بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

 
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
Prev پست قبلی   پست بعدی Next
  #1  
قدیمی 05-28-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض شینە

شینە ( 1 )

خوناو سمایل

ئەو وێستگەیەجوداترە لە زۆربەی ئەوویستگانەی دیومن لەو ئەوروپایە... تەواوەک دوورە لەئاوەدانی ناو شار..ئەو شارە بچووکەکەی کە ھەنووکە بە شەمەندەفەرەکە تێیپه‌ڕین و لەو دووریە لێی دابەزین... وا دەڕۆم لەوبەرەبەیانیە خەواڵوەی سەرەتای ئەو زستانە تازەیە.. بارانیش نەرمە نەرمە بە سیلاوی فرمێسکان روومەتی زەوی دەڕشێنی... مێشک تەپیووم و کەلەی سەرم وەک ئەو گاشەبه‌ردانەی چیاکانی دەوروبەر بگرە قورستریشە... چاوەکانم تەنھا زەقن، دەنا بەردەمی خۆیان بترازێ زیاتر ھیچیدکە نادینن... وا دەڕۆم و لاقانم رەپێشم دەدەن... کەلەشەکی شلوکوت شۆڕی خوارەوەم بۆیتەوەو بە شەقاوی خاو رێگه‌وبانان دەبڕم... لەوانەیە ئەو پڕووشکە بارانانەی وا ئێستا تەزیی سارد بە تۆقی سەرم تا پەنجەی پێیانم دادەھینن... دوای بیست رۆژەکی دیکە دونیایەک بەفر بە دوای خۆیاندا بھێنن و بەیەکجارییرێگه‌وبانان تاک و تەنیاتر دابڕن!

لەو باخە ھیشک و بریشکەش چی ھەیە چاوانی بۆبکەیەوە! مەگەر دیقەتەک بدەیە ئەو یەک دوو کەسەی دوای شەوەکی مەستی دوورو درێژی شەرابو ماددەی بێھۆشکەر، کە ئێستا وەک تەڕکی تەڕ بە سەر شووشەی بۆشو دەرزی بەکارھاتوو لەو ژێر پڕووشکە بارانانەی وا دێ و بە خوڕتر دایدەکا بێھودە کەوتوون و کەس نازانی ماون یان مردوون!

وا دەڕۆم ونازانم دونیای ئەوڕۆ لۆوا بە کۆسی خەمی خۆی کەوتووە...

لەو جۆگەلەئاوەی ژێر ئەو پردە باریکەی وا بەسەری تێدەپەڕم رەنگە رەشەکەی جانتا نیمچە بەتالەکەمم لێ دیارەو... قورپەکەییم بە دەستی راستم گرتووە... بێجگە لە سەفەری ئەوڕۆ رەنگی خەفەتی سەفەرێکی کتوپڕی ترشم بیردەخاتەوە...

نازانم!! سەفەری ئەوڕۆش سەفەرێک بوو ھەر دەبووایە بیکەم! ئەرکی خۆم بوو یان بە ئەرکی خۆمم زانی و ھاتم !

لەو بێدەنگیییەی ئەو نمەبارانەی ھەر دێو تیژتر دێتەخوارێ...پێم خۆشە رکی ھەناو لە دەست سەفەرە لەناکاوەکانی بە تەمەنمان تێدەپەڕن بە ھاوارەک رابێرم و بخوڕمە ئەو ئاسمانەنزمەی ئه‌وڕۆ و بڵێم: ببارە... دەی بە کەیفی خۆت دایکە... ھەناوی پڕی خۆت سووک کەو...ھەرچی ھەتە دایچۆڕە ناو دودڵی دڵم... ئاخر ئەمن چم دایە لەوھەموو سەفەرە لەناکاوانە وسەفەری ئەو دووریەی ئێرەی ئەو بنە دونیایە...؟

بەرو دووکانی بازاڕەکەش ھەر ھەمووی قەپاتن... مەیخانەکانی، کەھەتا بەرەبەیانەکی زوو گرمەو زرمەیان دەھات، وا تاریک ونترک پەردەکانیان بەسەریەک دادراوەیە... لە خۆم ولە چەند نەفەرەکی تری دابەزیوی شەمەندەفەرەکە بترازێ کێ ھەیە دەنگی خشپەی پێی لێرە بێ!

وا دەڕۆین و لەوانەیە تۆزەکیش بترسێین... لە چی؟ نازانم ھەر بترسێین و بەس...

نا... نە لە جنۆکەو نە مێردەجنۆکە... لە لەمەچێتریش نا... نە سەگ و نە پشیلەی بەرەڵاش لێرە ھەن بتترسێنن... ئەدی لۆ بترسێین؟

تەنیایی و بێدەنگییرێگه‌وبانان روخساری ترس شی ناکەنەوە؟!! ئەدی..

لەوانەشە مرۆڤ ھەر لە یەکەم واقەی بەربوونەوە لە دامەنی دایک و بارکردن لەو ھەناوە گەرمەی... ترس سەرو سیمای پڕ سامی خۆی نیشان دابین و تا دەشمرین نەتوانین لە خۆمانی دەرکەین... ھەرچۆنەک بی ...ئاخر نازانم ئەمن چم دابوو لەو سەفەرە... ناشزانم گەر مابا دەھاتمە ئەو دوورەرێیه‌...؟ دیسان دەمویست گوێچکانی لۆ شلکەم و جەستەم بە دەنگی نەرمی خاو بێتەوە کە بانگی بکردبام بە"خرپن"؟

دەتگۆت بانگی کار وبەرخان دەکا...کە بانگی بە"خرپن" دەکردم.

"خڕپن" ئەو ناوەی پاش رۆژی رۆیشتنەکەی بارتەقای ئەو رێیه‌ی وا بریومە رکم لێ بوو..! لە کۆڵان و لەو دیوی دیوارەکەی بەینمان... لە بەر دەرگه‌یقوتابخانه‌که‌ش... لە ھەر جێیەک بیدیبام دەگرژییەوەو ده‌یگوت "خرپن". ئەو "خرپن"ەی بانگی پێدەکردم ھەموو خەڵکەکەشی لە خڕیی و پڕییم وەئاگا ھینا... دوای خۆی زۆر کەس بە خرپن ناوی دەبردم.

ھەموو کارە سووکەکان ئەمن بووم دەمکرد و گرانەکانیش داکم... کە دەمپرسی... داکم دەیگوت "ئەجری دراوسێیەتییه‌".

ئەدی ئێستا دوای پازدە ساڵ ئەجری دراوسێیەتی بوو ئەو سەفەرەم کرد و ھاتم؟

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
 


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 02:35 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها