بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #1  
قدیمی 03-08-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
جدید فشه‌ي شاعیرانه...


فشه‌ي شاعیرانه

ـ كۆڵ‌بار ده‌بات، ته‌نیا باوش پێوانه‌ی خۆشه‌ویستییه‌.

ـ گوڵی كوڵمه‌ی به‌ ئاگری ئه‌سرین ئاو ده‌دات.

ـ به‌هه‌شت، سه‌ر ده‌كێشێته‌ ناوقاپی چاوه‌كانته‌وه‌.

ـ ئه‌سرین، رێبواری شاری ده‌ڵه‌كه‌ بۆ باخی گوڵ ده‌چێ.

ـ به‌درێژایی خۆشه‌ویستی، پایه‌ندازی چاوه‌ڕوانیم چنی له‌ كات و ساته‌كان.

ـ له‌ په‌نجه‌ره‌ی چاوه‌كانمه‌وه‌، ماڵی دڵ له‌ وشه‌كان خانه‌ته‌كانی ده‌كه‌م.

ـ ته‌نیا مه‌سیحی نیگاته‌، ده‌توانێ مه‌زرای سووتاوی دڵ بگه‌شێنێته‌وه‌.

ـ پرێسكه‌ی خۆشه‌ویستی، له‌ جیهان دانا شاردرێته‌وه‌.

ـ ته‌مه‌ن قه‌ره‌پووڵێكه‌ كه‌ هیچ ئاره‌زوویه‌كی وای پێ‌ناكردرێ.

ـ كۆنتۆڕی دڵ، ته‌نیا كاتی عاشق بوونه‌ كه‌ كار ده‌كات.

ـ تاوانی عاشق ئه‌وه‌یه‌ كه‌ باوه‌ڕ ناكات كه‌ دوو و دوو ده‌بێته‌چوار.

ـ تۆ خوا به‌ ماسی مه‌ڵێن كه‌ ئاو له‌ «ئۆكسیژێن» و «هیدرۆژێن» دروست بووه‌ با دڵ نه‌گۆڕێ كاتی ژووان.

ـ عاشق نییه‌، په‌پووله‌یه‌كه‌ تاقه‌تی بیستنی رازی شه‌می نه‌بێ.

ـ عیشق چاوساغی عه‌قڵه‌، له‌ كوێره‌رێی ژیان.

ـ زستان! شه‌رت بێ شكایه‌تی گوڵه‌ گه‌زیزه‌ت لێ بكه‌م.

ـ ئاو ته‌نیا بڕوایه‌ كه‌ ماسی پێی‌ده‌ژی.

ـ ژیان ئامۆژگارییه‌ و ئه‌وین گۆرانی داواكراو.

ـ زنجیری هێلانه‌، ئاسمانی هه‌ڵفڕینی مه‌ل نه‌زم ده‌كاته‌وه‌.

ـ عاشق له‌ ئاسمانی دڵ به‌رزتر نابێته‌وه‌.

ـ مه‌ل. هه‌ڵفڕین له‌گه‌ڵ خۆی ناباته‌ ناوگۆڕ.

ـ عاشقی راسته‌قینه‌، له‌ هیچ (ساحل)ێ دانابه‌زێ.

ـ بۆ ئه‌وه‌ی گوێم له‌ سه‌وزبوونی خۆم بێ، هه‌موو ریشه‌كانم له‌ عه‌رز ده‌رهێنا.

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #2  
قدیمی 03-08-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض فشه‌ي شاعیرانه...


ـ هه‌ڵفڕینی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ ده‌مه‌لاسكه‌یه‌ كه‌ به‌ مه‌ل و هه‌ڵفڕین.


ـ شاری دڵ، مه‌بده‌ و مه‌قسه‌دی عاشقه‌.

ـ كۆدی له‌یلی، مه‌جنوون بوونه‌.

ـ دۆی خۆش ته‌نیا دۆی شایی‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌ترشابێ.

ـ قوتابی بێ‌ته‌ربییه‌تمان نییه‌، ره‌نگه‌ ئه‌و ته‌خته‌ی كه‌ له‌سه‌ری دا ده‌نیشێ له‌ دارێكی كرمێ سازبوو بێ.

ـ ئه‌و داره‌ی كه‌ به‌ره‌كه‌ی ته‌وره‌، مه‌گه‌ر خه‌ون به‌ دارستانه‌وه‌ ببینێ.

ـ ئه‌گه‌ر كۆشی باران ته‌نیا پڕ له‌ گوڵ با، حه‌كایه‌تی درك جیهانی پڕ ده‌كرد.

ـ به‌ مه‌له‌، له‌واندا نابێنه‌ مه‌له‌وان.

ـ ئه‌وه‌ی كه‌ راوچییه‌، ناڵێ راو چییه‌.

ـ من ته‌نیا به‌ موسیقا گوێ ناده‌م، من گوێ ده‌ده‌م به‌ موسیقا.

ـ ئیزدیواج، ته‌نیا ته‌سادوفێكه‌ كه‌ زۆربه‌ی سه‌رنشینه‌كانی تێیدا زه‌لیل ده‌بن.

ـ له‌ پرسه‌ی شاعیرێ، هه‌زاران شێعر له‌ دایك ده‌بێ.

ـ چۆن زۆر كلكه‌سووتێی ده‌كرد كه‌پسوولێكی «آتش‌نشاني» به‌ كلكێوه‌ به‌ستبوو.

ـ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست‌نوێژی له‌ ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه‌ی نه‌شكێ به‌ كۆنتڕۆڵ ده‌یگرت.

ـ شایه‌د قه‌ڵه‌مه‌كان عومر كورت بن، به‌لآم وه‌ك شمشێره‌كان پێویستیان به‌ مۆمیایی كردن نییه‌.

ـ ئه‌ستێره‌یه‌كه‌ له‌ شه‌و به‌جێمابوو خۆی ته‌حویلی هه‌تاودا.

ـ ئێستا ئه‌ڕابه‌كانی«تاریخ» به‌ «اسب بخار» ده‌ڕۆن.

ـ ته‌له‌یفوون، «سنگ صبور»ی ژنانه‌.

ـ چاویلكه‌كه‌م كرد به‌ چاوساغ و چووم بۆ سۆاڵی وشه‌كان.

ـ مه‌ودای عیشق و ئیزدیواج به‌ قه‌را گوڵی سروشتی و گوڵی مه‌سنووعییه‌.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #3  
قدیمی 03-08-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض فشه‌ي شاعیرانه...


ـ دێموكڕاسی، شتێكی باشه‌، ته‌نانه‌ت مرۆڤ ده‌توانێ به‌ بوونی ئه‌و به‌ ملهوڕیش ده‌نگ بدات.


ـ ئه‌گه‌ر ئامۆژگارێكانی ئێمه‌ فیلم بێ، ده‌بێ چاوه‌ڕێ بین مناڵه‌كانمان دوای رۆشن كردنه‌وه‌ی كه‌ڵكی لێ‌وه‌رگرن.

ـ زۆر كات پێویسته‌ بۆ ئاگابوونه‌وه‌، چاویلكه‌ی نه‌زانی لێ‌بده‌ن.

ـ ئه‌گه‌ر ئه‌دیسۆن لایه‌نگری نوور و رۆشنییه‌، ده‌ی ئه‌و هه‌موو فتیله‌ و فانووسه‌ چییه‌ له‌سه‌رده‌ستی ئێمه‌ ماوه‌ته‌وه‌!؟

ـ گه‌نم خواردن یه‌ك هه‌ڵه‌ بوو، به‌لآم نان وه‌رگرتن ئه‌ویش له‌مڕۆدا غه‌ڵه‌ت كردنه‌.

ـ دوای ئه‌وه‌ی كاری هیچ كام له‌ دایره‌كانی نه‌زانی به‌ڕێوه‌به‌ری، كردیان به‌ به‌رپرسی ئیداره‌

ـ ئه‌وه‌نده‌ بیره‌وه‌ری رۆژی هه‌وه‌ڵی قوتابخانه‌ تاڵ بوو كه‌ سه‌رۆكی ئه‌وێ، ویستی كه‌ به‌ شیرنی له‌ مامۆستاكان میوانداری بكات.

ـ لات وابوو كه‌ دۆستایه‌تی نان و په‌نیریش تا سه‌ر نه‌بێ؟

ـ سه‌گ نانی خه‌ڵكی پێ بده‌ی، خۆت ده‌گرێ.

ـ له‌ زۆر سه‌فدا، به‌ پیاو گه‌پ ده‌ده‌ن.

ـ ژین كتێبێكه‌ كه‌ بێ‌پاره‌ش وه‌ك بێ‌سه‌واد هه‌ر ته‌ماشای وێنه‌كانی ده‌كات.

ـ نه‌خۆش، له‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌ سه‌دان كه‌س ناكه‌وێت.

ـ ته‌له‌یفوون بۆ قسه‌ی مفت پووڵ زۆر ده‌خات.

ـ ئینسان هه‌میشه‌ منداڵه‌ و ته‌نیا ئه‌سباب‌بازێكانی گه‌وره‌ ده‌بێ.

ـ له‌ كۆشكی خه‌یاڵه‌وه‌ ئه‌سباب‌كه‌شی زۆر سه‌خته‌.

ـ ئه‌وه‌نده‌ له‌ شاعیری به‌ په‌له‌ بوو كه‌ پێش ئه‌وه‌ی شێعر بڵێ دیوانه‌كه‌ی چاپ كرد.

ـ جه‌وهه‌ری قه‌ڵه‌می شكاو، وه‌ك خوێنی شه‌هید راناوێستێ.

ـ ته‌نیا ژنێ كه‌ له‌ مشك ناترسێ، ژنی مشكه‌.

ـ له‌ جوغرافیای مشك‌دا ته‌نیا كونه‌مشكه‌ له‌ جه‌زیره‌یه‌كی ئه‌منه‌.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #4  
قدیمی 03-08-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض فشه‌ي شاعیرانه...



ـ چۆن هه‌ستی شێعره‌كانی له‌ شاعیرانی دی وه‌رگرتبوو، شێعره‌كانی له‌بار خۆی برد.


ـ نووسه‌رێ كه‌ جه‌وهه‌ری خۆی به‌رله‌ جه‌وهه‌ری پێنووسه‌كه‌ی ته‌واو بێ، نووسه‌رێكی كه‌م‌جه‌وهه‌ره‌.

ـ قوتابخانه‌ بێكاره‌كان باسه‌واد ده‌كات و باسه‌واده‌كانیش بێكار.

ـ هیوادارم كه‌ ئاخر ئاسه‌وارم ئابڕووی هه‌وه‌ڵ ئاسه‌وارم بكرێته‌وه‌.

ـ بۆ سه‌ردان له‌ نه‌خۆشێ كه‌ مه‌ره‌زی قه‌ندیشی هه‌یه‌ ده‌بێ شیرینی به‌رین؟

ـ وێنه‌كه‌ی فرۆشت، به‌ پاره‌كه‌ی قابی عه‌كسێكی كڕێ.

ـ رۆژهه‌لآت، رۆژاوای له‌ خه‌و هه‌ڵساند و بۆ خۆی خه‌وته‌وه‌.

ـ شه‌و، كتێبێكه‌ كه‌ ده‌بێ له‌ تاریكی‌دا بیخوێنێوه‌.

ـ گۆرانی، شایی وشه‌یه‌.

ـ وه‌ختی دۆعا كردن وشه‌كان باڵ ده‌گرن.

ـ زستان كه‌ به‌ به‌هار حامیله‌ بوو، له‌سه‌ر منداڵ چوو.

ـ ئه‌گه‌ر مه‌ل له‌ یاسای جازبه‌ی زه‌وین به‌ خه‌به‌ر بوایه‌، حه‌تمه‌ن له‌ هه‌ڵفڕینی‌دا به‌ شك ده‌بوو.

ـ زه‌رده‌واڵه‌، هه‌ر مێش‌هه‌نگوینه‌ كه‌ وه‌رشكه‌ست بووه‌ و هه‌ر پێوه‌ ده‌دات.

ـ ئه‌سته‌غفیڕه‌ڵلآی راسته‌قینه‌، به‌ ته‌سبێحی یه‌ك ده‌نكیش ده‌گوترێ.

ـ زۆركه‌س، درۆیه‌كی ره‌نگی‌یان له‌ راستێكی «سیاه و سفید» پێ‌خۆش‌تره‌.

ـ قسه‌ له‌ تێكنۆلۆژی، هه‌ر تێكنۆلۆژی قسه‌یه‌.

ـ مه‌رگی مشك، مه‌رگی پشیله‌شه‌.

ـ «مێژووی پشیله‌» مشكه‌كان ده‌ینووسن.

ـ خۆزگه‌ بۆ هه‌ر نیگایه‌ چاوێكم بوایه‌.

ـ ژیان،حه‌كایه‌تی دووپاته‌بوونه‌وه‌یه‌،یا دووپاته‌كردنه‌وه‌ی یه‌ك حه‌كایه‌ت؟

ـ دنیای راسته‌قینه‌ی هه‌ر كه‌س، پرێسكه‌یه‌كی گرێ‌پووچكه‌یه‌.

ـ ئینسان، شووڵی ده‌ست‌درێژی به‌ سروشت ده‌خوات.

ـ ئه‌گه‌ر گلیم هی خۆت نه‌بوو، ده‌توانی پێتی لێ‌درێژتر بكه‌ی.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #5  
قدیمی 03-08-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض فشه‌ي شاعیرانه...



ـ هه‌ر یۆسفێ، بۆ سه‌نگی مه‌حه‌ك، زڵێخایه‌كی هه‌وه‌سی ده‌وێ.


ـ ئه‌گه‌ر كه‌ڕاماتی ئینسان بۆخۆنواندن بێ، خۆی ون ده‌كات.

ـ كه‌س دڵی شكاو ناكرێ.

ـ بارهێنانی ئێمه‌ جل و به‌رگی نییه‌ پڕ به‌ به‌ری سروشتی مناڵ.

ـ له‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی مردوودا، ژیان ته‌نیا «جومله‌یه‌كی موعته‌ره‌زه‌»یه‌.

ـ حه‌ز كردن له‌ ئێسكانی مردوو نیشانه‌ی وه‌فاداری سه‌گ به‌ وان نییه‌.

ـ دڵدار و دڵبه‌ر، یه‌ك ژیانیان پتر نییه‌.

ـ رێگای عیشق، رێگای بێ‌رێگایی‌یه‌.

ـ فیكر له‌وه‌ بكه‌وه‌ كه‌ فیكرت پێی ناگات.

ـ دۆست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زه‌هرت له‌گه‌ڵ بخوات.

ـ هه‌سته‌كانی ئێمه‌، چاویان له‌ ده‌می مه‌حسووساته‌.

ـ ته‌نیا كاتێ دڵت له‌ ده‌ست بده‌ی ده‌مری.

ـ هه‌زار باڵی شكاوی پڕ له‌ هه‌ڵفڕینم هه‌یه‌.

ـ ته‌بێ عیشق و پاشۆری؟

ـ له‌ ده‌لاقه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێم كه‌ له‌گه‌ڵ خۆم بدوێم.

ـ ئینسان له‌ هیچ ئاوێنه‌یه‌دا، وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی نابینێ.

ـ بۆ نزیك بوونه‌وه‌ له‌ خودا، ده‌بێ كۆشكه‌كانمان به‌رز كه‌ینه‌وه‌؟

ـ چۆنه‌ له‌سه‌ر شته‌ ئیستاندارده‌كانیشمان، سوێند و ته‌لآق ده‌خۆین؟

ـ ئه‌گه‌ر خوا خۆی جومجومه‌كه‌ی ئاریایی دروست كردین چی؟

ـ زه‌مان وا زوو تێپه‌ڕ ده‌بێ و ئاڵ‌وگۆڕی به‌ سه ردا دێ،

ره‌نگه‌ دوای گوتنی ئه‌و رسته‌یه‌ ئینسانێكی‌تر بم.


ـ چاوی مه‌جنوونت بێ، هه‌موو عاله‌م له‌یلی‌یه‌.

ـ ژینی بێ‌ئه‌وین، ته‌كلیفی شه‌وی جومعه‌یه‌.

ـ چاوی عاشقانه‌، به‌ چاویلكه‌ی عه‌قڵه‌وه‌ نابینێ.

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #6  
قدیمی 03-08-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض فشه‌ي شاعیرانه...



ـ چۆن تووتی ده‌توانێ «بلبل‌زبانی» بكات.


ـ زۆر كه‌س له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ راناوه‌ستێ و ژیانی خۆی ده‌كات.

ـ «حه‌قیقه‌ت» نه‌وارێكی خاڵییه‌ كه‌ هه‌ركه‌س حه‌كایه‌تی ژیانی خۆی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات.

ـ به‌شه‌ری ئه‌مڕۆ له‌ باتی ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان ده‌ڕوانێته‌ ئه‌ستێره‌كانی سینه‌ما.

ـ ئه‌مڕۆ «خه‌ت»، له‌ «شێر» بایه‌خی پتره‌.

ـ «عه‌سری ته‌لآیی» بووك كاتێكه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ زاوا ده‌چن بۆ كڕینی زێڕه‌ بووك.

ـ «عه‌سری ئیڕتباتات» كاتی هات كه‌ ئێمه‌ هیچمان ده‌نگمان پێكه‌وه‌ نییه‌.

ـ ژیاننامه‌‌كان، زۆربه‌یان ژان‌نامه‌ن.

ـ عومر ئیعتبارێكی به‌رته‌سكه‌، هیچ وه‌خت نازانێ چه‌نده‌ت له‌ حیساب داماوه‌.

ـ هه‌ڵفڕین، هه‌موو رۆژێك ده‌چوو بۆ مولاقاتی مه‌لێك كه‌ له‌ قه‌فه‌س‌دا بوو.

ـ له‌گه‌ڵ ویشك‌ساڵی ئاومان ناچێته‌ نێو جۆگه‌یه‌كه‌وه‌.

ـ بۆ زێڕفرۆش وه‌خت «ته‌لآیه‌».

ـ نامه‌وێ له‌ چاویلكه‌ی گوڵه‌وه‌ ته‌ماشای به‌هار بكه‌م.

ـ پێم سه‌یره‌ ده‌ڵێن «ئێنیشته‌ین» زانایه‌كی مه‌زن بووه‌، خۆ له‌ زه‌مانی ئه‌ودا «مه‌دره‌سه‌ی غه‌یره‌‌ئینتیفاعی» نه‌بووه‌!

ـ بڵێی به‌ر له‌وه‌ی كه‌ «نیۆتۆن» هیزی جازبه‌ی زه‌وین بدۆزێته‌وه‌، سێوه‌كان هه‌ركه‌وتبێته‌ زه‌وی؟

ـ قوربانی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گای نه‌فست سه‌رببڕی.

ـ مه‌مكه‌مژه‌ ده‌خه‌ینه‌ ناوده‌می منداڵ و ده‌مانه‌وێ درۆش نه‌كات.

ـ ئێمه‌، مردۆكانی «هاوكه ف»ین كه‌ مانای ژیانمان له‌بیرچۆته‌وه‌.

ـ مه‌رگ ده‌رسێكی عه‌مه‌لییه‌ كه‌ ده‌بێ بۆ خۆت بیگوزه‌رێنی.

ـ گیرفانه‌كانم، پڕه‌ له‌ ته‌ماشا كردنی ئاره‌زووه‌كانم.

ـ شێری باخی وه‌حش ته‌نیا سه‌ڵته‌نه‌ت ده‌كا.

ـ ده‌بێ له‌ ئوستووره‌ و ئه‌فسانه‌كان‌دا، له‌ ئینسانی راسته‌قینه‌ بگه‌ڕێین.

ـ له‌ ژیانی ماشێنی‌دا، جێگایه‌ك بۆ ڕێبواری پێاده‌ نییه‌.

ـ ژیانیش وه‌ك «جه‌عبه‌ی میدادڕه‌نگی» ره‌نگه‌ شاده‌كانی زوو ته‌واو ده‌بێ.

ـ بۆ فرمێسكی ده‌گریم كه‌ به‌رله‌ به‌دنیا هاتنی ده‌مرێ.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )

ویرایش توسط behnam5555 : 03-09-2010 در ساعت 08:54 AM
پاسخ با نقل قول
  #7  
قدیمی 03-08-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض فشه‌ي شاعیرانه...


ـ به‌ لالایی باران زه‌وین له‌ خه‌و هه‌ڵده‌ستێ.


ـ زۆر سه‌یره‌ له‌ زه‌ماوه‌ندی ئه‌مڕۆدا، له‌ جوانی زاوا ده‌پرسن، به‌لآم بووكیش ده‌نێرن جوانی كه‌ن!

ـ پیاو تا ژن نه‌هێنێ نابێ به‌ پیاو، ئه‌گه‌ر ژنیشی هێنا له‌ پیاوه‌تی ده‌خه‌ن!

ـ دیوانی نه‌نووسراو، ئابڕووی شاعیر نابات!

ـ له‌ ساڵهاتی هه‌بوونی باوه‌ئاده‌م‌دا، خێزانم گوڵه‌گه‌نمێكی پێشكه‌ش كردم.

ـ ژن كتێب نییه‌ كه‌ پێش‌تر بیخوێنینه‌وه‌، به‌ڵكوو ده‌فته‌ری بیره‌وه‌رییه‌ و دوایی ده‌نووسرێت!

ـ له‌ رۆژگاری كورتی پاییزدا شه‌و ناهێڵێ هه‌تاو ته‌واو كه‌ل و په‌له‌كه‌ی كۆكاته‌وه‌.

ـ شێره‌ئاو دوادڵۆپه‌كانی بۆ خۆی قووت ده‌دا!

ـ هه‌موو رۆژێ ده‌بێ بایی چه‌ند سه‌د تمه‌ن نان بكڕم تا هێزم بێ له‌ سه‌فی نان‌دا راوه‌ستم!

ـ زۆر پووڵم خه‌رج كرد تا زانیم خوێندن پووڵی تێدا نییه‌!

ـ قۆڕه‌ قۆڕه‌ی زگ، جوان‌ترین شێعری برسێتی و فه‌قیرییه‌!

ـ ئه‌ستێره‌كان سه‌ربازی ترسه‌نۆكی رۆژن كه‌ په‌ناهه‌نده‌ی شه‌و بوون!

ـ مه‌رگ سێبه‌ری ژینه‌!

ـ به‌هار، كاغز كادۆی سروشته‌!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #8  
قدیمی 03-08-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض فشه‌ي شاعیرانه...


ـ ژیان كتێبێكه‌ كه‌ مرۆڤی هه‌ژار وه‌ك نه‌خوێنده‌وار ده‌بێ هه‌ر ته‌ماشای وێنه‌كانی بكات.



ـ پووڵ، حه‌قی (وتو)ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌.


ـ چۆن زۆر دڵڕه‌ق بوو و وه‌سیه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر به‌رد هه‌ڵكه‌ندبوو!


ـ له‌ دنیای شێعر و شاعیری‌دا جێگه‌یه‌كی نه‌بوو، له‌به‌ر ده‌می شاعیرانی خاوه‌ن‌سه‌بك ‌دا بۆتكه‌یه‌كی دانا.


ـ ئاو خواردنه‌وه‌، وا خۆشه‌ كه‌ لێوت به‌ لێوی كانییه‌وه‌ بنێی!


ـ پیاوێك كه‌ ژنه‌كه‌ی له‌سه‌ر شاخه‌یه‌ك نه‌بات ماره‌ كردبوو، ژینی لێ كرد به‌ ژه‌هری مار.


ـ بۆ به‌دبه‌ختی گران‌فرۆش ره‌زاشی گرانه‌.


ـ هه‌ر چاویلكه‌ نییه‌ كار چاو ده‌كات زۆرچاویش هه‌یه‌ كه‌ خۆی چاویلكه‌یه‌.


ـ ئه‌و داره‌ی كه‌ پاییز به‌رگی له‌به‌ردا نه‌دڕێ، به‌هار به‌رگی نوێی بۆ ناكڕێ.


ـ قسه‌ كردن له‌ كێشه‌ی مشك و پشیله‌‌دا پیاوی پێ سووك ده‌بێ!


ـ زستان له‌ ماڵی فه‌قیر، زۆر بێ‌ته‌عاروف ده‌چێته‌ ژێر لێفه‌كه‌یان و تێده‌خزێ!


ـ نوسخه‌ش وه‌ك نوشتوو وایه‌، ئیمانت پێ نه‌بێ، چانابییه‌وه‌.


ـ تیشك، بۆ هاتنه‌ژوورێ، له‌ شووشه‌ نادا.


ـ زه‌وی په‌ڵه‌ی دابوو، پلووسك شانازی پێوه‌ ده‌كرد.


ـ گه‌لآی سه‌وز، له‌ مه‌مله‌كه‌تی پاییزدا، سكه‌یه‌كی قه‌ڵبه‌ و ناڕوات!


ـ با، له‌ هێرش بۆ گه‌لآ، له‌سه‌ر جازبه‌ی زه‌وین حیساب ده‌كا!


ـ باخه‌وانی دڵۆڤان، وه‌ك باران، درك و گوڵ پێكه‌وه‌ ئاو ده‌دات!


ـ تا مه‌رگ ده‌گاتێ، ژین ئینسانی كه‌وڵ كردووه‌!


ـ له‌ كۆمه‌ڵێك‌دا كه‌ نووسه‌رانی كه‌م جه‌وهه‌ر بنووسن. خوێنه‌ر كاغز به‌ سپێتی ده‌خوێنێته‌وه‌.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #9  
قدیمی 03-08-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض فشه‌ي شاعیرانه...


ـ ئامرازی پێوه‌ندیم له‌گه‌ڵ دنیا گۆچانێكی سولێمانییه‌/ به‌ دسكێكی مۆریانه‌ییوه‌/
ره‌نگه‌ مۆریانه‌كه‌كانیش به‌ر له‌ ژیانم/ له‌ من‌دا هێلانه‌ یان كردبێ.

ـ پاش‌مه‌رگی دوایین وشه‌/ دێمه‌ده‌نگ/ له‌وپه‌ڕی بێ‌ده‌نگیدا. ـ

ئه‌وه‌ مه‌رگه‌ كه‌ پێكه‌وه‌ گرێ‌مان ده‌دا/ ئیدامه‌دانی ژیان/ هه‌رلێكمان دوور ده‌كاته‌وه‌.

ـ له‌وبه‌ری چاویلكه‌ی چاومه‌وه‌/ بێ‌خه‌شی وشه‌كان/ پێ به‌ پێی بێ‌ده‌نگی/ كتێبی سه‌وزی خوا ئه‌خوێنمه‌وه‌.

ـ مه‌رگ ئه‌ناسمه‌وه‌/ ته‌نانه‌ت له‌ژێرچارشێوی ژیان‌دا/ دوای ئه‌كه‌وم/ ئه‌كه‌ومه‌ داوی/ من ئه‌یمرێنم/ نه‌مرم ئه‌كات ئه‌و.

ـ گرمووڵه‌ی ئه‌وێم ژیان/ گرمووڵه‌ كردنی من/ مشتی خالیی ناشارێته‌وه‌.

ـ زینده‌گی گه‌وره‌ترین درۆیه‌/ قه‌ول بده‌ین/ سادقانه‌ بژین.

ـ خوا گیان/ دۆعاكانم به‌ گوناح نه‌نووسی/ ئێمه‌ كێین له‌ كاره‌كانی تۆ ده‌خاڵه‌ت بكه‌ین.

ـ مزگه‌وت/ چ جێیه‌كی باشه‌ بۆ سه‌ره‌خۆشی/ بریا جێیه‌كیشی بوایه‌ بۆ نوێركردن.

ـ ته‌نیا ماشێن حیساب/ قسه‌ی حیسابی ده‌كات.

ـ كاخ‌نیشینه‌كانیش كه‌ مردن/ تازه‌ ده‌چنه‌وه‌ خانه‌ی هه‌وه‌ڵ.

ـ عیشق/ تۆ جل وبه‌رگێكی پڕ به‌به‌رم/ ئه‌قڵ لیباسێكی حازرییه.

ـ هونه‌رمه‌ند/ هاوچه‌رخی خۆی نییه‌/ هه‌ر بۆیه‌ بۆ خۆنامۆیه‌

ـ هه‌ر خۆمان عاشقی شێعر بین؟/ ئه‌ی دڵبه‌ری ئه‌وی ناوێ؟

ـ چالاكێكانمان بۆ «معنویت»/ به‌زایه‌نه‌چووه‌/ ده‌ڕوانن زانست و ئه‌ده‌ب و ئه‌خلاق و.../ چ هه‌رزانن.

ـ له‌ عه‌سری ئیڕتباتات‌دا/ تفه‌نگی دیالۆگمان/ پڕ ئه‌كه‌ین له‌ ماچ و خۆشه‌ویستی/ ئه‌ی تفه‌نگچییه‌ ژه‌نگاوێكان.

ـ ئه‌ی سامانداران!/ كه‌ له‌سه‌ر ته‌ختیش خه‌وتان لێ‌ناكه‌وێ/ بڕوانن/ هه‌ژاران له‌سه‌ر عه‌رز/ ته‌خت لێی‌خه‌وتوون.

ـ ئه‌ی یار خۆشه‌ویستی/ به‌ قه‌را هه‌موو گوڵه‌باغه‌كان/ لێت زیزم/ به‌ گوڵێكی باخ ئاشتم كه‌وه‌.

ـ پێویسته‌/ هه‌ر له‌ چاویلكه‌ی وشه‌كانه‌وه‌/ بڕوانینه‌ ماناكان.

ـ بۆ كڕینی مه‌رگ/ ده‌بێ هه‌موو كه‌ل و په‌لی ژیان هه‌ڕاج كه‌ین.

ـ له‌ شاری ئاگره‌وه‌ هاتووم/ ده‌سته‌چیله‌ زوقماوێكان گڕ بده‌م.

ـ ئه‌ی بیروبڕواكانم/ هه‌تاكه‌ی/ له‌گه‌ڵ خۆمتان بگێڕم یا بۆ خۆمتان بگێڕمه‌وه‌.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )

ویرایش توسط behnam5555 : 03-08-2010 در ساعت 11:31 AM
پاسخ با نقل قول
  #10  
قدیمی 03-08-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض فشه‌ي شاعیرانه...


ـ ئه‌وه‌ی ئه‌ی‌بیستم له‌و شاره‌/ هه‌ر نه‌قلی چۆله‌كه‌یه‌ و مناره‌/ نه‌گونجاوه‌/ به‌لآم باوه‌.



ـ له‌ژێر ئاسمانێكی بێ‌عه‌رزم/ ده‌ڕوانمه‌ ئه‌ستێره‌كانی/ كه‌ چاوی دیتنی منیان نییه‌.


ـ رۆژه‌كان/ دووپاته‌م ده‌كه‌نه‌وه‌/ من كاته‌كان ئه‌جاوم/ بێ‌شیرنایی.


ـ له‌سه‌رباڵی هیچ مه‌لێك نه‌نووسراوه‌/ هه‌ڵفڕین یاساغه‌/ چۆن باڵ به‌ڵگه‌یه‌كه‌ بۆ هه‌ڵفڕین/ ره‌نگه‌ مه‌له‌كان له‌ خۆشی هه‌ڵفڕین باڵ بگرن.



ـ چۆڵی مه‌كه‌ن. با له‌به‌ر درگای كاراژه‌كه‌ش فاتیحایه‌ك بخوێنین، چۆن ماشێنه‌كه‌م له‌ ره‌ده‌ خاریج بووه‌.


ـ وه‌رن با شادێكانمان پێكه‌وه‌ به‌ش كه‌ین، قاقاقا. ببوورێن ده‌سته‌چه‌كه‌كه‌م له‌بیرچووه‌.


ـ ئێمه‌ هیچ كاممان ماهواره‌مان نییه‌، له‌گه‌ڵ جیرانه‌كان ده‌چینه‌ ماڵی یه‌كتری ته‌ماشای ده‌كه‌ین.


ـ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ ژیان موعتادن، پێم بڵێین ئێوه‌ش نه‌فه‌س‌كێش و ده‌وێ؟


ـ كارتۆن خه‌وه‌كان! وست، ویژدانی سامانداران خه‌وتووه‌.


ـ شه‌وانه‌. ئاشغاڵدانی زێهنم له‌ ده‌ره‌وه‌ی خۆم‌ داده‌نێم.


ـ خوارده‌مه‌نی پێشكه‌شتان. ده‌ستی كه‌م «بۆشقاب»ه‌كانمان لێ مه‌ستێننه‌وه‌.


ـ گۆرانییه‌كی تازه‌، هه‌میشه‌ له‌ گۆرانێكی تازه‌ ئه‌دوێ.


ـ كوێره‌رێیه‌كان، له‌ كوێرایی ئێمه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرن.


ـ قه‌فه‌س هه‌میشه‌ هه‌ڵفڕین وه‌بیرمه‌ل دێنێته‌وه‌.


ـ ژیان‌نامه‌ ده‌بێ دووباره‌ خوێندنه‌وه‌ی خۆمان بێ.


ـ شه‌ونامه‌كان وه‌ره‌سه‌ی رۆژنامه‌كانن.


ـ «ترحم» ئه‌وپه‌ڕی بێ‌ره‌حمییه‌.


ـ «ناعه‌سڵ» به‌ هیچ پێناسه‌یه‌ ناناسرێ.


ـ له‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی بێده‌نگ‌دا ده‌نگ‌هێنانه‌وه‌، وه‌ك ده‌هۆڵ ده‌نگ ده‌داته‌وه‌.


ـ «تكليف» كاتی «بلاتكليف» بوون شیرین ده‌بێ.


ـ هیچ عاشقێ زنجیری زولف ناپسێنێ.


ـ ئه‌وانه‌ی به‌ دوای پێناسه‌ی ئه‌م و ئه‌وه‌وه‌ن. بڵێی قه‌ت له‌ خۆیان پرسیبێ كه‌ كێن؟
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 
ابزارهای موضوع
نحوه نمایش

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 07:10 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها