بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #1831  
قدیمی 10-26-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


هه‌رکه‌س به‌ جۆرێ
ده‌بینی ئه‌م ژیانه‌ وڕایده‌بۆێرێنه‌
نه‌نه‌ به‌ قسه‌ی تاڵ و شیرین
دایه‌ به‌ لوزه‌ی فرمێسک به‌ گۆنای زه‌رد
بابه‌ به‌ باخه‌ڵی باتاڵ وده‌ستی پڕ
کاک له‌ تاریکی ده‌خه‌فتێ تا له‌ مه‌رگ رزگاری بێ
یه‌ک سه‌ری هه‌ڵاڵان ده‌بڕێ له‌ گۆڕستانی داهاتوو ده‌یاننێژێ
یه‌ک په‌لی گه‌ڵی ده‌شکێنێ له‌ گوڵدانی دراوسیکانی خۆی دا
ئه‌مه‌ی دیکه‌ کشمیش پڵاو له‌ده‌سره‌ی کازیوه‌ی رۆژی جێژن
ده‌به‌ستێ رۆژوی ناکه‌سان نانا که‌سانی پێده‌شکێنێ
ئه‌مه‌ ئه‌مه‌ ئه‌مه‌ی دیکه‌ براکه‌ی فێری راو ناکا تا چاوی هه‌ر
له‌ ده‌ستی بێ وهه‌رده‌م چاوبه‌ره‌وژووی بێ
ئه‌رێ لێره‌ بۆ کاره‌ساتی که‌ر کردن هه‌سپ له‌ به‌ر ده‌رکی
جۆشکاری راده‌گرن تا دوو رۆژان فرمێسکیان بۆ هه‌لوه‌رێنێ
به‌ڵێ لێره‌ له‌و ماڵبانده‌ په‌نجه‌ بۆکس و... گوله‌تۆپی له‌ لۆتییان
ده‌کڕن وبه‌هه‌ژارانی ده‌به‌خشن تا ده‌می خۆیان بشکێنن و
ماليێیان به‌ سه‌رمنداڵی هه‌ناسه‌ساردیان تێک بڕمێنن
که سێ هه‌یه‌ چه‌قوی لا هه‌سانان ده‌دا په‌ل و چزوو
جووڵه‌وته‌زووی پێ داغ ده‌کا به‌ هه‌زاران چه‌ قۆی ترییان لێ ساز
ده‌کا ده‌سکییان نه‌ بێ
یه‌ک فه‌رش له‌ کیژۆڵان ده‌دزیخووی به‌ ئه‌م کاره‌ گرتووه‌ بێ تان
وپۆ هه‌موو شه‌وێ مۆته‌ دای ده‌گرێ
هه‌موو هووه‌ ئائا هووه‌کراسی به‌ری داده‌بڕێ ق پینه‌ له‌ ده‌ستی
خۆی ده‌دا
لێره‌ که‌س له‌ مانای ره‌نگه‌کانی سه‌وز سوور زه‌رد نافکرێ و
بێپه‌روایانه‌ له‌ هێڵی راکشاوه‌کانی سه‌ر شه‌قامی یاساکان
تێده‌په‌ڕێ
له‌و به‌رماڵه‌ که‌سێ هه‌یه‌ باڵای ده‌دزێ چاوی به‌ تووره‌کان ده‌کڕێ
و له‌ ژێرخانی ماڵی کۆنی ده‌یان نێژێ
چاو ئه‌مه‌یانیان ده‌می به‌ده‌می بۆقه‌وه‌ ناوه‌ فووی لێده‌کا
تا پشووسوارێکه‌ی باش بێ پێیان گوتوه‌ بۆقیش به‌ هه‌ناسه‌ت
ده‌فڕێ
ئێستا که‌س ده‌ستی کوێر ناگرێ کات که‌م دێنێ به‌ دڵی خۆشی
قه‌بڵاندۆ کوێر نه‌ماون هه‌تا ئه‌و رایان په‌ڕینێ
لێره‌ په‌تی سێداره‌! په‌ت؟په‌ت؟په‌ت باوی نه‌ماوه‌ په‌ت
له‌ سێداره‌ دزرواه‌ ئه‌وی ده‌مێ مناڵی به‌ په‌ت خینکابوو شوێنی
په‌تی له‌ سه‌ر ملی نه‌بینرابوو
ئه‌وه‌ی ژنی ئه‌وی پیاوی ئه‌وی کوڕی دراوسێمان به‌ په‌تی نه‌بینراو
رێی هه‌ناسه‌یان گیرابوو
له‌م کۆڵانه‌ ژه‌نیارێکی که‌ڕیش هه‌یه‌ تامای گرتوه‌ سینگی
بێده‌نگی بدڕێنێ حه‌وت په‌رده‌ بۆ ژوورو حه‌وت په‌رده‌ بۆ ده‌ر
ببسێنێ
له‌ هه‌ر مه‌ڵبه‌ندێ که‌سانێک بازاری لیمۆو هه‌نارو سێوو که‌له‌میان
زۆر خۆشه‌
که‌سانێکیش ئارداوێژیێ دامییان به‌ وشه‌کانی شۆخ و شه‌نگ و
بلاوێن و دلاوێندابێشتووه‌
هێڵه‌گی بێچاوه‌ڕوییان به‌ سینگی دونیا داکردۆ
بۆ ئه‌م رابوردنه‌ جۆراو جۆرانه‌
داچاندنی باخێک نه‌شته‌ر
گه‌رچی ته‌مه‌نی زۆر ده‌وێ تا ئاوانده‌ به‌ هێز ده‌بن
ته‌نیا به‌ ئاوی باڵی شه‌مشه‌مه‌ پاراو بکرێن
بۆ دوو هێڵان
یان بۆ قه‌ڵه‌م یان بۆ خه‌نجه‌ر
ئه‌رێ ئه‌رێ هه‌رواده‌بێ باخێک نه‌شته‌ر
یان بۆ قه‌ڵه‌م یان بۆ خه‌نجه ر

گلاله‌ ستاوند
2/4/90 مه‌هاباد

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #1832  
قدیمی 10-26-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


به هێمنی ساته سه هۆڵیه کان ئه توێنه وه له گه ڵ ‌غوربه تی ئه م وه ر زه دا
ده بم به دوا نمه ی فرمێسکی شه و
خوڵی ئه م کۆڵانه پیرۆزانه ئه کێشمه چاوم
با بێ ره حمه
په نجه ره کان بێ ره حمن
ئێواره سه ردانی پرسه ی یاده کانمان ناکات
له هه ناسه ی گوڵان
ورد ئه بمه وه
له پێکه نینی شه قامه کان
ئه م ئاوازه
سوکنایی نابخشێته دڵم
شه و به سه ر ته رمی دارسێوه کان
ئه کشێت
یاخی ده بم له خۆم
ماڵ ئاوه ئه ی گه ڵای وه ریوی باخ
ماڵ ئاوا ئه ی ره ش نوسی شه وانی مه ستی
پرسیاره کان له تۆ گه وره تر بون
دنیای گه وره ی منداڵیم
……
به هێمنی ساته سه هۆڵیه کان ئه توێنه وه
بارته قای ته مه نی دارسێوه کان پیر بووم
دێر زه مانێکه بومه دو له ت
له تێکم خه ونی ئاڵۆزی خۆشه ویستنه و
دوا نمه ی فرمێسکی قه تیس ماوی
شه وانی بێ کازێوه
کات له بێده نگی ئیواره دا ئاواده بێ
خۆر له ئاڵۆزی کاته کان
له ناو ته عبیری خه ونه کانی مناڵیم
به دوای ئه و له ته دا ده گه ریم ‌‌،که با بردی و
ته مه نی چاوه روانیه کانمی دایه دست روبارێکی سه ر شێت
تا کو ئێستاش له سه رابی ئه م بونه دا
شوێن پی ئه م حه زانه م کردۆته مه عبه دو
هه ناسه کانم به دوا رێچکه ی ئه م ساتانه وه
گرێ ده ده م

فرهاد صالحی فر زستانی 86
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1833  
قدیمی 10-26-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

گلاله‌ ستاوند

شامی که‌بابم ساز ده‌کرد
شێعری دڵم
نانا هه‌ستم
ئه‌ویش نا رووحم
ده‌بێ بڵێم هه‌موی ژیانی داگرتم
که‌باب سوتا
منیش سوتام
بۆکڕوزم ده‌تاوه‌ی بۆڵه‌ی گرانی و ‌نه‌بوونی دایکم دا
بوو به‌ هه‌ناسه‌و ئاخ
به‌ هودی دا
ئێ!
خۆ ئه‌مه‌ قه‌ت هودمان نه‌بوه‌
بۆچروکمان هه‌ر له‌ سینه‌ی خۆمان رۆچوه‌
کولانه‌ی ئاسمانیش هێزی هه‌ڵکێشانی نه‌بوه‌
ئه‌مجار که‌ یارانه‌ یان دا
شه‌رت بێ دره‌مێک گۆشتی پشته‌ مازه‌ی لاو مێر منداڵ
گۆشتی ناسک
ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانن له‌به‌ر ده‌رگای پۆست بانکه‌کان
بۆ دایکم
نا،تا مزگه‌وت بیهه‌وێ لا ماڵ حه‌رامه‌
ئه‌رێ ده‌کڕم،ئه‌گه‌ر مابێ
که‌بابی لێ ساز ده‌که‌م
ناوی که‌باب بابم وه‌ هێڵنجان دێنێ
ده‌ڵێ من حه‌زم له‌ که‌باب نییه‌
له‌وه‌تا من له‌ بیرم دێ بوومه‌ که‌باب،بویته‌ که‌باب،بووینه‌ که‌باب
که‌باب
ئای توخوا ناوی مه‌هێنن
شتێ لێنێین من وه‌بیر هیچ کاره‌ساتێکی نه‌هێنێ
که‌ بابم وای گوت من گوتم
چزوو باشه‌ بۆ سه‌ر ئاگر؟
جه‌رگ به‌ شیشه‌وه‌ کردن؟
سینگ له‌ چه‌رخی زه‌مانه‌ دان؟
به‌ قوربانی ئامێزی حاجیه‌کانی قه‌ت زیاره‌تی دڵییان
له‌ کابه‌ی عه‌شق نه‌برد
هیچکات ته‌وافی ئازادی له‌ ناو بیرو هاستیان نه‌کرد
کام چێشت؟
کام چێشتت بۆ لێنێم هه‌موو شتێک له‌ بیر به‌ رێ
وه‌ک ئه‌فییونێ
زامی گووله‌و روانان و زینده‌به‌گۆڕو به‌رده‌باران و تاڵان
سوتان وشیمیای و له‌ ماڵه‌ خۆت به‌ دیل گیران وده‌رکران
وووووووووووووووووووووووووووووو ....
به‌سه‌ به‌سه‌
به‌سه‌ تازه‌ قه‌ت هه‌چ وه‌سه‌ر ئاگر نانێم
شێعر هه‌ستم رووحم دڵم ماڵم
هه‌مووی ده‌رکوو بانی حه‌سار
ماڵی دراوسێ
سێ ماڵ ئه‌وبه‌ری کوردیمان بۆنی که‌باب گرتووه‌
به‌ بارستای
هه‌بوونمان له‌سه‌ر زه‌وی
خوا ژینمان پێ قه‌رزداره‌
ئه‌وژه‌مه‌ش نا ژه‌مێکی تر
ده‌مان ژێنێ به‌ ئازادی
ئه‌گه‌ر خۆمان ده‌ دیلی دا ژیان فێر بین و
له‌ مه‌رگیش دا رزگاری

گوڵاڵه‌ 3/4/90 مه‌هاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1834  
قدیمی 10-26-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

له‌ ده‌ستم دێ

له‌ ده‌ستم دێ
کاتژمێری کامه‌رانیت بوه‌ستێنم
ئه‌لقه‌ی په‌نجه‌ت پێ فڕێ ده‌م
نامه‌ی به‌ختت بسوتێنم
له‌ ده‌ستم دێ
هه‌موو شتێک ئاشکرا که‌م
کام شه‌وت گه‌ش و ڕووناکه
ئه‌و شه‌وی پف له‌ چرا که‌م

له‌ ده‌ستم دێ به‌ دوو وشه‌
دڵی زاوای نووستووت ڕه‌ش که‌م
له‌ خۆشاوی شه‌وی په‌رده‌تان بێبه‌ش که‌م

نامه‌کانت یه‌ک یه‌ک ماون
دیاریه‌ ساده‌کانت یه‌ک یه‌ک ماون
چاویان شۆڕه‌
ده‌ست له‌سه‌ر سنگ بۆم وه‌ستاون
له‌ تاوی ئه‌م کاره‌ساته‌م
ئاره‌قه‌ی شه‌رم ده‌تكێنن
مۆری حه‌زێکی ئاگرین
به‌ناو چاوته‌وه‌ ده‌لکێنن

تاڵێکی پرچت نه‌ماوه‌
تێر تێر بۆنم نه‌ کردبێ
جێی ده‌رزییه‌ک
له‌ سنگی برسیت نه‌ماوه‌
په‌نجه‌م په‌ی پێ نه‌بردبێ

گه‌واهی ده‌ده‌ن له‌سه‌رت
دارتێله‌کانی سه‌ر شه‌قام
گه‌واهی ده‌ده‌ن ئه‌وانه‌ی
نامه‌ی تۆیان بۆ ده‌هێنام

به‌ڵی گیانه!‌
گه‌ر بمه‌وێ
کاتژمێری کامه‌رانیت بوه‌ستێنم
گه‌ر بمه‌وێ
ئه‌ڵقه‌ی په‌نجه‌ت پێ فڕێ ده‌م
نامه‌ی به‌ختت بسوتێنم
به‌ڵگه‌م پێیه‌
هه‌زار به‌ڵگه‌ی ئاشکراو ڕوون
به‌ڵگه‌ی چوار ساڵ پێکه‌وه‌بوون
به‌ڵام...چیبکه‌م!
خۆشه‌ویستیت نه‌هه‌نگێکه‌
خوێنی هه‌ڵچووم ده‌خواته‌وه‌
خۆشه‌ویستیت ڕووبارێکه‌
قینی ڕه‌شم ده‌شواته‌وه‌!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1835  
قدیمی 10-26-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

چۆن له بـیـرکه م ئه و ساتــانه ی به ڕێت کردم بـه خـه مـبـاری
شـه وێک بـئ فرمێسک نــه بــووم کـاتێک پێت ووتـم هــه ژاری

خوات له گه ڵ بێت خاوه ن سـامـان قه ت مه پـرسه له ئــازارم
سـه ربـه رزم بـئ وه فـانـه بـووم شـانـازی ئــه کـه م هــه ژارم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1836  
قدیمی 10-26-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


ئەم دڵەم وا دیارە مەیلی ڕووی گوڵی یاری ھەیە
بولبول ئاسا بۆیە دایم ناڵە و زاری ھەیە

گەر لە دەس جەوری رەقیبان من بناڵم حەق نیە
چونكە مەعلومە كە گوڵ بوو دایمە خاری ھەیە

~~~ ~~~ ~~~ ~~~

... ھۆنراوە: ئەحمەد موختار بەگی جاف

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1837  
قدیمی 10-26-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

كه‌ یه‌كه‌م جار چاوی تۆم دی له‌ گلێنه‌ت عه‌شقم بینی
زانیم كه‌وا وا خــوڵقاوی خـــاوه‌ن هه‌ستێكی به‌ تینی

كه‌ نامه‌ی تۆ ده‌گاته‌ لام ده‌بــه‌خشێ بـه‌ دڵ سێبووری
هه‌ر حه‌رفێكی ناو نامه‌كه‌ت له‌دڵ ده‌با خه‌می دووری

هه‌ناسه‌كه‌م بۆ بێ ده‌نگی خۆ من بێ تۆ نیه‌ ژینم
كه‌ بێ ئاگا ده‌بم لــه‌ تۆ له‌ گۆنا ده‌ڕژێ ئه‌سرینم

لــه‌وه‌ته‌ی بـه‌ تۆ ئاشنا بووم له‌ مانای ژیان گه‌یشتووم
كه‌ ده‌ستم خسته‌ نێو ده‌ستت خه‌می له‌ دڵدا نه‌هێشتووم

كه‌ هاتیه‌وه‌ سه‌ما ده‌كه‌ین تا هه‌ردووكمان ده‌كه‌ین باڵا
لــه‌ ئاوێزانیت تێر نابم چون تۆ گــوڵی و مــنیش گه‌ڵا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1838  
قدیمی 10-26-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

من ئه‌و باخچه‌یه‌م خۆش ده‌وێ
که‌ ناویان ناوه‌ فێیس بووک .
مه‌نزلگای ئه‌ویندارانه‌ ،
کۆفێ یه‌ بۆ گه‌وره‌و بچووک .

پاسوۆرده‌که‌م ناوی تۆیه‌
هه‌رگیز بیرم ناچێته‌وه‌ .
هه‌رکه‌ ناوی تۆ ده‌هێنم،
ئه‌کاونتم ده‌کرێته‌وه‌ .

ده‌ڕوانمه‌ لیستی هاوڕێیان ،
که‌ له‌وێ نیت له‌تو په‌تم .
له‌به‌ر خاتری چاوی تۆیه‌ ،
رۆژو شه‌وێ وا له‌خه‌تم .

که‌ ناتبینم به‌ فرمێسک ،
وینه‌ی نازدارت ده‌کێشم .
لاپتۆپه‌که‌م ته‌ڕ ته‌ڕ ده‌بێ ،
سه‌د ئاهی سارد هه‌لده‌کێشم.

من نازانم چۆنه‌ ره‌نگی ،
پێستت ک قژت ، جاوی گه‌شت .
کام رێژنه‌ بارانی عه‌تر ،
داباریوه‌ته‌ سه‌ر له‌شت ؟

نازانم هێشتا نه‌مدیوی ،
کورتی ، که‌له‌گه‌تی ، قه‌ده‌ی .
ئه‌و رۆژه‌ی که‌ دێمه‌ ژوانت ،
ماچی شیرینم پێ ده‌ده‌ی !؟

گوتم ده‌مه‌وێ بتبینم ،
من دێم ، تۆ وه‌ره‌ لامه‌وه‌ .
که‌چی به‌داخه‌وه‌ گولم ،
وه‌لامێکت نه‌دامه‌وه‌ .

وتت ..نا ، تێلت بۆ ده‌که‌م ،
له‌و ساته‌وه‌ من چاوه‌ڕێم .
ئه‌وا ماڵ ماڵ . زه‌نگه‌ زه‌نگه‌
کووچه‌ کووچه‌ ، بۆت ده‌گه‌ڕێم .

شێتانه‌ من خۆشم ده‌وێی
ئاشکرا دانی پیا ده‌نێم .
هه‌تا ئه‌و ساته‌ی هاک ده‌کرێم ،
له‌سه‌ر وۆله‌که‌م داتده‌نێم .

من فێیس بووکم خۆشده‌وێ ،
جونکه‌ تۆم تێدا ناسیوه‌ .
رۆژگاری من شه‌وه‌زه‌نگ بوو
تۆ کردووته‌ به‌ کازیوه‌ ..
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1839  
قدیمی 10-26-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

خۆشــــــم ئه‌وێـــــــی

نـــــــازانــــم تـــــۆ چۆن له مــن ئـه ڕوانی
تـــــا چــه ند به ده ردی دڵــــــــم ئــه زانی

چـــۆن سه یرم ئه که ی تۆ به چـاوی خۆت
شه یدایێک یا وه‌ک شێتی ده‌ست به کۆت

گیـــانه من شێت نیم به س عاشقی تۆم
چۆن له یـــادت که م هــــه رگیز ناکرێ بۆم

گه‌لــــێ پیـــــــرۆزه ئــــه شقه که ی ئێمه
تیشـــــــکی چــــــاوانت ڕوونــــــاکی ڕێمه

گیــــــان و ڕۆحــــــی من وه‌ک ئێــمه زۆرن
دژی تـــــــــاریکی عاشـــــــقی خـــــــۆرن

ده‌به‌ســــــه ئیتر ســـــــازی دڵـــــــی من
به‌س ئه‌وه‌نـــــــده پێــــــم بڵـــێ شه‌رمن

بێ شه رم تۆ مــن من تۆم خۆش ده وێ
تۆ له هـــه ر کوێ بیت من ده ژیم له ووێ

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1840  
قدیمی 10-26-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


من گیرۆده‌م وه‌ك ئه‌و خاکه‌یی
ملوێنه‌ها ئازادیی خواز بۆیی ئه‌جه‌نگێ
چاو ئه‌گێڕم بۆ به‌ختی خۆم
نایی دۆزمه‌وه شۆخ‌و شه‌نگێ
ویستم ببم به‌نیگار کێش
وه‌لی ئه‌فسوس من ئاشنا نیم به‌هیچ ڕه‌نگێ
شه‌و دره‌نگه‌و ئارامی دنیایی ته‌نیوه
منی بێدار شار ئه‌گه‌ڕێم بۆ هاو ده‌نگێ

هێمن کۆچه‌ر



__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 23 نفر (0 عضو و 23 مهمان)
 
ابزارهای موضوع
نحوه نمایش

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 07:33 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها