بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #1541  
قدیمی 06-26-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



...

۱
پێکه‌نینێکی کاڵ کاڵ
لێوه‌کانم ئه‌خواته‌وه‌
چاوه‌کانم له‌ چاوه‌ڕوانی جاده‌یه‌ک دائه‌مرێت
ژهکوو بمبات تا سبه‌ی
تا رۆژی سووربوونه‌وه‌ی پێکه‌نینت
2
بووم به‌ شێعرێک پڕ له‌ وشه‌ی ته‌نیایی
ناکام له‌سه‌ر کاغه‌زه‌که‌
به‌جێ مام
که‌س نه‌مینووسیه‌وه‌
3
باران ده‌بارێت
وه‌ره‌ ژێر چه‌تری گۆناکانمه‌وه‌
ئه‌ترسم بتدزن
سێبه‌ری خنکاوی نێوکۆڵانه‌کان
باران له‌ پشت دیوارێک
بێڕه‌حم تر له‌ په‌نجێره‌
بۆم ئه‌ڕوانێ
ژیرنابمه‌وه‌
ته‌نانه‌ت به‌ ده‌نگی تۆ
پڕم له‌ قیژه‌ی ناحه‌زی ته‌نیایی
شێعر له‌ سه‌ر زمانی ئێواره‌یه‌ک
که‌ تووشی خۆم ده‌بووم
به‌رزتر له‌ چپه‌ی باران
ئه‌گات به‌ هه‌نیسکی دڵم
باران هه‌ر بارانه‌ و
په‌نجێره‌ هه‌ر بێڕه‌حم تر له‌ دیوار
4
ئێره‌ هه‌رێمی په‌نجه‌ شکاوه‌کانه‌
له‌ سه‌ر مه‌یتی ئاسمان
خۆم له‌ ئازاری پێکه‌نینه‌کانت ئه‌شارمه‌وه‌
ئه‌زانم
به‌یانی به‌ قاقایه‌که‌وه‌ له‌ دارم ئه‌ده‌ن
به‌ر له‌ ئاڵۆزبوونی تۆ
خواکان
له‌ خه‌و هه‌ستان و
خۆیان له‌ نێو له‌پی ئاسمان شارده‌وه‌

ژیلا سه‌فایی - دیوانده‌ره‌

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #1542  
قدیمی 06-26-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



وه‌هارْ نه‌وڕه‌س

ت چو̈ وه‌هارْ نه‌وڕه‌سید وه‌و ناز و له‌نجـــــــــــــــه‌ و لاره‌وه‌‌
م وه‌ێ ســــــــه‌رانه‌ێ پیری و وه‌ێ گیانْ مه‌ێنه‌ت باره‌وه‌

له‌ شوونت‌که‌ێ تو̈یه‌نم بچم دی هه‌ر دْپایلم ڕه‌و نیه‌که‌ێ
وه‌ێ بار گــــــه‌وراێ بێ هه‌د و وه‌ێ ڕه‌نجْ بێ شمـــاره‌وه‌

وه‌تم: مه‌چوو ته‌نیام مه‌که‌ له‌ێ ده‌یشتْ چووڵْ بێده‌نگه‌
ئه‌گه‌ر توواید ئڕاد تیـــــه‌رم، وه‌ ئاسمان هســـــاره‌وه‌

هه‌رچێگ ‌وه‌تم‌:گووش پیم نێیا، چێ ومنیش ته‌نیا مه‌نم
پیر وگوڵووڵه‌ و ناتووان، وه‌ێ جه‌رگْ تیکه‌پــــــــاره‌وه‌

ئه‌گه‌ر بو̈ده‌ کوومه‌ێ دڕگ، له‌ێ ژێرْ پاێ زامدارمه‌
ئجازه‌ نیه‌م درارنه‌ت هه‌تـا وه‌ نــاو گـلاره‌وه‌

ڕووژ ئه‌و ژیان ده‌سم نیه‌چوو، له‌ فکر و هـــــو̈رمانْ ت
شه‌وێگ نییه‌ سه‌ره‌و نه‌نه‌م لـــــه‌ داخد وه‌ پـــــــه‌ژاره‌وه‌

له‌ دارْ دنیا قسمه‌تم بارێگ له‌ ڕه‌نج و مه‌ێنه‌ت بـــــو̈
تنیش به‌دتر پیرم مه‌که‌ وه‌ێ چــــه‌رخْ رووژگــــاره‌وه‌

شه‌رت بوو ئه‌گه‌ر ئه‌دا بکه‌ی، له‌ لیم ئێ گیانْ شیرنه‌
له‌ قوڕنْ دڵ فــــداێ بکه‌م، زو̈ وه‌ ئه‌وه‌ڵ ئشــــاره‌وه‌
محه‌مه‌د په‌روه‌ر - گیلانغه‌رب

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1543  
قدیمی 06-26-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


چه‌ند په‌یڤێک بۆ ژیله‌مۆی بن خۆڵه‌مێش

یه‌که‌م
تۆ ئه‌ی لێڕه‌واری وشه‌
چ رووبه‌ندێکی دوور و ئه‌ستووره‌
ئه‌و سه‌فه‌ره‌ت
تۆ ئه‌ی سه‌رت کوێستان و
دڵت ئاگردان
تۆ چیت ده‌وێ له‌و سه‌رده‌مه‌ هه‌ڵه‌مووته‌؟
چیت گه‌ڕه‌که‌
له‌ زه‌نا زه‌نای ئه‌م داڕووخانه‌؟
هه‌موو رۆژێ
تۆ ئاڵقه‌ به‌ ئاڵقه‌ی زنجیره‌که‌ت ده‌ژمێری و
من هه‌نگاو به‌ هه‌نگاوی ئازادیت
هه‌موو شه‌وێ
تۆ میله‌ به‌ میله‌ی گرتووخانه‌که‌ت داده‌گیرسێنی و
من رێگا به‌ رێگای لێڕه‌واری سه‌رت
هه‌موو کازیوان
تۆ باوه‌ش باوه‌ش سێداره‌کان ده‌ڕووخێنی و
من چرا چرا وشه‌کانت ده‌چه‌قێنم
هه‌ر پێکه‌وه‌ش
تف له‌ رۆژژمێر ده‌که‌ین و
به‌ڕه‌ی داهاتوو ده‌ته‌نین
دوه‌م
تۆ خه‌می چیته‌؟
په‌یڤه‌کانت؟
هه‌ناسه‌ گڕ گرتووه‌کانت؟
یان ئه‌و تۆزه‌ خاکه‌ی سه‌د جغزی گڵکۆت به‌ سه‌ر دا کێشا؟
تۆ بیر له‌ چی ده‌که‌یه‌وه‌؟
پێنووسه‌کان؟
منداڵه‌کان؟
یان هه‌مووی ئه‌و ده‌رگایانه‌ی دوو له‌ دوای دوو
به‌ سه‌ر ماته‌م دا داده‌خرێن؟
سێهه‌م
بۆ من
که‌ هه‌موو شه‌وان
کورسی به‌ کورسی بیره‌وه‌ریه‌کانت ژان ده‌که‌ن
منێ که‌ هه‌ر تاڵه‌ موویه‌کت
مۆمێکه‌ و
وه‌خت و ناوه‌خت
له‌ چاوم دا ده‌کوژێته‌وه‌
منێ که‌ پیت به‌ پیتی رێگات
ده‌کولێنمه‌وه‌
منێ که‌ له‌ چوار چڕای بیرت دا
سێ ته‌ڵاقه‌ی داربه‌ڕوویه‌ک فڕێ ده‌ده‌م
که‌ به‌ڵێنی به‌ گه‌زه‌ گوریسێک دابێ و
منێ که‌ ده‌مگوت
له‌ ئه‌به‌دییه‌تی په‌نجه‌ره‌
غوسڵی نه‌فره‌ت ده‌رده‌که‌ین...
دووریت
لاپاجه‌یێکه‌ ده‌ڕوانێته‌ به‌ژن و باڵای گه‌ڕانه‌وه‌ت
چواره‌م
ئێمه‌ که‌ چوار ناڵ سه‌ره‌تای بێ کۆتاییمان نیه‌
ئێمه‌ که‌ شه‌ش دانگ
داچێنه‌رین
ئێمه‌ که‌ شه‌ق هه‌ڵده‌ده‌ین
له‌ به‌ند به‌ به‌ندی ئایه‌ته‌ ره‌شه‌کانی داماوی
ئاشنای بزووتین
هه‌نگاو ده‌ژمێرین
رووه‌و ئاسۆیه‌کی سرک
داهاتوویێکی ئه‌زموون نه‌کراو
هێمنایه‌تیێکی تورت...
پێنجه‌م
له‌ بیرمه‌ که‌ پێم گوتبووی:
"له‌ به‌هاری ده‌ست قووچاو دا
گله‌یی له‌ هه‌ور ناکرێ"
پێم گوتبووی:
"که‌ وا مێژووی ئاوس له‌ قاره‌مانه‌تی
له‌ ژێر میچی سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌میش دا
هه‌ر به‌رداوێ"
پێم گوتبووی:
"ئێمه‌ جۆگه‌له‌کانمان
فێری ئاوی هه‌نده‌ران کران"
له‌ کاتێک دا
که‌"ساماڵمان
گڕ له‌ هه‌وره‌کان به‌رده‌دا"
به‌ڵام ئێستا گه‌رمه‌ ئاگردانی وشه‌
به‌ گڕ و تینی چاوه‌ڕوانی
ئاکام
ئێستا...
"یه‌که‌ یه‌که‌ یاده‌کانت
ئاوێزانی خه‌ونم ده‌بن
دار و به‌ردیش ده‌پشکوێن له‌ بێداری
وایان له‌ گوێ دا چرپاندین
بێت و هه‌ناسه‌مان گوڵ کا
یان چریکه‌مان خه‌نی بێ
رێگامان چڕ و قاقڕه‌
یاری فێ داری سه‌ر هه‌ڵه‌مووته‌
قاقا له‌ گرێژنه‌ ده‌چێ و
ئاسته‌نگ
سه‌ر له‌ هه‌ور ده‌سوێ
-مردن یان به‌ حیزی ژیان؟
له‌ ناو لرفه‌ی ئابڵۆقه‌ دا
وێڕای ئاڵقه‌ ئاڵقه‌ی سه‌ران
وێڕای ته‌په‌ی مێشک و دڵان
مه‌رگه‌ ویه‌خه‌ی ژێن داده‌دڕێ
هه‌له‌ و مژی به‌ر هه‌تاوه‌
شێره‌ و نووزه‌ی ره‌زیلیه
خێڵه‌ و
هه‌واری ساباته...
لێره‌..له‌م قڕه‌ ئاقاره‌
یه‌که‌ رێگا
رێگای بزه‌ سووتاندنه‌
یه‌که‌ چاره‌
گڕکانی وره‌ ته‌قاندنه‌
ئاشتی..ئایه‌ی نووزانه‌وه ی
مه‌ودای چرپه‌ و چریکه‌یه‌
ئاشتی..تووره‌که‌ی بێ تێشوو
نێری و په‌لکێشی داهاتوو

عه‌لی سۆهرابی - شنۆ

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1544  
قدیمی 06-26-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


ته‌نانه‌ت بڕوام نه‌کرد...

من بڕوام نه‌کرد
بریا
کاتێک ده‌نگت له ئێواره‌یه‌کی خوێناوی چڵکن دا بانگی کردم
من نه‌مزانی، بڕوام نه‌کرد، بریا...
بریا ئه‌و کاته خۆشه‌ویستیم ئه‌توانده‌وه و
ئه‌مدۆزیوه
له‌شی ماندووم له باوه‌شی مانگ دا ون کردووه
له ناو تابلۆیه‌کی بێ که‌سه‌ر که هیچ که‌سێک
نه‌یده‌توانی راڤه‌ی بکات
من هه‌ڵئه‌وه‌ریم و مانای ئه‌م تابلۆیه‌م دیت
له باڵی قشقه‌ڵه‌یه‌ک دا که شکابوو لاقی راستی
من هه‌ڵئه‌فڕیم و پێده‌که‌نی حاجی له‌ک له‌ک
ئه‌مجار چووم بۆ لای هه‌ور
سه‌هۆڵینه نیگای ئه‌م ئه‌وینه
له دڵی گۆڵێکی ره‌ش دا
به ده‌ستی خۆم کفن کرد
کفنێکی ڕ‌‌ه‌ش... ڕه‌ش... ڕه‌ش...
بڕوام نه‌کرد...
من چۆمێکی مه‌ندم
ئه‌زموونێکی بێ ناو نیشان
ده‌نگێکی له بیر چۆوه
من... من... من...
داپۆشه‌ری وه‌رزی خه‌زانم
شکاندم ئاوێنه‌کان
بڕوات نه‌کرد...
بڕوات نه‌کرد...
بڕوات نه‌کرد...

لیمۆ ئاوه‌ری - مه‌هاباد

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1545  
قدیمی 06-26-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


ئای ئه ­گه ­ر حه ­وت بم

حه­ وت به حێی حه ­مام و جحێڵ
حه­ وت جار جحێڵ بم و
حه­ مام یانی حه ­وت و حه ­وت به راستی
بێ­ حه یان
که حه ­وت میوه­ یه­ کی حه ­ڵاڵه
جحێڵ مه ­حکوومه به حه­ وت زه ­ڕبه حه ­یاو
- ئێستا له حه ­فتاوحه ­وت دا بلاته ­کلیفم و
گێژ ده ­خولێمه­ وه
حه ­وت حه قه وه ­کوو حه ­ج
بۆیه حه ­وتێکی جحێڵ به حه ­مامه ­وه باڵنده ­یه و
میوه ­یه­ کی حه ­وت زلعی له تام دا حه ­ڵاڵه و
له حه ­یا دا چۆڵ
یانی گه ­رمای حه­ وت
تامی جۆزه ­ردانی هه ­یه و
من حه ­وت جار حاجی به تامی جۆزه ­ردانم
1- ئه ­گه ­ر حه ­وت به حێی حه ­یا بی
2- ئه­ گه ­ر حه یا له تامی زلعێکی پیر حه فتاوحه­ و­ته
3- ئه گه ­ر حه ­مام بۆ حه ­یا جۆزه ­ردانه
4- ئه ­گه ­ر میوه له جحێڵی دا حه­ وت تامی چۆڵه وه ­ک حه ­یا
5- ئه ­گه ­ر زلعێکی جحێێڵ چۆڵه له حه ­یا
6- ئه ­گه ­ر حه ­فتاوحه ­وت به ­شێکه له حه ­ڵاڵ
7- ئه­ گه ­ر تامی حه ­وت به ­شێکه له پیری جحێڵ
ئای ئه ­گه­ ر حه­ وت بم
من حه ­وتێکی حاجی به تامی جۆزه ­ردان
جحێڵم و
حه ­فتاوحه­ وتێکی چۆڵ به تامی باڵنده
پیرم پیر
ئای ئه ­گه ­ر حه­ وت بم
حه­ وتێکی گێژ
که له تابڵۆیه ­کی جۆزه ­ردانی باڵنده­ م و
به حه ­وت زاراوه ­ی کوردی ده­جیکێنم
که له حه ­وت ساڵی کۆتاییم هات
باڵنده حه ­وت ساڵی­تریش درێژه­ ی ده ­بی و
له حه ­فتاوحه ­وت دا گێژ ده ­بم و
حه­ وت سه ­رم ده­ بی به کوردی
شه ­ممۆ ...............................حه ­مام
یه ­ک شه­ ممۆ ........................جحێڵ
دوو شه ­ممۆ.........................حه ­یا
سێ شه­ ممۆ........................حه­ ڵاڵ
چوار شه ­ممۆ......................حاجی
پێنج شه ­ممۆ.................... حه ­ق و
ئای ئه ­گه ­ر حه ­وت بم
جومعه ......................من به راستی حه ­وتێکی خیاڵبافم

که‌ریم خزری - شنۆ

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1546  
قدیمی 06-26-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


هه‌ڵات هه‌ڵاتی شار"

له‌ت بوونی ده‌نگت نابیسترێ
هه‌ڵات هه‌ڵات ناتگاتێ _ هیچ قالۆنچه‌یه‌ک_
که‌ سه‌رکه‌وتووانه‌
قالۆنچه‌یه‌ک به‌دی بێ،له‌ سینگتدا.
بابت مێشکت ده‌خوا و به‌ پێچه‌وانه‌ برسی‌تر دایکت.
هه‌ڵات هه‌ڵات ناتگاتێ شار
که‌ ورده‌ به‌ردی بێ‌خه‌به‌ری بن پێڵاوت،
پان بکرێته‌وه‌ به‌ ڕووی رووشاوترین رێگا.
ته‌قه‌ له‌ تفه‌نگی شار نه‌هات
نه‌فه‌وتا کۆخه‌ی کرمینی فڵان سه‌گ
که‌ به‌هار بێ باران و
دووکه‌ڵی کارخانه‌ی فیشه‌ک سازی
چ کوێستانێک بگرێته‌ به‌ر.
ته‌قه‌ له‌ تفه‌نگی قالۆنچه‌ دێ و
ده‌چینه‌وه‌ سه‌ره‌تای گاکۆمه‌ڵ
که‌ لاوێک سه‌گترین کرێکاره‌ و
شه‌رت نییه‌ شانی بخزێته‌ که‌لێنی زه‌وییه‌وه‌.
هه‌ڵات هه‌ڵاتی مانه‌وه‌یه‌ و
کۆخه‌ی چڵکنی ئه‌وین ده‌مانپێکێ
که‌ خۆر جه‌للادی گوڵ بێ و
کوڕێک سینگی چه‌پی کچێک بکێڵێ و
کچێک چه‌پ‌تر کوڕێک،
که‌ لایه‌نی چه‌پی شار، بسڕێته‌وه‌ ئینسان.
(له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌ویندا
دوورترین درۆی دۆڕاوی دوو به‌ دووی دوو دڵدار،
روخساری هه‌ڵات هه‌ڵاتی شاره‌.)
که‌ تریاک دوژمنی حه‌شیش بێ و
قامکی زه‌ردی ئینسانێک،
په‌ڕاویزی گه‌نده‌ڵی بی.
***
له‌ت و په‌ت ره‌نگت_لێڵه‌
لێڵ‌تر هیوات که‌ ڕووشا رووبه‌ڕووت
تۆ ناگه‌یه‌ ئه‌نجامی بیرت
که‌ بیرێکه‌ قووڵ، رووبه‌ڕووت.
مه‌یدانی شار هه‌ڵات هه‌ڵاتی برسیه‌تییه‌
که‌ بۆنی پیسی سیگار، سه‌گترین کرێکاره‌.
برینی ته‌ڕ و تازه‌ی سینگمان
که‌ دوژمن‌تر هه‌ناسه‌ی تاراند
کۆ ده‌بینه‌وه‌ کۆم‌تر بێ ژیان
ئه‌گه‌ر کۆڵبه‌رێک،
بزمارێک بزه‌ی بێ و
زه‌رده‌یه‌ک زیڕه‌ی بێ.
***
مه‌یدانی شار هه‌ڵات هه‌ڵاتی تارماییه‌
که‌ چڵمی هه‌ڵلووشێ لاوێک.
بێ ته‌ممه‌ننا،
چۆک دادا تاوێک.
وێڵی درێژ ترین قاناو بێ
مه‌ودایه‌ک، چاوی.
(له‌ ڕوانگه‌ی له‌ت و په‌تی ناندا:
ده‌سته‌کان چه‌وساوه‌ترین چاره‌نووسن.)
د
ه‌
س
ت
ه‌
ک
ا
ن
ته‌ممه‌ننای شارن
که‌ شێرترین مه‌رگه‌_نان_.
***
مه‌یدانی شار شه‌ره‌ سه‌گی نانه‌
حه‌و حه‌و، که‌ حورمه‌تی نانم
حه‌و حه‌و، زنجیر پساوی نانم.
که‌ برسی تر له‌ بستێک برینی بێ ره‌حمی شارم.
(له‌ روانگه‌ی سه‌رمابردووی شاردا:
رووتترین ره‌ته‌ڵی بێ ره‌گه‌زی زستانم)
که‌ داوێنی سه‌رما ده‌مانپۆشێ و
وێڵی چڵکاوی روومه‌تین.
ئه‌گه‌ر مه‌رگ ئه‌منییه‌تی مان بێ
پێ به‌ پێی درۆیه‌ک
دووکه‌ڵێک ئۆقره‌ بگرێ
که‌ کرمه‌ کرمی کۆنترین کۆڵانی که‌له‌که‌ی وڵات،
وێڵی وردترین وسته‌ی رزینه‌.
***
مه‌یدانی شار شه‌ڕه‌ شه‌قی مانه‌
که‌ مه‌رگ ده‌تناسێ و
ده‌سته‌کانی لاولاوه‌ به‌ باڵاتدا.
(له‌ روانگه‌ی نه‌خۆشی مرۆڤدا:
خنکاوترین خه‌ونی خه‌مناکه‌ مرۆڤ).

ئه‌ڕسه‌لان چه‌ڵه‌بی - بۆکان


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1547  
قدیمی 06-26-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



بۆ شانە شێعریەکانی شاعێر،

١
ئەڤین
داڵدەی پێڵاوەکانت نادات
دڵۆپ دڵۆپ
شۆڕ دەبیتەوە
لە قافیەی شێعرێکی تاریکدا

٢
چاوەکانت
دەڕژێتە نسێی ئەم زەمەنە
بایەکی سارد
هەراسان
خاڵی سەر لێوی بزەیەکت دەترازێنێ

٣
دیسانەوە
"لە سەر ئەرزی دیارێکی نادیارەوە"
وشەیەک
تەنیا وشەیەک

بۆغزی هەنگاوەکانت دەخواتەوە
٤
بەیانیان،
ئادرەسی هەناسەکانت
_ با _
ئێواران،
لە هارموونی شێعرێکدا
ریتمی کۆڵانەکان دەدۆزیتەوە

٥
لە چاوی کلاراوە
جیهان بچووک دەکەیتەوە
تا پانتایی بزەیەک
تا مەودای ژیانێکی تر!

٦
بە گڕدا هەڵواسراو
شێعرێکی شێتانە
شین شین دەبێتەوە شانەکانت
لە شەوانی شەممەدا

وریا مەزهەر


تێبینی:
١_ "لە سەر ئەرزی دیارێکی نادیارەوە"، کۆپلەیەک لە شێعری وریا مەزهەر
٢_ کلارا کچی وریا مەزهەرە
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1548  
قدیمی 06-26-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


1
له‌ رۆشتن تا
ده‌ڕۆمه‌وه‌ بۆ ئه‌و دیوی نادیار
چاوه‌کانم ئیمایل ده‌که‌م و
چاوه‌ڕێی ترپه‌ی نه‌هاتنه‌وه‌م
2
چین له‌ سه‌ر چین خه‌ونی سپی
کاڵ
کاڵ ده‌بێته‌وه‌
ماچەکانت
له‌ سه‌ر دڵم
به‌ جێماو‌.
3
له‌ وەرزی نەگەڕانەوەت
شانه‌کان چرۆ ده‌که‌ن
پڕ
پڕ
پڕ ده‌بم له‌ شه‌هوه‌تی باڵ!
4
بڕۆ!
فرمێسکه‌کانت بکه‌ شانت و
دیسان
دیسانه‌وه‌ بڕۆ
ئاگادار به‌
ژماره‌ی هه‌ناسه‌کان
ونت نه‌که‌ن!
5
مه‌گه‌ڕێوه‌
هیچ شتێک چاوه‌ڕێت ناکات
نه‌ من و
نه‌ ئێواره‌ ته‌ڕه‌کانی فەیسبووک و
نه‌ خه‌ونه‌کان!
6
که‌ رۆییشتی
منیش رۆشتم
نازانم
نازانم
نازانم له‌ کوێم!

ئەیاز خوون سیاوەشان

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1549  
قدیمی 06-26-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



چیڕۆکێک تا شێعربوون


دیسان هاتمه‌وه‌
دیسان هاتمه‌وه‌ تا چێڕۆکێک تان بۆبگێڕمه‌وه‌
منم ده‌ریا
دیسان ده‌یگێڕمه‌وه‌
چیڕۆکی ئه‌و تاوانه‌ی له‌ خۆي دا خنکا و دووباره‌ژیایه‌وه‌.
له‌ حه‌زه‌ب بوونی دووباره‌ی تاوان دا
تاریکی به‌ گژ مێهره‌بانی دا هاته‌وه‌
نازانم هه‌تاکه‌ی
ده‌ریا له‌ خۆی دا بخنکێ و
چه‌م ئۆخه‌ێ نێ یه‌تێ
هێنده‌ باسی چه‌تروماچ کرا
باران بوو به‌ په‌یکه‌ره‌ی ڕووناکی و
هه‌ر له‌ زگی هه‌وردا مایه‌وه‌
هه‌وریش........
ئیتر نازانم چی لێهات
چه‌تر و په‌نجه‌ره‌ و ماچ
چیتر ڕێک ناکه‌ون
بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژووی گه‌ڵازه‌رده‌کانیپاییز
گوێ بگرن گوێ
له‌ ویشک بوونی دووباره‌ و هه‌زارباره‌ی دارستاندا
چیتر داره‌کان نابن به‌ تابووتیان به‌ سێداره‌
ئاخر له‌ خواردن مانیان گرتبوو.
چاک نابێته‌وه‌
به‌ ڕووناکی کراسی باران و جلی به‌هار
ئاخ چه‌تر...
بۆ شه‌رم ناتگرێ
هێنده‌ ماچت پاراست له‌ ته‌ڕبوون
بارانت له‌ بیر چۆوه‌
ئاخ په‌نجه‌ره‌...
بۆ شه‌رم ناتگرێ
هێنده ژیر بووی له‌ خۆت دا
چاوه‌ڕوانیت له‌ بیر چۆوه‌
ئاخ ده‌ریا چه‌ند ڕووسووری
هه‌موو ڕۆژێ
شه‌پۆله‌کانت ده‌ستێ به‌ زولفی باراندادێنن
چاوانی ئاسمان کلڕێژ ده‌که‌ن
سه‌یرکه‌ن
چوار میوان هاتن
بوون به‌ میوانی ده‌ریا
هه‌ریه‌ک شێعرێ به‌ ده‌سته‌وه‌
یه‌که‌میان...هه‌رکه‌ بوو به‌ به‌هار
زستان سه‌ری خاکه‌لێوه‌ی بڕی و هه‌ر له‌ به‌رده‌رگای ماڵی
هه‌موو چاوکه‌ژاڵانی ئه‌م سه‌ده‌یه‌داناشترا
دووهه‌میان ...پێش ئه‌وه‌ی ببێ به‌ میوانیده‌ریا
پێیان کوتبوو:
تۆ شاعیر نیت
سێهه‌میان... له‌گۆێزه‌بانه‌ی وشه‌کان دا
له‌ وه‌زن و مۆسیقا ده‌گه‌ڕا
چه‌ند نێو تۆمار کرا
به‌ڵام ...مخابن
پێش ئه‌وه‌ی ببێ به‌ کچی دایکی
به‌ هۆی نه‌خۆشی ته‌نگه‌نه‌فه‌س کۆچیدوایی کرد
چواره‌میان ڕێگایه‌کی دووری پێواوه‌
ئێستاش ماوه‌یێکه‌ هه‌ر میوانه‌ و
بۆته‌ به‌شێک له‌ ده‌ریا
ده‌ریاش ئاوا کۆتایی به‌م چیڕۆکه‌ هێنا:
هه‌موو داوه‌ڵێک ڕۆژێك مێشکی بۆگه‌ن ده‌بێ له‌ژێرهه‌ڵپه‌ڕکێی باران

یاقووب خزری


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1550  
قدیمی 06-26-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



چرای ئەسرين

دەستم لەمل ڕێگەی غەریبی کرد و ڕۆیشتم
خۆزگە و خەم و تەنیایی خۆمم برد و ڕۆیشتم

قرچەی دڵی خاکێکی توونی و خونچەیێکم بیست
چۆخەی ڕەشی هەورم لەبەر دڵ کرد و ڕۆیشتم

دەنگێکی تەنیا لەوپەڕی ئاسۆ زریکاندی
من ئەشق و ڕۆحم کردە ڕێگە و پرد و ڕۆیشتم

تەنیایی ئینسان، چاخی دووکەڵ، مردنی جوانی
نامۆییی دڵ، بەو دەردە ڕۆحمی برد و ڕۆیشتم

شەوبا لە ڕووی دام شەونمی ئەستێرەیێکی سوور
دەسنوێژی ئەشقم بەو دڵۆپەی شرد و ڕۆیشتم

تاریکی داباری ڕچەی هیوامی هەڵلووشی
چاوم چرای ئەسرینی بۆم هەڵکرد و ڕۆیشتم

ژاکانی ئەشق و مردنی دەریا و ژیانم دی
شێتانە ئەمنیش بۆیە ڕۆحم مرد و ڕۆیشتم.

ئه‌مين گه‌رديگلاني
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 35 نفر (0 عضو و 35 مهمان)
 
ابزارهای موضوع
نحوه نمایش

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 10:49 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها