مه‌حه‌کی زێڕ ئاگره و مه‌حه‌کی ئینسان زێڕ .
من له‌وه‌ی که له زمانت دێته ده‌ر له باره‌ت داوه‌ری ده‌که‌م .
ئه‌و که‌سه‌ی که ئیمڕۆ خراپی دێژی
ڕه‌نگه سۆزی پێویست بێت ته‌عریفی بکه‌ی .
مانگا مومکینه ڕه‌ش بێت به‌ڵام شیره‌که‌ی سپییه .
گاوه‌سنێ که هه‌میشه کار ده‌کات به‌ڕاقه .
ئه‌گه‌ر پێڵاوی گه‌وره‌ت به پێ کرد ئاماده‌ی که‌وتن به .
کار کردن باشه به‌ڵام وچانت له بیر نه‌چی .
دوژمنێک که گوته‌ی جوان له سه‌ر زاری بێت شمشیره‌که‌ی تیژتره .
هه‌ر پیاوی ده‌توانێ بێته زاوا به‌ڵام هه‌ر پیاوی ناتوانێ پیاو بێت .
ده‌م که له‌ق بوو هه‌موو جێگای ئینسان ده‌له‌قێ .
بۆ ئه‌وه‌ی که گه‌وره بی هه‌وه‌ل بچووک به .
که‌سێک که ناتوانی خۆێ له شێتی بدات ناتوانێت عاقڵ بێت .
کارێ که گورگ به زۆر ده‌یکات ڕێوی به فێڵ ده‌یکا .
هه‌ر که‌س سواری پڵنگ بوو دژوار ده‌توانێ بێته خوار .
سه‌نگینترین ویشی ئه‌وه‌یه که زۆرتر سه‌ری له خوار بێت .
که‌سێ که په‌ندی هه‌رزان گوێ نه‌دا ، زۆری پێ ناچێت که په‌شیمانی به نرخێکی زۆر ده‌کڕێ .
هیوا نیوه‌ی خۆشبه‌ختیه .
له سه‌ر شانی لاو نابێت سه‌ری پیر دابنیت .
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ زۆر عومر بکه‌ی له لاوی پیر به .
ماڵت بۆ ترساندنی مشک ئاگر مه‌ده .
بۆ کوشتنی مێش شمشێرت پێویست نیه .
زۆر خواردن ده‌بێته هۆی که‌م خواردن .
که‌فتنه ناو قوڕاو عه‌یب نیه له‌وێ مان عه‌یبه .
مردووان چاوانی زندووان باز ده‌که‌ن .
ئه‌وه‌ی وا له هه‌ر جێگایه‌ک دۆستی هه‌یه ، هه‌موو جێیه‌ک بۆی خۆشه .
ئه‌مه خۆشبه‌ختی ئێمه‌یه که هیچ شتێکی کامڵ له‌م دونیا نیه ...
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )