زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
06-26-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شنه‌ی پشكووتن
كه هه‌ور ده‌گری، ئه‌تۆ ده‌ستی به باڵا دێنی شیرنه مۆچڕكی فڕینی به خه‌یاڵا دێنی!
تۆ وه‌كوو رێژنه بزه‌ی گه‌رمی به‌یانی نه‌ورۆز ده‌س به سه‌ر یاڵ و بژی نه‌رمی شه‌ماڵا دێنی!
تۆ هه‌ناسه‌ی په‌مه‌یی نه‌رمه شنه‌ی پشكووتن به مل و سنگی سڕ و زهردهڵی ساڵا دێنی!
له ده‌ماری ده‌گه‌ڕێ خوێنی كه‌سك، ورده چرۆ كهشنهی واده به باخ و چه‌م و یاڵا دێنی!
تۆ وه‌كوو هه‌وره‌تریشقه‌ی به گوڕ و تینی به‌هار ره‌وه‌ز و جه‌نگه‌ڵ و كوێستان وهسكاڵا دێنی!
نیونیگای تیژی برووسكه‌ی له ده‌ڵاقه‌ی هه‌ورا خه‌نجه‌ری گڕ به ده‌ماری شه‌وی زاڵا دێنی!
وه‌كوو فرمێسكی چه‌می هه‌وری، به بێ جیاوازی سه‌ر به سه‌ر شانی گوڵاڵه و دڕووداڵا دێنی!
ئه‌و ترووسكه‌ی، كه له جێژوانی ئه‌وینا پشكووت تیشكی هیوا به دڵی تار و به‌تاڵا دێنی!
تۆ به ئاسۆگی خه‌می زه‌رده‌په‌ڕا تێده‌په‌ڕی لێو به سه‌ر زامی چیای جه‌سته شه‌ڵاڵا دێنی!
بۆ ئه‌وین و گوڵی شۆڕان سه‌ری خۆت دانانێی له حه‌وا ده‌م به مهم و كوڵمی خهزاڵا دێنی!
تۆ شنه‌ی سه‌وزی، قژی زه‌ردی گه‌نم دادێنی شه‌و به ئاڵاوه شنه‌ی شاپه‌ڕی ئاڵا دێنی!
ئه‌مين گهرديگلاني
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
06-26-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دوو غه زه ل
* دەریا+ ئاسمان=چاوی... *
وەرزی گیانم بەسروەی نیونیگای تۆ ڕاچەنیوە بۆیە سەدان كانیی ئەوین لە نێو دڵما تۆقیوە هەستم لەسەر كێش و هەوای زەردەخەنەی شێعراویت لەگەڵ شنەی تیشك و هاژەی باڵی (با) هەڵپەڕیوە ئێستاش وێنەی ئەو نیگایەی لەسەر پاساری زەینم نیشتەوەم، هەربەدیواری ڕۆحمدا هەڵواسیوە كڕنۆش دەبەن بۆ زەریای چاوانی شینت مژۆڵت كاتێ سەیری دڵم دەكەی لەبەر پێت هەڵوەریوە كە دیم ئەوین وەكوو ئاونگێ داوەری لەسەر گوڵ ڕۆحم بەپشت شووشەی ڕوونی نیگاوە بوو بەجیوە ڕادەچڵەكێ گڕپژێنی هەستی كەسیرە كەوتووم بەو خورپەیەی بە ڕێی شنەی ڕووتا بۆلام فڕیوە كێڵگەی ڕۆحم ڕاخستووە بۆ بارانی ئەوینت ئەو بارانەی سەدان ڕۆحی لەباوەشدا زەلیوە چەپكە پڕشنگی كەلێنی هەوری زەمانە كەزیەت هەرچی ڕەنگە بەسەماوە لەهەمبەریا چەمیوە شەنگە چناری باوەشی سەوزی چۆمی مەجیدخان ئاسمان بۆ ماچێكی شینی چاوی تۆ دانەویوە.
*ژانی خاك * دانەبەردی زەوی دانی نەلەقیبوو هێشتا گابنەی پیرەزەوی پێی تەبەقی بوو هێشتا زەوی پێخوێیە قوڕی خۆشە نەبووی پۆپۆ بوو ڕەشەبا كاری دڕی و كەللەڕەقی بوو هێشتا شەوی ئەم شاخە كڕە و گیانی خەواڵووی پێدەشت چقڵی دژ ویستی لە دڵیان نەچەقیبوو هێشتا ئەو دەمە ژوانی شنە و تیشكی ژیان بوو ئێرە قارچكی مێشكی مرۆڤ هەڵنەتەقیبوو هێشتا
# # دووكەڵە سواخە بەدەست ئێمە دەموچاوی هەتاو سەیرە بەوحاڵەوە بۆچی شەبەقی بوو هێشتا بە ڕمی كەڵپە و چڕنووكی مرۆڤ گیانی زەوی هەموو توێ توێ بوو بەڵام هەر ڕەمەقی بوو هێشتا زۆر بە مۆچڕك و تەزوو گیانی تەزی و جینگڵی دا كەچی كۆڵنجی لەشی هەر نەتەقیبوو هێشتا
# # دڵی خاك هێندی لەدەس ئێمە هەنیسك داوە هەڵدڕێ سینگ و بەرۆی خۆشی هەقی بوو هێشتا
ئه‌مين گهرديگلاني
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-26-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دڵۆپێک لەشەونمء
هەڵوەرینێک لە پەڕەی گوڵ
1
لەخەونمدا بووم بەئاشنای
دەریای خۆشەویستی فرمێسکء
شەیدای سێبەری ئاسمانء
کۆشکی گوڵێکی هەڵوەریوو،
بووم بەهاوڕێی نەمامێکی هێشوو گرتوو
بۆ دیواری باخچەیەکی چارەنووسء
رەنگینی پێشوازی، پەشۆکاوی
گەردەلوولی رۆحی ئەو
2
لەخەونمدا بووم
بە سۆراخی یاقووتی گوڵێک
بووم بەشەونمی دڵۆپەی
شەوانی دڵێک
بوومە کەشتی پەڕینەوەی
هەڵکردنی رەشەباو
پەنجەرەی تاریکی سەفەرو
باخەوانی گەڵاکانی زەردی پایز
بەکڵۆی بەفری سپیء
هەواڵی دامێنی رۆژنامەو
وێنەی هەناسەیەکی سەوز
3
لەخەونمدا
بووم بەئاسمانی باڵندەیەکی تەریووی
قەدەری کۆتایی تەمەنء
کەناری گوناهەکانی نیشتمانء
پاشماوەی شیوەنی پیرۆزی ئەو
4
لەخەونمدا بووم
بە دڵداری ئەستێرەی
گالیسکەیەکی منداڵ ء
پەپولەیەکی سەرما بردووی
تۆراو لەباوەشی باخچەء
تابلۆیەکی دەریای کەناری ئاو‌و،
چاوەکانم بوونە شەپۆلی ئاواز‌و
پەرەمووچی دەستی نووسین
بۆ ئاوێنەی پەڕەسێلکەیەکی گوناحء
خەیاڵی پەرتەوازەی حەرام
5
لەخەونمدا
بووم بەتریفەی کۆراڵی سەماو
تیشکی دەروونی گەرمی تۆ‌و
نمەنمەی تەلبەندی دڵ
لەخەونمدا
رەنگی دڵم ساباتێک بوو
پەشۆکاوبوو لەخوێنی خۆم
نیگای مەست بوو بۆدرەختێ
بووە سەهۆڵبەندانی عاتیفەی خۆر
بوو بە نەغمەی باڵندەیەکی تینوو
تۆراوی برینی رۆشنایی گۆڕ
6
لەخەونمدا،
دەنگت ناخی قووڵی دەریایەکەو
ئاوازی مەلەوانی سەفەرێکی سەختە
پۆشاکی ژوانێکیان بەستووە،
بەرەو زەردەپەڕی هەور
هەنگاودەنێن
7
لەخەونمدا
خودا ئەستێرەی کرد بەگوڵ
دای لەقژی کیژۆڵەیەکی پڕ خەیاڵء
گوناهی تینویەتیی شکاند
ئاسمان خۆی کرد بەشەپۆلء
نەسیمی بەگزنگ سپارد
8
لەخەونمدا
ماڵ‌ئاوایم لەتراویلکەی دڵء
ئەفسانەی وەرزی خۆشنودی کرد
گەڕامەوە باوەشی تەنهاییء
پڕ لەوەهمی لەنجەی پرسیار
بوومە تابلۆی گۆڕستانء
کیژۆڵەیەکی چواردە ساڵ ،
دەتۆش بۆساتێکی وەرزی تەمەن
گەڵای حەسرەتێک بپۆشە
پاڵتۆی تەمەکان فڕێدەو
وەرە نێو ئەندێشەی دڵمەوە
تا رەنگی ساماڵ بێگەرد بێء
ژیانیش بێتە درەختی مۆم
سۆزیش بێتە بۆنی گوڵء
رەنگاڵەیی بارانی چاوتء
منیش ببمە کاتژمێری پەنجەت ء
سەمفۆنیای سەوزی بەربەیان،
لەباوەشتدا ببمەوە پێکی منداڵیء
روبارە بێ نازەکەی جاران
كەژاڵ ئیبراهیم خدر
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-26-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئاو و باخچه
1
كه‌وه‌رزی ره‌نگینی باخچه‌كان
په‌پووله‌ی رووناكی
ده‌به‌خشنه ملوانكه‌ی گه‌ردنم
بۆنی گوڵء وه‌نه‌وشه‌ی چڵ
ئهرِژێنه وولاَتی دڵمه‌وه‌و
بووكی خه‌یاڵی دابرِانء
خۆشه‌ویستی ئێواره‌یه‌كی باخچه
ده‌بێته ئاسمانی شهرمء
باوه‌ش بهپهرِهسێلكهی
رۆحی ئه‌رخه‌وانی خۆمدا ده‌كه‌م
2
كهلهرهنگی زه‌ردی باخچه‌كان دهرِوانم
مه‌رگ په‌نجه‌ره‌یه‌كی ژاكاوهو
ده‌بێته نیگاری گوڵدانێكی تێكشكاو،
هێدی هێدی
به‌فری دڵم سه‌وز ده‌بێء
دڵی باخچه‌ش، ره‌نگی هه‌تاو
3
باخچه ئاوێنه‌یه‌كی بێده‌نگه‌و
هه‌ستی هه‌یه‌ء، خه‌یاڵی خۆی
ده‌به‌خشێته پرشنگی مانگ
كه‌وه‌رزی باخچه‌ش كۆتادهبێ
ته‌مه‌ن ده‌بێته تهنیاییء
پهرِهی گوڵیش زه‌رد دهگهرِێ
4
چاوی باخچه‌ی ماڵه‌كه‌مان
ووشهیهكن له‌بێده‌نگی
به‌هارێكن پرِ تاریكی
چاوهرِوانی بارانێكی زۆر بهخورِن
سۆزی گوڵه‌كانی ئاوپژێن كات
5
حه‌وزی ماڵه‌كه‌شمان
پرِلهماسی رِهنگاو رِهنگه
چاوهرِوانی پروشه‌ی
گۆرینی وه‌رزی خۆرهتاوێكن
تاكوو گه‌رووی باخچه‌كانی
پێ ئاو بده‌ن
6
له‌دڵی باخچهكانء
به‌رزایی دره‌خته‌كانه‌وه
فرمێسكء شه‌ونم ده‌بارێ
تاكوو چاوی ده‌ریاكانیش
به‌شه‌رابی شه‌پۆله‌كان ،
خۆیان بشۆن
7
مۆمی شه‌ویش دڵۆپ دڵۆپ ئاوا ده‌بێ
منیش له‌سوچێكی ده‌ریاكه‌وه
بهلایلایهكی ناسكی گه‌رمه‌وه
تێردهخهوم
تاكوو برِوانمه باخچه‌یه‌ك
دڵی شعرێك له‌دایك بێء
له‌ناخمدا بێته هه‌تاو
7
كهدهرِوانم سه‌رله‌نوێ رۆژ ده‌بێته‌وه
ده‌ڵێی لهناوباخچهیهكی
تاریكی‌دا به‌جێماوم،
ده‌ستی نه‌رمی باخه‌وانیش
سروشتی گوڵه‌كان ئاونادا
تاچرۆبكهنء، بێنه سه‌ما
8
بۆئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی
ره‌شماڵی خۆی هه‌ڵبدا
ده‌بێ دڵی باخچه‌ش
ئاشت كه‌ینه‌وه
تاكوو له‌ژێر ساباتیدا
پشوو بده‌ین
9
بیر له‌په‌نجه‌ره‌ی رابردوو ناكه‌مه‌وه
تاكوو ژیان به ئه‌ندێشه‌وه نه‌بینم
چونكه تۆ به‌شێكی له‌باخچه‌ی دڵمء
له‌گه‌ڵ مندا دێتء دهرِۆیت
10
تۆ گۆرانی بۆ باخچه‌كان دهچرِیت
تاكوو كه‌ناره‌كانی نائومێدیان بیرچێته‌وه
تۆ داڵده‌ی شه‌وێكی ترسناكی
باخچه‌ش ده‌ده‌یت
تاكوو شنه‌ی شه‌ماڵ
نه‌سیمی خۆی به ئاونگیان
ده‌سپێرێ
11
له‌باخچه‌دا پهرِهی گوڵه‌كان بۆن ده‌كه‌م
په‌پووله‌كانیش به‌ده‌م وه‌رزی
كورتی سه‌رماوه سه‌ما ده‌كه‌ن
تۆش به‌چرایه‌كی سپیه‌وه
به‌ره‌و رووم دێت
12
دڵی باخچه پێویستی
بهبهرچنهیهك ئاو‌و هه‌تاوو
هه‌ناسه‌ی ساردی ته‌زیووه،
تاكوو ببێته چرای رووناكیء
لێوان لێو بێت له‌بۆنی گوڵ
که‌ژاڵ ئیبراهیم خدر
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-26-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ژن!
شیله‌ی ئه‌و ژینه‌م به دڵه؛
که پیاو هه‌نگه و
ژنیش گوڵه!
**
تف له‌و یاسایه،
پێی وایه؛
ژن کۆیله‌یه و
پیاو ئاغایه!
**
كه ئافره‌تێ ده‌بێ به داك؛
به‌هه‌شتی خوای له ژیر پێیه و
سه‌ری ئه‌دا له عه‌ڕشی پاک!
**
ئازادی کاتێ شیرینه،
که ژن و پیاو،
له سه‌نگه‌رێکا بێنه جواو!
**
به نه‌فره‌ت بێ،
هه‌ر ئایین و
دین و باوه‌ڕێکی ڕووخاو،
ژنان ده‌کا به به‌رده‌ی پیاو!
**
یاسایه‌ک،
ژن بترسێنێ؛
ده‌بێ ناویشی نه‌مێنێ!
**
ئه‌و چاوه ده‌رزی ئاژن بێ،
به نه‌فره‌ت و سووکیه‌وه،
ڕووی له ژن بێ!
**
ئه‌و جێگایه‌ی،
له کاتی خه‌م داڵده‌ی من بوو؛
ته‌نیا هه‌ر باوه‌شی ژن بوو!
**
که سێک پێشمه‌رگه ئاسایی،
له سه‌نگه‌ر دا ئۆقره ده‌گرێ؛
ـ به ڕۆژ و شهوـ
پێشتر له ئامێزی ژن‌دا،
چووبێته خه‌و!
**
که‌سێ ده‌توانێ سه‌ردانێ،
له پێناو خاکی نیشتمان،
که عه‌شقی دایکێک هانی دا،
به‌ره‌و ژیان!
**
ئه‌گه‌ر ده‌ستێ،
به‌ره‌و لای ژن درێژ ده‌کرێ،
ده‌ستی سۆز و مێهره‌بانی و عه‌شق نه‌بێ؛
ده‌بێ بشکێ!
**
سه‌ربه‌ستیم ناوێ بۆ ئه‌به‌د
له و وڵاته‌ی دابه‌سته بێ،
کچ و ژنی ژێر دهستهبێ!
**
له وڵاتێ،
ڕێگه‌ی نه‌بێ ژن وه‌کوو پیاو
ده نگ هه ڵێنێ،
ئاسه واری هه‌ر نه‌مێنێ!
**
که‌سێ ده‌گا به عه‌شقی خوا،
که عه‌شقی ژن داڵده‌ی بدا!
ک.د. ئازاد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-26-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گه‌شبینی
من دڵنیام ڕۆژێک دادێ،
مرۆڤ واز بێبێ له شه‌ڕ و
دۆست و برا و هاوڕێی یه‌ک بن،
نیزیک و دوور!
سته‌م ببێ به ئه‌فسانه و
بێ مانا بێ وشه‌ی سنوور!
ک.د. ئازاد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-26-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
تا ئەو پەڕی فەرامۆشی !
حەزم دەكرد ؛
وەك سۆزی عاشقانە بی
جوان بووكەكەی ،
شارە جوانەكەم« بانە »بی!
ئەفسانە بی !
حەزم دەكرد ؛
بەهانە بی !
فەرامۆش كەم ،
هەموو جیهان بە لاتەوە !
بەڵام ئێستا ،
ئەگەڕێم بۆ بەهانەیەك
كە تۆم لە بیر بباتەوە !
ک.د. ئازاد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-26-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئهیدرکێنم
تل بوونه‌وه‌م به چهندیتر
ئه‌چێته‌وه سه‌ره‌تای سه‌رکه‌وتن؟
چڕبوونه‌وه‌ی مه‌ستی له منا به چهندیتر
چریسکانهوهیهک ئه‌بینێ؟
شۆڕبوونهوهم به دیواردا به چهندیتر
ئه‌چێته‌وه ئه‌و دۆخه باشه‌ی که له‌ودا
وێنه‌ی ده‌رهه‌ستی پشیله خۆش خه‌ت و خاڵه‌که
له ده‌سته‌مۆبوونی ژیانی گه‌ڕه‌کی
قه‌مه هه‌ڵواسراوه‌کان ده‌دوێ
و شاعیره‌که‌ش بێ مه‌ترسی پیاسه ئه‌کات؟
ئه‌مشه‌و چه‌واشه‌یه ناوه‌رۆکی عیباده‌تم؛
موتۆرسیکلێته شێته‌که له کووچه‌دا
هه‌ر سکووتی ڕووخێنراوم ده‌ڵێته‌وه
وکوڕ و کچه‌که‌ش له‌و دیوی به ندهگیمهوه ڕووت بوونه‌وه‌یان ئه‌بینرێت!
هه‌نووکه شاعیرێک وشه ده‌بڕێ
یه‌ک و دوان و ده و ...
تاکوو ژیان به‌س بڕووشێت.
ئه‌و شه‌وانه چه‌ن خه‌ونێكی کورته‌باڵا و چاوباشقهڵهی
کۆریایی یان ژاپۆنی ده‌بینم
مه‌ستیم له شه‌قاما جێی نابێته‌وه و
له هه‌مان کاتدا
له که‌لاوه‌که‌دا مه‌ستێکی شاعیری هاوڕێم
ئه‌زه‌لیه‌تی ئه‌ڕووشێت.
ئهیدرکێنم :
وێنه‌ی سورڕیاڵی وشه‌یه‌که
نوسینم لادهکا
به خواردنه‌وه‌ی ...
با بڵێین ئاو
قامکێک یان ده‌یان گهزیش
له سه‌رت بگوزه‌رێ
له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که‌دا
نه‌فه‌سه تاوان
ده‌بینێ که من ئێواران
به ده‌ڤه‌رێکی نامۆدا
هه‌ڵده‌خلیسکێم
له‌و شوێنه‌دا ئه‌وه‌ستێ
که سه‌ره‌تای سه‌رکه‌وتنه‌وه‌یه و
ئه‌مگرێ ئه‌م قاپه
هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه مه‌ترسییه و
وتنی پێویسته شێعر
عه‌لی حسه‌ینی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 06-26-2011 در ساعت 09:12 PM
|
06-26-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌رخه‌وانێ خۆ ماڵیم که
دونیاش له گردی بوگزه‌رێ
ماڵێ نیه له به‌ری که‌م
شێعرێ نیه سه‌فه‌ریی که‌م
هه‌رێمی قه‌تماغه‌ی کینه و
شعووری ئاوی له مه‌رگا
هه‌ڵ ئه‌چیت و دا ئهرژێیتهوه به ده‌ردا!
په‌له‌مه له تهی کردنتا و
دوڕگه‌یه‌کی پڕ نهێنیت
شه‌که‌تی شه‌ڵاڵی خه‌ون و
دوایین قومی ئێواره‌ی
له ژێر هه‌ره‌سی ده‌نگتا
هه‌ر ماچ له لێوت بترازێ
گێڕانه‌وه‌م شلوێ ئه‌بێ و
ئاوازی مانگ ختوور ئه‌کاته خه‌یاڵم !
به نێرگزا بم دوێنه و
له وه‌نه‌وشه تێ بپه‌ڕه و
ئه‌رخه‌وانێ خۆ ماڵیم که
با ره‌مزی کۆتاهاتنهوهم سپهری بێت ؟!
بۆ ماڵێ له گۆڕستان و
هه‌نگاوێ تۆ
ههڵساومهته کام گۆرانی؟
به‌ربه‌رییه‌ت په‌ڵه‌ی داوه
کرمێ بۆوه پێکه‌نین!
به هیلاکی و نهفهسمهوه
پێخۆر بکه
به‌ر له کۆتایی ئاسمان
خۆت و زه‌ویم لێ ههڵپێکه
بۆ ژوانێ له بزه و
تامی تۆ نوستن
دیسان دیسان چێم که‌وه چێ!
یونس حسه‌ینی-سه‌قز
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-26-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
یه‌که‌مین به‌یانی
له یه‌که‌م مه‌یدانی جه‌نگی
نێوان هه‌نگاو و زه‌ویدا
تۆ ئه‌تزانی
ههنگاونانم تاوانێکه بۆ ڕێ بڕین. له‌گه‌ڵ یه‌که‌م شۆڕشه‌کانی نێوانی گزینگ و چاو
ئه‌من هاتم بیدرکێنم زه‌رده‌خه‌نه و گریانی تۆ
سه‌ریشم هه‌ر بۆ ناو لاشه‌ی یه‌که‌م ساتی چاو پشکووتن
خه‌ونگه بووم ئه‌من زۆر جار
سنووری دیتن نادیار
ئاگردانی دڵ و سینهیش هه‌ر ئاوه‌دان. ئه‌مه شه‌وه و تیرێژی ڕه‌ش
هێرش بۆ دیتنم دێنن
ئه‌ڕۆمه‌وه تا ئاهوورا و
تا له دایک بوونی تیشکی نێوان
له‌پی ده‌ستی یه‌که‌مین به‌یانی.
یونس حسه‌ینی-سه‌قز
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
ابزارهای موضوع |
|
نحوه نمایش |
حالت خطی
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 11:36 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|