بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

 
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
Prev پست قبلی   پست بعدی Next
  #11  
قدیمی 11-10-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض عەتاخانی سەعید مەنسور

عەتاخانی سەعید مەنسور (عەتاخانی باشماق)




ساڵی 1296ی کۆچی هەتاوی لە گوندی باشماق لەدایک بوە و ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە و مناڵەکانی بریتین لە: ناسر،حسەین،سەعید،جەمشید،ئێقبال،زاهید،شاهۆ،تووران، درەخشان،لەیلا،کەبەداخەوە کاک حسەین کوژرا و کاک سەعید نەخۆشی کوتووپڕ گیانی لێ ئەستاندو کاک زاهیدیش بەهۆی رووداوی ماشێن لاقێکی لەدەست داوە، رادەی خوێندەواری عەتاخان هەتا پۆلی شەشی سەرەتای ئەوکات لەقوتابخانەی تازەدامەزراوی گوندەکایان بوە وبەردەوامیش هاتووچۆی حوجرەی مەلا و فەقێیانی کردوە عەتاخان رۆحێکی دموکراتیزەی لەخۆداپەروەردە کردوە هەربۆیە بەردەوام ماڵەکەیان خانەخوێی میوانان و گەڕۆکان بوە لە باوەڕی عەتاخاندا هەمووکەس خاوەن خانەی شەخسیی یەتی تایبەت بەخۆیەتی کە دەبێ رێزوحورمەتی لێ بگیرێت و ئاخافتنی لەگەڵدا بکەی.

هەرلەسەر ئەوبنەما فکری یە درێژەی بە دیداروچاوپێکەوتنەکانی لەناو کۆمەڵانی خەڵکدا ئەداولەگەڵ بەڕێزشوکروڵڵای بابان دا لەشاری سنە ئاشنا دەبێت کە کاک شوکروڵڵای بابان ئەوکات بەرپرسی ناوەندی هونەرەجوانەکان سەربە وەزارەتی فەرهەنگ وهونەربوو هەرئەوئاشنابوونە بوە هۆی ئاشنابوونی ستدیوکانی رادیۆ سنەو دواتر کرماشان وتارانیش لەگەڵ دەنگێکی تازەورەسەن وپڕلەهەست وسۆزی ناوچەی تیلەکۆی سەقز، کە بەم جۆرە دەنگ وسۆزی رەسەنی عەتاخان لەدیوەخانەکانی باشماقەوە گوێزرایەوە هەمووناوچەکانی کوردستان وساڵی 1337 راستەوخۆ لەگەڵ بەشی کوردی رادیۆتاران دەستی بەکاروچالاکی هونەری کردوبەیارمەتی گروپی مۆسیقای رادیۆ تاران کە لەبەڕێزانی وەک مەرحووم موجتەبامیرزادە وهاوڕێیانی پێک هاتبوو توانی سەرجەم شانزدە گۆرانی رەسەن وفولکلۆر تۆماربکات کە بەشێکیان بریتین لە:شیرین دامەچۆ"باوانم باوانم"سویبەباڵابەرز"عەمرم سەیزادە"توخوافاتم تۆوازبێنە"خاڵۆی رێبوار"ئای لەدوورلەدوور"غەریب مەڕۆ"دوودەستم ببڕن بەلیمۆتەوە"ئەوکچەرەشتاڵە"کەومل باوانم"کانی یەکەی بەرماڵ"گەردن زەرد"گیان گیان "باوانم" وسەوزەسەوزە.
شێعروهەڵبەستی گۆرانی یەکانی عەتاخان سەعیدمەنسوور زۆربەیان فولکلۆروشێعری شاعیرانی کوردوهەروەهاخۆیشی دایناوە زاراوەی گۆرانی یەکانی ئەردەڵانی یەوبن زاراوەیشی تیلەکۆیی یە،هەربۆیە کەسێک فەرموویەتی"ئەوەی بیەوێ گۆرانی یەکانی عەتاخان بڵێتەوە دەبێ بن زاراوەی تیلەکۆیی بەتایبەت باشماقی بزانێ وشارەزای ببێت!"
لە روانگەی نووسەرانیشەوە عەتاخان هونەرمەندێکی بەتوانابووە نووسەری کورد عەلی ئەشرەف دەروێشیان لە کتێبی "بێستوون" داکەلەساڵی 1356دابڵاوبوەتەوە لە زوانی خەڵکی ناوچەکانی کرماشانەوە باسی دەنگ خۆشی سۆزی دڵنشینی وجوانچاکی وبەژن وباڵارێک وپێکی عەتاخان ئەکات.نووسەرێکی دیکەی وەک مامۆستا "حەمەی حەمەباقی دەڵێ: عەتاخان رەسەنترین گۆرانی یەکانی کوردی تۆمارکردوەو لەفەوتان رزگاری کردوە"
ئەم هونەرمەندەمەزنەی ناوچەی تیلەکۆی سەقزی کوردەواری سۆزی ناوچەی هەورامان کەرازو نیازو هاوارو گازندەی دەروونی"ئەهوورامەزدا"یە واتە هۆرەیشی بەجوانی زانیوەوچڕیوە دواچالاکی یەکانی هونەرمەند سەعیدمەنسوور تۆمارکردنی چەند گۆرانی یەک بو وە لەگەڵ مامۆستای مۆسیقا بەڕێز کاک رەسووڵ میرزاپوور لە تەمەنی 55ساڵیدا لە گوندی باشماق واتە زێدوژینگەی عەتاخان.

سەرچاوە: ماڵپەڕی چەمەڕا

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )

ویرایش توسط behnam5555 : 11-12-2013 در ساعت 06:09 PM
پاسخ با نقل قول
 


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 10:52 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها