بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

 
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
Prev پست قبلی   پست بعدی Next
  #1  
قدیمی 10-15-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض ڕەخنەی ئەدەبی


ڕەخنەی ئەدەبی ( 1 )

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد


ڕەخنەی ئەدەبی (بە ئینگلیزی: Literary criticism، بە عەرەبی: نقد أدبي)، لقێکی لێکۆڵینەوەی ئەدەبییە و بایەخ بە لێکۆڵینەوەیبەرهەمی ئەدەبی دەدات.

ڕەگ و ڕیشەی وشەی ڕەخنە

لەزمانی کوردیدا، وشەی رەخنە بەرامبەر وشەی (نقد) ی عەرەبی و وشەی Critiqueی ئینگلیزی بەکاردەهێنرێت، هەرسێ وشەکەش لەبواری ئەدەبیدا بۆ یەک واتا و مەبەست بەکاردەهێنرێن و هەڵگری چەمکێکی دیاریی کراون.

پێشەکی

ڕەخنەی ئەدەبی لەپاڵ مێژووی ئەدەب و تیۆری ئەدەب دا دەبنە سێ لقی لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، واتە رەخنەی ئەدەبی لقێکی لێکۆڵینەوەی ئەدەبییە و بایەخ بە لێکۆڵینەوەی بەرهەمی ئەدەبی دەدات.
ئەرکی رەخنە شیکردنەوە و راڤەکردن و هەڵسەنگاندنی دەقی ئەدەبییە، یان دیاریکردنی بەهای دەقی ئەدەبییە واتە رەخنەی ئەدەبی لەو بنەما هوونەریی و بیریانە دەکۆڵیتەوە کە دەقی ئەدەبییان لێ بنیات دەنرێت و بەشێوەیەکی زانستییانە بەهای ئەو بنەمایانە دیاریی دەکات، بەمەش رادە و ئاستی گرنگیی و بایەخی دەق بۆ خوێنەر و داهێنەریش دەستنیشان دەکات. بۆیە دەتوانین بڵێین ئەگەر ئەدیبانبەرجەستەکەری جوانی و ڕەنگ پێدەرەوەو رەنگرێژکەری ژیان و دەروونی مرۆڤ بن ئەوا رەخنەگران بۆخۆیان بزوێنەری چالاکیی ئەدەبی و داهێنانی ئەدەبین.
بەو پێیە دەڵێین دەبێ رەخنەگر لێکۆڵەرەوەیەکی ئەدەبیی و شارەزا بێت و زانیاریی تەواوی دەربارەی مێژووی ئەدەب و تیۆری ئەدەبی میللەتەکەی و میللەتانی تر هەبێت و سەرباری ئەوەش کە چێژلێوەرگرێکی ئەدەبیشە دەبێ زانیاریی لە بوارە جیاجیاکانی ژیانیسیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و رۆشنبیرییدا هەبێت و شارەزاییەکی گشتیشی لە زانستە مرۆییەکاندا هەبێت.

مێژووی رەخنەی جیهانی

لەمێژووی رەخنەی جیهانیدا دوو رێڕەوی رەخنەیی بەدی دەکرێت کە کاریگەرییان لەسەر یەکتر هەبووە و تایبەتمەندیی خۆیان هەیە کە بریتیین لە: رەخنەی رۆژئاوایی و رەخنەی رۆژهەڵاتی.

رەخنەی رۆژئاوایی

سەرەتا ئەم رێرەوە رەخنەییە دەگەڕێتەوە بۆ پێش زایین و لە ئەدەبی یۆنانییەوە دەستی پێکردووە.

یەکەم هەنگاو لەو رێرەوەدا کاتێ بەدی هاتووە کە لەکاتی ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی جەژنەکانییانەوە شانۆگەرییان پێشکەش کردووە و لیژنەیەکیان بۆ هەڵبژاردنی باشترین دەقی تراژیدی یان کۆمیدی بەشیعر بووە، دەستنیشان کردووە. جا هەڵبژاردنی باشترین دەق لەلایەن ئەو لیژنەیەوە بۆ خۆی چالاکیی رەخنەیی بووە، چوونکە بەپێی چەند پێوانەیەکی هوونەریی و بیریی دەقەکانیان هەڵبژاردووە. هەر لەو ماوە مێژووییەدا، واتە سەدەی پێنجی پێش زایین، شاعیرێکی یۆنانی کە ناوی ئەریستۆفانیس بووە، لە بەرهەمێکی کۆمیدیی خۆیدا بەناونیشان بۆقەکان راوبۆچوون و تێڕوانینی رەخنەیی دەربارەی دوو شاعیری گەورەی یۆنانی خستۆتەڕوو، ئەو دوو شاعیرەش یوربیدز وئەسخیلۆس بوون. لەگەڵ بوونی ئەو چالاکییە رەخنەییانەشدا دیارترین رێچکەی رەخنەی ئەدەبیی لەلای یۆنانییەکان لەلایەن فەیلەسووفەکانەوە کرایەوە، دیاترین فەیلەسووفیش بیروراکانیان تا ئێستاش جێگای بایەخەپێدان بن، ئەفڵاتوون و ئەرستۆن.ئەفڵاتوون، رای وا بووە کە شاعیران ناتوانن راستییەکان بگەیەنن بە خەڵکی و لەبری ئەوەیە چاکەیان فێر بکەن هەڵیان دەخەڵەتێنن ودەروونیان تێک دەدەن و وایان لێ دەکەن کە جڵ بدەنە دەست هەست و سۆز یان نەک ئەقڵیان.
هەرچی ئەرستۆش بوو، ئەوا ئەمیان بە پێچەوانەی ئەفڵاتوونەوە بەرهەمی شیعریی بەسوودمەند داناوە، بەتایبەتی تراژیدیا کە بەلایەوە دەتوانێت دەروونی بینەر لە هەردوو هەست و سۆزی ترس و بەزەیی پاک بکاتەوە.هەر ئەرستۆ لەو بەرهەمەیدا کە بەناونیشانی هوونەری شیعرە کۆمەڵێک دەستوور و یاسای هوونەریی بۆ تراژیدیا داڕشتووە کە بوونەتە بناغەی تیۆری رەخنەیی ئەوروپی بەگشتی و بوونەتە بنەمای رەخنەی کلاسیکی نوێ کاتێ وەک رێبازێکی ئەدەبی لەسەدەی حەڤدەدا لە فەڕەنسا سەری هەڵدا و گەشەی کرد.لەو سەردەمەدا رەخنەگرێکی بەناوبانگی فەڕەنسی کە ناوی بوالو بوو، راوبۆچوونەکانی ئەرستۆی جێگیر کرد و کردنییە پێوانەی رەخنەی کلاسیکی نوێ لە ئەوروپادا، هۆی ئەمەش ئەوە بوو کە رێبازی کلاسیکی بۆخۆی لە ئاکامی بوژاندنەوە و لاساییکردنەوەی بەرهەمییۆنانییەکان و رۆمانییەکانسەری هەڵدا.گرنگترین بنەما و پێوانەی رەخنەی کلاسیکی نوێ بریتیی بوون لە:
  • جڵەودانە دەست ئەقڵ و ژیری و دوورکەوتنەوە لە هەست و سۆز.
  • دەربڕینی کەسیی و بایەخدان بە چێژی درووست.
  • گرنگیدان بە بەها مرۆڤایەتییە گشتییەکان.
  • گرنگیدان بە ئەرک و ئامانجی شیعر.
  • دەرخستن و پیشاندانی لایەنی چاک و بەرزیی ژیان لە تراژیدیاکاندا.
  • رووکردنە ئەو بابەتانەی کە چارەنووسی مرۆڤیان تیا بەرجەستە دەکرێت.
لەدوای رێبازی کلاسیکیش کە رێبازی رۆمانتیک لە ئەوروپا سەری هەڵدا، پێوانە رەخنەییەکانی رێبازی کلاسیکی راستەوخۆ رەت کرانەوە، بەرادەیەک کە دەتوانرێت بوترێت ئەگەر پێوانەکانی رەخنەی کلاسیکی هەڵگێڕینەوە، ئەوا پێوانەکانی رەخنەی رۆمانتیکمان دێتە بەردەست.
بەو پێیە دیاترین پێوانە رەخنەییەکانی رێبازی رۆمانتیک بریتیین لە:
  • بایەخدان بە هەست و سۆزی کەسیی و دەورکەوتنەوە لە ئەقڵ.
  • گرنگیدان بەو بەهایانەی کە کەسین و بەلای تاکەکەسەوە گرنگن.
لەم ڕووەوە نووسەرێکی رۆمانتیکی فەڕەنسی کە ئەلفرێد دی موسێیە، دەڵێ: "ئەوەی گرنگ بێت بەلای منەوە ئەوەیە کە گوێ نەدەمە ئەقڵ"، ئەمە لە کاتێکدا کە بوالوی رەخنەگری کلاسیکیی بوو وتوویەتی: "هەمیشە بەدەنگ ئەقڵەوە بچۆ و لەوەوە یەکێتی بەرهەمەکانت بەدەست بهێنە".
دیارترین رەخنەگری رێبازی رۆمانتیکی مەدام دی ستال و سانت بیڤ بوون، بەلای یەکەمیانەوە دەبێ دەقی ئەدەبی رەنگ پێدەرەوەی ژیانە کۆمەڵایەتی و خووڕەوشت و نەریتی کۆمەڵ بێت، بەلای دووەمیشیانەوە دەقی ئەدەبی رەنگ پێدەرەوەی هەست و سۆزی نووسەرە، هەر بۆیە دەبێت رەخنەش تیشک بخاتە سەر دەروونی نووسەر و ناخی نووسەرمان بۆ رۆشن بکاتەوە.
دیارە کە ئەو پیوانە رەخنەییانەی کە لە رێبازی رۆمانتیکدا بۆ شیعری لیریکی-ویژدانی دەستیان دەدا کە دیارترین بەرهەمی رۆمانتیکەکان بووە و بابەتەکانیان بابەتی و کەسیی بوون بە پێچەوانەی بەرهەمی کلاسیکەکان کە تراژیدیا و کۆمیدیا بوون بە بابەتەکانییان مەوزوعیی بوون نەک خودیی و کەسیی، لە دوای رێبازی رۆمانتیکی کۆمەڵێک رێبازی تری ئەدەبیی سرەیان هەڵدا وەک رێبازی ریالیزم، پڕناسی،هێماگەری، فۆرمالیزم و هتد... لەپاڵ ئەم رێبازە ئەدەبیانەشدا چەند رێبازێکی رەخنەیی هاتنە کایەوە کە گرنگترینیان رێبازی شیکاری دەروونی و رێبازی مارکسی و رێبازی شێوەگەرایی یان بنیاتگەری بوون.بەگشتی رەخنەی نوێ لە ئەدەبی ئەوروپی سەدەی رابووردوودا پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت کە دەبێ پێوانە رەخنەیییەکان بابەتی بن و لە بازنەی تێڕوانینی کەسیی رەخنەگردا نەهێڵرێتەوە و راستەوخۆ لە سروشتی دەقی ئەدەبی خۆیەوە بەدەست بهێنرێن.

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
 


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 02:13 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها