ژوانه‌کانی شێعر
خوێن تاڵیه‌ک
له حیشمه‌تی چاوه‌کانت ئه‌وه‌رێ
تا ئه‌و سه‌ری دارستانی هه‌ناسه‌کانت
دوکه‌ڵێک ئه‌مه‌یێت و
خه‌ست له په‌مه‌یی گریانێکا ئه‌تڵیسێ
تۆ لقت له وڵاتی چه‌قۆدا گوراوه و
دێڕ دێڕ سوڕه‌تی هه‌سانت به‌سه‌ردا باریوه
به‌ردت ناسی
من لێره له ئاوزه‌نگی په‌ته‌وه
شۆڕابه‌م له‌به‌ر کردووه و
تا بن میچی ئاسمان
دوا قومی خنکانم هه‌ڵمشت
له جێژوانێکی من و تۆدا که‌ی بێت
چپه‌ی ماچێک هه‌ناسه‌کانم بکرۆژێ و
زه‌رگه‌ته‌ی نیگایێکی شێتانه
هه‌نگوینی چاوه‌کانت هه‌ڵلوشێ
تۆ به چه‌قۆی چڕنوقێ کول بیت و
من له یاسای شه‌ریعه‌تێکا بپچڕێم
حه‌رام حه‌رام تێکه‌ڵی باوه‌شی یه‌ک بین
کیژۆڵه‌که‌ی وڵاتی به‌رده‌باران
دڵت که‌ی هێنده گه‌وره بوو
تێکڕا به‌ردی ئه‌م هه‌رێمه له تۆدا بنێژن
تا شه‌تڵی شاخ
له سنگی تۆدا بگورێ و
سنوور
سنوور
سنوور
له دایک بێ
به‌ڵام یاره
تا په‌نجه‌کانت گوێ نه‌گرن
شه‌پۆلی ئه‌له‌کتڕۆنیکی هیچ ئاسمانێ
ده‌نگم ناگه‌یێنێته تۆ و
ئه‌م کاغه‌زه سڕانه
کۆشی گه‌رمم ناکێشنه‌وه
لێنزی دوربین
سرودی هه‌ناسه‌کانمی بۆ
ناگوترێ
بۆیه له ئاسمانی ئه‌م شێعره‌دا
وشه‌یه‌کی باڵداریت و
تێکڕا سنووره‌کانی لاشه‌ی شاعیر ئه‌به‌زێنی
جارێک له شکڵی خۆر
ئاوێنه‌کانی مێشکم پڕ ئه‌که‌یت و
جارێکیش ماسی ئاسا
له گۆمی مه‌نگی چاوم دا
خولیاکانی مانگه‌شه‌و ده‌شڵه‌قێنی
تا ببارێم له فرمێسکی ئه‌ستێراوی و
بوروژێم له تاریکستانی شه‌وه‌زه‌نگا
وشه باڵداره‌که‌ی دێڕ دێڕ سه‌ربه‌ستیم
ته‌نیا له چوار په‌لی شاعیردا ئازادی و
به‌ولاوه‌تر
نیشتمانێ نیه، ئاسمان بۆ باڵه‌کانت بنووسێ
تا ئه‌م وشه ئاخاویه
زۆنگی جه‌سته‌ی گریانی نه‌ته‌قاندووم
ئه‌مجاره‌یان
به پیتی به‌رد و شاخ و شۆڕابه
شه‌تڵی کانی و تاڤگه‌یه‌ک بنێژه
ئاسمانی ساوی له بیر بێ و
سێواوی گڵیش بچێنێ
لێره پڕ به قوڕگی پێنووس
گورگ ئه‌لورێنێ و
کۆرپه‌ی وشه‌م
مه‌مکی خولیا ناناسێ
لێره پاک کون
عه‌شق ئه‌کوشێ و
هه‌ناره‌ی دڵم ئه‌پلیشێنێ
ئه‌گه‌ر هاتی
دوور له گوڕه‌ی پێنووسه نامۆکان
خۆت هه‌ڵده
باڵت نه‌شکێ
ماوه‌یه‌که جه‌سته‌ی شاعیریش ته‌ل به‌نده و
تێنووسه‌کان مین ڕێژ
ئه‌و ساته‌ی "با"
بیری له کوشتنی په‌ڕه‌سێلکه‌یه‌ک ئه‌کرده‌وه
گۆشه‌یه‌ک ئه‌بووه نیشتمان
چڵ چڵی لاشه‌ی له کۆش ئه‌گرت
له‌وه و به دوا
له سه‌د لاوه نوکی تیژی له گه‌روو رۆ ده‌کرد و
هه‌ناوی بزه‌ی ئاژن ئاژن ده‌کرد
باڵداره‌که‌م
تێکڕا به‌ردی سنگت بوه‌رێنه و
سوک باڵ بگره
له په‌نجه‌ت دا سه‌دان په‌ڕه‌سێلکه‌ی یاخی ده‌ژیت و
له باڵت دا
محه مه د مسته فا زاده