زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
12-17-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له‌كابرایه‌ك ده‌پرسن چه‌ند مندالت هه‌یه ؟
كابرا ( 4 ) په‌نجه‌ی به‌رز ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵیت: سێ .
پێده‌كه‌نن و ده‌ڵێن ئه‌ی بابه خۆ ئه‌وه چوار په‌نجه‌یه.
كابرا په‌نجه یچووكهكهی داده‌گرێ و ده‌ڵێت : ئه‌مه منداڵی دراوسێكهمانه به‌ڵام دایم له‌ماڵی ئێمه‌یه .
حەپۆل ده‌چیته دكتۆر: دكتۆر دوای فه‌حس كردن شروبی بۆ ده‌نووسی ده‌ڵێ ئه‌م شروبه جوان بشه‌قێنه ئه‌نجا بیخۆوه,
رۆژێك ژنه‌كه‌ی ده‌چیته ژووری ده‌بینیت حەپۆل ته‌قله‌ی لێ ده‌دا ژنه‌كه‌ی ده‌ڵێ ئه‌وه چیه ؟؟
حەپۆلیش ده‌ڵیت ده‌رمانه‌كه‌م خوارده‌وه له‌بیرم كرد بیشه‌قێنم
قوتابییه‌ك ده‌پرسێت له‌مامۆستای ئینگلیزی ده‌ڵێت مامۆستا ئه‌وه ( مه‌ملی مهمانی مه‌مۆ ) به‌ئینگلیزی مانای چییه ؟
مامۆستا كه‌ش ده‌ڵێت : وه‌ڵا كورم تۆ بیكه به‌كوردی منیش ده‌یكه‌م بهئینگلزی بۆت
سێ کچی جوانی کولیه‌ی شه‌ریعه سواری ته‌کسییه‌ک ئه‌بن.. به سایه‌قه‌که ئه‌ڵێن زه‌حمه‌ت نه‌بێ شریتی عه‌بدالعزیز وهیسیت پێیه؟
لە ئەحۆل ئەپرسن: چ کاسبییەکت ئەکرد وا ئیفلاست کرد؟ ئەڵێ: میزەڵانم ئەفرۆشت بە شەرتی چەقۆ
حەپۆل ئه‌ڵێت زمانی کوردی و ئینگلیزی زۆر له یه‌ک نزیکن.ئه‌وان به یه‌ک ده‌ڵێن وان ، ئێمه‌ش به دوو ئه‌ڵین دوو وان.
شێتێک له دوکانی ده‌لاکێکا ئه‌بێت و له کابرا ئه‌پرسێ؛ خاڵه.. تۆ چه‌ند ژنت هه‌یه؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ؛ وه‌ڵا دوان..
شێته‌که ئه‌ڵێ؛ ده مادام وایه پیاوبه و یه‌کێکیانم به‌رێ.
ســــــــه ر چـــــاوه // كوردژين
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
01-01-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئەحۆل بە دایکی وت: ئەمڕۆ رۆژی عاشقانە. دایکی وتی: عاشق یەعنی چی؟ وتی: وەڵڵا نازانم بەس بۆ ئیحتیا‌ت برنجێک لێ نێ!
مامۆستایەک بە تەلەبەکانی ئەڵێت "ئەوەی خۆی بە بێ عەقڵ دائەنێت هەستێتە سەر پێ" تۆزێک ئەوەستێت و تەلەبەیەک هەڵ ئەستێت مامۆستاکەی پێی ئەڵێت تۆ خۆت بە بێعەقڵ دائەنێیت؟ ئەویش ئەڵێت "نەوەڵا بەس بەزەیم پیاتا ئەهاتەوە بەتەنیا بەپێوە وەستابویت"
جاريك دوو كه‌س له شهقامیكدا خۆيان لیك دا يه‌كه‌ميان بهتورهييهوه گوتی حه‌يوان , ئه‌وه‌ى تريان كوتی خۆشحالم بهناسينت
کــابرایه‌ک 52 که‌س به ئۆتۆمبیله‌که‌ی ده‌کات به ژێره‌وه و ئه‌یگرن و لیی ئه‌پرسنه‌وه لای پۆلیس
ئه‌فسه‌ر : ئه‌م کاره‌ساته‌ت بۆکرد 52 که‌ست که‌له‌پارچه کردووه ؟ کوێر بوویت ؟
تاوان کار ؟ گه‌وره‌م من ده‌ڕۆیشتم و له‌پڕ ئیستۆپم نه‌ما و دووڕێگه له‌به‌رده‌مم دا هه‌بوو،
ڕێگایه‌ک که‌سێکی پیاده‌ڕۆیشت ، ئه‌وی تریان ئاهه‌نگێکی شایی کردنی له‌سه‌ر بوو ،........ بــــهکامیاندا بــــــڕۆم ؟
.
.
ئه‌فسه‌ر : بێگومان به‌و ڕێگایه‌ی که یه‌کێکی پیا ده‌ڕوات .
تاوانکار : ئێ منیش وام کرد ...!!
ئه‌فسه‌ر : باشه ئه‌ی ئه‌و 51 که‌سه‌ی تر چۆن به‌رکه‌وتن ؟
؟
؟
؟
تاوانکار : ئێ گه‌وره‌م ئه‌و که‌سه بێ عه‌قڵ بوو ڕای کرده ناو خه‌ڵکه‌که‌ی شاییان ده‌کرد .......... قابـــیله وازی لـــێ بهێــــــنــم ؟؟؟؟؟؟؟
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
01-26-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دوکانی زەڕەنگەڕێکیان بڕی! کە پۆلیس گەیشت بینیان مەحۆل ئاڵتونەکەی بردووە و ڕایکردووە و ئەحۆل لەسەر دوکان دانیشتووە.
لێی ئەپرسن تۆ بۆ ڕات نەکرد؟
ئەڵێ وا ڕێک کەوتبووین کە ئاڵتونەکان بۆ ئەو بێت و دوکانەکەش بۆ من ئەحۆل ئەپژمێ و مەحۆل بە دوایا.، ئەحۆل ئەپژمێ و مەحۆل بە دوایا، دوا جار ئەحۆل ئەپژمێ و مەحۆل ئەکۆکی ئەحۆل وتی بابەتەکە مەگۆڕە! تێبینی: ئەحۆل و موحۆل بران. كچێك ده‌چێته لای مه‌لاو ده‌ڵێت: مامۆستا من هه‌موو ڕۆژێك له‌به‌ر ئاوێنه‌دا به‌خۆم ده‌ڵێم زۆر جوانم، ئایا تاوان ده‌كه‌م؟ مامۆستاكه‌ش ده‌ڵێت نا كچه‌كه‌م ، تاوان ناکەیت، به‌ڵام درۆ ده‌كه‌یت!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-01-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
قسه ی خوش...
رۆژێک دوو هاورێ پێکهوهئهوهستن هاورێیه‌کان زۆر خۆی لا گه‌وره‌یه ئه‌لێت باوکی من له کاتی مه‌سایفی خۆی له‌سه‌ریه‌کێک له پاپۆره‌کان سه‌عاتێکی لێ ئه‌که‌وێته ناو ئاو دوای 7 سالسهعاتهکهیان دۆزیه‌وه‌ته‌وه له ناو ئاو هه‌ر ئیشی ده‌کرد هاورێکه‌ی تریشی وتی جائه‌وه چیه باوکی من 7سال له ناو ئاو ژیا هاورێ خۆ لاگهورهکه . وتی چۆن شتی وا ئه‌بێت. کوره‌که‌ش وتی ئاخر سه‌عآتی بابی تۆی
قورمیش ده‌کرده‌وه
کابرایه‌ک له سه‌ربانی ماڵه‌که‌یان ئه‌که‌وێته خواره‌وه و ژنه‌که‌ی به په‌له ئه‌یبات بۆ نه‌خۆشخانه. دوای پشکنین دوکتۆر پێی ئه‌ڵێ:
" پیاوه‌که‌ت حه‌وزی شکاوه."ژنه‌که‌ش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"هه‌ر به‌لوعه‌که‌ی ساغ بێت، حه‌وزه‌که موشکیله نییه."
جارێک له گهرهکێکمندالان شێتێکیان زۆر توره کرد شێته‌که‌ش له توره‌یان چو بۆ سه‌ر دهریایهکوتی هه‌ر خۆم ده‌کوژم چهندوهستا بوو نه‌ی ده‌وێرا خۆی فرێداته ناو ئاوه‌که یه‌کێک لێی پرسی ئه‌وه چ ده‌که‌ی شێته‌که‌ش وتی دهمهوێتخۆم بکوژم ئه‌ویش گوتی ئه‌ی بۆچی وه‌ستاوی وتی وهلادهترسێم ئاوه‌که سارد بی نه‌خۆشبکه‌وم.
کابرایه‌کی قه‌رزکوێر قه‌رزاری کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکه و ڕۆژانه ئه‌چنه سه‌ری.. ئه‌ویش هه‌ر ئه‌ڵێ نیمه و نیمه.. ڕۆژێکیان له ماڵه‌وه نابێت و کابرایه‌ک له ده‌رگایان ئه‌یات.. کوڕه‌که‌ی ئه‌یکاته‌وه و پێی ئه‌ڵێ: کاکه گیان، ئه‌زانم بۆ قه‌رزه‌که‌ت هاتویت، به‌ڵام وه‌ڵاهی مه‌گه‌ر به‌ردی ئه‌و چه‌مه ببێت به پاره‌ی باوکم، ئینجا قه‌رزه‌که‌ت باته‌وه.. دواتر باوکی یه‌ته‌وه و کوڕه‌که‌ی هه‌مووی بۆ ئه‌گێڕێته‌وه، باوکی یه‌کسه‌ر ئه‌ڵێ: کوڕم، شه‌ڵا وه‌عدێکی ئه‌وه‌نه گه‌وره‌ت نه‌یایه..
کابرایه‌ک له جه‌هه‌نه‌م به شه‌یتان ئه‌ڵێت ده‌توانم ته‌له‌فۆنێک بۆ ژنه‌که‌م بکه‌م؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ به‌ڵێ فه‌رموو.. دوای ته‌له‌فۆنه‌که به شه‌یتان ئه‌ڵێت پاره‌ی ته‌له‌فۆنه‌که چه‌نده؟ شه‌یتان ئه‌ڵێت.. هیچ ناکات کاکه، ته‌له‌فۆن کردن بۆ ناوخۆی جه‌هه‌ننه‌م به‌خۆڕاییه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-17-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ژنێک پیاوه‌که‌ی ئه‌نێرێ بۆ بازاڕ بۆ ئه‌وه‌ی شقارته‌ی بۆ بکڕێ. شقارته ئه‌کڕێ و ئه‌یهێنێته‌وه بۆ ژنه‌که‌ی. ژنه هه‌رچه‌ند ئه‌کا، هیچی داناگیرسێ! به پیاوه‌که‌ی ئه‌ڵێ: "ئه‌یه‌ڕۆ پیاوه‌که خۆ ده‌نکه‌شقارته‌کان هیچیان داناگیرسێن!" پیاوه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "جا وه‌ڵڵا ژنه‌که له دوکانه‌که هه‌موویم تاقی کرده‌وه، دائه‌گیرسان!"
ڕۆژێکیان کابرایه‌ک مشکێک له ماڵه‌که‌یدا ئه‌بینێ، داوا له براده‌رێکی ئه‌کا که ته‌ڵه‌یه‌کی مشکی باتێ.. ڕه‌فیقه‌که‌ی بۆی ئه‌بات و پێی ئه‌ڵێ: پارچه‌یه‌ک په‌نیری بچکۆله‌ی پێوه‌بکه و هه‌قت نه‌بێ.. کابرا ئه‌ڵێ وه‌ڵا په‌نیرمان نییه.. ئه‌ڵێ باشه پارچه‌یه‌ک کێکی پێوه‌بکه.. کابرا ئه‌ڵێ به‌خوا کێکیشمان نییه.. ڕه‌فیقه‌که‌ی ئه‌ڵێ ئێ ده تۆزێک نانی پێوه‌بکه.. کابرا ئه‌ڵێ به قورعان نانیشمان نییه.. ڕه‌فیقه‌که‌ی توڕه ئه‌بێ و ئه‌ڵێ: باشه ئێوه که هیچتان نییه، ئه‌و مشکه داماوه چی ئه‌کات له ماڵه‌که‌تان؟
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-27-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئێواره‌یه‌کی هاوین گه‌نجێک چوه به‌ر ده‌رگای مالێک هاواری کرد ئه‌گه‌ر شه‌و خه‌وتن ده‌رگا و پهنجهرهدامهخهن چونکه ئۆکسجین که‌م ده‌بێته‌وه دوه‌م ئۆکسجینی کاربۆنزیاد ئاکا ئه‌وانیش سه‌ریان ده‌ر هێنا وتیان ئه‌وه دکتۆری .
ئه‌وێش وتی ناوه‌لله من دزم..
جارێک له گه‌ره‌کێک مندالان شێتێکیان زۆر توره کرد شێته‌که‌ش له توره‌یان چو بۆ سه‌ر دهریایهکوتی هه‌ر خۆم ده‌کوژم چهندوهستا( نجات غریق ) بوو نه‌ی ده‌وێرا خۆی فرێداته ناو ئاوه‌که یه‌کێک لێی پرسی ئه‌وه چ ده‌که‌ی شێته‌که‌ش وتی ده‌مه‌وێت خۆم بکوژم ئه‌ویش گوتی ئه‌ی بۆچی وه‌ستاوی وتی وهلادهترسێم ئاوه‌که سارد بی نه‌خۆش بکه‌وم.
رۆژێک دوو هاورێ پێکهوهئهوهستن هاورێیه‌کان زۆر خۆی لا گه‌وره‌یه ئه‌لێت باوکی من له کاتی سه فه ر خۆی له‌سه‌ریه‌کێک له پاپۆره‌کان سه‌عاتێکی لێ ئه‌که‌وێته ناو ئاو دوای 7 سالسهعاتهکهیان دۆزیه‌وه‌ته‌وه له ناو ئاو هه‌ر ئیشی ده‌کرد هاورێکه‌ی تریشی وتی جائه‌وه چیه باوکی من 7 سال له بن ئاو ژیا هاورێ خۆ لاگهورهکه . وتی چۆن شتی وا ئه‌بێت. کوره‌که‌ش وتی ئاخر سه‌عآتی بابی تۆی قورمیش ده‌کرده‌وه
کچێکی جوان دراوسێی شێخێک ئه‌بێت و کچه حسابی باوکی خۆی ئه‌کات و هه‌میشه خزمه‌تی ئه‌کات! ڕۆژێک شێخه ئه‌چێته بنکڵێشه‌ی کچه و هه‌ر چۆنێک بێت له خشته‌ی ئه‌بات!کچه‌ش ناچار شکایه‌تی خۆی ئه‌باته لای حاکم و حاکمیش شێخه بانگ ئه‌کات و لێی ئه‌پرسێت: "بۆ وات له‌و کچه قوڕبه‌سه‌ره کردووه؟"
شێخه‌ش ئه‌ڵێت: "به خوا گه‌وره‌م شه‌یتان پێی کردم!"
حاکم دیسان له شێخه ئه‌پرسێت:
"باشه تۆ له خوا نه‌ترسایت وا ئه‌م به‌ڵایه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و کچه‌دا هێنا؟"
شێخه‌ش ئه‌ڵێته‌وه: "به خوا گه‌وره‌م شه‌یتان پێی کردم!" ئیتر حاکم تووڕه ئه‌بێت و پێ ئه‌ڵێت: "ده گو بخۆ شه‌یتان شه‌یتان!
شه‌یتان هیچ ناکات گه‌وادی بۆ تۆ ئه‌کات!"
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-20-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ـ نەفەرێك بزمارێكی سەراوبن لەسەر دیوار دانابوو و دەیهەویست بەقوونەكەی لە دیواری دابكوتێ، بەڵام هەرچی هەوڵی دا بۆی جێ بەجێ نەبوو. لەوەدابوو كە هاوڕێكەی هات و وتی: ئەوە شێت بووی؟ ئەو بزمارە خۆ نووكەكەی لەولایە و هی ئەم دیوارە نییە و هی دیوارەكەی ئەوبەرییە، كەرە!
ـ یەكێك لە موسافیرەكانی شەمەندەفەرێك چوو بۆ ئاودەستی شەمەندەفەرەكە. لەگەڵ ئەوەی دەگای ئاودەستەكەی كردەوە وێنەی خۆی لەناو ئاوێنەكەدا بینی. خێرا دەگاكەی پێوەداوە و وتی: خاڵە ببوورە! ماوەیەك چاوەڕوان بوو بەڵام كەس لە ئاودەستەكە نەهاتە دەرێ، هەربۆیە چووە لای بەڕێوەبەری شەمەندەفەر و وتی: بەڕێوەبەری بەڕێز نەفەرێك یەك ساعەتە چۆتە ناو ئاودەستەكەوە و نایەتە دەرێ !
بەڕێوەبەریش بە تووڕەییەوە بەرەو ئاودەستەكە چوو، هەركە دەرگای كردەوە وێنەی خۆی لە ناو ئاوێنەكەدا بینی، خێرا دەگاكەی پێوەداوە و بە موسافیرەكەی وت: گێلە! ئەوەی لە ناو ئاودەستە بەڕێوەبەری شەمەندەفەرە، كەرە!
ـ میزەڵدان فرۆشێك دوای ماوەیەك سەگ و شوانی دێتەوە و بە عالەم و ئادەم قەرزدار دەبێ، ئاخر میزڵدانەكانی بە شەرتی چەقۆ دەفرۆشت .
ـ نەفەرێك دەیهەویست ماسییەك بخكێنێ، زوو زوو سەری ماسییەكەی دەخستە بن ئاو و دەری دەهێنایەوە.
ـ دزێك سەیارەی نەفەرێك دەدزێ، یەكێك وتی: تاوانی خۆت بوو كە ئاگاداری سەیارەكەت نەبووی، ئەوی تر وتی: تاوانی كرێچییەكەتان بووە كە دەگای حەوشەی دانەخستووە، ئیتر هەركەسەو ئەوی تری تاوانبار كرد. لەپڕ خاوەن سەیارەكە وتی: دیارە هەموومان تاوانبارین و دزەكەش هیچ تاوانێكی نییە !!!
ـ نەفەرێك كە لێرە و لەوێ دەیوت من خودام، گیرا و خرایە زیندانەوە، كێشك چیی زیندان لێی پرسی: باشە تۆ ناڵێی من خودام؟ ئەی باشە بۆ لە زیندان دای؟ كابراش وتی: بۆ كاكە نەتبیستووە دەڵێن خودا لە هەموو شوێنێكە؟!
ـ بە نەفەرێك دەڵێن: ئەگەر ئاو نەبوایە چی رووی ئەدا؟ ئەویش دەڵێ: فێری مەلە نەدبووین و دوایە دەخنكاین.
ـ نەخۆشێك دەڵێ: دوكتوورگیان كوڕە وەفریام كەوە، هەموو شەوێك دێوێكی سێ چاو دێتە خەومەوە وەختە دڵم بتۆقێ! دوكتوور دەڵێ: زۆر باشە بەڵام دەبێ سەت هەزار دینارم بدەیتێ! نەخۆشەكە دەڵێ: ئێ؟! بەڕاست دوكتوورگیان؟! دەی باشە لێی گەڕێ بۆخۆم لەگەڵ دێوەكە پێك دێم!
ـ نەفەرێك گوێ بۆ CDیەكی بەتاڵ رادەگرێ و دەست دەكا بە گریان ، دەڵێن: باشە بۆ دەگری؟ دەڵێ ئاخر خەمی گۆرانی بێژەكەیمە، فەقیرە لاڵ بووە!
ـ نەفەرێك دەكەوێتە چاڵێكەوە و یەك بەخۆی هاوار دەكات: یارمەتیم بكەن، لەرێگای خوا یارمەتیم بكەن! نەفەرێكیش كە بەوێدا تێپەڕ دەبێ دەچێتە سەر چاڵەكە و ملی شۆڕ دەكاتەوە و دەڵێ: باشە كوڕی باش، ئاخر ئەوێ جێی سواڵ كردنە؟!
ـ نەفەری یەكەم: ئەگەر جوان سەرنج بدەی چاوەكانم قسەت لەگەڵ دەكەن! نەفەری دووهەم: باشە بەڵام ئەوەندە چاو مەترووكێنە با دەنگت جوان بێ!
ـ نەفەرێك دەڵێ: زمانی ئینگلیزی و كوردی زۆر لەیەك دەچن! پێی دەڵێن : باشە چۆن؟ دەڵێ: ئینگلیزییەكان بە یەك دەڵێن وان، كوردیش بە دوو دەڵێ دوان، یانی دوو دانە وان!
ـ نەفەری یەكەم: ئەگەر فشە فش ناكەی و بەڕاست لە چین بووی، ناوی یەكێك لە كۆڵانەكانی چینم پێ بڵێ!
نەفەری دووهەم بڕێك بیر دەكاتەوە و دەڵێ: كۆڵانی برۆسڵی!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-20-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ـ نەفەرێك كە لە زانكۆ پزیشكیی ئاژەڵانی دەخوێند، لێیان پرسی: لە چ بەشێك دەخوێنی؟ ئەویش بۆ ئەوەی بەشەكەی خۆی بەپۆزبكات دەڵێ: ئاژەڵۆلۆژی بەشی كەروگانیكی.
ـ م ێروولەیەكی كوڕ تووشی خەمۆكی دەبێت، دایكی دەیبات بۆلای پزیشكی دەروونی، دوكتوور لێی دەپرسێ: چییە كوڕم چیتە بۆ تووشی ئەم دەردە بووی؟ مێروولەكە دەڵێ: دوكتوور ئاشقی یەكێك بووم كە چوومە پێشێ بینیم تڵتە چایە ( پڵتە یە چایە)!!!
ـ بە كەسێك دەڵێن رەستەیەكی فەلسەفیمان بۆ بڵێ، ئەویش دەڵێ: گەمژە ترین كەس ئەو كەسەیە كە باوەڕی سەتا سەتی بە شتێك هەبێ! دەڵێن: خۆت باوەڕت بەم قسەیەت هەیە؟ دەڵێ: سەتا سەت!
ـ دوكتوورێكی بەناوبانگ دەچێ بۆ سەفەر، لەسەر دەگای ماڵەكەی دەنووسێ: تكایە من لەماڵەوە نیم! دوای گەڕانەوەی سەیر دەكات لەسەر دەگەی ماڵەكەی لە كاغەزێك نوسراوە:" سپاس بۆ رێنوێنیت دوكتوورگیان كۆمەڵێك دز"
ـ یەكێك پارچە سەهۆڵێكی روو بەخۆر راگرتبوو و سەیری دەكرد، وتیان ئەوە چی دەكەی؟ وتی دەمهەوێ كونەكەی ببینمەوە بزانم لە كوێوە دڵۆپە دەكات؟!
ـ نەفەرێك كارەبا دەیگرێ، دایكی دێ دەڵێ: كوڕم بەری نەدەی! ئەوە بوو باوكتی گرت!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-21-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
رۆژێك لە پرسەیەك دا نەفەرێك چوكلێتی دەدا بە ئامادەبوان، پیاوێك مستێكی چوكلێت هەڵگرت. نەفەرەكە گوتی: كاكە ئەوە چ دەكەی نەفەرێك مردووە خۆ پاسێك وەرنەگەڕاوە؟!
خاوەن نانەوەخانەكە بە نەفەرێك دەڵێ: ئیتر با كەس لەپشت سەرت رانەوەستێ چوونكە نانی بەر ناكەوێ، نەفەرە گێلەكەش هەركەس دێ دیخاتە پێش خۆی و دەڵێ: ئەگەر لەپشت سەری من راوەستی نانت بەر ناكەوێ .
لە نەفەرێك دەپرسن بۆ هەڵواسینی گڵۆپێك پێویستت بە چەند كەسە؟ دەڵێ: سێ كەس! دەڵێن: باشە بۆ سێ كەس؟ دەڵێ: نەفەرێك دەچێتە سەر پێژەكە بۆ ئەوەی گڵۆپەكە بگرێ و دوو كەسەكەی دیكەش لە خوارەوە پێژەكە بادەدەن.
دەزانن كاتێك فیلێك دەچێتە سەر دارێك چی روو ئەدات؟ فیلێك لەسەر زەوی كەم دەبێتەوە! ئەی ئەگەر دوو فیل بچنە سەر دارێك چی روو ئەدات؟ فیلێكی دیكە بە دارەكە زیاد دەبێ! بەڵام ئەی ئەگەر سێ فیل بچنە سەر دارێك چی روو ئەدات؟ دارەكە دەشكێ .
كەسی یەكەم: لە چ جێگایەك قەڵەم دەست دەكەوێ؟كەسی دووهەم: زیاترەكەی لە قەل فرۆشی!
یاریدەدەری فڕۆكەوان: سەیركە! خەڵك لەم سەرەرەوە وەك مێروولە دیارن !فڕۆكەوان: گیانەكەم، ئەوی تۆ دەیبینی هەر مێروولەیە، ئێمە هێشتا نەفڕیوین!
مامۆستا: ئاخرین ددانی مرۆڤ كە سەر وەدەر دەنێ چ ددانێكە؟قوتابی: ددانی دەسكرد مامۆستا!
گوێرەكەیەك روودەكاتە شێوەكار و دەڵێ: ئایەرۆ خاڵەی شێوەكار بۆ منت وەك گوێرەكە كێشاوەتەوە؟ !
رۆژێك شقارتەیەك سەری خۆی دەخورێنێ ئاگر دەگرێ
دایك: كوڕم ئارام وەرە سێبناغ بخۆ ئاسنی هەیە .ئارام: ئاخر دایە گیان هەر ئێستا ئاوم خواردەوە دەترسم ژەنگ هەڵێنم.
باوك: كوڕم تازە مادم لە دەرسەكانت كەوتووی بەكەس مەڵێ با ئابڕوومان نەچێ.كوڕ: باشە بابەگیان، بەهەموویانم گوتووە كە بەكەس نەڵێن.
رۆژنامەنووس: بۆچی بەر لە هەر یارییەك دەچی بۆ حەمام؟ یاریزان: بۆئەوەی گۆڵی خاوێن و جوان بكەم!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
04-07-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شیعره‌ی حه‌زره‌تی مه‌حوی
شیعره‌ی حه‌زره‌تی مه‌حوی
دیارم ده‌یری عیشقه جێ به سوتن بێ له‌وێ ده‌گرم
که من مشتێ چڵ و چێوم به‌چی بم که‌ڵکی کێ ده‌گرم
نه‌گه‌ییه دامه‌نی ده‌ستی دوعا، جا ده‌بمه خاکی ڕێی
ته‌ریقه‌ی گۆشه‌گیری به‌رده‌ده‌م ئه‌م جاره ڕێ ئه‌گرم
که دادی یه‌ئسی خۆمم برده لا، ئه‌م عارفه توند بوو
وتی ئاخر سبه‌ینێ جه‌ژنه خوێنی تۆ له پێ ئه‌گرم
له ڕوو سوری عیبادهت لام و ڕوو زه‌ردی خه‌جاڵه‌ت مام
به ناوی سێوی ناوم باغه‌وان و من به‌هێ ئه‌گرم
له‌سه‌ر خۆ چوونه شه‌یدا بوونه قوڕ پێوانه سوتانه
هه‌تا مردن محه‌ببه‌ت ئیشی زۆره ڕێزی لێ ئه‌گرم
چ شۆخه ئاگرم تێ به‌ر ده‌دات و پێم ئه‌ڵێ یا شێخ
به خاشاکی ئه‌وت شوعله عه‌سامه ده‌ستی پێ ئه‌گرم
که سینه‌ی ڕێشمی به‌و تیغی نازه ئه‌نجن ئه‌نجن کرد
وتی پهشموردهیه ئه‌م لاله زاره ئاوی تێ ئه‌گرم
له پاداشتی قسه‌ی ساردا هه‌مه ئاهو هه‌ناسه‌ی گه‌رم
که‌سێ شێتانه به‌ردم تێ گرێ من به‌رقی تێ ئه‌گرم
شوکر وشیاره (مه‌حوی) تێ ئه‌گا دونیا خه‌راباته
که به‌د مه‌ستی بکا ئه‌هلی خراپه‌ی بۆچی لێ ئه‌گرم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
ابزارهای موضوع |
|
نحوه نمایش |
حالت خطی
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 04:05 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|