بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #3101  
قدیمی 09-27-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض شه‌وانی بێ تۆیی!!

شه‌وانی بێ تۆیی!!


ئه‌مشه‌وله‌که‌ناری بێده‌نگییه‌دا
بێهوده‌شه‌پۆل ئه‌ده‌م
تاکه‌شتی روحم
له‌ئامێزی بێ ئۆقره‌یدا
له‌نگه‌ربگرێ.

تۆپێت وتم که‌ یادت کردم گوێ
له‌نه‌غمه‌ی باڵنده‌کان و
ئاوازی ده‌ریا بگره‌
پێت وتم هه‌مووده‌م
له‌گه‌ل کازیوه‌داهه‌ڵدێم
له‌نێوهه‌مووباخچه‌یه‌کدا ئه‌روێم
پێت وتم تۆله‌کوێ بی من له‌وێم

من له‌م شه‌وه‌بێ تۆییه‌دا
هه‌نگاوده‌نێم
به‌ره‌ودورگه‌ی چاوه‌کانت دێم
خۆم و وه‌نه‌وزوخولیاکانم
ده‌بینه‌ هیواو حه‌زه‌کانم

به‌تاڵه‌ موی که‌زیه‌کانته‌وه‌
ئه‌به‌ستمه‌وه‌

هاوار ته‌یب ــ ڕانیه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #3102  
قدیمی 09-27-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض بەس بڕۆ


بەس بڕۆ

بەمن چی ئەو هەموو دەنگە
کەلەترازانی دەرگای دوودڵی زیاتر،
درزێک ناخەنە دیواری دڵی من.

***
سەیرکە،
تۆ سەرت بەئاسۆی منەوە ناچێ،
من پێم بەپێڵاوی یاساکانی تۆوە،
لەم نێوەدا شتێك هەناسە سوار،
خەونی من لەژێر دەبەنگی تۆ،
دەبەنگی تۆ بەسەر کەرێتی منەوە.

***

لە نێوان هەریەکێکماندا
شکۆی هەمان شەڕی دۆڕاو،
لەتۆدا ڕازاوە بەتەرمی درۆی گوڵ گوڵ،
لەمندا ڕەنگڕێژ بەگوڵە متمانەی تەرمین.

***

خۆت تێك مەدە
بۆشاییەك نادۆزییەوە،
بۆ چاندنی مینی خەونێکی تر..

***

ژیان بۆمبێکی تەوقیت کراوە،لەبەر پێم،
چەپیش پێ دانەنێم،هەر دەتەقێتەوە.

***

دەزانم
هەموو جووڵەیەکی راستیش،
ئەم کۆتەی ناوی ژیانە،
تەنگتر دەکەنەوە لە دەستەکانمدا.

***

ئەم ماڵە دارینە، شتێك ڕای گرتووە
کۆڵەکەی ژنێتی من و دیواری پیاوەتی تۆ.

***

هاکا گومان لە ئاوێنەکەوە و
بێدەنگی لە پەنجەرەوە،
هاڕەی کرد بەسەرماندا.

***

هەر کەویستمان لەمالێکدا کۆ بینەوە،
سیخوڕێك لەناتەبایی،
مۆسادێك لەدڕدۆنگی،
کۆرپەیەك لەتێنەگەیشتن،
کەوتنە نێوان.

***

ئەوەی لەنابەینمان کەڵەکە بووە،
گڵکۆی بەکۆمەڵی خەونە،
رووفاتی پیرۆزی هەستە،
تازە دۆزیومنەتەوە.

***

{تۆ لەدوای موتاڵا
من و جەریدەکە دەخەیە ژێر خۆت}* ،
منیش دوای خۆشویستن،
تۆو ئایەتی حەرفەکانت دەخەمە سەر دڵم،
جیاوازی یەکە لێرەدایە.

***

لەگەل ساڵەکانی تەمەن،
شتێك ئاوا دەبێ،
لەمندا راستگۆییەکانی تۆ،
لەتۆدا ئەستێرەی بەختی من،
بەسەر ئەسپە دارینەی حیکایەتێکەوە،
بەرەو ئەبەدییەت.

***

تا بێ شتێك لەنێوانمان درێژ دەبێتەوە،
کەڵبەی سادییەتی تۆ و
خەیاڵی مازیۆشیانەی من،
لەهاوکێشەی خەونێکی بەراوەژوودا....

کەژاڵ عەلی ـ زیوریخ سویسڕا

*دێڕە شیعرێکی وەرگیراوە

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #3103  
قدیمی 09-27-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض ناســـكی ناخم

ناســـكی ناخم

1
ئه‌ی چاره‌نوس،
لێم گه‌ڕێ
پشوێك بده‌م
با شه‌پۆله‌كانی ناخم
بۆ خۆشبه‌ختی و
ئازادی مرۆڤایه‌تی بێ
با هه‌ناسه‌م
له‌سه‌ر كه‌شتی دادپه‌روه‌ری بێ
نامه‌وێ تیژ ڕه‌وبم
له‌و كاتانه‌ی ناسكی ناخم
ده‌نگی باڵنده‌یه‌ك ده‌بیستێ
حه‌ز ده‌كه‌م
به‌هه‌موو جیهان په‌رت ببم
بۆ ئاسوده‌یی و ئازادی
مرۆڤه‌كان.

2

له‌ناخمدا...
مه‌شخه‌لێكی ئاسمانی هه‌یه‌
دلۆپه‌كانی خوێنم
ده‌سوتێنێ و
ته‌واوی ترپه‌كانی دڵم
نوێژێكه‌
له‌پێناوی ئازادی مرۆڤایه‌تی.

3

هه‌موو رۆژێك
له‌به‌ر ده‌رگا ده‌وه‌ستم
حه‌ز ده‌كه‌م
گوڵی سه‌ربه‌ستی
له‌سینه‌ی
مرۆڤی ئازادیخواز بده‌م
عه‌تری دنیا كۆكه‌مه‌وه‌
جیهان به‌خۆشه‌ویستی و ئازادی
مه‌ست كه‌م
ده‌نگی مرۆڤی ئازاد
له‌هه‌موو ماڵێك به‌رز ببێته‌وه‌و
ئاسمان پڕ بێ
له‌ئازادی و خۆشه‌ویستی
ئه‌و كات...
ده‌ستی تۆ ده‌گرم و
وه‌ك باڵنده‌
به‌رز ده‌فڕین و
ده‌گه‌ین به‌خۆری ئازادی.

4

بێده‌نگ نابم
له‌ئاست زولم و سته‌م
وا ده‌بێنم
ئه‌و دایكانه‌ی،
ده‌ستیان خستۆته‌ سه‌ر دڵیان
چاوه‌ڕوانن جه‌نگ ته‌واو بێ و
كوڕه‌ تاقانه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌
هاوار ده‌كه‌م
من شه‌پۆلی ده‌ریای گه‌لم
یاخی ده‌بم
كه‌شتی زولم و سته‌مكاران
سه‌رو ژوور ده‌كه‌م
تاقانه‌كان ده‌هێنمه‌وه‌و
خۆشه‌ویسته‌كان شاد ده‌كه‌مه‌وه‌
ئازادی بۆ مرۆڤه‌كان ده‌سێنمه‌وه‌
ئا منم ده‌ریا گه‌ل و نیشتمان
سنوره‌كان تێكده‌شكێنم
ئاگری شه‌ڕ كپ ده‌كه‌م و
خۆشبه‌ختی ده‌به‌خشمه‌وه‌
به‌ته‌واوی ماڵه‌كان.

5

نارۆمه‌وه‌و
چركه‌كانی جه‌نگ ده‌ژمێرم
زوڵم و سته‌مه‌كانتان ده‌پێچمه‌وه
گریانی مناڵه‌كان
له‌زیندانی چاوه‌ڕوانی
ده‌ردێنم و
به‌سه‌ر پشتی "با" وه‌ دێم
ئازادیتان بۆ دێنم
له‌گه‌ڵ باران ئاوێته‌ ده‌بم
زولم و سته‌م
به‌شه‌پۆلی فرمێسكه‌كان
ده‌روخێنم
یاخی ده‌بم
ده‌مامكی زالمه‌كان
هه‌ڵده‌ده‌مه‌وه‌
ناوی نیشتمان ده‌گۆڕم
به‌ناوی دایكی میهره‌بان.

6

هه‌موو كات
تكا له‌خودام ده‌كه‌م
له‌نێو پێخه‌ڤه‌كه‌م نه‌مرم
زۆر حه‌ز ده‌كه‌م
له‌مه‌یدانی جه‌نگدا
خوێنم لێ بچۆرێ
بۆ ئازادی و خۆشه‌ویستی
با ته‌مه‌نم كۆتایی بێ
شكۆمه‌ند بم
به‌ئارامی و ئاسوده‌یی
له‌رێگای عیشق و ئازادی.

7

ئەی چارەنووس
تۆ پێم بڵێ
مردنێكی وا شكۆمه‌ند
چاوه‌ڕوانیم ده‌كات
یاخود
به‌شێوه‌یه‌ك ده‌مرم
پێخه‌ڤه‌كه‌م
لێم بێزار بێ؟!

8
بێده‌نگ نابم
هه‌ر دێمه‌ ده‌نگ
دژی جه‌نگ و زولم و سته‌م
گه‌ر ئێواره‌یه‌ك
وه‌ك مه‌سیح
به‌ره‌و
له‌خاچدانم به‌رن
په‌شیمان نابم
با له‌خاچم ده‌ن
شكۆمه‌ندم
سه‌ربه‌رزم
گه‌ر له‌رێگای ئازادی و
مرۆڤایه‌تی بمرم!.

ده‌ریا ره‌واندزیــکه‌نه‌دا/ئه‌لبێرتا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #3104  
قدیمی 09-27-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض بـۆ کـۆچی شێرکـۆ بێ کـه‌س


بـۆ کـۆچی شێرکـۆ بێ کـه‌س

تۆ جگه‌ره‌که‌ت داگیرسان و وتت ده‌بێ بڕۆم
دره‌نگه‌،ده‌بێ هه‌ر ئێسته‌ بڕۆم
خامه‌ کورته‌ڵانه‌کت له‌ باخه‌ڵت ده‌رهێنا و
له‌ ته‌نیشت چاویلکه‌که‌ت داتنا
- بمبووره‌ ده‌بێ تا شۆێنێکی تایبه‌ت بڕۆم
له‌وێ گوڵه‌ باخێ چاوه‌ڕێمه‌
دڵخۆشی په‌نجه‌ره‌که‌ت ئه‌داوه‌
-ئامانه‌تی تۆ و ئه‌م ژووره‌ سه‌وزه‌م
ده‌سێکت به‌ ڕوومه‌تی وێنه‌که‌تا هێنا
واده‌یه‌تی پیره‌مه‌گروون واده‌یه‌تی
تۆ ته‌نانه‌ت ماڵ ئاواییت له‌ گڵۆپه‌ ڕه‌نگ هه‌ڵپڕووسکاوه‌که ی شه‌وانه‌شت کرد
-بمبوره‌ده‌سم ناتگاتێ بمبووره
ژاکه‌ته‌که‌ت له‌ به‌ر کرد و بۆ دواهه‌مین جار ئاوڕێکت داوه‌ له‌ ژووره‌که‌ت
-بمبووره‌ ژووره‌ سه‌وزه‌که‌م بمبووره‌
ماڵ ئاوا
پرتووکێ باوشی کرد به‌ خامه‌داو
خامه‌ بوو به‌ کوڕی ژووره‌که‌ و
په‌نجه‌ره‌که‌ش بوو به‌ دایکی هه‌ر هه‌موویان
-بمانبووره‌ شاعیره‌ سه‌وزه‌که‌ بمانبووره‌
بمانبووره‌ پیره‌مه‌گروون بمانبووره‌
بمانبووره‌ باوکی خۆشه‌ویست بمانبووره‌
بمانبووره‌ شێعر بمانبووره‌
ته‌نانه‌ت دوو کورته‌ به‌یڤی فڕێدراوی زبڵه‌دانه‌که‌شت له‌م ڕۆینه‌ت نیگران بوون
-ئای چۆن نه‌بووین به‌ شێعر به‌ ده‌س ئه‌م پیاوه‌ سه‌وزه‌وه‌
ئای چۆن نه‌بووین به‌ ژوورێ له‌و دیوه‌خانی په‌رتووکه‌دا
ئای چۆن نه‌بووین به‌ نامیلکه‌یه‌کی خۆشه‌ویستی به‌ ده‌س ئه‌م شاعیره‌ سه‌زه‌وه‌
بمانبووره‌ شاعیری سه‌وز بمانبووره‌
بمانبووره‌ شێعر بمانبووره‌
له‌م شین و هه‌رایه‌شا
ئه‌وه‌ی له‌ هه‌موان شه‌رمنتر غه‌ریبیتی ده‌کرد
ئه‌سرینه‌ خانی هاوسه‌رت بوو
دواهه‌مین بڕیارت بوو
دواهه‌مین کۆچ
دواهه‌مین چاو پێ که‌وتن
به‌ڵام بۆ دواهه‌مین قسه‌
تۆ هیچت نه‌بوو پێی بڵێی
- بمبووره‌ وڵاته‌که‌م بمبووره‌
بمبووره‌ ئازادی بمبووره‌
بمبووره‌ هه‌نگی خۆشه‌ویستیم بمبووره‌
گوڵه‌‌کانی باخچه‌ش ده‌گریان
ئه‌وان دڵنیا بوون
تۆ نه‌سرینه‌ خانت هه‌ر خۆش ده‌وێ
ئای نه‌سرینه‌ خان
چه‌ن جار جگه‌ره‌ دانه‌گیرساوه‌که‌یت هه‌ڵگێرسان و
ئه‌و هه‌ر نه‌هاته‌وه‌
چه‌ن جار خامه‌ گچگه‌له‌که‌یت ماچ کرد و
ئه‌و هه‌ر نه‌هاته‌وه‌
چه‌ن جار په‌نجه‌ره‌که‌ت داخست و
که‌س نه‌یکرده‌وه‌
چه‌ن جار گڵۆپه‌که‌ت دا گیرسان و
که‌س شێعری بۆ نه‌وت
چه‌ن جار باخچه‌ت نووسی و
که‌س ماچی نه‌کرد
تۆ له‌ کۆی
نه‌سرینه‌ خان خه‌ریکه‌ پێ ده‌گات
نه‌سرینه‌ خان خه‌ریکه‌ پی ده‌گا و
تۆ هێشتا ساوه‌یه‌کی ڕووت ڕووت
نه‌سرینه‌خان حه‌ز له‌ تۆ ئه‌کا و
تۆش مناڵێکی له‌ پارکی ئازادی
ئه‌و داوای شێعرت لێ ده‌کا و
تۆ گوڵه‌باخێ بۆن ئه‌که‌ی
ئه‌و گڕوی تۆ ئه‌گرێ و
تۆش سه‌رقاڵی باخچه‌که‌تی
ئه‌و بیرت ده‌کا و
تۆ هه‌ر هیچ ناڵه‌ی
ئه‌و له‌ بن کڵۆنجه‌ ڕه‌شه‌که‌یه‌وه‌
خامه‌ کورته‌ڵانه‌که‌ت بۆ دێنێت و
تۆ زۆر بیری چاویلکه‌که‌ت ده‌که‌ی
نه‌سرینه‌خان خه‌ریکه‌ پێ ده‌گات
نه‌سرینه‌خان خه‌ریکه‌ پیر ده‌بێت
نه‌سرینه‌خان قژی پڕ بوه‌ له‌ زستان و
تۆش له‌ پارکی ئازادی گڵۆپه‌ به‌فرێنێ ده‌که‌ی
نه‌سرینه‌خان ده‌بێته‌وه‌ بووک و
سپی سپی دێته‌وه‌لات
تۆش گوڵه‌باخه‌که‌ت له‌ قژی ده‌ده‌ی و
ماچێکی ده‌که‌ی
-ئای که‌ چاوه‌ڕێت بووم نه‌سرینه‌ خان
له‌ دواجاریش دا کارت پۆستاڵی بۆ ژووره‌که‌تان ده‌نێریه‌وه‌
به‌ ڕێزه‌وه‌
نه‌سرینه‌خان و شێرکۆ بێ که‌س
پارکی ئازادی

حوسێن فه‌یزی "هۆمان" ــ سارووجه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #3105  
قدیمی 09-27-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


ههناسهکه‌م
له دڵم دا خورپهیک هات، وتی کاتی شهو نهماوه
گوڵستانی شاری ئه‌وین وا دیاره چۆل کراوه
سه‌رنجم دا زانیم ڕاسته، ئه‌وه‌ی دیبوم خه‌یاڵێک بو
سه‌رمایه‌ی ژینم ئێستاکه ده‌رونێکی تێکشکاوه
خۆشه‌ویستم له‌لا نه‌بو، هێلانه‌شم پڕ بوو له خه‌م
دیوه‌که‌م مه‌ستی بێ‌ڕنگی و شیعره‌کانیشم شێواوه
شاره‌که‌شم مات و زیزه، کوچه و شه‌قام مه‌ستی خه‌فه‌ت
زستانێکی بێ‌ڕه‌نگ و بۆ، به‌فری عه‌شقیشم تواوه
ئه‌وه‌ی ڕاوچی بێ له‌م شاره به‌ره‌و کوێستان هه‌نگاو ئه‌نێت
ڕاوی منیش له زریانه، له ته‌نیایی دا خنکاوه
پاش ڕۆیشتنی هه‌نا‌سه‌که‌م گولانی به‌هار نابینم
به‌داخه‌وه نه‌یئه‌زانی بۆ من سۆمای هه‌ر دوو چاوه
پۆل پۆل نازاران ئه‌بینم سه‌یری گوڵ و گوڵزار ئه‌که‌ن
به‌ره‌و شاری خۆشی و سه‌یران ئه‌وینی من بێ‌هه‌نگاوه
ڕاپه‌ڕینت له‌م شاره‌دا به‌ره‌و کام شاری عه‌شق هه‌بو
هه‌ناسه‌که‌م، کامه‌رانیت له‌و وڵاته خه‌یاڵێکی ئێکجار خاوه
تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانم بیر له عه‌شقت ئه‌که‌مه‌وه
وا تینه‌گه‌ی ماڵی دڵم له سه‌ر سه‌هوڵ دانراوه
بۆ نووسینی شیعره‌کانم وشه‌کانیش لێم تۆراون
هه‌ستم بولبولی خه‌مباره، هه‌ر ناوی تۆی له بیر ماوه
شه‌قامی ئه‌م شاره هه‌مو، بوو به جێ ژوان هه‌نا‌سه‌که‌م
له باخ و بێستان و گوڵزار جێ پێکانت به‌جێ ماوه
مورته‌زا فه‌یزی ــ هه‌ورامان پایگه‌لان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #3106  
قدیمی 09-27-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض عیشقی تۆ


عیشقی تۆ

1
هه‌موو شه‌وێ
له‌ خه‌می بێ تۆییدا خه‌ڵوه‌تم ده‌گرت
تۆش... هیچ سۆراغیکت نه‌بوو،
ده‌زانی ساته‌کانم
لە چاوه‌ڕوانیی هاتنی تۆدا
وە‌سه‌ر ده‌برد!
تۆش وه‌ک باران.. تەنێ جارێک
پێده‌شتی دڵمت ته‌ڕ کرد و نه‌هاتیه‌وه.‌
2
له ‌نیوه‌شه‌ودا بێ ئۆقره‌ ده‌بووم و
خۆم وەدەست گریانەوە دەدا...
نیگه‌ران مه‌به‌
هیچ سکاڵایه‌کم له ‌تۆ نه‌بوو
هه‌رچه‌نده‌.. من لە یادی تۆدا نەبووی،
وەلی ''ئەمن''.. بۆت ده‌مردم!.
3
حه‌زم ده‌کرد به ‌ئەشقی تۆ...
دەریی دنیا وە رووم داخه‌م
که‌چی تۆ... ده‌تویست
وەک بووکەشوشەیەک بۆت بگریم.. پێبکەنم،
ده‌بێ نائاگا بی لە
‌ویستی خۆپه‌رستیت.. ‌ئەشق و گریانم..
یاخود راهاتووی
وە ‌دڵشکان و نه‌گه‌ڕانه‌وەت‌؟!
4
شه‌وێک وە‌ بێ تۆیی
له ژێر ناوی خۆم بۆم نووسی:
وه‌رزه‌کان دێن و
هیچیان هه‌واڵی تۆیان لا نییه..‌
تۆ له ‌کام دەڤەر هه‌ناسه‌ ده‌ده‌ی
تا ده‌ریا ئەشقی وە‌سه‌ر بارێنێ و
بۆ هەمیشە هه‌ر وە ‌سه‌وزیی بمێنتە‌وه‌،
نووسیم:
بۆ هێنده‌ حه‌ز وە ‌گریانم ده‌که‌ی
که‌ خۆم ده‌ریام و
چه‌ندین ده‌ریای دی
وە ئەسرینی چاوانی من.. تەواو بووبن،
گومان ناکەم تۆ هەنووکەش
هه‌ر وه‌ک بووکه‌شووشه‌یێ جوان
سه‌یرم ده‌که‌ی
5
هەموو شەوێ.. لە خەونانم
دەتبینم.. هەستت وێدەکەم
ئەوە دەزانم، دڵ ئۆقرە ناگرێ..
ئەتۆش.. سەرەڕای دووری نێوانمان
لە نێو باوەشی کەسێکی تردا
ئارامت گرتوە.. لێی خەوتووی!
ئەوە تۆ نی، خۆت دوور بگری
یاخود لە نێو رۆشناییەکان خۆت وەشێری،
ئەز حەز ناکەم...
گۆشەی تەنیایی ژووری خەم
جێبهێلم و بێمە دەرێ
نە کەس بانگێشتی کردوومە و
نە دەمهەوێ...
نەمتوانی خۆم وە دوور بگرم
نەدەشتوانم بەرانگژی تۆ ببمەوە...
دەکرێ کەسێک - تۆ ئاسایی – بدۆزمەوە!
6
وە بیرم دێ..
ئەو کاتانەی پێتدەگوتم:
!''خۆشەویستیی واتە ئازار''
ئەو کاتانە..
چەند زوو رابوون و تێپەڕین،
تەنێ هەر دوێنی
وادەی ئومێد و چاوەڕوانیی بوو.
7
لەدایکبووین و گەورەکراین
لە رۆژێکی پایزییدا کۆچت کرد و
هەرچی هەست و ئەشقی من بوو
دەگەڵ خۆت برد!
ئەو کاتانەی
لە کەناری دەریای سەرشێت
ئەشق و رازی تازەت خەملی
کێ دەیزانی کە ئەو ژیانە
چێژی هێندە
تاڵ و ترش و تفتی هەیە؟!

ده‌ریا ڕه‌واندزی ــ که‌نه‌دا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #3107  
قدیمی 09-27-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


شێعری ئه‌حمه‌دڕه‌زا ئه‌حمه‌دی
وه‌رگێڕانی هه‌رمان وه‌تمانی

1
له بۆسه‌ی خه‌م دام خاتوون
لێم تێبگه
بمبه‌ره‌وه ماڵ
گوڵێکم له یاد چووه
که تیشک داوێته ڕووخسارم
زامه‌کانم پشکوتوون
ڕۆژگارم پڕ بووه له خه‌م
خاتوون دڵۆپ دڵۆپ لێم تێبگه
له‌م ماڵه‌دا جێگایه‌ک نیه بۆ قسه
هیچم نه‌گوت
ته‌مه‌نێک ڕابوارد
له‌م ماڵه‌وه بمبه‌ره‌‌ باغێک
چاره‌نووسم گرێ دراوه
به ڕه‌شبینی
به خوێناوی دڵ
به بێ‌ده‌نگی
به ئه‌سرینی ڕووخسار
په‌لاماری دڵی نه‌دیت له ماڵه‌وه هیچ که‌سێ
خاتوون من هاتمه‌وه‌ ماڵ و
بینیم که عه‌شق چلۆن خه‌ریکی داڕمانه
دڵ له‌وپه‌ڕی‌ خۆ‌یه‌وه
ڕزگار ده‌بێ و
ده‌ڕژێته ناو له‌پی باخچه
خاتوون لێم تێبگه
شه‌وچرا نه‌بووین ئێمه
ئێمه له شه‌ودا دۆڕاندمان.
2
ڕاسته خۆشم ده‌وێی
حه‌زم ئه‌کرد له‌م بارانه‌دا
له کۆتایی شه‌قام دانیشتبی
من تێپه‌ڕم سڵاو بکه‌م
له باران‌دا پێکه‌نینتم ده‌وێ
ئه‌مه‌وێ گشتی ئه‌م وشانه‌ی بۆ تۆ ئه‌یانزانم
بیانڕێژمه ناو زه‌ریا
دیسان له دایک ببمه‌وه
دنیا ببینم
ڕه‌نگی کاج نه‌زانم
ناوی خۆم فه‌رامۆش بکه‌م
دیسان بڕوانمه ئاوێنه
نه‌زانم کراسم هه‌یه
قسه‌ی دوێنی ئه‌مڕۆ نه‌ڵێمه‌وه
ماڵێک ئاماده‌ که‌م بۆ تۆ
جانتایه‌کت بۆ بکڕم
تۆ مانای سه‌فه‌رم لێ بپرسی
وشه‌ی تازه له زه‌ریا ڕاو بکه‌م
وشه‌کان بشۆمه‌وه‌
هێنده بمرم
تاکوو زیندوو ببمه‌وه
3
زۆر گریاوم
ئه‌و کات که ئاسمان هه‌ورییه
ئه‌مه‌‌وی بێ چه‌تر له‌ماڵه‌وه بچمه ده‌ر
زۆر ژیاوم
به‌ڵام ئێستا ئه‌مه‌وێ بۆ جارێکیش
جیهان شه‌ڵاڵی شکۆفه‌کانی گێلاس ئه‌رخه‌یان و
بێ‌ترس ببینم.
4
ده‌رمانی گشت ده‌رده‌کانم هه‌بوو له ماڵ
به‌ڵام له‌شم له بادا
ده‌چووه تماشای غه‌زه‌له‌ کۆتاییه‌کان
ئه‌مڕۆ بێ تۆ خه‌وتم
سبه‌ی که خاک به با بسپێرن
تۆم دۆزیوه‌ته‌وه
بۆ مه‌گه‌ر تۆ سروه‌‌ی هه‌ور بووی
که له باران‌دا تۆم لێ بزر بوو؟
5
په‌له مه‌که
هه‌ور به سه‌ر ماڵه‌که‌ت‌دا ببارێ و
ئه‌وین له له‌تکه نانێک‌دا بزر بێ
گه‌ڕانه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ ماڵه‌وه
هه‌رگیز ناکرێ
مرۆڤ له هه‌ڵدێرانی وشه‌کان‌دا
په‌رت ده‌بێ و
ئه‌و کات که له عه‌رز هه‌ڵده‌ستێته‌وه
وشه‌ی نه‌گه‌یو خوڵقی ڕێبواران ده‌کا
مرۆڤ تاقه‌تی عه‌شقی نیه
له عه‌شق‌دا ده‌شکێ و ده‌مرێ.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #3108  
قدیمی 09-27-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض چ زوو رۆیشتی....


چ زوو رۆیشتی....
بۆ ئاوابوونی شێرکۆی گه‌ورە

هێشتا مابووی، تریفه‌ مان بۆ بنووسی و
زامه‌کانمان،
پیشانی خه‌ڵک و خوا دەی
ئێستا به‌ بێ تۆ ته‌نیاین و
ته‌نیاییشمان زۆر بێکه‌سه‌
ئێستا بێ تۆ،
شاخێکی سڕی بێ نازین

تۆ له‌ شه‌وانی نووته‌کا
له‌گزینگ و
له ‌گه‌ڵا و باران دەگه‌ڕای
تۆ حیکایه‌تی زامی دار به‌ڕووی ئه‌م هه‌رێمه‌ت،
له‌ تاڤگه‌ی خه‌م هه‌ڵدەکێشا و

دەنگی له‌ت و په‌تی ئێمه‌ت

به‌ گوێی خوا و
رادیۆ و
مایکه‌کانی مرۆڤایه‌تی ئه‌گه‌یاند
زەریا له‌ رەنگی تۆ ئه‌چوو- ئاسمانیش
تۆ واو به‌ واوی خولیای ئه‌ستێرانت له‌ به‌ر بوو
تۆ ئه‌و سریوه‌ نه‌رمه‌ بووی،

خولقاندنت دەسته‌مۆ کرد....
زامه‌کانی نیشتمانت کێشایه‌وە و
کسپه‌ی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ت،
گشت له‌ به‌ر بوو ....

که‌ریم حیکمه‌تی ــ بۆکان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #3109  
قدیمی 09-27-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض جاڕی ژن بوونم


جاڕی ژن بوونم

ده‌مه‌وێ
ڕێگه ‌له‌مردن بگرم
هه‌موو ده‌رگاکانی
ژیان بکه‌مه‌وه‌
خۆم پاك بکه‌مه‌وه‌
پاك پاك
له‌کفرکردنی
په‌شیمانی ژن بوون
له‌کافربوون
له‌ئاستی ژنیه‌تیم
خۆم له‌ئاوی ته‌وبه‌
هه‌ڵکێشم
ئیمان به‌ ژنیه‌تی خۆم بهێنم
به‌سه‌ر پلیکانه‌کانی
سه‌ختیدا سه‌رکه‌وم و
هه‌موو تیخه‌ مل بڕه‌کان
له‌سه‌ر گه‌رده‌نی
ئاواته‌کانم بشکێنم
یه‌خه‌ی دین و
نه‌ریت و کۆمه‌ڵگه
له‌به‌ر خۆمدا دابدرێنم
ژن بوونم ده‌ربێنم به‌تاوانی
جوانی له‌ قه‌فه‌س...
ڕه‌نگ بکه‌م نه‌خشی
باڵی په‌پووله‌ی ژیان
سێ به‌رد
له‌ده‌ستی ترس بنێم و
له‌هه‌موو دنیادا
جاڕی ژن بونم بده‌م.

ئەفسانە سروش ــ ڕانیه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #3110  
قدیمی 09-27-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض شه‌پۆله‌کانی ده‌ریا


شه‌پۆله‌کانی ده‌ریا

1
كاتێك بانگت كردم

بۆ يه‌كه‌م ديدارى ئه‌وين
ده‌ستم نه‌خسته‌ نێو ده‌ستت و
نه‌هاتم بۆ لات

تكام وايه‌

نه‌فره‌ت نه‌كه‌ى.
له‌ بونى من،
چونكه‌ زۆر كات
نه‌فره‌تى مه‌رگ
به‌ تامه‌زرۆوه‌
پێشوازى لێكردوم
تكام وايه‌

سه‌رزه‌نشتم نه‌كه‌ی،
چونكه‌ زۆر كات
باڵنده‌ى ماندوو شه‌كه‌ت
له‌سه‌ر شانم نيشتۆته‌وه‌

2
زۆر كات ئه‌و وێنانه‌ى

كه بۆنى تۆيان گرتوه‌

دێنه‌ پيش چاوم
له‌ ته‌كياندا ده‌كه‌ومه‌ ده‌م و دو......

3

زۆر جار...
لێوی سورم
تێنوی ئه‌وینی تۆیه‌
هه‌ر ده‌نگێ ده‌بیستم
وا ده‌زانم
ئاوازی حه‌زینی
دڵی تۆیه‌ به‌ره‌و
ژووره‌كه‌م دێ
بێده‌نگ ده‌بم
گوڵه‌كانی نێو ئینجانه‌
خۆیان ئارایشت ده‌كه‌ن
وا ده‌زانن
ترپه‌ی پێی باران
هه‌نگاوه‌كانی تۆیه‌ به‌ره‌و
ژووان دێ
له‌ده‌رگا را ده‌مێنم
ته‌نها "با"
له‌ده‌رگا ده‌دات.

4
هه‌ر كه‌سێ
به‌لای ده‌ریا تێپه‌ڕێ
ده‌زانێ
شه‌پۆله‌كان
ئاوازێكی چه‌ند حه‌زین
بۆ هاتنی كه‌شتی دڵ ده‌ژه‌نن
تۆ...نه‌بی
نه‌ شه‌پۆلی ناخی ده‌ریا ده‌بیستی
نه‌ هه‌نگاوێك نزیك ده‌بیته‌وه‌!.

5
باڵنده‌كان دێن و
هه‌واڵی هاتنی كه‌شتیم پێده‌ده‌ن
نازانن چاوه‌ڕوانم
له‌بڕێ كه‌شتی
تۆ...ده‌ركه‌وی
ئه‌ی قه‌رار نه‌بوو
ئێواره‌یه‌ك...
تێنوێتی دڵی ده‌ریا
به‌شیرینی ماچێك
بشكێنی؟!.

6
وه‌ره‌...
ره‌نگه‌كان بدۆزه‌ره‌وه‌
زۆر ره‌نگ ماون
له‌ده‌ریا بدۆزرێنه‌وه‌
حه‌ز ده‌كه‌م
تۆ بێیت و
جیهان به‌جوانی ده‌ریا
سه‌رسام بكه‌ی و
بۆ هه‌تایه‌ ناوی تۆ
له‌گه‌ڵ ده‌ریا ئاوێته‌ بێ
چه‌ند خۆش ده‌بێ
ده‌ستی "با" بگری و
ده‌ریا به‌ سه‌ما بێنی؟!.

7
حه‌زم ده‌كرد
په‌روانه‌یه‌ك بی
هه‌موو سپێده‌یه‌ك
شیله‌ی لێوم
له‌بڕی شیله‌ی گوڵ هه‌ڵمژی
چه‌ند خۆش ده‌بوو
شه‌وت له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی لێوم
به‌رۆژ ئاشنا بكردبوایه‌!.

8
توانه‌وه‌
له‌حه‌رفه‌كانی ناوی تۆ
وه‌ك مانگ ده‌بێنم
له‌ئاسمانێكی بێسنور
شانازی به‌خۆی بكات
منیش ئاسمانێكی فراوانم
ته‌نها تۆ شك ده‌به‌م
بدره‌وشێیته‌وه‌!.

9
جارێكی تر
ته‌فسیری خه‌ون
بۆ ئه‌و ماسیانه ناكه‌م
به‌بێ ئیزنی تۆ
لێم ده‌ڕوانن!.

10
چى ده‌بوو

گه‌ر كراسه‌كه‌ى به‌رم

ڕێي كردايه‌
خۆ من وه‌ك دارستانى (ئه‌مازۆن)م
گه‌لێ چڕم

پڕ له‌ دارى باڵا به‌رزم
هه‌رچه‌ند به‌ رۆژو شه‌و
ده‌سوڕێمه‌وه‌و ده‌گه‌ڕێم
شوێن پێی خۆم نادۆزمه‌وه‌
وه‌لێ بيرو بۆچون و خۆشيه‌كانم

هه‌ر زيندون!.



دەریا ڕەواندزیــکه‌نه‌دا/ئه‌لبێرتا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 32 نفر (0 عضو و 32 مهمان)
 
ابزارهای موضوع
نحوه نمایش

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 02:56 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها