بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

 
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
Prev پست قبلی   پست بعدی Next
  #23  
قدیمی 03-12-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

ره‌وشه‌ن بدرخان

ڕه‌وشه‌ن خان له ساڵی 1909دا له دایكبووه و کچی ساڵح به‌درخان بووه و باپیری باوكی برای به‌درخان پاشای گه‌وره‌ی میری بۆتان بووه. بۆه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شووبه جه‌لاده‌ت عالی به‌درخان بكات، ناسناوی به‌درخانی به‌كارهێناوه چونكه میر كچ بووه. كه توركه عوسمانییه‌كان به‌درخانییه‌كانیان له توركیا دوورخسته‌وه، باوكی ناچار بوو به خاووخێزانه‌وه بچێته شاری دیمشق و لیی نیشته‌جێ ببێ و ڕه‌وشه‌نی كچی له قوتابخانه‌كانی دیمه‌شق خوێندوویه‌تی و په‌یمانگای مامۆستایانی ته‌واو كردووه و بووه‌ته مامۆستا، له په‌یمانگای كچان و له ساڵی 1935دا شووی به جه‌لاده‌ت به‌درخان كردووه و شازده ساڵی له‌گه‌ڵدا به ته‌بایی و خۆشی ژیاوه و له 1951دا جه‌لاده‌تی هاوسه‌ری كۆچی كردووه و ئه‌م ده‌وره نیشتمانییه‌كه‌ی ئه‌وی بینیوه خاتوو ڕه‌وشه‌ن گه‌لێك هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی دیاری نواندووه، له‌وانه له ساڵی 1957 بووه‌ته نوێنه‌ری میلله‌تی كورد له كۆنگره‌ی "دژی ئێمرپالیزم" كه له ووڵاتی یۆنان به‌ستراو هه‌رچه‌نده 6 كورسی بۆ نوێنه‌رانی كورد ته‌رخان كرابوون، كه‌چی له به‌ر ڕێ لێگرتنیان ته‌نیا ئه‌م وه‌ك نوێنه‌ری هه‌موو كوردستان وه‌ك ئافره‌تێكی خه‌باتگێڕی كورد له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌و كۆنگره‌یه‌دا به‌شداریی كردوه و به توندی له دژی ئیمپریالیزم و دابه‌شكردنی كوردستان دواوه و داوای مافه ڕه‌واكانی نه‌ته‌وه‌ی كوردی كردووه و هه‌رچه‌‌نده له لایه‌ن تورك و عه‌ره‌به شۆڤێنیه‌كانه‌وه هێرشی براوه‌ته سه‌ر، به‌ڵام ئه‌و هه‌رقسه‌ی خۆی كردووه و داخوازییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی هه‌ر پێشكه‌ش به كۆنگرگره‌كه كردووه.
خاتوو ڕه‌وشه‌ن به‌درخان له 01.06.1992دا ماڵئاوایی لێكردین و به‌ره‌و دنیای نه‌مران چوو.
خاتوو ‌ڕه‌‌وشه‌ن به‌درخان جگه له زمانی كوردی، زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و توركی به چاكی زانیوه و ئاگاداریشی له زمانه‌كانی فه‌ڕه‌نسی و ئینگلیزی و ئه‌ڵمانیدا بووه. له بواری دانان و وه‌ڕگێڕنیشدا سێ په‌رتووكی به‌زمانی عه‌ره‌بی نووسیوه‌ و به‌چاپی گه‌یاندوون كه ئه‌مانه‌ن:
1- صفات من الادب الكردي - بیروت 1954، 71 لاپه‌ڕه‌یه
2- غرامي و الامي - وه‌رگێڕانه له توركییه‌وه له ساڵی 1957 دا له دیمشق چاپكراوه و 85 لاپه‌ڕه‌یه
3- مذكرات امراة- له دیمه‌شق چاپكراوه و 140 لاپه‌ڕ‌‌ه‌یه

ماڵپه‌ڕی كورد و كوردستانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
 


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 
ابزارهای موضوع
نحوه نمایش

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 03:16 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها