وته جوانه‌کانی ژیان ئه‌وین سه‌ره‌تای هه‌یه ،به‌ڵام کۆتایی نییه
خۆشی بۆ بووک و زاوایه و هه‌ڵپه‌ڕینیش بۆ خه‌ڵکه
پیاوی گه‌وره مردنی بهرهکهتهئافرهت ته‌رازووی ژیانه
زێڕی پاک له ئاگر ناترسێ ئه‌وین به سواڵ کردن نابێ
بڕێ جار مه‌رگێک هه‌زار ژیانی به دواوه‌یه
هێندێ که‌س به بستنی چاوی خۆیان،مردنی هه‌تاو بینن
خۆشه‌ویستی گوڵێکه له باغچه‌ی هه‌ژاران په‌یدا ده‌بێ
پیاوی پیر قاچی ده‌بێ به سێ
ئاشه‌که شله بێ و ئاشپه‌زه‌که بله بێ،هه‌ر که‌س بیخوا گول ده‌بێ
هاوڕێی خراپ تۆش خراپ ده‌کا
که‌ر به کاروان قه‌ڵه‌و نابێ،یانی هیچ که‌س به زۆر خواردن قه‌ڵه‌و نابێ
خزم خه‌زێنه‌یه به بێگانه مه‌یگۆڕه‌وه
له بیر کردن سه‌ر پۆشی هه‌موو خه‌م و خه‌فه‌تێکه
ئه‌گه‌ر چۆله‌که‌یه‌ک دوژمنت بێ ده‌بێ حیسابی بۆ بکه‌ی
قاپه‌کان تازه‌یه،به‌ڵام ئاش هه‌ر ئاشه
هه‌ر خڕێک گوێز نییه
نه پیر بۆ که‌ر کڕین بنێره ونه جه‌حێڵیش بۆ ژن هێنان
نان به ئیشتیای خه‌ڵکی ناخورێ
مووه‌کانی له ئاش سپی کردووه
ئافره‌تی جوان به قسمه‌تی پیاوی خراپ و ناحه‌ز ده‌بێ
هه‌ر سێزده‌ی مانگێک سێزده به‌ده‌ر نییه
شادی و خۆشی له ماڵێکدا هه‌یه که خۆشه‌ویستی تێدا بێ
که‌سێک له قسه کردن دا زمانی درێژ بی، له کرده‌وه‌دا ده‌ستی شکاوه
سه‌بر گوڵێکه له باغی هه‌ر که‌سێکدا ناپشکوێ
پشیله به دارێکدا هه‌ڵناگه‌ڕێ که نه‌توانێ لێی بێته خواره‌وه
ئه‌م شته سه‌گ بیخوا ،پشیله ده‌ڕشێته‌وه
شێر پشتت بشکێنێ،به‌ڵام رێوی ده‌مت نه‌لێسێته‌وه
خه‌رجی له ده‌غڵی زۆرتره
برینی خه‌نجه‌ر ساڕ‌ێژ ده‌بێ،به‌ڵام برینی زمان ساڕ‌ێژ نابێ
له گه‌ڵ گوڵ گوڵ به و له گه‌ڵ پێکوڵ پێکوڵ
سه‌رمایه سه‌ری ساحه‌بی ده‌خوا
راستی له ئاور رزگارت ده‌کا
به‌ری رۆژ به بێژنگ ناگیرێ
گۆڕی به‌غیل ته‌نگه
ئینسان وه‌ک گا هه‌ر له پێستێکدا نابێ
توو له ژێر زه‌ویدا نامێنێته‌وه
دونیا بۆیه خۆشه بێ ده‌رکه‌یه
حه‌یا قه‌تره‌یه‌که که رژا هه‌ڵناگیرێته‌وه
زێڕ له نێو پیسیشدا هه‌ر بریقه‌ی دێ
دوو که‌یبانوو له مه‌نجه‌ڵێکدا ناکوڵێن
شه‌یتان په‌له‌ی کرد چاوی خۆی کوێر کرد
گــــــرنگ نییه به ساڵێك سه‌د هاوڕێ بناسی
گرنگ ئه‌وه‌یه هاوڕێیه‌ك بۆ سه‌د ساڵ بناسی
هێلکه‌یه‌کی ئه‌مڕۆ باشتره له مریشکێکی سبه‌ی