كه‌ر و به‌شه‌ر
رۆژێك له رۆژان بۆ كۆڵه گه‌شێك
رێم كه‌وته ناو سارایی و ده‌شتێك
دیم كه‌رێك هه‌یه ، له‌م ده‌شته چۆڵه
خۆی ئه‌گه‌وزێنێ له‌م خاك وخۆڵه!
پێم خۆش بوو كه‌مێك سه‌ر له‌سه‌ری نێم
خۆم بناسێنم پێی بیژم من كێم
هه‌چه‌ن من كه‌م كه‌م لێی ئه‌چوومه پێش
ئه‌وكه‌وته ناوی خه‌یاڵ و ئه‌ندێش
بۆ ئه‌وی به‌شه‌ر بۆ لای كه‌ر بچێ
یان باری ئه‌كا یان سواری ئه‌بێ
كاتێك كه زانیم ئه‌وئه‌ترسێ لێم
وتم مه‌ترسه من بۆلای تۆ دێم
راستیان وتووه خه‌ڵكی له‌مه‌وبه‌ر
عه‌قڵ و مه‌عریفه‌ت نه‌دراوه به كه‌ر
كه‌ری به‌سته زمان هه‌ته گفتوگۆ
وتی ئه‌ی به‌شه‌ر من باشم یا تۆ
من كه‌ی وه‌كو تۆ بۆ ماڵی دنیا
ره‌حم و به‌زه‌ییم یه‌كجاری لێ سه‌نیا
ته‌یاره و تۆپ و موشه‌ك و ئه‌تۆم
پاپۆرِی جه‌نگی بان ده‌ریا و بن گۆم
سازاندووتانه بۆ یه‌كتر كوشتن
بۆ ناحه‌ق خوێی بێ تاوان رِشتن
به‌و حاڵه‌شه‌وه ئه‌ی ئاغای به‌شه‌ر
گله‌یت هه‌یه تۆ له عه‌قلی كه‌ر
كه‌ر كه‌ی وه‌ك به‌شه‌ر ئه‌كا جاسووسی
جارێك بۆ ئه‌ڵمان ، جارێك بۆ رووسی
كه‌ر كه‌ی تریاك و سیگار ئه‌كێشێ
كه‌هات و نه‌كرد سه‌ری بئێشێ
به‌شه‌ر كه‌ی دیوته كه‌ریش وه‌كوتۆ
بۆ ماڵی دنیا ده‌ست كا به درۆ
قه‌سه‌می ناحه‌ق له لای كه‌ر نیه
كه‌ر كه‌ی ئه‌زانێ جنێودان چیه!
له لای پۆلیس و له حزمه‌ت قازی
كه‌ر هه‌رگیز نایكابه پارتی بازی
تاره‌ی ئه‌وریشم، جل وبه‌رگ حه‌ریر
بۆچی به خه‌ڵات ئه‌یبه‌ن بۆ ئه‌میر؟
ئابرِو چوونی كه‌ر یه‌كجاره له ساڵ
به‌ڵام خۆ به‌شه‌ر دایمه وا به فاڵ!
تادوێنێ بارم بۆ كێشای به‌شان
شه‌وو رۆژ كارم ئه‌كرد بێ وچان
پشتم له ژێری قورسایی بارا
له خزمه‌تتا بووم له لادێ وشارا
ئه‌گه‌ر بۆ جارێ بنه‌وێ چۆكم
خوێنت ئه‌هێنا تۆ له كڵۆكم
به‌نه‌قیزه‌ی تیژ ئه‌هایته سه‌رم
تێر تێر ئه‌تكوشتم چوونكه من كه‌رم
ئێسته كه بوویته ساحێبی ماشین
له ئه‌مریكاوه بۆی ئه‌چی بۆ چین
كه‌ر و قاتر وماین له بیر چوون
ئه‌مه‌یه وه‌فای پیاوی په‌ستی دوون!
ئه‌گه‌ر گۆشتی كه‌ر بخورایه بۆتان
منت ئه‌برد تۆ بۆماڵی خۆتان
هه‌ر گیان له به‌رێك گۆشتی حه‌ڵاڵه
ده‌ر چوونی له ده‌ست به‌شه‌ر مه‌حاڵه
منیش كه زانیم ده‌نگ و باس وایه
له گه‌ڵ ئه‌م كه‌ره ساخته‌مان نایه
هاتمه‌وه بۆ ماڵ ئه‌وه‌ی به‌چاو دیم
به خه‌تی كوردی و به شیعر نووسیم.
هه‌ڵمه‌ت