بتڵة شه‌رابه‌كانی خودا
ئاودیرۆكی گۆرانییهفۆلكلۆرهكانی بارانه
هه‌وره‌كان زگیان بهئاوپڕه
ههربارانه:ڕه‌نگه‌كانی هه‌قیقه‌ت ته‌ریق ده‌كاته‌وه
ڕه‌شه‌با تووڕه نییه!
له‌سۆراغی مهعشوقهكهیهتی گڤه گڤه بێهوده‌كانی
به‌رد بێ زمان نییه!
شه‌رابی ئه‌م بێده‌نگییه‌ی بۆ ڕۆژی خۆیی هه‌ڵگرتووه
هه‌موو وسیتهكانی زه‌وی بۆئاسمان ده‌گێڕێته‌وه
من هه‌میشه دڵم به بێئومێدبوونی ئارامگه‌كان ده‌سوتێت
دڵم له تاوی غهریببوونی باغه‌كان خه‌ریكه شه‌ق به‌رێ
دڵم نێرگزێكی ساوایه
بهشنهبایی حه‌زه نه‌زۆكه‌كانی پاییزدهلهرێتهوه
دڵم به پشكۆ گه‌شه‌كانی چاوی نازدار حه‌یران ،چزاند
چاوه‌كانی مهتهڵێكبوون
تا سهرقورگم نهێنی پێ‌بوو
نیگام له چاوی دهخلیسكا
كه‌له‌گه‌ڵ گزهنگی سهحهردهردهكهوی
سیله نیگا ئاگراوییه‌كانی
خانه‌كانی جه‌سته به مووچڕكه گه‌رمه‌كان ده‌هێنته سه‌مای مه‌ستبوون
كه ده‌رده‌كه‌وی...
ژیان به خۆیه‌وه سه‌رقا ڵ ده‌كات
مه‌رگ فریو ده‌دات
گاره گاری منداڵه چهتوونهكانی كۆڵان كپ ده‌كاته‌وه
تۆزی سه‌مفۆنیای دوێنێ،له گۆرانییه‌كانی ئه‌مڕۆ دهتكێنی
باخچه پیره بێتاقهتهكان،به‌ده‌م پیاسهیهكهوه حه‌یران ده‌كات
واده‌كا..
ئه‌م وجوودبوونه ناشیرینه تف به خۆی دابكات
ڕابردوو خۆی بخاته باوه‌شی ئاینده‌وه
تا:سه‌رله ته‌مه‌ن بشێوێنێت
تاڵه مووه سپیه‌كانی خوربهتنامه،له نیشتمانی ڕه‌ش ده‌ربهێنین
تا:بزانین له‌بن (كا)ش ئاگرهه‌یه
واده‌كه‌ی..
قفڵی ده‌رگاكانی به‌رائه‌ت بشكێنم
په‌نجه‌ره‌كانی ئۆخژنی بخه‌مه سه‌رپشت
تا:سه‌رله‌نوێ له‌خۆمه‌وه ده‌ستپێبكه‌مه‌وه.
خودا بتڵه شهرابهكانمی فرۆشتۆته شه‌یتان
خودا لێم تووڕه‌یه
خودا بهدلێم حاڵی بووه
كه شه‌وان ته‌سبیحاتی خۆكوژی به‌ته‌سبیحی ئومێد ده‌كه‌م
وه‌ك بۆقێك له زهڵكاوێك له‌و په‌ڕی پهراوێزدنیا قیڕه قیڕمه
وه‌ك سه‌گه بێوهفاكانی دێیه وێرانكراوه‌كان حپه حپمه
تۆ وه‌ره بته‌كانی ناخت ورد و خاش كه
كڕنۆش بۆئه‌م هیچییه به‌ره
(خودا به بتڵێك شه‌راب ئاشت نابێته‌وه)
گه‌ڵا به سۆیهكانی یاده‌وه‌ریی
گۆرانی سه‌وزبوونه‌وه بۆكۆڵانهكانی منداڵیم ده‌ڵێن
مشتێ پشكۆی ئاڵییان خسته ڕۆحمه‌وه
تازه ده‌لاقه‌یه‌ك له‌دڵمدا پڕبووه له چرا خانی نیگا
به به‌ردی نیگا كان ره‌جم كراوم
تازه دڵم پێكراوه
وه‌ك ئه‌و چۆله‌كه‌یه‌ی به‌منداڵی به دارلاستیك دهمپێكا و
هه‌ڵده په‌ڕی له ئازار ده‌تلانه‌وه
تازه له ههروێستگهیهكدا بگیرسێم
سه‌فه‌ره خۆ ویسته‌كان ده‌مهێننه‌وه
تازه له هه‌ر كوێیه‌كدا بم
دڵه كوو ته بێئۆقرهكان
سنگی وشه‌م كون كون ده‌كه‌ن
تازه كڕنۆشی ڕوو گهكان ئایینه‌كان ته‌ریق ده‌كه‌نه‌وه
تازه هه‌موو فڕینه‌كان
له بێ باڵی ئێمه‌دا كۆتایی‌یان دێت
تازهخودا حاشا له بتڵه شه‌رابه‌كانی به‌هه‌شت ده‌كات
به‌یانیان ژیان به وسهرقاڵییهوه
له شه‌وانی مه‌رگ مارهناكات.
خوداههموو به‌یانییان ...
به‌تریفه‌ی دیده‌نی سه‌رچه‌فی شه‌و لاده‌دات
به‌یانییه‌ك سه‌رچه‌فی ئه‌م بێده‌نگییه‌م لانه‌چوو
تا:وێنه‌ی برژانگه‌كانم له چاومدا هه‌ڵبواسم
تا:له ژێركراسه سپییه‌كانی شه‌و گه‌ڵاكانی ماچ كۆبكه‌مه‌وه
تا:بهبتڵه شه‌رابه‌كانی خودا خۆم ڕووت ڕووت بكه‌مه‌وه له مرۆبوون
تا:به قوولابی ژیان ورده ماسییه‌كانی قیامه‌ت له‌حه‌وزی مانگدا ڕاوبكهم
تازه به پیاڵه‌ی عه‌شقێكی ڕه‌به‌ن
فێری قاوه خواردنه‌وه‌ی ژیان نابم
مه‌رگ نه‌یهێشت كورپه بێحاڵهكهی ناخم
له لانكی مه‌مكه‌كانی ژیان ڕابژێنم.
خودا نه‌تهێشت سه‌ربخه‌مه سه‌رسینگی عه‌شق
ئه‌ستێره‌ی به‌ختم له‌شه‌وی ئه‌نگوسته چاوه‌ی بدۆزمه‌وه
یارنهتهێشت ستیانهكانهكانی بكه‌مه ئاڵا
تاعوونی ئه‌و عه‌شقه له بالیفێكدا ته‌قه‌تی كردووم
هێنده خه‌می ژیانم خواردووه
ڕشانه‌وه‌ی مردنم دێت.
سهراب ژیانی له‌مردن مارهكردۆتهوه
ژیان به خه‌یاڵی مردنه‌وه سێكس له‌گه‌ڵ سهراب ده‌كات
سهرابهكان خه‌ریكه لهتێنووهتیدا ده‌خنكێن
غه‌ریبییه‌كی سه‌ڵت..
نیوه شه‌وان جاده‌كانی بێئومێدبوونم ئاو ڕژێن ده‌كات
مۆتهگهیهكی ڕه‌زا گران..
سه‌ر له ئێواران به بیانووی باران خۆی ده‌خاته ژووره‌كه‌م
تازه ته‌واو...
ئاسكه وێڵه كانی نیگا به دۆڵی چاوه‌ڕوانیدا سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرت
تازه بێ فایده‌یه
ئه‌م فانۆسه باسی تریفه بۆ تاریكی بگێرێته‌وه
تازه خودا ت تیخ تیخهداوه
گه‌مه‌كانی مه‌رگت له‌ژیانی دزی
خودا ئه‌م شه‌ڕه ناوه‌ستێنێت
بتڵێك شه‌رابه‌كان به‌نیو چاوانی ژیان ده‌شكێنێت
شه‌وێك دێ خودا لێم هه‌ستێت
شه‌وێك دێ خوداله پێستی ئاسمان بێته ده‌ر
شه‌وێك دێ خودا ده‌ستی بۆشهڕههڵكات.
وه‌ك ئه‌مشه‌و شه‌وێك دێ خودا تووڕه یه
ئه‌م ته‌نیاییه‌م له‌نێو بتڵه شه‌رابه‌كانی ده‌خات بن ده‌ستوو پێی.
خه‌مگین بۆڵی