زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |

12-04-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هەڵبەستی دەروون
هەرچەن ئەکەم، ئەو خەیاڵەی پێی مەستم
بۆم ناخرێتە ناو چوارچێوەی هەڵبەستم!
لێکدانەوەی دەروون، قسەی زمانم:
بۆچی وەها دوورن لەیەک؟ نازانم!
ئەمویست دەروون بکرایەوە وەک تۆمار
دەرکەوتایە دنیای جوانتر لە بەهار،
دەرکەوتایە: ئاوات، هیوا، خەوبینین...
پرشنگدارتر لە ئەستێرەی قوبەی شین
!دەرکەوتایە: مانای مەنگی دەریایی،
کە نەرمەبا لە ڕووی ئەدا ئەسپایی
دەرکەوتایە ئەو دنیایەی کە شیعریبێ
فرمێسکە و زۆرتر لە فرمێسک ئەگری
زەردەخەنەی بێ ئاوێنەی دەم و چاو
تیژگێک ئەدا ڕووناکترە لە هەتاو!..
بەڵام ئەفسووس! کە ئەو شیعرە جوانانە
باڵدارێکن جێ ناهێڵن هێلانە
لە ناوەوە ئەجریوێنن، ئەخوێنن
هەرگیز قەڵەم بە کاغەزا ناهێنن!..
گوران
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 12-04-2010 در ساعت 02:06 PM
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|

12-04-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بێدارییهک...
ژوورم ته‌نیا و دنیای به‌ر په‌نجه‌ره‌ی ژوور،
به چوارده‌وری باخچه‌ی کۆشکا، هه‌تا دوور،
دارستانی سه‌روه و سنه‌وبه‌ری سه‌وز
شه‌و ڕووناکه و چاوم یاخی له وه‌نه‌وز
ئه‌ی بولبولی شه‌به‌قی شه‌و! بخوێنه،
هه‌ستی 'جوانی په‌رستی'م بورووژێنه
با به زه‌بری مه‌ستیم به ئاوازه‌ی نوێت!
وێڵی دارستان بم کاتێک: خه‌ڵک ئه‌نوێت!
ئه‌گه‌ر عه‌شقی هونه‌ر، وه‌ک تۆ، ئه‌ی بولبول،
له‌ناو ڕه‌گما له‌گه‌ڵ خوێنا بدا پل،
منیش وه‌ک تۆ خه‌وم ئه‌خه‌مه ژێر پێم،
دێم به چڕی دارستانا ئه‌گه‌ڕێم.
به لای له‌شی سپی په‌یکه‌ره‌کانا
تێئه‌په‌ڕم، ده‌ستی چه‌پ له گیرفانا،
ئه‌شێلم گیای بن داری نوقمی ئاونگ،
بای دارستانله‌رزێن ئه‌مژم پڕ به سنگ
به شه‌پۆلی گه‌ڵای سه‌وزا که ڕوانیم،
سۆزی له‌ره‌ی نوێ ئه‌چێته گۆرانیم؛
وه‌ک شووشه‌ی عه‌تر وشه‌کانی هه‌ڵبه‌ستم
ئه‌گرن بۆنی گوڵی له‌یلاخی ده‌ستم
ئه‌وسا مه‌گه‌ر، زاتێک بنێمه به‌ر خۆ،
ده‌م له جوانیی تۆ به‌م هه‌واری مۆسکۆ!
گوران
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 12-04-2010 در ساعت 02:05 PM
|

12-04-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئاواتی دووری
ئەی چاو! چەشنی بازی قەفەس هەڵوەری پەڕت،
کوا باڵە تیژەکانی نیگای حوسنی دڵبەرت؟
کوانێ دوو چاوی مەست؟ کوانێ؟
کوانێ برۆی پەیوەست؟ کوانێ؟
کوانێ زوڵفی ڕەش؟
کوڵمی ئاڵ و گەش؟
کوا هەیکەلی جەمال؟
کوا حوسنی بێ میسال؟
ئەی گوێ! زەلیلی چاوم و بەر تۆ پەنا ئەبەم!
دەنگێ لە یاری دوورەوە، چی بکەم لە زیل و بەم١؟
با بێ، خەندەی پڕ ئاهه‌نگ بێ!
نەغمەی نازی شۆخ و شەنگ بێ!
زڕەی بازن بێ!
بەرەو لای من بێ!
هاڕەی هەیاسەکەی،
ورشەی کراسەکەی!...
ئەی حیسسی شاممە! لە چاو و لە گوێچکە مەئیووسم،
بۆنێ لە یارەوە دێنێ خیتامی ئەفسووسم؛
با بێ: بۆنی هەناسەی بێ
پڕ بە سینەم وەک تاسەی بێ!
با بێ بۆی مەمەی
لە درزی سوخمەی
بۆنی وەنەوشە، گوڵ
مێخەک، عەتر، سمڵ...
ئەی لامیسە! ئەگەرچی نەبوو دەنگ و ڕەنگ و بۆ،
وەک شێت بەعەقڵی خامەوە خۆم خستە بەختی تۆ!
کوا تەماسی لەشی نەرمی؟
کوا لەزەتی کۆشی گەرمی!
کوا مەمکی پڕ چنگ؟
لیمۆی باخی سنگ؟
کوا ماچی لێوی ئاڵ
جورعەی٢ ئەبەد، خەیاڵ؟
ئەی خاتیراتی عومری گوزەشتەم، دەخیلی تۆم!
خنکاوی بەحری دووری نەکەی عەشقی ڕەنجەڕۆم؛
جیلوەت لە چاوم ون نەبێ
هەرگیز لای تۆ نووستن نەبێ!
چەشنی ئاوێنە
دائیم بنوێنە:
عەشقی قەدیمی یار
تا وەختی ئیحتیراز٣
گوران
١. زیل و بەم: تیژ و بۆڕ یا باریک و قەبە، سیفەتن بۆ دەنگ لە مۆسیقادا
٢. جورعە: قوم، فڕێ لە خواردنەوە
٣. ئیحتیزار: سەرەمەرگ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 12-04-2010 در ساعت 02:05 PM
|

12-04-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌وا دیسان له گۆشه‌ی نادیاری
دڵم، هه‌ڵسا زڕه‌ی زه‌نگی فگاریی٢
به ئه‌سپایی، به بێهێزیی، به عاسته‌م،
هه‌وای ڕۆحم ئه‌خاته سه‌ر له‌ره‌ی خه‌م!
به ئه‌سپایی، به له‌رزۆکیی، هه‌ژاریی،
ئه‌ناڵێنێ له شوێنی نادیاریی!
زمانێک دێته گۆ هه‌رچه‌ن زڕه‌ی دێ،
که تێر نابم له گوێکرتن به دوو گوێ!
زمانێک، به‌سته‌یه‌ک، ده‌نگێک، نه‌وایه‌ک،
سکاڵایه‌ک، هه‌ناسه و ئاخ و ئایه‌ک
که تێی ناگه‌م، که نازانم ئه‌ڵێ چی،
به‌ڵام خوڕخوڕ له‌گه‌ڵیا ڕۆحم ئه‌گری!
چییه ئه‌ی ڕۆحی بێ لێوار و بێ په‌ی
له تۆ ناشاره‌زایی من هه‌تا که‌ی؟
چییه ئه‌م ده‌نگه؟ ئه‌م ئاوازه دووره؟
که پێهه‌ڵهێنه‌ری چاوی شوعووره؟
که دێ په‌ستم، که نایه ئاره‌زووی دڵ
به دوویا وێڵ ئه‌بێ مه‌نزڵ به مه‌نزڵ!
چییه ئه‌م زه‌نگه زرنگه‌ی دێ به ماتیی
که ژێر ته‌م که‌وتووه شوێنی وڵاتی؟
گوران
١٩٤٠
١. هه‌ندێ جار له قووڵایی دڵما هه‌ستی په‌ستییه‌ک ئه‌که‌م، له چه‌شنه مه‌ستییه‌ک ئه‌چێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌نده‌م بیر و خه‌یاڵ و لێکدانه‌وه لێ ئه‌ورووژێنێ، شه‌که‌تم ئه‌کات، که‌جی ئه‌گه‌ر سه‌رده‌مێکی نه‌ختێ درێژ خۆیم لێ بشارێته‌وه، گیانم وه‌کو مناڵ ئه‌که‌وێته به‌یاییه‌کی به کوڵ بۆی... ویستم ئه‌م بیرانه‌م له قاڵبی شیعردا داڕێژم، هه‌رچه‌ن تێکۆشام، هه‌ر توانیم ئه‌مه بێنمه دی.
٢. فگاریی: په‌ستیی و عاجزیی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

12-04-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هه‌واری چۆڵ
ته‌مێکی سووری کاتی زه‌رده‌په‌ڕ..
ئه‌و ده‌شته چۆڵه‌ی گرتۆته باوه‌ش
ڕێبوارێکی ناو کزه‌با و زوقمم..
گوێم که‌یل بووه له گڤه‌ی باڕه‌ش
* * *
ڕۆژانێکی زوو له ده‌وری ده‌وار..
کوانوو ئه‌گڕا.. ئاگر به‌رز و گه‌ش
ئه‌و ده‌شته خۆشه‌ی جاران هه‌وار بوو..
پڕه له قیژه و قاژه‌ی قه‌له‌ڕه‌ش
* * *
داری که‌نار ڕێ.. ده‌ست و په‌نجه زه‌رد..
له‌به‌ر زریانا.. باڵا ڕووت و قووت
چاوه‌ڕێی تاوه باران و ڕێژنه‌ن..
ئاسمان تێر بگری به ئه‌شکی یاقووت
* * *
پێڵوه‌کانی من پڕن له تکه..
بۆ سه‌ر مه‌زاری گه‌ڵای هه‌ڵوه‌ریو
که چاو ئه‌گێڕم.. هه‌ر خڕکه‌ی ڕه‌شه‌و
خۆڵه‌مێشێکی خامۆش و ته‌زیو
* * *
ڕۆژانی دێرین.. بیر ناچێته‌وه..
دڵم هه‌ر ئه‌گری.. چۆڵ نیه له غه‌م
(با) گه‌ڵای دره‌خت دروێنه ئه‌کا و
گوڵ سیس و ژاکاو.. لوتکه سه‌ر به ته‌م
* * *
گوڵێکی کێوی.. ڕووا و هه‌ڵوه‌ری..
ده‌واری قه‌ره‌ج.. له سای نسارا
پۆله چرۆی سه‌ر چڵی پایز بوو..
سه‌د په‌لی دابوو به ڕووی به‌هارا
* * *
جگه له خشه‌ی گه‌ڵای ده‌م (با)ی کۆچ..
نه ئاوازێک دێ.. نه ده‌نگی سه‌گوه‌ڕ
گه‌واڵه‌یه‌ک دێ له ده‌م ئاسۆوه..
بۆ گۆڕکردنی ته‌رمی زه‌رده‌په‌ڕ
* * *
له‌پشت ڕه‌هێڵه‌ی هه‌وری ڕۆژانا..
فریشته‌ی ده‌وار چاوی چۆته خه‌و
هۆبه‌ی شڕوپڕ له خوار ماڵانا..
شۆخ بوو به وێنه‌ی به‌فری نیوه‌شه‌و
* * *
بهخیلییم ئه‌برد به ژینی قه‌ره‌ج..
گه‌رچی ده‌واریان دڕا‌و.. و شڕ بوو
مه‌شخه‌ڵانی ناو سه‌رما و سۆڵه بوون..
قوڵایی گیانیان پڕ سکڵ و گڕ بوو
* * *
باڵا به‌رزێکی ئه‌سمه‌ری قه‌ره‌ج..
تاکه فریشته و شۆخی ده‌وار بوو
بۆ سه‌ر خه‌وێکی ناو گڕی مه‌مکی..
سه‌ری پڕ زوقمم.. پڕ له هاوار بوو
* * *
چه‌ند سه‌وداسه‌ر بووم.. قه‌ت جێم نه‌هێڵن..
کچه قه‌ره‌جێ بێ به هاوسه‌رم
گوێدرێژێک و سه‌گێکم به‌نێ..
به‌رگی قه‌ره‌جێ بکه‌مه به‌رم
* * *
با دا‌کا نمه‌ی ئه‌شکی پایزیی..
تا چاو پڕتینه.. تا ئه‌کا هه‌ته‌ر
بۆ گۆڕێک نه‌که‌س له سه‌ری ئه‌گری و
که‌سێکیش گوڵی نه‌خستۆته سه‌ر
محەمەد عومەر عوسمان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

12-04-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هاوارى نوقم بوون
ئەو ئێوارانەی لە باخچەكانی عومرا هەڵئەوەریت،
گوناهی من نەبوو.
عیشق لێرە بە دوای خاچەكەی خۆیدا دەگەڕێت.
ئەو سپێدانەش بە دوای لەخاچدانی خوما وێڵ بووم،
گوناهی تۆ نەبوو.
بێ‌دار بە،
ئەی ئەوكچەی ئابڕوت بە شێعرێك دائەپۆشیت.
ئەمڕۆ ئیتر دنیا ئاخریە،
پەردەی پەنجەرەكەت لابەرە و سەیركە،
خۆر لە خۆرئاواوە هەڵهاتووە.
تۆكچی ناو خەونە قەرەباڵغەكانی شار و
میوانی تەنیاییە غەریبیەكەی من بوویت،
من لە سپێدەیەكی ناكامدا،
كە پاساریەكان بەسەر پەژارەی عیشقێكدا ئەخوێنن،
گوڵ و بادەم بۆ چییە؟!
كە تۆ وەك((گۆدۆ))یەكی دۆڕاو
زەمانێك دێیت،
مردن ئەم بەخەسارچووەی،
لەگەڵ خۆ‌یا بردووە.
كات چارەكی ئەوێت بۆ عیبادەتێك خاڵی لە خوێن،
منیش دڵم تەنگە چەشنی ئێوارەیەك
كچێك بەكراسێكی شەڵاڵبوو بەخوێنی عەشقەوە
لە خەوێكا دێتەوە و
وەك ئەوەی لەچاوی ئاسكێكی سەربڕاوا
بیر لە ئایندەی خۆی بكاتەوە، ئەگری
یا بە بێدەنگی بڵێ
((باسەرێك لە وێرانبوونی خۆمان بدەین))
یا ئەو سەیری
كوكوختیە تازیەبارەكان بكات لە حەوشەكەی منا و
(منیش گوڵی یادگاریەكانی ئاو بدەم)
دڵم تەنگە بە ئەندازەی شەوێك
خوێنی كچێنی ئەوی تیا ئەبارێت)
(دڵم تەنگە وەك بەرماڵێك
سۆزانییەك تكای لێخۆشبوونی لەسەر بكات)
من پێم وتی
ڕۆژێك چیتر بەرگەی دڵشكانی ناگرێت،
كۆڵوبارگەی دڵی ئەپێچێتەوە،
ئەم باڵندەكێوییەش
بەرەو دنیای نەبوون ئەفڕێت.
ڕۆژێك دێت من لێرە نیم، بەڵام
سێبەری پیاوێكی مردوو
گۆرانیت بۆ ئەڵێ
من لە دەست مێژوویەك هەڵدێم،
بە خوێنی پەروانەكانی نووسراوە و گۆڕیان ونە.
ئێوارەیەك لە بینا بەرزەكانی (تاران)ەوە،
سەیری شارم ئەكرد و ئەموت
ئای ڕقم لەو شارانەیە عیشقیان بە دووكەڵ خنكاند.
میزیان كردە پێكی ساقیە دەردەدارەكانی دڵشان،
وەك برینێك لە ناو لیمۆدۆزیا سەما ئەكات
وەكو زامێك پڕ لەزەهرو ئازار،
من لەشارئەترسم نائومێدەكانی ئەكوژێت،
كەچی دوای مردنم مێرولەكان
كەللەسەرەكەم ئەكەنەوە بەشار
من لە وەسیەتنامەیەكا بۆم نوسیبوویت،
حاشا لەو ڕێگایانە ئەكەم
دەچنەوە ماڵی عەشقێكی تر.
تۆ گەڕابوویتەوە دوا و
بەسەر ژاكانی گوڵی حەوشەیەكا گریا بوویت.
من ڕۆشتبوومم و
ڕۆژگارەكانم دابووە دەست خواحافیزی.
تۆش وەك ئەوەی ڕۆحم بدەیت
بە كۆڵی سۆزانییەكی نیوەمردوودا،
لەم جەنگە دۆڕاوەدا،
تەنیا جەنازەكەی خۆتت
دابوو بە كۆڵتا.
ئەتوت با بچینەوە ماڵیك،
بەسەر درەختەكانییەوە پاساری نەكوژراون.
كەچی تۆ،
لە باخچەیەكا جێت دەبێتەوە تەنیا شوێنی سیس بوونە.
گوڵیك سەیرت ئەكات چاوەكانی پڕن لە خوێن.
مردن چاوی لە دواهەناسەی ئەوە.
دەنگێك ڕات ئەچڵكێنێ،
وەك بێدەنگی مردنی من ناوڵت ئەكات بەپرسە.
وەك هەواڵی كۆچی تۆ،
ئەم هەسارە ئەكات بە جەهەننەم.
خۆزگە جادووگەرێك پەیا ئەبوو،
ئەم خوێنە ڕژاوەی ئەكرد بە كۆتر.
من گوێم لێ بوو،
لەسەر گۆڕەكەی من،
كچێك پەڕەی گوڵخۆزگەكانی هەڵئەوەراند،
پێك لە دوای پێك نائومێدی ئەنۆشی،
مۆمی كوژاوەی دائەگیرسان.
خۆزگە كەسێك بە منی ئەوت ،
ئاخۆ كێ بوو لە بێدەنگییا،
لە ناو ڕۆحی تاریكییا شینی ئەكرد؟
كێ بوو لە ناو دڵی خۆ‌یا بە بێ هاوار ئەمرد؟
كێ بوو لەسەر گۆڕەكەی خۆی هۆن هۆن ئەگریا؟
كێ بوو كزكز گۆرانی ئەوت؟
كێ بوو پەلی خەیاڵی خۆیی ئەگرت و
ڕۆحی خۆیی ئەبرد بۆ سەما؟
خۆ تۆ منت لەسەر دڵی ساڵ و سەدەكان هەڵ ئەكۆڵی،
لەسەر دیواری ڕۆژگارەكان ناوت ئەنووسیم
ئەتویست باخچە بدەیتەوە بەو گوڵانەی
ڕووسوورییان دا بە مردن
ئەتوت كچێك
بەیانیان خۆڵ و گەڵای وەریو گسك ئەدا و
نیوەڕوانیش یادەوەری كۆ ئەكاتەوە
ئێوارانیش لەسەر بەرماڵێك سواڵكەرانە
دوعای خێرت بۆ دەكات
من پێم وتی
گوڵی هیواكانت لە ناو دڵی مندا بڕوێنە
حەوشەكەی ئێوە نە ئاوی تێدایە و
نە گوڵ و نە خۆڵ
ماڵی ئێوە پڕ لە دارولاستیكی بێبەزەیی
ئێستا كە تۆ دڵت لە جوانی شكاوە
من چاوی ئەو پشیلانە ئەكوژێنمەوە
لەودیو تاریكییەوە دڵی ئێمە وەك خۆی ئەبینن
شێخێكم ئەوێت
دەمەبەستی مردن بە عیشق دەست پێ بكات
نوشتە لە سەرباڵی پەروانەكان بنووسێت
((ئیستا ئەم تاریكییە
بە گڵۆپی تایت ڕۆشن ئەكەم))
تاقانەی خەیاڵ،
گۆرانییەكانی تۆ،
یادگاری ئەوینێكی گوڵڕەنگی بوون.
لە دڵی ئەو كچە ڕووخاوانەدا،
ئێوا رەیەك تاراكانیان كردە كفنی عاشقەكانیان،
دەچوونەوە سەر ترپەی دڵی دێوانەیەك
بەرلەوەی مردن بنێرێ بە شوێنیا لە ماڵیان بوو،
تۆ وتت كۆڵانێكم نیشان بدە
نە بچێتەوە سەر حوزنی پایز و
نە بە دەنگی بارانێك ئاشنام كە
هێلانەی كوكوختی بڕوخێنێ،
سروودێك بخوێنە
نە سەر بكات بەماڵی ئەو بوونەوەرە خەیاڵییانەدا
لە ژێر كوخەكەی ڕۆحیانا جگەرە ئەكێشن و
نە ڕوو بكاتە ماڵ ئەو عابیدانەی نەیانتوانی
لە پاڵ گوڵێكا
وێنەیەك بۆ یادگاری بگرن
گۆرانییەك بڵێ
نە بچێتەوە سەر ئێوارەكانی كەساسی و
نە گۆرانی ئەو بەختخوێنانەی
لە ئێوارەكانی بێبازاریا
دامێنی خۆیانیان هەڕاج ئەكرد
درۆی نەكرد ئەو پیاوەی لە كۆتانامەیدا
دڵ و ڕۆحی بە یەكجاری بۆ تۆ بەجێهێشت
تا هیچی نەبێت بیدا بە عیشقێكی تر
لە تێبینییەكدا ئەمەی بۆنووسیبووی
ئاسوودەیی گۆرانییەك بوو
فاڵچیەكان وتیان و عەشق بیری بردینەوە
مردن پردێك بوو
لە نێوان دوو جەهەننەمی سپی‌دا !
ئەوزەمانەی
وەك ئیمبراتۆرێك كە پیشەی كاولكارییە
ئاڵای عیشقت لەسەر ڕۆحما چەقاند
ڕێبوارێك بووم
بە ناو تاریكاییا ئەڕۆیشتم
ماسیگرێكی بەدبەختبووم و
شیعرم لەسەر ناوچاوم ئەنووسی
گوڵی خەیاڵ
ڕۆژگارێك بوو، وەك مەلەكردنی ماسییەك لە شەرابا
بە بەلەمێك لە پەڕەی گوڵ و
دوو سەوڵی دروستكراو لە ئێسكی خۆمەوە
بە ناو ئاوەكانا ئەڕۆیشتم و
گۆرانیم بۆ دۆلفین و
باڵندە سەرخۆشەكان و
ئاسكە كێوییەكان ئەچڕی
ڕۆژگارێك منیش بە چڵێ گوڵ سورەوە
بەسەر شەقامە دڵتەنگەكانی پایزا ئەڕۆیشتم و
دڵی گەڵای زەرد و
درەختی ڕوتەڵە و
پەپوولەی تەنیام ئەدایەوە
كەچی سەردەمێك هات
تۆ گۆرانیت بۆ مانگێك ئەوت
لە پشت هەورەكانەوە
ئاوا ئەبوو
منیش وەك پشیلە
بۆ پاساری بە درەختەكانا هەڵئەزنام
وەك پڵنگێك بە دوای سێبەری ئاسكەكانا ئەڕۆشتم
وەكو صەگێك یاریم بە ئێسقانەكانی خۆم ئەكرد
هەردی شەفیق
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

12-04-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بۆ نامكوژی...؟؟
كە من بەناو فەنابوونی ئەم هەموو حەسرەتەدا شۆڕ بوومەتەوە
بە نێو جەنگی ئەم هەموو فیراقەدا تێپەڕیوم
لە ناو ئەو هەموو ئەویندار و دێوانەبوونەدا گەورە بووم
بە هەموو یەئسە ڕەنگ مەغریبیەكانمەوە
لە ئێوارەكانی تەنیاییدا
ئەم سەفەری عیشقەم نەگەیاندە كۆتا
ماتڵی چیت .........بۆنامكوژی ؟؟
*
كە مرۆڤایەتی..........
شیعرێك و فتوای كوشتنی كۆترێكی پێ جیا نەكرایەوە
مردنی مرۆڤێك و عاشقبوونی گوڵێكی بە ژیان پێ لێك نەدرایەوە
جیاوازی پێ نەكرا لە نێوان ئیحساسەكانی شاعیرێك و
ئەو ڕۆژوەوانەی ڕۆژوەكەی بەگۆشتی كوژراوێك ئەشكێنێ
دیمەنی گوڵێكی لاحەرامەو كوشتنی مرۆڤێك بەشەرم نازانێ
جیاوازیی پێ نەكرا لە نێوان ئیحساسەكانی شاعیرێك،
بچوكتر لە دڵی پەپوولە و گەورەتر لە جیهان
لەگەڵ قارەمانێ بكوژی هەزران ئینسان
بۆ نامكوژی ...؟؟
*
من دەمەوێ لەم زەغرەفە تێك ئاڵۆزكاوەدا ڕێگایەكی تر بدۆزمەوە
ڕێگایەك خوێنی تیا نەبێ
مەرگی گوڵی تیا نەبێ
گوڵەكان بارمتەی خوا نەبن لای گوڵفرۆشەكان
پیربوونی هەتاوی تیا نەبێ
پیاسەی شەمشەمەكوێرەی تیا نەبێ
بۆ نامكوژی ..؟؟
*
بەرلەوەی مێژوو ئەوینم بكات بە عیبرەتێكی تر بۆ لاپەڕەكانی
جەلادێك بمكوژێت لە ڕۆحی خۆیدا تەریقی ناكێشێت
عاشقێك لەسەر ڕوی مانگە شەو بنووسێ
هەر زوو كەوتینە داوی دۆزینەوەی بەختەوەری و
درەنگ زانیمان ژیان ئولفەتگرتنە بە مەرگەوە
نوورانییەك پێت بڵێیت ئەوە تۆنیت ڕوو لە ماڵی نائومێدیی ئەكەیت
ئەوە ئەوە میوانداریی تۆ ئەكات
ئاخر ژیان هێندەی بە بەرەوە نەماوە گۆرانیەكی تیا بڵێی
بەرلەوەی عیشق، جەنگە خوێنینەكە،
لە خۆشویستنی دوو مرۆڤدا سەرەتای بێت و
لەكوشتنی دوو مرۆڤدا دوایی بێت
بەرلەوەی پێكەوەبوونی جووتێك مرۆڤ
هەرزانتر بێت لە پێكەوەبوونی جووتێك پێڵاو
بۆ نامكوژی ...؟؟!
*
بەرلەوەی گوڵە سپیەكانی ئیحساسم بمكوژن....تۆ بمكوژە
ئەو گوڵانەی بۆنیان بچێت بەسەر هەر كەسێكدا
بۆ هەتا هەتایە نەیبینمەوە
گەر بە مردنی من چرایەك دائەگیرسێ......فەرموو بمكوژە
گەر بە مردنی من ئەم شەوە درێژە دوایی دێت
گەر بە مردنی من ئەم وەحشەتناكە كۆتایی دێت
گەر بە مردنی من سۆزانییەكان
دەبنەوە پاكیزەی ناو داستانە كۆنەكان
گەر بە مردنی من ئێوارەكانی مردن
لە سپێدەكانی ژیاندا هەڵنایەن
گەر بەمردنی من باخچە لە دەست پایز قوتار ئەبێت
خوێن یاداشتی ڕۆژانەی عیشقێك ئەنووسێتەوە
گەر بە مردنی من شەو بەسەر پشتی شەمشەمەكوێرەوە نافڕێت
گەر بە مردنی من ئاسمان باڵندەیەك لە ئامێز دەگرێ
لە ناو ئەو هەموو باڵندە گۆشتخۆرەدا
كە باران توانای فڕینی پێنەهێشتوە
بۆنامكوژی ...؟؟
*
بەرلەوەی خەمە غوربەتیەكانی ئەم گێتیە بمكوژن
مەرگی ئەو كچانە ببینم بەر لە تەواوكردنی نامەیەك كوژران
بە بەردبوونی ئەو كوڕانە ببینم ڕۆحیان بووەتە پارچەیەك سەراب
گوناهی ئەو كچانە ببینم لە پشت چاوەكانیانەوە مردن و تەنهایی دەبینرێن
ئەو ئەسپە شەكەتانە ماچ بكەم شەكەتبوونی بیابان توانا و جوانی بردوون
بەرلەوەی جەنگاوەرە بریندارەكان
ئەو ئەسپە سپیانە بكوژن گالیسكەی جەنگەكان ڕائەكێشن
بۆنامكوژی ....؟؟
*
بەرلەوەی بۆنی خوێنی خۆم و بۆنی باران لێك جوێ نەكەمەوە
بەرلەوەی ئەم شەڕی یەقین و گومانە لە مندا دەست پێ بكات و
دوا حەسرەتیش لە مندا كۆتایی بێت
بەرلەوەی وەك مشكی تاقیگە
دانەدانەی ئەم ئازارانەم لەسەر تاقی بكەنەوە
بەرلەوەی ئەم ڕۆمانی ئازارە لە ژیانمدا درێژە بەبوونی بدا و
بەسەرهاتی مەرگی من بنووسێتەوە
بەرلەوەی من ژیانم بە حەسرەت ڕەنگ بكەم و
تۆش عیشقت بە ئاگر تەواو بكەی
خەیاڵ بتباتە نێو جەنگی ئەو قافڵانەی
لەسەر كەنیزەكەكانیان یەكتریان قڕ دەكرد
حەسرەت بمباتە سەر ئەسڵی ئەو خێڵانەی
كوژراوەكانیان بەش دەكرد
بۆ نامكوژی ....؟؟
*
دڵم بەشی ئێوارەیەكی تری بەبەرەوە نەماوە
بەرلەوەی گوڵفرۆشەكە، بە عاشقە درۆزنەكانی شاربڵێ:
گوڵەكانم مەبەن گەر فڕێ ئەدەنە ژێر تایەی ماشێنەكان
بەرلەوەی پێت بڵێم گوڵەئەستێرە ئاسمانێكی هەیە
پڕە لەشەمشەمەكوێرەكانی تاریكی
بەرلەوەی پێت بڵێم تا ئەبەد لە بیری مەكە
ئەوە ئێمەین دەفڕین نەك ژیان
ئەوە ئێمەین دەمرین نەك ژیان
بەرلەوەی ئەو هەموو دەرگا بە ڕووی بەدبەختیماندا بكرێنەوە و
لەحزوری ئەو هەموو قەدەرە سەیرەدا
كاڵفامانە ...
بە زیندانییكردنی عیشق
كەرامەت بگێڕینەوە بۆ ئینسان
بۆنامكوژی.... ؟؟
*
بەرلەوەی وەك باڵدارێك
سەمای فڕین فێری ئەو هەموو تازە ئەویندارانە بكەم و
بەو ڕێبوارانە پێبكەنم هیچ شوێنپێیەك جێ ناهیڵن
بەرلەوەی پەنجەرەكانی ئەوینداریی
بە ڕووی كەنارییە تەڕەكانی بەرباراندا دابخەم و
سڵاو لە شەقامە جوانەكانی شێتیی بكەم
بەرلەوەی مەرگی ئەو پاساریانە بمكوژێ
بە گوێسەبانەی ماڵە هەژارەكانی عیشقەوە
گۆرانیان ئەوت و كوشتن‌یان .......بۆنامكوژی
*
بەرلەوەی خەزانی باخچەكانی خەیاڵ بمكوژێ ...بۆ نامكوژی ؟
بەرلەوەی بە چەقۆ یادگارییەكانیان لەسەر باڵی پەپوولەیەك بنووسن و
لەسەر پلیكانەی مەعبەدێكدا بمكوژن
یەشتا كەسی پیادا سەر نەكەووتووە....
*
بەرلەوەی دووكەڵی ئەم شەمەنەفەرە دێرینە بمكوژێ ...
ئەزانی شەرمكردن لە تاریكی چ گەورەبوونێكە؟؟!
تاكەی چاوەڕوانی ئەو مردنە شیرینە بم؟
بەرلەوەی نوێژەكانم لە سوجدەدا بمكوژن ....تۆ بمكوژە
بەرلەوەی ئەو قافڵانە بمكوژن،
دیوارەكان ڕاویان ئەنێن و ڕوو لە گۆڕەكان ئەكەن....تۆ بمكوژە
بەرلەوەی یەكێك لەو كوڕانە بمكوژێ
هەزاران جار گۆڕەوشار دراوە، زیندوو بووەتەوە بۆ خۆكوشتن
یەكێك لەو كچانە بمنێژێ، هەزاران جار مردووە و
زیندووە بووەتەوە بۆ میهرەبانی ناشتن
بەرلەوەی پاسەوانی ئەو باخچانە بمكوژن
لەنجەولاری گوڵێك ئەیانكوژێ.. تۆ بمكوژە
بەلەوەی ئەو ڕاوچیانە بمكوژن نیگای كۆترێك ئەیانكوژێ...
بەرلەوەی ئەم شەرمەزارییە بمكوژێ، تۆ بمكوژە
مردن چییە لەو ساتانە زیاتر هەست بە زەلیلیت بكەیت ؟؟
بۆ دەستەوئەژنۆ دۆشداماوی ؟
ماتڵی چیت ؟
بۆنامكوژی .....؟؟
*
گەركوشتنم ئاشتییەك بە ڕۆح و جەستەت ئەدات
گەر كوشتن جوانییەك بە مرۆڤبوونت ئەدات
لەكاتێكدا كوشتنم لە بێمانایی ئەم ژیانە پوچترە و
تەنها دەنگی حەزینی كوكوختیەك ئەتوانێ
لە شیعرێكدا ئەدای بكات
هەردی شەفیق
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

12-04-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دوو نـموونە لە شیعری دوکتور ڕەزا بەرا هەنی
پێشەکی:
ڕەزا بەراهەنی نووسەر، شاعیر و ڕەخنەگری ئەدەبی لەساڵی 1314 ی هەتاوی لەشاری تەورێز لە بنەماڵەێکی هەژار لەدایک بووه. دەگەڵ فێرکاری سەرەتایی و دواناوەندی لە ناعیلاجی کاریشی کردووه. بەکالۆریوس لە زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزیی لە زانستگای تەورێز لە ساڵی 1336 دا و لە دوای ئەوە بۆ تورکیە دەچێ و دوا گەرانەوەی بەرەو وڵات دوکتورای وێژەوانی خۆی لەسەر زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزی وەردەگرێ.
ساڵی 1351 ی هەتاوی بەرەو ئەمریکا ئەروا و ساڵی دوایش دێتەوه، بەڵام ئەگیرێ و حەبس ئەکرێ. ساڵی 1353 بۆ دووهەمین جار چووە بۆ ئەمریکا و لە ساڵی 1356 خەڵاتی باشترین رۆژنامەنووس بۆ ئەو ئەبڕێ. لە ئەندامانی کانوونی نووسەرانی ئێرانە و سەرۆکی پێشووی کۆڕی قەڵەمی کانادا بووه. بەرهەمەکانی تا ئێستا بە چەند زمان وەک: ئینگلیزی و فەرانسەوی وەرگێڕدراونەوه.
بڕێ لەبەرهەمەکان:
ته ئەلف: شێعر
١. ئاسکەکانی باخ
٢. دارستان و شار 1343
٣. شەوێ لەنیوەڕۆژ 1344
٤. کارەساتێک ژێر خۆر 1349
٥. رووبەندەکان و بەندەکان( ئینگلیزی) 1356
٦. خەمەگەورەکان 1363
٧. وەرەبەر پەنجەرە1367
٨. ڕوو لەپەپوولەکان
رۆمان
١. دەنگی کوژراوەکان
٢. نهێنییەکانی وڵاتی من
٣. ئازادەخانم و نووسەرەکەی
٤. ڕۆژگاری جەهەنەمی ئاغای ئەیاز
٥. چاڵ بەچاڵ
٦. دوای شاهی چ ڕوو دا
ڕەخنەی ئەدەبی:
١. زێر لە مەسدا
٢. کیمیا و خاک
٣. مێژووی نێرینه
٤. لەڕاپەڕینی ئێران
٥. ڕوو لەپەپوولەکان یا بۆچی من ئیتر شاعیری نیمایی نیم.
دوو نـموونە لە شیعری دوکتور ڕەزا بەرا هەنی
نموونەی یەکەم:
بەشێ لە شێعری بەرزی (ئیسماعیل)
بە چاوە سوورەکانت سوێند ئەخۆم ئیسماعیلی خۆشەویستم
کە هەتاو، ڕۆژێ، باشتر لەو ڕۆژەی کە تۆ مردی تیشک ئەدا
بە مووەسپییەکانت کە بۆ ماوەێکیش سوور بوون
کە هەتاو ڕۆژێ کە هەتاو ڕۆژێ کە هەتاو ڕۆژێ
باشتر لەو ڕۆژەی کە تۆ مردی تیشک ئەدا
ئەی ناسیاوی من لە باخە بنەوشەکانی لێوەیی و ماچدا!
ئەی ڕاکشاوە لەسەر چرپایە فەنەریکەی خەستەخانەی «مێهرگان»!
ئەی ئازادیخوازی هەژار لەسەر پلیکانەکانی دڵۆڤان!
ئەی ئەسرینە بێکەسە سپاردراوەکان بە سروەباخی شێتخانه!
ئەی شاعیرتر لە شێعرەکانی خۆت و شێعرەکانی ئێمه!
تۆ ئەی بەزایەچوو لە زانکۆکان، قوتابخانەکان، قاوەخانەکان، مەیخانەکان،
و لە خۆشەویستی ژن و مناڵ و هەڤاڵەسپڵەکانێ وەک ئێمه!
ئەی هیوادار بەم گومانە کە کاتێ « ئیستالین» لەشەقامی«چرچیل» دەرکەوێت
و «هەڤاڵه» کانیشت بۆ چارەسەری چورکەپێچەکەت تۆ بەرەو مسکۆ بنێرن!
|...|
بیرەوەریەکەت ناشتاێکە لە هەوەڵین ڕۆژی ڕاپەڕین خواردم
بیری مردنت،
ئاوە و سڵێکە کە شەهیدێکی کون کون کراو لە شۆرشدا پێم‌دا
لەسەر جێوبانەکەت هەڵمەسته
ئەی کەسێ کە وشەکانت دانەدانە و دەسەدەسە لەبیرچوووه
توخوا، هەڵ مەستە لە جێوبانەکەت!
-هەر وەک ئاسمانێ کە باڵندەکانی خۆی بە پۆل لەبیر ئەکات
وەک شەوێ کە ئەستێرەکانی خۆی لەبیر ئەکا-
هەڵ مەستە لە جێوبانەکەت!
ئەی باوکی زامدار ی کۆترەکانی گریانی ئێران!
ئەی شاعیرە گەنجەکەی سی ساڵ لەمەو بەر بۆ کرێکاران!
-کاتێ ئەبوایە لەوان واژۆت بگرتایە کە لە شێعرەکەت تێئەگەیشتن
کە ئەو شێعرێ کرێکارەکانیش ئەفامن-
ئەی شاربه‌ده‌ر لە شانەسووتاوەکەی شافر بەرەو قاحبەخانەی تاران!
تاران، بەر لەوەی بمری، تۆی بە قەبرێکی بێ ناو دانا
هەڵ مەستە لە جێوبانەکەت ،
بەڵام بە من بڵێ: قەبرەکەت لەکوێیەتا هەورێشمێ لە وشەکان بەسەریا بڕێژم!
\
نموونەی دووەم:
چ یادگارێکی ڕەشی سەر دەرگاکەنا
ئەو کەسەی کەنارەتەی خۆی تا هەتاو گەیاند
و بەبەزەیی نەهات
بەچاوانی خۆی بەو هەتاوەخورماییه
و حیچ بەزەی نەهات
و هەر وەکو ئاو باسکەکانی وێڵ کرد
کە لەسەر لێوارە درەوشانە بەرزەکەی
حەنبەڵێک لە ئاسۆکانی ڕووناکی
وەک ئێوارە بێخەوشەکەی
هەزار گلێنەی پەشێو کرد.
و لەپڕاوێزی ئاوێنە پیر و ماتەکان
کەسێ کە سێبەرەی خۆی بەگەیاندە هەتاو
لە خۆی زاق بوو و لە خۆف مایەوه
و ڕووی وەرگەڕاند
لەم پەستییە بەربڵاوبووە بەسەر بەزمی زەماندا
و خەڵک، خەڵکی شەهیدکراو لە قەراخە کڕووزانەوە
« لەڕۆژی کارەسات، تاوتکەم بەسهروو داپۆشن
کەمردوین بەداخی باڵا بەرزێکەوه»*
چ یادگارێکی ڕەشی نا سەر دەرگا
ئەوەی کە بەزەیی نەهات
ئەو کەسەی کە ئازیەتی خۆی بەهەتاو گەیاند.
*شێعری حافزه
بابەک سەحرانەوەرد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

12-04-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له‌م به‌حری فیتنه به‌ڵکی نه‌جاتت بدا خودا
داوێنی باخودا بگره، به‌رده ناخودا
بێ که‌س منم. که‌سێ له زوبانم بگا نیه
هه‌مده‌م خودا نه‌ناسن و ده‌م پڕ له یا خودا
عه‌هد و وه‌فایه سوخره‌یی به‌دعه‌هدی‌یو جه‌فا
هه‌ر ما به دادی ئه‌هلی وه‌فادا بگا خودا
هه‌ر ئه‌و که‌سه که خه‌یری دوعای خێری دیوه لێم
دائیم دوعامه شه‌ڕڕی له من لابدا خودا
لوطفێ به حاڵی من که، وتم، ئه‌و وتی به‌قار:
تۆ شێخی باخودا و ئه‌من شۆخی ناخودا
غه‌یری ئه‌مه که سوێندی درۆی پێ بخۆن و به‌س
قوربانی ناوی، ناوی له ناوا نه‌ما خودا
تا ظوڵمه‌تی وجوده ته‌ریکی له‌نوری عیشق
سێبه‌ر نه‌ما، هه‌تاوه، که((مه‌حوی)) نه‌ما، خودا
مه‌حوی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

12-04-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌رێ دڵ بێ شه‌رابی له‌علی گوڵ ڕه‌نگت له گوڵ چبکا؟!
که جیلوه‌ی گوڵ له گوڵشه‌ندا نه‌بێ، بولبول له چڵ چبکا؟!
که هه‌ڵگیرسا له نوری باده شه‌معی حوسنی جانانه
نه‌چێته سه‌ر طه‌ریقه‌ی حه‌زره‌تی په‌روانه، دڵ، چبکا؟!
به ئاهم گه‌ر ڕه‌قیبانت بسوتێن ئه‌ی گوڵی ڕه‌عنا
مه‌ڕه‌نجه، تو خودا شوعله له ئاقاری چقڵ چبکا؟!
هه‌تا ماوه ده‌بێ ئه‌شکی نه‌دامه‌ت داوه‌رینێ چاو
عه‌ره‌ق ڕێتن نه‌بێ، شه‌خصی له کاری خۆ خه‌جڵ چبکا؟!
سه‌فه‌ر جائیز نیه، با بۆ حه‌ره‌م بێ، له‌و به‌روبومه
فه‌قه‌ط مه‌جذوبی زنجیری نه‌صیبی ئاو و گڵ چبکا؟!
فه‌له‌ک هه‌ر گا که‌سێکی هه‌ڵبڕی، وه‌قتی هیلاکه‌تیه
که سه‌ر بۆ گه‌ینه په‌ت بێ، پێ له کورسی و ئه‌سکه‌مل چبکا؟!
له عوششاق و ڕه‌قیب ئه‌و شۆخه چاوی لوطفی وه‌رگێڕا
که ئاسک ئاده‌می یا سه‌گ ببینێ، غه‌یری سڵ چبکا؟!
چ حاجه‌ت نه‌رگسی مه‌ستت بکه‌م وه‌صفی به مه‌خموری
که چاوی سورمه‌کێشراوی خودایی بێ، له کل چبکا؟!
له هه‌ر جێیه‌ک هه‌ڵێ خورشیدی عیشقی گوڵ‌ڕوخان ((مه‌حوی))
مه‌حوی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 16 نفر (0 عضو و 16 مهمان)
|
|
ابزارهای موضوع |
|
نحوه نمایش |
حالت خطی
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 09:38 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|