زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |

07-17-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ماڵئاوا ڤالانتاین...
له وێستگه‌ی ئه‌شق خانه‌ی خوا چاوه‌ه‌ڕێم بکه سبه‌ی دێم که هاتم له پێشوازیما ڕۆحی عیسام بۆ سه‌ر بڕه که هاتم هه‌رچی وشه‌ی جوانی شاره‌که‌ت هه‌رچی گوڵی سپی ناو باخه‌که‌ت هه‌یه بیان هێنه که هاتم هه‌رچی ماچی ژێر داری میتسێل* هه‌یه له لێوه‌کانم یان خشێنه من دێم تا له باوه‌شتا له ئێواره‌ی ڕێگای ئه‌شقی خوادا بۆنی بکه‌م قژی واڵات ماچی بکه‌م گه‌رده‌نی باڵات ڕێگه بده هۆ فریشته‌که‌ی که‌نار ده‌ریا با شه‌وی ڤالانتاین با شه‌وی ساڵیادی یه‌که‌م بینین له مێژوودا بنوسینه‌وه به دیاری بونی گوڵێکی سپی غه‌م وئازار بسڕینه‌وه ئه‌مشه‌و ڤالانتاینه و من له مزگه‌وتی دڵی تۆدا نوێژی مردن ئه‌که‌م ئه‌مشه‌وڤالانتاینه‌و له ته‌کیه‌گای تۆدا زکری ژێر خۆڵ ئه‌که‌م ئه‌زانم دوا ڤالانتاینه بۆت بنێرم گوڵێکی سپی ئه‌زانم دوا ڤالانتاینه پێت بڵێم که چه‌ن بۆ دڵم پێویستی بۆیه بم نوسه‌وه به‌و وشانه‌ی که ئێواره‌ی سه‌ر ده‌ریا ئه‌یان وت به خۆشه‌ویستی من بڕوا بکه هاوڕێ ڕەش
* داری میتسێل داریکه له ئه‌ڵمانیا که به ژێردا ڕۆیشتی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌که‌دا بویت ئه‌بێت ماچی بکه‌ی وه‌ک وه‌فایه‌ک بۆ ئه‌و داره
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|

07-17-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خەونێکی مردوو...
خەونێکی مردوو...
هاوارێك ئاسمانی هێنایه له رزین
گوێچکه نه بوو بیبیستێ
دیمه نی سه رێکی پانکراوه
هه مووجیهان گه ڕا
چاوێك نه بوو ،بیبینێ
زمانێکی له ت له تکراوی بڕاو
ووشه کانی لێك گرێدابوو
پرسیاری قژی بڕاو
چناری سوتێنراو
گووند کاول
په ڕه قورئانی له ت له تکراو
ئێسقانه کانی کۆکردبۆوه
پرسیاری چاوکۆڵراوه کانی ئه کرد
که سێ نه بوو،ئه و وه ڵامه بداته وه
به ناچاری
خه م وزامی نایه وه کۆڵ
به بێ وه ڵام گه ڕایه وه
له به رده می ماڵه که یداو
پێش پشوودان
بڵنگۆی مزگه وتی شاری مردووان
جاڕی دا
هه ستانه وه هه ستانه وه
یه ك یه ك دوو دوو
مردووه کان هه ستانه وه
یه کێ بێ سه ر
یه کێ بێ ده ست
بێ قاچ وپه نجه و ئه ژنۆ
چاوکۆڵراو
ئاڵۆسکابوون به یه که وه
هه رمردوێك
له پاشماوه ی چه ندانی تر
له بڵنگۆوه هاوار
هه ستانه وه هه ستانه وه
به دوای یه کدا هه ستانه وه
مزگه وت جمه ی ده هات
له مردووه کان
له که له سه ری مرۆڤ و
په یکه ری وردوخاشکراوی ئێسقان
هه ستانه وه
جارێکی تر ئه م هاواره
له پشتی ئه وده نگه وه
په یکه رێکی عه مام له سه ر
شمشێر به ده ست
هاواری بوو
به شمشێری ده ستی
که له سه ری مردووه کانی
ئه په ڕاند
پێغه مبه رم بینی
له هه رێمه
هانای بۆ ئێمه هێنابوو
پێغه مبه رم بینی
به رگی دڕابوو
پێخاوس بوو
برسی برسی
تین‌و تین‌و
هه رخۆی بوو
بێ خه لیفه
بێ ئه بوبه کر
به بێ عثمان
بێ عمر وعه لی
به ته نهابوو
هه رخۆی بوو به ته نهابوو
وه ك ئه وه ی ده رکرابێ
په نای بۆ ئێوه و
ئه وهه رێمه هێنابوو
به ته نهابوو
به شمشێرێکی کولی شکاو
خوێن لێچۆڕاو
لاشه ی قه تماغه ی برین بوو
سۆرانیه کان
بارزانیه کان
فه یلی وشه به ك
ئێزیدیه کان
برینی ئه نفال
قه تماغه ی خوێنی هه ڵه بجه
په رده ی سورێنی یه ك شه وه ی
ئه وکچانه ی که فرۆشران
به ته نهابوو
خۆی ته نهابوو
بێ خه لیفه
بێ ئه سحابه
به بێ حه دیث وقورئان
به ته نهابوو
هاواری بۆتان هێنابوو
دوای پشودان
هیچی نه وت،ئه وه نه بێت
گۆڕی صدامی خه لیفه
که وتۆته کوێ
له گه ڵ هاوار هه ستانه وه
الله اکـــــــــــــــــــــــبــــ ـــــــر
هه ستانه وه هه ستانه وه
عه مام به سه ر له وخه وه ی‌دا
به ئاگاهات
له سه رته ختی نازو نیعمه ت
به ئاوریشم داپۆشرابوو
لاشه ی گه رم
وورده عاره ق
به په نجه ی حۆریان شێلدرابوو
چاوی گێرا
بلۆکی دۆلار
بلۆکی دینار
له بری پاداشتی قیامه ت
پێشکه ش کرابوو
پاساوڵی لاشه ی بێ سه ر
به سه رسه ریه وه وه ستابوو
ئه وه خه وبوو؟؟؟؟؟؟
هاواری هه ستانه وه نه بوو؟
ئه وه خه وبوو؟
وه ڵامی ئه وپرسیارانه نه بوو ؟
که نه بیستران
دیمه نی ئه و که له سه رانه نه بوو؟
که نه بینران
لێکدانه وه ی ئه و ووشانه نه بوو ؟
که نه نووسران
ئه وه خه وبوو
خه وی مردوان؟
خدر زوحاک
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|

07-17-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بۆخۆت گوم کرد ؟؟...
بۆخۆت گوم کرد ؟؟...
ئه‌زانیت که گوم بونت
ئاسمان تارمایی ئه‌پۆشێ
شه‌و سه‌ر دائه‌نه‌وێنێ
ڕۆژ کڵۆڵ و
گۆڵ به‌ره‌و سیس بوون ئه‌چێ
بۆ خۆت گوم کرد
ئه‌زانیت که گوم بونت
پایز ئه‌گرینێ
هاوین چه‌ک ئه‌کا له گه‌رمی ئه‌شق و
به‌هاری جوانی ئه‌ژاکێنێ
بۆ خۆت گوم کرد
ئه‌زانی که گوم بونت
زه‌ڕه‌یه‌ک ئه‌شقت له دڵما که‌م ناکا
ئه‌زانیت گوم بونت که جوانی تۆ له دڵم زیا ئه‌کا
ئیتر بۆ
که ئێواره داهات ئه‌بێت شه‌و من بگریێنێ
بۆ ئه‌بێ ئیبراهیم ده‌ستی نزام به‌ره‌و ئاسمان
بلاوێنێ
من هه‌ر کوچه‌یه‌کی ئه‌و جیهانه‌ی هه‌یه
وێنه‌ی تۆی تیا هه‌ڵئه‌واسم
هه‌ر خانوێک وکۆشک وڤیللا وباڵه‌خانه‌یه‌ک هه‌یه
ناوی تۆیان لێ ئه‌پرسم
ئه‌زانیت من نه‌هه‌نگ وتۆ ده‌ریا
ناژیم بی تۆ لێم مه‌که ماڵاوا
ئه‌شزانیت من شه‌و تۆی ڕۆژی ژیانم
ئه‌شزانیت من گریان تۆی خه‌نده‌ی سه‌ر لێوانم،
بۆیه خۆت گوم مه‌که
دڵی خوا
دوعاکانی محه‌مه‌د
نزاکانی عیسا
پاکانه‌کانی مو‌سا
له خۆت دڵگران مه‌که
ئه‌وه‌نه دڵ ڕه‌ق نیت
مه‌مکوژه‌و له زیندان ئازادم بکه
خۆت گوم مه‌که
گوم بونت کفنی مه‌رگ و
مۆڵه‌ت بۆ ئیزرائیل
به‌یان ئه‌کا
گوم بونت
وه‌رانی گه‌ڵا و
سه‌رده‌می خه‌زان و
پرسی مردنی من بۆ خه‌ڵک ئیعلان ئه‌کا هاوڕێ ڕەش
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|

07-17-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گوێ له کپی به‌فر بگرن...
گوێ له کپی به‌فر بگرن...
بادێ و باوه‌شی پیاده‌کا
خۆرتیشکی خۆی په‌خشده‌کا
سه‌یری شوێنپێی ڕێبواره‌کان
به‌سه‌ر سنگی زیوینیه‌وه !
به‌فر به‌کپی ده‌بارێ
هێواش ..هێواش
باوه‌ش به‌زه‌ویدا ده‌کا
زه‌وی.. قه‌تره.. قه‌تره فرمێسکی سارد ده‌خواته‌وه
رۆحی پڕ ده‌بێ له به‌فراو
به‌فر گۆرانی توانه‌وه‌یه‌کی هێمن ده‌چڕێ
که‌س له‌م گریان و سترانه حاڵی نابێ!
ووردبینی چاوی خه‌واڵوو
خوباری ئه‌شکه‌وتی ناخم به‌دیناکا
چرکه‌کانی عیشقی ئه‌م زه‌مه‌نه
مه‌زنترین ئاشوبی ژیان و
ئارامترین ئاوازی رۆحن
دوو چرکه دانیشتن به‌بێده‌نگی
له‌نێو باخێکی پڕ له گوڵ
ئه‌و گوڵانه‌ی، له‌فه‌رهه‌نگی مێزی ئه‌وان
ناویان نی یه
ئه‌و گوڵانه‌ی له‌حزه‌یه‌ک بۆنیان ده‌که‌ین و
ساڵێک ئارامیمان پێده‌به‌خشن
کچۆڵه‌کان یه‌ک پارچه ببون به گوێ
ئاوازێکی هارمۆنی ختوکه‌ی ده‌دان
له‌هاویندابه‌رگی ئاره‌قاوی داماڵن
ئاویزانی شه‌پۆله‌کان بن
له‌شه‌تاوێکی فێنکدامه‌له‌یان کرد
کۆمه‌لێک په‌ری ده‌ریابوون
شنه‌پرچی خستنه‌سه‌ما
پێش خۆرهه‌لات
چوونه‌وه‌نێو چوارچێوه‌کانی بینین و
زماردنی گه‌ڵاکانی مردنه‌وه
کپ..کپ ببارێ نێو رۆحی که‌سیره‌م و
دوای توانه‌وه دڵۆپ..دڵۆپ
دوای شتنه‌وه‌ی یه‌ک به‌یه‌کی پاییزه‌کان
دوای سڕینه‌وه‌ی ووشه‌کان و
ره‌شبوونه‌وه‌ی بکه‌رو به‌رکاره‌کانی (زمان لووسی)
بمبه‌ره‌وه نێو به‌هاری پاش هه‌ره‌سی ڕه‌نوه‌کان و
هه‌لقوڵینی له‌ناکاوی کانیله‌کانی بنارو
سه‌وزبوونی چرکه‌چرکه‌ی چرۆی دار‌و
سپیبوونه‌وه‌ی نێرگزه‌جاڕی په‌یڤه‌کان
ده‌ببارێ
ئه‌م زه‌مه‌نه،له‌زمانی روح تێناگا
ووشه‌و رسته‌ی نیگایه‌کان نابینێت و
هاواره‌کان فڕێده‌داته، ژێر زه‌مینی بیستنه‌وه!
وورد وورد ببارێ به‌سه‌رما
بابزربم له‌نێو کپی و سپێتی دا
باڕه‌شه‌با هه‌ڵمنه‌گرێ و
بارینم بیر نه‌باته‌وه!! سارا فه‌قێ خدر
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

07-17-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ساڵێكی نوی، ساڵێك مناڵی كاڵده‌كاته‌وه...
ساڵێكی نوی، ساڵێك مناڵی كاڵده‌كاته‌وه...
له‌دیسمبه‌ردا هه‌موو خه‌یاڵێك ده‌مباته‌وه،
سه‌ربازگه‌ی كۆتایی..
چۆن ئه‌و خه‌یاڵه بشارمه‌وه،
پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست‌و په‌نجه‌كانم، خاڵی كا
له‌زریانی نزا، دڵم ده‌گه‌زێ..
تۆ سه‌یركه له‌باشووری وه‌رزه‌كانه‌وه،
چ مه‌حشه‌رێكه دیسمبه‌ر؟!
هێشتا سێ‌و به‌فریكه‌یی قسه‌ی ده‌كرد،
كه‌چی نه‌رم، نه‌رم ده‌چوویه‌وه سه‌ر،
گوناحێكی سور‌وسپی!
پرته‌قاڵ به‌پێكه‌نینه‌وه مزر بوونی،
خۆی ده‌گێڕایه‌وه،
كه‌چی ورد، ورد ده‌چویه‌وه سه‌ر حوزنی حه‌بیبه...
گێلاس به‌كوڵمی سوره‌وه ده‌گه‌ڕا،
كه‌چی كه‌م، كه‌م ده‌چوویه‌وه ناو
ده‌هلیزه‌كانی ده‌م‌ودان...
هه‌رمێ به‌گرفتی زه‌ردبوونه‌وه،
ئاخی هه‌ڵده‌كێشا،
كه‌چی ده‌م، ده‌م ده‌چوویه‌وه ناو په‌راسووه‌كانی حه‌وا
ترێ له‌به‌رسیله‌وه پیاده ده‌بوو بۆ پێگه‌یشتن،
كه‌چی هێشوو، هێشوو،
ده‌بووه زیندانی كوپه‌ڵه..!!
له‌دیسمبه‌ردا حه‌زێك هه‌یه كۆتایی
(با) هات‌و چرپه‌یه‌كی له‌ده‌ست كه‌وت و ووتی:-
حه‌زم له‌ڕنینه‌وه‌یه، سه‌ری سنه‌وبه‌ر،
له‌سه‌رپۆشی هه‌ور فڕی ده‌م...
باران هات‌و له‌دوگمه‌ی دڵۆپێكیدا،
وتی:- حه‌زم له‌ڕوتبوونه‌وه‌یه،
له‌ستیانی خاكدا گازێك بگرم،
چه‌تر هات‌و ووتی:-
ئیكمال ده‌بم به‌دیسمبه‌ر
پێكه‌نینم درێژبووه وه ئه‌م ده‌س له‌دیواره،
چۆن هه‌ڵكه‌م؟؟
خۆر هات‌و وتی:- له‌م ئه‌زمونی
دیسمبه‌ره‌دا ده‌رناچم،
له‌دێڕی گزنگێكدا،
به‌یانی چۆن هه‌ڵگرم، له‌توحفه‌ی ماچێكدا..!!
زه‌رده‌په‌ڕ هات‌و وتی:- به‌م هه‌موو ئاوابوونه‌وه،
حه‌زێكم نییه نه‌چێته‌وه سه‌ر پیری..
دیسمبه‌ر چی نه‌كرد،
ساڵی نوێ مانای چی؟!
وه‌ی له‌ڕۆحم، به‌م ئاوابوونه‌وه به‌رده‌بمه‌وه..
نام په‌رژێ نامه‌یه‌ك بۆ دڵی شه‌وبنووسم،
باوه‌ڕ نه‌هێنی به‌دڵی یه‌ڵدا....!!
* * *
ده‌خیلتم دیسمبه‌ر ئه‌م هه‌موو ته‌رزه‌ی بیره‌وه‌ریانه
بۆ له‌كۆتایی تۆدا ده‌بارێن‌و
ده‌گه‌نه كونجی قه‌ناعه‌ت...
ته‌ماشاكه مناڵی له‌كانوونی حه‌وته‌وه دێت،
كه‌دێت ده‌ماری شه‌قامێك له‌پێیه‌كانیدا،
مێروله ده‌كا،
كه ده‌گاته تۆشتێك نییه ناوی پیاده بێ...
گوڵ له‌ئینجانه‌دا ئاوه‌دانی ته‌ڕده‌كا،
كه ده‌گاته تۆ ئینجانه ده‌بێته تابووتێك!
جۆلانه له‌كاتی فڕینا چاوی لێ دائه‌گرێ
كه ده‌گاته حزووری تۆ،
له‌باخچه‌ی ئاسماندا به‌تاڵه له كۆمه‌ڵه‌ی فادا...
مه‌ساسه به‌زمانی لوسه‌وه، پێكه‌نین ده‌باته‌وه
چاوه‌كانی.. كه‌ده‌گاته حه‌قیقه‌تی تۆ
زمانێ نییه له‌ته‌رجه‌مه‌ی پێكه‌نین بگا...
مناڵی له‌كانوونی حه‌وته‌مه‌وه دێت...
به‌ڵام كه له‌ڕوانینی كتێبێكدا مه‌ته‌ڵی عیشقی زانی
ئه‌وه سه‌ره‌تای كانوونی حه‌وته‌مه،
به‌ره‌و قاقای دیسمبه‌ر
له‌دڵی دیوارێكا چاوشاركێی بینی،
ئه‌وه دوا خشتی كانوونی شه‌شه‌مه،
له‌ڕۆحیانه‌تی ڕووخان...
له‌گۆمێكا گۆره‌ویه‌كانی مانگی دی...
ئه‌وه دوا ماچی كانوونی پێنجه‌مه،
له‌مه‌رقه‌دی لێوه‌كان...
له‌كێلۆنی ده‌رگایه‌كدا، كلیل كرانه‌وه‌ی پێ ناساند
ئه‌وه داخستنی كانوونی چواره‌مه
به‌ڕووی پیری...!
له‌ناو پشتێنی پایزێكدا،
قژی ئاڵۆزكاوی ئینجانه‌ی بینی،
ئه‌وه قه‌ده‌ری كانوونی سێیه‌مه، قیامه‌تێكه گریان!
له‌ناو فه‌رشی ده‌شتاییه‌كدا، ڕه‌نگی ناسی
ئه‌وه دابڕانی كۆی كانوونه‌كانه،
له‌هۆزی گیا...
له‌ناو حه‌شامه‌تێك شه‌ودا، كه ڕوانی
تاریكی ده‌كه‌وێت به‌ده‌مدا
ئه‌وه باجی كانوونی حه‌وته‌مه،
له‌سه‌عات دوانزه‌دا...
* * *
مناڵی له‌كانوونی حه‌وته‌مه‌وه دێت...
هه‌موو مانگێك نوقڵی بیره‌وه‌ری،
ده‌خسته گیرفانی،
به‌ڵام كه دیسمبه‌ر هات...
(با) نامه‌كانی گوڵی دڕاند...
فڕین له‌باڵه‌كانی جۆلانه‌دا كوژایه‌وه....
جیلوه‌ی عیشق به‌جێماو
ته‌مه‌نی كتێب زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕا...
دڵی دیوار به‌شه‌پۆلی په‌یژه‌وه،
هه‌ناسه سوار...
چاوی گۆم تفی كرده گۆره‌وییه‌كانی مانگ...
قفڵ به‌ژه‌نگه‌وه، گه‌نجی ده‌رگای ته‌كاند...
ساڵی نوێ دێت، ساڵێك مناڵی كاڵده‌كاته‌وه،
سه‌خته مناڵی به‌جێهێشتن ئه‌ی دیسمبه‌ر
سه‌خت وه‌ك قسه خۆڵه‌مێشه‌كانی به‌رد،
كپ له‌ئازاره‌كانی...
سه‌خت وه‌ك قه‌مبور بوونی ئێواره،
هه‌ر گۆچانه ده‌بێته هه‌میشه سه‌فه‌ری...
سه‌خت وه‌ك وێرانی بوونی خۆم،
حوزن گرێم ئه‌داو دڵه ڕاوكێ،
به به‌رۆكی تاڵی قژه‌كانمه‌وه ته‌سریحه‌ی گریان‌و
دوودڵی له‌ماڵی ئه‌ندێشه‌دا،
سه‌ودای گه‌ڕان...!!
مه‌یه بۆلام ئه‌ی دیسمبه‌ر...
مشتێ ته‌مه‌نم به‌قه‌رز به‌رێ،
بۆ سه‌یركردنی هه‌نارێك،
كه قریوه‌ی درزی تێ ده‌كه‌وێ،
پڕ له نوكته‌ی سور‌و
پێستی له‌قوڵپی ئاره‌زوو..
مه‌یه بۆلام پێكێك تێڕامانم به‌رێ
با جوانی له‌درزی ئاوه‌ڵناوه‌وه،
چاوبڕكێ بكا...
كه عیرفانێك عاریفانه پێم ده‌ڵێ:-
(رۆژ) تۆ له‌نه‌سلی بارانێكی شینی
له‌ڕه‌چه‌ڵه‌كدا، ده‌چێته‌وه سه‌ر كه‌ناری...!!
عیرفان.... من مناڵانه ده‌گه‌م له‌ژیان
له‌وێوه هه‌نگاوه‌كانم كۆ ده‌كه‌مه‌وه،
كه گۆزه‌یه‌ك به‌كانیه‌كی وتووه:-
دڵی مانگ وا به‌كه‌مه‌ری مه‌غریبته‌وه
مه‌ترسه له‌چاڵ‌و چۆڵی شه‌و
له‌قافیه قه‌به‌كانی تاریكی..
عیرفان... من مناڵانه زه‌نگیانه‌ی
زه‌رده‌خه‌نه ڕۆده‌كه‌مه قۆپچه‌ی
تنۆكێك ئه‌سرین،
مه‌رگ له‌كراسی ژیاندا،
به‌تۆخی ڕه‌نگم ده‌كا...!!
ئه‌ی هه‌موو عاریفه‌كانی دونیا،
به‌دیسه‌مبه‌ر بڵێن:نه‌یه‌ت بۆ لام,
كه‌هات به‌ره به‌ره مناڵیم كاڵ ده‌بێته‌وه
ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

07-20-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
تێانگەم
هەر گفت‌و گۆمە کەچی هەر ئەڵێم و تێانگەم
هەر جستو جۆمە کەچی هەر دەرۆم و پێ ناگەم
چاوم ڕواو گۆشەی ئەو ئەبورووەم نەدی
دڵ بوو بە بەحری علوم‌و لە ئەلف و بێ ناگەم
مەحوی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

07-21-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه حمه دی شاملو
هیلاکی ره نجیکم که رنجی من نیه
دا نیشتوی خاکیکم که خاکی من نیه
ناسراوی ناویکم که ناوی من نیه
گریاوی ژانیکم که ژانی من نیه
زاده ی له ز زتیکم ، له ززه تی‌من نیه
به مه رکیکیش ده مرم که مه رگی من نیه
ئه حمه دی شاملو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

07-21-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئینجانه
ئینجانه
چا وت...ئاو‌و
ده سته کانت ''با '' و، ئه وینت
تووی گولی هونراوه مه.
ئه ی کچه که
ئه وه ی هه مه و بوم هیناوی و
له به رده متا رامگرتووه :
تا قه ئینجانه که ی '' سه ر '' مه .
شیرکو بی‌کس
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

07-21-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
جه ژنیک
جه ژنیک
هه وری لای ئیمه له هه وری
هیچ ئاسمانیکی تر ناچی
که دائه کات و ئه باری
له چوار لاوه ئاوی چاوانی ئه دزری
خاکی ئیمه له هیچ خاکیکی تر ناچی
خوی یه ک دله و هه موو روژی به چوار خاجدا دائه کوتری
دایکی ئیمه له هیچ دایکیکی تر ناچی
له یه ک ساتدا سکی ئه و چوار جار ئه سوتی
یه ک که سمان چوار جار ئه کوژری
بویه روژی له ئاهه نگی
ئه م خوینه دا
چوار جه ژن ئه که ین به جه ژنی
شیرکو بی‌کس
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

07-21-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سوار
سوار
ئه و وه خته ی هه ره س کپ بووه
به فرچووه
له دو له که دا سواره که و ئه سپه ره شی
نه وروزی پاریان دوزیه وه
سوار وه کوو خوی
قیت دا نیشتوو
سمیلی ره ش ، سه رو کلاو ، فه قیانه که ی
د ه ستی تو وکن جله و گرتوو
ئه سپ وه ک خوی
یالی بژی، که فه لی پان ، زین ، ئا وزه نگی
به لام نه ئه و ئه یحیلان و
نه ئه میشیا ن هو به هوی بوو
شیرکو بی‌کس
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 2 نفر (0 عضو و 2 مهمان)
|
|
ابزارهای موضوع |
|
نحوه نمایش |
حالت خطی
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 10:49 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|