ته‌مه‌نێكی كورته ده‌ژیم
وا هه‌ست ده‌كه‌م
هه‌زاران ساڵه بێده‌نگم !
باڵای سه‌رم
ئاسمانێكی ئاوریشمییه..
سه‌رو كه للهم
باڵنده‌یه‌كی مهزنو خه‌یاڵییه
ده‌وروبه‌رم ئه‌و زه‌ویه‌یه
هێشتا قاچم ره‌گی لێ دانه كوتاوه،
كزه بایه‌كی سووك ده‌مبا !!
شێوه و ره‌نگم ... له قوڕو لیته‌ی خه‌ست ده‌كا،
شێواوی ده‌ستی روژگاره...
دهمو چاوم
زه‌ویه‌كی تێنوی شه‌قار شه‌قاره..
چاوه‌كانم .. مانگ و خۆرن
ده‌سته‌كانیشم ئه‌و ههورهن
پێشی گرتوون !!
گه‌ر خۆم نه‌بم ..
كه‌س ناتوانێ زامی قوڵ ...باوێته له‌شم !!
گه‌ر خۆم نه‌بم..
په‌نجه‌ره‌ی چووك
دیواری ئه‌ستوورو چڵكن
ژێر زه‌ویه‌كی.. قوڵ و بێ بن
نابنه به‌شم !!
خۆم ئه‌و هه‌وره‌م
چه‌خماخه‌ی سووری خوێناوی
له ئامێزی نه‌رم ده‌گرم..
ئه‌وه‌ی شین بێ.. سه وز بێ .......
وه‌ك قژی دایكم سپی بێ ..
به ڕقه‌وه... له ڕقی پیاو ،
سه‌ری ده‌بڕم !!!
ساڵهایه بێده‌نگم و
مه‌رگه هاوار ، بۆته هاوڕێم
بۆته خانه و هه‌وارگه و جێم ..!!
بۆته ده‌سگیرانی كۆنه‌ی چه‌ندین ساڵه و
خۆشه‌ویستم
هه‌ر بۆیه‌شه
ده‌نگ و سه‌دای خۆم نابیستم
ده‌نگ و
سه‌دای
خۆم
نابیستم!!
منبع : کچی کورد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )