زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
07-05-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ماندوون
ماندوون
ده‌لێن : واش نییه لێره لێره‌وه هه‌موو شتێک ده‌ست پێده‌کا هه‌میشه له ڕوانین نیگه‌رانن ئاخه کاکه لێره هه‌موو شتێک داستانێکی هه‌یه به سه‌راحه‌تی له‌هجه‌یان سوێند ده‌خۆن به گیرفانیان که هه‌ر ڕۆژ قووڵتر ده‌بێ جار جاریش نیگه‌رانن نه‌کا سه‌ریان تاس ببێ یا لێچکه‌ی ژنه‌کانیان با بیبا خه‌ونیان دیوه – دڵته‌ڕن - ئه‌وڕۆ چه‌ند ڕۆژه زه‌نگیان بۆ لێنه‌داون پشوو سوار له شتێک گه‌ڕاون کتێب ناخوێنن ، فیله‌سۆفن جار جاره ره‌خنه‌گری سیاسی موفه‌سری تۆپێن ، سینه‌ماگه‌رن ئه‌سڵه‌ن ئۆستادێکن ئاخر خه‌لکی ئه‌و شاره هه‌مووشتێک ده‌زانن ده‌زانن ته‌مه‌ن یانی حه‌سانه‌وه به‌ڵام ئه‌ی گیانه پێیان شل بووه و لێی گه‌ڕاون وه‌ڕه‌زن له هه‌ر شت و هه‌ر کارێک ده‌نا ئێستاش ڕانه‌هاتوون له خه‌وی ژێر سێبه‌ری دارێک هیلاکن ده‌ڵێن : دار گێلاس گوڵی کردووه چیبکه‌یین ؟ شه‌ممه ته‌رزه ده‌بارێ سه‌رقاڵن له په‌ره‌ستن ئاخر چوارشه‌ممانه مه‌لایک دێنه خوارێ خه‌لکی ئه‌و شاره به ڕاستی ماندوووووووون ! ماندوو نه‌بن ؟ ئای به خێر بێن سه‌ر چاوان .
جه‌لال پوورحه‌سه‌ن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
07-05-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گوتت: بۆت دێمه جێژوانێ، هه‌زار سوێندت به شاڵم خوارد
له ئاهی ئاشقانه‌ی من بترسه ، نه‌ک له شاڵی من
مامۆستا هێمن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-05-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گولێکم بوو لە دونیادا شکوفەی باخی ڕەحنایی
لە داخی پەرچەمی شێواوم لە نێو بازاری رسوایی
وەکوو بولبول بە رووح و دڵ و شەو و رۆژ بوومە سەودایی
هەموو عومری عزیزم چوو لەسەر خەندێک بە خۆرایی
وەفایی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-05-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دڵ هه‌تا پیرتر ده‌بێ،زیاتر هه‌وای یاران ده‌کا
گوڵ که ته‌نیا بوو ،له گوڵدان ،یادی گوڵزاران ده‌کا
تا پتر ویشک ده‌بێ سینه،،،پتر ئه‌شکم ڕه‌وان
دێمه‌کاری سینه هه‌رده‌م ئار‌زووی باران ده‌کا
گوێچکه تا کیپتر ده‌بێ،زیاتر له لێوت دێنه پێش
مه‌یلی بیستنی زه‌مزه‌مه‌ی سه‌رلێوی نازداران ده‌کا
حوکمی چاوم تاکوو که‌متر بێ،،پتر نیزیک ئه‌بم
بۆیه تێر نابێ که یادی چاوی به خوماران ده‌کا
تاپتر ده‌ستم ده‌له‌رزن،توندی ده‌گرم ده‌سته‌که‌ت
یادی ژوانی ده‌وری گه‌نجی و هێزه‌که‌ی جاران ده‌کا
کانی فرمێسکم،هه‌میشه ته‌ڕ ده‌کا ڕیشی سپیم
کانی گه‌رمیش،،مه‌یلی تواندنی به‌فری بن داران ده‌کا
خاڵه شێعرت،،پیری ناناسێ ،هه‌میشه تازه‌یه
باسی ژین و نیشتمان و مه‌ست و دڵداران ده‌کا
خاڵه قازی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-05-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ملوانکەی شین
ملوانکەی شین
نیوەڕۆی گەرمی رۆژێکی بەهار
له ژێر هەتاوی رێگای زرێبار
منداڵێ مل کز،چۆخە و ڕا‌نک شڕ
رێگا دەپێوێ ، پەشێو و دڵ پڕ
بێ ووچان ئەڕوا و، هەنگاو هەڵ دەگرێ
بە گوێی چۆخەکەی، ئارەقی ئەسڕێ
نەختێ نانە رەق ، لە توێ جامانە بونەتە تۆشوی ، ئەو بەستەزمانە
بۆ تێکۆشانی رۆژێ ماسی ڕاو
نەختێ شریت و تۆڕێ پورتوکاو
لەگەڵ قولاپێ کۆن و ژەنگ هێناو
هێناویە ئەمڕۆش بیانخاتە ناو ئاو
ئەڕوات و جار جار لە چۆڵی رێ دا
ئەزرنگێتەوە دەنگێ لە گوێی دا :
هیوا خێراکە خوا نەت هێنێتۆ
حەو رۆژە ئەڕۆی دەس خاڵی دێیتۆ
ئەمجار بێ ماسی نەیتەوە بۆ شار
ئەر بۆت نەگیرا خۆت خە زرێبار
ئەڕوات و لە نێو دڕک و داڵی رێ
کڵاش کۆنی تاو تاو ئەکەنرێ لە پێ
بێ وچان ئەڕوا و هەنگاو هەڵ دەگرێ
بە گوێ چۆخەکەی ئارەقی دەسڕێ
جارێ بۆ لا ڕێ ورد ئەبێتەوە
ملوانکەیێکی شین ئەدۆزێتەوە
بە چاکی چۆخەی خاکی لا ئەبا
ئەڕوات و جار جار سەرنجی ئەدا
بێ وچان ئەڕوا و هەنگاو هەڵ دەگرێ
بە گوێ چۆخەکەی ئارەقی دەسڕێ
کاتێ ئەگاتە ئاوی زرێبار
دێتە گوێ دەنگی شەپۆل و لێوار
دوو فرمێسکی داخ دێنە گوێ چاوی
سووکێ ئەشۆرێن گۆنای سووتاوی
ئەڵێ : زرێبار چەن پاڕێمەوە ؟
لەم لێوارانەت بسووڕێمەوە ؟
حەو رۆژ ئەم تۆڕەم هێنا و بردم
ماسیت پێ نەدام مەیۆست کردم
باوە ژنیشم کوتویە ئەمجار
ئەر ماسیت نەگرت خۆت خە زرێبار
بەڵکوو نەختێ زوو بگەڕێمەوە
ملوانکەی شینم دۆزیوەتەوە
دەیبەمەوە بۆ خوشکم ئێواره
ئاخر نێو هاوماڵ سەری لە خوارە
زرێبار من و خوشکم هەژارین
دایکمان نەماوە باوەژن دارین
خوشکم هەر خەریک فەرمانە بۆ ئەو
وچانی نیە بەیان تاکوو شەو
هەرچی دەیبینم چاوی پڕ ئاوه
لەبەر سەرماوە دەستی تەزاوە
شەوان کە ماندوو دێینەوە بۆ ماڵ
کارمان گریانە و بیستن قسەی تاڵ
بەیان ناهێڵێ خۆر سەر دەربێرێ
هەر یەکمان بەرەو شوێنێ ئەنێرێ
خوشکی هەژارم دەس ئەکا بە کار
منیش بۆ ماسی دێم بۆ زرێبار
خێراکە توخوا با بڕۆمەوە
با ئەم ملوانکەی زو بۆ بەمەوه
گیرفانم کونە نەک وا داکەوێ
یا لە دەستم بێ هەتاکو شەوێ
ئەمڕۆش بە وێنەی رۆژانی پێشوو
دێت و شریتی ئەخا هاتوچو
هەتا رۆژ ئەگا داوێن خۆر ئاوا
سێبەری کەیوان دێنە سەر ئاوا
هیوا هەر پەنجەی لێ هەڵپێکاوە
چاوەڕێی تۆڕ و دەریا وەستاوە
تاریکی شەو هات ڕەنگ ئاوی گۆڕی
هێشتا ماسیێک نەکەوتوە تۆڕی
وتەی باوەژن لەو نیوە شەوە
هەروەها لە گوێی دەنگ ئەداتەوە
هیوا خێراکە خوا نەت هێنێتۆ
حەو رۆژە ئەڕۆی دەس خاڵی دێیتۆ
ئەمجار بێ ماسی نەیتەوە بۆ شار
ئەر بۆت نەگیرا خۆت خە زرێبار
زرێبار تاریک شەو سەرد و دڵ تەنگ
هیوا ک‌ش و مات وەستاوە بێ دەنگ
وتەی باوەژن لەو نیوە شەوە
هەر وەها لە گوێی دەنگ ئەداتەوە
بەیان زرێبار تەمی گرتبوو
باران دوێنێ شەو لێڵی کردبوو
پەڵەی هەوری ڕەش بە ئاسمانەوە
لە سەر ئاوی لێڵ ئەسوڕانەوە
کاتێ چەخماخە لێ ئەدا تاو تاو
لاشەی منداڵێ کەوتبوە سەر ئاو
ملوانکەیێکی شین لە نێو دەسیایە
بۆ کێو ئەڕوانێ ئەڵێ وریایە
نێو ئەو شەپۆلەی دەور و بەریایە
دوو بەچکە ماسی کەوتبونە کایە
کاتێ کە نم نم باران هاتە خوار
ئەڕژا سەر سنگی سەردی زرێبار
سوکێ کەوتە ڕێ شەپۆلێ خەمبار
تا لاشەی هیوای هێنا بۆ لێوار
ملوانکەیش هەر وا لە چنگیا مابوو
هێشتاکو لە دەس بەری نەدابوو
زرێبار ئەیکوت : زۆری کۆشا بو
بەستەزمان ماسی بۆ نەگیرابوو
مامۆستا شەریف حووسێن پەناهی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-05-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بزانـە تـۆ ، ئـەوی ئەهـلی هـونـەر بـێ
دەبـێ دەسـت بەسەر یا دەربەدەر بێ
هـونەرمـەند و ژیـانـی خـۆش مـەحاڵـە
هونەرمـەند ڕەنجـەڕۆیـە ، ژیـانـی تـاڵە
مــنیـش بابـردەڵـەی بـەر گـێـژەڵووکەم
دەمێکە لەو قوڵکە،تاوێک لەو چڵووکەم
مــنیـش زۆرداری پــرزەی لــێ بــڕیـوم
مــنیـش بـەدکاری بـواری لــێ تـەنیوم
هێمن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-05-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌مان ساقی دڵی شه‌یدا لهجهوری دیده غه‌مگینه
لهنهشئهی چاوه‌كه‌ی مه‌ستت پیاڵه پڕكه بۆم بێنه
فیدای چاوی سیاهت بوم،كه هۆشم بو ئه‌ویشم چوو
بهتاراجی نیگاهت چو ئه‌گه‌ر عه‌قڵه و ئه‌گه‌ر دینه
له هیجر وقامه‌تی زاروت وه‌كوو قوومری به‌ڕۆژ و شه‌و
له باغی زینده‌گی پیشه‌م هه‌میشه ئاه و ناڵینه
ئه‌گه‌ر مهقسودهكهت مه‌رگی منه ، فه‌رمانده تا بمرم
له تۆم روح چاو نیه ،روحم له‌به‌رچی ئه‌م هه‌موو قينه
به‌داخی عه‌شقی ڕوخسارت وه‌ها له‌ت له‌ت بوه جه‌رگم
وه‌كوو لاله هه‌موو گیانم به خوێنی دیده ڕه‌نگینه
له گوێی قه‌وڵی ڕه‌قیبان چاكه نه‌گری تا كو روح ماوه
له‌سینه‌م خاری هیجرانت به‌ده‌ستی وه‌سڵت ده‌ربێته
بێخود
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-06-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بۆ غەزەل ئیمڕۆ بە من چــــاوم بە ناحەق گەر دەکەی..؟
من بە گزگـــل بە ئیحتیاج و تـــۆ بە لیمۆ شەڕ ئەکەی..!!
من لـــــــەبێلوودا بەبێ ئــــــاو و بەبێ بەر کــــــەوتووم
تۆ لە بەغــــدادا هەمیشە سەیری بەحر و بەڕ دەکەی..!!
هەمدەمی بـــــازی تەواری بووی لـــــە بۆ سەیر و سەفا
راوە کەو بۆچــــی عەزیزی من بە واشەی گەڕ ئەکەی..؟
دڵ لە غەمدا ووشکە هەروەك پوشی ووشکی شارەزوور
تۆ لــەمن تەکلیفی شیعری شۆخ وتـــاز و تەر دەکەی..!!
مشتەری چونکـــــە نەمـــــاوە بۆ مەتــــاعی نەزمی من
چۆلە بـــــازاڕی خەیــــــاڵی(نـــــــار)ی گەر بـــاوەڕ دەکەی
(نـــاری)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-06-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
رووناکی
رووناکی
تا دڵی ئێمە لە سایەی هونەرێ ڕووناكە
شەوی ئاواتی هەموو خەملەبەرێ ڕووناكە
وەشەوارەی دەكەوێ چاوی زەمان زۆر بێ نوور
تا ژیان پڕ لە شەوە و چەرمه سەرێ ڕووناكە
تاكوو باخی گوڵەهیوایە هەبێ و تینوو بێ
چاوی ئەسرینی هەموو دەربەدەرێ ڕووناكە
بەسیە ڕەشبینی تەمی خەم لە دڵت دەرباوێ
كانی فرمێسكی لە قوڕ دێتەدەرێ ڕووناكە
دەنكە بارانە لەنێو ڕۆحی رەشی هەورایە
بۆخەمی پیرەزەوی دادەوەرێ ڕووناكە
خۆر كە بۆماچی زەوی دانەگەڕێ ناشلوێ
ماچی ئەستێرە بكا هەر لەسەرێ ڕووناكە
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-06-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مانگی ڕووت جووتە لە بن دوو پەڵەهەوری ڕەشدا
بە نیگای خۆری مە هەریەك لە بەری ڕووناكە
چاو لە من داگری چاوت بە گەشی هەڵدێنی
تاكوو ئەستێرە مژۆڵی دەلەرێ ڕووناكە
ئەمین گەردیگلانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 24 نفر (0 عضو و 24 مهمان)
|
|
ابزارهای موضوع |
|
نحوه نمایش |
حالت خطی
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 02:22 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|