بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #2351  
قدیمی 07-04-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض «نیونیگا»


«نیونیگا»

بۆ خەیاڵم کەسکە باڵی هەڵفڕینە نیونیگات
نەرمە پێلی بۆنی بارانی ئەوینە نیونیگات

سکڵی یادی دەنگی تۆیە بۆتە پێنووسی شێعر
وەک گڕی ئاهەنگی خەندەت ئاگرینە نیونیگات

شەو بە پەنجەی بۆنی تۆ سەنتووری ناخم لێدەدەم
پیتی شێعری هەرچی شاعیرە چڕینە نیونیگات

هەر ڕەهێڵەی چاوەکانت دای لە داری بەژنی من
دەنکە بارانی تژی گڕ بوون خزینە نیونیگات

وێنەکێشی دڵ دەکێشی نەقشی چاوانت بە ڕۆژ
شەو لەسەر تابڵۆی خەیاڵم نازەنینە نیونیگات

یاسین ئەمین پوور (بۆکان)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #2352  
قدیمی 07-04-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض *بۆ پشووی سێحراویی قالە مەڕە*


*بۆ پشووی سێحراویی قالە مەڕە*

بە هەناسەت کە سەمای مەستی نەوای شمشاڵە
دەنگی ڕووبار و شەپۆلی لە ئەوین دارماڵە

نۆتی خاکێکی لە نێو ناخی زمان ڕسکاوی
تۆ بەهاری هونەرت عومری هەزاران ساڵە

پەلکی پەنجەت وەکوو تیرێژی هەتاو داچۆڕا
لە چیای بوونەوە بۆ دەشتی ژیان عەوداڵە

عەڕەب و فارس و تورک بەو هونەرەت سەرسامن
ئەو چریکانە شیفای عاقڵ و شێتن، خاڵە

کۆچەکەت مەرگی بەبەر ڕۆحی خەمۆکم دا کرد
لە خەمت قامیشەڵان زەوقی نییە بێ حاڵە

کانی هێدی دەکوڵێ و نم نمە دەگری باران
سۆزی شمشاڵە بەدەم تاڤگەوەیە لەم یاڵە

تێی دەتووڕێنی هەوای خوایە«وەتەن ئاوا کەی»
دەنگی هەر نەغمەیەکی شیوەن و ڕۆیە و ناڵە

هەموو پێشکەوتنی ڕۆژێکی لەگەڵدا بێ هونەر
بێ سەمای پەنجەیەکت پێنەگەیشتوو و کاڵە

لوقمان پیربادینی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #2353  
قدیمی 07-04-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض «...........»


«...........»


ئاوی چەم میچی خەیاڵ و ژوورەکەی شێعری تەنی
دەنگی بارانی خەمی بیست کۆرپەکەی خەم ڕاچەنی

هەرشکاندیان بەژنی ئاوێنەی دڵی تۆ ئەمشەویش
چاوی تیشکی خەم بە ڕووی نەنیووکی شێعرم پێکەنی

ئەی شەوی تار دەس لەسەر ئەوکی ژیانی لابەرە
کوا دەتوانی جلکی ڕووناکی لەبەر خۆر داکەنی

گشت بەیانان چاوەڕێی چەپکە گزینگی دەستی تۆم
کۆرپەی ئاواتم لە بێشکەی ساتەکانما ڕاژەنی

ئەم بەیانەش بوو بە جاران و نەهاتی بۆیە من
گۆڕی ئەم شێعرەم بە شەودا بۆ پشوودان هەڵکەنی

یاسین ئەمین پوور (بۆکان)

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #2354  
قدیمی 07-04-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض کۆچی یار


کۆچی یار

یاری به‌جێ ماوی کزی ده‌ستی جه‌فا ئه‌ی د‌یده‌که‌م
تا که‌ی دڵی من بێ له دووری تۆی وه‌فا ئه‌ی دیده‌که‌م

ڕۆح بۆته لانی حه‌سڕه‌ت و مه‌ینه‌ت له تاوی کۆچه‌که‌ت
جه‌سته‌م به نووکی ئه‌م مه‌لانه تێک ڕما ئه‌ی دیده‌که‌م

کووچه و شه‌قام هه‌ر دڵ پڕی یادی به‌جێ ماوی گوڵن
بێ‌تو ته‌مێکی چڕ به ڕووی ژینا کشا ئه‌ی دیده‌که‌م

خه‌فتانه گش وه‌رزی ته‌مه‌ن تاتینی ڕوخسارت نه‌بێ
هه‌ر وه‌ک گه‌ڵای داران سروشکی خه‌م ڕژا ئه‌ی دیده‌که‌م

هه‌ر یه‌ک نیگا بوو مه‌ڵهه‌می سه‌دها برینی ژینه‌که‌م
بێ‌واده کۆچێ بوو که بردی ئه‌و نیگا ئه‌ی دیده‌که‌م

تا که‌ی ده‌پرسی ئه‌ی شه‌ماڵ کوانێ به‌ر‌امه‌ی نێو گوڵان
با پێت بڵێم وا له‌م وڵاته‌ی گوڵ نه‌ما ئه‌ی دیده‌که‌م

له‌م نێو هه‌واره‌ی پڕ بزه و شادی که بوو ڕاوگه‌ی ئه‌وین
چی دی شنه‌ی فێنکی به هه‌ستی نایه با ئه‌ی دیده‌که‌م

جه‌عفه‌ر نه‌وبه‌هار
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #2355  
قدیمی 07-04-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض گه‌رده‌لوول


گه‌رده‌لوول

دڵم بێ تۆ چ بێ ئه‌نوایه ئه‌مڕۆ
سه‌رم بۆ تۆ چ پڕ سه‌ودایه ئه‌مڕۆ

دڵی شێتم نه‌بوو ئۆقره‌ی له‌ هیچ شوێن
به هه‌ودایه‌ک له‌ ده‌ست تۆدایه‌ ئه‌مڕۆ

گڕی عه‌شقم له ئه‌شکه‌وتا ئه‌گڕیا
له‌ مه‌یداندا چ بێ په‌روایه ئه‌مڕۆ

شکا خێڵی سه‌هۆڵبه‌ندان به‌ ڕووی تۆ
چ گوڵزارێ له‌ نێو دڵدایه ئه‌مڕۆ

به مه‌ی نازت منم سه‌ر مه‌ست و شه‌یدا
له سه‌ر کۆچم که ڕووت له‌ولایه ئه‌مڕۆ

دڵم تاڵانی عه‌شقی تۆی ته‌واره
چ بێ ره‌حمی شه‌قه‌ی باڵ نایه ئه‌مڕۆ

وه‌کوو زوڵفت له باڵای خۆی ده هاڵێ
شه‌ماڵت گه‌رده لوول ئاسایه‌ ئه‌مڕۆ

ئیبراهیم ئیسماعیل پوور
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #2356  
قدیمی 07-04-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض *کۆنەیار*


*کۆنەیار*

دەفتەری ژین بێ ئەشق،بێ ڕەنگ و بۆنە کۆنەیار
زۆر لە خۆم پرسیوە ئەحواڵت چلۆنە کۆنەیار

تامی زارت زۆر لە بۆنی خاک و بارانە دەچێ
مەرهەمی ئازار و ئێشی زامی کۆنە کۆنەیار

پەرچەمت تاڤگەی هەتاو، مەمکت دوو ماسیی دەستەمۆن
خەنجەری دووسەر بڕی جەرگی بەسۆنە کۆنەیار

قەت نەبوو جارێ بریسکەی ژانی شێعری من نەبی
هەرچی دەیڵێم هەر خەمی دیداری خۆنە کۆنەیار

سۆز و هەست ڕێبواری تینووی کانیی ئەشقت بوون، گوڵم
هێشتە پاراوی ئەوینی بەرزی تۆنە کۆنەیار

چوومە ئەو شوێنانە وا دڵمان دەگۆڕیەوە بەیەک
ئێستە بێ چرپە و خشە و بێ هاتووچۆنە کۆنەیار

کۆپلەیەک قاقا لەگەڵ ماچێکی تەڕ جێماوە لێت
تۆم لەگەڵ نیی، بەردی دیوار مرچومۆنە کۆنەیار

ئەو سروشتەی پڕ گوڵە و تێکەڵ بە ئاوازی مەلان
ناگەنە جوانیت وەکوو پینەوپەڕۆنە کۆنەیار

داڵی برسی لەو هەرێمە کۆترێکی گرتووە
چاوەکانم دێڕە شێعری شین و ڕۆنە کۆنەیار

تا حەشر ئەو شوێنە وا پێیدا دەڕۆی خۆشم دەوێ
چاوەکانت پێم دەڵێن دڵداری چۆنە کۆنەیار.

لوقمان پیربادینی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #2357  
قدیمی 07-04-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض گوڵباران


گوڵباران

کاتێک له سەر دەلاقه دیار بوو هەنگاوی باران
زیندوو دەبۆوه دیسان بۆ من ئەوینی جاران

بزاڤی خۆشەویستی کانگەی دڵی هەژاندم
پەلکەزێرینه ساز بوو له رووی هەتاوی یاران

ویستم بکه م له یادت بەڵام هەستێک له ناکاو
هێنای هورووژمێ بۆ من زیاتر له پەلکی داران

دێرەوژوان دەهاتی هێدی هێدی به جانتای....
پڕ شێعری تازە دڵمت دەکرد گوڵاڵە باران

وەک پەریەک ئاسمانی هەوری منت دەماڵی
ساماڵ دەبووه گەسکت هەوری رەشی دەتاران

زاهید حاجی زاده
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #2358  
قدیمی 07-07-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض کۆچ



کۆچ

گیرۆده ته دڵ عاشقی دو چاوی خوماره
سه ودازه ده تم ره حمێ بکه به م دڵه زاره

شــه وگاره ،ته مه، تاڵه ژيان بێ روخي جوانت

بمهێنه ده رێ ، چاره سه رێ ، لـه م شه وه تاره


به فري خه مي زستاني نه بونيت گه لێ قورسه

با نه ڕزێ دڵم، خونچه گوڵم، فـه سڵي بـه ها ره


زامــي خـه مي كۆچت، لـه بنا ڕيشه مي ها ڕي

جه ورو خه فه ت و ده ردو به ڵا به ستي قه تاره


تا كـه ي له فيراقت خه م تـه م ،بێته سه رينم

ئه سريني دو چاوم، وه كو زه ريايه رووباره


تـۆ خوا وه ره وه، سه ربه ره وه، تـا ڵـه ژيـانم

ئه ي گيان به فيداي خه مزه و ئه م به ژنه چناره


نـا نـا، مه به ڕازي، بـه خـه مي كـۆچه وه بمرم

تو ئه وكه سه وا جێي مني گرت به سيه په ژاره


نـاڵێم وه ره وه باوه شي من، پێم بده مـا چێ

نـاڵێم به بزه ت، يبكه وه گوڵ، ئه م هه مو خاره


هه ر جارێ وه ره پێ بنێ سه ر فه ڕشي دو چاوم

تـۆزي بـه ري پێی تۆ گوڵه که م كۆشك و ته لاره


منبع : خوشه ویستی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #2359  
قدیمی 07-07-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



بۆتۆ

له گۆشه ی خانه قای چاوانی مه ستت
کــه وانی پڕلـه تیــری نازو هــه ستت


دڵم و ه ک ئاسکێک کــه و تۆ تـه داوت

مــــه حـا ڵه بێتــه رزگـاری لــه ده ستت


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #2360  
قدیمی 07-07-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض سی کورته شیعر


سی کورته شیعر

به داوي زولـفي خــاوي تــۆ ئــه سيرم

مه كه بێ به ش له عيشقي خۆت فه قيرم


ئـه گه ر چي تۆ شكاندت شيشه كه ی دڵ

بــه ڵام هــــه رگيز گــوڵم ناچي لــه بيرم


-----------------------------------------------------------


هه تا كه ي من ئه سيري ده ستي خه م بم

هه تا كه ي من په پوله ي ده وري شه م بم


فه له ك به سكه هه تا كه ي بێ وه فايي

هه تا كه ي من كه سيره ي تۆف ته م بم


----------------------------------------------------------


ژ يا نم پر له ده رد و نا ڵه نا ڵه

له د و نيا پێكه نين بۆ من مه حا ڵه


ده ڵێن بيستن وه كو ديتن نيه قه ت

وه رن سه يري ژيانم كه ن چ تاڵه


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 28 نفر (0 عضو و 28 مهمان)
 
ابزارهای موضوع
نحوه نمایش

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 02:55 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها