بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #1671  
قدیمی 08-14-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



تكاده‌كه‌م ...واخه‌ریكه‌ ته‌نهاییم ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌

چ پرسیارێكی‌ ته‌نهاو په‌نهانه‌ كه‌ تۆ وونكه‌م ..
چ بای‌ ناوه‌ختێك له‌م ڕۆحه‌مه‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێ،
كه‌تۆ له‌بیركه‌م...
نازانم من وادروست بووم،
له‌خوارپێیه‌كانی‌ ئومێده‌وه‌ دانیشم ...
نازانم من واخوڵقام،
له‌خوار ئاوابوونه‌وه‌ ئاسۆم هه‌ڵبێ...
تكایه‌ بوه‌سته‌..واخه‌ریكه‌ ته‌نهاییم ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌..
چه‌پگه‌رد بوو ئه‌و ڕۆژه‌ له‌ ده‌یره‌كانی‌ غه‌زه‌ڵدا،
كچێنی‌ له‌سه‌ر گه‌ڵایه‌كی‌ مس ڕه‌نگی‌،
خۆی‌ ده‌نووسی‌... دره‌خته‌ پیره‌كان،
ده‌یانخوێنده‌وه‌...
تاوسه‌ ساڵ‌ خورده‌كان به‌بێزارییه‌وه‌
ده‌یان تاشی‌ په‌یكه‌ری‌ له‌نجه‌..!!
به‌بێ‌ سۆناتاكانی‌ گریان، له‌فه‌نه‌ری‌
چاوی‌ پاسارییه‌كاندا... په‌نجه‌ی‌ مۆمی‌،
ئه‌و شه‌وه‌ زه‌نگانه‌، باوێزه‌ خواردنی‌،
كه‌ ده‌ستی‌ عیشقیان نه‌گرت... عیشق پیری‌ كردن‌و
نامه‌یه‌كیان نه‌نووسی‌...
عیشق كوشتنی‌‌و
ئیعترافێكیان نه‌كرد...!!
تۆ ئه‌ی‌ عیشق چۆن توانیت خۆتم لێ وونكه‌ی‌
تۆیه‌ك له‌ سبه‌ینێمدا حزوورت هه‌یه‌ ،
تۆیه‌ك كه‌ نامۆی‌ به‌زۆر په‌نجه‌ره‌...
من باڵی‌ په‌نجه‌ره‌یه‌كم بۆ وازكردی‌،
باڵنده‌ت لێ ڕوواند
كه‌چی‌ منت وێنا كرد به‌ دۆزه‌خ و
سیخناخت كردم له‌ توخمی‌ شكان...!!
لۆمه‌ت ناكه‌م ئه‌ی‌ عیشق
من له‌نه‌خشه‌ی‌ ئه‌و مه‌زرا قوڕاویه‌وه‌،
هاتووم... له‌كه‌ناره‌كانی‌،
عاتیفه‌ بێ‌ به‌ری‌...
گوڵی‌ ئه‌و باخچه‌ قه‌تمه‌رانه‌م،
گه‌ر له‌گیانه‌ڵادابم... هه‌ناسه‌ی‌ نیگه‌رانی‌‌و
ئاخی‌ پڕ له‌كه‌ده‌رو حه‌سره‌ت،
هه‌ل نامژن...!!
ئه‌و برینه‌ به‌فرانه‌م، پێش ئه‌وه‌ی‌
جێیان هێڵم پێ‌ ڕه‌وكه‌ ده‌بن‌و
ده‌بن تریفه‌ی‌ ماچ...!
ئه‌و عاده‌تی‌ ئه‌و باخچه‌ قه‌تمه‌رانه‌بوو،
ئه‌ی‌ مه‌سیحه‌كه‌م...
كه‌ گژو گیایه‌ك مه‌مكی‌ ده‌كرد...
چوار مێخه‌یان ده‌كێشاو
ده‌یاندایه‌ به‌ر مشته‌كۆڵه‌ی‌ خاچ...
من له‌زووه‌وه‌ زانیم بۆنی‌ گوڵه‌ عیشووه‌كانی‌ ماڵه‌كه‌م
شعوری‌ باران ناته‌زێنێ‌... من له‌زووه‌وه‌ زانیم
كه‌ خۆری‌ عیشقم پڕبووه‌، له‌واده‌ی‌
كاسه‌كانی‌ شه‌رم، به‌عورفی‌ ئه‌و،
ڕێگه‌ كوێرانه‌دا ئاوابوو...
كه‌بۆسه‌ی‌ چه‌قۆكان، به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی‌
ساخته‌وه‌ ماچیان كرد...!!
له‌ڕه‌هێڵه‌ی‌ ئه‌م ئیعتیرافانه‌وه‌
چیت لێ‌ بشارمه‌وه‌، ئه‌ی‌ عیشقه‌ دره‌نگه‌كه‌م
تكایه‌ بوه‌سته‌ واخه‌ریكه‌ ته‌نهاییم ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌....
بۆ ئه‌ته‌وێ جه‌نگم له‌گه‌ڵ بكه‌ی‌؟؟
جه‌نگ واته‌ خنكانی‌ هه‌موو شه‌پۆله‌كان،
له‌ چاوی‌ ده‌ریا...
جه‌نگ واته‌ كاولكردنی‌ كه‌ناره‌كانی‌ رۆح،
له‌كوچه‌كانی‌ خوا...
واته‌ خه‌ساندنی‌ جوانییه‌كان وڕاوكردنی‌ باڵنده‌ی‌ دڵمان...
تكایه‌ بوه‌سته‌ وا ته‌نهاییم ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌
ژووره‌كه‌م پڕه‌ له‌زه‌مه‌نی‌
ئه‌و دووكه‌ڵانه‌، كه‌په‌رداخێك
له‌ته‌نیایی‌ فڕده‌كا...
به‌ره‌و كه‌وشه‌نی‌ تاراوگه‌یه‌ك،
ڕاپێچم ده‌كه‌ن.. كاغه‌زی‌ خه‌یاڵه‌ ئاوییه‌كانم
ده‌دڕن به‌و مه‌زه‌نده‌یه‌ی‌،
كه‌ ده‌بنه‌ئاسمان و دره‌ختی‌ ئاسۆ،
بۆ ئه‌و فڕاندانه‌ی‌ كه‌ ئیمپراتۆری‌ ،
دارستان ده‌ری‌ كردن، به‌تۆمه‌تی‌
خه‌وبینین به‌فڕینێكی‌ تر...!
تكایه‌ بوه‌سته‌...من گه‌لایه‌كی‌ وه‌ریو بووم،
كه‌ تۆم ناسی‌ له‌و دیو زه‌مه‌نه‌وه‌ سه‌وزیم بانگی‌ دا...
من مردبووم،كه‌تۆم ناسی‌
له‌و دیوحه‌قیقه‌ته‌وه‌ مردنم كوشت...
من یه‌ك پارچه‌ له‌جه‌نگی‌ جیهانی‌ سێیه‌مدا بووم،
كه‌ تۆمناسی‌ له‌سه‌روی‌ ڕۆحمه‌وه‌
ئاشتبوومه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ خۆم....
بوه‌سته‌ ...واته‌نهاییم خه‌ریكه‌ ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌....
له‌به‌ر چرایه‌كی‌ مه‌حزوندا... جریوه‌ی‌
قاڵه‌مه‌كه‌م ڕاكشاوه‌...
سێبه‌ری‌ ئه‌و دێڕانه‌ ده‌شوا،
كه‌ ده‌نگی‌ موحیببه‌تیان ڕنی‌... كه‌سه‌ده‌كانی‌
چاوه‌ڕوانی‌ جێی‌ هێشتن به‌چ ئیعتیرافێك چاوه‌كانت ،
لێم ده‌گه‌ن...
له‌وه‌ ناچێ‌ باوه‌شی‌ دۆعا‌و نزات ،
هه‌ودای‌ پرچی‌ برینم ژیركاته‌وه‌...
له‌وه‌ناچێ‌ هه‌نسكی‌ ئه‌م ته‌مه‌ خه‌واڵووه‌
له‌بوولێڵیكدا ماچ شه‌ونمی‌،
هه‌نیه‌ی‌ گوڵم كا
خودایه‌ واته‌نهاییم ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌ فریاد ڕه‌سێ...
خودایه‌ له‌زه‌تی‌ ئه‌وین چییه‌،كه‌ به‌میراتی‌
له‌و دیو ده‌رگا پیره‌كانه‌وه‌ دانیشتووه‌؟؟؟
وا ده‌ڵێن ئه‌و هه‌میشه‌چه‌مكی‌ چاوێكه‌ مه‌سته‌ به‌ چاوه‌ڕوانی‌...
وا ده‌ڵێن ئه‌و هه‌میشه‌خه‌تای‌ خورپه‌یه‌كه‌ بۆ شكانی‌
ڕه‌نگه‌كانی‌ بیده‌نگی‌...!!
... ئه‌ی‌ عیشقه‌ دره‌نگه‌كه‌م...
من ده‌ڵێم پیشه‌ی‌ عیشق و عاتیفه‌ ئه‌وه‌یه‌
به‌رد بێته‌ گۆو خۆی‌ ووردوخاشكاو
مه‌رحه‌با له‌و ئاوانه‌ بكا،
كه‌ دڵی‌ ژن دروستی‌ كردن...
مه‌رحه‌با له‌و ئاگرانه‌بكا،
كه‌ له‌جه‌للاده‌وه‌ بوونه‌ به‌خشنده‌...
نازانم تۆ ناسین بۆمن سه‌ختبوو یان ئاسان نازانم
تێناگه‌م له‌م فیزیایی‌ خۆشییه‌و
له‌م كیمیایی‌ كه‌سه‌ره‌ تێناگه‌م...!!
واخه‌ریكه‌ ته‌نهاییم ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌...
داوای‌ ته‌وقه‌ی‌ پیرۆزه‌ی‌ له‌تاریكستانی‌
ده‌سته‌كانم مه‌كه‌، كه‌چه‌پكێ‌ مۆمی‌ تیا خنكا...
سێوه‌كانی‌ جلیوه‌، له‌م سیاسه‌تی‌
عاتیفه‌یه‌م مه‌وه‌رێنه‌... پێش تۆ
دانه‌كانی‌ تفه‌نگ كرماندی‌‌و شۆڕشه‌،
شكسته‌كانی‌ ئه‌زبه‌ریان كرد...!!
چ دیمانه‌یه‌كت پێ‌ بناسێنم،
ئه‌ی‌ عیشق...
من له‌ژێر سێبه‌ری‌ ئه‌و ئێواره‌،
بێ‌ مروه‌تانه‌وه‌ هاتووم... كه‌ڕه‌نگاڵه‌ی‌
سه‌رنجه‌كانم، ئاسمانێك نه‌بوو
جریوه‌كانی‌ كۆكاته‌وه‌...
ده‌نووكی‌ كانیله‌یه‌ك نه‌بوو،
پرچی‌ شیعره‌كانم تژی‌ كا له‌زه‌نگیانه‌..!
هه‌ژموونی‌ په‌نجه‌ره‌یه‌كم نه‌بوو، بیكه‌مه‌وه‌
هه‌تاوه‌كو... شنه‌ی‌ سوورمه‌ی‌
ئه‌وبایانه‌ له‌چاوكه‌م، له‌ناو
زه‌مبیله‌ی‌ رۆحمدا بیانچنم
ئایه‌تی‌ گه‌ڵایه‌كی‌ سۆز نه‌بوو،
هاواری‌ ئه‌و حه‌رفانه‌ بخوێنێته‌وه‌،
كه‌ به‌ده‌ستی‌ موریده‌كانی‌ بێ‌ حه‌وسه‌ڵه‌وه‌
هه‌لا هه‌لا بوون...
لیمگه‌ڕێن واته‌نهایم عیشق كوشتی‌
ئاخر عیشق و ئه‌وین پیشه‌ی‌ ژنه‌ نه‌ك پیاو
منی‌ ژن كه‌ عیشقم ناسی‌ ،
هه‌وری‌ خه‌یاڵه‌كانم بارانی‌ لیخوڕی‌ و
به‌سنگی‌ بادا پیاسه‌م كردو
نیگه‌رانیم سه‌ربڕی‌...
ئاخر نیگه‌رانی‌ له‌كوێ راكشا،
له‌وێ چاوی‌ خه‌و و پیاچوونه‌وه‌یه‌ك نییه‌ بۆ پشوو...!!
تكا ده‌كه‌م تكام واتك تك ده‌ڕژێته‌
ناو سارای‌ ڕۆحمه‌وه‌... ئه‌م
هاموونه‌ی‌ جه‌سته‌م، كه‌له‌بناری‌
هه‌تاوێكی‌ رووخاودا شناوه‌،
گه‌ر به‌ردی‌ تێبگری‌... نه‌ینكی‌
ئه‌و گومانه‌ له‌سه‌ر باڵی‌ نه‌وڕسێك،
ده‌شكێ‌... كه‌ ده‌ریایه‌ك نه‌بوو
مۆمی‌ عیشق له‌كه‌ناره‌كانیا داگیرسێنێ‌...!!
پێكه‌نینی‌ مۆمێك نه‌بوو، گریانی‌
یادگاره‌كانی‌ بنووسێ‌...
من تكا ده‌كه‌م... له‌ئه‌نكێتی‌
ئه‌م نسێ‌ی‌ عیشقه‌ كه‌ڕژاوه‌
تۆش گه‌ڵای‌ عاتیفه‌كانت له‌خه‌زانی‌
چاوه‌كانا، ڕیش‌و سمێڵیان
پیربووه‌... من تكا
له‌چڵی‌ ئه‌م عیشقانه‌،
كه‌ خه‌سڵه‌تیان شكانه‌...
من له‌ژێر پژمینی‌ پێ‌یه‌كانی‌ خۆرا،
هه‌ڵزنام بۆ دوا پله‌كانی‌،
ئه‌وجی‌ تكا...
تۆ له‌ژێر سابیته‌ی‌ گه‌ڵاكانی‌ ته‌نیاییدا
دایه‌لۆكێكی‌ نێرگزیزم‌و وه‌راند...
كه‌چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌ك له‌سه‌ر،
بانێژه‌ی‌ خۆرا هه‌ڵم خستبوو...
ئه‌ی‌ هه‌موو وا ته‌نهاییم ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌
پێده‌چێ له‌ناو شه‌پۆلی‌ تراویلكه‌یه‌كدا
فه‌رشێك له‌ قیافه‌تی‌ باران ڕاخه‌ی‌
وه‌لێ...ئه‌وه‌ی‌ وتت درۆیه‌ك بوو
بێ كه‌وشه‌ن له‌سه‌ر له‌پی‌
زه‌مهه‌ریرا تۆپه‌ڵێك به‌فر
بێته‌ كۆترێكی‌ رۆبۆت...
زریكه‌ی‌ هه‌ور، له‌چاو خوساندێكا
په‌ڕه‌ مه‌غروره‌كانی‌ تاوس،
موتوربه‌ بكا بۆ له‌نجه‌ی‌ دره‌خت...
چ شه‌ڕێكی‌ موقه‌ده‌سه‌ ئه‌م تكایه‌م
)انا الحق) په‌نجه‌كانی‌ سێداره‌،
له‌پێكه‌نینێكت شه‌ته‌ك بده‌م...
چ كوشتنێكی‌ به‌میهره‌ ئه‌م تكایه‌م
)انا الحق) فڕینه‌كانی‌ ئاسمانت،
پڕكه‌م له‌باڵی‌ ژه‌هر...
ئاسۆی‌ غافڵ‌ بوون... پله‌كانی‌
ئه‌لف‌و بێ‌ی‌ ئه‌م جه‌سته‌یه‌ی‌
ڕۆكرده‌ كه‌ناره‌كانی‌ هه‌ڵدێران‌و
له‌پێ ده‌شتی‌ خۆرنشینێكی‌ سۆزناكدا
من یاڵی‌ ئه‌سپی‌ شیعرێكم،
وه‌رانده‌ قومی‌ سمكۆڵان‌و
جۆگه‌له‌ی‌ تیزماڵكی‌ گوێكانم هه‌ڵخست
بۆتۆ... تۆ لۆژیكی‌
شه‌ریعه‌تێكت ڕووخاند.... كه‌عیشق
له‌بازگه‌كانی‌ ترسنۆكیا پیربوو،
له‌ساتمه‌یه‌كی‌ ته‌ڕا ڕۆحی‌ شه‌رابی‌ وه‌ری‌...!!
چ هه‌ڵكردنی‌ خه‌ڵوه‌تێك بوو،ئه‌م تكایه‌
سۆمای‌ پاكیزه‌یم سپارده‌ پیاوه‌تیت‌و
له‌ لۆژیكی‌ باخچه‌یه‌كی‌ سه‌رسوڕماندا
ڕێژنه‌ی‌ بۆڵه‌ ترێ‌ی‌ چاوبوو،
ختووره‌ی‌ دڵی‌ هێشوو...
ئه‌مه‌ له‌به‌ژنێكی‌ دارێكا، سۆزنامه‌ی‌
كاولاشێك بوو.... بێ‌ مانا...!!
له‌وێوه‌ڕا... گوڵ‌ ڕشایه‌وه‌‌و
ئیرۆسیه‌ت له‌ژێرباڵی‌،
په‌پووله‌وه‌ مه‌یی‌...!
چ گێژه‌نی‌ درۆیه‌ك بوو،
گه‌مارۆی‌ په‌نجه‌ره‌كه‌می‌ دا... گۆرانی‌یه‌ك
بۆ ئه‌و ره‌شه‌بایه‌ بڵێم، سه‌بایه‌كی‌ زیوینیم
له‌ت ده‌كا...
ئه‌مه‌ ئه‌و ڕیوایه‌ته‌بوو، جووكه‌ی‌ كه‌وێك
له‌ناو قه‌فه‌زێكی‌ شه‌ودا،
مه‌رگه‌سات...!!
چ كه‌ڕنه‌ڤاڵی‌ قه‌هرێك بوو... به‌ویقاره‌وه‌
ده‌رگاكانی‌ ترسم كڵۆم دا...
بێ‌ باكانه‌ نامه‌ی‌ سێوه‌كانی‌ شیعرێكم
له‌سیله‌ی‌ مشتووی‌ خه‌نجه‌رێكدا
ڕوواند...
ئه‌مه‌ئه‌و وانه‌یه‌بوو، هه‌ڵچوو
له‌مه‌راقا باڵی‌ گرت
له‌ترۆپكی‌ گه‌نجیما كاره‌سات...
ئه‌و ڕێگایانه‌ چه‌نده‌ تینووی‌ هه‌ره‌سن
ئه‌وه‌نده‌ گیرفانه‌كانیان پڕه‌ له‌ماچ...
كێ‌ ده‌ڵێ‌ ئه‌وه‌ سومبولی‌
ده‌سته‌كانی‌ من نین
ئه‌و گوڵانه‌ چه‌نده‌ شه‌مزاون
ئه‌وه‌نده‌ قردێله‌ی‌ تیشك
له‌سه‌ریان ئه‌ده‌ن...
كێ‌ ده‌ڵێ‌ دێڕ... دێڕ سێبه‌ری‌،
من موتاڵا ناكه‌ن...!!
جه‌خار له‌ ئاسۆی‌ غافڵ‌ بوون
واخه‌ریكه‌ ته‌نهاییم ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌...
ته‌ریق بنه‌وه‌ درۆكان... كه‌له‌سپێده‌ی‌
ستیانی‌ گوڵێكه‌وه‌ گۆپكه‌ن‌و
له‌ژێر لۆچی‌، كراسی‌ ئێواره‌دا
هیچاو هیچ...!!
ئێ‌ی‌ حه‌زره‌تی‌ درۆ...
ئه‌م دڵه‌ی‌ من له‌ئه‌زه‌له‌وه‌ ته‌نیا
ئه‌مه‌ ڕمڵی‌ ئه‌ستێره‌یه‌كه‌،
ماڵی‌ وه‌رزێك نه‌بوو
عیشقی‌ ئایدیالی‌ تیا گه‌وره‌بێ‌
سڵاوی‌ سه‌یوانێك نه‌بوو،
بارانێكی‌ شكاوی‌ تیا بخه‌وێ‌...
ئۆرگانی‌ گه‌ڵایه‌ك نه‌بوو
غه‌ریزه‌ی‌ مردن ته‌فسیركا...
كڵاوی‌ ڕووناكی‌یه‌ك نه‌بوو،
تاڵ‌... تاڵ‌ سه‌ره‌كانی‌ تاریكی‌،
بزه‌ی‌ سپی‌ ئارشیف كا...
له‌خوا ته‌نیاتر، گه‌ڵاكانی‌ ده‌ستمه‌
ئه‌ی‌ حه‌زره‌تی‌ درۆ...تكایه‌ بوه‌سته‌
مێژوو پێك فڕده‌كا... له‌دوا قومی‌،
فه‌رامۆشیا چ ده‌ربه‌سته‌...
كه‌ڤاڵی‌ چه‌قۆیه‌ك دائه‌گیرسێ‌‌و
پرچی‌ مۆمێك ده‌خنكێ‌‌و
یادگاری‌ دڵۆپه‌ چراكانی‌ تۆش
كه‌ڤاڵێكه‌ خامۆش خامۆش
له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی‌ كوژه‌كی‌ لمدا ڕائه‌كشێ‌
له‌پێچێكی‌ ئه‌وقدا‌و
له‌ناو زیكری‌ بایه‌كدا چاولێك ده‌نێ‌‌و
ده‌نوێ‌...!!

رۆژ هه له بچه یی
سلێمانی‌25/11/2010
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )

ویرایش توسط behnam5555 : 08-14-2011 در ساعت 02:02 PM
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #1672  
قدیمی 08-14-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


ويسته‌کان

دام مه‌خه‌
ئه‌م خواره‌ به‌رزه‌
تا به‌رزايی شانه‌کانت
شانه‌ قژه‌کانو تاوده‌دا و
قاوه‌ دکاته‌ نيۆ خۆماری چاوه‌کانی به‌يانی
خه‌و له‌سه‌رم ده‌فرێ
هيچ ئه‌ندامێک
به‌قه‌د باڵای ئه‌م شه‌قامه‌
کورت نيه‌!
هه‌رده‌چم وپێ ناگه‌م
شه‌قامی چاوه‌ کان و چه‌ند کتێبتی نه‌نووسراو ده‌ناسی؟
دڵم به‌ کتێبخانه‌کانی هاواره‌کانته‌
لاپه‌ره‌کانی ته‌واو نابێ
ئه‌م هه موو وشه ده‌بێت‌
ساکؤی هه‌ڵهاتنی
ويستگه‌ی ليوه‌ کانت
دا نابه‌زم
فارگۆنی تۆ چۆلم ناکا!
چه ‌سه‌ مایێکه هه وره تریشقه ی ئه م جاده
که ‌ده‌ باريت و ناباريت
له‌م شسته‌ روداوه‌
فرميسک راست و خۆ ده‌چێت
باخچه‌ بێ ئامیزی هه‌تاو
هه تاو بێ ئامیزی هه‌ور
هه ور بێ ئامیزی ئاسمان
تا ئامیزی ئێمه رێگا
عابر له بیر ده کا
ویسته کانت تا دوو شه‌ممه
بوو به ئالبۆمی حه‌زی نا ته واو رێگا پڕ بوو له شوێن.
ته واو کاته کان
له سه ر چوون ده سی پێ کرد به هاتن
نازانم
لێره
تا شه‌کتی
تا من
تا تۆ
هه ندسه ی په نجه ی په ره سیڵکه
له سه ر شانمان
چه بارانێکه؟
ئه م بهاره شیعری شکا
بێ بارانی متمانه ی وشه باڵداره کانت!

ئیره ج عیبادی

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1673  
قدیمی 08-14-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


ماتڵم به

ماتڵم به‌ ئه‌ی‌ مه‌رگ... ته‌نها هیوایه‌كم هه‌بێ هه‌ر تۆی‌
چاوه‌ڕێم به‌ ئه‌ی‌ مه‌رگ،
تا له‌خه‌وێَكی‌ باریك ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌..
له‌خه‌وما شنه‌بایه‌ك گۆزه‌یه‌كه‌،
له‌سه‌ر شانی‌ دره‌ختا‌و
چل قوڵپی‌ جۆگه‌یه‌و
په‌ڕه‌نده‌ شكۆفه‌ی‌ لق‌و گه‌ڵا...!
له‌خه‌وما ئه‌ستێره‌ ئه‌و گڵۆپه‌ ره‌نگاو ره‌نگانه‌ن،
له‌حه‌وشه‌ی‌ ئاسماندا،
تاریكی‌ راوده‌نێن
كانی‌ ئه‌و په‌نجه‌ره‌ بزێوانه‌ن،
له‌ناو ئینجانه‌ی‌ كه‌مه‌ریانا،
قریوه‌ی‌ مانگ رواوه‌..!!
گوڵ‌ ئه‌و ئاوه‌ رۆشنانه‌ن،
له‌ناو گژوگیای‌ تیشكا،
موتاڵا ده‌كه‌ن‌و
له‌باخی‌ چه‌هچه‌هه‌شدا بولبول ده‌چێنن....
په‌پوله‌ پایزه‌ ئه‌و هه‌وره‌ وێڵگه‌رانه‌ن،
هه‌ر سكێچی‌(با) ده‌كه‌ن‌و
نه‌غمه‌ی‌ باران ده‌قرتێنن...
له‌خه‌وما گیانبازی‌ مناڵان گڵۆڵه‌یه‌ك پێكه‌نینن،
بۆ كه‌نده‌ڵانی‌ رابردوو تل نابنه‌وه‌...
ئێستا به‌په‌یژه‌ی‌ په‌لكه‌ ره‌نگینه‌دا سه‌رده‌كه‌ون‌و
سبه‌ینێ‌ له‌شه‌قامه‌كانی‌ عه‌رشه‌وه‌،
گریان لێده‌خوڕن...!!
ماتڵم به‌ ئه‌ی‌ مه‌رگ تا له‌بیسمیلای‌
نوێژێك ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌... با پیاچوونه‌وه‌یه‌ك به‌ بیسمیلی‌
ئه‌و ریشۆڵانه‌دا بكه‌م،
كه‌ چوونه‌ته‌وه‌ سه‌ر ته‌ریقه‌تی‌ خه‌تا...
خه‌تا... بۆن‌و به‌رامه‌ی‌ ریشی‌ به‌فریان ڕنی‌‌و
ره‌نگی‌ سپییان ره‌شنوس كرد،
به‌چاوی‌ هه‌ڵه‌كۆكه‌وه‌.... خه‌تا رێپێوانی‌ ئاویان كوشت‌و
چریكه‌ی‌ شه‌پۆلیان تاڵان كرد،
به‌ چاوی‌ جۆگه‌له‌وه‌...
ماتڵم به‌ باده‌زوله‌ی‌ خه‌یاڵم گیر كه‌م،
له‌كفری‌ ئه‌و كۆلاره‌ پچڕاوانه‌ی‌،
له‌گه‌ڵ‌ قه‌فه‌سدا بونه‌ ئاشنا‌و
یاداشتی‌ كه‌نارییان به‌تاڵ‌ كرد،
له‌ ئاسمان‌و باڵیان هه‌ڵكێشا،
له‌فه‌رشی‌ فڕین...
باخه‌یاڵێكی‌ سه‌وز به‌رمه‌وه‌،
حزوری‌ ئه‌و زه‌یتونانه‌ی‌
به‌ڕێگه‌ی‌ كاڵفامیا چوون‌و
ره‌نگیان برده‌وه‌ سه‌ر كوێربوون... با به‌گۆچانێك بڵێم:
كه‌ مه‌رگ ماڵئاوایت
لێ‌ ده‌كا، له‌ نێرگزییه‌تی‌ خۆت ببوره‌‌و
ببه‌ره‌وه‌ به‌لقی‌ دره‌خت..!
با به‌سه‌ره‌ نوێلكێك بڵێم: كه‌ مردن،
له‌ كه‌مه‌رت خۆی‌ ده‌پێچێ‌
خۆش به‌خت به‌و خۆبه‌خش به‌،
كه‌ ده‌ستت ده‌گوشێ‌،
گوڵ‌ له‌سه‌ر په‌نجه‌كانته‌وه‌،
گۆرانی‌ ده‌چڕێ‌..!
* * *
مۆڵه‌تم به‌ری‌ ئه‌ی‌ مه‌رگ،
تا له‌گوناهه‌كانی‌ سێو ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌...
با له‌دالی‌ سێوه‌وه‌ گه‌شتێك بكه‌ین،
بۆ ئاستانه‌ی‌ مه‌دلوله‌كانی‌...
كه‌ چونه‌ته‌وه‌ سه‌ر گۆشه‌كانی‌ گوناه‌‌و
ره‌هه‌نده‌كانی‌ فۆبیاو
مۆمیابونی‌ ئه‌ندێشه‌و
كرداری‌ رابوردوی‌ سه‌ر ئێشه‌...
یه‌كه‌م چیرۆك له‌ مه‌دلوله‌كانی‌
فرمێسكی‌ ستیانێكه‌ به‌سه‌ر لاسكی‌
ته‌نافه‌وه‌ مه‌له‌ ده‌كا...
كه‌ خۆر ماچێكی‌ به‌ پۆستی‌ تیشكا بۆ ده‌نێرێ‌،
له‌ناو قه‌دی‌ زریكه‌یه‌كدا هه‌ڵم ده‌پۆشێ‌..
ئه‌و گوناهێكه‌ سكوتی‌ سێو...
دووهه‌م سه‌رگوزشته‌ دوو پرته‌قاڵی‌ مناڵه‌
له‌كوچه‌ی‌ قیژه‌دا ده‌سكه‌نه‌ ده‌كرێن..
ئه‌وه‌ گوناهێكه‌ سروشتی‌ سێو...
سێهه‌م پێشبینی‌ دوو فه‌ریكه‌ گوێزه‌
له‌باخێكی‌ خه‌ساودا پاشقو له‌كانی‌ باڕه‌ش‌و
ده‌سته‌كانی‌ كڕیوه‌،
تۆپه‌ڵی‌ زه‌مهه‌ریریان تێده‌گرێ‌...
ئه‌و گوناهێكه‌ سه‌رماوه‌رزی‌ سێو..
چواره‌م به‌سه‌رهات دوو هه‌نجیری‌ كه‌سكه‌،
هه‌وره‌ هاوینه‌ له‌ گه‌ردنی‌ گزنگ‌و
له‌ ده‌زوله‌ی‌ گه‌رما،
چه‌تریان بۆ ده‌چنێ‌‌و سور ده‌چنه‌وه‌
ئه‌و گوناهێكه‌ سونبولی‌ سێو...
پێنجه‌م هه‌واڵ په‌شیمانبوونه‌وه‌ی‌،
دوو هه‌ڵوژه‌ی‌ چاو ره‌شه‌ له‌ خه‌لیفه‌ت،
شه‌رم ده‌كه‌ن‌و ته‌ریق ده‌بنه‌وه‌،
به‌ سوڕی‌ مانگانه‌...!
ئه‌و گوناهێكه‌ سورستانی‌ سێو...
شه‌شه‌م نوڤلێت كه‌ سه‌فاره‌تی‌،
باخچه‌ شینه‌كان ئاسمان ته‌یده‌كاو
ده‌قیقه‌ گه‌نجه‌كانی‌ دڵی‌ ده‌ریاكان پیر...
نوڤلێتی‌ دوو هه‌ناری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ن،
له‌ فه‌توای‌ خنكاناو
له‌سواڵی‌ نزایه‌كا،
فرمێسكی‌ ده‌نگیان ده‌نوێ‌...!!
ئه‌و گوناهێكه‌ بۆنستانی‌ سێو...
حه‌وته‌م رۆمان په‌ڕه‌كانی‌ له‌ته‌پ‌و تۆز‌و
به‌رگه‌كه‌ی‌ له‌دوكه‌ڵ‌‌و
دێڕه‌كانیشی‌ له‌سه‌رچڵی‌ حه‌واو ئاده‌م
له‌و نمایشی‌ گومڕابوونه‌دا،
دڵی‌ خوا گریا...!
ئه‌وه‌ گوناهێكه‌ سه‌هوی‌ سێو...
* * *
ماتڵم به‌ ئه‌ی‌ مه‌رگ ته‌نها دوو چركه‌ كاتم به‌رێ‌
با سه‌فه‌ر بكه‌م به‌كوچه‌كانی‌ ژیانا...
ژیان...له‌وكاته‌ی‌ مێوێكی‌ هه‌رزه‌كار سه‌فه‌ر ده‌كا،
بۆ ده‌ڤه‌ری‌ به‌هار،
كه‌پشتی‌ دیوار ده‌خورێنێ‌
گه‌ڵا فه‌رشێكی‌ فێنك راده‌خا‌و
قه‌دو لق‌و چڵ‌ باڵنده‌ی‌ تیا ده‌ڕوێ‌..
ژیان له‌وكاته‌ی‌ ئێواره‌یه‌ك سه‌فه‌ری‌،
پیربوونی‌ خۆی‌ نیشان ده‌دا..
بورجی‌ بولێڵ‌ ده‌سنوێژی‌ ده‌گرێ‌،
به‌مه‌رگی‌ زه‌رده‌په‌ڕ...
ژیان... له‌وكاته‌ی‌ هاوینێك،
به‌سه‌فه‌ری‌ گه‌رماوه‌ جه‌نجاڵه‌...
هێشوه‌ ترێیه‌ك له‌ گه‌ڕه‌كی‌ له‌زه‌ته‌وه‌ بانگی‌ ده‌كا،
تا نامه‌ داخه‌كانی‌ عاتیفه‌ی‌ بۆ راڤه‌ كا...
ژیان... له‌وكاته‌ی‌ روبارێك سه‌فه‌ر ده‌كا،
له‌درزی‌ پێڵاوه‌كانیه‌وه‌ تا پێچی‌ پشتوێن،
زیخ‌و چه‌و حونجه‌ی‌ زه‌وق ده‌كه‌ن‌و
له‌ده‌ماره‌كانی‌ قه‌وزه‌شدا ئارشیفی‌ ئاره‌زوو....!!
بوه‌سته‌ی‌ ئه‌ی‌ مه‌رگ ئه‌من خۆم ناكوژم،
ته‌نها هیوایه‌كم هه‌بێ‌ هه‌رتۆی‌...
كوشتن مۆدێلی‌ كه‌سێكه‌ هیوای‌ پێت نه‌ماوه‌...
به‌س ته‌نها چاره‌كێ‌ له‌ته‌مه‌نم
به‌ ئومێدی‌ ئاو بسپێره‌...
كه‌ رۆحم ته‌ماشای‌ ده‌سپێرێ‌،
به‌خێڵی‌ دارچنارو به‌تایفه‌ی‌ شۆڕه‌بی‌،
به‌ته‌نیشت تاڤگه‌ی‌ فڕینه‌وه‌
جه‌سته‌یه‌ك رۆشنایم هه‌یه‌
تێر به‌ ئامۆژگارییه‌كانی‌ ئاو...
كه‌ روانینم ئاوێزان ده‌بێ‌ به‌پیاسه‌ی‌ گیا،
له‌هه‌موو چڵی‌ رێگایه‌كه‌وه‌
هزرێك ده‌پژمێ‌، پژمه‌ی‌ ئاو..
كه‌ قسه‌كانی‌ سه‌راب روانینمان ده‌خنكێنێ‌،
له‌هه‌ر تنۆكی‌ تراویلكه‌یه‌كدا،
ئاسه‌واری‌ ئاوێك هه‌یه‌ نوستوو...
كه‌ قاقای‌ ئاگرێك ده‌مرێ‌
له‌كوژانه‌وه‌ی‌ هه‌ر كڵپه‌یه‌كدا،
هه‌ناسه‌كانی‌ ده‌بنه‌ شه‌ربه‌یه‌ك ئاو..
كه‌تریفه‌ی‌ مانگ پێڵاوه‌كانی‌ شه‌و حه‌شارده‌داو
سكونێك ده‌خاته‌ سه‌ر ئیعرابی‌ تاریكی‌،
ئه‌ڵهایه‌تی‌ مه‌له‌بكا له‌حه‌وزێك ئاو....
كه‌ پرچه‌كانی‌ ی‌خۆر به‌قردێله‌ی‌ هه‌ڵم
خۆیان گرێ‌ ئه‌ده‌ن
بۆ هه‌ڵكردنی‌ پێكه‌نین تامه‌زرۆن،
بگه‌نه‌ دوو نوكته‌ی‌ ئاو..
كه‌ تاریكییه‌ك ته‌نیایی‌ تیا راكشاوه‌،
گه‌ر هیوای‌ به‌مردن هه‌بێ‌
ده‌زووله‌یه‌ك رووناكی‌،
له‌دڵیا هه‌ڵده‌قوڵێ‌‌و ده‌بێته‌ باڵه‌فڕی‌ ئاو..
كه‌ به‌ردێك به‌ ئازاره‌وه‌ تل ئه‌دا،
گه‌ر پشتی‌ بشێلی‌‌و بیخه‌یته‌ سه‌رپێ‌
چه‌مێكی‌ ئاوییه‌ ئاو....
كه‌ به‌له‌می‌ پوشێك له‌ده‌شتی‌(با) سه‌وڵ‌ لێده‌دا،
گه‌ر ماندووبوون له‌ده‌سته‌كانی‌ بته‌كێنی‌،
مردن له‌دڵیا زیكر بكا،
به‌ ئه‌وینی‌ ئه‌فلاتونییه‌وه‌ تا ئیلاهی‌،
ده‌گاته‌ ویساڵی‌ ئاو....
بوه‌سته‌ ئه‌ی‌ مه‌رگ ته‌نها چاندنی‌
قسه‌یه‌كم ماوه‌، بۆ وه‌رزی‌ وتن...
قسه‌یه‌ك... ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر خه‌یاڵدانی‌ چیمه‌ن
تژی‌ به‌فواره‌ی‌ سه‌ما...
ئه‌وه‌ فه‌رمووده‌ی‌ چه‌پكێك ئاوه‌،
چاوه‌ڕوانی‌ به‌ر ئه‌داته‌وه‌...
قسه‌یه‌ك.... ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر قڵیشانی‌
پێیه‌كانی‌ هه‌رمێ‌‌و هه‌نار
حه‌قیقه‌ت پایپی‌ پایزێكه‌ ئه‌به‌د ناكێشرێ‌،
تا قه‌ڕنی‌ قیامه‌ت نادۆزرێته‌وه‌...!!
قه‌سه‌یه‌ك... ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر شه‌رمی‌ گێلاسێك،
سیخناخ به‌سوربوون...
ئه‌وه‌ موچڕكه‌ی‌ له‌زه‌تی‌ عیشقێكه‌ كه‌ ده‌ستت لێدا،
بۆ گه‌مه‌كانی‌ مه‌رگ ماتڵه‌..!
قسه‌یه‌ك... ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر،
هه‌وری‌ گۆزه‌یه‌ك‌و ده‌ڵێ‌:-
ئه‌وین شه‌رابێكه‌ ره‌چه‌ڵه‌كی‌،
هه‌ر ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر ته‌نهایی‌...
كێ‌ پرس به‌بروسكه‌ی‌ دڵی‌ خه‌ییام ده‌كا،
هه‌وری‌ گۆزه‌ پارچه‌یه‌كه‌ له‌دڵی‌؟!
ماتڵم به‌ ئه‌ی‌ مه‌رگ ئه‌من خۆم ناكوژم
ته‌نها هیوایه‌كم هه‌بێ‌ هه‌ر تۆی‌
كوشتن مۆدێلی‌ كه‌سێكه‌ هیوای‌ پێت نه‌ماوه‌
بوه‌سته‌ ئه‌ی‌ مه‌رگی‌ ئه‌زیزم بوه‌سته‌...

روژ حه لبچه ای

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1674  
قدیمی 08-14-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


ئوقیانووس

عه لی حسینی

هه‌موو جارێ
شاعیرێكی سیگاری
ده‌بێته هۆی كێشه‌ی نێوان دووكه‌ڵ و شه‌و
هه‌موو جارێ ئوقیانووس شین ده‌بڕێ و
شه‌ویش له ڕه‌شدا ئه‌‌خه‌وێ،
شه‌مه‌نده‌فه‌ر به سه‌ر پشتی مه‌وازیدا ئه‌فیشكێنێ و
نیشتمانیش نوقمی منه.

له نا‌وه‌ندی وه‌حشه‌تمه‌وه
وه‌ری ده‌گرم و
هه‌ڵی ده‌چڕم و به سڵه‌وه ده‌یخوێنمه‌وه:
شه‌كه‌تی نوقمی وه‌نه‌وزه و
چه‌قۆ پڕپڕه له گۆشت و
كه‌له‌پچه پڕه له ده‌ست و
تووڕه‌ییش پڕه له شاعیر.

ته‌نیا توزێ سه‌برم لێ بكه با بڵێم پێت
"
له دایك بوونت به‌رد باران پێشوازی بوو
بۆیه له مه‌رگ ئاشكرایت" و
له منا تۆ هه‌مووجارێ باڵغ ده‌بیت.
ئه‌گه‌ر بێت و به گریانما شۆڕ ببیه‌وه
په‌رداخێ ئاو به لا‌ته‌وه‌ وه‌ك نووسینه و
ئه‌گه‌ر بگه‌مه ترۆپكت چده‌بێ با...؟!

باشتر وایه پاییز بیت و
شه‌پۆلێكت بۆ بكه‌مه‌وه
كه ئوقیانووس شین ده‌بڕێت و
شه‌ویش شاعیر
ئه‌م شێعریله‌ش زۆر پچووكه بۆ كه‌له‌پچه!

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1675  
قدیمی 08-14-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


1

رووتمکه

وه‌ک قولله‌ی گه‌ردنت

ره‌شمکه‌

وه‌ک کله‌ی نێوچاوت

چه‌ن ڕووت و چه‌ن ڕه‌شم

چه‌ن ڕه‌ش و ڕووتی تۆم

2

عومرێکه‌ باڵنده‌م

که‌مێکیش کتێبم

هه‌ر شه‌ویش کاولی قه‌فه‌سی شه‌رابم

3

ته‌نیایی زستانان

که‌ نه‌ختێک

له‌ کچی به‌فرئه‌چێت

هاوڕێمه

‌دوای یه‌که‌م هه‌تاوی به‌هاری

گوڵه‌باخ تێپه‌ڕی

به‌ که‌ناری ده‌مما

کلیله‌ی پێکه‌نین، سه‌فه‌رمه‌

سمایل عه‌زه‌می


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1676  
قدیمی 08-14-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


تا خۆره تاوی شه و

هێرشی نم نمی باران
و
گه شه ی پڕ له مه ترسی ته ما شاێک
ده نک ده نک فرینی که وتری به ر ف
که له ده ور چراکانی سه ر کۆلانی باوشێکدا ده سوورێته وه و
سێ خاڵی له به ر چاو و ئه ولاتر
که سه عاتی چاوه روانی نێوه شه و بانگ ده کا
یه که م ده رس " باران بارانه " ی ئه وینی تازه و
سازی نه براوه ی ئاوازی پێکه وه چوونی ئاواته کان
تا چاوانی به سه ر چاوه ی یه کا
به دڵم بگا
ئه و هه موو گه رما ، که له ده ستی چرکه کانا
درێژێته نێو ده سته چکۆله کانی رووباری خاتوونی شه و
به ره و ته وژومی هه ناسه ی دووری ده چێ
که تا چه ند سات له موو پێش دوو لێوله نێو چاویلکه ی ئاوینه دا
به یه ک گه یشتن
تا ئه بدیتی دڵ خۆر په ی میهره بانی تێک نه چێ
به شوێن هه وار گه ی تریفه ی ئه ستێره نیگا یك ده گه رم
ئه م ئاسمانه ی بێ بنه ، بۆ لا بردنی مانگ
تامه زروی دار رووته له کانی شه قام
هیچ لای نی جیا له تاریکی رابردوو شار نانووسی
له شه م پڕ ترووسکه تر، له یاخی بوونی
هه نگارێکی ئه م لاتر
له گه ڵ پزیسکی نوی شه وێکی حه ز ئاوی دا
ده که ویته رێگا و چیرۆک ده پێوی
باران و به رف و شکۆ ی سمفۆنیای کچه " باران بارانه " ت
کۆکی په ره کانی ئه م شیعره بێ چه ترانه یه
که له گرینگ ترین کاتی بێ ئۆغره یی دا
دڵ ئداته هه رای بی خه ونی ماسییه کانی
بایخ داری به یانی
تا تۆ و خۆره تاوی شه و
له م ره سته ی ئاهه نگ داری خووساوی دا
بنه خشینی.
ئیر ه ج عیبادی

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1677  
قدیمی 08-14-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


دووره رییکه له به ینی من و تو
هه ستم وایه
بزه لیویکی ئه تو
کورته رییکی ده هیلیته وه
تامن


###############

به شه معی رووت سوتاوه
هه چی بال وپه ل و پومه
له به ر چی وا ده سوتینی
مه گه ر ئازیز نازانی
هه مو هی تونه ، بو تونه؟


عه بدول ره حمان ره حیم نژاد (شیوه ن) سه قز

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1678  
قدیمی 08-14-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


شکاو

به فر و باران
باران و به فر و تۆ
به فراوی چاوانی مانگ
شه و زه نگ که ر ده کا
باو و بۆ ران و عه شق
سێلاو به رێوه!
زریانی کاته کانی سێ داره
تێ ده شکێ
و مڵ هۆری شه قامه کان
تێ ناگا
شه پۆ ڵانی دڵی تۆ و من و رۆبار
ته واو نابین!
زه مان بۆ نا پیاوان سه ر و خوار ده نووسێ
چرۆ یه ک
ده بێ به
چرا و
چرا
ده بێ به
چه م و
چه م ده بێ به چه م خانه و
به چاوانی شه وا
هه زاران شه م دا ده گیر سینێ
یاسای گه ڵا سووتان
په ره په ره
له کانیاوی کانیه سووره کان ده سووتێ
رۆژ به دوای رۆژ
ئه ستێره شه و چؤل نا کا و
پاڵ ئه داته رۆناکییه کانی شیعر و مۆسیقای
هاواره به زه کان
شه و ره بییه کانی بێ وچانی مێژو
جڵ به باڵای شۆره سواران ده خوینن
گزنگی رۆژ
له رێگای تنگانه ی کاته کاندا
بتی شکاو به جێ دێلێ !

ئیر ه ج عیبادی

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1679  
قدیمی 08-14-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


تؤ بڵێی

چ ند هه زار سالی دیی پێ به‌ ‌چێ
مه ودا بشکێ
کا ت ئه ژ مێر تێک چێ
تا سه کا نی ئێمه‌ ببنه‌ بزه
تؤ بڵێی
چ ند هه زار سا لی د یی پێ به چێ ؟
ڕقی ئێمه‌ هه ستێ
چاوو نه‌ گێرین بۆ با ووشێکی بێ جێ
کؤ لا نه‌ کا ن به‌ جێ بێلێن
بؤ ئه م نیشتما نه ئه وین د زه
هه موو شه وی
خه ون ده بینم د یسا ن
ده ر که د ا خرا وه کا نی مێخا نه له کورد ستا ن
پشت ده‌ که‌ نه ‌ ئێستکا نه
به‌ تا له‌ کا نی نێو ده ستی خو یری ئێمه .

1997 ottawa پرویز میر مو کری

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1680  
قدیمی 08-26-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

ئاگڕ و دڵ
ئاگڕ و دڵ
ئاور و شۆمینه
سووتان ، سووتانی مه ڵبنده کانی
ژیانی ئه ستێره
یانی
گڕ وجێگای گرێ هه موو
ساته کانی ئه م هه ڵبه سته !
یانی
تۆ
که دیار‌ نیت و
من که
له ژێر ژیڵه مووی نه هاتنتا
له به ند کراوه م !
گڕێک گره ی داوته
نێو بۆرکانی بێ تۆیی و
نا ئارامی و شه پۆلی
گه یشتن به گه وره پانی ئازادی
چۆلم نا کا !
ئه م وشانه کوردی ده نووسێتۆ و
له پێچ کانی هۆمید دا
دژ به ده سه ڵاتی رێبه ندانه!
ئه م ئاوره له میشکی لووتکه کان دا سه ر هه ڵئه دات
ئه گه ر شاخی به رزی ئه وینت له بیر چوو
بروا بۆ
دڵ و شوومینه ی هه ست و
راپه رینی گڕ!

ئیره ج عیبادی
10/1/88 عه باس ئاوی تونکابون

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 
ابزارهای موضوع
نحوه نمایش

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 08:59 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها