" فوئاد جه‌هانی " بانه
وێڵ
ئێره مه‌مله‌كه‌تی په‌پووله‌یێكی وێڵه
شوێن پێی چاوه‌كانی به سه‌ر چهترهكهمهوه دیاره
هه‌ر جار كه ترووسكه‌ی
له‌گه‌ڵ نوورباڵای شه‌قامه‌كه‌ی به‌رانبه‌رم
شێت ئه‌بێ
تۆ له په‌نجه‌ره‌یێكی وێڵه‌وه دێی
وێڵ به دوای خۆت دا ئه‌گه‌ڕێی
كه له‌وانه‌یه من بم
برژانگت سێبه‌ر و
چاو ... ئاوپژێنی
هاوین هه‌واری گۆناته
هه‌ڵمێكی وێڵ
له په‌نجه‌ره‌ی مه‌مله‌كه‌تی سیماته‌وه
باڵ ئه‌گرێ
من به شوێن پێی وشه‌كانته‌وه وێڵ
تۆ و كاغه‌ز و خیابان و
هه‌راهه‌رای ئه‌و منداڵه‌ی بنێشتی بووبی ئه‌فرۆشێ
باڵ لێ ئه‌ده‌ن ... وێڵ
به سه‌ر شاری چاوه‌كانم
بێشه‌رمانه چراسووری سه‌ر شه‌قامیش
چاو داده‌گرێ و
ناسك
له‌ناو دووكه‌ڵ و ده‌نگه و هه‌ناسه‌ی خیابانی شار
به باڵای هه‌ورێكا هه‌ڵ دهزنێی
كه بچیته‌وه بۆ لای خۆت
منیش وێڵ
شوێن پێی چاوه‌كانت
به سه‌ر گۆنای چهترهكهمهوه
ژانێك له ناخی پێنووسهكهمهوه
زووخاوی زه‌مه‌ن ده‌ڕێژێ
تۆ ...
نازانم . نازانم ڕه‌حه‌تی گیانم
نازانم ڕه‌حه‌تی گیانم نییه كه نه‌بی یا من بی
یا چۆله‌كه‌ی سه‌ر بانی دراوسێكه‌مان
مه‌لی ماڵی دڵم وێڵه له هێلانه‌ی گڵی تۆ دا
كه تۆ من بی ئه‌من كێ بم له شانی سه‌ر چڵی تۆ دا
وه‌ره ئه‌ی یاری خیابان و فه‌زای پڕ ڕه‌مزی كهیهانیم
كه بێ په‌روانه په‌روانه‌ی هه‌ناسه‌م بۆ دڵی تۆ دا
ئه‌رێ له‌م ژان و بان و خیابان و هه‌ناسانه گه‌ڕێین
خانم ...
له كوێ ئه‌ته‌وێ دابه‌زی ؟
ئیتر هه‌وره‌كان به‌شی سییه‌كانی تۆ هه‌وایان پێ نییه
منیش تاقه‌تم به تاقی چاوه‌كانته‌وه وێڵه وێڵ
تا ... نا تای نییه
تا مه‌مله‌كه‌تی په‌پووله‌یێكی وێڵ
كه به‌یانیان له ناو هه‌وره‌كاندا
بۆ من ئه‌پاڕێته‌وه وێڵ
تا ئاسمان
كه من له تۆیش دا وێڵ ئه‌و ئه‌بینم
نه‌رم دووووووووووووووووووووووووووووو وووووووووووووووور ئارام وێڵ
نه‌رم نزیك ئارام وێڵ