زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
07-06-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
داگیرکەری دڵ پڕ لە قین
دڕندەی بێ ویژدان و دین
ناتوانی واکەی کورد نەبین
هەر کورد بوین و
هەر کورد ئەبین
لە پێش ئاگر پەرستی دا
لە پێش موسوڵمانێتی دا
لە دیلی و لە سەربەستی دا هەر کورد بوین و
هەر کورد ئەبین
نە عەرەبم نە ئێرانیم
نە تورکێکی شاخستانیم
نەك من هەر خۆم. مێژووش ئەڵێ
کە کوردم و کوردستانیم
نە نەنگی یە و نە پیاوەتی
جیاوازی نەتەوایەتی
بڕیارە و مێژوو داویەتی
کە کورد بین و
هەر کورد ئەبین
گەلان هەموو برای منن
هەر زۆردارانم دوژمنن
داوای وڵاتی کەس ناکەم
پەنجە بۆ مافی کەس نابەم
بۆ مافی گەل و خاکەکەم
هەتا ماوم خەبات ئەکەم
داگیرکەری دڵ پڕ لە قین
دڕندەی بێ ویژدان و دین
گەر قەندیل و ئاگری و شیرین
یەکسان کەی لەگەڵ رووی زەمین
ناتوانی واکەی کورد نەبین
هەر کورد بوین و
هەر کورد ئەبین
ئیبراهیم ئەحمەد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
07-06-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
“ئـــــــــــــــــاواز”
“ئـــــــــــــــــاواز”
که په‌نجه‌ی شووش وناسکت
له‌سه‌رسێ تاری سه‌رسنگت
هاتنه‌سه‌ما
وه‌ک بزانی
چرپه‌ی چه‌ن راز
خورپه‌ی نیاز
شه‌پۆلی چه‌ن ئاواتی دوور خزابێته کونجی دڵم
که له‌پڕ ده‌نگت هه‌ڵهێنا
چه‌نده‌ماسی حه‌زوتاسه‌ی
ده‌ریای ده‌روونم ورووژان
چه‌نده‌وردیله‌ی نێو هه‌ستم
که‌وتنه‌سه‌ما؟ …
من نازانم
به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ئه‌زانم
نه‌ئه‌وشه‌وه، نه‌شه‌وانی دوای ئه‌وشه‌وه‌ش
له‌بیری من نه‌چوویته‌وه
بیرت وه‌کووپه‌پووله‌ی راز
به‌ده‌ورشه‌می خه‌ونه‌کانما
ئه‌خولێته‌وه .
"""""""""""""
شاعیری کۆچ کردوو:
ژیــلا حوسێنی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-06-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بێ خەم بە، ژیان هەلێکە هاکا مردی
تاوێری مەرگ گلا و لە بنیا وردی
نازانی لە کوێوە ناردراوی، سا بە خوا
ناشزانی مەرگ، کە مردی بۆ کوێی بردی
...........
ناچاری ئەشێ باری مەرگ هەڵبگری
ناشێ هەموو دەم لە ترسی مردن بمری
خوێن و ڕەگ و پێستێک و دوو سێ ئێستقانێک
وە بزانە نەبوون، بۆچی یە خەم دەدەگری؟
................
وەبزانە جیهان بە ئارەزووی تۆ دەگەڕێ
ئەم چەرخە و خولەی هەمووی بە فووی تۆ دەگەڕێ
وەبزانە کە سەد ساڵێ ژیاوی، پاشان چی؟
مەرگێکە لەسەر رێگە لە دووی تۆ دەگەڕێ
خەیامی هەژارانە
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-06-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دیاری
دیاری
گیانه وه‌نه‌وشه و چنور له‌گه‌ڵ گوڵ
سه‌ودای ده‌یده‌نی تۆیان كه‌وته دڵ
چنور له كێوان وه‌نه‌وشه له چه‌م
گوڵ له گوڵستان یه‌كیان گرت سه‌رجه‌م
هاتنه لام وتیان:تۆ ڕابه‌رمان به
ئه‌مه‌مان بۆ بكه و تاجی سه‌رمان به
ئه‌وا هه‌رسێكم به‌ستن به ده‌سته هاتنه خزمه‌تت به ده‌ستی به‌سته
هه‌ریه‌ك به‌ڕه‌نگێ مه‌رامی پێته
بۆ نیازی خۆی خاكی به‌رپێته
چنور بۆ زوڵفت لول و په‌شێوه
وه‌نه‌وشه ملكه‌چ خاڵی لای لێوه
گوڵ كه نازكی گۆنای تۆی دیوه
چقڵی خۆی له ژێر پێی هه‌ڵقچیوه
تۆ پایه به‌رزی شای شیرین ئه‌ندام
با له سایه‌تا بگه‌م به مه‌رام
پیره‌مێرد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-06-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پەنجەی لە حەنا بەسـتوورە ئایا گـۆڵم ئەمـڕۆ؟
دەستی لە دڵی کوشتەیی خۆی خستووە ئاخۆ؟
باکم دڵ و ڕووحم نییە ، تۆ زیز مـەبە قـوربان
ئەو ڕوحە بەسەر گەردی سەرت بێ وەرەوە تۆ
پەیوەسـتە غەریقـی ئەسـەری ئاتەش و ئابم
بۆ ئابی ڕوخت سینەمە وەک مەجمەری پشکۆ
تۆ بێ و سەری خۆت مەمخەرە زیندانی جودایی
خوێنم نییە هـا بمـکوژە بەم خەنجـەر و ئـەبرۆ
بولبول سیفەت هەر لەحزە بەدەوری گوڵی زارت
ناڵینمە هەی ڕۆ ! دڵەکەم ڕۆ ! گـوڵەکەم ڕۆ !
بۆچی نەگریم هەر دەمە بۆ حاڵی وەفایی
جان خەستە و دڵ عاشق و دڵداری جەفاجۆ
وەفایی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-06-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بووکە رازاوەی روئیای شیرینم
قوڵپەی ئاواتم ناسۆری ژینم
بە جێی مەهێلانە تەنیا و پڕ خەیاڵ
ئەبژیومە دەر ئەکەم پەڕ و باڵ
ئەم شەوە ئەم شەو زماوەندی تۆ
هەی وەی دایە رۆ هەی وەی بابە رۆ
تۆ خوا ئەزیزم گیانم بینای چاوم
بە کێ دڵم بەم گوڵم لە تۆ بڕاوم
بە بۆنەی کام گوڵ خانم روو کەمە کام باخ هەر تۆ گوڵم بووی هەی داخ و هەی داخ
دەنگی ساز و دۆڵ لە ماڵی تۆیە
لە ماڵی ئێمە شین و رۆ رۆیە
ئاینەی و شەمدان دا نای بەرانبەر
هەی رەنجە رۆ خۆم هەی خاکم بە سەر
تۆ دێوەئاخی سوور من تەن پۆشی رەش
تۆ بە پێکەنین من بە فرمێسکی گەش
تۆ بووی بە بایس گیانێ ژین و حەیاتی من
تۆ بووی بە بایس گوڵم هات و نەهاتی من
خودا بکێشێ خانم شۆڵە لە گیانی من
شوڵە بکێشە گوڵم لە چاوەکانی من
من بووم مشتەری خاڵ بێ خەوشەکەت
ئەی من بە سەرگەرد خاکی کەوشەکەت
من تێکەڵ بە ناو مەحبوویت لێدا
رەواجم پێدا لە شار و دێ دا
بۆ بێگانەیەک من‌و لە بیرت کرد
ئەی بێ بەڵا بی واتە بۆچی کرد
عەباس کەمەندی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-06-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
فیدای ناوت بم
فیدای ناوت بم
فیدای ناوت بم،فیدای ناوت بم
تۆ ناوت چیه؟...فیدای ناوت بم
...
باڵا گه‌ردانی هه‌ردو.. چاوت بم
شانه‌ی داهێنه‌ر زوڵفی خاوت بم
من(په‌روانه‌ی)وێڵ هه‌ردی وێرانه‌م
(قه‌یسی)سه‌ر شێواو ڕیسوای زه‌مانه‌م
شه‌وان هه‌تا ڕؤژ هاوڕازم خه‌مه
گیان له به‌رانی کێوم هاوده‌مه
ده‌ر به‌ده‌ر ماوم بێ خۆراک و جێم
په‌ژاره‌و مه‌ینیه‌ت بونه‌ته هاوڕێم
له‌ش به ئازار‌و گڕ له ده‌رونم
له هه‌ردی له به‌س ئاواره‌ی تونم
له‌و کاته‌وه من له(شه‌م)دور که‌وتوم
دڵ پڕ له پشکۆم ساتێ نه‌سره‌وتوم
هه‌ر گیان له‌به‌رێ له شێوه‌ی یاره
هاوڕازی دڵه‌و ده‌وای ئازاره
من زه‌وقم له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئاسکانه
سوکنایم سه‌یری چاوی ئه‌وانه
دور له چاوی یار به‌وان دڵ شادم
تا ڕۆژی گه‌ردون ئه‌دا مورادم
توخوا ئه‌و ئاسکه گرتوته به دا‌و...
شێوه‌ی ئازیزم ئه‌نوێنێ ته‌واو
تیری نیگای ئه‌و له دڵ کار ئه‌کا
چاوێ له چاوی چاو به‌خومار ئه‌کا
فیدات بم سه‌د جار ڕاوچی ده‌شت و ده‌ر
بی به‌خشه،(دا‌و)ی له مل بێنه ده‌ر
ئازادی بکه توخوا له (دا‌و)ت
یاخوا هه‌تا هه‌ی به‌رزبێ ناوت
ئه‌و ئاسکه جوانه ئازاد که‌ی له (دا‌و)
له ژینا نه‌نگی نابینی به چاو
وه‌لی دێوانه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-06-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
وام ئەزانی چاوەکەت تەنـــها دڵ و گـیانم ئەبــــا
کافـــــرە ئێستا خەریکە دیــــن و ئیمـــانم ئەبــــا
موسحەفی رووت ئاشنای کردم بە ئیسلامی کەچی
کــــوفری زوڵفت ئێستە وا بۆ کـــافرستانم ئەبــــا
کمالی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-06-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌م دڵه‌ى وه‌ك بت په‌رستێ روده‌كاته چاوه‌كه‌ت
نوێژ ده‌كا بۆ تیشكى چاوو زوڵفه تنێك ئاڵاوه‌كه‌ت
گه‌رچى ده‌یشێلى به زه‌برى قۆنده‌ره‌و پێڵاوه‌كه‌ت
قه‌ت به دڵ ره‌ق باس ناكه‌م نایزرێنم ناوه‌كه‌ت
...
چونكه ئه‌یزانم ته‌لارى یاره خوا پێداوه‌كه‌ت
مه‌ستى كردوى بۆیه نایبینێ له عاستم چاوه‌كه‌ت
باخه‌وان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گوڵ ئه‌لاوێنێته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ى گه‌وره‌ى بكا‌و بۆ پاره بیگۆرێته‌وه
بیفرۆشێ به‌و كه‌سه‌ى خه‌ڵقى ده‌روتێنێته‌وه
بۆ ئه‌وزه‌ى مێزى شه‌رابى پێ برازێنێته‌وه
كچ له‌لاى ئێمه‌ش گوڵێكه بۆیه په‌روه‌رده‌ى ئه‌كه‌ن
تا برازێنێته‌وه مێزى شه‌رابى ده‌وڵه‌مه‌ن
ره‌نگه لات وابێ كه گوایا یاره‌كه‌ت ماره‌ت ئه‌كا
یا به‌كه‌یبانووى ته‌لارى به‌رزى ئه‌م شاره‌ت ئه‌كا
ئه‌م خه‌یاڵت خاوه توشى داوى ئه ماره‌ت ئه‌كا
چونكه وه‌ك گورگێكه مه‌یلى ئه‌و له‌شو لاره‌ت ئه‌كا
ئه‌و به ته‌نیا بۆ گوڵى سه‌ر مێزى باده‌ى تۆى ئه‌وێ
هه‌ر كه جارێ بۆنى كردى جا گوڵێكى نوێى ئه‌وێ
ئه‌و گوڵى بۆ مێزى باده‌و پۆكه‌رو یارى ئه‌وێ
واته تۆى بۆ تێپه‌رینى كاتى بێزارى ئه‌وێ
من گوڵم بۆ تۆوى باغى ژینى دڵدارى ئه‌وێ
یانى من تۆم بۆ ئه‌وینى عومرى یه‌كجارى ئه‌وێ
تۆم ئه‌وێ وه‌ك گوڵ له باغى ماڵى مندا هه‌ڵبده‌ى
نه‌ك گوڵى سه‌ر مێزى ئیمرۆ بیتو پێخوسى سبه‌ى
من ئه‌وینم هینى عومره‌و هى خه‌وى شه‌وگار نییه
وه‌ك خه‌وى خاوه‌ن ته‌لارو خاوه‌نى دینار نییه
هه‌ر بووه‌و هه‌رگیز ئه‌مێنێ هینى جار‌و بار نییه
ئاوى ڵێڵى كوێره شیوێ چه‌شنى هى روبار نییه
جا ئیتر من وا قسه‌ى خۆم پێگه‌یاندى بێ درۆ
حه‌ز ده‌كه‌ى هه‌روه‌ك په‌پوله روو له ئاگركه‌و برۆ
ئه‌حمه د هه‌ردى
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-06-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گه‌ردوون که گه‌را دژی نیازی من و تۆ
عاسمان به مه‌چی هه‌شت و حه‌وت بن یان نۆ؟
بمرم که له‌شم به من چی هه‌رچی ده‌ی خوا؟
مێرووله له گڵکۆ بێ، چ گورگی که‌ژ و کۆ
خەیامی هەژارانە
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
ابزارهای موضوع |
|
نحوه نمایش |
حالت خطی
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 01:56 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|