زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
09-27-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شه‌ش وێنه شێعر
(1)
له‌ته‌نیشت سه‌همناکیته‌وه
سرته په‌پووله‌یه‌کم و
له قاڵدرمه‌کانی زه‌ینم ناچنه سه‌ر ، هه‌یبه‌تت و
پێت هه‌میشه په‌یکه‌رێکه له مه‌یدانی ڕامانما
که نه‌دێی که نه‌دێی
هێنده نیشته جێی زه‌مه‌نی
(2)
له ناوه‌ندی ده‌ریاییه‌کانی چاوانت
حه‌ژمه‌تێکن هه‌ناسه‌م و
هه‌میشه له‌م جه‌زر و مه‌دده‌دا
له‌که‌ناری ئه‌م دورگه
گریاناوی و بێتاقه‌ت هه‌ورێکن : ده‌ستم
(3)
له‌م قرتێنه سه‌ر له به‌ر بێ رۆحانه‌دا
کامه ده‌ست بیکاته‌وه و کامه سینگ ئاره‌زوم بکات
باخه‌و بۆ به‌یانی بمانبات
لێگه‌ڕێ له‌م وه‌ڕه‌زیه .
(4)
له ته‌نیشت سه‌همناکیته‌وه کوانێم ؟
کوا من :
به‌عه‌سای که‌سێک
به‌ئیشاره‌ی دۆشاومژه‌ی پێغه‌مبه‌رێک بتروخێنم
هاکوا
کوانێم؟
(5)
پرووشه‌ی سارده‌مه‌نی قژت و
ئه‌و تاڤگه سهرتاپامهرگهی
نه لهڕۆمانسیهتمدا و نه له سروشتما
ئه‌و جه‌سته نیوه روته‌ی
نه لهشههوانیهکانی حه‌قیقه‌تم و نه
له مه‌جازیه‌تی فانتازیکما تۆی
با بوه‌رێ و
شێعر گسکێک بێت راتماڵم.
(6)
که‌م وانه‌بووه
که‌سێحراوی چێژێک بم و
دواتر له ئیستهعارهما وێنه بیت
فغانی من هێنده وێنه‌ن
شێعر به‌لایه‌ک
شعوریشم له سێحرتدا بێ وێنه‌یه .
زاهد سوری
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
09-27-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ژووانی باران و دار هه‌نار
«تۆ حه‌رامی. لێوت سوره. چاو به‌كلی. ره‌نگین پۆشی. تۆ حه رامی!»
* * *
به‌ڵێ. راسته. من حه‌رامم!
رۆح و جه‌سته‌م له تاریكی نگریسی تو هه‌ڵكه‌نده‌وه و له مه‌زرای هه‌رێمی خۆم، رواندمهوه.
دڵم....بۆماوه‌یه‌ك له لێدان كه‌وت!
بۆ تا هه‌تایه ژیاندمه‌وه.
* * *
هۆی خاڵۆ!
تۆ رهنگمژی!
چارشێو و لێوی وشك و ده‌م و چاوی هه‌ڵنه‌گرتوو،
روَحی ژین هه‌ژێنی ژیانته.
كاتێ پێنوس دێته ژووان و ئاوێته‌ی یه‌ك ئه‌بینه‌وه،
ئه‌نه‌ڕێنی! هه‌ست ئه‌شكێنی!
كاتێ باران بست به بستی له‌شی رووتی دار هه‌نارێك ئه‌پشكنێت و ماچی ئه‌كا،
چاو ئه‌نووقێنی! رۆح ئهكرمێنی!
كاتێ هه‌واڵت پێ ئه‌ده‌م: ئه‌وه سووره كچێك، له سووره لێوێك، سووره گوڵێك پێشكه‌ش ئه‌كا،
هه‌ردوو ده‌ستی بێ نازت به‌ره‌و ئاسمان ئه‌كه‌یته‌وه‌و،
(ویزه‌ویزی وشه‌ی عه‌ره‌بی....)
سوورهكچێك له رهشهلێوێك حه‌رام ئه‌كه‌ی،
بێده‌نگ نابم!
تۆ تێناگه‌ی سپی پۆشم. ره‌نگین پۆشم. چاو به كلم. سووره لێوم .
تۆ ده‌ڵێی، من حه‌رامم؟!!
تو تێناگه‌ی لاپه‌ڕه‌كان و پێنوسیشم هه‌ر حه‌رامه....
* * *
به ده‌م سووتانی جگه‌ره‌وه،
هه‌ستی خنكاوی پیاوه‌تیت، گه‌ردنی ناسكی كچێك ره‌ش ئه‌كات و
قه‌تماغه‌ی مل بهندهكهشی، ده‌نك ده‌نك ئه‌رژێته خوار....
ده‌نك ده‌نك فرمێسكی زوقم بووی ژنه‌كه‌ت، له‌سه‌ر پانتۆڵه‌كه‌ت ئه‌نووسم
دڵۆپ دڵۆپ خوێن و ملوانك و ئه‌سرینی نه‌ڕژاو....
پانتۆڵه‌كه‌ت سوور داگیرسا. ده‌م و چاوت سوور هه‌ڵگه‌ڕا. له به‌ر ئاوێنه‌دا وێستای....
تۆقای ....تهزبێحهكهت سووڕاند....
* * *
بۆنی هه‌ناسه‌ی دووكهڵاویت حاڵم شڕ ئه‌كات....
دڵنیا به....تۆحهرامی....
سوبحی سه لیمی – بانه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
09-27-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بڵێ چی بکه‌م
وه‌کوو بولبول له‌بۆ گوڵ گه‌ر نه‌ناڵێنم بڵێ چی بکه‌م
وه‌کوو په‌روانه باڵم گه‌ر نهسوتێنم بڵێ چی بکه‌م
ده‌ڵێن مه‌جنون له‌بۆ له‌یل بۆته وێڵ و ئاواره
وه‌کوو مه‌جنوون منیش ئه‌قڵم نه‌دۆڕێنم بڵێ چی بکه‌م
ده‌ڵێن فه‌رهاد له‌بۆ سیرین به تیشه بێستوون ئه‌ڕنێ
وه‌کوو فه‌رهاد له‌شی خۆم ئه‌ز نه‌فه‌وتێنم بڵێ چی بکه‌م
ده‌ڵێن خانی به‌سه‌رهاتی مهم و زینی هۆنیه‌وه
ئه‌من گه‌ر ئه‌فسانه‌یه‌ک نه‌خوڵقێنم بڵێ چی بکه‌م
ده‌ڵێن سیامه‌ند له‌بۆ خه‌ج گیانی خۆی به‌خت کرد
وه‌کوو سیامه‌ند خوێنی خۆم گه‌ر نهڕژێنم بڵێ چی بکه‌م
ده‌ڵێن بێ ده‌نگ به ئیتر به‌سیه لافی دڵداری
وه‌کوو هێژا له‌بۆ دڵ گه‌ر نه‌قیژێنم بڵێ چی بکه‌م
فتاح امین زاده
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
09-27-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مانای ژیان
پرسیم له گوڵ مانای ژیان
وتی جوانی به بێ گومان
له مۆمم پرسی ئه‌و پرسیاره
وتی قرچهو جگه‌ر سووتان
په‌پوله ئاوا دای وڵام
ته‌وافی یار و هه‌ڵسوڕان
بولبول له‌سه‌ر لقی دارێ
وتی ناڵه و تێچریکان
به دڵما هات بپرسم
مانای ژین چیه بۆ ئینسان
یه‌ک وتی خۆش رابواردن
له‌گه‌ڵ یارت ده‌ست له ملان
ماڵ و زێڕ و پوڵ و پاره
مانای شانازیه بۆمان
یان ته‌سلیمی قه‌زا و قه‌ده‌ر
گه‌یشتن به دین و ئیمان
یه‌ک وتی گیان به‌خت کردن
له پێناو گه‌ل و نیشتمان
رۆیشتن نه‌وه‌ستان بۆ کاتێ
وه‌کوو کانی ئاوێ ره‌وان
هه‌ر که‌سه‌و له روانگه‌یه‌ک
مانای دانابوو بۆ ژیان
له هه‌مووی ئه‌وانه خۆشتر
ئاڵوگۆڕ و رانه‌وه‌ستان
فتاح امین زاده
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
09-27-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئاواتی خنکاو
دڵی پڕ ئاواتم ئێستا به وێنه‌ی گۆمی خوێناوه
له نێو ئه‌و گۆمه بێ بنه ئاواته‌کانم خنکاوه
به یادی تۆ هه‌ڵده‌کێشم هه‌ناسه ئه‌مما بڵێم چی
هه‌ناسه‌ی گه‌رمی ده‌رونم تێکه‌ڵ به ئاخ و زوخاوه
چه‌نده رۆژان به ماندوویی تێپه‌ڕ بوون له ژیانی من
چه‌نده شه‌وگاری تاریکی به ته‌نیایی سه‌رم ناوه
ئاگرێکت خسته جه‌سته‌م سوتاندی دڵ و ده‌رونم
غه‌یری چلۆسک و خۆڵه‌مێش هیچیتر له من نه‌ماوه
ئه‌و گرێیه‌ی دات له زوڵفی پڕ چینی خاوت
زوڵفت داهێنا به ناز و ئه‌وینت خسته ئه‌ولاوه
ده‌ستم داشت له ژیانم به هیوای گه‌یشتن به تۆ
ئه‌وه خه‌ونێکی ئاڵۆزه یاکو خه‌یاڵێکی خاوه
هه‌ر ئه‌وه‌نده رۆیشتی له‌لام منت خسته گێژاوی خه‌م
سه‌رنج ئه‌ده‌م بۆ هه‌ر لایه‌ک دیمه‌نی تۆم له‌به‌ر چاوه
بیره‌وه‌ریت وه‌کو شه‌پۆل دێن و ده‌چن له‌به‌ر چاوم
نازانم بۆ نوقم نابم نامخنکێنێ ئه‌و لافاوه
به‌ته‌ماتم هه‌تا ماوم ده‌زانم رۆژێک دێیه‌وه
هه‌رچه‌نده هه‌تا ئێستا ئاواتی من هه‌ر خنکاوه
فتاح امین زاده
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
09-27-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ساقی
وه‌ره ساقی دڵم پڕ خوێنه ئه‌مشه‌و
هه‌ناسه‌م سارد و له‌ش بێ تینه ئه‌م شه‌و
له‌بۆم تێکه پیاڵێک باده‌ی ناب
ئه‌گه‌رچی تاڵه یا ئاورینه ئه‌مشه‌و
له دوریت چاوه‌که‌م له ناخی دڵما
سه‌ری هه‌ڵدا خه‌می مێژینه ئه‌مشه‌و
له دوو چاوم به کوڵ ئه‌سرین ده‌بارێ
که یارم دڵ ره‌ق و پڕ قینه ئه‌مشه‌و
چلۆن دیاری بکه‌م رێگه‌ی نه‌جاتم
که داوی زوڵفی وه‌ک په‌رژینه ئه‌مشه‌و
هه‌را ناده‌م هه‌تاکوو دێمه‌وه لات
ئه‌گه‌ر ماڵت له ئه‌وپه‌ڕ چینه ئه‌مشه‌و
بڕۆ هێژا وه‌کو فه‌رهاد بناڵه
وه‌فای یارت به قه‌د شیرینه ئه‌مشه‌و
فتاح امین زاده
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
09-27-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گریان
مه‌که‌ن لۆمه‌م له گریان با بناڵم
که گریان مه‌رهه‌مه بۆ زاری حاڵم
کوڵی دڵ گه‌ر له فرمێسکم نه‌بارێ
به چی وه‌سفی بکه‌م رۆژگاری تاڵم
نیه باکم له‌وه‌ی به نوکی موژگان
له په‌یتا خۆڵی سه‌ر رێی تۆ بماڵم
به‌دی ناکه‌م له‌بۆ خۆم خه‌م رهوێنێ
به بێ مه‌ی مامه‌وه شوشه به‌تاڵم
نه‌ما باڵی فڕین بۆ ده‌وری مۆمت
وه‌کوو په‌روانه سوتاوه دووباڵم
هه‌تا که‌ی چاوه‌نواڕی هاتنت بم
وه‌ره روونی که‌وه تاریکه ماڵم
دڵ و دینم له ده‌س رۆیی به جارێ
مه‌گه‌ر بۆخۆت بکه‌ی روحمێ به حاڵم
به‌سه هێژا هه‌تا که‌ی هه‌ر ئه‌ناڵێ
نیگارت دڵ ره‌قه بێ ره‌حم و زاڵم
فتاح امین زاده
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
09-27-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
باڵ
برسی پڕژەی نەزەرە قاقڕی هەناوی من
چاوەڕێیە ڕێ ببڕێ تەرمی ئەشكی چاوی من
باڵا گرێ لەگەڵ با تا ئامێزی بزەی خوا
تێ بگا لە چێژی ئەو بیری كرچ و خاوی من
وێڵ
وه دوای سەرنجی ویستێکی نه درکاو
نوقمی شه‌پۆلی زیله نیگای دوو چاو
لە بەیانه‌ی وه‌رزی خۆشه ویستی دا
بهرهوبورجی حه‌زێک گوڕئهگرێ هه نگاو
فەنا
ده‌خوازێ پێم بچمه ئاوی مووسا بردن
یا وهگرسێم له ئامێزی حەز بە مردن
هه‌نگاونانی غه‌می دووری ونه‌بوونی تۆ
له پانتاوی خۆشه ویستی خه‌یاڵی من
وێران
بوومە لەرزەیە نیگات خەمڵە چاو
چ كەس تێدەگا جگ منی ڕووخاو
حەزی چاوانت ئەسیدە و تێزاو
ئەگەر بپڕژێ دەبمە ئارد و ئاو
تابلۆ
سیلە نیگا و پێکه‌نینی ناسکی تۆ
بۆ بزوانی پەڕەی هەستم
وزهیێکیان گرتۆتە خۆ
ناسکەبزه و نەرمە نیگات
لە لاپەڕەی یادەكانما بوونە تابلۆ
كۆچ
نە نازكێشی دایكی بەهار،
نە هەتاو و نە با و باران
بۆیان دەرباز نابێ گوڵێ
لە ئامێزی كۆچ و خەزان
زوڵ م
اعوذ بالله من الشەڕڕی چاوت
تا ڕێکه‌وێ فێنکه حهزبێ،بم دوێنێ
سەد جار گەڕۆز تەزووی ئازار ئەم گریێنێ
ئەمكا كافر بەئایەتی خۆشەویستی
تا دۆزه‌خم نیشان نه‌دا واز ناهێنێ
خاك
لێوم تاكوڵمی خاك با ڕێگر بێ ڕەشە هەناو
تیشكی تاسەی ماچ ئەڕژێنێ ئاسمانت بە تاو
گەرچی ڕێڕەوێكم ئەژنۆ سواو تاسە ڕزاو
تامەزرۆیی وڵات ڕێگایێكە لەمن ئاڵا‌و
1
چ ناوادە و بێ بەزەیی گرتوومیە خۆ
حەز و نیگا و لێزمەی یادت
ئەم بەرمودای ئەوینەی تۆ
بهنام فتاحی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 09-27-2011 در ساعت 11:32 PM
|
09-27-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خه‌یاڵ
1. له شارێکی پڕ ئاشنا
دڵ هه‌ست ئه‌کا ته‌نیا ماوه
ئه‌وه‌ی ده‌یهه‌وێ نایبینێت
ئه‌وه‌ی نایهه‌وێ به‌رچاوه
2. وه‌رزی به‌هار کاتێک سروشت
به شنه‌ی با گیڵ ماچ ده‌کا
دڵیش له‌و بایه ههلدهمژێ
که به بۆنی سه‌رمه‌ستی کا
3. له دوای به‌هار که هاوین دێ
گه‌رمای گه‌لاوێژ ده‌بزوێ
هه‌ناسه‌ی دڵ وه‌کوو دووکه‌ڵ
بۆ هه‌ر سوچێک سه‌رده‌کێشێ
4. به‌ڵام وه‌ک پوشیک که پوشپه‌ڕ
به مه‌یلی خۆی گێژی ده‌دا
ئه‌وه‌نده سه‌رسووڕ ده‌مێنێ
چاره‌نووس دهخاتهدهست با
5. پێی خۆشه له سوچێکی ته‌نگ
وه‌کوو گه‌ڵای دار‌و ده‌وه‌ن
به‌فری به‌فرانبار دای پۆشێ
ئاواتی لێ‌بکا به خه‌ون
6. بۆ ده‌ربڕینی ئه‌م زامه
په‌نا ده‌به‌م بۆ هه‌ر که‌سێک
رێگه‌ی مه‌یخانه ده‌نوێنێ
ده‌ڵێ بخۆ خه‌م ڕه‌وێنێک
7. سڵاو ساقی سڵاو ساقی
منم ئه‌و که‌سه‌ی که مردووم
به ده‌ست دڵ و بیانووی ئه‌و
وه‌کوو پوشێکی با بردووم
8. پڕ که پیاڵه‌و بیده ده‌ستم
تا ئه‌و ئاوه ئاگرینه
خه‌م و زوخاوی دڵ به‌رێ
ده‌رمانی کا ئه‌و برینه
9. به‌و هیوایه خه‌م ئاو بیبا
په‌یتا په‌یتا هه‌ر مه‌ی ده‌خۆم
پیاڵه‌ی پڕ مه‌ی ساقی
وه‌ک به‌هاران لافاوی چۆم
10. من به مه‌ستی شه‌رابی تاڵ
تا ئه‌وپه‌ڕی ده‌ریا ده‌ڕۆم
تا ئاسمانی پڕ ئه‌ستێره
تا ئه‌و لوتکه‌ی ئه‌وین ده‌ڕۆم
11. به دوای شه‌و که رۆژ دێته‌وه
خوماری له سه‌رم ده‌ڕوا
... وه‌ک چه‌ڕه دووکه‌ڵ
به به‌ر چاوم دێت و ده‌ڕوا
12. ده‌زانم پیالۆکهی ساقی
هه‌رچه‌ند پڕ شه‌رابی نابه
هه‌ر ده‌توانێ بمخه‌وێنێ
بارێک له شانم لانابا
13. که وای لێهات هه‌ڵۆی ئه‌وین
بفڕه و بمبه بۆ جێگای دوور
تێپه‌ڕ به بۆ... ئاسمان
به‌ره‌و ئاسۆی بێ سنوور
فه‌تاح ئه‌مین زاده
به که‌ڵک وه‌رگرتن لههۆنراوهیهکی رههی موعه‌یری و شه‌فیعی که‌دکه‌نی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
09-27-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
وا بزانم خیابان با‌نگم ئه‌کا
زۆر جار که جیددی ئه‌بی
بڕوا ناکه‌م ئاشپه‌زخانه‌ش
بتوانێ ببێته سپهرم
که سه‌رم گێژی خوارد
یانی ئه‌که‌وم
کیفه‌که‌م جێگام ناکاته‌وه
پڕ بووه له تۆ
خۆشمئه‌وێیت له گیرفانمدا ئهخووسێ
هه‌ناسه‌کان خاپوورم ئه‌که‌ن
شایه‌د...
باوکم یانی تووڕه بوون
دایکم یانی زه‌رفه‌کان
براکانم تێوڕمان
ئه‌ی بۆخۆم...
ئێستاش که‌شف نه‌بووم
به‌دواما تۆ نه‌بووی ... ؟!
وا ئه‌زانم که‌سێک ئاوێته‌م بووه
زۆر جاریش که‌سێک تارماییه
تارا له سه‌رم لابه‌م
له‌و دیو تۆوه کیفه‌که‌م جێگه‌م ناکاته‌وه
وا بزانم خیابان با‌نگم ئه‌کا
به‌ڵام من هاوار ئه‌که‌م
بێسته دنیا، من ئه‌مه‌وێ دابه‌زم
فاتمه سوری
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 29 نفر (0 عضو و 29 مهمان)
|
|
ابزارهای موضوع |
|
نحوه نمایش |
حالت خطی
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 02:54 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|