زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
03-16-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گهلاریزان
پاییزه و گه‌لا رێزانه
کرپه کرپ و خشپه خشپی گه‌ڵاوه‌ریوه‌کانی ژێر پێم
له شه‌قامی ته‌نیاییم دا
بێده‌نگی ئه‌م جادهچوڵانهی تێک شکاندوه
موسیقایه‌کی دڵگیره
له‌غوربه‌تی ئه‌م غه‌ریبی یه به ئازاره وه
جریوه جریوی باڵنده‌کان دێته گوێم
که خویان بۆ سه‌فه‌ریکی بهرهوگهرمین ئاماده ده‌که‌ن و ئاوازی ماڵاویی به گوێی سروشتی پاییز دا ده‌چرن
چه‌ند جوان و دڵ رفێنه ئه‌م ئاوازه
هه‌مووی پرخهون و هیوایه
هه‌زار ئاوات و خوزگه‌ی جوان له ناو دڵی پاکیان دایه
له ژێر بارانی پاییزی و بارانی گه‌ڵای داره‌کان دا
خه‌ون و هیوای ساڵانێکی دوری و غوربه‌تم
له ناو هه‌گبه‌ی خه‌یاڵما هه‌ڵ چنیوه و
توشه به‌ره‌ی ئه‌م سه‌فه‌رم ته‌نیا بیر‌و زکر و فکری گه‌رانه‌وه‌م بۆ ئه‌و دیوه
سالهایه ئه‌م غوربه‌ته هێلانه‌که‌ی له‌ناو دڵما هه‌ڵ چنیوه
هه‌ست و دڵی داگیر کردووم
ساڵهایه خه‌ونی گه‌رانه‌وه ده‌بینم و که‌چی له جێ خوم دا که‌وتووم
سالهایه ته‌مه‌نی من وه‌کوو مۆمێک ده‌توێته‌وه
ساڵهایه به‌م ئازاره روح و دڵم ده‌تلێته‌وه
به‌ڵام هه‌رگیز بێ هیوا نیم
هیوادارم به سه‌رکه‌وتن
به گه‌رانه‌وه بۆ دێ و شآرم
بۆ باوه شی ئازیزانم
بۆ ئامێزی تویی دڵدارم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
03-16-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خه‌ون و هیوا
ماوه‌یه که کپ و بێ ده‌نگ
دانیشتووم و هه‌ستم له گه‌ڵ هه‌ستی تودا گرێ داوه
ماوه‌یه‌که سه‌رسام و مات
چاوه‌کانم له بهرسومایی چاوه‌کانی تۆ وه‌ستاوه
لهچواردیواری ژووره‌که‌ما
له خه‌یالما سیمای تویه نه‌خش کراوه
له‌وه‌ته‌ی هه‌م له ژیانا
هیچ که‌سم وه‌ک تۆ نه‌دیوه
له ناو دڵ و روحی منا
نه‌که‌س ره‌فتاری وه‌ک تویه
نه‌که‌س شیوه‌ی له تۆ ده‌کا
چون تۆ یه‌که‌م دڵدارمی که هه‌ستی من رابژێنی
وه‌کوو خۆم بم ناسیته‌وه‌و باوه‌شی عه‌شقم بۆ بێنی
هیواو خه‌ونی من وه‌هایه
مادام دڵت له دڵمایهههستم پێ بکه خۆشم ده‌ویی هه‌تاکوو دنیا،دنیایه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-17-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ساڵی نوێتان پیرۆز بێ!
ــــــــــــــــــــــــــــــ ــــــــــ
جێژنی به‌هار
به‌هاره ده‌شت و کێو یه‌کسه‌ر لیباسی ئه‌تڵه‌سیی پۆشی
به‌سه‌رچوو کاتی دڵته‌نگی و وه‌ده‌رهات سه‌رده‌می خۆشی
ته‌ماشای گوڵشه‌ن و چیمه‌ن دڵان دێنــــــــــێته سه‌رخۆشی
ده‌سا موتریب به ده‌نگی ساز و نه‌ی بشکـــــــێنه خامۆشی
نه‌وای عیشق و ئه‌وین لێده که دڵ دێنــــــێته سه‌رخۆشی
بگێڕه جامی مه‌ی ساقی به دوو ده‌ستی بلووریــــــــــــــــنت
سه‌ما که و له‌نجه بێنه، ناز بده چاوانی نهخشــــــــــــینت
به عیشوه تێبکه بۆمان شه‌ڕابی کۆنــــــــــی ڕهنگــــــــینت
ده‌سا موتریب به ده‌نگی ساز و نه‌ی بشکێنه خامۆشــــــــی
له باڵای دڵبه‌رم بدوێ که دڵ دێنـــــــــــــێته سهرخۆشــــــی
له خه‌و چاوی هه‌ڵێنا گوڵ که دیتی عه‌رزی ڕه‌نگاوڕه‌نگ
به قاقا پێکه‌نی پشکووت، له‌تیف و جوان و شۆخ و شه‌نگ
گوتی:"بولبول ده‌می وه‌سڵه وه‌ره بخوێنـــــه بۆم ئاهه‌نگ"
ده‌سا موتریب به ده‌نگی ساز و نه‌ی بشـــــــــکێنه خامۆشی
که ڕۆژی شادییه، دایکی تهبـــــــــــــــــیعهت پڕ گوڵه کۆشی
شنه‌ی بای به‌ربه‌یان هێنای له گه‌ڵ خۆی بۆنی عه‌تری گوڵ
ده‌خوێنن بولبول و قومری له نێو باخا به ســـــــــــۆز و کوڵ
خه‌ریکی به‌زم و گۆرانین مه‌لی خۆشـــخوێن له بانی چڵ
ده‌سا موتریب به ده‌نگی ساز و نه‌ی بشـــــــــکێنه خامۆشی
نه‌وای عیشق و ئه‌وین لێده که دڵ دێنــــــێته سه‌رخۆشی
له شاخا ده‌نگی که‌و هه‌روا له نێو باخــــــا هه‌زارده‌ستان
به نه‌رمی ڕازی زیندوومان دهچرپێــــــنێته گوێی مه‌ستان:
"ده‌می کار و ژیان ئێستایه، ســــبحهی دووره بۆ هه‌ستان"
ده‌سا موتریب به ده‌نگی ساز و نه‌ی بشـــــــکێنه خامۆشی
له باڵای دڵبه‌رم بدوێ که دڵ دێنێــــــــــــــــــته سه‌رخۆشی
ته‌وژمی خێروخۆشی دایچهماند پشـــــــتی په‌ژاره و ده‌رد
کراوه چاوی کانی، هه‌ڵقوڵی فرمێســـــــــــکی ڕوونی هه‌رد
به ڕێژنه‌ی ئه‌شکی شادی زه‌رده‌خه‌نده که‌وته لێوی به‌رد
ده‌سا موتریب به ده‌نگی ساز و نه‌ی بشــــــــکێنه خامۆشی
که ڕۆژی شادییه، دایکی تهبیـــــــــــــعهت پر گوڵه کۆشی
له هه‌ر شوێنێ که ده‌ڕوانی بیــــــــساتی عه‌یشه به‌رپایه
به ده‌سته بۆ سه‌یاحه‌ت کۆمه‌ڵی عاله‌م له ســــــــهحرایه
قریوه‌ی به‌زم و خۆشحاڵی له ههرگۆشـــــه و له هه‌ر لایه
ده‌سا موتریب به ده‌نگی ساز و نه‌ی بشـــــکێنه خامۆشی
نه‌وای عیشق و ئه‌وین لێده که دڵ دێنێته ســـــهرخۆشی
ئه‌تۆش "ئاشق" مه‌که سستی بچۆ ســـهیرانی نێو گوڵزار
له بن دارێکی دانیشه و به یادی لێو و کوڵـــــــــــمهی یار
ته‌ماشا که گوڵ و سه‌وزه و به دڵگه‌رمی بڵێ ئهشـــــــــعار
ده‌سا موتریب به ده‌نگی ساز و نـــــــهی بشکێنه خامۆشی
له باڵای دڵبه‌رم بدوێ که دڵ دێنێته ســــــــــــــــهرخۆشی
به‌ڵی خۆشه به‌هارت کورده‌واری نیشـــــــــــــــــــتمانی خۆم
به‌هه‌شتم، ڕووگهکهم، ئه‌ی دڵبـــه‌ر و دڵداری جوانی خۆم
له ڕێگه‌ت دا وه‌ته‌ن هه‌رگیز درێخ ناکــه‌م له گیانی خۆم
ده‌سا موتریب به ده‌نگی ساز و نه‌ی بشـــــــــکێنه خامۆشی
سروودی ڕاپه‌ڕین لێده که گه‌ل دێنێــــــــــــــــته سه‌رخۆشی
ئاشق به‌هاری ساڵی 1353ی هه‌تاوی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-17-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
یه‌که‌م حه‌ز و دوایین وشه
له ناو له‌پی به‌هارێکی قژ سه‌وز دا
یه‌که‌م وڕێنه‌ی عه‌شقم
له پانتای چاوه‌کانت دا مۆڵه‌ق وه‌ستابوو
چاوه‌کانت...
پڕی دڵم پێکه‌نین و
پڕی تاسه‌م خۆشه‌ویستی و
پڕی حه‌زم هیوایان تێزابوو
تۆ...پیره په‌ریێکی زه‌ریایی
پڕی جانتات...حه‌ز و ئوقره
من...نێرهوزێکی سه‌ربزێوی
لێڕه‌واره چڕ و پڕه‌کانی لاوه‌تی
سڵاوم له دار و به‌رد و گوڵ ده‌کرد
له یه‌که‌م نیگات دا
تۆ...کلیلی ده‌رگای سڵاوی منت ون کردبوو
له دوا نیگات
په‌ته‌کان...
وه‌ک به‌رماڵی پێغه‌مبه‌ران
له سه‌ر ئاو ده‌گه‌ڕان
مه‌له‌مان کرد
له ئوقیانووسه بێ ئهوپهڕهکانی بیری یه‌کتر دا
تۆ...سه‌رت له بنه‌بان ده‌دا و
من.. له گه‌ڵ ماگمای ده‌روون چپه‌م ده‌کرد
من و تۆ له به‌هه‌شتی خه‌ونێکی ره‌نگین دا
یه‌کترمان به‌سه‌ر ده‌کرده‌وه
تۆ له ئه‌وپه‌ڕی بێ خودایی دا و
من له ئه‌و په‌ڕی سه‌ربزێوی دا
گژهمان کرد
له بیابانه بێ ههتاوهکانی بێ بڕوایی دا
ده‌سته‌و یه‌خه بووین
له ته‌نگه‌ژه هه‌راوه‌کانی به یه‌که‌وه بوون
تۆ ده‌ڵێی: ئێمه چڵکین به یه‌خه‌ی ئه‌م رۆژگاره‌وه
تۆ ده‌ڵێی: گرێی دڵی ئێمه
هه‌ر ده‌سوێته‌وه و هه‌ر ده‌سوێته‌وه
تۆ ده‌ڵێی :عه‌شق خه‌ره‌ندێکه
ته‌مه‌نمان گۆرانی هه‌رمانی تێدا ده‌ڵێته‌وه
له ناو دڵی فرمێسکێکی بێ ره‌زا دا
شه‌رمه‌زار بووین...شه‌رمه‌زار
تۆ..گه‌ڵاڵه‌ی عه‌شقێکی ئهفلاتوونیت
گه‌واڵ...گه‌واڵ...
به‌ڕێ کرده سه‌ر زه‌وینی وشک هه‌ڵاتووی بێ ئوقرهییم
تۆ...
هۆده پڕش و بڵاوه‌که‌ی بیرمت
وێران کرد...وێران...
به کڵاوڕۆژنه‌ی ئاسته‌نگی په‌یڤ
ئه‌و هه‌ناسانه نانووسرێنه‌وه
من...که‌پری شانشینیم
به شه‌ققه‌ی باڵی پهپوهکان ده‌ناسمه‌وه
لۆیێکی شه‌قژنی ئاواره‌ییم به ده‌سته‌وه
هه‌ناسه‌یێکی پیر و نیوه خنکاوم له ناخه‌وه
سه‌رم پڕه له هه‌وا و شێعر و سیاسه‌ت
له کام قامووس دا ..
ئه‌مه بایه‌خی ژیانه؟
هه‌وای شێ گرتووی چاوه‌کانت
له هێڵی سه‌ربزێو و نه‌سره‌وتووی نیگاکانم
نه‌بانه...نه‌بان
تا تۆ نه‌یه‌ی...
پاپۆڕی بزه نایه‌ته لێواری لێوم
تا تۆ نه‌بی...
له کۆنکۆڕی خۆشه‌ویستی
ره‌د ده‌بمه‌وه و ره‌د ده‌بمه‌وه و
به‌رده‌وام ره‌د ده‌بمه‌وه
له ژێر یه‌که‌م گرێبه‌ستی ئه‌م خۆشه‌ویستیه
نادیاره...
شوێن په‌نجه‌ی کێ؟
له چاوی کاممان هه‌ڵوه‌ری
یه‌که‌م خولیای ئه‌م دۆزه‌خه به هه‌شتاوه؟
تۆ ده‌رگای بێ ئه‌مانی عه‌شقت کرده‌وه
سڵاو بۆ تۆ...
تۆ فڕینی چۆله‌که و هاژه‌ی رووبار و
گڵانی سه‌ر هه‌ڵه‌مووت و
گڕێوی زه‌وی و سینه‌ی ئاسمانت پێ گه‌مه‌یه
تۆ...
هه‌زاره‌ها ره‌هه‌ندی عه‌شقت
به سووتووی دڵم چێ کرد
سڵاو بۆ تۆ...
ئه‌ی په‌ریه قژ زه‌رده‌که‌ی
ئاسۆی ژیان و شێعر و سیاسه‌ت
سڵاو بۆ تۆ ..
که رووحی سه‌رانگرێ بوومت
له زه‌مزه‌می نیگاکانت دا شووشته‌وه
من....پێکه بزه‌یێکی سه‌وزم
له گه‌ڵ هه‌موو حیته وقاقا و پڕمه حه‌رامزاده‌کانی
ئه‌م سه‌ده خوێریلکهیه
سڵاو بۆ تۆ..
تۆ ..ئه‌و تاریکیهت دڕدا
که زریزه‌ی به‌فری ژیانمی
له خۆی دا ده‌توانده‌وه.... .
-"له‌و شه‌وه ره‌شه ئه‌نگوسته چاوه
کێ خه‌ونه په‌مه‌ییه‌کانمی له سێداره دا؟
بۆ مۆتهم پێ ده‌فرۆشن؟
ئیتر حه‌زی بۆگه‌نی باڕووت ئێوه خؤش
بۆ خه‌ونی گولیهم پێوه ده‌بینن؟"
تۆ ...ئه‌ی په‌ریه باڵ شکاوه زه‌ریاییه‌که
ئه‌وانه ناناسی ..نا
ئه‌وانه برسی و گولی
خنکاندنی حه‌ز و گوڵ و هه‌ناسه‌ن
ئه‌وانه...
ته‌زووی سه‌ربزێوی ناو کتێبه سه‌وزه‌کانیش
ریسوا ده‌که‌ن
ئه‌رێ...په‌ریه قژ زه‌رده‌که
له هه‌ڵه‌مووتی بزه‌یێک دا خۆت حه‌شار ده
شه‌واره‌ت نه‌که‌ن..
باڵهکهیترت نه‌شکێنن
من راهاتووم سوربی گه‌رم سارد که‌مه‌وه
من راهاتووم
خه‌ونه سه‌وزه‌کان
به‌رده‌وام و به‌رده‌وام
له سه‌ر سووتووی بیره‌وه‌ریم بڕوێنمه‌وه.
عه‌لی سۆهرابی- شنۆ 10/10/1387
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-17-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له گۆڕستانی کۆندا
رابێرت فڕاست
زیندووه‌کان، به هه‌نگاوه له گژوگیا ههڵکشاوهکانیانهوه
دێن هه‌تا له سه‌ر تهپهکهکه، کێلی قه‌بره‌کان وه‌خوێننه‌وه.
گۆڕستان هێشتا زیندووه‌کان بۆ لای خۆی راکێش ده‌کا،
به‌ڵام ئیتر هه‌رگیز داوای مردوویه‌کی تر ناکا.
له‌وێ، ئه‌م شێعرانه به‌رده‌وام وه‌به‌ر چاو دێن:
ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ زیندوو دێن بۆ ئێره،
تا کێله‌کان بخوێننه‌وه و وهگهڕێنهوه
سبه‌ینێ، به مردوویی دێن هه‌تا بمێنه‌وه
به‌رده مهڕمهڕکان، که ئاوا به دڵنیاییه‌وه باسی مه‌رگ ده‌که‌ن،
هه‌مووکات سه‌رسامن،
که بۆچی ئیدی مردوویه‌ک له رێوه نایه،
پارێز و خۆبواردنی خه‌ڵکی له به‌ر چیه؟
به سانایی ده‌کرێ گاڵته‌و گه‌پ بکه‌یت و
به به‌رده‌کان بڵێی خه‌ڵکی له مردن بێزارن و
ئیدی قه‌ت نامرن .
وای بۆ ده‌چم که باوه‌ڕ به‌م درۆیه بکه‌ن.
ترجمهی: فتح الله مجتبایی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-17-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
رێگا چاره
"بێڕتۆڵت بڕێشت"
له دوای راپه‌ڕینی حه‌ڤده‌ی ژۆئێن(1)
وته‌وبێژی ناوه‌ندی نووسه‌ران ده‌ستووری دا،
له شه‌قامی ئیستالین هه‌ر ئه‌و ئاگاداریانه بڵاو که‌نه‌وه
که له سه‌ریان نووسرابوو:
خه‌ڵک ، متمانه‌ی ده‌وڵه‌تی له ده‌س داوه
که ته‌نیا و ته‌نیا ده‌توانێ ئه‌وه به کاری دوو به‌رانبه‌ر
دیسان وه‌ده‌س خاته‌وه .
ئایا ئاوا ئاسانتر نه‌بوو که ده‌وڵه‌ت،
گسکێک له هه‌موو کۆمه‌ڵ بدا‌و
گه‌لێکی دی بۆ خۆی هه‌ڵبژارێ!!
1- ئاماژه‌یه به راپه‌ڕینی خه‌ڵکی بڕلینی رۆژهه‌ڵات( پێشوو) که له رۆژی حه‌ڤده‌ی ژۆئێن 1953 به ده‌سی سه‌ربازه رووسییه‌کان تێکشا.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-17-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له‌م به‌ربه‌سته‌دا "
"ئه‌حمه‌د شاملوو"
بۆن به زارته‌وه ده‌که‌ن
نه‌وه‌ک کوتبێتت خۆشم ده‌وێی .
بۆن به دڵته‌وه ده‌که‌ن ؛
روژگارێکی سه‌یره گوڵم !
ئه‌وین له قه‌راغ چرابرقی رێگای گیراو
ده‌ده‌نه به‌ر قه‌مچی و شێلاق .
ده‌بێ ئه‌وین له په‌سیوی ماڵ وه‌شارنه‌وه !
له‌م کۆڵانی به‌ربه‌ستی خواروخێچی تۆف وبه‌ندا
ئاگر
ده‌گه‌شێننه‌وه
به ئاوردووی شێعروسروود .
باسی سه‌ره بیرکردنه‌وه .
رۆژگارێکی سه‌یره گوڵم !
ئه‌وه‌ی درگا ده‌کوتێ شه‌وان
بۆ کوشتنی چرا هاتووه .
ده‌بێ رووناکی له په‌سیوی ماڵ وه‌شارنه‌وه !
ها قه‌سابه‌کان
سه‌ر رێگه‌وبانیان گرتووه
به کۆته و چه‌په‌چاغی خوێناوییه‌وه ؛
رۆژگارێکی سه‌یره گوڵم !
بزه له لێو داده‌تاشن و
گۆرانی له ناو گه‌روو .
ده‌بێ تاسه و تامه‌زرۆیی له په‌سیوی ماڵ وه‌شارنه‌وه !
که‌بابی قه‌ناری
له سه‌ر ئاگری یاس و سۆسه‌ن ؛
رۆژگارێکی سه‌یره گوڵم !
ئیبلیسی سه‌رکه‌وتووی سه‌رخۆش
سفره‌ی به‌زمه‌گێڕێ له شینی ئێمه‌دا .
ده‌بێ خودا له په‌سیوی ماڵ وه‌شارنه‌وه !
۳۱/ پووشپه‌ڕی/۱۳۵۸
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-17-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دلبه‌ری بێ وه‌فا
( شێخ ره‌زا )
رۆژێ نه‌بوو ئه‌م دلبه‌ره بێ ره‌حمه وهفاکا
جارێ نه‌بوو ئه‌م کافره شه‌رمێ له خوداکا
حه‌یرانن ئه‌تیببا له عیلاجی مه‌ره‌زی من
لوقمانی ویسالت مه‌گه‌ر ئه‌م ده‌رده ده‌واکا
کارێ که خه‌م و ده‌رده‌ی فیراقت به منی کرد
سه‌رما به هه‌تیو، با به ده‌واری شڕی ناکا
دێوانه‌یه شه‌خسێ که له غه‌یری له‌بی له‌علی
وه‌ک شاهی سکه‌نده‌ر ته‌ڵه‌بی ئاوی بهقاکا
تاب و ته‌بی ئاته‌شکه‌ده‌یی هیجری وه‌کوو شه‌مع
نه‌زدیکه منیش واریدی سه‌حرایی فهناکا
له‌م رێگه‌یه ته‌قدیری ئه‌زه‌ل وابوو که ئێمه
پاماڵی جه‌فا بین و ره‌قیب سه‌یر و سهفاکا
رۆح و دڵ و دین هه‌رسێ ده‌که‌م به‌زل و نه‌ساری
کامی دڵی من گه‌ر له له‌بی له‌علی رهواکا
سه‌ردانێ له رێی عه‌شق " ره‌زا " لازمه عاشق
بۆ یار سه‌روماڵی سوپه‌ری تیری قه‌زاکا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-17-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
په‌رێشانی
چاره‌ی خه‌می من مه‌ی نییه، مه‌یخانه بڵێ چی؟
به‌و ده‌رده‌وه مه‌ی نامگرێ، په‌یمانه بڵێ چی؟
پێم وانییه له‌و غه‌دره له‌فریام بکه‌وێ که‌س
ئه‌و دۆست بوو وه‌فای بۆم نه‌بوو، بێگانه بڵێ چی؟
بسکت بده ده‌س شانه، به‌ڵام چین مه‌خه ئه‌برۆ
زوڵفی تۆ شنه تێکی ده‌دا، شانه بڵێ چی؟
هه‌ر عاشقه سووچیشی نه‌بێ، ده‌یخه‌نه ئه‌ستۆی
شه‌م ئاگری کردۆته‌وه په‌روانه بڵێ چی؟
تاوانی منه ده‌ربه‌ده‌ری و ده‌ردی سه‌ری من
مه‌ل خۆی سه‌ری خۆی هه‌ڵگرێ، هێلانه بڵێ چی؟
شێتی قه‌دی تۆ شه‌رتی له‌گه‌ڵ چۆڵوچیا بوو
زانابێ به زنجیره‌وه، دێوانه بڵێ چی؟
خاڵی تۆ به په‌رژین و خه‌یاڵ ناسک و ساده
بێ چاره له‌ناو ئه‌و هه‌موو پاوانه بڵێ چی؟
چیرۆکی جوانی تۆ له ناو لاپهڕودێڕا
ناگونجێ، ئیتر نووسه‌ری ئه‌فسانه بڵێ چی؟
تاسه‌ی تۆ که دام ده‌گرێ، ده‌ڵێن: ئاخری خێر بێ
"هێدی" له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆنه برینانه بڵێ چی؟
خالید حیسامی(هێدی)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-22-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هیشتا ناز چاوه کانت..
تا بوچکترین سلوله کانم...
تا ناخ دلم
تا قولایی هوای هناسه کانم
ئه مسوتینی
و
بزه ی لیوه که ت
له شوینی خوم وشکم ده کا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 32 نفر (0 عضو و 32 مهمان)
|
|
ابزارهای موضوع |
|
نحوه نمایش |
حالت خطی
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 03:02 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|