زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
09-27-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئەبولقاسم لاهووتی كرماشانی
ئەبولقاسم لاهووتی كرماشانی، شاعێری لەبیر كراوی كورد
ئەوبولقاسم لاهووتی كرماشانی (1264 - 1336) سیمایەكی ناسراوی ئەدەبی، رۆشنبیری و سیاسیی دەورەی مەشرووتەی ئێران بووە و دواتر بۆتە ئەندامی حیزبی توودە و چۆتە ناو هێزی نیزامییەوە و پلەی سەرگوردی پێدراوە، لە سەردەمی رەزا شادا بەهۆی بیروباوەڕی سیاسیەوە حوكمی ئیعدامی بۆ بڕاوەتەوە، بەڵام توانیویە هەڵبێت و پەنا بەرێتە بەر یەكیەتیی سۆڤیەت. بۆ ماوەیەك پۆستی وەزیری فەرهەنگ و هونەری تاجیكستانی سەردەمی یەكیەتیی سۆڤیەت بووە و لەو ناوچەیە رەوتی شانۆی "ئۆپێرا"ی بنیات ناوە و لەناو كانوونی نووسەرانی شۆرەویدا جێگە و پێگەیەكی تایبەتی هەبووە و بۆ ماوەیەك لەناو لیژنەی بەڕێوبەریی نووسەرانی شۆرەویدا جێگری ماكسیم گورگی نووسەری گەورەی رووس بووە.
لاهووتی هەتا كۆتایی ژیانی نەگەڕایەوە ئێران و هەر ئەو خۆشەویستیەی وای لێ‌كرد كە كاتێك لەساڵی 1336 لە تەمەنی 72 ساڵی لە مسكۆ كۆچی دوایی كرد بە رێز و حورمەتەوە لە گۆڕەستانی
"نۆڤۆدویچی"ی مسكۆ و لە ریزی گەورە نووسەر و سیاسەتمەدارانی یەكیەتیی سۆڤیەت وەك: گوگول، خرۆشچوف، ئانتوان چوخوف، تۆپۆلۆف و... بنێژری.
لە سەردەمی لاویەتیدا لە كرماشان بە هاوكاریی چەند كەسێكی تر "رۆژنامەی بیستوون"ی چاپ كردووە، لاهووتی شاعێرێكی ناسراو و خاوەن دیوانی فارسیە و بە یەكێك لە گرینگ و جیدیترین شاعێرانی نوێخوازی ئێران و چینی كرێكاری ئێران و تاجیكستان دێتە ئەژمار. ئەبولقاسم لاهووتی بە یەكەم پێشڕەوی نوێ كردنەوەی شێعری فارسی لە ئێران دادەنرێت و یەكەم شاعێری پڕۆلیتاریای ئێرانە. لاهوونی لە ئازاد كردنی شێعری فارسی كۆت و بەندی كێش و سەروا لە ئاستی ئێران‌دا شوێن پەنجەی دیارە، لاهووتی دەیتوانی لە بواری پرۆسەی نوێكردنەارسیدا بەرلە نیما یووشیج شۆِشێك وەڕی بخات، بەڵام بەداخەوە شێعری كردە قوربانیی سیاسەت، چونكە بەهۆی تێكەڵاو بوونی بە سیاسەت و بیری چەپ كەمتر توانی لەم بارەوە خۆی دەربخات و كەمتریش لەبارەیەوە لێكۆڵینەوە و چاقاخ بوونی بەرهەمەكانی لە ئێران لەسەر دەمی حكوومەتی پاشایەتیدا هۆیەكی دیكەی ئەو لەبیر كرانەیەتی.
زمانی شێعریی لاهووتی زمانێكی سادە و رەوان و خەڵكی بووە و لە قاڵبی غەزەل، تەركیب بەنددا شێعری بەرزی فارسیی داناوە و ئەم بەرهەمانەی لێ بەجێماوە: 1 ـ كاوە ئاهەنگەر(1947) 2 ـ قەسیدەی كێرملین ( 1923) 3 ـ تاج و ئاڵا (1935) 4 ـ كۆمەڵە شێعر( 1960 ـ 1363).
شێعرە فارسیەكانی لاهووتی هەرچەند چەندین جار لە ئێران و یەكەیتیی سۆڤیەت بڵاو كراونەتەوە، بەڵام بەهۆی هەڵوێستی توندی بەرامبەر بە دەرەبەگ، سەرمایەدار، شا، مەلا، شێخ و ئایین، جگەلە هێندێ بڕگەیی مێژوویی نەبێت، بە ئازادی لەناو خۆی ئێران لەبەر دەستی خوێنەراندا نەبووە.
ئەبولقاسم لاهووتی، ساڵی 1304 لە شاری كرماشان لەدایك بووە، دایكی لە هۆزی "سنجاوی" بووە و باپیرانی باوكی خەڵكی باشووری ئێران بوون، باوكی لاهووتی"میرزا ئەخمەد ئیلهامی" شاعێر بووە و دوو كۆمەڵە شێعری لە كرماشان و تاران چاپ كراون.
هەرچەند هێندێ بەڵگە لەبەر دەست دان كە لاهووتی تەنیا شێعری فارسی نووسیبێت، بەڵام نووسەر و لێكۆڵەری گەورەی كورد "محەممەد عەلی سوڵتانی" لە بەرگی سێهەمی كتێبی "حەدیقەی سوڵتانی"دا نووسیویە لاهووتی لە سەرەدەمی مێرمنداڵیدا شێعری هەجو و تەنزی كوردی بۆ هاوگەڕەكەكانی لە كاتی شەڕە گەڕەكدا خوێندووە. دواتر لاسایی شێعری ئایینی ـ حەیرانعەلیشانی كردۆتەوە، پاشان لە قۆناغی لاویەتیدا سەردانی سلێمانی، كەركووك و ئەستەمبۆڵی كردووە و لەوێ ژیاوە و هات و چۆی لای شێخی بەردە قارەمانی كردووە كە ئەودەم لە بەندی بریتانیاییەكاندا یەخشیر كرابوو، چۆن دەكرێت و دەگونجێت بە كوردی شێعری نەنوسیبێ.
هەتا ئێستا بە هەوڵ و تەقەلای توێژەر و دلسۆزانی ئەدەب و مێژووی كورد وەك: محەممەدی مەلا كەریم، حەسەن قازی، ئەنوەر سوڵتانی و محەممەد عەلی سوڵتانی، سێ پارچە شێعری لاهووتی كە بە زمانی كوردی نووسیویەتی، دۆزراونەتەوە و لە گۆڤار و ماڵپەڕە كوردییەكاندا چاپ كراون.
1 ـ پارچە شێعری یەكەم لە ژمارە 25ی ساڵی پێنجەمی گۆڤاری "ژین"دا بڵاو كراوەتەوە، واتە هی ئەو بڕگەیەی ژیانی لاهووتیە كەلە ئەستەمبۆڵ ژیاوە كە دەكاتە دەوروبەری ساڵانی 1919 و 1920ی زایینی.
2 ـ پارچە شێعری دووهەم مامۆستا مەحەممەد عەلی سوڵتانی ساڵی لە 2000دا بڵاوی كردۆتەوە كە رێكەوتی نووسینی بۆ دیاری نەكراوە.
3 ـ پارچە شێعری سێهەم لە ژمارە 23ی گۆڤاری ژین چاپی 28/8/1919ی ئەستەمبۆڵ دا بڵاو كراوەتەوە.
دیارە بەهۆی مێژووی ژیانی سیاسی و فكریی لاهووتی، لە ئەندێشە و نووسین و شێعرەكانیدا خاوەن بیرۆكەیەكی توندوتۆڵی ئێرانگەرێتی و لایەنگری پاراستنی یەكڕیزیی گەلانی ئێران بووە و هەر هەنگاوێكی گەلانی ئێرانی لەپێناو سەربەخۆیی نەتەوەیی، بە پیلانی ئیمپریالزم زانیوە كە ئەو سەردەمە دروشم بووە و لاهووتی لە هەر دوو ئەو پارچە شێعرەیدا كەلە گۆڤاری ژین بڵاو كراوەتەوە، بانگی كورد دەكات لەگەڵ گەلانی دیكەی ئێران یەك بگرن و فریوی بێگانان نەخۆن. بە وتەی ئەو كە گوایە دەیانهەوێ لە بەژنی "وڵاتی دایك" جیایان بكەنەوە و بیری ناسیۆنالیستیی گەلانی ئێرانی بە هەوڵێكی بچووك دادەنا و هەڵبژاردنی سەردێڕی ئەم شێعرەش هەر لەو بیرۆكەوە سەرچاوە دەگرێ.
لەبەر رۆحی كوردە بچووكەكان *
خەڵقی كورد بۆ كەسبی شەرەف حازر جەنگە
ئەی میللەت كورد! هەڵسە، كە ئەم نوستنە نەنگە
فەرموویە نەبی: حوبی وەتەن مایەی دینە
مونكیر بە خودا، كافر و مەلعوون و مەلەنگە
هەر قەومێ كە ئەسڵ و نەسەبی خۆی نەزانێت
رووی رەوشەنی ئەڵبەتە سا وەك شەوەزەنگە
هەم تەنبەڵی و هەم عیزەت و ئیقباڵ!
ئەم كارە كحاڵاتە و ئەم قافیە، لەنگە
كوردان كە هەموویان"مەدی" و ئەسڵی كیانن
لەم فكرە چلۆن غەفڵەتیان كرد، ئەمە "رەنگە"
ئەی كوردی بچووكان! هەموو تاریخ بخوانن
تا بابی خۆتان زوو بشناسن، كە درەنگە
خەسمی لەگەڵ خاكی وەتەن زیللەت و نەنگە
هەركەس كە دەڵێ كورد لە ئێران لێ جیابوو،
یا خائینی كوردانە، وەیا شێت و جەفەنگە
كرمانج، ئەدی ئیلحاق بە ئێران بكەی ئاخر
دەست وەقتێ كە مولحەق وەتەن خوە بوو، قەشەنگە
ئەسڵی مەد و ساسانی و، بیگانە لە ئێران!
ئەم مەسئەلە كەیفیەتی ئایینە و سەنگە
رێگەی تەرەب و مەیكەدە لاهووتی دەزانێت
ئەمما لە فیراقی وەتەنی حەوسەلە تەنگە
--------------------------------------------------------------------------------------------
زاڕۆكان، منداڵان: لاهووتی ئەم شێعرەی بۆ منداڵانی كورد نووسیوە
سەرچاوە:
1 ـ وتارێكی بەڕێز ئەنوەر سوڵتانی، لێكۆڵەری كورد
2 ـ ئینتێرنێت
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
09-27-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مه‌دهۆش
مه‌دهۆش
ناوى ته‌واوى مه‌دهۆشى شاعیر "محه‌مه‌د عه‌لى محه‌مه‌دى حاجى مسته‌فاى قوربانی"یه ساڵى 1919 له شارى سلێمانى له‌دایکبووه و قۆناغه‌کانى خوێندنى سه‌ره‌تایى و ناوه‌ندى له شارى سلێمانى ته‌واوکردووه.
له‌ته‌مه‌نى منداڵی‌دا شاگرد خه‌یات بووه، له ساڵى 1939 ده‌ستى کردووه به هۆنراوه نووسین و یه‌که‌م هۆنراوه‌ى له ساڵى 1940 له ڕۆژنامه‌ى "ژین"دا بڵاوکردۆته‌وه له ژێر ناوى "به عه‌شقى تۆ بریندارم" پیره‌مێردى نه‌مر که‌مێک ده‌ستکارى ئه‌م هۆنراوه‌ى بۆ کردووه.
ئه‌م شاعیرانه زۆر کاریگه‌ر بوون له‌لاى مه‌دهۆش "نالى، گۆران، پیره‌مێرد، عه‌لى که‌مال باپیر"، كێشه‌ى ئه‌وین و بابه‌تى سۆزدارى به‌شێکى زۆرى له هۆنراوه‌کانى داگیرکردووه، دیمه‌نى شاخه‌کانى کوردستان کاریگه‌رى هه‌بووه بۆ نوسینى هۆنراوه‌کانى، ڕێڕه‌وى دانانى هۆنراوه و په‌یڕه‌وى شاعیر ده‌رده‌که‌وێت له سه‌ره‌تادا ویستویه‌تى به‌شێوه‌ى کێشى عه‌رز و بابه‌تى کلاسیکى وه‌ک شیعره‌کانى "نالى" بێته گۆڕپانه‌وه چه‌ند هه‌نگاوێکى سه‌رکه‌وتوانه‌ى ناوه، توانیویه‌تى سامانێکى نوێ و پێویست بخاته سه‌ر تۆمارى گه‌وره‌ى هۆنراوه‌ى کوردى، توانیویه‌تى هه‌نگاوێکى نوێ بهاوێت له زمانى کچه‌کان خۆیانه‌وه ده‌رباره‌ى خۆشه‌ویستى و جوانى و گیروگرفته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان به‌ده‌ست کۆمه‌ڵ و نه‌ریتى دواکه‌وتوى کۆمه‌ڵه‌وه.
نموونه‌یه‌ك له هۆنراوه‌ی مه‌دهۆش
دایه‌گیان من سه‌یرى شێوه‌ى خۆم ئه‌که‌م له جوان ئه‌چم
تۆش دڵم خـۆشــکه، به‌یانى جـه‌ژنه بـۆ مـاڵان ئه‌چـم
خـۆ له‌گــه‌ڵ ئـاوێنــه‌کــه‌م دایــم به‌ره‌و ڕ‌وى یـه‌کتریـن
ئـه‌مـگـرێتــه باوه‌ش و ئـه‌و حــه‌ز ئـه‌کــا مــن لانه‌چم
هــه‌رچــى توشــم دڵ له ڕێگــه تێروپـڕ سـه‌یرم ئه‌کـا
وه‌خـته هــه‌ر قـوتم بـده‌ن کـاتـێ به‌ره‌و ڕویان ئه‌چـم
مه‌دهۆشی شاعیر له‌ژیانی خۆیدا چه‌ندین به‌رهه‌می به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه. له‌وانه‌ش:
1. هه‌میشه به‌هار - ساڵی 1941 تا 1982 شه‌ش جار چاپكراوه‌ته‌وه
2. دیوانی دڵ و گوڵ - له‌ساڵی 1959دا چاپكراوه
3. دیوانی سه‌رگوڵ - ساڵی 1961 چاپكراوه
4. دیوانی شیرین - ساڵی 1962 چاپكراوه
5. دیوانی دڵی كچان - ساڵی 1967 چاپكراوه
6. چیرۆكی نه‌ریمان چی لێهات - ساڵی 1968 چاپكراوه
7. دیوانی دڵی كوڕان - ساڵی 1972 چاپكراوه
8. دیوانی یانه‌ی دڵان - ساڵی 1982 چاپكراوه
ئه‌م شاعیره له 26ى شوباتى ساڵى 1994 له شارى سلێمانى کۆچى دواییكردووه.
له‌سایتی خۆزگه وه‌رگیراوه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
09-27-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مامۆستا بێخود
مامۆستا بێخود
بێخود ناوی "مه‌حموود"ه و کوڕی موفتی حاجی مه‌لا ئه‌مینی کوڕی مفتیی گه‌وره حاجی مه‌لا ئه‌حمه‌دی چاوماره، که ناوبانگی به "پیرحه‌سه‌ن" ده‌رکردبوو. ئه‌میش کوڕی مه‌لا مه‌حموودی دێلێژه‌یی پیرحه‌سه‌نی کوڕی مه‌لا ئه‌حمه‌دی دێلێژه‌یییه، که له ساڵی 1792دا کۆچی دواییکردووه. ئه‌میش کوڕی مه‌لا محمدی دێلێژه‌یییه که به‌ناوبانگ بووه به "مه‌لای گه‌وره" و له ساڵی 1760دا له دێلێژه کۆچی دواییکردووه. ئه‌م که‌سایه‌تییه خوێندنگایه‌کی گه‌وره‌ی هه‌بووه له دێلێژه و هاوچه‌رخی شێخ "رضا"ی دێلێژه بووه.
مه‌لا محمود پیر حه‌سه‌نیی کوڕه‌زای مه‌لا محمدی گه‌وره، لای زانای به‌ناوبانگ "ابن الحاج"ی جێشانه‌یی خوێندوویه‌تی، پاش په‌رمانی وه‌رگرتن له دێلێژه خوێندنگایه‌کی گه‌وره‌ی کردووه‌ته‌وه، پاش دروست کردنی شاری سلێمانی له 1785دا، چووه‌ته ئه‌وێ و له‌گه‌ڵ شێخ معروفی نۆدێییدا پێکه‌وه له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی وانه‌یان وتووه‌ته‌وه. وه‌ك ده‌رده‌که‌وێت، پێکه‌وه‌ش فه‌قێی لای "ابن الحاج" بوون.
ئه‌م که‌سایه‌تییه سێ کوڕی زانای پایه بڵندی بووه: "مه‌لا حسن"، "مه‌لا حسین"، "مه‌لا أحمد". مه‌لا حسنی ناردووه‌ته "مه‌رگه"ی پژده‌ر، مه‌لا حسینی له دێلێژه به‌جێ هێشتووه وه مه‌لا ئه‌حمدی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه‌ته سلێمانی. به‌مجۆره باڵی زانستی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی کوردستاندا کێشاوه. ئه‌م که‌سایه‌تییه له ساڵی 1824دا کۆچی دواییکردووه.
مه‌لا ئه‌حمه‌د کوڕی مه‌لا محمودی پیر حه‌سه‌نی، که به "چاومار" به‌ناوبانگ بووه، لای باوکی و لای شێخ معروفی نۆدێی و مه‌لا عبدالله‌ی ڕه‌ش خوێندوویه‌تی، که به "مه‌لا ڕه‌ش" به‌ناوبانگ بووه، و "شێخ الاسلام"ی بابانه‌کان بووه. ئیجازه‌شی لای شێخ معروفی نۆدێ وه‌رگرتووه. ئه‌م که‌سایه‌تییه له مزگه‌وتی "مفتی"دا وانه‌ی وتۆته‌وه و خۆی دروستی کردووه. ئه‌م مزگه‌وته‌ش ئه‌که‌وێته نزیکی به‌رده‌رکی سه‌رای ئێستای سلێمانییه‌وه، که هاوکات خوێندنگایه‌کی گه‌وره بووه.
ئێستا جێگای ئه‌و خوێندنگایه و ماڵی مه‌لا ئه‌حمه‌د خۆی، ئوتێل و دوکانه‌کانی "حاجی برایم ئاغا"یه، زانایانی به‌ناوبانگی وه‌ک مه‌لایی پێنجوێنی و مفتی زه‌هاوی و شێخ ئه‌حمه‌د فائز لای ئه‌م که‌سایه‌تییه خوێندوویانه. له ساڵی 1839دا بووه به "رئیس المدرسین"ی سلێمانی، له ساڵی 1863دا پایه‌ی "مفتی"یه‌تیی دراوه‌تێ، وه له ئه‌یلوولی 1871دا له حیجاز کۆچی دواییکردووه.
له پاش کۆچی دوایی "چاومار"، حاجی مه‌لا ئه‌مینی کوڕی جێگای ئه‌گرێته‌وه، له 1886دا بووه به حاکمی سلێمانی، له ساڵی 1890دا بووه مفتی و مه‌دالیه‌ی مه‌جیدیی دراوه‌تێ و کراوه‌ته به "وه‌کیلی دائیره‌ی مه‌شیخه‌تی ئیسلامی" له سلێـمانی. ئه‌م که‌سایه‌تی له 1898دا کۆچی دواییکردووه. گه‌لێک نووسراوی به‌نرخی له‌پاش خۆی به‌جێهێشتووه.
پاش حاجی مه‌لا ئه‌مین، مه‌لا عبدالعزیزی کوڕه گه‌وره‌ی ئه‌بێ به مفتی سلێمانی، که له‌وکاته‌دا ته‌مه‌نی 21 ساڵ بوو، به‌ڵام پایه‌یه‌کی زانستیی به‌رزی هه‌بووه. هه‌ر به‌هۆی ئه‌و پایه‌ی زانستییه‌وه کراوه به ئه‌ندامی کۆڕی زانیاری ده‌وڵه‌تی عوسمانی و مه‌دالیه‌ی مه‌جیدی پێدراوه. گه‌لێ ئه‌رکی گه‌وره‌ی تری پێ سپێراوه، وه‌ک سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی مه‌عاریفی سلێمانی و حاکمیه‌تی و وه‌کاله‌تی دائیره‌ی مه‌شێخه‌تی ئیسلامی له ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا، که مه‌رکه‌زه‌که‌ی له ئه‌سته‌مبووڵ بووه، هه‌روه‌ها به‌هۆی پایه‌ی زانستییه‌وه کاربه‌ده‌ستانی دائیره‌ی مه‌شێخه‌تی ئیسلامی ویستوویانه له خۆیانی نزیک بخه‌نه‌وه. له ساڵی 1900دا کردوویانه به مفتی "بۆرسه"، به‌ڵام نه‌چووه. له ساڵی 1902دا کردوویانه به مفتی "ئه‌دڕنه"، به‌ڵام ئه‌وه‌شی نه‌ویستووه.
که ئینگلیزه‌کانیش سلێمانی یان داگیرکردووه، مفتی به‌ربه‌ره‌کانییه‌کی توندی کردوون. له‌به‌ر ئه‌وه به‌توندی له‌گه‌ڵی جووڵانه‌ته‌وه و هه‌موو ئه‌و فرمانانه‌یان لێسه‌ندووه‌ته‌وه، که پێی سپێرابوو.
پاش دامه‌زرانی حوکوومه‌تی خۆماڵیش، مفتی هه‌ر به‌ردوام بوو له به‌جێهێنانی ئه‌رکه ئاینییه‌کانی سهرشانیدا بۆ خزمه‌تی ئیسلام و موسوڵمانان، وه سه‌رده‌مێک سه‌رۆکی لقی کۆمه‌ڵی "الهدایة الاسلامیة" بوو له سلێمانی. ئه‌م که‌سایه‌تییه ڕێکه‌وتی 1947.08.20دا ئه‌م جیهانه‌ی به‌جێهێشت.
"بێخود"یش له ساڵی 1879دا هاتوه‌ته دونیاوه، لای زانایانی ناوداری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی سلێمانی خوێندنی ته‌واو کردووه. له ساڵی 1900دا کراوه به حاکمی هه‌ڵه‌بجه. له‌گه‌ڵ مامۆستایان "رفیق حلیمی" و "زێوه‌ر"دا مامۆستایه‌تیی کردووه، بێ ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به‌وه هیچ مانگانه‌یه‌ک وه‌ربگرێ.
پێش کۆچی دوایی مفتیی کاکی، چه‌ند ساڵێکی له هه‌ڵه‌بجه به‌سه‌ربردووه. ئه‌وجا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی. تا مردنی له جێگاکه‌ی ئه‌ودا مفتی بووه. کاژمێر سێ و چاره‌کی پاش نیوه‌ڕۆی 1955.08.25 بۆ یه‌کجاری ماڵئاوایی کرد. به کۆچی دوای ئه‌م که‌سایه‌تییه سه‌رچاوه‌یه‌کی تری شعیری کلاسیکی کوردی وشک بوو.
چه‌ند پارچه‌یه‌ک له شیعره‌کانی بێخود
ده‌فه‌رموێ:
ئه‌و سینه له غه‌ش خاڵی یه، ئه‌و بێ ڕق و کینه
ئه‌و خادیمی شه‌رعی نه‌به‌وی و میلله‌ت و دینه
مه‌علووم چووه بۆ خزمه‌تی سالاری مه‌دینه
وام زانی که فه‌وتاوه نه‌فه‌وتاوه دڵی من
یان ده‌فه‌رموێ:
ئه‌ی خودا ، ئه‌ی رافیعی نۆ سه‌قفی گه‌ردوون بێ عه‌مه‌د
نیعمه‌تت بۆ ئێمه (لا یحصی)، صیفاتت (لا یعد)
(شکر لله) تا ده‌وامی بێ له‌گه‌ڵ ڕۆحا جه‌سه‌د
پڕ زمان و دڵمه یاڕه‌ب (قل هو الله أحد)
ذیکر و فیکری ظاهیر و باطینمه (الله الصمد)
یان ده‌فه‌رموێ:
هه‌موو ڕۆژێ به باوباپیر و خۆم و که‌سمه‌وه صه‌دجار
له سه‌ر تا پایی من قوربانی سه‌ر تاپایی پێغه‌مبه‌ر
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
09-27-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مه‌وله‌وی
مه‌وله‌وی
"مه‌وله‌وی" ناوی "سه‌ید عه‌بدولره‌حیم"ی کوڕی "مه‌لا سه‌عید"ه و له نه‌وه‌ی "مه‌لا یوسف جان"ی کوڕی مه‌لا "ئه‌بوبه‌کر موصنه‌فی چوری"یه، که ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر خواناسی به‌ناوبانگ "سه‌ید محه‌مه‌د سه‌ید زاهید"، که به "پیر خدری شاهۆ" ناوبانگی ده‌رکردبوو. له وه‌چه‌ی حه‌زره‌تی "حوسه‌ینی کوڕی ئیمامی عه‌لی کوڕی ئه‌بووتالب"ه. نازناوی شیعریشی"مه‌عدوومی" بووه و له‌ناو خه‌ڵک و له کۆڕی ئه‌دیباندا به "مه‌وله‌وی" ناوبانگی ده‌رکردبووه.
مه‌وله‌وی له‌ساڵی 1806دا له دێی "سه‌رشانه" له ناوچه‌ی "تاوگۆزی"، له به‌شی باکووری کوردستان له خێزانێکی ئایینپه‌روه‌ری له‌دایك بووه و هه‌ر له سه‌رده‌می مناڵیدا ماڵی باوکی هاتووه بۆ دێی "بیزاوه" له نزیك "هه‌ڵه‌بجه". له‌وێ لای باوکی قورئانی پیرۆزی ته‌واو کردووه و ورده‌کتێبه سه‌ره‌تایییه‌کانی فارسی و "صرف و نحو"ی خوێندووه. پاشان له‌سه‌ر ئوسوولی فه‌قێکانی کوردستان له "پاوه" له ناوچه‌ی "هه‌ورامانی لهون" چووه بۆ خوێندن و پاش ماوه‌یه‌ك له‌وێوه چووه بۆ "چور" له "مه‌ریوان" و له‌وێیشه‌وه بۆ "سنه" و له مزگه‌وتی "وه‌زیر" دامه‌زراوه. ئینجا چووه بۆ "بانه" و له‌وێیشه‌وه چووه بۆ "سلێمانی" و له "مزگه‌وتی گه‌وره" دامه‌زراوه، که له‌و کاته‌دا هێشتا جه‌نابی "شێخ مه‌عرووفی نۆدێ" تێیدا مامۆستا بووه. ئینجا چووه بۆ "هه‌ڵه‌بجه" و له "مزگه‌وتی جامیعه" لای "مه‌لا سادقی ته‌وێڵه‌یی"، که موسته‌عید بووه له خزمه‌تی "شێخ عبدالله خه‌رپانی"دا، خوێندوویه‌تی. ئینجا چووه بۆ "قه‌ڵای جوانرۆ" و له خزمه‌تی "مه‌لا موحه‌ممه‌دی قازی"دا خوێندوویه. له‌وێیشه‌وه بۆ جاری دووه‌م له سه‌رده‌می "ڕه‌زاقولیخانی والی"دا چۆته‌وه بۆ "سنه" و له مزگه‌وتی "دارالإحسان" دامه‌زراوه. ماوه‌یه‌کی زیاتر له جاری پێشوو له‌وێ ماوه‌ته‌وه، ئینجا دیسانه‌وه هاتووه‌ته‌وه بۆ "سلێمانی" و له خزمه‌تی "مه‌لا عه‌بدولڕحمانی نوتشه‌یی"دا که موفتیی "سلێمانی" و مامۆستای مزگه‌وتی "مه‌ڵکه‌ندی" بووه، خوێندنی ته‌واو کردووه و ئیجازه‌ی ده‌رسوتنه‌وه‌ی وه‌رگرتووه.
بڵاوه، که مه‌وله‌وی له زمانی "ڕه‌زاقولی خانی والی"دا له مزگه‌وتی "دارالإحسان"ی سنه له خزمه‌تی حاجی مه‌لا "ئه‌حمه‌دی نوتشه‌یی"دا ئیجازه‌ی وه‌رگرتووه، ڕاست نییه. چونکه حاجی مه‌لا ئه‌حمه‌د هه‌تاوه‌کوو پاش زه‌مانی "فه‌رهاد میرزا"، که پاش "غولام شاخان" و "ڕه‌زا قولیخان"ی برای بووه به حوکمرانی "ئه‌رده‌ڵان" و پاش سه‌فه‌ری حه‌جی له‌گه‌ڵ "شێخ بهاالدین" له‌پاش ساڵی 1873 بوو، ڕۆیشتووه بۆ "سنه" و له‌و کاته‌دا مه‌وله‌وی ته‌مه‌نی له 60 ساڵ که‌متر نه‌بووه، به‌ڵکو پاش ئه‌وه ته‌نها چه‌ند ساڵێك ژیاوه. که‌واته چۆن ده‌گونجێت له ته‌مه‌نی وه‌هادا ئیجازه وه‌ربگرێت؟!
هه‌روه‌ها له ساڵی 1855دا "شێخ سراج ا‌لدین" مه‌وله‌وی له‌گه‌ڵ حاجی "شێخ عبدالرحمان"ی کوڕی ده‌نیرێت بۆ "سنه" بۆ کێشه‌ی ناکۆکیی نێوان "غولام شاخان" و مه‌لاکانی "سنه". دیاره ده‌بێت مه‌وله‌وی له‌وکاته‌دا مه‌لایه‌کی پایه‌بڵند بووبێت، ئه‌گینا بۆ ئیشی وه‌ها نه‌ده‌نێررا. جگه له‌وه‌ش ڕێی تێ ناچێت مه‌وله‌وی ئیجازه‌ی لای "حاجی مه‌لا ئه‌حمه‌د" وه‌رگرتبێت، چونکه هه‌شت ساڵ له‌و گه‌وره‌تر بووه. وه‌ك له‌م شیعره فارسییه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که مێژووی له‌دایکبوونی حاجی "مه‌لا ئه‌حمه‌د"ه به "حروف ابجد":
هاتفی أز سر الهام بتأریخش گفت
بود أحمد خلف أمجد عبد الرحمن
که ئه‌مه‌ش ده‌کاته 1814. به‌ڵگه‌یه‌کی تریش هه‌یه بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه، که مه‌وله‌وی له سلێمانی ئیجازه‌ی وه‌رگرتووه، ئه‌وه‌ش ئه‌و چیرۆکه‌یه، که پاشان هه‌ر له‌م کورته‌مێژووه‌ی ژیانیدا ده‌یگێڕینه‌وه له‌باره‌ی چوونیه‌وه بۆ سه‌یران بۆ "سه‌رچنار" له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له میره‌کانی بابان پاش ته‌واوبوونی ئاهه‌نگی ئیجازه‌وه‌رگرتنی.
مه‌وله‌وی له سه‌ره‌تای مه‌لایه‌تیدا له دێی "چروستانه" له نزیکی "هه‌ڵه‌بجه" دامه‌زراوه فه‌قێی ڕاگرتووه و ده‌ستی کردووه به ده‌رسوتنه‌وه. پاش ماوه‌یه‌ك هه‌وای "تصوف" ده‌که‌وێته که‌لله‌ی و گرفتاری زه‌وقی "ئه‌هلی مه‌عنا" ده‌بێت و ده‌روات بۆ "ته‌وێڵه" بۆ خزمه‌تی "شێخ عثمان سراج ا‌لدین"ی خه‌لیفه‌ی "مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی"، که یه‌که‌م که‌س بووه ئه‌و ته‌ریقه‌ته‌ی له کوردستاندا بڵاو کردۆته‌وه. مه‌وله‌وی له "ته‌وێڵه" ده‌بێت به موریدی "شێخی سراج ا‌لدین" و کاتێکی زۆر به سلووکه‌وه ده‌باته سه‌ر. پاش چه‌ند ساڵێک ده‌گوێزێته‌وه بۆ "بیاویڵه"، که دێیه‌که له ژووری "هه‌ڵه‌بجه"وه.
پاش ماوه‌یه‌کی تریش له‌وێوه بار ده‌کات بۆ "گۆنه"، که یه‌کیکه له دێیه‌کانی هۆزی "نه‌وروڵی". پاش چه‌ند ساڵێک ئه‌وێش به‌جێده‌هێڵێت و ده‌چێت بۆ "شه‌مێران"، که ئه‌و کاته له‌ژێر ئیداره‌ی "شێخ علی عه‌بابه‌یلێ"دا بووه. شێخی ناوبراو زۆر خزمه‌تی مه‌وله‌وی و ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی ده‌کات، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك به کاریگه‌ریی "موحه‌ممه‌د پاشای جاف" به‌ڕێوه‌بردنی "شه‌مێران" له ده‌ستی ئه‌و "شێخ علی"یه ده‌سه‌نرێته‌وه و ده‌درێته ده‌ستی "ئوسمانی خاڵه"، که له پیاوماقوولانی هۆزی "یه‌زدانبه‌خشی" بووه. له ئه‌نجامی ئه‌م لابردن و دانانه‌دا مه‌وله‌وی ماڵی له "شه‌مێران" بار ده‌کات و ده‌ڕواته‌وه بۆ "سه‌رشانه"، که تێیدا له‌دایك بووه و له‌وێ ده‌مێنێته‌وه تا کۆچی دوایی ده‌کات.
مه‌وله‌وی له دواساڵه‌کانی ژیانیدا تووشی گه‌لێك ڕوودوای ناخۆش بووه. ئه‌و ڕوداوانه‌ی له چه‌ند پارچه شیعردا به سۆزه‌وه هۆنیوه‌ته‌وه. کتێبخانه‌که‌ی سووتاوه. "عه‌نبه‌ر خاتوون"ی خێزانی مردووه، که جێگایه‌کی تایبه‌تی له دڵی مه‌وله‌ویدا هه‌بووه. حه‌وت ساڵ پێش کۆچی دوایی کوێر بووه. هه‌ر ئه‌م کوێربوونه‌شی بووه به هۆی مردنی. ئه‌وه بووه جارێكیان بۆ سه‌رخۆشیکردن له دۆستێکی ده‌ڕوات بۆ "پریس"، که له گه‌ڕانه‌وه دا نزیکی "هانه سووره" ده‌بێته‌وه به جڵه‌وڕاکێشی وڵاخه‌که‌ی ده‌ڵێت: "من چاوم نابینێت، دارتوویه‌ك له‌سه‌ر ڕێگه‌مانه لقێکی لاری هه‌یه ڕێگه‌که‌ی گرتووه، که گه‌یشتینه لای پێم بڵێ، با سه‌رم دانه‌وێنمه‌وه." وه‌ها ڕێ ده‌که‌وێت، که ده‌گه‌نه ئه‌و شوێنه کابرای "جڵه‌وڕاکێشی وڵاخه‌که‌ی" له‌بیری ده‌چێته‌وه، که مه‌وله‌وی ئاگادار بکاته‌وه. مه‌وله‌وی سنگی ده‌دات به داره‌که‌دا و به پشتدا ده‌که‌وێته خواره‌وه له‌سه‌ر وڵاخه‌که و پشتی ده‌شکێت و له ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا له 1883دا ماڵئاواییی یه‌کجاری ده‌کات و له گۆڕستانی "ئه‌سحابه" له نزیکی "سه‌رشاته" به‌خاك ده‌یسپێرن.
مه‌وله‌وی پایه‌یه‌کی بڵندی هه‌یه له‌ناو زاناکانی کورددا و به‌تایبه‌تی له "قسه‌زانه‌کان"دا ده‌ستێکی باڵای هه‌بووه. ئه‌و دانراوانه‌ی، که له پاشی ماونه‌ته‌وه، بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
- "الفضیلة" 2031 شیعری عه‌ره‌بییه و له 1868دا دایناوه و عه‌نتیکه‌یه‌کی هونه‌رییه و جگه له‌مه‌ش، که واتا زانستییه‌که‌ی زۆر ورد و به‌رزه. یه‌که‌م شیعری ئه‌م کتێبه ئه‌مه‌یه:
بسم الله الرحمن الرحیم
من تاه فیه نهیة الحکیم
- "العقیدة المرضیة" 2454 شیعری کوردییه و له 1933 له‌لایه‌ن "محی‌الدین صبري النعیمی"یه‌وه له میسر له‌چاپ دراوه. یه‌که‌م شیعری ئه‌م کتێبه ئه‌مه‌یه:
زوبده‌ی عه‌قیده و خولاصه‌ی که‌لام
هه‌ر له تو بو توس حه‌مد و ثهنای تام
مه‌وله‌وی خۆی ئه‌م عه‌قیده‌یه‌ی کورت کردووه‌ته‌وه و باسه گرانه‌کانی لێ لابردووه بۆ ئه‌وه‌ی قوتابییه تازه‌پێگه‌یشتووه‌کانی لێی تێبگه‌ن.
- "الفوائح" 257 شیعری فارسییه و له‌گه‌ڵ عه‌قیده کوردییه باسکراوه‌که‌دا له‌چاپ دراوه. یه‌که‌م شیعری ئه‌م کتێبه ئه‌مه‌یه:
چو در خود بینم از بس رو سیاهی
نگنجد اي الهی یا الهی
جگه له‌مانه‌ش نامیلکه‌یه‌کی به فارسی هه‌یه، که باسی ئوسوولی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی ده‌کات.
نموونه‌یه‌ك له هۆنراوه‌کانی مه‌وله‌ی
ئاماوه وه‌هار، وه‌هار شادی
بۆی عه‌تر نه‌سیم غونچه‌ی ئازادی
خێڵ خانه‌ی خه‌فه‌ت بار به‌نییش که‌رده‌ن
مه‌ینه‌ت ڕوونی یان وه ماوای مه‌رده‌ن
خه‌م وێنه‌ی که‌مان قامه‌ت خه‌م بی یه‌ن
هه‌وارگه‌ی قه‌دیم نه ده‌سش شی یه‌ن
به‌زم شه‌وق و عه‌یش نه ده‌روون جه‌مه‌ن
ئانه هیچ نه‌بۆ نه ده‌روون، خه‌مه‌ن
ئینه نه‌تیجه‌ی دیاری باڵای تۆن
نیشانه‌ی وصاڵ خاڵ ئاڵای تۆن
م : كتێبخانه ی كوردی ئه وين
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-07-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کورته‌باسێک له سه‌ر ژیانی ماموستا مه‌ردووخی کوردستانی
کورته‌باسێک له سه‌ر ژیانی ماموستا مه‌ردووخی کوردستانی
هادی حوجه‌توساداتی
"با، رووناکییه‌کان نه‌کوژێنینه‌وه تا بتوانین له رووناکیدا باشتر هه‌نگاو هه‌ڵێنینه‌وه"
رۆژی 27ی ره‌جه‌بی 1279ی (ه.ق) یا ساڵی 1256ی هه‌تاوی، رووناکاییه‌ک له کوردستان و له شاری سنه‌دا دره‌وشایه‌وه. شێخ محه‌مه‌د مه‌ردووخی کوردستانی ناسراو به ئایه‌توڵڵا مه‌ردووخ، کوڕی عه‌بدولموئمین که ئه‌و کات پێشنوێژی هه‌ینی شاری سنه بوو، له دایک ده‌بێ.
ناوبراو سه‌ره‌تا له لای باوکی فێری خوێندن و زانستهکانی ئه‌وده‌م ده‌بێ، پاشان ده‌چێته لای مامی خۆی، شێخ عه‌بدوڕڕه‌حمان و درێژه‌ی به خوێندن ده‌دات. دواتریش له لای شێخ محه‌مه‌دی لۆنی په‌ره‌ی به زانیاریه‌کانی دا. له ته‌مه‌نی 16 ساڵه‌ییدا ده‌بێته ئیمامی جومعه‌ی شاری سنه و هاوکات هه‌وڵی ته‌واو کردنی زانیاریه‌کانی له هه‌موو بوارێک‌دا ده‌دات. هه‌ربۆیه‌ش له که‌م ته‌مه‌نیدا ده‌بێته هه‌ڵبژارده‌ی هه‌موو مامۆستایانی ئه‌و سه‌رده‌مه.
مه‌ردووخ بێجگه له شاره‌زایی له زاراوه‌کانی زمانی کوردی، زمانه‌کانی، فارسی، عه‌ره‌بی، تورکی، فه‌ڕانسه و ئیگلیزی به باشی زانیوه. نوسراوه‌کانی به زمانی فارسی و به شێوه‌یه‌کی ره‌وان ده‌نووسی که هه‌موان لێی تێبگه‌ن. زیاتر له سه‌د کتێب و نامیلکه و هۆنراوه‌ی نووسیوه که زۆربه‌یان له چاپ دراون.
له کتێبه بهباوبانگهکانی ده‌توانین: تاریخ کردستان، فرهنگ مردوخ، جهان آفرینش، جان نما، هدف نما، صرف و نحو، آیین رستگاری، نسیم رستگاری، ندای اتحاد، رهنمای سعادت، چاره بدبختی، منطق پاسخ به پاسخ‌ها، عدل و تعقیب، جبر و مقابله، گفتارها...... و ده‌یان نوسراوه‌ی تر. به داخه‌وه هۆنراوه‌کانی که به زمانی فارسی و کوردین، هێشتا له چاپ نه‌دراون.
لێره‌دا جێگایه‌تی به پارچه هۆنراوه‌یه‌کی که به زاراوه‌ی هه‌ورامی له وڵامی یه‌کێک له دۆستانیدا هۆنیبوویه‌وه ئاماژه بکه‌ین.
سه‌عیدخانی کوردستانی که له ئیسلام وهڕگهڕابوو و چوبووه سه‌ر دینی مه‌سیح، کتێبێکی به زمانی کوردی له سه‌ر دینی مه‌سیح و له پێداههڵکوتنی ئه‌و دینه‌دا له چاپدابوو و دانه‌یه‌کیشی به مه‌ردووخ پێشکه‌ش کردبوو. مه‌ردووخ به‌م پارچه شیعره وڵامی ده‌داته‌وه:
ئارام دڵه‌ی پڕ جه خاره‌که‌م ده‌رمان ده‌روون پڕ ئازاره‌که‌م
نامه‌ی نزانیت وه لای من یاوا به‌و سام و نه رووی دوو دیده‌م ساوا
یاوا وه سه‌ردم کهشتهکهی تیرت مه‌ڵهه‌م دا نه زارم خهسهی زه‌نجیرت
یاسای دڵداریت به جێ ئاوه‌رده‌ن بو وچک نهوازیت باوه‌جی که‌رده‌ن
ویره‌ی گوڵ شیرین سه‌که‌ر رێژهکهت واژه‌ی گوڵ قه‌شه‌نگ عه‌بیر بێژهکهت
نه دڵێ، سه‌د دڵ فریفتهش مه‌بۆ هه‌زاری وه‌ک من فریفتهش مه‌بۆ
که‌له‌ی دڵه‌که‌ت جۆش ئاوه‌رده بی کزه‌ی دووریه‌که‌ت قسه کرده بی
من خۆ که‌م زوخاو جهپگهردم وه‌رده‌ن ئه‌م جار ئه‌م کزه سامانساش که‌رده‌ن
دیوناتهو و دوده‌ی کووره‌ی ده‌رونم کهلناتو زامان دڵه‌ی پڕ هوونم
من جه دووری تۆ دڵم پڕ ده‌رده‌ن ویره‌ی و واژهم جه هه‌ر دوو ههردهن
هه‌ر سا دیم وه چه‌م نهوهال باڵات کاره‌بام یاوا وه لال ئالات
دیسان دیمه‌وه گۆنا زه‌رده‌که‌ت بۆ سام دوڕدانه قه‌تران وهردهکهت
ئانه رۆژ جه‌ژن شادمانیمهن ئانه نه‌و وه‌هار زندهگانیمهن
وه‌رنه ئیسه من هوون دڵ وه‌رده گیانم سه‌نگین بار، ته‌ن خه‌زان که‌رده
جه‌رگم وه مه‌ودای زانا بین ریش بێ ده‌رد و ئازیز نزانیم بی چێش
من و یاد تۆ هه‌میشه شادم سارا و سه‌رزه‌وی نهمهیۆ یادم
له‌و سه‌رده‌مه‌دا که رژیمی پاشایه‌تی هه‌وڵی ده‌دا تا نه‌ته‌وه‌ی کورد له ناو فارس‌دا بتوێنێته‌وه و زمان و مێژووی کورد وه‌کو پاشکۆی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست پیشانبدا، زۆر دڵسۆزی و لێزانی و نه‌ترسی پێویست بوو تا که‌سێک بتوانێ له لایه‌که‌وه داکۆکی له نه‌ته‌وه‌که‌ی بکا و له لایه‌کی تریشه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رده‌م بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه رازی راگرێ. به تایبه‌ت له شاری سنه‌دا که تا راده‌یه‌ک رژیم له‌و بابه‌ته‌وه سه‌رکه‌وتووتر بوو. مه‌ردووخ ئه‌و بوێره بوو که به نووسینی کتێبی فه‌رهه‌نگی مه‌ردووخ و مێژووی کوردستان له هه‌ر دوو بواردا چالاکی نواند و کتێبه‌کانیشی له چاپ دران. ره‌نگبێ بۆ ناسینی مه‌ردووخ له بواری نه‌ته‌وه‌ییدا،هه‌ر ئه‌وه به‌س بێ.
له بواری جیهانبینی و بیر و بۆچوونی مه‌ردووخ له پێوه‌ندی نێوان مرۆڤ و سروشتدا که بێگومان کارێکی پسپۆڕانه‌یه، پێویستی به لێکۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت هه‌یه که هیوادارم له داهاتوودا لێزانان قۆڵی لێ هه‌ڵماڵن، من ده‌توانم ته‌نیا به چه‌ند فاکت له کتێبێ "آیین رستگاری" ئیشاره بکه‌م و بۆ چوونی ئه‌و گه‌وره پیاوه له‌و بواره و چۆنایه‌تی دژایه‌تیه‌که‌ی دژی خوڕافات و پڕوپووچیی باوی سه‌رده‌م پیشان بده‌م:
لاپه‌ڕه‌ی 14: خوای پێکه‌وه نه‌لکاوه، جه‌سته‌ی نییه، له سه‌ر کورسی دانانیشێ و که‌سیش له په‌نا خۆی دانانێ، دێ‌و ناگرێ و بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی کاره‌کانی شێتخانه‌ی دانه‌ناوه، نامه نانووسێ و مه‌دره‌سه‌ی نییه، گوێ بۆ ئاوازی که‌س راناگرێ و چاوی به نوێژ و رۆژووی که‌سیشه‌وه نییه، دڵی له که‌ش نایه‌شێ و باوه‌پیاره‌ی که‌س نییه. ئه‌و شتانه‌ی که لایه‌نگران و پێشه‌وایان جاڕی ده‌ده‌ن. خوای من 'گیان" له هه‌مووی ئه‌وانه پاک و خاوێنتره.
ل 80: خوایه‌کی که پێغه‌مبه‌رانی له دار بده‌ن، له‌شیان به مشار ببڕنه‌وه، ئازیزانی به هه‌موو چه‌شن ئازار بده‌ن ... مووی وه‌جوڵه نه‌که‌وێ و ده‌نگی لێوه نه‌یه ... نه‌بوونی له بوونی باشتره.
ل 16: خوای خه‌ڵکی تر ئه‌گه‌ر بێ گیانه، بۆ خوایه‌تی نابێ و ئه‌گه‌ریش گیان له‌به‌ره که‌واته هه‌ر ئه‌و "گیانه" بۆ به‌ڕێوه بردنی جیهان به‌سه.
ل 87: بۆ له خه‌و کردن و نه‌زان راگرتنی خه‌ڵک، هیچ فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یه‌ک له ئه‌فسانه و درۆ کاریگه‌رتر نییه.
ل 28: هه‌ر شتێک بێجگه له خۆت که له ئاوێنه‌دا ببینی، ئه‌وه خولقێنه‌ری تۆیه.
ل 92: خۆشی له به‌هه‌شتدایه و تاڵی له جههننهم. له ئاره‌زووی بهههشتتێکدا که باسی لێوه ده‌که‌ن، خۆتان مه‌خه‌نه جههننهمی راستییه‌وه.
ل 87: روون و ئاشکرایه که رێبه‌ران بۆ خۆشی و هه‌وا و هه‌وه‌سی خۆیان و سواری که‌ر بوون، دووکانیان کردۆته‌وه ...... خه‌ڵکی بۆ له خه‌و هه‌ڵناستن و خۆیان له‌و چاره‌ڕه‌شیه رزگار ناکه‌ن.
مه‌ردووخ له میعماری، نه‌ججاڕی، نه‌قشی سه‌ر به‌رد، وێنه‌کێشان، سه‌عات سازی، نیگارکێشی، گوڵکاری و درومان لێزانیه‌کی ته‌واوی هه‌بوو. سوارچاک و تیرهاوێژێکی بێ هاوتا بوو.
له "نه‌وه‌ڕه" و له‌وبه‌ر گونده‌وه، کێوێکی بڵیندی لێیه. له سه‌ر ئه‌و کێوه به میعماری و داڕشتنی خۆی ئه‌و قه‌ڵایه‌ی دروست کرده‌وه که له سه‌رده‌می ساسانیه‌کاندا دروستیان کردبوو، پاشتر کردی به هاوینه‌هه‌وار و هاوینانه له‌وێ ده‌ژیا و ئێستاش کراوه به موزه.
مه‌ردووخ بۆ یه‌که‌م جار ماشێنی چاپی هێناوه‌ته سنه و گۆڤارێکی به ناوی "بانگی یه‌کێتی" (ندای اتحاد) له چاپداوه و له 2ی زیقه‌عده‌ی ساڵی 1329 (1950) به پێکهێنانی (انجمن صداقت) ده‌که‌وێته خه‌باتی سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه. بۆ خۆی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و کۆمه‌ڵه بووه و له رۆژی پێکهاتنیدا وتاری بۆ خه‌ڵک خوێندۆته‌وه که له کتێبی (تاریخ کرد و کردستان)دا ل 24 به وردی باسی لێکراوه.
خه‌باتی سیاسی مه‌ردووخ باسێکی جیاوازه و لێکۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تی پێویسته که هیوادارم له جێی خۆیدا باسی لێبکرێ. له ساڵی 1331دا و له کاتی کرانه‌وه‌ی رادوێی سنه، مه‌ردووخ وتارێک پێشکه‌ش ده‌کات و له‌ودا نه‌ته‌وه‌ی کورد به یه‌کێتی و یه‌کگرتوویی بانگهێشت ده‌کا و پارچه هۆنراوه‌یه‌کیش له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و به زمانێکی ساکار ده‌خوێنێته‌وه که له‌ودا بانگه‌واز ده‌کا، ته‌نیا رێگای رزگاری هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک له یهکگرتووییاندایه و هیچی تر. سه‌رجه‌م ده‌توانین بڵێین که مه‌ردووخ هه‌ڵکه‌وته و بلیمه‌تێکی بێ وێنه بوو. تێکه‌ڵاوێک له زانایی و حازر جوابی. هه‌ر بۆیه‌ش وته‌کانی تا ئێستاش له سه‌ر زمانان ماونه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش، پێشبینیه‌کانی بێ وێنه بوون. له ساڵی 1343دا به هۆنراوه‌یه‌ک پێشبینی خۆی بۆ خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌رده‌م راگه‌یاند که مه‌لاکان (خومه‌ینی) ده‌وڵه‌ت ده‌ڕوخێنن و ده‌سه‌ڵات به ده‌سته‌وه ده‌گرن. 27 ساڵ پێش مه‌رگی خۆی له هۆنراوه‌یه‌کدا به ناوی "همای جان" ساڵی مه‌رگی خۆی پێشبینی کردبوو که له سه‌ر به‌ردی گۆڕه‌که‌ی هه‌ڵکه‌ندراوه.
مه‌ردووخ له هه‌ڵسوکه‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تیدا زۆر ساکار و خه‌ڵکی بوو، بۆیه‌ش هه‌موو خه‌ڵکی ناوچه و ته‌نانه‌ت هه‌موو کوردستان خۆشیان ده‌ویست و وه‌کو په‌پووله ئابڵۆقه‌ی شه‌می وجودیان ده‌دا. ئه‌و گه‌وره پیاوه پاش 98 ساڵ ته‌مه‌ن له رۆژی 20ی شه‌هریوه‌ری ساڵی 1354 (ه.ش)دا، مه‌لی ژیانی بۆ هه‌تاهه‌تایه هه‌ڵفڕی و ته‌رمی پیرۆزی له شاری سنه‌وه تا گوندی نه‌وه‌ڕه به شانی هۆگرانی گوێزرایه‌وه. له په‌ژاره‌ی مه‌رگیدا شاعیران و نووسه‌رانی کورد به زمانی کوردی و فارسی، شیعر و وتاریان پێشکه‌ش کرد که له نامیلکه‌یه‌کدا به ناوی باخچه‌ی کوردستان چاپ و بڵاوکراوه‌ته‌وه.
ماوه‌ی 6 مانگ له هه‌مووی کوردستان، دانیشتن و رێزلێنان له‌و گه‌وره پیاوه درێژه‌ی کێشا. رۆحی شاد بێ.
له هه‌موو دۆستان تکا ده‌که‌م که هه‌ڵه‌کانم بۆ راست بکه‌نه‌وه یا ئه‌گه‌ر شتێکم له بیر کردووه، یارمه‌تیم بده‌ن تا باشتر بکرێ ئه‌و که‌سایه‌تییه بناسێندرێ. ئه‌گه‌ریش ته‌مه‌ن ئیزنم بدات، به که‌ڵک وه‌رگرتن له نووسراوه‌کانی مه‌ردووخ تێده‌کۆشم بیروبۆچوونه‌کانی، زیاتر بخه‌مه روو تا له داهاتوودا نه‌ته‌وه‌که‌مان بتوانێ که‌ڵکی پێویستی لێوه‌رگرێ، هه‌ر وه‌کو ده‌ڵێن: رابردوو چرای رووناکی داهاتووه.
جێی خۆیه‌تی له دۆستی خۆشه‌ویستم کاک دوکتور تاهیر حیکمه‌ت ناسراو به ئازاد سپاس بکه‌م که نووسراوه‌که‌می کرده کوردی و یارمه‌تی دام.
سه‌رچاوه : مال په ری راڤه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-07-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
زندگینامه علامه شیخ احمد خانی
زندگینامه علامه شیخ احمد خانی
احمد فرزند شیخ الیاس متخلص به « خانی » در روستای خان نزدیک شهر بایزید در ناحیه استان حکاری (در ترکیه امروزی) در سال 1650 میلادی چشم به جهان گشود و به کره خاکی پای نهادند که دلیل انتصاب وی به خان بدین خاطر می باشد و نیز بعضی دیگر وی را به طایفه و قبیله ی خانیان منسوب می کنند،در كتاب «دایره المعارفاسلامی» آمده كه شیخ احمد خانی در میان سالهای 1063 - 1000 هجری قمری زیسته. دكتر »بلچ شیرك‌و» در كتاب «القضیة الكردیه» می گوید: خانی افسانه «م‌م وزین» را در سال 1011 هجری قمری نوشته و در سال 1072 چشم ازدنیا فرو بست.
امین زكی بگ نیز در »تاریخ كرد و كردستان» و «نامداران كرد» (مشاهیر كرد) این تاریخ را پذیرفته و سخندكتر شیرك‌و را تكرار كرده است. استاد علا‌ءالدین سجادی بعد از تحقیق و تفحص فراوانمی گوید خانی در سال 1070 هجری متولد شده ودر 1126 در سن 56 سالگی دار فانی را وداعگفته. استاد حسن قزلجی هم در ابتدای كتاب «م‌م وزین» خانی كه توسط استاد هه ژار(عبدالرحمن شرفكندی) به لهجه موكریانی برگردانده شده می گوید: خانی در سال 1070هجری متولد شده ودر سن 58 سالگی در بایزید وفات یافته و در همانجا تشییع شدهاست.
استاد گیوموكریانی در ابتدای كتاب م‌م وزین می گوید: خانی در سال 1061 هجریمتولد و در 1135 هجری در سن 74 سالگی در بایزید دار فانی را وداع گفتهاست.
استاد دكتر نافع آگره ای هم د ركتاب «چند شاعر در سرزمین بادینان»می گوید: خانی در سال 1061 هجری تولد یافته اما برای وفاتش هیچ تاریخی را ذكر نكردهاست.
استاد امین بو زار ارسلان در ابتدای اثر م‌م وزین می گوید: خانی در سال 1062 هجری در روستای خانی به دنیا آمده و در سال 1120 در سن 58 سالگی وفات یافته است. حال برای اینكه بتوانیم سال ولادت و وفات خانی را به دست آوریم، لازم است اشعارش رابكاویم تا تاریخ (دقیق) زندگی و وفات این شاعر را به دست آوریم، به ویژه سال تولدشرا. خانی در ابتدای داستانش می گوید
سالی كه من به دنیا آمدم مورخه 1061 بود و درسال 1105کتاب «م‌م و زین» را به پایان رساندم)).
حالدر می یابیم كه شیخ احمد خانی در سال 1061 هجری متولد شده ودر 1105 کتاب«م‌م وزین» رانوشته و مشخص است كه وی نتواند به سال وفات خود اشاره ای بكند. براساس سخنان استادسجادی در كنار كتاب »صمدیه« سال وفات خانی به حروف ابجدنوشته شده كه می گوید: «طارخانی اله ر به » كه مصادف با سال 1119 می باشد.
براساس اسناد مذكور خانی در 1061هجری در شهر بایزید متولد و در همانجا نیز نشو و نما یافته، در همان دوران كودكیمشغول خواندن قرآن و كتاب های دیگری شده، سپس به مسجد مرادیه رفته و برای ادامهتحصیل به شهرهای اورفا، اخلات، بتلیس و جاهای زیاد دیگری را گشته و هر كجا كه عالمودانایی را یافته نزدش اقامت گزیده و شهد علمش را چشیده. سپس به مصر رفته و اجازهملایی را گرفته و به زادگاه و سرزمینش برگشته وبقیه زندگی اش را به وعظ و را هنماییمردم و سرودن شعر و شاعری به سر برده تا اینكه در 1119 دار فانی را وداع گفته و درهمانجا مدفون گشته.
احمد خانی در قالب شعرهای حماسی جاودانش برای خوانندگان گرامی نیز این چنین خود را معرفی و مطرح می نماید: «من عطر فروشم نه طلافروش درخت وجود خود را در عرصه ادبیات کاشتم و به پرورش آن پرداختم، من کُرد کوه پایه و دامنه ی کوههای سر به فلک کشیده کردستان هستم، کلماتی که به زبان و به رشته تحریر در آورده ام کلمات اصیل کردی هستند و امیدوارم با لطف خویش و گوش شنوا نیک گوش فرا دهید»
خانی علوم اولیه و ابتدائی خود را در مساجد و حجره ها و نیز در مدارس بزگ شهرها مانند بایزید، تبریز و بدلیس فرا گرفت وی قبل از سن چهارده سالگی از برجستگیها و استعدادهای درخشانی بر خوردار بود، و نیز تلاش و کوشش خود را در زمینه ی بارور کردن بعد علم و معرفت به کار می گرفت و پس از آن شهر بایزید را ترک نموده و به شهر فراز پایتخت کشور عثمانی راهی گشت، مدت زمانی در آن‌جا سکونت گزید و علوم و دانستنیهای خویش را از مشایخ و علمای بزرگ اخذ نمود و بر همه ی علوم عصری تسلط و آگاهی کافی یافت، البته در فرا گیری مطالب و بخاط سپردن آنها بسیار نمونه و تیز عمل می نمود و دارای استعداد فوق العاده ای بود. و در ادبیات عربی، فقه اسلامی، تصوف عرفان بخصوص در شعر دست بالایی داشتند و همراه با آن فرهنگ گسترده و شناخت ژرفی که در زمینه ادبیات و فلسفه و مسائل دینی داشتند شه‌رت پیدا کرد. احمد خانی علا‌و بر اینکه زبان کردی را می دانست و به آن افتخار می نمود، در عین حال به زبانهای عربی ، فارسی و ترکی نیز آشنا بودند و جوانان را به فراگیری و نوشتن آن فرا می خواند و هنگامی که به زادگاهش باز می گردد شروع به تآسیس مدارس دینی می نماید بدون اینکه توقع و انتظارو چشم داشتی از کسی داشته باشد داوطلب انجام وظیفه و تعلیم و تربیت جوانان می شود.
و برای یادگیری آنان کتابی سهل و آسان به نام (نوبهار بچوکان ) آماده می سازد تا اینکه علم را در نظر خوانندگان و مشتاقان و علاقه مندان به آن محبوب گرداند و بدین وسیله دوستی ملت و زبان خویش را اظهار نماید . بنابر این با توجه باینکه بر همه این زبانها مسلط بود ترجیح می داد که با زبان کردی کتابت نماید تا اینکه نشان دهد که کردها هم در ساختن تمدن انسانیت و بشریت سهیم بوده و بدین سان می خواهد که توان و نیروهای فکری ملت خود را ابراز نماید ، همانطور که خود می فرماید : « هیچکس نباید عرض اندام کند و بگوید همه ملتها صاحب میراث فرهنگی و کتب هستند ولی در این عرصه هیچگونه حساب و کتابی برای ملت کرد باز نکند» و حتی ادیبان را تشویق و وادار می نماید که اصالت خویش را به دست فراموشی نسپارندو با زبان مادریشان کتابت نماید نه با زبانهای دیگر .
احمد خوانی در نیمه ی دوم قرن هفدهم می زیست که در آن موقع میان دو امپراطوری فارس و عثمانی جنگ و جدال فراوانی بود و در همان زمان سران کرد به نزاع و جنگهای داخلی دچار گشته بودند کتابی خونین و حماسی پایدار برای رهبران کرد نوشت و آنها را به اتحاد و همبستگی فراخواند و به شدت از تفرقه و کشتن یک‌دیگر تذکر داد.و اهداف دشمنان ملت کُرد را اشکار و روشن می نماید که بزرگ‌ترین هدفشان اشغالگری در کردستان و به‌رگیری و استفاده از منابع و موقعیتهای استراتژیکی ملت کرد است تا اینکه آنان را به عنوان سپر و سرنخ جنگ در مقابل کشورهای مهاجم قرار بدهند و خوشان جان سالم به در برند.
همچنان همه ملت کُرد را که دارای توان و نیرو و خلاقیت هستند به بیداری و آگاهی و اعتماد به نفس فرا خوانذ که اتحاد و همبستگی و هماهنگی با هم داشته باشند و هیچگونه فرصتی را از دست ندهند و اوقات فراغتشان را با تعلیم و یادگیری و همکاری و فعالیت ودینداری پرکنند .
بطوری که میان شکوفایی سیاسی و اقتصادی و علمی و دینی اتصال و پیوندی باشد .
علا‌و بر اینکه ازادی بیان و اندیشه و فکری قومی داشت نیز مدافع و حامی آزادی هم بود و در اشعار خود اشاره می کند به اینکه زنان هم باید علوم دینی و غیره را فرا گیرند تا بتوانند هویت و شخصیت دینی خود را حفظ نموده و خویشتن را از اسارت بی بند باری اخلاقی، بی حجابی، بی هویتی، ملعبه و بازیچه بودن دست دیگران آزاد و رهایی سازند و به مقام و منزلت واقعی خود دست یابند.
او نیز همچنان با ظلم وستم و زبان درازیها به مبارزه به پا خاسته و قد علم کرده است، بنابر این مهم ترین کاری که وی انجام داد علاوه بر کتاب شعرهای حماسی ( مه م و زین ) نوشتن فرهنگ کردی به عربی برای بچه ها و نوجوانان بود و نیز کتاب ( عقیده ایمان ) با زبان کردی بصورت شعر به تحریر در آورد و دیوان و شعرهای گوناگونی در زمینه های مختلفی داشت.
خانی از جمله شاعران بلند پایه و بزرگی است كه همیشه در دلملت، جاوید است. همان فرزند خلفی كه كرد و كردستان را نگه داشته و از جمله آن ستارههای درخشانی است كه آثار ارزشمند به یادگار مانده از او شامل كتب ذیل است:
1)مموزین: داستان دلداری و عشق است یا بنا به گفته خانی داستان آزادی ملت كرداست.
2)نوبهار: فرهنگ لغت عربی كردی است و به شیوه شعر و برای كودكان سروده وهمانند فرهنگ احمدی است كه در سال 1094 هجری تالیف شده است.
3)عقاید كردی: راجع به خداشناسی و الهیات است و به شكل شعر سروده شده كه هنوز چاپ نشده‌است.
4)یوسف و زلیخا: داستان عشق و عاشقی یوسف و زلیخا ست كه از قرآن كریم اقتباس شده وهنوز چاپ نشده است.
5)لیلا و مجنون : داستان عاشقی لیلی و مجنون است كه به شعرگفته شده اما هنوز چاپ نشده است.
شاهكار خانی کتاب «م‌م وزین» است. این داستانحاصل شهد فكر،اندیشه و ذهن خانی است. خانی این گنجینه ارزشمند و پرزحمت وپایدار رااز دریای فكر و اندیشه خودجمع كرده وبا تارو پود بی نظیر ابریشم سروده است.
هدفخانی از خلق و سرایش «داستان م‌م وزین»توصیف خواسته های درونی و نیز درد دل بوده،چرا كه بدبختی و مظلومیت ملت خود را با تمام وجود حس كرده و خواستها و آرمانهایملتش را فهمیده واین داستان را به عنوان ابزاری برای اظهار درونیات خود و ملتش به‌كار برده و می گوید: اگر كرد به زبان و فرهنگ خود اهمیت می داد نام او بر تارك جهانمی درخشید و زبان و آدابش در رده دیگر ملتها جای می گرفت و همچنین راجع به عقبماندگی و پریشانی ملتش اینگونه داد سخن سر می دهد: نمی دانم چرا ملت من از همه چیزبی به‌ره اند؟ اگر ما یك دلسوز داشتیم حتما همگی ما از او چیزی می آموختیم وایمانمانراسخ تر می گشت.
خانی بعد از اینكه دربه دری و مظلومیت ملتش را می نمایاند به‌این نتیجه می رسد كه آخرین راه چاره برای درمان آوارگیها و مصائب كردها، تنها وتنها اتحاد و برادری است. چرا كه ناسازگاری و تفرقه عامل اصلی عقب ماندگی و درجازدنهاست،اما اتحاد موجب سرفرازی و كامروایی است.
وی در سال 1708 میلادی در شهر بایزید به جوار حق شتافت و در همان جا به خاک سپرده شد .
پێشه‌کی مهم وزین(مقد مه ی م‌م و زین) بێگانه نه‌ڵێن که کورد نه‌زانن بێ نووسه‌رو هۆنه‌رو زمانن
پێمان نه‌ڵێ وێژه وانی بیر ورد دڵدارێ نه‌بوو له نێو گه‌لی کورد
کوائێوه نه دڵته‌ڕن نه دڵبه ر له‌م ڕێگه یه نه ڕێڕه‌ون نه ڕێبه ر
کورد هێنده نه گێل و گێژو کاسن داخم ئه‌وه بێ که‌سن که‌ساسن
ژیر‌و به دڵن گه‌لێک ده‌زانن بێ خێوییه بێ سه‌رو زمانن
بۆمه‌ش که هه‌بایه خێو‌و سه‌ردار به‌خشنده وژیرو زیت و وشیار
ژیری و هونه‌ری به دڵ کڕیبا ژه‌نگی له دڵی هه‌ژار سڕیبا
من ئێسته له کۆڕی وێژه‌وانان ئاڵام دهشهکا له عاسمانان
ده‌مخسته وه‌ژین مه‌لای جزیری پێم زیندوو ده‌بوو عه‌لی حه‌ریری
وا شاد ئه‌بوو پێم فه‌قیهی ته‌یران گیانی به‌فڕین ده‌هاته سه‌یران
چبکه‌م که گه‌لێ که ساده بازاڕ کووتاڵه که باشه نیمه کڕیار
پایه‌ی هونه‌ران به پاره به‌نده هه‌رکه‌س که هه‌ژاره کاری گه‌نده
هه‌رکه‌س له ڕێگه‌ی دراو و قۆشه سه‌رخۆشه نه‌خۆشه دڵ په‌رۆشه
ئه حمه دی خانی وه‌ڕگێڕ:مامۆستا هه ژار
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-16-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
محەممەد مەھدی جەواھیری
محەممەد مەھدی جەواھیری
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
لەدایکبوون٢٦ی تەمموزی ١٨٩٩
نەجەف، عێراق مەرگ٢٧ی تەمموزی ١٩٩٧
دیمەشق، سووریانەتەوەعێراقیماڵپەڕwww.jwahri.netموحەممەد مەھدی جەواھیری (ماوەی ژیان:٢٦ی تەمموزی ١٨٩٩ تاکوو ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٧)، شاعیری عەرەبی عێراقییە، لەدایکبووی شاری نەجەفی عێراق، کە بە موتەنەبی سەردەم ناسراوە، چەندین جار بە سەرۆکی یەکێتیی ئەدیبانی عێراق ھەڵبژێردراوە.[١]
ژیان مناڵی
لە رۆژی ٢٦ی تەمموز ساڵی ١٨٩٩ لە شاری نەجەف لە خێزانیکی ئایینپەروەر لەدایک بووە، ئەو شارە بەوە ناسراوە کە بنکەی ڕۆشنبیری ئایینی بووە، چەندین بازاڕی کتێب و دەزگای ڕۆشنبیری و کۆمەڵەی ئایینی و حزبی سیاسی لێ بووە، باوکی یەکێک بووە لە زانا ئایینیەکانی ئەو شارە، حەزی کردووە کورەکەشی، جەواھیری، ھەر لە منداڵیەوە لە کۆر و کۆبوونەوەی زانایان نزیک بێت و ھەوڵی داوە فێری خوێندنەوەی قورئانی بکات و پێی لەبەربکات، چەندین کتێبی بەنرخی لەبەردەم داناوە تا زوو زمانی بە گەوھەر و زمان و ڕەوانبێژی و شیعری شاعیرانی عەرەبی ببێژێت، باوکی ھەر جارێک شیعرێکی کلاسیکی پێ لەبەر بکردایە لیرەیەکی وەک پاداشت دەدایە جەواھیری، وای لێھاتبوو تەنھا بە چەند کاژێرێک شیعرێکی جاھیلیی٤٥٠ دێریی لەبەر دەکرد بێ ئەوەی لە ڕووی زمانەوانی ھەڵە بکات، باوکی حەزی دەکرد ببێت بە زانایەکی زمانزانی یان نووسەرێک، بەڵام مەیلی شیعری و حەز و خولیای بۆ شیعر پارسەنگی بۆ شیعر نووسین خوار کردەوە.
شیعر و ڕۆژنامەگەری
ساڵی ١٩١٧ باوکی کۆچی دوایی دەکات، پاش ئەو کۆستە گەورەیە محەممەد مەھدی جەواھیری بۆ زیاتر وەرگرتنی زانست و دەوڵەمەندبوونی بە چەمکی جۆرەھا مەعریفە، ڕووی کردە خوێندنەوەی کتێبەکانی فەلسەفە و جۆرەھای شیعری کلاسیک و نوێ، لە ساڵی ١٩٢٠ بەشداری لە شۆڕشی بیست دەکات، لە سەردەمی "مەلیک فەیسەڵ" شای عێراق عەمامە لەسەر دەکات و چەند وەزیفەیەک وەردەگرێ، پاشان واز لە لەبەرکردنی عەمامە و کار و ئیشی حکوومەت دەھێنێت و دەست دەکات بە کاری ڕۆژنامەگەری و نەجەف جێدەھێڵێ و ڕوودەکاتە شاری بەغدا، لەوێ چەند ڕۆژنامەیەک دەردەکات لەوانەش "ڕۆژنامەی فوڕات" و "ڕۆژنامەی کۆدەتا"، پاشان "ڕۆژنامەی ڕای گشتی"، چەند جارێکیش وەک سەرۆکی یەکێتی و سەرانی عێراق ھەڵدەبژێردرێت، لە ساڵی ١٩٢١ یەکەمین ھۆنراوەی خۆی بڵاو دەکاتەوە، یەکەم کۆمەڵە شیعری خۆی بە ناوی "حلبە الأدب" چاپ دەکات. ساڵی ١٩٢٧ لە سەر میلاکی پەروەردەی کازمیە لە بەغدا بە وەزیفەی مامۆستا دادەمەزرێت لەساڵی ١٩٢٨ کۆمەڵە شیعرێکی دیکەی بە ناوی "بین الشعور والعافە" بڵاودەکاتەوە. ساڵی ١٩١٩ جارێکی دیکە ڕۆژنامەی فوڕات دەخاتەوە گەڕ و ٢٠ ژمارەی دیکەی لێ دەردەکات.
لە ساڵی ١٩٣٥ کۆمەڵە شیعری سێیەمی بە ناوی "دیوانی جەواھیری" چاپ دەکات. ساڵی ١٩٣٦ ڕۆژنامەی کودەتا دەردەکات. ئەو کاتەی کە "بەکر سدقی" کوودەتایەکی سەربازی ئەنجام دابوو، بەڵام زۆر بەرھەڵستکاری ئەو کودەتایەی دەکرد کە بۆی ڕوونبووەوە ئەو کودەتایە ئەو ئەنجامانە ناپێکێ کە لە پێناویدا کاری بۆ کردبوو، بۆیە لەسەر ئەو وتارانەی کە دژی کۆمەڵە کودەتاچییەکان دەینووسی سێ مانگ دەستگیرکرا و ڕۆژنامەکەشیان داخست. ساڵی ١٩٤١ پاڵپشتی خۆی بۆ "بزاڤی مارس" دەربڕی، بەڵام ئەو بزاڤە زوو شکستی خوارد و جەواھیریش لەگەڵ سەرکردەکانی بزاڤی مارس چوونە ئێران، ھەر لە ھەمان ساڵدا گەڕایەوە عێراق و ڕۆژنامەی ڕای گشتی خستە کار.
ساڵی ١٩٤٤ بەشداری لە "ڤیستیڤاڵی ئەبی عەلای ئەلموعەریی" لە دیمەشق کرد، لە ساڵانی ١٩٤٩ و ١٩٥٠ بەشی یەکەم و دووەمی لە دیوانە تازە چاپکراوەکەی بڵاو کردەوە و وەک شاعیرێکی ناسراوی دەنگ بەرز ناسرا، ھەر لە ھەمان ساڵدا بەشداری لە کۆنگرەی ڕۆشنبیری کۆمکاری عەرەبی ئەسکەندەرییە کرد و وەک نەقبی ڕۆژنامەنووسانی عێراقی و سەرۆکی یەکێتی نووسەرانی عێراق دەستنیشانکرا، ساڵی ١٩٦١ دووچاری چەند کۆسپ و تەگەرەیەکی سیاسی بۆوە، بەناچاری عێراقی جێھێشت و ڕووی کردە لوبنان و لەوێش چووە پڕاگی پایتەختی چیکۆسلۆڤاکیا. لە پڕاگ ٧ ساڵ مایەوە و ساڵی ١٩٦٥ کۆمەڵەشیعرێکی بە ناوی "پۆستەی نامۆیی" لەچاپدا. ساڵی ١٩٧١ وەزارەتی ڕاگەیاندنی ئێراقی کۆمەڵەشیعرێکی تازەیان بە ناونیشانی "ئەییوھە ئەلئەرق" بۆ بڵاوکردەوە، ھەمان ساڵ سەرکردایەتی شاندێکی عێراقی کرد بۆ کۆنگرەی نووسەرانی عەرەب لە دیمەشق و ھەر لە ھەمان ساڵدا وەزرایەتی ڕاگەیاندن کۆمەڵیشیعرێکیان بەناوی "خەلەجات" بۆ چاپکرد.
ساڵی ١٩٧٣ ھاوڕێ لەگەڵ شاندێک لە نووسەرانی عێراق سەردانی وڵاتی توونسی کرد و بەشداریان لە کۆنگرەی نۆیەمی نووسەرانی عەرەب کرد، پاشان ڕووی لە ھەندەران کردوو عێراقی جێھێشت و ڕۆیشت بۆ وڵاتی سووریا و لەوێ درێژەی بە چالاکییە ھونەریەکانی خۆیدا تا ڕۆژی ٢٧ی تەمموزی ساڵی ١٩٩٧، کە کۆچی دوایی دەکا.
وێنەی جەواھیری لە ڕووپەڕی سەرەکی گووگڵ
ڕۆژی ٢٦ی تەمموزی ٢٠١١ ماڵپەڕی جیھانی گووگڵ، لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی محەممەد مەھدی جەواھیری، وێنەی ئەم شاعیرەی لە ڕووپەڕی سەرەکی خۆی دانا.[٢] لەم وێنەیەدا کە جەواھیری کڵاوە تایبەتەکەی خۆی لەسەرە و لەسەر کڵاوەکە بە نووسراو ئاماژە بە کوردستانکراوە. ئەم کڵاوە لەلایەن ژنێکی کورد دروست کراوە و شاعیری ناوبراویش وەک خۆشەویستی بۆ ھاوڵاتیانی کوردی، ماوەکی زۆر ئەم کڵاوەی لەسەر ناوە.[٣][٤]
پەراوێزەکان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-16-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئاوات
سه‌ید محه‌مه‌د کامیلی ئیمامی زه‌مبیلی کوڕی سه‌ید عهبدولمحهکم کوڕی عه‌بدولکه‌ریم، کوڕی سه‌ید عه‌بدوڕڕه‌حمان که ناز ناوی "ئاوات"ه له ساداتی حوسێنی و له بنه‌ماڵه‌ی شێخه‌کانی به‌ناوبانگی زه‌مبیله.
که له ساڵی 1282کۆچی هه‌تاوی له دێی زه‌مبیل له دایک بووه و هه‌ر له‌وێ له لای بابی سەید عەبدولحەكیم و مامی حاجی بابە شێخ ئه‌لفوبێ سه‌ره‌تاکانی زانستی عه‌ره‌بی و ئاینی فێربووه. پاشان له ساڵی1291 له خزمه‌ت مه‌لا مه‌حموود که به"مهلاڕهشه" ناسرا بوو ده‌ستی به خوێندنی وانه‌کانی فارسی و عه‌ڕه‌بی باوی ئه‌و سه‌رده‌می کرد. دوای دوو ساڵ له‌گه‌ڵ برا گه‌وره‌که‌ی سه‌ید محه‌مه‌د نوورانی، بۆ درێژه‌دان به خوێندن چوونه لای مامیان حاجی بابه شێخ له ئاوایی"جه‌میان" دوو ساڵ له‌وێ و ساڵ و نیوێکیش که ئاواییدارولعیلم تورجان له لای مه‌لا سادقی واسیقوبیلا درێژه‌یان به خوێندن دا. پاشان کاتێ مه‌لاعه‌بدوڵڵا فه‌هیمی چوو بۆ زه‌مبیل گراوە زەمبیل ئەو ماوەی مەلا عەبدوڵڵا لە زەمبیل بوو لە لای ئەو دەرسیان خوێند.دوای ئه‌وه ساڵێک بێ مامۆستا بوون.
له ساڵی1309 به هۆی نه‌خۆشی و بێ هێزی بابی، به‌ناچار ده‌ستی له خوێندن هه‌ڵگرت و گه‌ڕاوه، بۆ زه‌مبیل و خه‌ریکی کاری کشتوکاڵ بوو پاش ماوه‌یه‌ک ژنی هێنا. بۆ بەرێچوون و بژیووی ژیان له زۆر دێیان ماوه‌ته‌وه و هه‌ر به‌و هۆیه لەگەڵ که‌لتووری ئاپۆرەی خه‌ڵك زۆر ئاشنا و تێیدا شارەزا بووە و هەر ئەوە بوو بە هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندیی شیعرەكانی له بواری لێکدانه‌وه و لێک چواندن و پڕ بوون لە زاراوه‌کانی زمانی کوردی. ئه‌و له شیعره‌کانیدا جاروبار له زوڵم و سته‌می ده‌سه‌ڵاتدارانی حوکمه‌ت سکاڵای ده‌کرد و ناڕازیی بوونی خۆی ده‌رده‌بڕی و خه‌ڵکی وشیار ده‌کرده‌وه دەبووه هۆی ڕق و تووڕه‌یی ئه‌وان. هه‌ر بۆیه له ساڵی 1325 گیراو دوو ساڵ له زیندانه‌کانی بۆکان و سه‌قز، ورمێ و مه‌هاباد زیندانی بوو.
سه‌یدمحه‌مه‌د کامیلی ئیمامی له ڕۆژی پێنجه‌می شه‌هریوه‌ر(خه‌رمانان) ساڵی1368 کۆچی هه‌تاویی له ژیان ماڵاوایی کرد.
ئه‌و پیاوێکی به‌دین، میهربان، خۆبه‌که‌م زان، میوان خۆشه‌ویست، قانع و شه‌ریف و نیشتمان پروەر بوو. باوه کوو به هۆی بنه‌چه‌ک و بارودۆخی بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌یتوانی به تیروته‌سه‌لی و خۆشی ژیان تێپه‌ڕ بکا بەڵام ژیانێكی سادە و دوور له زێروزیور خۆشگوزه‌رانیی هه‌ڵبژارد بۆ بژی‌و و به‌ڕێچوون ملی دا به کاری دژوار و تاقه‌ت پروو کێنی کشت و کاڵ به شێوه‌ی کۆن. شیعری کوردی و فارسی زۆر باشی ده‌کوت و له شیعره‌کانیدا باسی خودا و پێغه‌مبه‌ر و سروشتی جوانی کوردستان و هه‌ژاری خه‌ڵک و زوڵم و سته‌می حکومه‌ت و ئاغاوه‌ت و خاوه‌ن مڵکه‌کانی ده‌کرد و جارهبارهیش لە شیعره‌کانیدا ناز ناوی "کامیل "و "ئیمامی"شی به کار هێناوه. ئەوا چەند پارچە شیعری ئاواتتان دەخەینە بەر چاو:
چوار خشتەكییەك:
دەخولێمەوە لەم ژیانەدا بێ ئامانج
ئێستا بە ژیانی خۆم گەشەم دێ پاشان
دیتم كە نەمان خاوەنی سەد تەخت و تاج
دەگریم كە ئەوەندە بۆ ژیام بێ قازانج
ئەوەش غەزەلێك:
چ خۆشه
ئه‌گه‌ر دڵبه‌ر دلارا بێ چ خۆشه به زه‌وق و ئاڵ و واڵا بێ چ خۆشه
شه‌ڕاب هه‌رچه‌نده تاڵ و توونه، چاوم كه ساقی وا دڵاوا بێ چ خۆشه
كه وا مه‌ستیی له نهشئەی چاوی مه‌سته بڵێ ده‌ك جامی مەی با بێ چ خۆشه
له كاتی مردن و ده‌رچوونی گیانم كه یادی ویم له دڵدا بێ چ خۆشه
له گیروداری ڕۆژی واپهسینم كه سینه‌م لام ئهلفلا بێ چ خۆشه
ئه‌گه‌ر فكرم له‌سه‌ر «لا» بێ چ ناخۆش كه ئیمانم به ئه‌ولا بێ چ خۆشه
ئیمامی تۆ كه لائیللایه زیكرت هومێدت هه‌ر به ئه‌ڵڵا بێ چ خۆشه
*** ئەمەش چەند شیعرێكی فارسی لەم بەرێزە:
چه شود اگر به رحمت من بینوا نوازی
من اگر نیازمندم، تو كریم و بینیازی
به چه رو روم به درگه؟ كه بسی گناهكارم
من مبتلا و نادم، تو و عفو و چاره‌سازی
بجز از در تو یارب! در سر فراز نبود
به هزار ترس آیم به امید سرفرازی
به درت برد امامی سر خود به شرمساری
مگر آرد و گڕارد سر و رو به خاكبازی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 10-16-2013 در ساعت 06:04 PM
|
10-16-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئیبراهیم ئه‌فخه‌می
ئیبراهیم ئه‌فخه‌می
ئه‌فخه‌می"1373 -1300 کۆچی هه‌تاوی" خوالێخۆشبوو. ئیبراهیم ئهفغهمی کوڕی خوالێخۆشبوو مه‌حمود(ی) ئهفغهم له ساڵی1300 کۆچی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر ساڵی زاینی له شاری بۆکان له دایک بووه. له لای بنه‌ڵه‌ی خۆی ده‌ستی به خوێندن کرد به تایبه‌ت کتێبه سه‌ره‌تاییه عه‌ڕه‌بییه‌کان و فارسی له لای برای زانایی خوالێخۆشبوو حاجی مه‌لا هادی ئهفغهم زاده خوێند و باش خزمه‌تی سه‌ربازی و دامه‌زران له ئیداره‌ی دارایی و هاوکاریی له ڕادێوی کوردی مه‌هاباد و 26ساڵ ده‌وام له دارایی خانه‌نشین کرا. ئه‌و شیعر و شاعیری وه‌ک نواندن و نیشاندان و کاردانه‌وه‌ی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی چاولێده کرد هه‌ر بۆیه ڕووی له شیعری و شاعیری کرد. شیعره ته‌نزه‌کانی "شیعری نواندی ده‌رد و ئازاره‌کانی کۆمه‌ڵگا به زمانی گه‌پ و گاڵته" زۆر به ناوبانگن خوالێخۆشبوو ئهفغهمی له ڕێکههتی مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵ1373 کۆچی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به ساڵی زاینی1995کۆچی دوایی کرد. کتێبه چاپ کراوه‌کانی خوالێخوشبوو ئهفغهمی ئه‌وانه‌ی خواره‌وه‌ن:
ده‌مه‌ته‌قه‌ی سۆفی و نێری "کۆمه‌ڵه شیعری ته‌نز" به زمانی کوردی چاپی 1350 و کۆچی هه‌تاوی که دیاریی نوێ، چاپ1361 کۆچی هه‌تاوی زاینی "ناوه‌رۆکی هه‌ردووک کتێبه که کۆمه‌ڵێک شیعرن له بواری کۆمه‌ڵایه‌تی ، ئه‌خلاقی و ته‌نز و گه‌پ و گاڵته به زمانی کوردی) کتێبی انقلاب ملاخلیل به زمانی فارس. ژیان نامه‌ی ئیمامی شافیعی به زمانی کوردی تاریخ فرهنگ و ادب مکریان له دوو به‌رگ دا به‌رگی یه‌که‌م بۆکان که له ساڵی1363 له چاپ دراوه، به‌رگی دووهه‌م مه‌هاباد، سه‌رده‌شت و شنو که ساڵی1373 کۆچی هه‌تاوی چاپ کراوه.
ئه‌وه‌ش نوموونهیهک له شیعری فارسی له شیعری کوردیی ئهفغهمی:
شب تاریك و به هامون فنا در خطری نه امیدی به نجات هست و نه فریادرسی
در ره سیل بنا كرده و غافل هستی باد صرصر ز كمین جسته و آید مگسی
در درون تعبیه دزدان مناهی بشمار آخر كار گرفتار به دست عكسی
در گلستان صفا زندگی انسانی كن همچو گل باش به دور از روش خار وخسی
چشم گریان و دل سوخته از رنج و گداز كه در این ده‌ر ستمزا همه جا هست بسی
از سر مهر و صفا مرهمی بر دلهانه محض خوشنودی یزدان نه ز راه هوسی
خدمت خلق عبادت بود از راه خلوص خالقت هست به دنیا و به عقبی حرسی
ازخدائی به طلب حاجت خودشام وسحر كه عزیز داشته موسی زطیق قبسی
روز آخر چه توان کرد به ترازوی عمل نیک و بد در نظر است ذره بود یا عدسی
افخمی گرچه بود غرق به دریای گناه اندر آن حال به جز حضرت حق نیست کسی
منبع: ئه دب
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-16-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌مین ئوشنوویی
ئه‌مین ئوشنوویی
بۆ ناساندی ئه‌و شاعیره خواناسه، نوسراوی به‌رێز ئه‌حمه‌د قازی نووسه‌ر و وه‌رگێڕی به ناوبانگی کورد که له سه‌ر دیوانی ئه‌مین ئوشنویی که‌به هۆی ئینتشاراتی سه‌لاحه‌ددین ئه‌ییوبی چاپ و بڵاو بووه‌ته‌وه؛
نووسیویه لێره دادێنین:
ئه‌گه‌ر له جیهانی ئه‌مرۆ دا، ئێستاش که‌لتووری نه ناسراو هه‌بێ؛ بێ شک، که‌لتوور و زمان و ئه‌ده‌بی کوردی، یه‌کێک له‌م مه‌ڵبه‌نده نه ناسراوانه‌یه. با وه‌کوو له ماوه‌ی یه‌ک سه‌ده‌ی ڕابردوو دا هێندێک به‌رهه‌م و ئاسه‌وار له بواره‌کانی جۆراو جۆری شیعر و په‌خشاندا له بواری: مێژوو، ئایین و خواناسی دا بڵاو بووه‌ته‌وه هه‌ر ئێستاش له زۆر شوێنی گه‌وره‌ی نیشته جێبوون ئاوڕدانه‌وه و بایه‌خدان بۆ په‌ره‌پێدانی که‌لتوور و زمانی کوردی زۆر بووه به‌ڵام هێشتا بۆ زاڵ بوون و دۆزینه‌وه‌ی هه‌موو گۆشه و که‌ناری هه‌ریمی هونه‌ر و که‌لتووری کوردی و ناسینی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ناوه‌رۆکی ده‌وڵه‌مه‌ند و پڕپیت و به‌ره‌که‌تی ئه‌م وڵاته، ڕێگایه‌کی دوور و درێژمان له‌به‌ره، هێشتا زۆرێک له وێژه‌وانان و شاعیرانی ناوداری ئه‌م خاکه نه‌ناسراون و ژیان نامه و ڕاڤه کردن و شی کردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌کانی هێندیک که‌س که کراوه زۆرم به که‌م و کورتین و هه‌ڵه‌یان تێدایه و ناکرێ باوه‌ڕو متمانه‌یان پێ بکه‌ی. به‌تایبه‌ت له باره‌ی شاعیران و خواناسان و پیاوچاکانی دڵ ڕووناکی پێشوو زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌توانین سه‌ر چاوه‌ی وا که لێکۆڵه‌ران وتوێژه‌رانی ورد بین متمانه‌ی پێ بکه وهگیردهکهوێ.
دیاره دربڕینی ئه‌و ڕاستییه به‌و مانایه نییه که هه‌وڵ و تێکۆشانی ئه‌و زانا وتوێژهره دڵسۆزانه‌ی داویانه و ده‌یده‌ن به‌که‌م بزانین؛ به‌ڵام هه‌ر وه‌ک له‌و کورته باسه‌دا ئاماژه‌ی پێ کرا، یێستاش بۆ دۆزینه‌وه‌ی جیهانی که‌لتوور و ئه‌ده‌ب و زمانی کوردی هه‌وڵ و تێکۆشان زۆر و به‌ر بڵاوه. پێوسته که هیوا دارم که ئه‌م ئامانجه پیرۆزه به هه‌وڵ و تێکۆشانی لاوان و هۆگرانی زانا وه‌دی بێت.
یه‌کێک له که‌سایه‌تییه‌ن نه ناسراو و شاعیره بێ ناوه‌کانی کوردستان خوالێخۆشبوو "میرزا محه‌مه‌د ئه‌مین به‌له‌دی" که نازناوی شیعریی "ئه‌مین ئوشنوویی"یه که زیاتر له سه‌ده‌یه‌ک له‌وه پێش(1268 کۆچی هه‌تاوی) له شاری شنۆ له دایک بوو.
"ئه‌مین ئوشنوویی" به زمانه‌کانی کوردی و فارسی شیعری زۆر دڵگری له چوار چێوه‌ی قه‌سیده و غه‌زه‌ل و پێخ خشته‌کی و دوو به‌یتی دا هه‌یه. شیعره فارسییه‌کانی ئه‌مین ئوشنوویی که له‌و دیوانه‌دا کۆ کرانه‌وه و نراوه به‌ر چاوی خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست، نیشانه‌ی توانا ئه‌ده‌بی، زاڵ بوون به‌سه‌ر شیعری کلاسیک، کیش، سه‌روا، ورده‌کاری و باری مه‌عنایی، خۆش زه‌وتی، تهیعی ڕهدان و لێهاتوویی شاعیر له هۆ نینهوهی شیعری نایاب و دڵگرد چوار چێوه‌ی جۆراو جۆر وه‌کوو قه‌سیده و غه‌زه‌ل پێخ خشته‌کی و دووبه‌یتی نیشان ده‌دا.
ناوه‌ڕوکی شیعره‌کانی ئه‌مین ئوشنوویی له سه‌ر یه‌ک بنه‌مای خواناسی ئه‌خلاقی، دینی و ئامۆژگاری و ڕێنووسی مرۆڤ بۆ ئیمان و بڕوا به دین و خودا و ڕۆژی په‌سڵان و ئه‌نجام دانی کاری باشه.
گرینگ‌ترین شتێکی مێشک و ناخی ئه‌وی به خۆیه خه‌ریک کردووه خۆ پارێزی و خوا په‌ره‌ستی بووه و ئه‌و شته له ناوه‌رۆکی شیعره‌کانی دا به باشی وه ده‌رده‌که‌وێ. هه‌موو قه‌سیده‌کانی له ستایش و په‌سنی خوا و تاریفی پێغه‌مبه‌ری خوا و گێڕانه‌وه‌ی موعجیزاتی ئه‌و زاته‌و پێدا هه‌ڵکوتنی پیاوه گه‌وره ئاینییه‌کانه و له کۆتایی هه‌ر قه‌سیده‌یان غه‌زه‌لێکدا له ئه‌وان داوای لێبووردن له گوناهانی خۆی ده‌کا:
ای خدای واحد و حی و غفور
تو به قرآن و به تورات و زبورهم به حق
حرمت پنج تن آل عبا
مفخر ارض و سما
روز محشر شاد کن قلب امین
بر جمال سید دنیا و دین
له کۆتایی قه‌سیده‌یه‌کی دیکه دا ڕووده‌کاته خاته‌می پێغه‌مبه‌ران و ده‌ڵێ:
سـیـد اولاد آدم شـاه دیـن
پیشوای انبیا و مرسلین
باد قربان تو یارب جان من
بر خدا و بر تو هست ایمان من
چون امین جز تو ندارد هیچکس
وقت نزع جان به فریادش برس
دیسان له کوتایی قه‌سیده‌یه‌کی دیکه دا عه‌رزی پێغه‌مبه‌ری خودا ده‌کا:
یا حبیب حق شفیعالمذنبین
شاه جمع انبیا و مرسلین
من گنهکارم پناه من تویی
باد قربانت امین اشنوی
ئه‌مین له قه‌سیده‌کانی خۆی دا چیرۆکه ئاینهکانیی کردووه‌ته شیعر و نیشان ده‌دا له چیرۆکه‌کانی قورئانی و ڕیوایاتی ئاینی و سه‌ر گوریشته و مێژووی ژیانی حه‌زره‌تی ره‌سوول و خه‌لیفه‌کانی ڕاشیده‌ین و گه‌وره گه‌وره‌کانی دین زۆر ئاگادار بووه.
ئه‌و شته‌ی له ڕوانگه‌ی شیعرییه‌وه زۆر جێی سرینجه:
هۆنینه‌وه و کردنه شیعری چیرۆکه‌کان و ڕه‌وانی و جوانی ولێکی شیعره‌کان له‌و قهسیدانهدایه که پله‌ی ئه‌ده‌بی ئه‌مین ئوشنوویی تا ڕاده‌ی گه‌وره‌ترین شاعیرانی داڕێژه‌ری چیرۆکی ئێرانی وه‌ک حه‌کیم نیزامیی گه‌نجه‌وی و مه‌ولانا جه‌لاله‌دینی ڕۆمی و ئه‌وانی تر به‌رز ده‌کاته‌وه.
غهزهلهکانیشی له ئه‌و په‌ڕی به‌رزی و جوانی دان. ناوه‌رۆکی غه‌زه‌له‌کان زیاتر عارفانه و خواناسانه و مرۆڤین.
وه‌ک غهزهلوێژهکانی تر ئه‌ویش له به‌یه‌ک گه‌یشتن وه‌سڵ و عه‌شق و خه‌می دووری و لێک هه‌ڵبڕان و بێ وه‌فایی ڕۆژگار و کاتی بوونی دنیای فانی داوه:
کرد فلک در این جهان، از بر ما ترا جدا
روز قیامت کند باز نصیب من خدا
بود دلم که جاودان با تو زیم به شادمان
لیک نگشت کام دل ای گل من ز تو ادا
وه له جییه‌کی دیکه‌ش ده‌فه‌رمێ:
غم هجران تو نتوان به زبان کرد بیان
نتوان شرح ده‌م نامه به صد جلد کتاب
خوش بود وصل تو در خواب ببینم، لیکن
چه توان کرد که دیده نرود بی تو به خواب
میرزا محه‌مه‌د ئه‌مین که شیعره‌کانی دا جاری وایه له ناوی "ئه‌مین" به‌ته‌نێ که‌ڵک وه‌رده‌گرێ و جاری واش هه‌یه "ئه‌مین ئوشنوویی" به کار دێنێ. شنوش جاری وایه ئوشنوو، ئوشووه، شنۆ، ئوشنهوی به گوێره‌ی کێش و سه‌روا له شیعره‌کانی دا به کار دێنێ.
سحر چشم جادوانش بسته دلها را به بند
چشمههای آب شد از گریه‌ی چشم «امین»
زیر تیغ ابروانش گردن ما همچو م‌و است هر طرف جاری تو گویی سیلهای رود و جو است
ئەمین ئوشنوویی زێدی خۆی«شنۆ»ی زۆر خۆشویستووە و هەر وەها كە بینیمان لە زۆرێك لە شیعرەكانیدا ئەو شارە جوانە مێژوویییەی بە ناوەكانی جۆراو جۆر(ئوشنەوی، ئوشنوو، ئوشنوود، شنۆ) ناو بردووە و لە پێداهەڵكوتن و ناساندنی شیعری رۆر جوانی بە زمانەكانی فارسی و كوردی هۆنیوەتەوە. ڕادەی خۆشەویستیی ئەمین بۆ شنو لەم سەر گوریشتەیە كە لە ساڵەها لەمەو بەر لە ڕۆژنامەی كەیهانیش داەاتووە دەردەكەوێ و ڕووداوەكە بەم جۆرە بووە. بازرگانێكی تەورێزی كە هەستی شاعیریشی بووە، ڕێی دەكەویتەوە شنۆ لە میوانخانەیەك چەن كەس لە خەڵكی ئەم مەڵبەندە نێوان خۆش دەكا. لە نێوان قسە و ئاخاوتنی ئەو چەند كەسە باسی«ئەمین ئوشنوویی» دێتە گۆڕێ و بازرگانی هەستیار داوای چاوپێكەوتن لەگەڵ ئەمین دەكا. یەكێك بە دوای ئەمین دادەنێرن و ئەمین دەمودەست دێ بۆ میوانێنە.
بازرگانی شاعیر لەو ناوەدا شیعرێك دادەنێ هەر كە ئەمین دەگاتێ دەیخوێنێتەوە:
مگو اشنو بگو ویرانەی غم
نشانی دارد از كنج جهنم
ئەمین بێ بیر لێ كردنەوە وەڵامی دەداتەوە:
ایا شاعر غلط گفتی، نه این است
که اشنو، غنچهی روی زمین است
ئەمین لە ساڵی1333 كۆچی هەتاوی بە نەخۆشی لە شنۆ دەگەرێتە بۆ لای پەروەردگار و تەرمەكەی لە گۆرستانی شنۆ دەنێژن و دەبێتە زیارەتگای هۆگرانی شیعر و خواناسی.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 08:05 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|