بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

 
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
Prev پست قبلی   پست بعدی Next
  #11  
قدیمی 11-05-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

شــیــخ حــه مــه غــریــبــی شــــیــخ مــارفــى قــازانــقــايــه ‌



ژيان و به سه رهاتى شێخ حه مه غه ريب شێخ
حه مه غه ريب كورِى شێخ مارفى قازانقايه كورِى شێخ حه مه ئه مين كورِى شێخ حسين كورِى شێخ مه حمودى كڵێسه كورِى شێخ ئيسماعيل كه به پـيرى وليانى به ناوبانگه كورِى شێخ محه مه دى نۆدێ به پـشتاوپـشت ده چنه وه سه ر ساداتى به رزنجه . شێخ حه مه بچكـۆله كورِى (كاك احمد شێخ)كچى ( شێخ حه مه مين ) ى قازانقايه ى هێناوه به رِه چه ڵه ك ده بنه وه به خاڵوانى شێخ سه عيدى حه فيد و شێخ مسته فاى نه قيب و شێخ مارفى نه قيب .
هاتوچـۆى نێوان ئه و بنه ماڵه يه زۆر به هێزو پـته و و خۆشبووه به تايبه تى ئه و سێ به رِێزه هاوينان چونه ته قازانقايه له لاى خاڵيان شێخ مارفى قازانقايه ماونه ته وه كه پـياوێكى زۆر رِووخۆشو خزم دـۆست و دڵفراوان و ميوانپـه روه ر بووه سات به سات پـه يوه ندى نێوان ئه و بنه ماڵ و خێزانه پـته وتر بووه و خۆشه ويستى و دۆستايه تيان زياتر بووه له يه كه وه نزيك بوون .
له ئاكامى ئه و هات و چۆيه شێخ سه عيدى حه فيد –باوكى شێخ مه حمودى نه مر – زۆر شێخ حه مه غه ريبى خاڵۆزاى خۆشويستوه كه ده يزانى كورِێكى دڵسۆزو ئاين پـه روه رو نيشتمان پـه روه ر و خزم دۆسته .
زيره ك و ورياو چاوكراوه يه ده توانرێت پـشتى پـێ ببه ستر ێ له كاتى ته نگانه و ناخۆشيدا (فاتمه خان) ى كچى كه كچه گه وره كه يه تى ده دات به شێخ حه مه غه ريب كه كچێك و دوو كورِيان هه بووه ( حه لاوه خان و شێخ تاليب و شێخ مارف) ئيتر شێخ حه مه غه ريب ده بێته جێي متمانه و كه سێكى خۆشه ويست لاى شێخ سه عيد . ( پـاشان شێخ مارفى كورِى له ده ستنوسێكى خۆيدا كه له 3/12/1961 له ژێر ناوى (چيم به سه رهات) ده فته رێكى (30) لاپـه ره ى نوسيوه به رِێنوسى كۆن وبه وشه ى عه ره بى كه زۆر تێكه ڵه .
هه رچۆنێك بوو له گه ڵيا خه ريك بووم پـشت به ستن به سه رچاوه كان به تايبتى (3) به رگى (چيم دى) ئه حمه د خواجه دوو به رگى ياداشتى مامۆستا رِه فيق حيلمى توانيم ئه م باسه ى له سه ر ده ربهێنم هه ر به شێوه ى ياداشته كه ده ينوسم و ئاماژه به گۆرِين و زياده كان ده كه م له ناو كه وانه كاندا . من له دايكبوى ساڵى (1910) زاينيم له گوندى (زه ردياوا) ى قه ره داغ هاتومه ته دنياوه ئه وساڵه باوكم به رِێوه به رى ناحيه ى قه ره داخ بووه .
له ساڵى (1917) دا به فرێكى زۆر له پـێنجوين بارى بوو زستان بوو ماڵمان له وێبوو نامه يه ك هات عائشه خان خێزانى خاڵى گه وره م شێخ مه حمود كورِى بووه (شێخ له تيف) به و زستانه بوو به ته قه ى خۆشىو به زم و ئاهه نگ . هه ر له و ساڵه دابوو سوپـاى رووس هێرشى كردبووه سه ر ( بانه ) خوالێخۆشبوو شێخى نه مر له گه ڵ ژماره يه كى زۆر له دانيشتوانى شارى سلێماني به رهه ڵستيان كردبوو شه رِێكى گه وره به رپـابوو به هاربوو رووسه كان سوارێكى زۆريان له قه فقاسياوه هێنابوو له دوو قـۆله وه هێرشيان كرد .
به شێكيان لاى پـێنجوينه وه ئه يانويست هێرش بكه نه سه ر قه لاَى بێستان كه سرييه كى سه ربازى توركى تێدا به جێمابوو كه پـێيان ده گوت پـرِاكنده .
ئه و كاته باوكم به رێوه به رى ناحيه بوو پـه يوه ندى باشى هه بوو له گه ڵ موجاهدين (150 - 200) تفه نگچى گه يانده قه لاَكه ى بێستان , پـێش ئه وه ى سوارى قه فقاس بگات . ئه مان توانيان ده ورو به رى قه لاَكه بگرن و نزيكه ى 10 سه عات شه رِو به رگرى به رامبه ر سوپـاى رووس . زيانێكى زۆريان لێدان و ناچاريان كردن له نيوه شه ودا بگه رِێنه وه .
پـاشان هێزى سه ربازگه ى تورك رِه وانه ى سلێمانى كرانه وه (مامۆستا ئه حمه د خواجه له م رِوانگه يه وه ده ڵێت : ئه وه ى له گه ڵ خۆىبوو روو به پـێنجوين رـۆيشتن له پـله ى يه كه مدا عه شايه رى جاف بوو, له گه ڵ سمايل عوزه يرى و شێخان وه له پـشده ر مه نگور , بڵباس , ئاكويش بۆ سه رده شت پـاش كوشتارێكى ناديده له هه ردوولا رِووسه كان كشانه وه بـۆ ناو ئێران . وه مامۆستا رِه فيق حيلمى ده ڵێت (له ده ورى پـێنجويندا شێخ مه حمود ئازايى خۆى نواندبوو, رووسه كانى له سنوورى عێراق دوور خستبوه وه و كردبوونى به ديوى ئێراندا .
ئه و دوو نوسه ره به رِێزه هيچيان ناوى شێخ حه مه غه ريبيان نه هێناوه ته نانه ت له پـاداشتى ئه و سه ركه وتنه ى شێخ حه مه غه ريب له پـێنجوين كه بووه جێى رِه زامه ندى توركه كان كرديان به قائيمقامى شارباژێرِ له (1917 – 1919) .
ته نانه ت ئه حمه د خواجه له لاپـه ره (13) ده گه رِێته وه سه ر شه رِه كه و ده ڵێت (جه نگى كوردو رِووس دامه زرا ,به رامبه ر به هه ڵمه ت و دلێريان به ناچارى رووسه كان پـێنجوينيان به جێ هێشت ).
هه ر له و كاته دا به خێزانه وه كه وتينه رِێ به رِێگاى ناڵپـارِێزه وه . له يادمه به سترابووم به پـشت ماممه وه (سه يد ئه حمد) خه به رم بووه وه لێم پـرسى مامه ئه وه بـۆكوێ ده چين ؟ فه رمووى رِۆڵه ئه رِۆينه وه بۆسلێمانى. (كه گه يشتينه وه شارى سلێمانى نه ماينه وه خێزان و خزمان هه موو له داريكه لى كۆبوينه وه , پـاش ماوه يه كى باش ماڵمان چووه سيته ك كه ئه وكاته مه ڵبه ندى قه زاى شارباژێر بوو كه باوكم كرابوو به قائيمقام دوو ساڵ كارى قائيمقامى كرد له ساڵى (1917- 1919) . له مانگى حوزه يرانى ئه و ساڵه دا ئێمه له سيته ك بوين له و ساڵه دا شه رِى ده ربه ندى بازيان له گه ڵ ئينگليزه كان به رپـابوو له سه ر داواى خوالێخۆشبوو شێخى نه مر باوكم به دوو بارو دوو ولاَخه وه من و دايكمى رِه وانه ى ماڵى باپـيرم كرد له سلێمانى خۆى گه يانده سه را و هه رچى به ڵگه و نوسراو و شتومه كى گرنگى ئينگليزه كان بوو له گۆرِه پـانى سه رادا كۆيكردنه وه و فه رمانىدا نه وتيان پـێدا كردن و سوتانياندن .
پـاشان له گه ڵ (150) سواردا رِويكرده ده ربه ندى بازيان و رِاسته وخۆ له گه ڵ شێخى نه مردابوو . ئينگليزه كان زانيويانه ناتوانن پـێشبكه ون دوو (ليواو مه شات) له گه ڵ تۆپـێكى زۆريان له ده ورى موسڵه وه هێناوه ته ناوچه ى ده ربه ندى بازيان ,شه وى يه كه م تۆپـبارانى ده ربه نديان كردووه به تايبه تى پـشتى شه رِه كه بـۆ دروستكردنى سه رلێشێواندن له ناو هێزى سواره دا. هه ر كه بـۆردومانى تۆپـ ده ست پـێده كات ته قه ده كه وێته ناو ولاَخى سواره كانه وه .
زوربه يان ده ستبه جێجێگاكانيان به جێده هێڵن و دواى ولاَخه كانيان ده كه ون ئه مه ده بێته هۆى لاواز بوونى جه بهه كه و شكاندنى شه رِكه رانى كورد. ژماره يكى زۆريان لێ شه هيد ده بێ و زۆريشيان لێ به ند ئه كرێت ئه وه ى كه ده مێنێته وه بلاَوه ى لێ ده كه ن , له شه هيده كان ( حاجى سه يد حه سه ن) مامى شێخى نه مر له گه ڵ ژماره يه ك له خزمانى به رزنجه و قه ره داغ و بازيان و هۆزى جافه رِه شكه له وانه ى كه به ئه سيرى گيران شێخى نه مر خۆىو شێخ حه مه غه ريبى خاڵۆزاى باوكى. ئه م دووانه له ناو ئه سيره كاندا رِاگيرابوون (موشيرى حه مه ى سلێمان ) ئه يان ناسێته وه و هه ر ئه و رِۆژه رِه وانه ى به غدا ئه كرێن
. (به ته نيشتيه وه تاهير ئه فه ندىو سه يد ئه حمه دى مامى كوژران ,له سه ر پـه يامى موشير ئاغا به بريندارى شێخ مه حمود له گه ڵ شێخ حه مه غه ريب به يه خسير گيران وه بران بـۆ به غداد – چيم دى ل 48) . (48 كه س كوژران و ژماره يه كى زۆر بريندار له وناوه كه وتبوون, ئه وانه ى كه به ديل گيران 170 كه سێك ئه بوون (حاجى سه يد حه سه ن) ى مامى شێخ مه حمود و تايه رى فه رخه _ تاهير ئه فه ندى به رێوه به رى پــۆليسى شێخ مه حمود له ناو كوژراوه كاندا بوون – ئينگليزه كان ديسانه وه به هۆى موشير ئاغاوه شێخ مه حموديان ناسيه وه – ياداشت (1) ل 126 ره فيق حلمى ) له به ر ئه وه ى شێخ مه حمود بريندار بوو شێخ حه مه غه ريبيش به قۆناغه تفه نگ له كاكيله يان دابوو دانه كانيان شكاندبوو رِه وانه ى نه خۆشخانه كران .
دواى (10 – 15 ) رِـۆژ ده ريان ئه هێنن و ورده ورده شاهيدى سلێمانى و ده ره وه ى كه خوالێخۆشبوو رِفيق حيلمى ناويان ناهێنێ ئه گه نه به غداد ( مامۆستا رِه فيق حلمى له ل (523) ياداشته كه يدا ناوى هێناون ده بێت شێخ مارف به رچاوى نه كه وتبێ – ئومێد ) دادگاى ده ست پـێده كات له به رده م دادگاى عورفى سه ربازيدا شايه ته كانى سلێمانى (گرينهاوس) ئه يانبات بـۆ به غداد كه ئه مانه بوون (عيزه ت به گى وه سمان پـاشا / حاجى مه لا سه عيد كه ركوكى زاده / عه ونى گورون ئه فه ندى / فايق به گى مارف به گ / شێخ نه جيبى قه ره داغى – له به غداش له كورده كان (ميرزا فه ره جى حاجى شه ريف / هه ندێ له بازرگانه گه وره كانى تريش) . (ديوانى عورفى شێخ مه حمودى موحاكه مه كرد و حوكميدا به خنكاندنى له سلێمانيه وه به ناوى شايه ت تاقمێك له پـياوه ناسراوه كان رِێكخرابوو به زۆر يا به خواهش له م موحاكه مه يه دا حازربوون ئه مانه كه له گه ڵ ( كه پـته ن بـۆند) ى حاكمى سياسى چه مچه ماڵ نێرابوونه به غدا ناوه كانيان له خواره وه يه (حاجى مه لا سه عيد كه ركوكى/ عيزه ت به گى وه سمان پـاشا / شێخ نه جيبى قه ره داغى/ عه ونى ئه فه ندى/ئه حمه د به گى قادر پـاشا / حاجى ئه حمه د به گى قادر پـاشا / حاجى ئاغاى حه سه ن ئاغا / ميرزا فه ره جى حاجگى شه ريف – ياداشت به رگى (1) . ره فيق حيلمى ته نانه ت مامۆستا ئه حمه د خواجه ش جارێكى تر ئه و ناوانه ى دوباره كردۆته وه .
ئه وه ى تا ئێستا باس نه كراوه شێخ مارف ده ڵێت : نه ك هه ر له سلێمانيه وه شاهيدو زۆركه س ئاماده بوون به ڵكو له شارى كه ركوك و هه ولێريشه وه براون بۆ دادگاى عورفى .
يه كه مجار حوكمى له سێداره داني هه ردووكيان ده رچوو له كاتى ئاگادار كردنيان له لايه ن (ميجر گرينهاوس ) موسته شارى سياسى ميجرسۆن خوالێخۆشبوو شێخى نه مر توورِه ئه بێ و كلاَو و جامانه كه ى لول ئه كات و ده يكێشێت به سه ر سنگى گرينهاوس دا و ئه فه رمووێ زاڵم ئێوه مافى دادگايى كردنى ئێمه تان نيه لێره دا گرينهاوس كلاَو و جامانه كه ى هه ڵئه گرێته وه و ئه يبات بۆ حاكمى سياسى گشتىو بۆى ئه گێرێته وه .
ئه ويش ده يگه يه نێته حكومه تى به ريتانيا . له ئه نجامى ئه و تورِبوونه به و شێوه شێرانه يه حكومه كه يان ئه گۆرِێت شێخى نه مر به (10)ساڵ به ند و شێخ حه مه غه ريب به (5)ساڵ و (20) بيست هه زار روپـيه غه رامه ،چونكه دان به وه دا ئه نێت كه وا فه رمانى سوتاندنى پـاشماوه كانى ئه وانى داوه له گۆرِه پـانى سه راى سلێمانى , دادگايى كردنى شێخ مه حمودو شێخ حه مه غه ريب له به غدا (ديوانى عورفى)له 25/7/1919 له به ر ئه مه له نده ن پـه نجه ى بۆ حوكمه كه ى ديوانى عه سكه رى درێژ كرد له وه ى پـێشه وه گۆرِى به به ندى (10) ساڵ دواى ئه وه له گه ڵ شێخ حه مه غه ريبى زاوايدا نارديانه جزيره ى ئه ندامان – ياداشت (1) ره فيق حلمى ) دواى ئه وه ئينگليزه كان سلێمانيان گرته وه (ميجر ئه دمۆنز) دێته سلێمانى يه كه م قه زا كه سه ردانى كرد . سيته ك ئه بێت كه له و كاته دا مه ڵبه ندى شه هربازارِ ده بێت .
فه رمان ده رئه كات هه رچى نوسراوه چاپـه مه نيه كانه له گه ڵ نوسراوه رِه سميه كاندا كه له ناو قه زاكه دا هه يه هه موويان بسوتێنن و سه رجه م كه لوپـه لى ناو ماڵى شێخ حه مه غه ريب زه وت بكه ن كه پـرِبوو له فه رشى نايابى ئێرانى و توحفياتى زۆر ناياب و به نرخ. ميجر ئه دمۆنز زۆر قينى له شێخ حه مه غه ريب بوو ده يزانى دڵسۆزو خۆشه ويستى شێخى نه مره ده گه رِا به دواى هه لێكدا كه زيانى پـێ بگه يه نێت به ڵگه ش ئه وه بوو كه فايله كه ى هێناو چى نوسراوو خزمه تى هه بوو هه مووى سوتاند و دراند ته نها دوو نوسراوى له فايله كه دا هێشته وه يه كه م فه رمانى دامه زراندنى به مه ئمور گومرگى سلێمانى له گه ڵ فه رمانى دووه م كه كراوه به به رِێوه به رى ناحيه ى قه ره داغ له به ر نه مانى به ڵگه ى رِه سمى باوكم خانه نشين نه كراو له سه ر ده رامه تى خۆى ئه ژيا .
به بيره وه رى من باوكم له م ناحيانه دا به رِێوه به ر بووه ( مه رگه ,سورداش, سه رچنار,قه ره داغ , پـێنجوين) . له حوكمدارى شێخى نه مردا شێخ حه مه غه ريب هه م خاڵۆزاو هه م زاوا و هه م تا دواساتى ژيانى له گه ڵيدا يه ك دڵ و يه ك بوون كرا به وه زيرى ناوخۆ و به ته واوى بووه پـشتيوانى شێخى نه مرله كاتي گه رِانه وه يدا . له لايه ن حاكمى پـێشوى سلێمانى ميجر گوڵد سميت وه له به غداوه ئه م ته له گرافه بۆ شێخ عه بدولكه ريم نوسراوه . بۆ جه نابى شێخ عه بدولكه ريم له كفرى , رۆژى چوار شه ممه 13/ ئه يلول ئه مڕۆ شێخ مه حمود و شێخ محه مه د غه ريب ئه گه نه به غداد .
ئه ولين فرسه ت بۆ كفرى حه ره كات ئه كه ن به ڵام بۆ به عزێ ئيش له پـێش بزوتندا لازمه مه ندوبى سامى مشاوه ره ى له گه ڵ بكات . هه تا خه به رى ترتان بۆ ئه نێرم انتزارتان له كفرى پـێويسته .
هه ر وه ختێك شێخ مه حمود بۆ كفرى حه ره كه ت ئه كات خه به رتان بۆ ئه نێرم . – ل (100) ( چيم دي به رگي يه كه م ) پـشت به خوا فه رمانى حكومدارى رۆژى 19/ صفر/1341 10/تشرين يه كه م /1922 له پـايته ختى كوردستان شارى سلێمانى .

منبع: مالپه ری قادر زاده
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
 


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 03:45 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها