بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

 
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
Prev پست قبلی   پست بعدی Next
  #11  
قدیمی 02-26-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


هێمن

ڕەق هەڵاتم

من لە داخی خزمی خوێڕی و ئاشنای ئەحمەق هەڵاتم
من لە ترسی زاق و زووقی ئەمینەی چاو زەق هەڵاتم
کوا بە خۆشی خۆم بەجێ دێڵم وڵاتی خۆشەویستم؟
من لە ترسی زللە و باتووم و دار و شەق هەڵاتم
هەر بەپێیان و بەکۆمە کۆمە گەیمە ئەم وڵاتە
ڕەنگە پێت وابێ بەسواری مایەنی گوێ لەق هەڵاتم
(نۆکەری بێگانە ناکەم) هاتە جێ فەرمایشی خۆم
وا لە برسان و لەبەر بێ بەرگی ئیمرۆ ڕەق هەڵاتم

خانەنشین

بولبولێک بووم لە ڕکەیدا بەبەهاری ڕەنگین
دوور لە گوڵزار و لە دیداری گوڵاڵە و نەسرین
کازیوە، بۆ لک و پۆپی گوڵی با‌غی دەفڕیم
پەڕ و پۆم پێوە نەما، نیمە ئیتر هێزی فڕین
دەستی ئەو ڕاوکەرە بڕزێ کە بڕی باز و بڕست
سووڕی سوورگوڵ بدەم و ڕوو بکەمە مێرگی شین
من چریکەم هەموو سووچی چەمەنی پڕ کردبوو
ئێستە نایە لە گەرووم بێجگە لە ناڵەی خەمگین
من کە شینگێڕی هەموو سوورە گوڵی پەڕپەڕ بووم
ڕەنگە هەر دڕکی پەڕیو لێرە بکا بۆ من شین
من کە بۆ دیتنی گوڵ هێڵی سنوورم دەپەڕاند
هەر لەسەر هەق گوتنێ ڕووتە کرام خانەنشین
شاوەڕیخنە دەگەڕێ وا لە دەراوی چۆمەڵ
دینی دینی گوڵە ئەو بولبولی دڵ پڕ لە ئەوین
تازە دڵخەستە و پەڕبەستە و بێ دەستەم من
وەرە دەر ڕاوکەی دڵڕەق لە کەلێن و لە کەمین
تێپەڕێ هێندە بەناخۆشی ئەگەر ژینی درێژ
خۆزگە سەد خۆزگە بەوانەی کەم و ئاسوودە دەژین

پێکەنینی گوڵ

کاتی کازیوە پێش گزنگ بولبول
لە شەقەی باڵی دا هەتا کن گوڵ
گوتی ئەی نازەنینی عیشوە فرۆش
کەم کەمە دیارە بێ وەفایی تۆش
بۆ شنەبا هەیەتی لێرە ڕێ؟
بۆ پەپوولە بەدەورەتا دەگەڕێ؟
چەپکی تۆ باغەوان دەکەن دەسگێڕ
لە خەیابان و کووچە و باژێڕ
دەتفرۆشن بە قیمەتی هەزاران
دەتدەنە دەستی ناکەس و هەزاران
بۆیە سووک و چرووکی ناو چەمەنی
لەوەتی بووی هەمیشە پێ دەکەنی
هەڵگەڕاوە بەناز و گوڵ پێی گوت
شێت و شووری کە شرت و شۆمت شوت
وەکو تۆ ئاشقە پەپوولەی زار
بۆ بەخۆڕایی ئەو بدەم ئازار
شنەبا ڕێ نەدەم کە بۆ لای خۆم
کێ دەبا بۆ هەموو وڵاتێ بۆم؟
گوڵ لەکن کەس نییە عەزیزم سووک
سەری زاوایە جێی و باوەشی بووک
من کە ناگاتە هەفتەیەک تەمەنم
بۆچی بگریم و بۆچی پێ نەکەنم

جوانی ڕەشپۆش

گوتی: ئەی بلبلە سەرمەستەکە بۆ خامۆشی؟
گوتم: ئەی نۆگوڵە خۆرسکەکە کوا دڵخۆشی؟
گوتی: ئەی شاعیرە گەشبینەکە بۆ ڕەشبینی؟
گوتم: ئەی ناسکە تەڕپۆشەکە بۆ ڕەشپۆشی؟

سنوور

ئەی ئەو کەسەی دەتپەرستم و لێم ونی
تۆ خودا نی، تۆ خۆشەویستی منی
***
لە ئاسمان نی تا وێت ڕانەگا دەستم
لە قاف نی کاڵی ئاسنت بۆ هەڵبەستم
***
تۆی لە من ون کرد ، منی لە تۆ دوور
ئەو بستۆکەی دوژمن ناوی نا سنوور

گلێنەی شاعیر

ئەگەر خەرمانی عومرم ئێستەکانە پاکی با بیبا
بە مەرگی تۆ مچوڕکیشم بە دڵدا نایە، با بیبا
هونەر گەر خۆی پەرێشانی نەبایە لەم وڵاتەیدا
بەشی من بۆ دەبوو چارەڕەشی و خانە خەرابی با
لە کوێ حاڵی من و تۆ وا دەبوو ئەی خۆپەرست ئێستا
ئەگەر دینا ئوسوول و قاعیدە و نەزم و حیسابی با
بەجامێ بادە تێر نابم، گەر مەیلت هەیە ساقی
گڵێنەی خۆم دەنێرمە خزمەتت، بۆم تێکە تا بیبا
وەبەر من نایەڵێ لێرەش مەی و ساقی جەنابی شێخ
دەنا لەولا شەراب و حۆری با هەر بۆ جەنابی با
هەموو عومری ئەبەد تێیدا نییە خۆشی دەمێک مەستی
خدر ئاوی حەیاتی بۆ چ بوو؟ فێری شەرابی با

خاوەنی زێڕ

لەبار و قیت و قۆزە خاوەنی زێڕ
ئەگەر کووڕە و وەگەر گۆجە و شەل و گێڕ
بەژن باریک و شووش و شۆڕەلاوە
ئەگەر پیرێکی خوێن تاڵە و ورگ تێر
دەڵێن زانا و ئەدیب و خوێندەوارە
ئەگەر نەیخوێندبێ شەش پیت و دوو دێڕ
بەڵام زێڕت نەبی سووکی ئەگەر تۆ
بدەی دەرسی هەزاری وەک شکسپێر

کوردم ئەمن

گەرچی تووشی ڕەنجەڕۆیی و حەسرەت و دەردم ئەمن
‌قەت لە دەس ئەم چەرخە سپڵە نابەزم، مەردم ئەمن
ئاشقی چاوی کەژاڵ و گەردنی پڕ خاڵ نیم
ئاشقی کێو و تەلان و بەندەن و بەردەم ئەمن
گەر لەبرسان و لەبەر بێ بەرگی ئیمرۆر ڕەق هەڵێم
نۆکەری بێگانە ناکەم تا لەسەر هەردم ئەمن
من لە زنجیر و تەناف و دار و بەند باکم نییە
لەت لەتم کەن، بمکوژن، هیشتا دەڵێم کوردم ئەمن

خۆزگە

خۆزگە وەک خۆر نەمدیبایە شەوی تار
خۆزگە تاوێ ڕام نەبواردبایە بێ یار
خۆزگە پیری کەلەلای نەدەکردم
خۆزگە لە یەکەم ژوانگەدا دەمردم

جوانی بەس نییە

جوان پەرستم، جوان پەرستم
بەدیداری جوانان مەستم
کە دەبینم کیژی تەڕپۆش
گشت خەمێ دەکەم فەرامۆش
کە کیژێکی جوان دەبینم
ساڕێژ دەبنەوە برینم
کە دەبینم لەنجە و لارێ
هەست ناکەم بە چ ئازارێ
کە نازدارێ ڕادەبرێ
دڵی ساردبۆوەم گڕ دەگرێ
کە چاو لە چاوێ دەبڕم
بە ئاسمانێدا دەفڕم
کە ڕێک دەکوشم پەنجەی نەرم
دەمباتە بەهەشتی بەرین
بیرم لە بەرم دەڕوێن
کەچی کچم هەر خۆش دەوێن
کچ ئاواتی پیرۆزمن
خۆشی دڵی پڕ سۆزمن
کچ نووری دیدە و چاومن
بەندی جەرگ و هەناومن
کچ ڕووناکایی ژینمن
کچ هەتوانی برینمن
***
بەڵام ژین هەر هەوەس نییە
جوانیش بەتەنێ بەس نییە

موو ناپسێنم

ئەمن دەمگوت لە دنیا تا بمێنم
لە بەر کەس ئەستەمە سەر دانوێنم
کەچی ئێستە لە داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم
***
ژیانم پڕ لە ڕەنجە و نامرادی
بە هەڵکەوتیش نەهاتم تووشی شادی
دڵم هێند تەنگە هەر جێی تۆ دەبێ و بەس
ئەتۆش مەحکوومی حەپسی ئینفیرادی
***
قەرار بوو بێی لە گەڵ خۆت شادی بێنی
نەهاتی،گەرچی پێت دابووم بەڵێنی
لە ناو کوردا نەبوو پەیمان شکاندن
لە کوێ فێر بووی گوڵم پەیمان شکێنی؟
***
ئەگەرچی ڕۆیی، قەت ناچی لە یادم
دەکەم یادت،بە یادی تۆوە شادم
کە بارگەت بۆ هەوار تێک نا عەزیزم
شکا ئەستووندەکی تاوڵی مرادم
***
شەوانە هاونشینی جامی بادەم
بە بادە با پەژارە و غەم بە با دەم
کە دەستی ڕۆژگار بای دا سەری من
سەری شووشەی شەراب وا چاکە بادەم


بلوێری شوان

نیوەشەوە، دنیا خامۆش
دێتە گوێم ئاهەنگێکی خۆش

ئاهەنگێکی گیان پەروەرە
شادی هێنە، خەفبەت بەرە

ئاهەنگێکی دڵنەوازە
تارە؟ یۆڵۆنە؟ یا سازە؟

نا… نا… ئاهەنگی بلوێرە
جا وەرە گوێی بۆ رادێرە

هەزار خۆزگەم بە خۆت شوانە
کە بەو مانگەشەوە جوانە

دانیشتووی لە رژد و هەڵدێر
پەنجە دەبزێوی لە بلوێر

دەگەڵ تەبیعەت هاودەمی
شادی، بە کەیفی، بێ خەمی

ئاغاش بە نۆکەر ناگری
وەک من لە داخا نامری

وەرە شوانە هەموو شەوێ
نیوەشەوێ، کاتی خەوێ

لەو کێو و نواڵە زەنوێرە
تێ تووڕێنە لەو بلوێرە

لە سەر ترۆپکی ئەو کێوە
پەنجە لە بلوێر ببزێوە

با کێوەکە دەنگ داتەوە
شاعیریش خەو بیباتەوە


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
 


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 
ابزارهای موضوع
نحوه نمایش

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 04:19 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها