زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
04-16-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
های دنیایێ!
های دنیایێ، های دنیایێ!
نەتۆ لەئێمەتێده‌گەی،
نەئێمەش لەخۆ تێدەگەین.
لەوەتای ئێمەی کورد کە هەین،
هەر لێک دەگوژین، هەر لێک دەدەین.
بێجگە لە یەکگرتن نەبێ،
بۆ دابڕان هەر کارێک دەکەین.
هاوڕێمان لە تەنگانە و دووندا،
وا فێر بووین پشتی تێدەکەین.
گەر دوژمن ئێمەی پێ نەخرا،
فێر بووین بۆ خۆمان خۆ دەخەین.
گەر بۆ پەنجەشکاندن نەبێ،
دەستمان بۆ دەست یەکتر نەبەین.
وا فێر بووین بەدستی خۆن،
بە بەرد لەئەژنۆی خۆن دەدەین.
زمانمان وا بار هاتووه،
بە چاکە باسی یەک نەکەین.
فێر بووین لەجیات بەرەو پێش چوون،
پاشەو پاش بۆ دوا ڕێ دەکەین.
فیر بووین چاو لەڕابوردوو نەکەین.
فیر بووین بیر لەداهاتوو نەکەین.
ئەگەر ئەوە رێبازمان بێ
ئەدی چۆن بەسەرکەوتن دەگەین!؟
های دنیاێێ های دنیاێێ
نە تۆ لەئیمە تێدەگەی
نە ئێمەش لەخۆ تێدەگەین.
حەسەن سوورەچۆمی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
04-16-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به‌هار
به‌هاره ، جێژنه ، شادی و پێکه‌نیـنه
داوه‌ته ، به‌زمه ، شایی و هه‌ڵپه‌ڕینه
ئاگری نه‌ورۆزی کوردان کرایــــــه‌وه
به تیشکی خۆر به‌فری ده‌م که‌ل توایه‌وه
سه‌ری هه‌ڵدا ئومێد و به‌خت و ئیــقباڵ
خه‌م و ته‌م وا به کۆ خسترانه ژێر چاڵ
نه‌ما ده‌ردی نه‌داری و بێ نه‌وایی
بڕا ده‌وری هه‌ژاری و بـێ په‌نایی
به سه‌ر چو، کوا ؟ نه‌ما زستانی سه‌ر شێت
له مـــه‌ولا خونـــچه دیمه‌ن دائــه‌پــــۆشێت
له داوێــــــنی چـــــــــیا و لاپاڵی کوێستان
سه‌ره وده‌ر بوون که‌ما و مه‌ندۆک و بێ‌ژان
هه‌ڵاڵه و سوێــــسن و به‌یبون و شللێر
ده‌نه‌خشێنن چیا و پێده‌شت و هه‌ڵدێر
گه‌زیزه و نێرگس و نه‌سرین و هێرۆ
دڵی دڵدار ده‌که‌ن سه‌ودا ســـه‌ری خۆ
زستانی 1374 کۆیه کاوڵانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
04-16-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
نه‌ورۆز و سرووشت کوردستان
کڕیوه وه‌و تۆف بێ ڕۆخساریه‌و
جێ پای لێز بودن وه‌ره‌و لاریه‌و
وه‌فر هه‌ڵکشیه‌د وه‌ره‌و بان شاخ
چونویر تێه‌ده‌وبان له ناو ڕاخو زاخ
شاهۆ، داڵه‌هۆ، مانشت، ئارارات
سه‌روه‌ن چه‌رمگ مه‌که‌نه خه‌ڵات
هاژه‌ێ وه‌فراوان له شاخ‌و له دۆڵ
چمان سێ جاره وه ساز و ده‌هۆڵ
واران وه‌و ئه‌سرین نیمه واریه‌و
ته‌رزه وه‌و سرۆشت جۆر ڕێویاریه‌و
سه‌یمه‌ره‌و سیروان، وه زۆڵف شۆڕه‌و
شنه‌ێ باڵیان تێ له مه‌وداێ دیوره
به‌ڕه‌زا له تاش وه‌و زۆڵف شۆڕێ
کام که‌ێدن ئه‌ڕاێ، لیرگت داچۆڕێ
چیمه‌ن وه‌و ڕۆخسار پان‌و شیرینه‌و
وه هاتن نه‌ورۆز هه‌ڵسێدن له خه‌و
گه‌زیزه‌و شه‌وبو له وه‌رماێ مانشت
موژده‌ێ وه‌هار ده‌ن وه قه‌ومه‌ێل پشت
سروه وه چه‌وه‌ێل ئه‌ر‌خه‌وانیه‌و
شه‌ماڵ وه مشکیو ئالیخانیه‌و
وه‌نه‌وشه‌و نه‌رگس، له‌ی وه‌رو بنه
تیه‌نه پێشوازمان وه زه‌رده خه‌نه
هه‌ڵاڵه‌و شه‌وبو وه‌گه‌رد هه‌ڵمه‌ڵێ
گۆڵوارانمان که‌ن، هه‌ر سه‌رێ چڵێ
گه‌زیزه‌و سوسه‌ن، وه لاره‌و له‌نجه
چۆپی گه‌ردنن وه توک په‌نجه
نه‌رگس وه له‌نجه له‌رنێده‌و له‌شێ
کانی وه خۆڕه داوا که‌ێ به‌شێ
گشتیان وه‌یه‌کوه به‌زمیان گه‌رمه
له هۆره‌و شمشاڵ له هه‌زار نه‌زمه
نه‌ورۆزه جه‌ژنه، جه‌ژن کوردانه
وه‌هار هاتگه و له‌ێره میوانه
ئێقباڵ سه‌فه‌ری 2010-03-22
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
04-16-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هه‌تاباران ببارێت
ته‌نیا ئه‌قاقیای شه‌قامه‌كانی ئه‌م شاره‌م
بۆكامیل نه‌جاڕی و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌یه‌كه‌وه خه‌ونمان ئه‌بینی
من دڵنیام ئێسته ئیتر سیسركه ناخوێنێ.
ئیتر كه‌س خه‌ونی ئاوێنه‌یی نابینێ.
ئیتر با هه‌ڵناكات.
ئیتر لاولاو گوڵه ئه‌ویندارێكی تینوو نییه و
شاعیره‌كان له خه‌ونی ئاسۆ دا
خولیا ناژه‌نن و
ئیتر كه‌سێك نایه‌ت
كه‌سێك ناڕوات
ئێسته ئیتر هیچ كچێكی پۆشته عه‌شق رووته‌ڵه بانگ ناكات و
ناشڵێ خۆشتم ده‌وێت
ئیتر ئه‌قاقیا ته‌نیا و
شه‌قام ته‌نیا و
شار ته‌نیا و
باران له‌خۆڕا ده‌بارێ
ئێسته ئیتر قه‌تییه‌كان په‌له‌وه‌ر نین
خاتوونیش رووت نابێـته‌وه و
كه‌س له سه‌فه‌ری گوڵ ناگه‌ڕێته‌وه و
له باغچه‌ی پاشا دا هه‌ناره‌كان قه‌ت پێ ناگه‌ن و
هیچ نهێنییه‌كیش نییه و
به‌فر كۆڵانه‌كان ناگرێت.
ئێسته ئیتر په‌پووله پاییزه‌كانیش
نازانن
كه میوه‌یه‌كی گه‌ییو
له چاوه‌ڕوانیی ده‌ستێكدا ده‌مرێت.
سپێده‌كان نه‌گه‌ییون و
رێگه‌كان نه‌گه‌ییون و
هیچ رێبوارێ جانتاكه‌ی هه‌ڵناگرێ و
هیچ سه‌گێك به چێژ ناگات و
هیچ هه‌ژده ساڵه‌ییه‌ك پێ ناگات و
جگه‌ره‌یه‌ك ده‌ست پێ ناكا و
باوه‌ڕێك پێ ناگا و
ده‌رگه‌یه‌ك ناكرێته‌وه و
عیرفانییه‌كان نه‌گه‌ییون و
ته‌نیاییه‌كان نه‌گه‌ییون و
ئینسانییه‌كان نه‌گه‌ییون و
كچانی زستانی له‌گه‌ڵ عیرفانی ترێ دا ناخورێنه‌وه و
كه‌س میوانی زیگری ده‌روێشانه‌ی شۆڕه‌بییه‌كان نابێت و
ئیتر دڵنیام
هاوڕێكه‌م مردووه و
پێویست ناكا
بیر كه‌مه‌وه
ئێسته ئیتر دڵنیام: ئێره دووره!
به‌ڵام كه‌چی؟
به دڵنیاییه‌وه ده‌زانم
ئێسته سیسركه ده‌خوێنێت
كه‌سێك خه‌ونی ئاوێنه‌یی ده‌بینێت
با دێت
لاولاو گوڵه ئه‌ویندارێكی تینووه و
كۆسپه‌كان ده‌كاته په‌یژه و
شاعیره‌كان له خه‌ونی ئاسۆ دا خولیا ده‌ژه‌نن
كه‌سێك دێت
كه‌سێك ده‌ڕوات
ئێسته كچانی پۆشته عه‌شق رووته‌ڵه بانگ ده‌كه‌ن
- خۆشتم ده‌وێت!
ئه‌قاقیا
له درێژه‌ی شه‌قام و
خاتوونیش بۆنی ده‌كات و
شار له باران دا ته‌ڕ ده‌بێت و
خاتوونیش رووت ده‌بێته‌وه
ئێسته كه‌سێك له سه‌فه‌ری گوڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه و
له باخچه‌ی پاشا دا
هه‌ناره‌كان پێ ده‌گه‌ن و
نهێنییه‌ك ده‌گری و
به‌فر كۆڵانه‌كانی گرتووه
ئێسته ئیتر
په‌پووله پاییزه‌كانیش ده‌زانن
كه هیچ میوه‌یه‌كی گه‌ییو
له چاوه‌ڕوانیی ده‌ستێك دا نامرێت
ئێسته ئیتر سپێده‌كان گه‌ییون
رێگه‌كان گه‌ییون و
رێبوارێك جانتاكه‌ی هه‌ڵده‌گرێ و
سه‌گێك به چێژ ده‌گات و
كه‌سێك ده‌ڵێت:
هه‌ژده ساڵه‌ییم گه‌ییوه و
ئێسته جگه‌ره‌یه‌ك ده‌ست پێده‌كات
باوه‌ڕێك پێده‌گات
ده‌رگه‌یه‌ك ده‌كرێته‌وه
عیرفانییه‌كان گه‌ییون
ته‌نیاییه‌كان گه‌ییون
ئینسانییه‌كان گه‌ییون و
كچانی زستانی له‌گه‌ڵ عرفانی ترێ دا
كولوو كولوو ده‌خورێنه‌وه.
ئێسته كه‌سێك
میوانی زیكری ده‌روێشانه‌ی شۆڕه‌بییه‌كانه
ئێسته ئیتر هاوڕێكه‌م نه‌مردووه
ئێسته ئیتر ئێره نزیكه و
من
هه‌تا باران ببارێت
ته‌نیا ئه‌قاقیای شه‌قامه‌كانی ئه‌م شاره‌م.
حسێن جه‌وانشیر – بۆكان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
04-16-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
تامی عیشق
هه‌ندێ پێیان وایه عیشق
سه‌رخه‌وێکه ، ئاڵ‌و واڵا
گێڕانه‌وه‌ی خه‌یاڵێکه
لای ئه‌وانه‌ی چوون به‌ساڵا
ئه‌گه‌ر وابێ تاکو مردن
من له‌عیشقی تۆ مه‌منونم
که‌له‌ترۆپکی گه‌نجێتیا
ویقارت به‌خشی به‌بوونم
هه‌ندێ پێیان وایه عیشق
زیندانێکه بۆ ئه‌ساره‌ت
بژاری به‌رهه‌م و مایه‌ی
له‌ده‌ستچوونه‌و هه‌ر خه‌ساره‌ت
ئه‌گه‌ر وابێ ئه‌ڵێم شه‌رته
ده‌ست به‌ده‌رگاکه‌وه‌ی بگرم
به‌شکو کاتی روح سپاردن
له‌باوه‌شی تۆیا بمرم
هه‌ندێ پێیان وایه عیشق
سێبه‌ری وه‌همێکه بێ ڕه‌نگ
سه‌دای ده‌نگێکی ته‌نیایه
له‌شیوێکا ، مات و بێده‌نگ
ئه‌گه‌ر وابێ ئه‌ڵێم ڕازیم
که‌ئه‌و ده‌نگه ده‌نگی تۆ بێ
فه‌نا بونێکی چه‌ند خۆشه
روحم له‌تۆیا نغرۆ بێ
هه‌ندێ پێیان وایه عیشق
ده‌شتێکی دێمه ، بێ داهات
نه‌ده‌سکه‌نه‌ی چه‌پکێ ئومێد
نه‌گوڵه وه‌چنه‌یه‌کیش ئه‌دات
ئه‌گه‌ر وابێ ئه‌ڵێم بۆ من
چ پێده‌شت و چ سه‌حرابێ
به‌هه‌شتێکه ئه‌گه‌ر ته‌نیا
نه‌مامی به‌ژنی تۆی تیابێ
هه‌ندێ پێیان وایه عیشق
هه‌ر مه‌راقه‌و ژانی به‌سوێ
نه‌ئه‌یبیستن ، نه‌ئه‌یبینن
نه‌له‌مس و تام و بۆن ئه‌کرێ
ئه‌گه‌ر گومان بێ لای ئێوه
له‌لای من وه‌ک یه‌قین وایه
له‌ته‌فسیرو شه‌رحی ژینا
وه‌سفی عیشق وه‌ک هی خوایه
بەندی عەلی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
04-16-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
" هه‌ندێ په‌یڤی ساده "
پڕی خه‌می تۆ
پتر له گشت
گوێزه پووکه‌کانی خۆشی
به ژیانی هۆگر کردووم .
نازی چاوی بازت
زۆر جوانتر و
ڕوونتر
له قسه‌ی وشکی
مامۆستا دڵڕه‌قه‌کان
ژیانی پێ ناساندووم .
بۆ هه‌میشه خه‌متم
له دڵایه و
قوتابی ئه‌و
قوتابخانه‌یه‌م
ئه‌زیزه‌که‌م !
ئومێد سەلیمی
16/8/2006 سوید
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
04-16-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دڵت نه‌شکێ !
له سه‌ر ڕوو کازیبه‌ی زولفت وه‌لا به
که سادق بێ تولووعی ئافتابه!
دڵ و دین هه‌رچی بوو قوربانی تۆ بوو
هه‌تا که‌ی ئیدی ئه‌و ناز و عیتابه؟
بڵا به‌و ڕۆژه نیلووفه‌ڕ نه‌سووتێ
به مه‌رگی من سه‌ری زولفت وه‌لابه!
له عه‌کسی عاریزت فرمێسکی چاوم
گوڵاوی ڕووته، هه‌م خوونابی نابه!
وه‌ره بنوێنه خۆت, بمکووژه قوربان!
به دینێک کوشتنی عاشق سه‌وابه!
وه‌ره بنواڕه به‌زمی عاله‌می دڵ
چ خۆش ده‌ورێکه! هوشیاری خه‌رابه!
ئه‌گه‌رچی ناڵه‌یه هه‌ر شه‌وق و زه‌وقه
ئه‌گه‌رچی گریه‌یه عه‌ینی سه‌وابه!
به ناڵینی دڵی سووتاوی عاشق
هه‌موو هه‌ر نه‌غمه‌یی چه‌نگ و ڕوبابه
به چاو و گه‌رده‌ن و ڕوخساری، ساقی
هه‌موو هه‌ر شاهید و شه‌مع و شه‌رابه
کوتم با قیمه‌تی وه‌سڵت به دڵ بێ
به ماچێکیش له زاری خۆت ڕه‌زا به!
که‌چی فه‌رمووی دڵت نه‌شکێ وه‌فایی
ئه‌وه سه‌ودایه زه‌ڕڕێکیش حیسابه!
وه‌فایی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
04-16-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ده‌مکوژێ و پێشم ده‌ڵێ ئالووده دامانم مه‌که!
غه‌مزه‌ده‌ی خۆتم، نیشانه‌ی تیری موژگانم مه‌که!
عاشقی ڕووتم عه‌زیزم! تیره‌بارانم مه‌که!
به‌س دڵم بشکێنه به‌م ئه‌برۆیه بۆ ماچی ده‌مت
مه‌مده به‌ر تیغ و له‌سه‌ر هیچێ له گریانم مه‌که!
چیم له ئه‌برۆت داوه من، پابه‌ندی زولفم، لێم‌گه‌ڕێ!
کافری عیشقم، به قیبله‌ی خۆت موسوڵمانم مه‌که!
عاشقی خه‌ندێکی تۆم، با به‌س به ئاھ و ناڵه بم
بولبولم په‌روانه نیم و حه‌ز له سووتانم مه‌که!
دڵ به من ناکا له‌به‌ر ئاوری ده‌روونم دێته جۆش
تۆ - که سووتانت نه‌دیوه- مه‌نعی گریانم مه‌که!
مه‌مده به‌ر تابووری موژگانت هه‌تاکوو غه‌مزه بێ
ها به جارێ بمکوژه! یه‌خسیری تورکانم مه‌که!
سه‌د که‌ڕه‌ت کوژراوی یار بم لێم مه‌پرسه ئه‌ی ته‌بیب!
ده‌ردی یارم خۆشتره، بێهووده ده‌رمانم مه‌که!
پێم بڵێ: یاقووت و ڕیحان خه‌تتی کامیان خۆشتره؟
وا غه‌واره‌ی چاو و ئه‌برۆ و له‌علی خه‌ندانم مه‌که!
په‌نجه‌که‌ی پاکی له‌سه‌ر خوێنی وه‌فایی بۆته گوڵ
ده‌مکوژێ و پێشم ده‌ڵێ: ”ئالووده‌دامانم مه‌که“!
وه‌فایی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
04-16-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چوارینه‌کان
چنگێ له غه‌مت له‌و دڵی پڕژان ده‌دزم.
ناوت له زمانی ده‌روجیران ده‌دزم.
ناڵینمه، کپ. قفڵ ده‌ده‌م له زمانم
ده‌گریم و، به قۆڵ خوێن له گلێنان ده‌دزم!
#
گوتبووت که: ”دره‌نگانی شه‌وێ دێم، مه‌نوو
”نه‌مبینێ خه‌ڵک، که‌س نه‌ڵێ وا هات و چوو“
چۆن پێت ده‌کرێ له نوستووان وه‌یشاری؟
ئه‌و بۆنه که ڕوح ده‌خاته‌وه به‌ر مردوو!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
04-16-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چوارینه‌کان
سه‌ر‌تاسه‌ری ده‌شتی خاوه‌ران، هیچ هه‌ردێ
بێ خوێنی دڵ و دیده نییه هیچ به‌ردێ
هیچ دۆڵ و بنارێکی نییه ئه‌م ناوه
هاواری نه‌بێ، له ده‌ست غه‌مت ڕه‌نگ زه‌ردێ
#
بێ نه‌غمه‌یه دڵ، له چنگ غه‌می تۆدایه
هاوار و هه‌رای من له په‌نا گوێت، «با»یه
ناڵینمه چه‌شنێ که چ جاران نه‌تبیست
سووتانمه، لێ چ دووکه‌ڵم لێ نایه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 18 نفر (0 عضو و 18 مهمان)
|
|
ابزارهای موضوع |
|
نحوه نمایش |
حالت خطی
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 12:55 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|