بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

 
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
Prev پست قبلی   پست بعدی Next
  #1  
قدیمی 04-22-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض ڕازی سه‌ربه‌مۆری کتێب‏فرۆشێک

ڕازی سه‌ربه‌مۆری کتێب‏ فرۆشێک


عه‌لی غوڵام عه‌لی-بۆکان


له‌ درگایان دابوو و من زۆر به‌ ئه‌سپایی کردبوومه‌وه‌. بێ ترس؛ به‌ڵام وه‌ک ئه‌وه‌ی مه‌حته‌ل بم که‌ رۆژێک له‌ درگام بده‌ن! که‌ درگام کردبۆوه‌ زۆربه‌ حوججه‌ت یه‌کێک پاڵی پێوه‌ نابووم و کیفێکیشی له‌ گیرفانی باخه‌ڵی کۆته‏ چه‌رمه‌که‌ی ده‌رهێنا بوو و نیشانی دابووم. وێنه‌ی خۆیم له‌ سه‌ر کارتێکی نێو کیفه‌که‌ دی به‌ڵام نه‌متوانی هیچ بخوێنمه‌وه. سه‌رم له‌قاند یانی ده‌زانم کێن. یه‌کی دی مه‌حته‌ل نه‌ما و خۆی کرد به‌ ژوورێ‏دا
ده‌متوانی پێیان بڵێم ناتان ناسم و له‌ گه‌ڵیشتان نایه‌م وهه‌ر ڕێگای ژوورێتان ناده‌م؛ به‌ڵام نه‌مکوت. ئێستا به‌رامبه‌رم بوون و ده‌ستیان نابووه‌ سه‌رکه‌له‌که‌‌ و بن کاپشه‌نه‌ چه‌رمه‌که‌یان و چاویان له‌ من ده‌کرد. یه‌کیان بنێشتی ده‌جوو، یه‌کیان چاویلکه‌یه‌کی ڕه‌شی له‌ چاو دابوو و یه‌کیشان وه‌ک ئه‌وه‌ی بترسێ له‌ بنه‌وه‌ چاوی تێ‏بڕیبووم. له‌م به‌رو‏ئه‌وبه‌ری درگای حه‌وشه‌که‌ ڕاوه‌ستابوون. له‌ که‌لێنی درگاکه‌وه‌ لایه‌کی ماشێنێکی پۆلیس به‌‏دیاره‌وه‌ بوو. له‌ گه‌ڵ یه‌که‌م پرسیاره‌کانی ئه‌وان، دووسێ‏ ڕێک‏پۆشی دیکه‌ش بێ ئیزنی من وه‌ژوور که‌وتن؛ بۆ نێو ماڵه‌که‌م. وا دیار بوو به‌ نیشاندانی ئه‌و تاکه‌ کارته،‌ سه‌د که‌س ده‌یتوانی بێته‌ ژوورێ یان ته‌نانه‌ت ماڵه‌که‌شم لێ داگیر که‌ن.
به‌ خۆمم کوت:
ئه‌وانه‌ی من کردوومه‌ خۆ به‌ که‌س ئاشکرا نابێت! ئه‌ی بڵێی له‌به‌رچی هاتبێتن؟ له‌به‌ر کوشتنی کامه‌یان؟ چۆنیان زانیوه‌ له‌و ماڵه‌دام؟
بۆی هه‌بوو لێیان تێک چووبێ. ئه‌رخه‌یان بووم که‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان له‌ من پێ نییه، بۆیه‌ تا ئه‌و سه‌ری دنیاشیان کوتبا له‌ گه‌ڵیان ده‌ڕۆیشتم. به‌ قسه‌ی قه‌دیمیان، به‌ینێک بوو وه‌ڕه‌ز بووم له‌ حاڵی خۆم.
له‌ چێژی یه‌که‌م خه‌ونێکه‌وه‌ که‌ دزیم، ده‌مزانی شتێکی سه‌یرم به‌ سه‌ر دێ یان شتێکی سه‌یر دێته‌ سه‌ر ڕێم.
ئه‌و کاته‌ی که‌له‌مچه‌یان کردم و بردمیانه‌ ده‌رێ، ته‌رمێکی سه‌ر داپۆشراویش له‌ ژووری ماڵه‌که‌ی منه‌وه‌ ده‌بردرا ده‌رێ.
ده‌بێ کێ بێ؟ من که‌سم له‌و‌ ماڵه‌‏دا نه‌کووشتووه‌.
که‌ بردرامه‌ ده‌رێ، جه‌ماوه‌ر جمه‌ی ده‌هات. ورته ‌ورتێک بوو، ده‌بوو بیبینن. سێ چوارێک له‌ خه‌ڵکی گه‌ڕه‌کم ناسی‎یه‌وه‌ که‌ چاویان لێ ده‌کردم و سرته‌یان ده‌هات. من یه‌ک دوویه‌کیانم ناسی که‌ خه‌ونه‌کانیان ماوه‌یه‌کی کورت هی من بوون. وه‌ک ئه‌وه‌ی باسی نه‌مانی که‌سێکی ناسیاو بکه‌ن، یه‌کێک به‌ ئه‌وانه‌ی ده‌ورووبه‌ری خۆی ده‌کوت:
- بۆ ئه‌وه‌ نابێ پیاوکوژ بێ؟ له‌ مێژه‌ ده‌یناسم. پیاوێکی باشه‌. قه‌تم نه‌دیوه‌ قسه‌یه‌ک بکات؛ قه‌تیشم ژن و منداڵ له‌ گه‌ڵی نه‌دیوه‌. نازانم که‌ی هاته‌ ئه‌و گه‌ڕه‌که‌ به‌ڵام ده‌بێ‌ ئه‌و ماڵه‌ی به‌ میرات پێ گه‌یبێ. له‌ پێش‎دا کابرایه‌کی که‌نده‌سمه‌‌ی تێدا بوو. له‌ بیرتانه‌؟ سه‌یر بێ‎ده‌نگه‌؛ که‌ به‌ په‌نات‎دا ده‌هات هه‌ستت ده‌کرد بایه‌ک ویژه‌ی دێ یان سێبه‌ره‌که‌تت له‌ گه‌ڵه‌. قه‌تی سڵاو نه‌ده‌کرد. زۆر‏جار هه‌ستم ده‌کرد به‌ شوێنمه‌وه‌یه‌. ئه‌رێ بۆ واتان گوێ داومه‌تێ، له‌وانه‌یه‌ بڵێن نه‌تان دیوه‌؟!
ده‌بێ زۆریه‌ک له‌ خه‌ڵکی گه‌ڕه‌ک نه‌یان دیبێتم.
من ده‌بێ پیاوی چاک بووبێتم. ده‌بێ زۆرشێنه‌یی و له‌سه‌ره‌‏خۆش بووبم. بێ گومان ئه‌و کابرایه‌ش ده‌بێ باسی من بکات. به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ نابێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی نه‌زانم کێ کوژراوه‌؟ من که‌سم له‌و ماڵه‌دا نه‌کوشتووه‌ جگه‌ له‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی وا شه‌وێکی درێژی زستان خه‌ونی به‌ تێکه‌ڵاوی له‌ گه‌ڵ دایکی‎یه‌وه‌‌ بینی. ئاشقی دایکی بوو ئه‌و هێستره‌. دوای مردنی باوکی ته‌ماحی چووه‌ سه‌ر له‌شی دایکی. چابوو دایکی هێندی نه‌خایاند که‌ وه‌به‌ر ماشێن که‌وت و مرد. من پاڵم پێوه‌ نا و کوشتم؛ ئه‌ویش بێ‏ مه‌یل نه‌بوو بۆ له‌شی کوڕه‌که‌ی. نازانم بۆ هێنده‌م ڕق له‌خۆی و خه‌ونه‌کانی بوو. ونجڕ ونجڕم کرد و له‌ چاڵی مسته‌ڕاحه‌که‌م خست و ئه‌سیدیشم به‌ سه‌ری‎دا کرد؛ ئه‌ویش چه‌ند ‌ساڵ له‌وه‌ پێش.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )

ویرایش توسط behnam5555 : 04-22-2010 در ساعت 08:52 AM
پاسخ با نقل قول
 


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 09:34 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها