زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
12-21-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هەتا كەى وابم
هەتا كەى وابم
بەدەم جگەرەيەكەوە
شەو تا بەيان سينەم پيس كەم
بە دوكەڵى پڕ خيانەت
برينەكانم ساڕێژكەم
هەتا كەى وابم
بە شەرابى تاڵ
لێوەكانم تەڕكەم
دور لە لێوەكانى تۆ
تاڵى بە لێوم فێربكەم
سەد خۆزگە بێ بە مناڵيم
خۆشەويستم بەس دايكم بوو
شەرابى تاڵى ئێستاشم
تەنها شيرە ساردەكەم بوو
نەك جگەرەو مەيو گريان
گريانم بەس ناز كردن بوو
نەك فرمێسكى بەشيمانى
فرمێسكيشم بۆ جوانى بوو
محمود محمدܓܛܟ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
12-21-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چۆلەکەی شیعرم بەدەم لەرزەوە ئەچێتە لای مەرگ
ئەوەندەم بۆنی تەنیایی و مەرگ و سەفەر هەڵمژی
ئەوەندەم پرسی ،
ئەرێ ئەم عەسرە گریان دیارنەبوو
تۆبڵێی ئەم شەو مردن لە زەنگی دەرگاکە نەدات
یان بەدەم ماچی ئەم بارانەوە
بەدەم هاتنەوەی سەحەرەکانی دوا ئەوینەوە
ڕۆح دزە نەکا ونەگەڕێتەوە لای نەغمەکەی ئەو !
جەمال غەمبار
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
12-21-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خۆزگه ده‌مـزانی ئـهزیزم چاوی جوانت لـێڵه بـۆ؟
زولـف و ئهگـریجهت بـڵاوه، تـێکـئاڵاون خۆبـهخـۆ
گـهردن و گـهردانـهکهی تۆ مـانگ و ڕۆژن پێکـه‌وه
وه‌ک نیشانه جه‌رگی پێکام تیری بێ ئامانی تۆ
" ئه‌حمه‌د شێواو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
12-21-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ته‌نیای من
ته‌نیای من
تۆ هه‌میشه تاریكت بۆ هێنام
پێم وابوو
مۆمێك بۆ ته‌نیایم داده‌گرسێنی
تكایه به‌سه ئه‌و هه‌موو دڵره‌قیه
به زه‌یت هه‌بێت دیلی ده‌ستی تۆم
مه‌خه‌ره تاریكی روناكیم لێ مه‌كوژێنه‌وه
تكا ئه‌كه‌م له ناو دڵتا بمپارێزه
خۆشبه‌ختیم لێمهستێنهوه
ئایدا به‌رزنجی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
12-21-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌و ده‌مه‌ی، ئامێزی تۆ
بۆ گه‌ڵارێزانی دره‌خته‌كان
یان .. ره‌نگی په‌ڕیوی پایز
لهروخسارتا، به‌دی ده‌كه‌م
ئه‌وا ، ئیره‌یی به‌و گه‌ڵا
كۆچكردووانهی پایزیش ده‌به‌م
كه له‌سه‌ر رووی تۆدا،
بارگه‌یان خستووه
ئازیزم... ئه‌وه منم پڕم له تۆ
تۆیش بێباكانه لێم مه‌ڕوانه
كاتێ شاڵ گهردنهكهی ملت ده‌بینم
كه بهگهڵاكانی وه‌رزی خه‌زان
نه‌خشت چنیوه
وا هه‌ست ده‌كه‌م ره‌نگی مه‌رگ،
ته‌واوی بوون و
ونهبوونمی ته‌نیوه
ئای له‌و مه‌حشه‌ری جوانییه
كاتێ بزه‌ی لێوت
هه‌سته‌كانم پهڵكیش ده‌كات
بۆ نێو باخی ئارامی ..
چه‌ند غه‌ریبم،
له نیشتمانی تۆدا
چه‌ند داماوم له‌به‌رده‌م
عیشقی پڕههیجانی تۆدا
ئایدا به‌رزنجی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
12-21-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
عاشقێکی وێڵ
عاشقێکی وێڵ
لەو ڕۆژەوەی تۆم بینیوە
عاشقێکی سەرگەردانی
چاوەکانت..و
دڵدارێکی شیت و وێڵم
دوایی زه‌مانێ گه‌ران
بەدوای خۆمدا له چاوی كورانی شار
خۆم و دڵم،،،له ته‌ماشایه‌كی تۆدا
دۆزیه‌وه..!
بەهەستم
ساڵەکانی تەمەنم دەژمارد
تاکو کەی نیگام بەنیگای تۆ
شاد دەبێ...ده‌زانم
هەرکات لەنیگای تۆ دوور بم
وەك مناڵێکی ساوا
دەگریم
لەدووریت، ژیرنابمهوه!
ئەی ئەو کەسەی وێڵی
نیگاکانتم
ڕێم بدە وه‌ك ساوا سەرخەوێ لەسەر سنگت
بشکێنم،،،و
بئالێم له باسکی نەرم
هەستم بنێم بەههستی پڕ لەعهشقی تۆوە و
بۆ ساتێك بین بخەمە ناو
بینی تۆوە
تا بەعاشقانەترین سزای عیشق
لەخاچی عیشق بدرێم.
ئه‌ی ئه‌و كوره‌ی چاوت
ئاوینه‌یه بۆ بینینی دیار و نادیارم!
ئایدا بەرزنجی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
12-21-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گریانی شـــەو
گریانی شـــەو
ئەمشەوم شەوێکی سەخت بوو
ئەمشەو نامۆ بووم
بەخۆم و بەشەو
ناڵە ناڵی گریانم مانگی هنایە
قسە! كردن
مانگ وتی:
ئایدا، وەنەوزت
ڕۆحی هەژاندم، کەچی مرۆڤێك لەتەکتا
نایەوێ دەنگت ببیستێ،
وتم: ئەو گوێچکەی هاواری من نابیستێ، و
نایەوێ لێم تێ‌بگا.
ئەمشەوم شەوی کۆڕی گریانم بوو،
هەنسکەکانم یاری دەکرد
لەگەڵ ڕۆحێکی
زمان ڵاڵ
ڕۆحێك پڕ پڕ بوو
لەئاسەواری نیگا کانم
ئێستا تاریکی سنگم دەردێنێ، و
تەنیایی وێران وێرانی کردووم
تۆ بڵێی تاکەی بگریم؟
تاکەی زووخاوی مەرگ بچێژم؟
من بەدیار مەرگی خۆمەوە
یاری بەچارەنووسی نیگاکانم دەکەم.
شەو نییە یادگارییەکانت
هەڵم نەگرن و بەرەو ڕووخانم نەبەن!
سەیری سەرابی خەیاڵە خنکاوەنم کە
کەچۆن لەسەرەتای ژیانا سەربڕان و
لەگەڵ تۆدا خرانه گۆڕەوە
لەکۆڵانێکی تاریک تاریک‌دا
جێت هێشتم و
لەئەڤینێکی پڕ لەحەسرەت و گریانا
تەنیا و تەنیات کردم
ئای ژیان چەند دڵرەقی
بەرامبەر بەخەونە سەر بڕاوەکانم
ئەمشەویش بەناچاری وەك هەموو شەوانی تر
دەست دەکەمە ملی تەنیایی و خەمی بێکۆتاییم
ئەمشەو کۆڕی گریان و
کۆڕی وەنەوزمە
بۆ تەنیایی خۆم و
گۆڕی بێ‌ناونیشان و بێ هەوارت.
ئایدا بەرزنجی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
12-21-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
لاڕێ
لاڕێ
هەر دێیت و دێیت
ئاگام لێتە
بە پێ دزکێ و هەندێ جاریش بە ئاشکرا
ڕێگا ئەبڕیت
بەڵام ناگەیتە ئەو شوێنەی
بەیەکجاری عۆقرە بگری و پشوو بدەیت
کەی ماڵ و سامانم لێت ویست
کەی تەلار و کۆشک و قەڵا....
زێڕ و موورو ...حاشا ،حاشا .
بە چاوی خۆت سەیری دنیای بیرم ئەکەی
ڕێگای عەشقم
بە گەزی خۆت ئەپێویت و دوایی نایەت
بە دەسترەی شڕی بیرێ کۆن سەر چاوەکانت بەستووە
هەتا ئەژنۆ لە لیتەی نامۆیی خۆتا هەڵچەقیوی
هەر پەل ئەکوتی و
چنگ لە بۆشایی توند ئەکەی
هەر پەل ئەکوتی و
تراویلکەی ئەوینەکەت
لە سەر دەریای ئەم شەوەدا
ئەتەقێت و ئەتوێتەوە.
دەنگت لە ئاوازی ژینا
ون ئەبێت و ناگاتە کەس
شوێن چی کەوتوی....بۆ کوێ ئەڕۆی
ئەوەی ویستم لە دڵتایە و لێت ون بووە
ئەم ڕێگایە ناگاتە جێ ژوانی عەشقم
لاڕێ ئەڕۆی .......
لاڕێ......لاڕێ
ژیلا حوسەینی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
12-21-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
یاوێک له مندا سه‌ما ئه‌کا
یاوێک له مندا سه‌ما ئه‌کا
پیاوێک له مندا سه‌ما ده‌کا،
په‌نجه‌کانی ده‌ئاڵێنێ،
له په‌نجه‌مه‌وه،
به خۆی و سێبه‌ره که‌یه‌وه،
هه‌ڵده‌زنی به به‌رۆکمدا،
تا کوشتنی ته‌نیایی خۆی
به منێک ده‌سپێرێت، شه‌رمنتر
له تکه تکی تواندنه‌وه‌ی چلوره‌ی
گوێسه‌وانه‌ی ته‌مه‌نێ له ته‌نیاییم،
پیاوێک له ڕه‌به‌نی خۆیه‌وه،
هه‌نگاو به‌سه‌ر
جه‌نجاڵیه‌کانی مندا ده‌نێ،
تاڵێ له پهرچهمهکهم لێده‌کاته‌وه،
ده‌یکات به ژێ ی که‌مانه‌که‌یه‌وه،
ژیان ده‌ژه‌نێ،
پیاوێک به بێ سه‌دا
هه‌ناسه کانم له‌ناو،
سه‌مایه‌کی سامبا ده‌گه‌وزێنێ،
وه‌ک کۆتر بازێکی شاره‌زا،
له ته‌نیشت مناره‌ی بێداریمدا،
ده‌سته‌کانی لێک ئه‌خشێنێ
چه‌پڵه‌یه‌ک لێده‌دا،
ئاوازێکی جاویدانی دروست ده‌کات
تا منی ته‌ره له قه‌فه‌زی زێرن،
بباته‌وه بۆ قه‌فه‌زه سهرابیهکهی خۆی،
بۆ هه‌تایه ئه‌م باڵداره سرکه،
له‌سه‌ر شانی بنیشێته‌وه و،
ده‌سته مۆی کا،
ئه‌و پیاوێکه سه‌ما ده‌کا،
کاتێ شنه‌ی با شوێن ترپه‌ی
هه‌نگاوه‌کانی ده‌که‌وێت،
نزیکتر ده‌بێته‌وه له
باخه بخورده‌کانی پرچم،
مه‌ستانه تر لێو ڕێژم ده‌کا
له خۆی،
منیش شل ...شل،
مهیلمه وه‌ک پاساریه‌ک، له‌سه‌ر
گشت لق و پۆیه کی،
به جریوه ...جریو،
پڕی بکه‌م له جریوه،
له جریوه‌ی ژنێک،
ته‌مه‌نێکه له ته‌مه‌نای،
گۆرانیه‌که له‌سه‌ر حه‌ساری
به‌ژنی پیاوێ ،
ئاوه‌دانی، بدا به خۆی ،
ئه‌و پیاوێکه،
مه‌ستتره سایه‌قه‌ی شه‌وی یه‌ڵدا،
ده‌م نا ده‌مێک له‌ناو مندا غه‌رق ده‌بێت و،
قومێک ده‌دات له‌و شه‌رابه‌ی له‌ناو
هه‌ناره‌کانی ژنێتیمدا گه‌یوه،
له مه‌ستیدا،
خومار..... خومار،
ده‌بێت له باوه‌شم و به‌بێ ئۆقره،
ژنێتیم پڕ ده‌کا له حه‌یران،
فوو له مۆمه‌کان ده‌کا و،
له‌به‌ر زه‌رده‌خه‌نه‌ی نوری مندا،
سه‌ما ده‌کا،
شێتانه تر سه‌ما ده‌کا ،
چنگی گیر دا‌کا له یاقوته‌کانی ئه‌ندێشه‌م،
ده‌نک ده‌نک ده‌مهۆنێته‌وه،
ده‌مکاته ته‌سبیحێک بۆ ده‌ستی،
تا له‌سه‌ر کۆڵانی ئینتیزاری،
چۆک دانه‌دا،
چ سه‌مایه‌که ئه‌م سه‌ماییه،
جه‌سته‌م شه‌لالی نهغهمهیه کی پیرۆزه‌ی ده کا،
ده‌مکا به موریدی پیاوێک،
که زه‌مه‌نێکه دهمهێنێ و ده‌مبا،
له شه‌قامه چۆڵه‌کانی خۆیدا،
ئه‌ی ..ئیلاهی،
ئه‌م پیاوه چه‌ند بێباکانه ده‌مڕێسێ،
وه‌ک خورویه‌کی سپی سپی،
هه‌ڵم ده‌پێچێ له ته‌شی تامه‌زرۆی خۆیه‌وه،
ده‌مڕێسێ چۆن بیه‌وێت وا ده‌مڕێسێ،
ده‌مکا به ملپێچێکی سپی و،
ده‌مئاڵێنێ له ملیه‌وه،
منی ملپێچ له زینه‌تی گه‌ردنی ئه‌ودا
له هه‌ڵمژینی ماندو نابم... ماندو نابم
سور سور ده‌بم،
هه‌تا ڕه‌نگی لێوم پێویستی به سوراو نابێ،
ئه‌و پیاوێکه سه‌ما له‌سه‌ر سه‌هۆڵی سینه‌م ده‌کا
په‌ڕه په‌ڕه‌م موتوربه‌ی ماچ ده‌کا،
له له‌زه‌تی باوه‌شی ئه‌و
وه‌کو عودیک، ئامێزی داگیر ده‌که‌م
پڕی ده‌که‌م، له سۆناتای گه‌رم
گه‌رمتر له ڕه‌نگی قاوه‌ی چاوه‌کانی
هیچ قاوهگرێک نه‌یتوانیوه بیخوێنێته‌وه،
ئه‌و هێشتا هه‌ر سه‌ما ده‌کا
ئیبلیسانه مه‌چه‌کم ده‌گرێ
ده‌مباته ژێر نه‌رمه بارانه‌که
به شه‌سته بارانی ماچ،
هه‌موو گیانم ده‌شواته‌وه
کاتێ چاوه‌کانی هه‌ڵده‌هێنێ،
له تاریکی نیگاکانی، هه‌زاران باڵنده،
به‌ره‌و هێلانه، هه‌ڵده‌فڕێنێ،
منیش وه‌ک شه‌مشه‌مه کوێره‌یه‌ک،
خۆم له ڕه‌شی چاوه‌کانی، هه‌ڵده‌کێشم
باڵه‌کانم له‌یه‌ک ده‌ده‌م، جوانی هه‌موو دونیا
له چاوه‌کانی تهی ده‌که‌م،
ئه‌و به‌رده‌وام، سه‌ما ده‌کا،
له نه‌سیمی سه‌مایه‌کدا،
به په‌نجه‌کانی زوڵفم شه‌ن و که‌و ده‌کا،
به برژانگی، باوه‌شێنی نمه عاره‌قی ڕوخسارم ده‌کا،
مه‌چه‌کی له که‌مه‌رم گیر ده‌کا و
نزیک ترم ده‌کاته‌وه له به‌هه‌شته‌کانی خۆی،
به ده‌م سه‌ماوه،
خۆی ده‌ئاڵێنێ، له فه‌قیانه‌ی
کراسه‌که کوردیهکهمهوه،
به ده‌نگه پڕ ئاوازه‌که‌ی ده‌ڵێ
گه‌ره‌کمه نه‌ڕۆمه‌وه،
باببم به گوڵێک له‌ناو که‌وا مۆره‌که‌تدا
باببم به گواره بۆ گوێکانت،
باببم به مورویه‌ک،
له ناو گه‌ردانه‌که‌ت،
ببم به ئه‌ڵقه‌یه‌ک، له‌ناو سه‌مای په‌نجه‌کانت
بائیتر نه‌ڕۆمه‌وه، هه‌موو ڕۆژیک
ئه‌م سه‌ماییه دوباره بکه ینه‌وه.
حیات مجيد په‌رخی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
12-21-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هــــــەتا ((با))گـــــوڵ بشنێتەوە ، پـەپولە لێوی گوڵ ماچ کا
هـــــەتا گەڵایەکی وەریو بە تاســــــە روومەتی چڵ ماچ کا
تۆ وەفات لێ ئەچۆرێت و شــــعرم رێژنەی ســـــۆزت ئەکا
ووشەکانی وەک پەرســــــتگا گشت کاتـــــێ پیرۆزت ئەکا
حەزم وایە وەک هە یڤ بیت ، تا ئاســــــمان رۆشـــن بکەی
بە نازێکت بە سیحری چاو لەم مەستیەم هۆشـــــن بکەی
حەزم وایە ئێـــــوارەیەک وەکــــو شــــەماڵێـــــک ، بێیتەوە
هـەواری چۆڵ وێرانــــــم بە مـــوژدەیەک گەشــــــکەیتەوە
تەمەنمان هێندەی نـــــەمــــــاوە ، بە دابران بە ڕێی بکەین
دڵمان ئاوێزانی یەک بوون ، بۆ بەم چەشنە بێ جێی بکەین
دەی وەرەو پـــڕی مــەکە ، فنجـــــانی عـــــومرم لە ژەهر
دەی وەرەو خانمەکەم ، ژینم گـــــــشـــت مەکە بە قەهر
هەرێز رۆژیار
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
ابزارهای موضوع |
|
نحوه نمایش |
حالت خطی
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 04:51 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|