ژیاننامه......
شيرزاد حه سه ن
شوێنی له دایک بوون: هه‌ولێر گه‌ره‌کی خانه‌قا.
ساڵی له دایک بوون: دیار نییه چونکه دایک و باوکی ناکۆک بوون له‌سه‌ر ساڵی له دایک بوونی، هه‌موو جار ده‌بووه شه‌ڕیان له سه‌ر به‌رواری له دایک بوون، یه‌کیکیان ده‌یوت که (شێرۆ) له دایک بوو جووله‌که له هه‌ولێر ڕۆشتبوو، ئه‌وی دیکه‌یان به‌رپه‌رچی ده‌دایه‌وه ده‌یووت نه‌خێر جوله‌که‌کان نه‌ڕۆشتبوون، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ساڵی له‌دایک بوون ده‌کرێت 1951 بێت یان 1952.
له‌شاری ڕه‌واندز چوار ساڵی قۆناغی سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌ی پاشای گه‌وره خوێندووه، پاشان پۆلی شه‌شی سه‌ره‌تایی چوونه‌ته‌وه هه‌ولێر له قوتابخانه‌ی (ئیبن خه‌له‌کان) بووه، تا قۆناغی به‌ر له زانکۆ خوێندنی له هه‌ولێر ته‌واو کردووه.
پله‌ی زانستی: به‌کالۆریس له زمان و ئه‌ده‌بی ئینگلیزی/ زانکۆی به‌غداد ساڵی 1974-1975 .
له ئابی 1977 له ئاماده‌یی پیشه‌سازی کاره‌با و ئه‌لکترۆنی سلێمانی دامه‌زراوه، پاشان له کۆتایی ساڵی 1978 گواسترایه‌وه بۆ ئاماده‌یی بازرگانی سلێمانی تێکه‌ڵ.
1. له ساڵی 1994 ه وه تا حوزه‌یرانی 1997 له ڕێکخراوی نا ده‌وڵه‌تی سه‌ر به به‌ریتانیا که ناوی MGA بوو کاری کرد له به‌شی په‌روه‌رده و ڕاگه‌یاندن بۆ ماوه‌ی 2 ساڵیش سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئاوات وهێڤی بوو که ڕێکخراوه‌که ده‌ریده‌کرت بۆ منداڵان و قوتابیان، ئامانجی ئاگادار کردنه‌وه بوو له به‌رامبه‌ر ترس و هه‌ڕه‌شه‌کانی ( مین- لوغم).
2. له هاوینی 1997 به بانگهێشتێکی ئه‌ده‌بی چووه وڵاتی فنله‌نداو له حوزه‌یرانی هه‌مان ساڵدا له کۆنفرانسێکی جیهانید له به‌رده‌م ژماره‌یه‌کی زۆر له نووسه‌رانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا موحازه‌ره‌یه‌کی ئه‌ده‌بی پێشکه‌ش کرد له‌سه‌ر ( زمان و که‌سێتی نووسه‌ر).
بۆ ده مانگ وه‌ک په‌نابه‌ر له شاری (تامپێری) ژیا و پاشان چیرۆکی په‌نابه‌رییه‌که‌ی به‌تاڵ کرده‌وه و له به‌هاری 1998 گه‌ڕایه‌وه کوردستان. داوه‌ته ئه‌ده‌بییه‌که له لایه‌ن (یانه‌ی قه‌ڵه‌می جیهانی) ییه‌وه (Pen Clup) به ڕێوه چوو..
3. له حوزه‌یرانی 1998 ه وه له ڕێکخراوی (UNESCO) تا هاتنی ئه‌مریکا له ساڵی 2003 .
کاری سه‌ره‌کی په‌یوه‌ندی به هاوکاری نێوان ڕێکخراوه‌که له گه‌ڵ ده‌زگای په‌روه‌رده‌ی کوردستان و قۆناغی خوێندنی باڵاوه هه‌بوو، ئه‌ندامی کارای پرۆگرامه‌کان بوو
4. له هاوینی ساڵی 2003 تا هاوینی 2007 وه‌ک سه‌رپه‌رشتیاری پسپۆڕی کاری کرد.
5. له مانگی ئه‌یلوولی 2007 تا هه‌نووکه ته‌کلیف کراوه به ڕاپه‌ڕاندنی کاروباری ڕاگه‌یاندن و به و به دوادا چوونی کێشه‌و گرفته‌کانی په‌روه‌رده له پارێزگای سلێمانی..
6. وه‌ک چاپکردنی کتێب، خاوه‌نی چوار کۆمه‌ڵه چیرۆک به ناوی ( ته‌نیایی، گوڵی ڕه‌ش، گه‌ڕه‌کی داهۆڵه‌کان، پیره په‌پووله‌کانی ئێواران) و دوو ڕۆمان و سێ نۆڤلێت ( پێده‌شتی کارمامزه کوأراوه‌کان، ته‌می سه‌ر خسند، حه‌سار و سه‌گه‌کانی باوکم، خه‌ونی جاڵجاڵۆکه‌کان، ژنێکی منگن) و پتر له بیست کتێبی وه‌رگێڕان له‌بواری شیعر، چیرۆک، ڕۆمان، شانۆگه‌ری، ده‌روونناسی، هونه‌ر، ڕاگه‌یاندن، کۆمه‌ڵناسی و سیاسه‌ت هه‌یه که له ئینگلیزیه‌وه کراوون به کوردی.
7. به‌شداری ڤیستیڤاڵی هاوینه‌ی ئه‌ده‌بی (ئه‌دنبره - Bookcase   بوو له هاوینی 2007 له سکۆتله‌ندا.
8. سه‌رباری ئه‌وه‌ی که‌له بیست ساڵی رابردوودا له بواری به‌رگری کردن له مافی منداڵان و ژنان و په‌روه‌رده و پاراستنی ژینگه له کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌ی زۆر به‌شدار بووه له ته‌ک نووسین له‌و بوارانه‌دا. سه‌رباری به‌شداریکردن له کۆرس و سیمیناری په‌روه‌رده‌یی له عه‌ممان، به‌ریتانیا و چین...........
هصندص لة شصعرة کاني
تهنیـــایى
تا چاو بڕده‌كا .. بیابانه
عیشقی تۆش.. چ ته‌رمێكی گرانه
كه قه‌ل و داڵیش پڕی ئاسمانه...؟
گۆشتی نێو هه‌ناوی خۆم.. ده‌خۆم
فرمێسكی چاوانی خۆم ده‌خۆمه‌وه
دوا شیعری غوربه‌تی خۆم و ..
ئه‌م ته‌رمه گرانه‌م له‌گه‌ڵا هه‌ڵبگرێ
له پرسه و كۆچێكی وا گه‌وره‌دا.. دڵم رابگرێ
كه من گریام .. ئه‌ویش بگری
كه من مردم .. ئه‌ویش بمرێ
هه‌موو شوێنێ.. له‌به‌ر چاوم..
ئاسمانی سه‌رووش .. ته‌م توومانه
منیش نه رۆژم لێ هه‌ڵدێ و ..
ته‌رمه‌كه‌ت وا به‌سه‌ر شانمه‌وه ..
نه ده‌تنێژم .. نه خۆم ده‌كوژم
كه‌س سه‌ری پڕ له كه‌سه‌رم .. هه‌ڵناگرێ
هه‌ر خۆم ته‌نیا .. هه‌ڵیده‌گرم
كه‌س به كۆچی تۆ .. نامرێ
1983 / سلێمانی
سبه‌ی ده‌مریت و .. من و برینێك جێدێڵیت
دوای خۆت .. دیوهخانهیهكی رووخا‌و ..
شاخێكی بن كۆڵا و باخێكی سووتاو ..
تۆ ده‌مریت و .. من ده‌مێنم
تۆ میراتی گه‌وره‌ی خه‌م و برسیه‌تی و ..
چی له خه‌نجه‌رێكی ژه‌نگدار و شكاو بكه‌م ..؟
چی له ده‌م و چاوێكی سووتاو بكه‌م ..؟
ئه‌ی رووباری وشكه‌وه‌بوو ..
ئه‌ی هێلانه‌ی قه‌له‌ڕه‌ش و كونه‌په‌پوو ..!
تۆ ده‌مریت و منی چۆله‌كه ..
بۆ ئاسمانێكی پڕ له واشه جێدێڵیت
بۆ ده‌ریایه‌كی پڕ له نه‌هه‌نگ .. به‌جێم دێڵیت !
دوژمنه‌كانت به دوامدا ده‌گه‌ڕێن
وه‌ك ئاسكێكی شه‌ل و كوێر .. راوم ده‌نێن
ده‌مگرن .. ده‌مكوژن .. دهمگروێنن ..!
ئاسمانێكی بێ خۆر و مانگ و ئه‌ستێره
مردوویه‌كی بێ كێل و ناوونیشان
جیهانێك پڕ له گرێ و گریان و گومان ..!
جگه له – ناوزڕان – میراتگری هیچ شتێك نیم
جگه له قوتیله و هه‌گبه‌ی سواڵكه‌ر ..
جگه له كڵاوی كهچهڵا ..
من جگه له لاشه‌ی داڕزیوی تۆ ..
جگه له خه‌می هه‌ره گه‌وره‌م ..
1988 - هه‌ولێر.
بە پێچـەوانەوە
حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه‌تان .. باخچه‌یه‌كی پڕ له گوڵا بێ
كه‌چی دڕك له سه‌ر دیوار و سه‌ربان و ..
هه‌زاره‌ها شه‌و .. تا به‌ره‌به‌یان
خه‌ونت به روخساری خواوه ده‌دی
كه‌چی كه له خه‌و هه‌ڵده‌ستای .. جێ ماچی شه‌یتان
به‌سه‌ر نێوچهوانتهوه په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شی دهنوان
خه‌ونت به بارانه‌وه دی ..
حه‌زت ده‌كرد ئاسمان پڕبێ ..
له ئه‌ستێره‌ی چاو زه‌رد و مه‌لی ره‌نگین
كه‌چی بێجگه له ته‌م و دووكه‌ڵا
خه‌ونت ده‌دی .. دڵداره‌كان به ماچ یه‌كدی بشۆن
كه‌چی بینیت .. گلێنه‌ی یه‌كدی ده‌خۆن
واز له خه‌ونه‌كانت بێنه .. له زوویێكهوه .. ئۆهۆو .. سه‌رده‌مێكه
ئینجانه‌ی سه‌ر بالكۆنهكان ..
چیمه‌ن و باخچه‌ی ماڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان
له‌بری قه‌ڵه‌مێكی غه‌مگین و كاغه‌زی سپی
سلێمانی ڕه‌شه‌مێ/ 1987