زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
05-08-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
غه‌زه‌لێکی که‌ی ڕه‌حمه‌تی" میرزا ئه‌سه‌دوڵڵا غوڵامعه‌لی"
"هيلالی ئهبرووان"
هيلالی ئهبرووانت پێم ده‌ده‌ن ماهانه ماهانه
ده ئه‌و مانگه به قوربانم که قوربان، جه‌ژنی قوربانه
پياڵهی چاوه‌کانی تۆ ئه‌ڕێژن مه‌ی به سه‌ر دڵما
دڵم هێند مه‌سته نازانێ به موژگان تيرهبارانه
وه‌ره خاهيش ده‌که‌م ڕووحم! قه‌بووڵ که لێم سه‌ر و ڕۆحم
به‌های عه‌تری وه‌نه‌وشه و شه‌وبۆی ئه‌و ورده خاڵانه
به‌وه مه‌علووم بووه ئاوی حهياته لهعلهکهت، ديده‌م
که نامرێ هه‌ر که ماچ کا يهککهڕهت، ئه‌و لێوه ئاڵانه
ده‌ڵێن بيمار سه‌يری باغ و ئه‌کلی ميوه بۆی چاکه
عه‌تا که سا، له باغی سينه ئه‌و دوو ليمۆ کاڵانه
به شه‌وقی نووری سه‌ر کوڵمه‌ت، دڵ ئارامی نيه يهکدهم
وه‌کوو منداڵ گڕووی گرته بۆ ئه‌و دوو سێوه سوورانه
تهبيب چاره‌ی دڵم چۆن کا دڵم لای خۆم نه‌ماوه من
له مێژه حه‌بسه، زنجيره، به تای ئه‌و زولفه خاوانه
جه‌ماڵت کهعبهيه قوربان مه تافی عاله‌مه بۆيه
ته‌ماشای ڕه‌نگ و ڕوخسارت نيشانه‌ی دين وئيمانه
ئه‌گه‌ر به‌و نێرگسه کاڵه، نيگاهێکی به من که‌ی تۆ
به مه‌جنوونی ده‌بێ ڕوو که‌م له ئه‌و چۆڵ و بيابانه
"ئه‌سه‌د" ڕۆح وسه‌ر و ماڵی ئه‌گه‌ر مه‌تڵه‌ب بێ بۆيهتی
نيساری کا له مه‌يخانه به يادی چاوی جانانه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
05-09-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چوارینه‌کان
ئه‌بووسه‌عیدی ئه‌بولخه‌یر
چنگێ له غه‌مت له‌و دڵی پڕژان ده‌دزم.
ناوت له زمانی ده‌روجیران ده‌دزم.
ناڵینمه، کپ. قفڵ ده‌ده‌م له زمانم
ده‌گریم و، به قۆڵ خوێن له گلێنان ده‌دزم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
05-09-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
جۆلانه
بۆ ئه‌و منداڵه سێ ساڵه‌یه‌ی له دیاربه‌کر کوژرا
گه‌ره‌ک مه‌ودایه‌کی دیکه‌ت هه‌بێ
که ناخی تۆ هه‌ڵچۆڕاوه
له ته‌ڕایی ئومێدوئاو
له تینی خۆشی خۆره‌تاو
دڵت، ژاکاوی ژه‌نگی ژان
له‌شت شههربهندی سه‌هۆڵ
سه‌رت خۆڵه‌مێشی ئاسمان.
گه‌ره‌ک مه‌ودایه‌کی دیکه‌ت هه‌بێ
بۆ تێپه‌ڕبوون
وه‌ک ماسییه‌ک له ته‌ختی وشکی جۆگه‌دا
که هیلاک و هه‌ناسه‌ته‌نگ،
خه‌یاڵ تا کانییه‌که‌ی جاران نابا
ئومێدی هینده کورت بووه
به ئاره‌زووی ده‌ریا ناگا.
گه‌ره‌ک مه‌ودایه‌کی دیکه‌ت هه‌بێ
له ئاوی ئازار‌و
له خۆڵی خه‌فه‌ت و
له تینی توانه‌وه و
له هه‌وای هه‌ڵقرچان
تا بێخهیاڵ
به هه‌ودای هومێدی په‌پووله‌ی نێو ئاگر
بریندار و ههڵوهریوباڵ
جۆلانه‌ی خۆت بکه‌ی
له حاڵه‌وه هه‌تا محاڵ.
تا ههڵکهندرێی به ڕه‌گه‌وه
تا با بتبا به ژانه‌وه
نه‌ک له شێوه‌ی وشکهپووشی وه‌رزی وه‌رین
ڕاست له چه‌شنی باڵنده‌یه‌ک
به دوو باڵی شین و مۆری پڕ له برین
ده‌چێته‌وه بۆ هێلانه خامۆشه‌که‌ی
دوای خۆرنشین.
گه‌ره‌ک مه‌ودایه‌کی دیکه‌ت هه‌بێ
بۆ مانه‌وه،
ته‌نانه‌ت گه‌ر ژێرده‌ستی بێ،
ڕاست له‌و چه‌شنه‌ی
ئێمه ده‌ژین.
ناسری حیسامی
مای 2006
ستۆکهۆڵم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
05-09-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ڕووبار
ڕووبارێک له ده‌نگ و
ده‌ریایه‌ک هه‌ناسه.
ڕووباری ده‌نگی تۆم پێدا دێ
ده‌نگی تۆ که دووره و
ده‌نگی تۆ که ئارام
له شیوی شینباوی شه‌وه‌وه دێته‌ده‌ر.
ده‌نگی تۆ که پڕه له پرسی شه‌پۆل و
گومانی گۆمیلکه‌ی به‌رسێبه‌ر.
ده‌نگی تۆ و
هه‌ناسه‌ت که ئاوا دڵنیا
به که‌لی بڵندی تاسهمدا دێته‌سه‌ر.
هه‌ناسه‌ت،
پڕپره له عه‌تری دڵته‌نگیی
ڕامانی دووباره‌ی به‌رده‌رگا،
کاتی ماڵئاوایی و، ڕۆیشتن بۆ سه‌فه‌ر. ناسری حیسامی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
05-09-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌ستێره
شه‌و نه‌بوو نه‌شکێ دڵم، نه‌گریم به ده‌رد و ژانه‌وه
هه‌ر له ئه‌ستیره‌م ڕوانی و، یه‌ک به یه‌ک کووژانه‌وه
من له گه‌ڵ فرمێسکی گه‌ش هاتم په‌ژاره‌م هه‌ڵوه‌راند
بوو به ڕیحانه‌ی ڕه‌ش و بۆم هاته نێو گوڵدانه‌وه
خوێنی دڵ بۆنی غوباری ڕێی غه‌ریبیی لێده‌هات،
چه‌شنی ئاسک چونکه وێڵ بوو به‌و ده‌ر و ده‌شتانه‌وه
ڕۆژگارێکه که من هه‌ر چاوه‌ڕوانی تۆ ده‌که‌م
خۆش نییه بمرم له ڕێت، به‌و چاوی چاوه‌ڕوانه‌وه
دڵ، به‌وه‌ش ڕازی ده‌بوو یه‌ک ئاهی گه‌رمی تێگه‌ڕێ
هاته سه‌ر لێو، گه‌ییه ئاھ و ڕۆی به ده‌م زریانه‌وه
پێی بڵێن بێ، شاری شیعرم پڕ له وێنه‌ی شیرنه
چی ده‌کا فه‌رهاد ئاخر، به‌و که‌ژ و کێوانه‌وه؟
ناسری حیسامی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
05-09-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به‌ندی عه‌لی: بۆ شێرکۆ بێ کەس
بۆ دره‌خته ئه‌فسانه‌که‌ی شیعر
شێرکۆ بێکه‌س
-1-
ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌و
پاش ڕێژنه بارانی په‌ڵه‌ی
وشکه‌ساڵێکی بێده‌نگی
دێته‌وه ده‌نگ
جارێک ئه‌بێت بهڕهنگاڵه
به‌سه‌ر دره‌ختێکی ڕووتهوهو
جارێکی تر
به‌گه‌ردنی شاخێکه‌وه
ئه‌بێت به‌په‌لکه‌زێڕینه
-2-
ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌و
لاسکی ته‌ڕی په‌نجه‌کانی
ده‌ئاڵێنێته که‌مه‌ری قه‌ڵه‌مه‌که‌ی
پاش خه‌ڵوه‌ته‌ی
شه‌وێکی پڕ لهدهستبازی
له‌بیابانی ڕووته‌ڵی په‌ڕه‌یه‌کدا
چرۆی شیعرێک ده‌پشکوێت
-3-
ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌و
لهگهلهریهکهی خه‌یاڵدا
به پووله‌که ڕهنگاوڕهکانی وشه
کراسێک لهحهریری سۆز ئه‌چنێ
بۆ به‌ری شیعرێکی ڕووتی
ئه‌گریجه خاو
من سه‌راپا ئه‌بم به‌چاو
-4-
ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌و
له‌ژوانی قه‌سیده‌یه‌کی نازدارا
له‌حزوری ئازاره پیرۆزهکاناو
له‌میحرابی زیکری عیشقا
به‌زمانی سۆفی ئه‌دوێ
من سه‌راپا ئه‌بم به‌گوێ
-5-
تاکو دوێنێش وام ئه‌زانی
ئه‌و مرۆڤێکی ساده و وه‌کوو ئێمه
هه‌ر دوو چاوی هه‌یه‌و یه‌ک دڵ
به‌ڵام ئه‌مڕۆ دڵنیا بووم
له‌وه‌ی .. که‌ئه‌و
دره‌ختێکی به‌ته‌مه‌نی ئه‌فسانه‌یه‌و
وێڕای ئه‌وه‌ش
هه‌ر گێلاسی شیعر ئه‌گرێ
وێڕای ئه‌وه‌ش
له‌گه‌ڵ هه‌موو شهماڵێکا سه‌ما ئه‌کا
وێڕای ئه‌وه‌ش ، له‌گه‌ڵ هه‌موو
ڕێژنه بارانێکی حوزنا
ئه‌سرینی شیعری دائه‌کا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
05-09-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌و چاوانه وا خوماری نازن
به ئیما ئیمان له‌مه ده‌خوازن!
هاته‌ده‌ر وه‌ک ڕۆژ، شای شهکهرلێوان
غهمزهکه و ڕه‌مزی تورکی پێشتازن
ده‌ستی هێناده‌ر پێی له سه‌مادا
چاومهست، چاوبه‌ستن یا سیحربازن؟
زوهره‌ی یه‌غما کرد، موشته‌ریی کێشا
خرینگه‌ی خڕخاڵ، جرینگهی بازن
به بار نۆبه‌ره‌ی شکۆفه و گوڵن
یا غونچه‌ی دوگمه‌ی سینهکهی وازن؟
به نه‌سیم پشکووت باغچهکهی سێوان
یا له ئاهی من دوگمه دهترازن؟
نازانم بۆچ وا ڕوح و دڵ که‌وتوون!
غه‌رقی خوێناوی جێی دا‌غ و گازن؟
یا کوشته‌ی غه‌مزه‌ی ئه‌و دوو چاوانه‌ن
یا ڕه‌نجه‌ی په‌نجه‌ی شه‌هێن و بازن
سیڕری زاری تۆ من به که‌س ناڵێم
ڕه‌نگ: زه‌رد، ئه‌شک: ئاڵ، هه‌ردوو غهممازن!
ئه‌وانه‌ی عاشق به چاو و زارن
تا ئه‌به‌د سه‌رخۆش، مه‌حره‌می ڕازن،
موتریب و موقری دهمبهدهمگۆیان
بولبولن، قومرین، نهغمهپهردازن
دڵ ده‌ناڵێنێ، ڕوح له شیوه‌ندا
قودسی و ئینسییان چه‌ند خوشئاوازن!
ده‌نگی من و تۆ، بۆ به‌زمی خوسرۆ
چه‌نگ و نه‌ی و عوود، باز و شههبازن
ده‌نوێنێ ڕوخ و گه‌نجی پنهانی
ته‌لیسمی ته‌وق و گوڵبهرۆک بازن!
کهمهندهی ئاسکان، هاتوچۆی بازان
هه‌موو بۆ خاتر چاوه‌که‌ی بازن!
قه‌فه‌سی به‌ده‌ن ته‌نگ و تاریکه
مورغی دڵ و جان، بازی په‌ڕ وازن
وه‌فایی ناژی، به تاری زولفت
سه‌رتاپێی ئازای، که مارانگازن
وه فائی مه هابادی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
05-09-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دڵت نه‌شکێ !
وه‌ره بنوێنه خۆت, بمکووژه قوربان!
به دینێک کوشتنی عاشق سه‌وابه!
وه‌ره بنواڕه به‌زمی عاله‌می دڵ
چ خۆش ده‌ورێکه! هوشیاری خه‌رابه!
ئه‌گه‌رچی ناڵه‌یه هه‌ر شه‌وق و زه‌وقه
ئه‌گه‌رچی گریهیه عه‌ینی سه‌وابه! له سه‌ر ڕوو کازیبه‌ی زولفت وه‌لا به
که سادق بێ تولووعی ئافتابه!
دڵ و دین هه‌رچی بوو قوربانی تۆ بوو
هه‌تا که‌ی ئیدی ئه‌و ناز و عیتابه؟
بڵا به‌و ڕۆژه نیلووفه‌ڕ نه‌سووتێ
به مه‌رگی من سه‌ری زولفت وه‌لابه!
له عه‌کسی عاریزت فرمێسکی چاوم
گوڵاوی ڕووته، هه‌م خوونابی نابه!
وه‌ره بنوێنه خۆت, بمکووژه قوربان!
به دینێک کوشتنی عاشق سه‌وابه!
وه‌ره بنواڕه به‌زمی عاله‌می دڵ
چ خۆش ده‌ورێکه! هوشیاری خه‌رابه!
ئه‌گه‌رچی ناڵه‌یه هه‌ر شه‌وق و زه‌وقه
ئه‌گه‌رچی گریهیه عه‌ینی سه‌وابه!
به ناڵینی دڵی سووتاوی عاشق
هه‌موو هه‌ر نه‌غمه‌یی چه‌نگ و ڕوبابه
به چاو و گه‌رده‌ن و ڕوخساری، ساقی
هه‌موو هه‌ر شاهید و شه‌مع و شه‌رابه
کوتم با قیمه‌تی وه‌سڵت به دڵ بێ
به ماچێکیش له زاری خۆت ڕه‌زا به!
که‌چی فه‌رمووی دڵت نه‌شکێ وه‌فایی
ئه‌وه سه‌ودایه زهڕڕێکیش حیسابه! وه‌فایی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
05-09-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ده‌مکوژێ و پێشم ده‌ڵێ ئالووده دامانم مه‌که!
غه‌مزه‌ده‌ی خۆتم، نیشانه‌ی تیری موژگانم مه‌که!
عاشقی ڕووتم عه‌زیزم! تیرهبارانم مه‌که!
به‌س دڵم بشکێنه به‌م ئه‌برۆیه بۆ ماچی ده‌مت
مه‌مده به‌ر تیغ و له‌سه‌ر هیچێ له گریانم مه‌که!
چیم له ئه‌برۆت داوه من، پابه‌ندی زولفم، لێمگه‌ڕێ!
کافری عیشقم، به قیبله‌ی خۆت موسوڵمانم مه‌که!
عاشقی خهندێکی تۆم، با به‌س به ئاھ و ناڵه بم
بولبولم په‌روانه نیم و حه‌ز له سووتانم مه‌که!
دڵ به من ناکا له‌به‌ر ئاوری ده‌روونم دێته جۆش
تۆ - که سووتانت نه‌دیوه- مه‌نعی گریانم مه‌که!
مه‌مده به‌ر تابووری موژگانت هه‌تاکوو غه‌مزه بێ
ها به جارێ بمکوژه! یه‌خسیری تورکانم مه‌که!
سه‌د که‌ڕه‌ت کوژراوی یار بم لێم مه‌پرسه ئه‌ی ته‌بیب!
ده‌ردی یارم خۆشتره، بێهووده ده‌رمانم مه‌که!
پێم بڵێ: یاقووت و ڕیحان خه‌تتی کامیان خۆشتره؟
وا غه‌واره‌ی چاو و ئه‌برۆ و له‌علی خه‌ندانم مه‌که!
په‌نجه‌که‌ی پاکی له‌سه‌ر خوێنی وه‌فایی بۆته گوڵ
ده‌مکوژێ و پێشم ده‌ڵێ: ”ئالووده‌دامانم مه‌که“! وه‌فایی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
05-09-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سه‌رده‌می په‌یوه‌ندییه‌کان
شیعری: فه‌ره‌یدوونی موشیری
له ماڵی خۆت دانیشتووی و چاوت لێیه
له نێو قووڵایی ئۆقیانووسی ((ئارام)) دا
وه‌چه‌و تۆوی فڵان ماسی، هه‌زاران ساڵ به‌رله‌ئێمه
کوێر بووه‌ته‌وه، تێداچووه.
له ماڵی خۆت دانیشتووی و ده‌خوێنییه‌وه
تیشکی فیساره ئه‌ستێره
بۆ وه‌ی له کاکێشانی ئێمه تێپه‌ر بێ،
ڕێگایه‌کی سه‌دان ساڵه‌ی به خێرایی خۆی بڕیوه‌و،
له پانایی حه‌وت ئاسمان تێپه‌ریوه ، ڕۆیشتووه.
له ماڵی خۆت دانیشتووی و
گه‌لێک هه‌واڵی له‌م چه‌شنه
هه‌موو ڕۆژێ ده‌خوێنییه‌وه و، چاوت لێ یه و ، ئاگات لێیه.
به‌ڵام ئاگات له‌وه نییه
وا سێ ڕۆژه
دراوسێکه‌ت تاق و ته‌نیا له ژوورێکدا،
ما ڵاوایی له جیهانی بێ به‌زه‌یی ئێمه کردووه‌و،
پێڵووی چاوی له یه‌ک ناوه.
هاوسێ ی نه‌خۆش
هاوسێ ی ته‌نیا
ده‌رمانی نه‌خۆشی دڵی
له پیاڵه‌یه‌ک چکاندووه،
هه‌تا نزیک لێوی بردووه،
به‌ڵام ... جه‌خار !
له‌سه‌ر لێوی دانه‌ناوه.
چه‌ند دیمانه به ئاڵۆزی
گۆیای ئه‌وه‌ن
دراوسێکه ، بۆ ئه‌وه‌ی تۆ یان ئێوه ئاگادار بکا
ئه‌وه‌نده‌ی تاقه‌تی هه‌بوو ، هه‌وڵیداوه.
دراوسێیه‌ک ئه‌مرۆ ده‌یگوت
- دیاره به ژان و داخه‌وه –
جار‌و بارێک، من سێبهرهکایم ده‌دیت
له پشت شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌وه، وا بزانم
به مشت له دیواری ده‌دا.
یه‌کێکی تر – ئه‌ویش هه‌ر به‌داخه‌وه – ده‌یگوت
منیش ده‌نگێکم لێ ده‌بیست
له پشت ده‌رگاوه،
بێگومان
بۆ ته‌نیایی خۆی ده‌گریا.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 38 نفر (0 عضو و 38 مهمان)
|
|
ابزارهای موضوع |
|
نحوه نمایش |
حالت خطی
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 11:02 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|