونت له زینداندا ژه‌هراوی ده‌كات. زۆر به داخم بۆت.”
ئێستاش خاوه‌ن بانكه‌كه كه هه‌ر ده‌هات و ده‌چوو هه‌موو ئه‌مانه‌ی وه‌بیرهاته‌وه و له خۆی پرسی: “باشه ئامانج له‌و گره‌وه چی بوو؟ چ سوودێك هه‌یه له‌وه‌ی كه ئه‌و پیاوه پانزه ساڵا له ته‌مه‌نی به فیڕۆ بچێت و منیش دوو ملیۆن فڕێ بده‌م؟ ئایا ئه‌وه ده‌توانێ بیسه‌لمێنێ كه سزای مه‌رگ باشتره یان خراپتره له زیندانی هه‌تا هه‌تایی؟ نه‌خێر, نه‌خێر. هه‌مووی شتێكی بێ‌مانا و پڕوپووچ بوو. كاره‌كه‌ی من ته‌نها هه‌وه‌سكاریی پیاوێكی به‌ره‌ڵا بوو و, ئه‌ویش ته‌نها له‌به‌ر چاوچنۆكی بۆ پاره وای كرد…”
ئینجا ئه‌وه‌ی وه‌بیرهاته‌وه كه دواتر له‌و ئێواره‌یه‌دا چی ڕوویدا. له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتن كه ده‌بێت پیاوه گه‌نجه‌كه ماوه‌ی پانزه ساڵی ده‌ستبه‌سه‌ریه‌كه‌ی له ژێر توندترین چاودێریدا له یه‌كێك له ژووره‌كانی ناو باخچه‌ی خاوه‌ن بانكه‌كه‌دا به‌سه‌ر ببات. ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بۆ ماوه‌ی پانزه ساڵ نابێت له ده‌رگای ژووره‌كه‌وه تێپه‌ڕێت, بۆی نییه مرۆڤ ببینێت, ده‌نگی مرۆڤ ببیستێت, یان نامه و ڕۆژنامه‌ی پێ بگات. به‌ڵام بۆی هه‌بوو كه ئامێرێكی مۆسیقی و كتێبی هه‌بێت, ده‌یتوانی نامه بنووسێت و مه‌شروب بخواته‌وه و جگه‌ره‌ش بكێشێت. به پێی به‌نده‌كانی ڕێككه‌وتننامه‌كه ته‌نها له ڕێی په‌نجه‌ره‌یه‌كی بچووكه‌وه ده‌یتوانی په‌یوه‌ندی به جیهانی ده‌ره‌وه بكات. هه‌رچیه‌كی بویستایه له كتێب و مۆسیقا و مه‌شروب و هتد ده‌یتوانی به نووسینی داواكارییه‌ك ده‌ستی بكه‌وێت, به‌ڵام ته‌نها له ڕێی په‌نجه‌ره‌كه‌وه ده‌یتوانی وه‌ری گرێت. رێككه‌وتنه‌كه هه‌موو ورده‌كارییه‌كی لێكدابووه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیندانیكردنه‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی تاكه‌كه‌سی بێت و له خه‌ڵكی دابڕێت و بۆ ماوه‌ی پانزه ساڵی ڕێك پیاوه گه‌نجه‌كه له‌وێدا بهێڵێته‌وه, كاته‌كه‌شی له كاتژمێر دوانزه‌ی ڕۆژی 14ی نۆڤه‌مبه‌ری 1870 وه ده‌ستی پێده‌كرد بۆ كاتژمێر دوانزه‌ی ڕۆژی 14ی نۆڤه‌مبه‌ری 1885. بچووكترین هه‌وڵیش بۆ شكاندنی مه‌رجه‌كان له‌لایه‌ن پارێزه‌ره‌كه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دوو خوله‌كیش پێش ته‌واوبوونی كاته‌كه بێت ده‌بێته هۆی ڕزگاربوونی خاوه‌ن بانكه‌كه له مه‌رجی پێدانی دوو ملیۆنه‌كه.
له یه‌كه‌م ساڵی ده‌ستبه‌سه‌رییه‌كه‌یدا, زیندانیه‌كه ئازاری زۆری ده‌چه‌شت به ده‌ست ته‌نیایی و خه‌مۆكییه‌وه. شه‌و و ڕۆژ به به‌رده‌وامی له ژووره‌كه‌یه‌وه ده‌نگی پیانۆكه ده‌بیسترا. شه‌راب و جگه‌ره‌شی ڕه‌تده‌كرده‌وه. نووسیبووی شه‌راب ئاره‌زووه‌كان ده‌وروژێنێت و ئاره‌زووش خراپترین دوژمنی زیندانییه, هه‌روه‌ها هیچ شتێك نییه له‌وه زیاتر بێزاركه‌ر بێت كه شه‌رابی باش بخۆیته‌وه و چاوت به كه‌س نه‌كه‌وێت, جگه‌ره‌ش هه‌وای ژووره‌كه‌ی پیس ده‌كات. ئه‌و كتێبانه‌ی كه له یه‌كه‌م ساڵدا داوای ده‌كردن زۆر جیددی نه‌بوون و بریتی بوون له‌و ڕۆمانه خۆشه‌ویستییانه‌ی كه پلۆتێكی (ناوقه‌دبه‌ند)ی ئاڵۆزیان هه‌بوو, یان چیرۆكی خه‌یاڵی و سه‌رنجڕاكێش و شتی له‌و بابه‌ته بوون.
له ساڵی دووه‌مدا پیانۆكه بێده‌نگ بوو و زیندانییه‌كه ته‌نها داوای نووسینه كلاسیكییه‌كانی ده‌كرد. له ساڵی پێنجه‌مدا دووباره ده‌نگی مۆسیقا بیسترایه‌وه و زیندانییه‌كه داوای شه‌رابی ده‌كرد. ئه‌وانه‌ی كه له په‌نجه‌ره‌كه‌وه ته‌ماشایان كرد بوو ده‌یان وت كه ئه‌و ساڵه هیچی نه‌كردووه و ته‌نها خه‌ریكی خواردن و خواردنه‌وه و ڕاكشان له‌سه‌ر ته‌خته خه‌وه‌كه‌ی بووه و, به‌رده‌وام باوێشكی داوه و به توڕه‌ییه‌وه له‌گه‌ڵا خۆیدا قسه‌ی كردووه, هیچ كتێبێكی نه‌خوێنده‌وه. هه‌ندێ جار له شه‌ودا داده‌نیشت بۆ ئه‌وه‌ی بنووسێت, به چه‌ندین كاتژمێر خه‌ریكی نووسین ده‌بوو و پاشان له به‌یانیدا هه‌موو ئه‌وه‌ی كه نووسیبووی ده‌یدڕی. زیاد له جارێكیش ده‌نگی گریانی بیسترابوو.
له نیوه‌ی دووه‌می ساڵی شه‌شه‌میدا زیندانییه‌كه به جۆش و خرۆشه‌وه ده‌ستی كرد به خوێندنی زمانه‌كان و فه‌لسه‌فه و مێژوو. ئه‌وه‌نده به په‌رۆشه‌وه خۆی خه‌ریكی ئه‌م لێكۆڵینه‌وانه كردبوو كه خاوه‌ن بانكه‌كه هه‌ر فریای ئه‌وه ده‌كه‌وت كتێبی بۆ بێنێت. له ماوه‌ی چوار ساڵدا نزیكه‌ی شه‌ش سه‌د كتێبی داوا كردبوو. هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا بوو كه خاوه‌ن بانكه‌كه ئه‌م نامه‌یه‌ی له زیندانیه‌كه‌یه‌وه پێگه‌یشت:
“خاوه‌ن زیندانی ئازیز, ئه‌م دێڕانه‌ت به شه‌ش زمان بۆ ده‌نووسم و تۆش پیشانی ئه‌و كه‌سانه‌ی بده كه شاره‌زای زمانه‌كانن با بیخوێننه‌وه, ئه‌گه‌ر هیچ هه‌ڵه‌یه‌كیان تیا نه‌دۆزییه‌وه ئه‌وا داوات لێ ده‌كه‌م كه له باخچه‌كه‌دا گولله‌یه‌ك بته‌قێنی, ئه‌وه‌ش پیشانی ده‌دات كه هه‌وڵه‌كانم به فیڕۆ نه‌چوون. بلیمه‌ته‌كانی هه‌موو سه‌رده‌م و شوێنه جیاوازه‌كان به زمانی جیاجیا ده‌دوێن, به‌ڵام هه‌مان بڵێسه له ناخی هه‌موویاندا ده‌گڕێت. ئای ئه‌گه‌ر ده‌تزانی كه ئێستا ڕووحم هه‌ست به چ خۆشییه‌كی ئاسمانی ده‌كات چونكه ده‌توانێت له‌وان تێبگات!” داواكاری زیندانییه‌كه به‌جێهێنرا و خاوه‌ن بانكه‌كه فه‌رمانی دا كه دوو گولله له باخچه‌كه‌دا بته‌قێنرێت. ئینجا دوای ساڵی ده‌یه‌م زیندانییه‌كه له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ی نه‌ده‌جوڵا و ته‌نها خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی ئینجیل بوو. به‌لای خاوه‌ن بانكه‌كه‌وه سه‌یر بوو كه چۆن پیاوێك كه توانیویه‌تی له ماوه‌ی چوار ساڵدا شه‌ش سه‌د كتێبی قورس بخوێنێته‌وه، كه‌چی ئێستا نزیكه‌ی یه‌ك ساڵ به فیڕۆ ده‌دات به خوێندنه‌وه‌ی كتێبێكی بچووكی ئاسانه‌وه. به دوای ئینجیلیشدا لاهوت (تیۆلۆجی) و مێژووی ئایینه‌كانی ده‌خوێنده‌وه.
له دوو ساڵی كۆتایی ده‌ستبه‌سه‌رییه‌كه‌شیدا زیندانییه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر له كتێبی هه‌مه‌چه‌شنه‌ی خوێنده‌وه. هه‌ندێ جار سه‌رقاڵی زانسته سروشتییه‌كان ده‌بوو و ئینجا داوای نووسینه‌كانی بایرۆن یان شكسپیری ده‌كرد. جاری وا هه‌بوو له هه‌مان كاتدا داوای كتێبێكی كیمیا و كتێبی پزیشكی و ڕۆمانێك و هه‌ندێ نووسینی فه‌لسه‌فی یان لاهوتی ده‌كرد. خوێندنه‌وه‌كانی ئاماژه‌یان به پیاوێك ده‌كرد كه له نێو پاشماوه‌ی كه‌شتییه تێكشكاوه‌كه‌یدا مه‌له بكات و هه‌وڵبدات ژیانی خۆی ڕزگار بكات به په‌نابردن بۆ پارچه ته‌خته‌یه‌ك و پاشان یه‌كێكی تر.
خاوه‌ن بانكه پیره‌كه هه‌موو ئه‌مانه‌ی وه‌بیرهاته‌وه و له بیری خۆیدا گوتی:
“سبه‌ینێ كاتژمێر دوانزه ئازادی به ده‌ست دێنێته‌وه, به پێی رێكه‌وتننامه‌كه‌شمان ده‌بێت من دوو ملیۆنی بده‌مێ, ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌شی بده‌مێ ئه‌وا وێران ده‌بم و به ته‌واوه‌تی له‌ناو ده‌چم.”
پێش پانزه ساڵا ملیۆنه‌كانی له ژماره نه‌ده‌هاتن, به‌ڵام ئێستا نه‌یده‌وێرا له خۆی بپرسێت كه ئایا كامیان زۆرتر بوون: قه‌رزه‌كانی یان سه‌رمایه‌كه‌ی. قوماركردنی به‌رده‌وام له بۆرسه‌دا و پاره‌بازی پڕ له مه‌ترسی و ئه‌و جۆش و خرۆشه‌ی كه ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵا گه‌وره‌بوونیشدا وازی لێ نه‌هێنا وایان لێ‌كرد كه سامانه‌كه‌ی له ده‌ست بدات و ئه‌و ملیۆنێره بێ ترسه پڕ له شانازی و باوه‌ڕبه‌خۆبووه بگۆڕێت بۆ خاوه‌ن بانكێكی چینی ناوه‌ند كه له‌گه‌ڵا هه‌ر به‌رز و نزمێكی وه‌به‌رهێنانه‌كانیدا دڵی ده‌له‌رزی. له‌به‌ر خۆیه‌وه ورته‌ورتی بوو: “هه‌ی گره‌وی نه‌عله‌تی!” له نائومێدیدا ده‌ستی گرتبوو به سه‌ریه‌وه و ده‌یوت: “ئاخر ئه‌و پیاوه بۆ نه‌مرد؟ ئێستا ته‌مه‌نی ته‌نها چل ساڵه. دوایه‌مین فلسێك كه ماومه لێم ده‌سه‌نێت, هاوسه‌رگیری ده‌كات, خۆشی له ژیان ده‌بینێت, قومار ده‌كات, منیش ده‌بێت بۆ خۆم به ئێره‌ییه‌وه وه‌ك سواڵكه‌رێك سه‌یری بكه‌م و هه‌موو ڕۆژێك هه‌مان ڕسته‌ی لێ ببیستمه‌وه: ‘به ڕاستی من قه‌رزاری تۆم بۆ ئه‌م خۆشییه‌ی كه تێی كه‌وتووم, ڕێم بده با یارمه‌تیت بده‌م.’ نه‌خێر, ئه‌وه زۆر سه‌خته! تاكه ڕێگه بۆ ڕزگار بوون له ئیفلاس و ئابڕووچون ته‌نها مه‌رگی ئه‌و پیاوه‌یه!”
زه‌نگی كڵێسا سێ جار لێیدا كه ئاماژه بوو بۆ كاتژمێر سێ و خاوه‌ن بانكه‌كه‌ش گوێی لێ بوو, هه‌موو كه‌س له ماڵه‌كه‌دا نووستبوون و له ده‌ره‌وه‌ش ده‌نگی هیچ نه‌ده‌هات جگه له خشه‌خشی دره‌خته سه‌رمابرده‌كان. بێ ئه‌وه‌ی ده‌نگه ده‌نگ بكات كلیلی ئه‌و ده‌رگایه‌ی كه پانزه ساڵ بوو نه‌كرابووه‌وه له گاوسندوقه‌كه‌ی ده‌رهێنا و چاكه‌ته‌كه‌ی له‌به‌ركردو چووه ده‌ره‌وه.
باخچه‌كه سارد و تاریك بوو و باران ده‌باری, بایه‌كی ساردی تیژیش هه‌ڵی كردبوو و له باخچه‌كه‌دا ده‌یلووراند و نه‌یده‌هێشت دره‌خته‌كان بحه‌وێنه‌وه. خاوه‌ن بانكه‌كه زیاتر چاوی كرده‌وه به‌ڵام نه‌یتوانی نه زه‌وییه‌كه و نه په‌یكه‌ره سپییه‌كان و نه ژووره‌كه و نه دره‌خته‌كانیش ببینێت. به‌ره‌و ئه‌و شوێنه ڕۆشت كه ژووره‌كه‌ی لێ بوو و دووجار بانگی پاسه‌وانه‌كه‌ی كرد, كه‌س وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه. دیار بوو كه پاسه‌وانه‌كه‌ش له تاو ئه‌و كه‌ش و هه‌وایه‌دا له شوێنێكدا خۆی حه‌شار دابوو و ئێستا له چێشتخانه‌كه یان له خانووه شووشه‌كه‌دا نووستبوو. به خۆی وت: “ته‌نها ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نه ئازا بم و پلانه‌كه‌م جێبه‌جێ بكه‌م, ئه‌وا ئیتر یه‌كه‌م كه‌س كه گومانی لێده‌كرێت پاسه‌وانه‌كه‌یه.”
له‌و تاریكییه‌دا به دوای قادرمه و ده‌رگای ژووره‌كه‌دا گه‌ڕا و چووه به‌رده‌م ده‌روازه‌ی ژووره‌كه, ئینجا _له‌به‌ر تاریكی_ به ده‌ستی ڕاڕه‌وێكی بچووكی دۆزییه‌وه و ده‌نكه شقارته‌یه‌كی داگیرساند. هیچ كه‌سێكی لێ نه‌بوو, ته‌خته‌خه‌وێكی لێ بوو كه پێخه‌فی له‌سه‌ر نه‌بوو و له گۆشه‌یه‌كیشدا فڕنێكی ئاسنی ڕه‌شی لێ بوو. ئه‌و پلێتانه‌ی كه كونی كلیلی ده‌رگای ژووری زیندانییه‌كه‌یان پێ داپۆشرابوو توندوتۆڵا بوون.
كه شقارته‌كه كوژایه‌وه پیره پیاوه‌كه _كه له ترسانا ده‌له‌رزی_ له په‌نجه‌ره بچووكه‌كه‌وه به دزییه‌وه سه‌یرێكی ژووره‌كه‌ی كرد. مۆمێك به كزی له ژووری زیندانییه‌كه‌دا ده‌گڕا, خۆیشی له به‌رده‌م مێزه‌كه‌دا دانیشتبوو, ته‌نها پشتی و قژی و ده‌سته‌كانی ده‌بینران, كتێبی كراوه‌ش له‌سه‌ر مێزه‌كه و دوو كورسییه‌كه و فه‌رشی نزیك مێزه‌كه كه‌وتبوون.
پێنج خولهك تێپه‌ڕی و زیندانییه‌كه ئاوڕێكی نه‌دایه‌وه, پانزه ساڵی زیندان فێری كردبوو كه بێ جووڵه دا‌نیشێت. خاوه‌ن بانكه‌كه به په‌نجه‌ی ته‌په‌ی له په‌نجه‌ره‌كه دا, به‌ڵام زیندانییه‌كه له وه‌ڵامدا هیچ جووڵه‌یه‌كی نیشان نه‌دا. خاوه‌ن بانكه‌كه به وریاییه‌وه پلێته‌كانی شكاند و كلیله‌كه‌ی كرد به شوێن كلیله‌كه‌دا, قوفڵه ژه‌نگاوییه‌كه ده‌نگێكی ناخۆشی لێ به‌رز بۆوه و ده‌رگاكه‌ش جیڕه جیڕی كرد. خاوه‌ن بانكه‌كه وای چاوه‌ڕوان ده‌كرد كه یه‌كسه‌ر ده‌نگی پێ و هاواری خۆشی ببیستێت, به‌ڵام سێ خولهك تێپه‌ڕی و هه‌ر ژووره‌كه بێده‌نگ بوو, بۆیه بڕیاریدا بچێته ژووره‌وه.
له به‌رده‌م مێزه‌كه‌دا پیاوێك كه له خه‌ڵكی ئاسایی نه‌ده‌چوو بێجووڵه دانیشتبوو, ته‌نها ئێسكه په‌یكه‌رێك بوو كه پێسته‌كه‌ی به‌سه‌ر ئێسقانه‌كانیه‌وه دادرابوو و قژێكی لوولی درێژی هه‌بوو كه له هی ئافره‌ت ده‌چوو و, ڕیشێكی ئاڵۆسكاویشی هه‌بوو. ده‌موچاوی زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوێكی خۆڵباو بوو, گۆناكانی قوپابوون, پشتی درێژ و باریك و, ئه‌و ده‌ستانه‌ی كه سه‌ره ئاڵۆسكاوه‌كه‌ی به‌سه‌ردا دابوو ئه‌وه‌نده باریك و لاواز بوون كه نه‌تده‌وێرا ته‌ماشایان كه‌ی. مووه‌كانی سه‌ری ماش‌و برنجی ببوون و هه‌ر كه‌س ئه‌و ده‌موچاوه ژاكاو و پیره‌ی ببینیایه باوه‌ڕی نه‌ده‌كرد كه ته‌مه‌نی ته‌نها چل ساڵ بێت, هه‌ر له‌وێدا خه‌وی لێكهوتبوو… له به‌رده‌م سه‌ره چه‌ماوه‌كه‌یدا له‌سه‌ر مێزه‌كه پارچه كاغه‌زێك كه‌وتبوو كه به خه‌تێكی خۆش هه‌ندێ شتی له‌سه‌ر نووسرابوو.
خاوه‌ن بانكه‌كه وتی: “هه‌ی داماو! بۆ خۆی خه‌وی لێكه‌وتووه, له‌وانه‌شه ئێستا خه‌و به دوو ملیۆنه‌كه‌وه ببینێت. ئه‌م پیاوه نیوه مردووه هه‌ر ئه‌وه‌نه‌ی به‌سه كه فڕێی ده‌مه سه‌ر جێگاكه‌ی و سه‌رینێكی بچووك بخه‌مه سه‌ر ده‌می, ئیتر ته‌نانه‌ت به ئه‌زموونترین كه‌سیش ناتوانێت نیشانه‌یه‌كی بچووكی كوشتن بدۆزێته‌وه, به‌ڵام جارێ با یه‌كه‌مجار ئه‌م نووسینه‌ی بخوێنینه‌وه….”
خاوه‌ن بانكه‌كه كاغه‌زه‌كه‌ی له‌سه‌ر مێزه‌كه هه‌ڵگرت و ئه‌مه‌ی تێدا خوێنده‌وه:
“سبه‌ینێ كاتژمێر دوانزه ئازادی خۆم به ده‌ست دێنمه‌وه و ئیتر مافی ئه‌وه‌م ده‌بێت كه تێكه‌ڵاوی خه‌ڵكی ببم, به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م ژووره به‌جێبێڵم و تیشكی خۆر ببینمه‌وه پێم وایه كه پێویسته چه‌ند شتێكی كه‌متان پێ بڵێم. به ویژدانێكی ئاسووده‌وه و له به‌رده‌م ئه‌و خودایه‌دا كه ئاگای لێمه پێتان ده‌ڵێم كه من ڕقم له ئازادی و ژیان و ته‌ندروستی و هه‌موو ئه‌و شتانه‌یه كه له كتێبه‌كانتاندا پێیان ده‌وترێت شته چاكه‌كانی جیهان.
“بۆ ماوه‌ی پانزه ساڵا به گرنگییه‌وه لێكوڵینه‌وه‌م كرد ده‌رباره‌ی ژیانی زه‌مینی, ڕاسته كه نه زه‌ویم ده‌بینی و نه مرۆڤ, به‌ڵام له كتێبه‌كانی ئێوه‌دا شه‌رابی بۆنخۆشم خوارده‌وه, گۆرانیم چڕی, له دارستانه‌كاندا ئاسك و به‌رازم ڕاوكرد, ژنانم خۆش‌ویست… جوانی وه‌ك هه‌ور ناسك, كه به سیحری شاعیر و بلیمه‌ته‌كانی ئێوه به‌دیهێنرابوون, شه‌وان سه‌ردانیان كردم و چیرۆكی وا نایابیان چپاند به گوێم‌دا كه سه‌رم لێیان ده‌سوڕما. له كتێبه‌كانتاندا سه‌ركه‌وتمه سه‌ر لوتكه‌ی چیاكانی ئه‌لبورز و مۆنت بلانك, له‌وێشه‌وه هه‌ڵهاتنی خۆرم ته‌ماشا ده‌كرد و, له ئێواراندا ده‌مبینی چۆن ئاسمان و زه‌ریا و لوتكه‌ی شاخه‌كان یه‌ك لافاو تیشكی سوور و ئاڵتوونی دایده‌پۆشین. هه‌ر له‌وێوه ده‌مبینی كه چۆن هه‌وره بروسكه له‌سه‌ر سه‌رمه‌وه ده‌بریسكایه‌وه و هه‌وره‌كانی له‌به‌ریه‌ك داده‌ڕنی. دارستانی سه‌وز و مه‌زرا و ڕووبار و ده‌ریاچه و شارانم دی. گوێم له ده‌نگی گۆرانی كچه شۆخه‌كان و شمشاڵی شوانه‌كان بوو, ده‌ستم له باڵی ئه‌و شه‌یتانانه ده‌دا كه هاتبوونه خواره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی خودا له‌گه‌ڵمدا بدوێن… له كتێبه‌كانتاندا خۆم فڕێدایه چاڵی بێ بنه‌وه, موعجیزه‌م به‌دیهێنا, كوشتم, بڕیم, شارم سووتاند, چه‌ند شانشینم داگیر كرد, چه‌ن ئایینی تازه‌م گه‌یاند….
” كتێبه‌كانی ئێوه داناییان پێبه‌خشیم, هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه مێشكی بێ ئۆقره‌ی مرۆڤ له سه‌رده‌مه جیاوازه‌كاندا به‌دیهێناوه ئێستا له به‌شێكی بچووكی مێشكی مندا چه‌سپاون, ده‌زانم كه من له هه‌مووتان داناترم.
“به‌ڵام من ڕقم له كتێبه‌كانتانه, ڕقم له دانایی و خۆشییه‌كانی ئه‌م ژیانه‌یه, چون هه‌مووی وه‌ك سهراب بێ نرخ و تێپه‌ڕ و وه‌همی و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رن. له‌وانه‌یه لووتبه‌رز بن, دانا بن یان كه‌سی باش بن, به‌ڵام مردن هه‌مووتان له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی ڕاده‌ماڵێت و وه‌ك ئه‌وه وایه كه له مشكی ژێر زه‌وی زیاتر نه‌بووبن و, نه‌وه‌كانی داهاتووتان و مێژووتان و بلیمه‌ته نه‌مره‌كانتان له‌گه‌ڵ ئه‌م جیهانه نزمه‌دا ده‌سووتێن یان ده‌یبه‌ستن.
“ئێوه عه‌قڵتان له ده‌ست داوه و ڕێگایه‌كی هه‌ڵه‌تان گرتووه, درۆتان به ڕاست و ناشیرینیتان به جوانی وه‌رگرتووه. له‌وانه‌یه به‌لاتانه‌وه سه‌یر بێت ئه‌گه‌ر له سه‌ر دار سێ‌و و پرته‌قاڵا له جیاتی میوه بۆق و مارمێلكه بڕوێن, یاخود گوڵا بۆنی ئه‌سپێكی عاره‌قاوی بدات, هه‌ر بۆیه منیش به‌لامه‌وه سه‌یره كه ئێوه چۆن به‌هه‌شت به زه‌وی ده‌گۆڕنه‌وه. نامه‌وێت لێتان تێبگه‌م.
“بۆ ئه‌وه‌ی به كرده‌وه بۆتان بسه‌لمێنم كه ڕقم له هه‌موو ئه‌و شتانه‌یه كه ئێوه تێیدا ده‌ژین, ئه‌وا من ڕایده‌گه‌یه‌نم كه ده‌ست له‌و دوو ملیۆنه هه‌ڵده‌گرم كه كاتی خۆی وه‌ك به‌هه‌شت خه‌ونم پێوه ده‌بینی و ئێستا ڕقم لێیه‌تی. بۆ ئه‌وه‌ی مافی ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و پاره‌یه‌م بفه‌وتێت, ئه‌وا من پێنج كاتژمێر پێش كاتی دیاری كرا‌و لێره ده‌رده‌چم و به‌و شێوه‌یه‌ش ڕێكه‌وتننامه‌كه پێشێل ده‌كه‌م….”
كاتێك خاوه‌ن بانكه‌كه له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌مه بوویه‌وه نامه‌كه‌ی له‌سه‌ر مێزه‌كه دانا و سه‌ری پیاوه نامۆكه‌ی ماچ كرد و به گریانه‌وه له ژووره‌كه ڕۆشته‌وه ده‌ره‌وه. هه‌رگیز له ژیانیدا, ته‌نانه‌ت ئه‌و كاتانه‌شی كه پاره‌یه‌كی زۆری له بۆرسه‌دا ده‌دۆڕاند, ئه‌وه‌نده ڕقی له خۆی نه‌بووه. كه گه‌یشته ماڵه‌وه له‌سه‌ر جێگاكه‌ی پاڵكه‌وت, به‌ڵام فرمێسك و هه‌سته‌كانی نه‌یانهێشت تا چه‌ند كاتژمێرێكی تریش بخه‌وێت.
بۆ به‌یانییه‌كه‌ی پاسه‌وانه‌كان به‌ده‌م و چاوی زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوه‌وه خۆیان كرد به ژووردا و وتیان ئه‌و پیاوه‌ی كه له ژووره‌كه‌دا ده‌ژیا له په‌نجه‌ره‌كه‌وه هاتۆته ده‌ره‌وه بۆ ناو باخچه‌كه و چووه بۆ لای ده‌روازه‌كه و ئیتر له‌به‌ر چاو ونبووه. خاوه‌ن بانكه‌كه‌ش یه‌كسه‌ر له‌گه‌ڵا خزمه‌تكاره‌كاندا ڕۆشت بۆلای ژووره‌كه بۆ دڵنیابوون له ڕووداوه‌كه. بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ی زیاده‌ش له كۆڵا خۆی كاته‌وه، ئه‌و نووسراوه‌ی سه‌ر مێزه‌كه‌ی هه‌ڵگرت كه تێیدا واز له دوو ملیۆنه‌كه هێنرابوو و كاتێك گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه‌وه له گاوسندوقه‌كه‌دا هه‌ڵیگرت.
http://www.miyanrewi.org
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
06-11-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هێمن
هێمن
شاعیری نیشتیمان په‌روه‌ر ناوی [سه‌ید محمد ئه‌مینی كوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی شێخه ئیسلامی موكری]بوو له‌به‌هاری ساڵی {1300}(هه‌تاوی){1921}ی (زاینی) له شه‌وی جه‌ژنی به‌راتدا لــــه گوندی لاچین نزیك سابڵاخ له‌دایك بووه مژێكی له مه‌مكی دایكی نه‌داوه‌و دایه‌نێك گـــــه‌وره‌ی كردووه، ئه‌لفوبێی له‌لای مامۆستا { سه‌عید ئاكام} فێر بووه، پاشان ده‌جێته سابڵاخ بـــــۆ خوێندن،مامۆستا فه‌وزی ده‌رگای زانست و زانینی بۆ هێمن كردۆته‌وه و ڕێگه‌ی ژیانی پێ‌نیشان داوه تێیگهیاندوه كهرۆڵهی كورده‌و كوردیش نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێهش و چاره‌ڕه‌ش و زۆر لێكراوه فێری كرد كه‌چۆن وڵاته‌كه‌ی خۆش بوێت و چۆن بنوسێ و چۆن شعر بڵێ حاڵی كرد كه كورد زمانێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌یه و ده‌كرێ ئه‌دیبێكی گه‌وره‌و دنیا په‌سه‌ندی هه‌بێ هێمن له‌سه‌ره‌تای شعریدا به لاسای كردنه‌وه ده‌ستی پێكردوه به‌جۆرێ كه‌سایه‌تی خۆی له‌نێو شعره‌كانی كه‌م بوو. هێمن شعری ته‌نیا بۆدهربرَینی ئیحساسی خۆی داناوه و هیچ منه‌تی نه‌بوه كه بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌پێیان خۆشه یان نا چونكه كه شعری بۆ هاتبێ نه‌یتوانیوه نه‌یڵێت. هێمن له‌دڵی هه‌موو كوردێكی دڵسۆز‌و نیشتیمان په‌روه‌ردا كاریگه‌ر بووه كــــــوردی بــــــــــــــهرهو خه‌بـات وتێكۆشــان لــه پێنــاوی ئــازادی و ڕزگـــارییداهــان داوه.هێمن هه‌ر شاعیر نه‌بوه به‌ڵكو په‌خشان نوسێكی هه‌ڵكه‌وتو و چیرۆك نوسێكی به توانا و گه‌وره بووه.
هێمن ژیانی زۆر خۆشویستوه تاله 18\4\1986 ز كۆچی دوای كردوه وله [مه‌هاباد] به خاك سپێردراوه .شاعیر پاش خۆی كۆمه‌ڵێ نه‌وه‌ی به‌جێ هێشتوه كه پڕن له سۆز‌و نیشتمان په‌روه‌ری .
[هێمن و ژن]
ژن له لای شعری هێمن دا ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه، جوانی ژن ئیلهام ده‌ری شاعیـره
سه‌رانسه‌ری دیوانی هێمن ئه‌و ڕاستی یه ده‌رده‌خات كه وێڕای ته‌بیعه‌ت وژیـان و
خه‌باتی گه‌ل ژنه كه هێمنی بۆشیعر نوسین هان داوه ئه‌و تابلۆ جوانانه‌ی كـــــه
هێمن بۆ ژنی ده‌كێشێ به‌ڕاستی جوان و نایابن, ژن بۆ هێمن ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی ئیلهام نیه هێمن بۆ رزگاری ژن شعر ده‌ڵێ خه‌بات ده‌كات ده‌یه‌وێ ژن به‌ر له هه‌مـوو
شتێك خاوه‌ن مافی ئینسانی خۆی بێ و زۆر جار دژی زوڵم و زۆرداری له ژنان ده‌نــگی ههڵهێنــاوه شعره‌كانی هێمن له‌سه‌ر ژن نمونه‌ی به‌رزی شعری كوردین. له كۆ مه‌ڵێ شـــــــعری دا وهكــــــــــــــــــــــ ـــــــــــو
{شه‌نگه بێری}و {په‌ری شعر}و زۆر شعری تردا مامۆستی خۆی له هۆنراوه داناندا
بۆ ژن ده‌سه‌لمێنێت هه‌روه‌ك لهشعری[یادگاری شیریندا]دهڵـــــــــــــــــــــ ێ
لاده چاشێوی ڕه‌شت باده‌ركه‌وێ كوڵمی گه‌شت
چون له قه‌ڕنی سته‌ما زۆر عه‌یبه ئه‌و ڕووگرتنه
هێمن ژنی خۆشده‌وێ ,به‌ڵام له‌لای هێمن خه‌بات بۆ ڕزگاری گه‌ل ,بۆ ئازادی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له ژن خۆشه‌ویستره له [ئامێزی ژن]دا ده‌ڵێ
به‌ڵێ سه‌خته یه‌گجار سه‌خته,دووری له‌ژن,نامرادی
به‌ڵام له‌ژن خۆشه‌ویستر له‌لای من ئه‌تۆی ئازادی.
[هێمنی گه‌ل]
هێمن نه‌ته‌وه‌كی خۆی خۆش ویستووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕقی له هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر نه بووه، هێمن ته‌نیا له دووره وه دانه‌نیشتووه وته‌ماشای ژیان و خه‌باتی گه‌ل بكات یان بۆ گه‌ل شعر بڵێ هێمن ئه‌و ئه‌سڵه‌ی قبوڵ كردوه كه ئه‌ركی شعری شاعیری گه‌لێكی زۆر لێكراو ته‌نیا لێكدانه‌وه‌و خستنه ناو هۆنراوه‌ی ته‌بیعه‌ت و جوانی نیه چونكه شاعیر له‌پێشدا ئینسانه ,ئینسانێكه كه هه‌ستی ناسكه و زوو ده‌جوڵێته‌وه چۆن شاعیر به‌مانای ڕاستی ئه‌م وشه‌یه ده‌توانێ به‌رامبه‌ر كوێره‌وه‌ری و بێبه‌شی گه‌له‌كه‌ی بێلایه‌ن بێ. هێمن به‌هه‌موو هێزی خۆیه‌وه به شعر نووسین هه‌نگاوی ناوه‌ته ناو مه‌یدانی خه‌بات و تاسه‌ر به‌ره‌و ئاسۆی ڕوون دژی ناحه‌ق و درۆ‌و له‌گه‌ڵ هه‌ژاری و كو تیرهوهری گه‌له‌كه‌ی له خه‌بات كردن جیا ناكرێته‌وه هێمن هه‌ر لـــــــه سهرهتاوهشاعیری گه‌ل بووه
گه‌رچی من له ز نجیرو ته‌ناف و دار‌و به‌ند باكم نی یــــــــــه
له‌ت له‌تم كه‌ن بم كوزن هێشتا ئه ڵێم كوردم ئه‌من
شاعیری گه‌ل له ساڵی 1942ز كه كۆمه‌ڵه‌ی [ژ.ك]دامه‌زرا ئه‌ندامێكی هه‌ره چالاكی ئه‌و كۆمهڵاهیه بوو. وه‌ك خۆی دڵاێ كۆمه‌ڵه‌ی[ژ.ك]گۆڕانێكی سه‌یری به سه‌رمدا هێنا شه‌و و رۆژ له بیری كۆمه‌ڵه دا بووم كه ئه‌ویش ئامانجی ڕزگاری كردنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بوو,له سه‌رده‌می كۆماری كوردستان له مهاباد ده‌وری دیاری كراوی هه‌بوو, هه‌ر ده‌نگی دلێری و شیعری و نووسه‌ری با ڵادهستی ئه‌و كۆماره بوه ,
هه‌ر به شاعری گه‌ل ماوه ته‌وه ههورازو نشێوی ژیان و خه‌باتی گه‌ل له شعره‌كانی هێمن دا زۆر جوان دیاره .
هه‌ندێ شیعری هێمن گه‌یشتۆته پله‌ی هه‌ره به‌رزی ئه‌ده‌بی كوردییه‌وه یه‌كێك له‌وانه (كاروانی خه‌بات)ه.بڕوانه چۆن باسی شه‌هید بوونی ڕووناكبیرێكی خه‌بات كه‌ر ده‌كا:
هه‌ر چوار ته‌نیشتی گیرا بـــوو لهسهنگهرێك دا بهتهنــــــێ
ئه‌و لاوه‌ی به‌ڵێنی دابـــــــوو هه‌تا مردن چه‌ك دا نهنــــــێ
فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی هێمن ئه‌وه‌نیه كهدانیشێ له‌دوره‌وه ته‌ماشای ژیان و خه‌باتی گه‌ل بكا و بۆ خۆی و یان بۆ گه‌ل شیعر بڵێ،چۆن شاعیر به‌مانای راِستی ئه‌م ووشه‌یه،دهتوانێبهرامبه ر به‌هه‌ژاری و كوێره‌وه‌ری و بێ به‌شی گه‌له‌گه‌ی بێ لایه‌ن بێ،له‌نێوان ڕاستی درۆدا،له‌نێوان ئاهور موزدا و ئه‌هریمه‌ن،له‌نێوان هه‌ق و ناهه‌ق دا ڕاستی هه‌ڵ نهبژێرێ ،بۆیه هێمنی شاعیر له‌هێمنی خه‌بات كه‌ر جیا ناكرێته‌وه:
رۆڵه‌ی كوردم فێری ههورازو لێژم
تا زۆر بڕۆم زیاتر ئاره‌ق بڕێژم
كورتر ده‌بێ ڕێگای دوور‌و درێژم
ده‌ڕۆم به‌ره‌و ئاسۆ , به‌ره‌و ئاسۆی ڕوون
ده‌ڕۆم ده‌ڕۆم تا ترۆكی ڕزگار بوون
[زمانی شعری هێمن]
زمانی هێمن زمانی كوردی په‌تی و جوانه.نهپڕه له‌وشه‌ی بێگانه و نه وشـــــــــــهی ده‌ستكردی تێدایه. زمانه كه‌ی زمانی خه‌ڵكی كوردوستانه له لهبنهڕهتــــــــــــــدا هێمن خه‌ڵكی موكریانه به‌ڵام به زاراوه‌ی موكریانی نه‌ی نووسیوه زمانی هێمــــــن نمونه‌ی زمان{ستا ندارد}ی كوردیدا ته‌ئسیری هه‌بووه ئه‌و جۆره زمانه‌ی كه هێمن پــــــــــێی نوسیوه ئه‌ده‌بی كوردییه و بێ گومان له پێك هێنانی زمانی كوردیداپهسهند كــــراوه وههم نوسه‌رو شاره‌زایان لێی تێئه‌گه‌ن هه‌م كۆمه‌ڵه خه‌ڵكی نه‌خوێنــه‌وار له زۆربه‌ی شعره‌كانی هێمندا ئه‌وه‌نده وشه‌ی نه‌بیستراوی تێدایه كه خوێنــــــــهر سه‌رسام ده‌بێت و نا چاره بڵێ زمانی كوردی ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ڵام به‌داخه‌وه خزمه‌ت نه‌كراوه زمانی هێمن ساده‌و په‌تی و ڕه‌وانه،هه‌م ئه‌دیب و نوسه‌ری كورد پێ ی خۆشه‌و هه‌م نه‌خوێنده‌واری كورد لێ ی حاڵی ده‌بێ:
(سروشتی و هێمن(
هێمن عاشقی كێ‌و سروشت و ته‌لان و به‌نده‌ن و به‌ردی كوردستان بووه ته‌بیعه‌تی ووڵاته‌كه‌ی باش ناسیوه‌و له‌گه‌ڵی په‌روه‌رده بووه له( به‌هاری لادێ) (به‌هاری كوردستان )(شه‌نگه بێری ) (فریشته‌ی په‌ڕیووه ) و زۆر شعری تر نیشان ده‌دات كه‌له‌ناسینی جوانی كوردستان و ناساندنی تهبیعهتیدا شاره‌زاو مامۆستایه جێگای سه‌رسوڕمانیش نیه هێمن له‌گه‌ڵ ته‌بیعه‌تی گه‌وره‌بووه و جوانی كوردستان و سروشت و دیمهنهسهرنجڕاكێشهكانی ئیلهام ده‌ری هێمن بوون بۆ شیعر ،چونكه كه‌سێك دیمه‌نی كوردستان و ته‌بیعه‌ته‌كه‌ی بناسێ نه‌ك له‌گه‌ڵیشیا تێگه‌ڵاو بێت مایه‌ی سه‌رنجدان و سه‌رسوڕمانه بۆیه هێمن به‌ناحه‌ق نازانێ كه ده‌ڵێ :
به‌هه‌شته كوردهواری من به‌هه‌شته
گه‌رچی تووشیرهنجهڕۆی و حه‌سره‌ت و ده‌ردم ئه‌من
قه‌ت له ده‌ست ئه‌م چه‌رخه سپڵه نابه‌زم مه‌ردم ئه‌من
من له زنـــــجیر و تــهناف و دار و به‌ند بـــــاكم نیه
له‌ت له‌تم كه‌ن,بــمكوژن,هێشتا ئه‌ڵێم كوردم ئه‌من
ڕقی پیرۆزی
ده‌مگرێ, وهمما له گرتووخانه رق ئه‌ستوور ترم
لێم ده‌دا,ئه‌مما له‌سه‌ر داوارهواكهم ســــــوورترم
ده‌مكوژێ,ئه‌مما به گژجهللا ده‌كه‌م دا دێمـــــهوه
كوردم و نـــاتوێمهوه , نــاتوێمه‌وه ,نــاتوێمه‌وه
(((نمونه‌یه‌ك له‌شیعره‌كانی هێمن)))
چاوه‌كه‌م!چاوی ڕه‌شی تۆ ئافه‌تی گیانی منــه
گیانه‌كه‌م!برژانكی تیژت نوو كه ڕمبی دوژمنه
شیری ده‌ستی شێری ئاڵایه برۆ ڕاكشاوهكـــهت
جهركی لاوێكی هه‌ژاری كوردی ورد پێ بنـــجنه
دیده‌كه‌ی به‌خوماری تۆ توركانه به‌د مه‌ستی ده‌كا
بۆیه مه‌یلی وا به‌كێشه و فیتنه‌و خوێن ڕشـتنـــه
به‌ژنه‌كه‌ت سێداره‌یه،كه‌زیه‌ت ته‌نافه زووبـــه ده‌ی
بیخه ئه‌ستۆی من كهكوردم كورد به‌شی خنكانــدنه
زامی جه‌رگی من به‌فه‌رمووده‌ی گراوی سواری كــورد
مه‌ڵهه‌می هه‌ر ژه‌نگی گواره‌و ئاره‌قی به‌ر گهردنــــه
ئاره‌زۆمه هیج نه‌بێ جارێكی ماچ كه‌م زاری تــــــۆ
ئاره‌زۆی من چووكه،ئه‌مما تا بفه‌رمووی شیرینـــــه
دڵ به‌گرمه‌ی تۆپی گه‌وره‌ی دوژمنیش ڕانهچڵهكـــێ
داده خورپێ ئه‌م دله ئه‌مما به‌خرمه‌ی بـــــازنــــه
خهڵلكی دنیا ڕازی دڵداری به‌بێ ته‌ل پێك ده‌ڵێــــن
ڕاسپارده‌ی لاو و كیژی كورده ئێستاكه‌ش شـــــنــه
كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 06:46 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|