زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
03-12-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ره‌وشه‌ن بدرخان
ڕه‌وشه‌ن خان له ساڵی 1909دا له دایكبووه و کچی ساڵح به‌درخان بووه و باپیری باوكی برای به‌درخان پاشای گه‌وره‌ی میری بۆتان بووه. بۆه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شووبه جه‌لاده‌ت عالی به‌درخان بكات، ناسناوی به‌درخانی به‌كارهێناوه چونكه میر كچ بووه. كه توركه عوسمانییه‌كان به‌درخانییه‌كانیان له توركیا دوورخسته‌وه، باوكی ناچار بوو به خاووخێزانه‌وه بچێته شاری دیمشق و لیی نیشته‌جێ ببێ و ڕه‌وشه‌نی كچی له قوتابخانه‌كانی دیمه‌شق خوێندوویه‌تی و په‌یمانگای مامۆستایانی ته‌واو كردووه و بووه‌ته مامۆستا، له په‌یمانگای كچان و له ساڵی 1935دا شووی به جه‌لاده‌ت به‌درخان كردووه و شازده ساڵی له‌گه‌ڵدا به ته‌بایی و خۆشی ژیاوه و له 1951دا جه‌لاده‌تی هاوسه‌ری كۆچی كردووه و ئه‌م ده‌وره نیشتمانییه‌كه‌ی ئه‌وی بینیوه خاتوو ڕه‌وشه‌ن گه‌لێك هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی دیاری نواندووه، له‌وانه له ساڵی 1957 بووه‌ته نوێنه‌ری میلله‌تی كورد له كۆنگره‌ی "دژی ئێمرپالیزم" كه له ووڵاتی یۆنان به‌ستراو هه‌رچه‌نده 6 كورسی بۆ نوێنه‌رانی كورد ته‌رخان كرابوون، كه‌چی له به‌ر ڕێ لێگرتنیان ته‌نیا ئه‌م وه‌ك نوێنه‌ری هه‌موو كوردستان وه‌ك ئافره‌تێكی خه‌باتگێڕی كورد له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌و كۆنگره‌یه‌دا به‌شداریی كردوه و به توندی له دژی ئیمپریالیزم و دابه‌شكردنی كوردستان دواوه و داوای مافه ڕه‌واكانی نه‌ته‌وه‌ی كوردی كردووه و هه‌رچه‌نده له لایه‌ن تورك و عه‌ره‌به شۆڤێنیه‌كانه‌وه هێرشی براوه‌ته سه‌ر، به‌ڵام ئه‌و هه‌رقسه‌ی خۆی كردووه و داخوازییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی هه‌ر پێشكه‌ش به كۆنگرگرهكه كردووه. خاتوو ڕه‌وشه‌ن به‌درخان له 01.06.1992دا ماڵئاوایی لێكردین و به‌ره‌و دنیای نه‌مران چوو. خاتوو ڕه‌وشه‌ن به‌درخان جگه له زمانی كوردی، زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و توركی به چاكی زانیوه و ئاگاداریشی له زمانه‌كانی فه‌ڕه‌نسی و ئینگلیزی و ئه‌ڵمانیدا بووه. له بواری دانان و وه‌ڕگێڕنیشدا سێ په‌رتووكی به‌زمانی عه‌ره‌بی نووسیوه و به‌چاپی گه‌یاندوون كه ئه‌مانه‌ن: 1- صفات من الادب الكردي - بیروت 1954، 71 لاپه‌ڕه‌یه
2- غرامي و الامي - وه‌رگێڕانه له توركییه‌وه له ساڵی 1957 دا له دیمشق چاپكراوه و 85 لاپه‌ڕه‌یه
3- مذكرات امراة- له دیمه‌شق چاپكراوه و 140 لاپه‌ڕه‌یه
ماڵپه‌ڕی كورد و كوردستانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
03-12-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
نه جیبه خانی جه‌لیزاده
ئافره‌تی ڕووناک‌بیری تێکۆشه‌ری کورد خاتوو "نه‌جیبه خانی جه‌لیزاده" له‌شه‌وی 11 له‌سه‌ر 12ی مانگی حوزه‌یرانی 1999دا له ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا کۆچی دواییکرد و زنجیره‌یه‌ك کتێبی مێژوویی و فۆلکۆری به ده‌سنووسی له‌پاش به‌جێما.
ئه‌م ئافره‌ته خزمه‌تگوزاره پێشکه‌وتنخوازه‌ی کورد له 1917.09.08دا له‌شاری کۆیه، شاری وێژه و هونه‌ر و زانست، له دایکبووه. کچی مه‌لای گه‌وره‌ی زانا و شاعیری شیعری کۆمه‌ڵایه‌تی بووه. له‌و کاته‌ی، که خه‌ڵکی شاری کۆیه له سه‌ره‌تاکانی بیسته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابوردوودا کوڕه‌کانیان نه‌ده‌نارده قوتابخانه‌ی فه‌ڕمیی، باوکی زانا و چاکه‌خوازی ئه‌و کچه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ کوڕان له‌ساڵی 1924دا له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تای کۆیه له‌به‌ر خوێندن دانا، تاکو بووه پۆلی پێنجه‌م و خاوه‌ن زانیاری ڕۆشنبیرییه‌کی هۆشیارانه، خه‌ڵكه‌که به‌گه‌رمیه‌وه ڕۆڵه‌کانی خۆیان له‌به‌ر خوێندن دانا.
ئه‌و ئافره‌ته هۆشیاره زیره‌که له‌سه‌ره‌تای چله‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه تێکه‌ڵ به‌خه‌باتی ڕامیاری میلله‌ته‌که‌ی بووه و بووه‌ته لایه‌نگیرێکی دڵسۆتی و چالاکی پارتی هیوا و ئافره‌تانی شاره‌که‌ی بۆ خه‌باتکردن له پێناوی وه‌ده‌ستهێنانی مافی خۆیان و نه‌ته‌وه‌که‌یان هۆشیار کردۆته‌وه.
له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان له 1941.08.16دا بووه‌ته ئه‌ندامێکی دڵسۆزی ئه‌و پارته نه‌ته‌وه‌ییه دیموکراتییه‌ی کورد و ڕۆڵێکی ڕامیاری باشی له بڵاوکردنه‌وه‌ی هۆشیاری و هه‌ستی نیشتمانی له‌نێو ئافره‌تانی شاره‌که‌یدا هه‌بووه، به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می کۆماری دیموکراتی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌دی نه‌مر.
له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ڕێکخراوی یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان له 1953.12.11دا ڕۆڵێکی باشی تێدا گیڕاوه و به‌نهێنی به‌سه‌رۆکی یه‌کێتی ئافره‌تان له کۆیه هه‌ڵبژێردراوه و له‌دوای به‌رپابوونی شۆڕشی 14ی ته‌ممووزی 1985یشدا به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا به‌سه‌رۆکی یه‌کێتی ئافره‌ته‌کانی کوردستان - لقی کۆیه هه‌ڵبژدراوه و له‌ئاهه‌نگ و بۆنه نیشتمانیه‌کاندا وتاری یه‌کێتی ئافره‌تانی خوێندۆته‌وه و مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورد و بزوتنه‌وه‌ی ئافره‌تانی کوردستانی بۆ جه‌ماوه‌ر شیکردۆته‌وه.
خاتوو نه‌جیبه به‌شداریی له شۆڕشی ئه‌یلوولدا کردوو و له دوای نسکۆهێنانی ئه‌و شۆڕشه مه‌زنه‌ش به‌کاریگه‌ریی پلانه چه‌په‌ڵه‌که‌ی جه‌زائیر له 1975.03.06دا له ساڵی 1975-1977 له ئێران ماوه‌ته‌وه و ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆری ژیانی ده‌ربه‌ده‌ری چه‌شتووه، ئینجا گه‌ڕه‌واته‌وه کۆیه و له‌و شاره‌دا ڕۆڵێکی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك "حه‌پسه‌خانی نه‌قیب" له سلێمانیدا بینیووه و هه‌موو لایه‌ك ڕێزیان لێناوه، چه‌ند ساڵێك پێش کۆچکردنی ڕوو ده‌کاته شاری هه‌ولێری پایته‌خت و له ئه‌نجامی پیریی تووشی نه‌خۆشی ئێسکه‌نه‌رمه‌ی قاچ هات.
ئه‌م ئافره‌ته ڕووناکبیره له ماوه‌ی ژیانیدا سێ به‌رگ له ته‌فسیری قورئانی له نووسینی مه‌لای گه‌وره‌ی باوکی به چاپگه‌یاندووه و له نووسینه‌کانی خۆیشی کۆمه‌ڵێك بابه‌تی به‌نرخی به‌ده‌سنووسی له‌پاش به‌جێماوه و له‌وانه‌ش:
1. مێژووی کۆیه
2. مێژووی بنه‌ماڵه‌ی جه‌لیزاده
3. هه‌واڵی ڕووداوه‌کانی کوردستان له‌سه‌رده‌می هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئهیلوول له 1961دا
4. کۆمه‌ڵێك له چیرۆکی فۆلکلۆری و دیاری کورده‌واری
ماڵپه‌ڕی كورد و كوردستانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-12-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مامۆستا عه‌لائه‌ددین سه‌جادی
ئه‌گه‌ر لێره‌وه لاپه‌ڕه‌ی پرشنگداری ئه‌ده‌بی كوردی هه‌ڵبده‌ینه‌وه، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه كورد میلله‌تێكی پێشكه‌وتووه ، له‌و رووه‌وه له‌نێو لاپه‌ڕه‌ی مێژووی ئهدهبو فه‌رهه‌نگی كوردیدا به‌سه‌دان شاعیر‌و ئهدیبو نوسه‌رو رۆژنامه‌نوسی پایه‌به‌رز ده‌بینرێت، كه هه‌وڵی پێشخستنی ئه‌ده‌بی میلله‌ته‌كه‌مانیان داوه، له‌نێو ئه‌وانه‌دا نوسه‌رێكی دیار به‌ناوی (عه‌لادین سجادی) به‌دی ده‌كرێت كه توانی گه‌شه به‌وێژه‌و ئه‌ده‌بی كوردی بدات .
ناوی ته‌واوی (عه‌لادین نه‌جمه‌دین عیسامه‌دین)هو له‌بنه‌ماڵه‌ی ناوداری (سجادی)یه، ساڵی (1907) هاتۆته دنیاوه له‌خێزانێكی ئایینی‌دا گه‌وره بووه .
ساڵی (1927) بۆ خوێندن هاتووه‌ته شاری سلێمانی‌و له‌مزگه‌وتی شێخ جهلالو مزگه‌وتی حاجی مه‌لا ره‌سوڵ به‌فه‌قێیه‌تی دامه‌زراوه، ساڵی (1938) مۆڵه‌تی مه‌لایه‌تی لای مامۆستا شێخ بابه‌عه‌لی ته‌كیه‌یی وه‌رگرتووه‌و چووه بۆ به‌غداو له‌مزگه‌وتی نه‌عیمه خاتوون له‌مه‌یدان بووه بهپێشنوێژو دانیشتن‌و كاری ڕۆژانه‌ی له‌و مزگه‌وته‌دا بووه، له‌به‌غدایش لای مامۆستایان شێخ ئه‌مجه‌د زههاویو شێخ محه‌مه‌د قزڵجی به‌هه‌ندێ له‌زانسته ئیسلامییه‌كاندا چووه‌ته‌وه، له‌ساڵی (1939)دا چووه‌ته مه‌یدانی ڕۆژنامهنوسیو له‌ساڵی(1941)دا بووه به‌به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڤاری (گه‌لاوێژ)و ورده ورده گه‌شه‌ی پێكردووه تا داخستنی له(1949)دا .
له‌ساڵی (1948)دا پاش ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی كانون، گۆڤاری (نزار)ی بهعهرهبیو كوردی ده‌ركردووه كه گۆڤارێكی نیشتمانپه‌روه‌ری سیاسی بووه، پاش شۆڕشی پیرۆزی 14ی تهمموزو تا ساڵی (1974) مامۆستای ئهدهبو مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی بووه له‌كۆلێژی ئادابی زانكۆی به‌غدا، هه‌ر له‌ساڵی(1974)دا كراوه به‌ئه‌مینداری گشتی ئه‌وقاف و (3) ساڵ له‌و كاره‌دا ماوه‌ته‌وه، ساڵانی پاشه‌وه‌ی بهخانهنشینیو خزمه‌تی ئه‌ده‌به‌وه به‌ڕێ كردووه، 13/12/1984 كۆچی دوایی كردووه‌و له‌گۆڕستانی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی له‌شاری به‌غدا له‌نزیك شێخ عه‌بدوڕه‌حمان ئهبولوافی نه‌قشبه‌ندی‌و شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی به‌خاك سپێردراوه.
له‌و كتێبه‌ی (دلێر عه‌لادین سجادی) كه به‌ناوی (یادی سجادی) له‌ساڵی (1987)وه‌ك وه‌فایه‌ك به‌ئه‌ده‌بی كوردی‌و به‌باوكی ده‌ریكردووه، له‌و بابه‌ته به‌پێزانه‌ی كه‌ڵك وه‌ربگرم .
ساڵی (1984) ساڵی پرسه‌و ماته‌م بوو، چونكه له‌و ساڵه‌دا هه‌ندێ ئهدیبو نوسه‌رو ڕۆشنبیری وه‌ك (ئه‌مین میرزا كه‌ریم، تۆفیق وه‌هبی، جگه‌ر خوێن، حسێن خانه‌قا، خاڵه ڕه‌جه‌ب، حه‌بیب عه‌لی میرانی، تاهر سادق ، عه‌لادین سه‌جادی‌و محه‌مه‌د فیدا) كۆچی دواییان كرد‌و هه‌ریه‌كه‌یان به‌جۆرێك خزمه‌تی میلله‌ته‌كه‌مانیان كردووه، له‌ناو ئه‌م ناوانه‌دا مامۆستا (عه‌لادین نه‌جمه‌دین سه‌جادی) چل ساڵه پتر ژیانی خۆی له‌پێناوی زیندووكردنه‌وه‌ی كهلهپوورو نوسینه‌وه‌ی مێژووی ئه‌ده‌بماندا به‌خت كردووه، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی مامۆستا سه‌جادی چووه‌ته به‌غداو بزووتنه‌وه‌یه‌كی ڕۆشنبیری كوردی سه‌ری هه‌ڵداوه (كوردی‌و مه‌ریوانی) دوانزده كتێبیان چاپ كردووه، لاوانی كوردیش (یادگارو دیاری)یان بڵاوكردۆته‌وه (یانه‌ی سه‌ركه‌وتن)یش لهچالاكیدا بوو، (ژیان) له سلێمانی و (روناكی) له‌هه‌ولێر ده‌رده‌چوون، سه‌جادی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕوناكبیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا په‌یدا كردووه‌و ئه‌وانیش كاریان تێكردووه، له‌دوا مانگی ساڵی (1939)دا گۆڤاری (گه‌لاوێژ)له‌به‌غدا ههڵاتو تیشكی پڕ شه‌وقی چیا‌و هه‌ردو دۆڵه‌كانی كوردستانی ڕوناك كرده‌وه مامۆستا سه‌جادی ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م گۆڤاره‌دا هه‌بوو . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڤاره‌كه له‌به‌غدا نه‌ما، كاروباری گه‌لاوێژ خرایه ئه‌ستۆی سه‌جادی‌و هه‌ر خۆی كه‌ره‌سته‌ی بۆ كۆ ئه‌كرده‌وه‌و لهچاپخانهدا سه‌رپه‌رشتی ئه‌كردو پیتاكو ئابوونهشی بۆ دابین ئه‌كرد، سه‌جادی له‌ساڵی (1948)دا شانبه‌شانی گه‌لاوێژ گۆڤارێكی نیو مانگی رامیاری به‌ناوی(نزار)ه‌وه بهكوردیو عه‌ره‌بی بڵاوكردۆته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی بیست‌و دوو ژماره له‌و گۆڤاره ده‌رچوو، كاربه‌ده‌ستان (گه‌لاوێژ)و (نزار)یان له‌ساڵی(1949)دا داخست، پاش ئه‌وه مامۆستا ده‌ستی دایه كتێب نوسین، ئه‌وه‌بوو له‌ساڵی (1952)دا (مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی) به‌قه‌واره‌ی(652) لاپه‌ڕه پێشكه‌ش كردین كه تیایدا وتویه‌تی (خۆم گه‌لێ به‌به‌ختیار ئه‌زانم كه خوا یارمه‌تی دام‌و توانیم له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا به‌كۆششی فیكر‌و ماڵی خۆم، ئه‌م كتێبه كه مێژووی ئه‌ده‌بی كوردیه یا به‌واتایه‌كی فراوانتر (دائره المعارف )ی كوردی یه، بێنمه بهرههمو پێشكه‌شی بكه‌م) له‌دواییدا ئه‌ڵێت:هێنام ئه‌ده‌بی كوردیم كرد بهكۆشكێكو به‌دنیایه‌ك به‌ڵام نه‌ك كۆشكێكی داروپه‌ردوو، چونكه ئه‌و جۆره كۆشكانه له‌به‌ر پلاری گه‌رمای هه‌تاوی هاوینداو سه‌رمای به‌فری زستاندا خۆیان ناگرن، كردم بهكۆشكێك نه باكی بهكڵپهو بڵێسه‌ی هه‌تاوو هاوین بێ، نهبهتۆفو كڕێوه‌ی بۆرانی زستان).
كاتێكیش به‌درێژایی سی‌و پێنج ساڵ كه ئیمامی مزگه‌وت بووه، هه‌موو ڕۆژێك نێوان نوێژانی مهغریبو عیشا له‌مزگه‌وته بچكۆلانهكهیدا ئهدیبو ڕۆشنبیرو ناسیاوانی له‌ده‌وری كۆ ئه‌بوونه‌وه‌و ده‌ست ئه‌كرا به‌گفتوگۆو نوكته‌و قسه‌ی خۆش. بوَیهش ئه‌و هه‌له‌ی له‌ده‌س نه‌داوه‌و ئه‌و قسه خۆش‌و نه‌سته‌قانه‌ی كه به‌دڵی بووبێت تۆماری كردوون‌و سه‌رله‌نوێ دایڕشتوونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌بوو له‌ساڵی (1957)ه‌وه تا ساڵی (1983) هه‌شت به‌رگه كتێبی به‌ناوی (رشته‌ی مرواری)یه‌وه لێ چاپكردن، كه بوو به‌جۆره ئه‌ده‌بێكی زیندووی میلله‌ته‌كه‌مان . له‌ساڵی (1953)یشدا سیپاره‌یه‌كی ناوی كوڕ‌و كچی كوردی پێشكه‌ش باوك‌و دایكان كرد، له‌ناوه‌ڕاستی په‌نجاكاندا گه‌شتێكی (1816) كیلۆ مه‌تری به‌ناو كوردستاندا كرد‌و ئه‌م گه‌شتنامه‌یه‌ی كرده كتێبێكی سه‌ربه‌خۆ، كه شۆڕشی چوارده‌ی ته‌مموزی (1958) به‌رپابوو، هات شۆڕشه‌كانی بهدرخانو سمكۆو حه‌مه‌پاشای ڕه‌واندزو شێخ مه‌حمودی له‌كتێبێكدا بۆ لهچاپداینو هه‌ڵوێستی كوردی به‌رامبه‌ر كۆمار ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها له‌فۆلكلۆری كوردیشه‌وه سێ چیرۆكی له‌كتێبی (هه‌میشه به‌هار)دا له‌ساڵی(1960)له‌چاپ دا‌و ده‌رباره‌ی زمانیش له‌ساڵی (1962)دا كتێبی (ده‌ستورو فه‌رهه‌نگی كوردی) بلاَوكردهوه، له‌ساڵی (1969)دا خوالێخۆشبوو لایه‌كی له‌ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی كرده‌وه به‌كتێبی (نرخ شناسی) ئه‌و كهلهبهرهشی پڕكرده‌وه، پاش ئه‌وه به‌ده ساڵ جوانكاریه‌كانی ناو ئه‌ده‌بی كوردی له‌كتێبی (خۆشخوانی)دا خستیه بهردهستو ده‌رباره‌ی ئه‌م دوو كتێبه ده‌ڵێت ((هێنام ڕسته‌ی خۆشخوانیم كرد بهوشهیهكو كردم به‌ناو بۆ ئه‌م كتێبه كه قسه لهڕهوانبێژییهوه ده‌كات، وه‌كو له‌كاتی خۆشی‌دا رسته‌ی نرخ شناسیم كرد به‌ناو بۆ ئه‌و كتێبه كه باس له لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی ده‌كات))!!
ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بڕوانینه به‌رهه‌مه‌كانی ده‌بینین زۆربه‌ی زۆریان ده‌رباره‌ی ئه‌ده‌بی كوردین‌و هه‌ندێكیشیان له‌خانه‌ی كهلهپوورو فۆلكلۆردا دادهنرێنو له‌هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانیدا ئه‌مانه‌تی زانستی پاراستووه‌و هه‌موو سه‌رچاوه‌یه‌كی دیاری كردووه‌و له‌نوسیندا شێوه‌یه‌كی نوێی گرتووه‌ته‌به‌رو له‌هه‌ندێ بابه‌ته نوسیندا به‌داهێنه‌ر ده‌درێته قه‌ڵه‌م .
(مسته‌فا نه‌ریمان) لهچلهكهیدا ده‌ڵێت: (له‌و چل‌و دوو ساڵه‌ی كه مامۆستا سه‌جادیم تیادا ناسیوه‌و تێكه‌ڵاویم له‌گه‌ڵ په‌یدا كردووه، خووڕهوشتو هه‌ڵسوكه‌وتی ڕۆژانه‌ی وه‌ك نووكی قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی خاوێن‌و بێگه‌رد بوو، له‌پاشمله ناوی كه‌سی به‌خراپه نه‌هێناوه‌و دڵی كه‌سیشی نه‌ڕه‌نجاندووه).
به‌و هێزه‌وه له‌ماوه‌ی سی‌و یه‌ك ساڵدا بیست‌و یه‌ك كتێبی به‌قه‌واره‌ی (5366) لاپه‌ڕه چاپكردووه ئه‌مه‌ش ده‌كاته 4%ی كتێبی كوردی ئه‌و ماوه‌یه، هیچ نوسه‌رێكی كوردمان به‌قه‌واره‌ی كتێب نه‌گه‌یشتووه‌ته ڕاده‌ی خزمه‌تی ئه‌و جگه له‌مامۆستای پایه بڵند (مه‌لا عه‌بدولكه‌ریم موده‌ریس) كه به‌سێ هه‌زار لاپه‌ڕه كه‌وتووه‌ته ژووریهوه. سه‌ڕه‌رای ئه‌و هه‌موو به‌رهه‌مه چاپكراوانه، سه‌جادی چه‌ند به‌رهه‌مێكی حازره چاپی به‌جێ ماوه وه‌ك (به‌رگی نۆهه‌می رشته‌ی مرواری)و (به‌رگی دووهه‌می ده‌قه‌كانی ئه‌ده‌بی كوردی)و (كتێبی زینده‌وه‌ر)، هه‌روه‌ها ڕۆژانه بیره‌وه‌ری تایبه‌ت به‌خۆی یاداشت كردبوو . له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا هه‌رگیز له‌خۆبایی نه‌بووه‌و هه‌وڵی ئه‌وه‌شی داوه به‌رهه‌می پوختترمان پێشكه‌ش بكات، ڕۆشنبیرو ئهدیبو نوسه‌ر ده‌بێت له‌ژیاننامه‌و خوڕه‌وشته‌كانی كه‌ڵك وهربگرنو بیكه‌نه مه‌شخه‌ڵ له‌گۆڕه‌پانی ڕۆشنبیرییاندا، به‌مه روَحی مامۆستا شاد ده‌بێته‌وه . هه‌ره‌وه‌ك خوَی له‌پێشه‌كی كتێبی (مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی)دا ده‌ڵێ: )ده‌مێ ساڵه، بگره ئه‌وه‌ته‌ی هۆشم كردۆته‌وه، له‌كانگای دڵه‌وه حه‌زم لهئهدهبو ئه‌ده‌بیات كردووه، به‌و بۆنه‌وه گه‌لێ جار خووم ئه‌دایه خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه كه ئاشنایه‌تیان به‌ئه‌ده‌به‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌تی هینهكانی ڕۆژهه‌ڵات چ عه‌ره‌بی، چ فارسی، ئه‌مه بێجگه له‌ئه‌ده‌بیاتی ڕۆژئاوا – جۆش‌و خرۆشێكی ئهدامێو ئه‌یخستمه عاله‌مێكی تره‌وه، ماوه‌یه‌كی باش ئه‌مه ئیشم بوو، به‌بێ ئه‌وه بچم به‌لای بیروباوه‌ڕێكی ترا ! ……)، دواتر ده‌ڵێت (ڕۆژێك شتێكم ئه‌خوێنده‌وه، كه لێبومه‌وه سه‌رله‌نوێ له‌دڵی خۆما وردم ئه‌كرده‌وه، له‌مه‌وه كتوپڕ ئه‌وه هات به‌بیرما كه ئایه من چیم؟ ئینگلیز؟ نه‌و . عه‌ره‌بم ؟ نه‌و ..به‌ڵكو كوردم باشه كه كوردم ئه‌بێ له‌نه‌ته‌وه‌ی كوردبم، كه له‌نه‌ته‌وه‌ی كورد بووم ئه‌مه‌ی تێ گه‌یاندن، كه كورد ناوی له‌لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژگاردا هه‌یه‌و ئه‌میش ئمێكه بۆ خۆی، زۆری پێ نه‌چوو له‌و زه‌ریایی خه‌یاڵه كه‌وتمه سه‌ر ئه‌وه كه میلله‌ت مادام میلله‌ت بوو، بێ گومان ده‌بێ زمان‌و ئهدهبیاتو تاریخی (مێژووی) ببێ، ئه‌گه‌ر نه‌بێ به‌هیچ ناژمێررێو هیچ نی یه، لێره‌دا سه‌رم لێ تێكچوو . ته‌ماشای خۆم ئه‌كه‌م هیچی تر نیم ته‌نها كورد نه‌بێ، ته‌ماشای باره‌كه‌ی تری ئه‌كه‌م سه‌یر ئه‌كه‌م ته‌نیا كورد نه‌بێ هه‌موو شتێكی ترم! كسپه‌یه‌ك له‌دڵمه‌وه هات، به‌وه دڵی خۆم دایه‌وه كه نه‌ته‌وه‌ی قه‌ومێكم كه له‌به‌ره به‌یانی مێژووه به‌م زمانه كه من قسه‌ی پێ ئهكهمو پێی ئه‌نوسم قسه ئهكهنو هیچ كۆسپێك لای نه‌داون له‌ڕێگه‌ی خۆیان، به‌تایبه‌تی كه ئه‌میر شه‌ره‌فخانی بتلیسی له (1005)ی هیجریو (امین زه‌كی به‌گ) له (1936)ی میلادی، مێژوویان بۆ قه‌ومه‌كه‌م نوسیوه، بست بست گهشكهم ئه‌كردو هیوام به‌خۆمو بهقهومهكهم تازه‌تر ئه‌بوه‌وه …)
مومتاز حه‌یده‌ری له‌چله‌ی ماته‌مینی مامۆستای نه‌مردا ده‌ڵێت: ((مردوو لنگی درێژ ده‌بێته‌وه) ئه‌وه‌تا به‌ر له‌ساڵ‌و نیوێك وتارێكم له‌خولی دووه‌می ژماره‌ی(12)ی نوسه‌ری كورد له‌ژێر ناوی (مامۆستا سه‌جادی، خه‌رمان به‌ره‌كه‌ت)دا نوسی، داوای ئه‌وه‌م كرد تا مامۆستا سه‌جادی له‌ژیانه میهرهجانێكی ئه‌ده‌بی گه‌وره‌ی ڕێزگرتنی بۆ ساز بكرێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆریش به‌داخه‌وه، به‌تاقه دێڕێكیش پێشوازی پێشنیاره‌كه نه‌كرا ….. !! ئێستاكه‌ش وا ڕۆڕۆی بۆ ده‌كه‌ین، فرمێسكی بۆ ده‌ڕێژین، ئه‌رێ تاكه‌ی، زیندووكوژهی مردوو په‌رست بین ؟!)
مامۆستا (هه‌ژار موكریانی) له‌وتارێكیدا بۆ كۆچی سه‌جادی نوسیوێتی ( ڕۆژێك سه‌یری دوكانێكی به‌غدام ده‌كرد، چهقهڵێكی مۆمیایی كراوی لێدانرابوو، له‌ژێر قاچیه‌وه لێی نوسرابوو (بیست‌و پێنج دیناری ته‌واو) من سه‌ری زمانی خۆم گه‌ست، هات به‌دڵما، هه‌یاران ! ئه‌م مام چه‌قه‌ڵه موحته‌ره‌مه ئاخۆ ده‌بێت به زیندوویی سه‌ر شاعیر، نوسه‌ر، هونه‌رمه‌ندێكی كورد بوبێ له‌ژیانیدا لهبرسانو له‌ترسان ئۆقره‌ی نهبوبێو ئێستاكێ لاشه‌ی مۆمیایی به‌م ده‌ردو مه‌خسه‌ره چوبێ؟ كێ ئه‌زانێ؟ هه‌زار دانه به‌زیندویی فلسێ ناژی )، هه‌ژار درێژه‌ی به‌وتاره‌كه‌ی ده‌داو باسی چه‌ند ڕۆشنبیرێكی كورد ده‌كات ( مه‌لا مارفی كۆكه‌یی) ئه‌گه‌ر بێژم له‌برسا مرد ڕه‌نگه باوه‌ڕم پێنه‌كه‌ن، چونكه ئه‌و ده‌م نانی وشك زۆر هه‌رزان بووه ... قانیع هه‌تا مرد نان‌و دۆی خۆی لهپهنایهك نه‌دی ... فایه‌ق بێكه‌س كه چریكه‌ی گوێی دوژمنانی كه‌ڕ ده‌كرد، دوو لێفه‌ی له‌ماڵدا نه‌بوو كه خۆی‌و منداڵه‌كانی پێداپۆشێ به‌قه‌رزداری عاره‌ق به‌قه‌رزداری مرد .... گۆران ئه‌و ئه‌ستێره گه‌شه‌ی ئاسمانی ئه‌ده‌بیاتی كورد، بۆ دابینبوونی بژێوی ده‌گاته یافای فه‌ڵه‌ستین وتاربێژی ڕادیۆی (شه‌رقی ئه‌دنا) بێ ... جگه‌رخوێن په‌نجا ساڵ پتر بۆ شیعر‌و چیرۆكی كوردی چه‌وسایه‌وه له‌جیاتی نان خوێنی جگه‌ری خۆی ده‌خوارد، چه‌ند له‌كوردستان ژیا‌و من ده‌مناسی گهسكلێدهری كۆلاَنان له‌و تێرتربوون، كه‌س ئیره‌یی پێ نه‌ده‌برد، ئه‌وانه له‌ژیان ئاوابون له‌پاش مردنیان چا‌وا بوون ؟)
به‌داخه‌وه ئێستا كه مردوپهرستیشمان نه‌ماوه ئه‌وا (23) ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی مامۆستای ههمیشهزیندوودا تێده‌په‌ڕێت كه‌س له‌په‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌یه‌كدا ساڵیادی كۆچی دوایی نه‌كردووه، یان بابه‌تێكی ده‌ستنوسی نه‌كرا به‌كتێب بۆ؟ له‌م (23) ساڵه‌دا ته‌نها له‌ژماره (28)ی گۆڤاری (ڕۆڤار) كه تایبه‌ته بهدامهزرێنێك یادی كردۆته‌وه، به‌ڵام ده‌رچوونی ژماره‌كه‌ی هاوكات نی یه له‌گه‌ڵ ساڵی كۆچی دواییه‌كه‌ی، گۆڤاره‌كه 25/2/2004 ده‌رچووه، واته 25/2 به‌ڵام، مامۆستا 13/12 كۆچی دوایی كردووه، من له‌لایه‌ن خۆمه‌وه زۆرزۆر ده‌ستخۆشی له‌كارمه‌ندانی ئه‌و گۆڤاره ده‌كه‌م كه گۆڤاره‌كه سه‌ر بهچاپو په‌خشی سه‌رده‌مه، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم . هه‌رچه‌نده مامۆستا له‌سه‌ر بواری ئهدهبو ڕۆشنبیری ده‌سته‌ی ده‌زگای میری مامۆستایان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك لاوان‌و قوتابیاندا ڕاپێچی به‌ندیخانه كرده‌وه، هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا كوڕێكی به‌ناوی (دانا) شه‌هید كراوه، وابزانم ساڵی شه‌هیدكردنه‌كه‌ی (1982-1983) بووه . هه‌تا له‌ژیاندا مابوو قسه‌ی جوانی كردبوو، یه‌كێك له‌و قسه به‌نرخانه‌ی ئه‌وه‌یه وتبوی (ئه‌گه‌ر خۆت سه‌ری خۆت نه‌خورێنی، كه‌س بۆت ناخورێنێ) ئه‌گه‌ر به‌ڕێز (دلێر)ی كوڕی كتێبی (یادی سجادی) كه‌پێكهاتووه له‌كۆمه‌ڵێك وتار‌و شیعر لهیادهكهیدا خوێنراونه‌ته‌وه یان له‌گۆڤارو ڕۆژنامه‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه، نه‌كردایه به‌كتێب له‌وه نه‌ده‌چوو كه‌س ئه‌و ئه‌ركه‌ی بخستایه‌ته سه‌رشانی، زۆربه‌ی شانۆكارو هونه‌رمه‌ندان سودێكی زۆریان له (ڕشته‌ی مرواری) كردووه، كردویانه بهنواندنو دراما كه‌چی كه‌س له‌وانه شتێكی بۆ نه‌نوسیوه وه‌ك وه‌فایه‌ك، ده‌بێت به بهوهفایانو نوسه‌ران ئه‌و ده‌ستنوسانه‌ی كه مامۆستا مه‌رگ ڕێگه‌ی پێنه‌دا بیكات به‌كتێب، بیكه‌ن به‌كتێب یان زۆربه‌ی كتێبه‌كانی له‌بازاڕدا یان له‌كتێبخانه ئه‌هلیه‌كاندا نه‌ماون یان كه كه‌م بونه‌ته‌وه له‌چاپی بده‌نه‌وه بۆی، نهفهوتێنو كتێبخانه‌ی كوردی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بێت‌و گه‌نجانی ئه‌مڕۆش بتوانن سودی لێوه‌ربگرن.
ئه‌مه‌ش ناوی كتێبهكانیو ساڵی دانانیانن:-
1. مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی، (1952)و (چاپی دووه‌م 1971) .
2. ناوی كوردی، (1953) .
3. ڕشته‌ی مرواری، به‌رگی یه‌كه‌م، (1957)و (چاپی دووه‌م 1999)و (چاپی سێیه‌م 2005)
4. ڕشته‌ی مرواری، به‌رگی دووه‌م، (1957)و (چاپی دووه‌م 1999)و (چاپی سێیه‌م 2005) .
5. ڕشته‌ی مرواری، به‌رگی سێیه‌م، (1958)و (چاپی دووه‌م 1999)و (چاپی سێیه‌م 2005) .
6. ڕشته‌ی مرواری، به‌رگی چواره‌م، (1968)و (چاپی دووه‌م 1999)و (چاپی سێیه‌م 2005) .
7. ڕشته‌ی مرواری، به‌رگی پێنجه‌م، (1972)و (چاپی دووه‌م 1999)و (چاپی سێیه‌م 2005) .
8. ڕشته‌ی مرواری، به‌رگی شه‌شه‌م، (1979)و (چاپی دووه‌م 1999)و (چاپی سێیه‌م 2005) .
9. ڕشته‌ی مرواری، به‌رگی حه‌وته‌م، (1980)و (چاپی دووه‌م 1999)و (چاپی سێیه‌م 2005) .
10. ڕشته‌ی مرواری، به‌رگی هه‌شته‌م، (1983)و (چاپی دووه‌م 1999)و (چاپی سێیه‌م 2005) .
11. گه‌شتێك له‌كوردستاندا، (1956) .
12. شۆڕشه‌كانی كورد (1959)و (چاپی دووه‌م 2005) .
13. هه‌میشه به‌هار (1960) .
14. ده‌ستوورو فه‌رهه‌نگی زمانی كوردی، (1961) .
15. ئه‌ده‌بی كوردی‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی، (1968) .
16. نرخ شناسی، (1970) .
17. دوو چامه‌كه‌ی نالی‌و سالم، (1973) .
18. كوردهواری، (1974) .
19. ده‌قه‌كانی ئه‌ده‌بی كوردی (1978) .
20. خۆشخوانی، (1978) .
وه دوو نامیلكه‌ی ده‌ركردووه، یه‌كه‌میان بۆ یادی شاعیری پایه‌به‌رز (پیره‌مێرد) كه به‌ناوی (یادی پیره‌مێرد)ه‌وه له‌ساڵی(1951) ده‌ری كردووه كه (112) لاپه‌ڕه‌یه، دووه‌میان بۆ یادی مێژوونوسی پایه‌به‌رز (محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گ) كه به‌ناوی (یادی كۆچی محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی)ه‌وه له‌ساڵی (1948)دا ده‌ری كردووه كه (80) لاپه‌ڕه‌یه
ماڵپه‌ڕی كورد و كوردستانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-12-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پروفيسور قه نا تي كورد‌و
كوردناس و زانای مه‌زنی كوردی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران پڕۆفیسۆر قه‌ناتی كوردۆ 97 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ڕۆژی 1909.09.21 له گوندی "سوسز"ی ناوچه‌ی "قانزمان"ی هه‌رێمی قارس له كوردستانی باكورری سه‌ر به ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌دایكبووه، ناوی ته‌واوی "قه‌نات كوڕی كوردۆ كوڕی كه‌له‌ش كوڕی خدر"ه و له‌سه‌ر ئایینی ئێزیدی بووه.
له‌كۆتایی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له‌ساڵی 1918دا كه توركه‌كان به‌سه‌ر ئه‌رمه‌ندا زاڵبوون، بنه‌ماڵه‌ی قه‌نات و خه‌ڵكی ئاواییه‌كه‌یان خۆیان له‌چنگی توركه‌كان ڕزگار كرد‌و به‌ره‌و ناوچه‌ی "ئاپاران"ی ئه‌رمه‌نستانی ژێر ده‌ستی ڕووسیا كه‌وتنه ڕێ و له‌و ناوه له گوندی "كۆربلاخ" نیشته‌جێ بوون، كه خه‌ڵكی گونده‌كه هه‌موویان كوردبوون، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا توركه‌كان ناوچه‌ی ئاپارانیان داگیر كرد، به تایبه‌تی گونده‌كانی كورد، بۆیه ماڵی قه‌نات ماوه‌یه‌ك ده‌ربه‌ده‌ربوون و له‌دواییدا گه‌ڕانه‌وه "ئاپاران" و باوكی بهحهماڵی گوزه‌رانی دهكردو له‌ساڵی 1920دا ڕوویان كرده گورجستان و له‌شاری "تفلیس" نیشته‌جێ بوون و ملیان دایه ڕه‌نجبه‌ری و باوكی له 1921دا كۆچی دوای كرد و په‌روه‌رده كردنی ئه‌و كوڕه 12 ساڵییهكهوته ئه‌ستۆری دایكی و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له قوتابخانه‌ی "هاگۆب گازاریانی"ی ئه‌رمه‌نی ناسراوبه "لازۆ" ده‌ستی به‌خوێندن كرد و ئه‌و زانایه به پیتی لاتینی ئه‌رمه‌نی فێری كورد و ژنه‌كه‌شی زمانی ئه‌رمه‌نی فێركرد.
قه‌ناتی كوردۆ له‌ساڵی 1928دا خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌و قوتابخانه تایبه‌تیه ته‌واوكرد و له‌كۆلیژی كارگه‌ران له‌شاری لینینگراد وه‌رگیراو له‌ساڵی 1931دا ئه‌و كۆلیژه‌ی ته‌واو كرد، كه به‌رامبه‌ر قۆناغی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی بووه و له كۆتایی ئه‌و ساڵه‌دا قه‌نات و دوو هاوڕێی كوردی كۆلیژی زمانه‌وانه‌ی زانكۆی لینینگراد وه‌رگیران و له‌ساڵی 1936دا خوێندنی ته‌واو كرد و بڕوانامه‌ی دیبلۆمی وه‌رگرت و هه‌ر ئه‌و ساڵه له‌به‌شی دكتۆرا وه‌رگیراو له‌ساڵی 1941دا خوێندنی باڵای ته‌واو كرد و بڕوانامه‌ی دكتۆرای وه‌رگرت و له په‌یمانگای ئه‌سنۆگرافیای ئه‌كادیمیای زانستی سۆڤیه‌ت دامه‌زراوه، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م نێردایه "فابریقه‌ی شه‌فه‌قی سو‌و" تا مانگی شوباتی 1942.
دكتۆر قه‌ناتی كوردۆ له‌ساڵی 1945دا بووه ئه‌ندامی پارتی كۆمۆنیستی ڕووسیا و له‌پاش جه‌نگ بوو به مامۆستای زمانی كوردی به خوێندكارانی به‌شی ئێرانی ده‌گوته‌وه.
له‌ساڵی 1947ه‌وه تاكو 1960 سكرتێری لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی كۆمۆنیستی په‌یمانگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتناس بووه له‌و شاره‌ی لینینگراد دا تاكو ساڵی 1958 قه‌ناتی كوردۆ و ئیسحاق تسوكهرمان و مارگریت ڕودینكۆ خه‌ریكی كوردناسی بوون له‌به‌شی ئێرانی په‌یمانگای ڕۆژهه‌ڵاتناسی و له‌ساڵی 1958دا به‌شی كوردی به یارمه‌تی یوسف ئۆربێلی سه‌رۆكی په‌یمانگای ڕۆژهه‌ڵاتناس جیاكرایه‌وه و بووه به‌شێكی سه‌ربه‌خۆ.
له‌سه‌ره‌تادا ئۆربێلی خۆی بووه سه‌رۆكی، به‌ڵام له دواییدا دكتۆر قه‌ناتی كوردۆ به‌سه‌رۆكی به‌شه‌كه هه‌ڵبژێردرا. ئه‌وه‌ی شایانی گوتنیشه دكتۆر قه‌نات له‌ساڵی 1968دا بڕوانامه‌ی دكتۆرای "ناووك" واته دكتۆرای زانسته‌كانی وه‌رگرت و پله‌ی زانستی بووه‌ته پڕۆفیسۆر.
تاكو ڕۆژی كۆچی دوایی له 1985.10.31دا وه‌ك سه‌رۆكی به‌شی كوردی و زانایه‌كی مه‌زنی كورد و كوردناسێكی دڵسۆز و لێهاتووی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خزمه‌تی زمان و وێژه‌ی و مێژووی كوردی كرد.
هه‌ندێ له به‌رهه‌مه‌کانی
پڕۆفیسۆت قه‌ناتی كوردۆ گه‌لێك به‌رهه‌می به نرخی نووسیوه و بڵاوكردۆته‌وه له‌وانه:
1. ته‌حویری مێژووی كورد له زانستی مێژووی بۆ ڕجوازیی فارس - ساڵی 1954
2. خه‌پاتۆر ئابۆڤیان وه‌كو كوردناس و ئه‌سنۆگراف - ساڵی 1955
3. بیروباوه‌ڕی ناڕاست له‌باره‌ی زمانی كوردییه‌وه - ساڵی 1955
4. كورد له په‌رتووكی "نه‌ته‌وه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" - ساڵی 1957
5. فه‌رهه‌نگی كوردی - ڕووسی "شێوه‌ی كرمانجی باشوو" - ساڵی 1983
6. په‌رتووكی ڕێزمانی كوردی - ڕه‌وان - ساڵی 1956
7. ئه‌حمه‌دی خانی و به‌رهه‌می وێژه‌یی
8. دروستبوونی وشه له زمانی كوردیدا
9. كوردی سۆڤیه‌ت له وێژه‌یی كوردی ده‌ره‌وه‌دا
10. بیروباوه‌ڕی قاره‌مانیه‌تی له به‌رهه‌می وێژه‌ی ئه‌حمه‌دی خانی دا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-12-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پروفيسورمحه ممه د ئه مين زه كي به گ
زۆرن ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نی پڕ به‌خششیان له پێناو مرۆڤایه‌تی بوراند، به به‌هره و تواناكانیان خزمه‌تیان به گه‌له‌كه‌یان كرد دیاره كوردیش به سه‌ده‌ها كه‌ڵه‌مێرد و مێرخاسی له‌م جۆره‌ی تیا هه‌ڵكه‌وتووه.
محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی ناوی ته‌واوی محه‌مه‌د ئه‌مینی كوڕی حاجی عه‌بدولڕه‌حمانی كوڕی مه‌حمود باپێره له ساڵی 1880دا له گه‌ڕه‌كی گوێژه‌ی شاری سلێمانی له دایكبووه و باوك و دایكی نه‌خوێنده‌وار بوون و خاوه‌ن وڵاخ و كاروان بوون.
له ساڵی 1892 چووته فێرگه‌ی "موڵكیی" سه‌ره‌تایی سلێمانی پاشان ماوه‌یه‌كیش له فێرگه‌ی مه‌لا عه‌زیز خوێندویه‌تی .. له ساڵی 1893 چووه‌ته فێرگه‌ی ڕوشدیه‌ی سه‌ربازی سلێمانی یه‌و دوای دووساڵ خوێندن چوونه‌ته ڕوشدیه‌ی سه‌ربازی به‌غدا ساڵی 1898 چووه‌ته كولێژی سه‌ربازی هه‌روه‌ها به‌شی ئه‌ركانی ئه‌سته‌مبۆل كه له ساڵی 1902 به پله‌ی "ره‌ئیس چاك" ده‌رچووه و له له‌شكری عوسمانی شه‌شه‌می به‌غدا دامه‌زراوه. ساڵی 1903 تا ته‌مووزی 1924 له له‌شكری عوسمانی‌دا چه‌ند جۆر پله‌ی بڕیووه، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ ئێراق له 1925.02.02 تاكو 1925.07.15 فه‌رمانی دووه‌م پشكنه‌ر فه‌رمانده‌ی فێرگه‌ی سه‌ربازی ئێراقی بووه.
ساڵانی 1925 - 1928 - 1937 نوێنه‌ره‌ی هه‌ڵبژێراوی بۆیه‌كه‌مجار له شالیارێتی عه‌بدولموحسین ئهلسهعدوندا بووه به شالیاری (كارداری و هامووشۆ) تا 1941.11.10 بۆ 10 جار له شالیاریتیهكانی زانستی، به‌رگری، ئابووری و هامۆشۆدا بووه له 1942.02.10 له به‌ر نه‌خۆشی به‌یه‌كجاری ده‌ستی له كاروباری میری هه‌ڵگرت. له شه‌وی 9 له‌سه‌ر 1948.07.10 له دیده‌نی شاری سلێمانیدا كتوپڕ گورچیله‌كه‌ی له كاركه‌وتوه و خوێنی لێ پیس كردووه به‌و جۆره گیانی پاكی سپارد به خاك و نیشتمانه‌كه‌ی.
ئه‌مین زه‌كی به‌گ ئاره‌زووی له هۆنراوه، وێژه، خۆشنووسین، نیگاركێشان بووه، زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی، توركی، ئێنگلیزی، ئه‌ڵمان و فه‌ڕه‌نسی زانیووه، به توركی و عه‌ره‌بی و كوردی له باره‌ی مێژووی جه‌نگ، له‌شكر، مێژووی ڕامیاری خاوه‌نی به‌رهه‌می به‌نرخه.
خاوه‌نی زیاتر له 12 به‌رهه‌مه ئه‌مه‌ش چه‌ند به‌رهه‌مێكی "محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گ"ه:
1- محاسه‌به‌ی نیابات - 1928 (كه تیایدا په‌راوی كرده‌وه‌كانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا بۆ خوێنه‌ر كۆكردۆته‌وه)
2- خولاسه‌یه‌كی ته‌ئریخی كوردستان به‌شی یه‌كه‌م ساڵی 1931 و به‌شی دووه‌م ساڵی 1937 (وهرگێڕدراوهت سه‌ر زمانی عه‌ره‌بیش)
3- دوو ته‌قه‌للای بێ سوود 1935 (كه پاداشتێكی 69 لاپه‌ڕه‌یه: ساڵی 1930 بۆ مانی كورد دابوویه میری، بڵاوكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كرا)
4- ته‌ریخی وڵاتی سلێمانی 1939
5- كورد به ناوبانگ به‌شی یه‌كه‌م ساڵی 1945 و به‌شی دووه‌م ساڵی 1947
6- تاریخ الدوله و الامارات الكردیه 1945
ماڵپه‌ڕی كورد و كوردستانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-12-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ماموستا عه بدولمه جيد لوتفي
نووسه‌ری گه‌وره‌ی كوردی به عه‌ره‌بی نووس عه‌بدولمه‌جید لوتفی كوڕی عومه‌ر كوڕی عه‌بدولڕه‌حمان كوڕی محه‌مه‌د له ڕۆژی 1905.06.30دا له شاری خانه‌قین له بنه‌ماڵه‌ی "خه‌ڵووزی" له‌دایكبووه.
ناوی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یان له ئمانی عه‌ره‌بی بووه‌ته "خلوصی"، چونكه ئه‌وانه به "خه‌ڵووزی"، واتا خه‌ڵووز فرۆش ناسراون، باوكی له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا شه‌هید كراوه، ئه‌میش خوێندنی دواناوه‌ندی له به‌غدا ته‌واوكردووه و له‌و شاره ژیاوه بۆیه نووسینه‌كانی به عه‌ره‌بی بوون.
بنه‌ماڵه‌ی "خه‌ڵووزی" گه‌لێك زانا ونووسه‌ری لێهاتووی لێ هه‌ڵكه‌وتووه.
"عه‌بدولعه‌زیز خلوصی"ی برا گه‌وره‌ی دادوه‌رێكی ناسراو بووه و دادگایی كردنی تاوانبارانی به‌زمانی كوردی كردووه خۆیشی وێژهناسێكی گه‌وره و چیرۆكنووسێكی ڕاسته‌قینه‌ی بووه، دكتۆر "صفاء خلوصی"ی برازای پڕۆفیسۆرێكی زانا و مامۆستایه‌كی لێهاتووی زانكۆ بووه و له زانكۆكانی به‌غدا و ئۆكسفۆرد وانه‌ی گوتۆته‌وه و باشترین وه‌رگێڕ بووه له ئینگلیزیه‌وه بۆ عه‌ره‌بی و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش. عه‌بدولمه‌جید بۆ وێژه و نووسین و په‌رتووك دانان خوڵقابوو، تا له ژیاندا بووه 19 په‌رتووكی به‌نرخی چاپ و بڵاوكردۆته‌وه، به‌ڵام كاتێك كه له ڕۆژی 1992.10.27دا له‌شاری به‌غدا كۆچی دواییكرد، نزیكه‌ی 190 په‌رتووكی ده‌سنووسی له‌پاش به‌جێما و هه‌ندێك له‌و دهسنووسانهی به‌زمانی كوردین و چونكه زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و توركی و به‌چاكی ده‌زانی بۆیه چه‌ند پهرتووكێكیشی له‌زمانی توركی وه‌رگێڕایه سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی به‌زمانی كوردیش كه‌م كه‌مه نووسین و هۆنراوه‌ی چوارێنی هه‌بوو.
عه‌بدولمه‌جید لوتفی له‌پاڵ چیرۆك و ڕۆماننوسیشهوه شاعیرێكی هه‌ست ناسك بوو، دیوانێكی هۆنراوه‌یی هه‌یه به‌زمانی كوردی و زۆربه‌ی هۆنراوه‌كانی چوارینن و تام و چێژی چوارینه‌كانی بابهتاهیری هه‌مه‌دانیان لێدێ و ده‌توانین بڵێن یه‌كه‌مین وێژهناس بووه له ئێراق و له كوردستان په‌خشانه هۆنراوه‌ی له سییه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه نووسیوه، له چیرۆكنووسیشندا هاوتای جه‌عفه‌ر ئه‌لخه‌لیلی و زه‌نوون ئه‌یوب بووه، عه‌بدولمه‌جید لوتفی ته‌مه‌نێكی باش ژیا‌و 87 ساڵ له ژیاندا ململانێی له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه‌یدا ده‌كرد و هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد بوو له چوارچێوه‌ی ئێراقدا له هه‌موو چالاكییه‌كانی ڕۆشنبیری و زانستی كورددا به‌شداریی ده‌كرد و له كۆنگره‌ی دووه‌می مامۆستایانی كورد له شه‌قلاوه له نێوانی 15-17ی ئابی 1960 به‌شداریی كرد و گه‌لی پێشنیازی له‌باره‌ی زمان و مێژوو وێژه‌یی كودری پێشكه‌ش به گۆنگرهكه كرد و په‌سندكران هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی پاڵی پێوه‌نا و ڕاسپارده‌ی كرد، كه پاش مه‌رگی ته‌رمه‌كه‌ی ببڕێته‌وه بۆ خانه‌قین تاكو له كوردستان له گۆڕستانی "باوه‌ڕ مه‌حموود" له سه‌ر ڕووباری ئه‌ڵوه‌ند بنێژرێ هه‌تاكو خه‌ڵكی بزانن، كه ڕۆڵه‌یه‌كی دڵسۆزی كورد بووه ده‌بێ ئه‌و ڕاستیه‌ش بووترێت، كه گرنگی وێژه‌ی عه‌بدولمه‌جید لوتفی له زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی نییه، به‌ڵكو چۆنێتی پته‌وی بابه‌ته‌كانیه‌تی، چونكه له هه‌موو كاره وێژهییهكانیدا یه‌كسانی و ئاشتی و برایه‌تی داوا ده‌كرد و له دژی سته‌م و زۆرداری بوو، هه‌ندێ له كاره وێژهكانی وهرگێردراته سه‌ر زمانی ڕووسی و ئیسپانی و فه‌ڕه‌نسی و ئینگلیزی و ته‌نانه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتناس و ڕه‌خنه‌گرێكی ڕووس به‌بۆنه‌وه‌ی كۆچی دوایی ئه‌م وێژه مه‌زنه گووتوویه‌تی "گۆركی ئێراق" كۆچی دواییكرد.
ماڵپه‌ڕی كورد و كوردستانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-12-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ماموستا گيوي موكرياني
ناوی ته‌واوی "عه‌بدولره‌حمان له‌تیف ئیسماعیل عه‌بدوڵلا له‌تیف"هو له ساڵی 1903 له‌شاری مهاباد له‌دایكبووه.
له ساڵی 1913 له‌گه‌ڵ حوسێن حوزنی برای چووه بۆ وڵاتی شام له شاری حه‌ڵه‌ب تا ساڵی 1925 له‌وێ نیشته‌جێ بووه و خوێندنی سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌كانی حه‌ڵه‌ب خوێندووه، له ساڵی 1924-1925 چووه بۆ به‌یرووت و له دانیشگایهك فێری بنچینه‌ی زمانی فه‌ڕه‌نسی بووه، له‌ساڵی 1915 حوسێنی برای مه‌كینه‌یه‌كی چاپی له ئه‌ڵمانیا كڕیوه و له بازاڕچه‌ی حه‌ڵه‌بی داناوه.
له‌ساڵی 1925 له‌گه‌ڵ حوسێن حوزنی هاتوون بۆ ئێراق و ماوه‌یه‌ك له‌شاری به‌غدا نیشته‌جێ بوون، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له‌سه‌ر داوای سه‌ید ته‌های شه‌مزینی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌وسای شارۆچكه‌ی ڕه‌واندز و دۆستی دێرینیان له‌شاری حه‌ڵه‌به‌وه چوون بۆ ڕواندز و چاپخانهكهیان لێ دامه‌زراندووه، له‌ساڵانی 1926-1932 یاریده‌ری حوزنی و به‌ڕێوبه‌ری گۆڤاری زاری كرمانجی بوو له ڕواندز، له‌ساڵانی 1935-1936 كاری له گۆڤاری ڕووناكی‌دا كردووه، كه له‌لایه‌ن حوزنی و شیت مسته‌فا له ڕواندز و شاری هه‌ولێر ده‌رچووه، له‌ساڵی 1935 هاتۆته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ پیشه‌ی وێنه‌گری و كاروباری چاپخانهكهشی به‌ڕێوبردووه، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا مه‌كینه‌یه‌كی گه‌وره‌تری بۆ چاپی كوردی له مووسڵ له فه‌زیل عیسا مه‌حفوز كڕیوه و له هه‌ولێر دایمه‌زراند بۆ چاپكردنی گۆڤاری ڕووناكی و په‌رتووكی كوردی، له 1947.09.20، كه حوسێن حوزنی موكریانی برای كۆچی دوایی ده‌كات، مه‌كینه كۆنه‌كه‌ی زاری كرمانجی ده‌بێتی خاوه‌نی له‌ساڵی 1948 له‌كاتی ڕاپه‌ڕینه نیشتمانیه‌كه‌ی گه‌لی ئێراق و دوای وه‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێ سه‌ربه‌ستی دیموكراتی له وڵات‌دا ناوی چاپخانه‌كه‌ی زاری كرمانجی كردووه به چاپخانه‌ی كوردستان.
له‌ساڵی 1963 ناوی چاپخانهكهیان پێگۆڕیوه به ناوی چاپخانه‌ی هه‌ولێر، له‌ساڵی 1970 له دوای ده‌رچوونی به‌یاننامه مێژووهیهكهی 11ی ئادار ناوی چاپخانه‌كه‌ی كردۆته‌وه به چاپخانه‌ی كوردستان، له نێو ئه‌م ده‌رده كوشنده‌یه ژیاوه، تا كاتی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی 1977.07.24 له نه‌خۆشخانه‌ی شاری مووسڵ دڵه گه‌وره‌كه‌ی له لێدان ده‌كه‌وێ و له ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژدا له گۆڕستانی ئیمام محه‌مه‌د له هه‌ولێر له ته‌نیشت نووسه‌ر و مێژوونوسی ناودار حوسێن حوزنی موكریانی برایه‌وه به‌خاك سپاردرا
ماڵپه‌ڕی كورد و كوردستانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-12-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ماموستا ميقداد مه د حه ت به درخان
دامه‌زرێنه‌ری ڕۆژنامه‌ی كوردی "میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان كوڕی میر به‌درخان پاشا"یه.
ساڵی له‌دایك بوون و كۆچی دوایی نه‌زانراوه. میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان ناوێكی ئاوێته‌یه، ئه‌م شێوه ناونانه عوسمانییه‌كان و كورده‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه لهفهرهنسییهكانیان وه‌رگرتووه بۆ ناونانی ڕۆڵه‌كانیان.
ساڵی 1891 هاتۆته میسر، ساڵی 1898 له‌قاهیره پێنج ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی كوردستان بڵاو ئه‌كاته‌وه. پاش ئه‌وه له‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌كانی سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی عوسمانی ئه‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌سته‌مبوڵ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م براكانی تووشی ئه‌شكه‌نجه‌و زیندانی كردن نه‌بن.
ساڵی 1899 له‌گه‌ڵ عه‌لی به‌گی برایدا هه‌وڵ ئه‌ده‌ن زه‌مینه‌بۆ شۆڕشێكی نه‌ته‌وه‌یی خۆش بكه‌ن، به‌ڵام سه‌ر ناكه‌ون. هه‌ندێك له‌مێژوو نووسه‌كان ئه‌ڵێن میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان یه‌كێ بووه له‌ئه‌ندامه چالاكه‌كانی پارتی "ئیتحاد و ته‌ره‌قی". ساڵی 1906 له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی له‌توركیا نه‌فی كرا. ساڵی 1910 و ماوه‌یه‌ك پاش راگه‌یاندنی حكومه‌تی ده‌ستووری لهئهستهمبوڵبهشداری ئه‌كا له‌دامه‌زراندنی "جه‌معیه‌تی نه‌شری مه‌عاریفی كوردی" به‌پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه ماوه‌یه‌ك كراوه به‌موته‌سه‌ریفی شاری ده‌رسیم. به‌ڵام له‌و ساڵه به‌دواوه هیچ شتێك ده‌رباره‌ی ژیانی نازانرێت، میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان جگه له‌وه‌ی كه‌یه‌كه‌مین رۆژنامه‌نووس و دامه‌زرێنه‌ری بزاڤی كوردییه چاپخانه‌یه‌كیشی به‌ناوی "چاپخانه‌ی ڕۆژنامه‌ی كوردستان" له‌قاهیره دامه‌زراندووه، كهبهیهكهمین چاپخانه‌ی كوردی ئه‌ژمێردرێ.
ئه‌م ڕابه‌ره مه‌زنه جگه له زمانی خۆی و زمانی توركی و عه‌ره‌بی زمانی فه‌ره‌نسیشی به‌باشی زانیوه، بۆیه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مین ژماره‌ی رۆژنامه‌ی كوردستاندا كارتێكی به‌زمانی فه‌ڕه‌نسی بڵاوكردۆته‌وه كه شارستانی بوونی عه‌قڵی میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان نیشان ئه‌دات.
ماڵپه‌ڕی كورد و كوردستانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-12-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ماموستا حوسيني حوزني موكرياني
حوزنی موكریانی مێژوونووس و ڕۆژنامه‌گه‌ریی لێهاتووی كورد ناوی ته‌واوی "سه‌ید حوسێنی كوڕی سه‌ید عه‌بدولله‌تیفی كوڕی شێخ ئیسماعیل"ه و له ساڵی 1893دا له شاری مه‌هاباد چاوی ژیانی هه‌ڵهێناوه و هه‌ر له منداڵییه‌وه نیشانه‌ی به‌هره‌و بلیمه‌تی لێ به‌دی كراوه‌و سه‌ودای كورد په‌روه‌ریی بووه.
له‌ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا كه‌س و كاری خۆی و مه‌هابادی به‌جێهێشتووه ڕووی كردۆته مه‌راغه‌و ته‌ورێز و یه‌ریڤان و 12 ساڵیش به به‌رگی ئه‌فغانی هه‌موو كوردستان و هه‌نده‌ران گه‌ڕاوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی مێژووی كورد و تۆماركردنی و یه‌كه‌مین كه‌س بووه بایه‌خی تایبه‌تی دابێ به نووسینی مێژووی كورد به‌زمانی كوردی.
حوزنی له هه‌موو چه‌شنه زانیارییه‌ك ده‌داو، له مێژوو، وێژه، ڕۆژنامه‌گه‌ریی، مۆرهه‌ڵكه‌نی، وێنه‌گری و خۆشنووسی و كڵێشه‌ی وێنه هه‌ڵكه‌ندن له‌دار. بۆیه ده‌بینین گه‌لێك به‌رهه‌می وێژه‌ی و مێژوویی داناوه‌و چاپی كردوون و تا خۆی له ژیاندا بووه له نێوانی 1925 تاكو 1947 هه‌ژده په‌رتووكی به‌نرخی چاپكردووه كه زۆربه‌یان له‌سه‌ر مێژووی كورد و كوردستان و بایه‌خی زانیاری خۆیان هه‌یه.
له‌ناو كورد دا یه‌كه‌مین كه‌س بووه چاپخانه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی زمان و مێژووی و وێژه‌ی كوردی دامه‌زراندووه و له ساڵی 1915دا له‌شاری "حه‌ڵه‌ب"ی داناوه‌و له دوایی دا له ساڵی 1925دا گواستوویه‌تییه‌و بۆ كوردستانی باشوور و له‌شاری ڕه‌واندزی داناوه و له ساڵانی 1926-1932دا گۆڤاری "زاری كرمانجی" پێ چاپكردووه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا 24 ژماره‌ی پته‌وی لێ بڵاوكردۆته‌وه‌و له ساڵانی 1935 و 1936شدا له‌شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر شێخ مسته‌فا گۆڤاری ڕووناكی ده‌رچوواندووه‌و له ساڵانی 1943-1947یشدا گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌ی (ده‌نگی گێتی تازه)ی به هاوكاریكردنی له‌گه‌ڵ مامۆستایان تۆفیق وه‌هبی و حه‌سه‌نی شێخ حه‌مه مارف له شاری به‌غدای پایته‌ختی ئێراق ده‌رچوواندووه‌و گه‌لێك و تاری مێژووی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌قی وێژه‌ی فولكلۆری كوردی له‌و گۆڤار و ڕۆژنامه‌یه‌دا بڵاوكردۆته‌وه‌و دوای گه‌یاندنی خزمه‌تێكی زۆری زمان و كلتوور و مێژووی كورد و ڕۆژنامه‌گه‌ریی له ڕۆژی 20ی ئه‌یلوولی ساڵی 1947دا له به‌غدا كۆچی دوایی كردووه‌و ته‌رمه‌كه‌ی هاتۆته‌وه شاری هه‌ولێر و له گۆڕستانی ئیمان محه‌مه‌د به‌ڕێزێكی زۆره‌وه نێژراوه.
هه‌ندێك له‌و په‌رتوكانه‌ی كه حوزنی له‌سه‌ر مێژووی كوردی نوسیونی ئه‌مانه‌ن:
- مێرگهیدڵان
- خونچه‌ی به‌هارستان
- پێشكه‌وتن
- ئاوڕێكی پاشه‌وه
- میرانی سۆران
- كوردستانی موكوریان
- به‌كورتی هه‌ڵكه‌وتی دێریكی
- لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌دێریكی كوردستانی موكوری
- ناودارانی كورد
حوزنی گه‌لێك ڕوپه‌ڕی گۆڤار و ڕۆژنامه و به‌گه‌لێك نامێلكه‌ی هێژا خزمه‌تی زۆری وێژه و مێژووی كورد كردوه
ماڵپه‌ڕی كورد و كوردستانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-12-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ماموستا ئيبراهيم ئه حمه د
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له 1914.03.06 له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناسراوی شاری سلێمانی له‌دایكبووه، ڕه‌مزی فه‌تاح كه ئه‌فسه‌رێكی كورد بووه مامی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بووه و كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ڕۆشنبیری بوونی برازاكه‌ی هه‌بوو، هه‌ربۆیه زوو ڕه‌وانه‌ی قوتابخانه‌ی ده‌كات. ئه‌م كاریگه‌رییه‌ی مامی تا قۆناغه‌كانی دواناوه‌ندی خوێندنی ئیبراهیم نووسه‌ر هه‌ربه‌رده‌وام بوو، له ساڵی 1937 له شاری به‌غدای پایته‌ختی وڵاتی ئێراق كۆلیژی یاسا ته‌واوده‌كات.
ژیانی ڕامیاری
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له ته‌ك نووسین كاری ڕامیاری كردووه و له به‌شداری چالاكی له شۆڕشی ئه‌یلوولی كوردستانی باشوور به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا مسته‌فای بارزانی كردووه.
هه‌ر زوو مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌شاری سلێمانی گوێبیستی سروود و هۆنراوه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ران و هه‌واڵی شۆڕشی شێخ مه‌حموودی نه‌مر بووه، هه‌روه‌ها بۆردومانی شاری سلێمانی له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئینگلیزه‌وه كاریتێكردووه، جگه له‌و هه‌لوومه‌رجه تایبه‌تییه‌ی ئه‌وكاته‌ی سلێمانی، "مامه ڕه‌مزی"یشی ڕێبه‌رایه‌تی كردووه بۆ ئاشناكردنی به خه‌باتی ڕزگاریی و نه‌ته‌وایه‌تیی. له‌ساڵانی سییه‌كاندا و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك خوێندكاری كوردی له‌به‌غدا گروپێكی پێكهێناوه به‌ناوی "لاوانی كورد" و گۆڤارێكیشی به‌ناوی "دیاری لاوان" بڵاوكردۆته‌وه.
مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به دامه‌زرێنه‌ری و لێپرسراوی "ژك" له كوردستانی باشوور ده‌ناسرێت، كه سه‌ر به مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بووه، كه سه‌روه‌ری دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان (مه‌هاباد 1946)ی هه‌یه، له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانیدا توانیبووی له زۆر ناوچه‌ی كوردستان لق بۆ "ژك" و پاشان بۆ "حدك" بكاته‌وه.
پاش ڕووخانی كۆماری مه‌هاباد له ساڵی 1947دا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و لقی "ژك" له‌پاش كۆبونه‌وه‌یه‌ك بڕیاریاندا بچنه ناو پارتی دیموكراتی كوردستان، مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به سه‌رۆكی لقی سلێمانی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێرا.
له‌ساڵی 1948 پاش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و كاته‌ی ئێراق به‌ربووه گیانی شۆڕشگێڕانی كورد و پارتی دیمكراتی كوردستان، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بۆ ماوه‌ی ساڵ و نیوێك به‌ندكرا. ئه‌و كاته‌ی ئازادكرا تا هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی 14ی ته‌مموزی ساڵی 1958ی ئێراق ڕێگایی خه‌باتی نهێنی گرته به‌ر.
له شوباتی ساڵی 1951 له‌میانه‌ی كۆنگره‌ی دووه‌می پارتی له شاری به‌غدا به كۆی ده‌نگ كۆنگره‌ی پارتی ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی به سكرتیری گشتی پارتی هه‌ڵبژارد. هه‌ر له‌میانه‌ی هه‌مان كۆنگره‌دا له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌و ناوی "پدك" گۆڕا بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان-ئێراق.
له‌سه‌ر كار و چالاكی ڕامیاری له هاوینی ساڵی 1951 له سلێمانییه‌وه بۆ كه‌ركووك گوێزرایه‌وه.
له‌ساڵی 1953 كۆنگره‌ی سێیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان به ڕێبه‌رایه‌تی ئێبراهیم ئه‌حمه‌د كرا و له‌م كۆنگره‌یه‌دا دامه‌زراندنی یه‌كێیتی ئافره‌تان و لاوان و قوتابیان په‌سه‌ندكرا.
له‌ساڵی 1961 ئیبراهیم ئه‌حمه‌د وه‌ك سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان و و سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی خه‌بات كاری ده‌كرد، پێش داخستنی ڕۆژنامه‌ی خه‌بات و هه‌ڵگرتنی مۆڵه‌تی پارتی له كۆتایی ساڵی 1961 ناچاربوو شاری به‌غدا به‌جێبهێڵێت و خۆی بشارێته‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئهیلوول ڕویكردۆته شاخ و له ڕووی ڕامیارییه‌وه شۆڕشه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌بردووه. له ساڵی 1964 تا ساڵی 1971 سكرتێری باڵی نووسینه‌گه‌ی ڕامیاری پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، پاش هه‌ره‌سی شۆڕشه‌كه ڕووده‌كات هه‌نده‌ران و زۆربه‌ی ژیانی له‌شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا گوزه‌راندووه.
ژیانی وێژه‌ییی و ڕۆژنامه‌وانی
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ژیانییه‌وه ده‌ستی داوه‌ته كاری نووسین و ڕۆژنامه‌وانی، هه‌ربۆیه له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا له ڕۆژنامه‌ی "ژیان" كاریكردووه و نۆبه‌ری نووسینه‌كانی له‌وێ بڵاوكردۆته‌وه. له‌به‌ر شاره‌زایی نووسین حاجی تۆفیق "پیره‌مێرد"ی شاعیر و خاوه‌نی ڕۆژنامه‌ی ژیان له نووسێنێكدا ستایشی ئیبراهیم ئه‌حمه ده‌كات و ده‌ڵێت: "ژیان چاوه‌ڕێی ئه‌م كوردییه ڕه‌وانه‌یه، پیره‌مێردیش به‌هیوای نه‌وجه‌وانانه."
كاتیكێش خوێندن ته‌واو ده‌كات، دیسان پیره‌مێرد باسی ده‌كات و ده‌ڵێت: "له‌خوێنده‌واره هه‌ڵبژێردراوه‌كانمان ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كه كۆلێژی مافی ته‌واوكردووه.. هتد."
له‌ساڵی 1939 بۆ ساڵی 1949 له‌گه‌ڵ مامۆستا عه‌لائه‌دین سه‌جادی گۆڤاری "گه‌لاوێژ" ده‌رده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه ناچار ده‌بێت له ساڵی 1944 ده‌ست له كاری میریی هه‌ڵبگرێت.
پاش سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی 14ی ته‌مموزی 1958 مۆڵه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند ژماره‌یه‌كی گۆڤاری ڕزگاری پێبه‌خشرا و هاوكاتیش به‌رپرسیارێتی ڕۆژنامه‌ی "خه‌بات"یش ده‌كرد.
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بێجگه له‌و ڕۆژنامانه‌ش خاوه‌نی ڕۆژنامه‌ی "كوردستان"یش بوو، كه جه‌لال تاڵه‌بانی زاوای سه‌رنووسه‌ری بووه. به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی وتارێكی به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێراقدا، خه‌بات و كوردستان له ساڵی 1961 داخران و فه‌رمانی زیندانیكردنیش بۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌رچوو.
له گۆڕه‌پانی وێژه‌شدا ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی نووسه‌ر و پارێزه‌ر چه‌ندین كاری به‌نرخی نووسیوه، ئه‌ویش به چه‌ند شاكارێكی به‌نرخ وه‌ك "ژانی گه‌ل"، "كوێره‌وه‌ری"، "دوا تیری كه‌وان" و هتد.
نامێلكه‌ی "الاكراد و العرب"یش كه له‌ساڵی 1937 به عه‌ره‌بی نووسیوێتی هه‌وڵێك بووه بۆ ڕێكخستنی په‌یوه‌ندیی نێوان كورد و عه‌ره‌ب له وڵاتی ئێراقدا.
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له ته‌مه‌نی 86 ساڵییدا له كاژمێر 5ی ئێواره‌ی 2000.04.08 له شاری له‌نده‌ن كۆچی دواییكرد و ته‌رمه‌كه‌ی گوێزرایه‌وه بۆ شاری سلێمانی و هه‌ر له‌و شاره‌ش نێژرا
ماڵپه‌ڕی كورد و كوردستانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 2 نفر (0 عضو و 2 مهمان)
|
|
ابزارهای موضوع |
|
نحوه نمایش |
حالت خطی
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 03:17 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|