زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
11-07-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بەجـێ نایێ، دەبێ ڕوو کەینە سارا
بەجـێ نایێ، دەبێ ڕوو کەینە سارا
حـەقی ئادابی مەجنوونیی لە شارا
کە چەرخ ئەسکەندەری دیی دەردەدارە،
وتیی: ئەم هەم بــــووە هەمدەردی دارا
هەتا حەق ناصیرە، هەر حەقمە مەنظوور
وەکـــــوو (مەنصوور) ئەگەر بمکەن بە دارا
نەگەیمە ئەو جوانە و گەیمە پیریی
مەدەد یا پــــــیری پیرانی بوخــــارا
لەبەر زار و نەزاریی بوومە وەک پووش
دە ئەمجــــــــا ڕابـــــــــوێرە من بە زارا
مەگەر تۆ عەرضی حاڵم کەی لەکن یار
قەڵـــــەم، ساغی قسە، من نیمە یارا
لەڕم دیی زاهید ئەم زستانە، زانیم
کـــــلک نـــادا بە زڕپنگـــــــی بەهارا
وەرە دەستێ بە خوونم کە نیگارین
خــــووێنی من حەلاڵت بێ، نیگارا!
زوو ئەو شۆخە لە عاشق وەردەچەرخێ
لەگەڵ کــــەس، چەرخە ئەو، ناکا مودارا
موژەی خوێنێ دەکا هەر لەحظە، سەیرە
ئەمەندە گـــــــــوڵ لە بن یەک نووکە خارا
کە شک بەم "مەحویا" هەر شەربەتی مەرگ
لەســــەر ئــــــەرزا نییە ئــــــاوی گــــــەوارا !!!
"مەحـــــــــوی"
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
11-07-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دڵــفــــــــریـبـی دڵـبـــــــهری دڵـــــــــــدار ، هــــهی!
دڵــفــــــــریـبـی دڵـبـــــــهری دڵـــــــــــدار ، هــــهی!
فـیـتـنـهگـهر ، هـهی! رهنـد هـهی! عـهیـیـار هـهی!
بــــــــوویـه یــــاری غــهیــر و مــن بــێــگــانــه مــام
بــێ وهفـــا ، هــهی!هــهی جـهفــا كـردار ، هـهی!
خــۆ مـوسـوڵـمـانـم ، بـهنـاحـهق خــوێــنــی مــن
بـــــۆ دهڕێــــژی ، كـــافـری خــوونــخــوار ، هـــهی!
چــــــا نـــیـه رهفـــتـاری وا بـــــهد بـــــهس بـــكـــه
دهرحــهقـی مـن ، شـۆخـی بـهدڕهفــتـار ، هــهی!
تـــۆ دڵـــت دێـــوانـــه كــــردم ، ئــێــســتــه كــهش
نـــــانــوێــــنــــی روو ، پــــهری روخــســـار هــهی!
قــهت لــهتـیـری ئـاهـی مـهزڵــوومـانــی عــیـشـق
تـــــۆ نــهتــرســـــی ، زاڵــمـــی غــــهددار هـــهی!
غــهیـری بـهد نـهیـدی له تـۆ ((مهحوی)) ، ئـهتـۆش
هــهر بــهدت رێ بــێ ، بــــهدی بــــهدكــار هـــهی
مهحوی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-08-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هۆ بەهانە ناسکەکەی من بۆ ژیان
هۆ بەهانە ناسکەکەی من بۆ ژیان
بیرت ئەکەم
لە خەیاڵەوە تاگریان
ئەڵێی دەفتەری یادگاریم
ئێستە هیچ نیم
بێ لە کۆمەڵێ یادی دوور
تەنیا تاوەکوو دوا سنوور
گشت درەختە پیرەکانی باخچەکانی سلێمانی
هەموو شەوێ
بەدەم ڕەشەبای شارەوە تا بەیانی
باسی شەیدایی من ئەکەن
ئەیانەوێ نەونەمامە نەشمیلەکان
بۆ ئەبەد لە بیری نەکەن
ئێمە بووین بە بیرەوەری درەختەکان
بووین بە یادی
هەموو کۆترە بێ لانەو بێ بەختەکان
لەوانەیە ڕۆژێ دابێ
سلێمانی منی بیر بکەوێتەوە
لە شەقامێ لە شاڕێیەک
ناوی من بنوسێتەوە
ئەو دەمانە من نەماوم ئەگەر هاتوو هەر شەقامێ
پەمەیی کرا بە ناوم
هەموو ڕۆژێ بە ڕۆحمدا گوزەر بکە
با لێت تێر بێ هەردوو چاوم.
ڕەنج سەنگاوی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-10-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
(فرميسكي گه ش)
(فرميسكي گه ش)
قه ت له دنيا دا نبوو بيجگه ل ناخوشي به شم
مات وداما و وپه شيو وبيكه س و چاره ره شم
سرده ميك ئاواره بووم وماوه ييكيش ده س به سه ر
نه م دي رووي ئاسو وده يي،هه رتووشي گيره و قرقه شم
دابي كوردي وايه ،كه س لا گيري لي قه ماو نيه
بوچي سه ركو نه ي بكه م ليم زيزه ياري مه هو ه شم؟
تيغي بي مه يلي وجه فاي ئه و نازنينه دلره قه
جه رگي له ت كردم به جاريك ئه نجنيويه سينه شم
كوشتمي وشه ش خاني ئومميدي له من گرتن حه ريف
موره هه لداويم و بيهووده به هيواي دووشه شم
نابيني زه رده له سه ر ليوي كه سي له شاره دا
گه ر خه م وده ردي دلي خوميان به سه ردا دابه شم
خوشه ويستي گوشه كه ي ته نيايي هه ر ئه ژنو كه مه
بويه روژ وشه و وها گرتوومه ته نيو با وه شم
نايه لي دوژمن به ره نگه زه رده كه ي من پي كه ني
تاده مي مردم ئه من مه منووني فرميسكي گه شم
شاعيريكي راست ويه كرووم وفيداكار و نه به ز
كورده موحتاجي محه ك نيم زيري بي غه لل و غه شم
هيمن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-10-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خاكه ليوه:
كورده گيان يا خوا جيژنت پيروز بي
به هاري ژينت جژني نه وروزبي
چه ند دلگو شايه خاكه ليوه كه ت
پيروزه ره نگه شاخو كيوه كه ت
بانه مره:
مانگي بانه مه ر له كورده واري
به هه شت له دنيا ي خوي داوه دياري
كه ژپوشي له گول چادره ي سوروزه رد
هاره ي هه لديران:ده رمانه بوده رد
جوزه ردان:
ره نجبه ربا به سبي سه يري گويسوانان
له ده ستي تويه چاوي ئه عيانان
واجوزه ردانه و:كوچي به هاره
سه ره تاي ره نجي مامي جوتيان
پوشپه ر:
ياخودا هه ركسي كوردي خوش نه وي
وه ك پوشي په ر به رودا كه وي
به داسي مه ردي پاله ي كوردستان
بيده ن له تايه بو ساري زستان
گه لا ويژ:
گه لاويژ كه ي به ختت له ئاسؤ
ده ركه وت . چابونه بوي: ره نجه رو
نرخي ئه م مانگه باره ي گيانه
جژني سه رسالي كومه لي ژيانه
خه رمانان:
وارنجي ساليت ها تو به رهه م
روژي ماو زورن، نه بي كه تره خه م
ئه مسال تو نه كه ي بو سالي دوايي
مانگي خه رمانان ده كي گه دايي
ره ز به ر:
ره زمان هاتو به ر ،ئه م ده رو ده شته
ره زبه ر به به خير بي بو كوردي هه ژار
پربوله ميوه ئه م ده روده شته
راستي كوردستان وينه ي به هه شته
خه زه لوه ر:
دوژمنان بمرن به ده رد وبلا
وه ك به خه زهلوه رداده رژي:كه لا
ئاور دو داخته كورده زستان دي
به فر به ريوه ،بو كوردستان دي
سيخوار:
سيخوار خوي نواند له به رپه ساران
سه رماهات ،درا به رگي هه ژاران
نا.نا.تومانگي دلخوشي شادي
تيت داهه لكرا:ئالاي ئازادي
به فرانبار:
وابه فرانباري روگژو:تاله
كورده گيان وه ختي خزانه ماله
هاوين په يدا كه،ئه مرو بي پوشه
پياوبه ئيرو بي؟زستانيش خوشه
ريبه ندان:
ريبه ندان گه رچي ريگه به نداني؟
گلينه چاوي گه لي كورداني
له نيو مانگا ندا جوانه روسري
له تودا كرا جيژني جومهوري
ره شه مه:
ره شمه...نامه ي به هاري هينا
كوچي به خيلي سه رمايه لينا
رنوي روخاندن:توپخانه ي شه مال
كورده دلخوش به نه ژيني تال
هه ژار
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-10-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به من چي؟
كه مردم شين و گريانت به من چي؟
كه گوڵ چوو، ئاوي بارانت به من چي؟
له سه ر ته رمي مني عاشق به قوربان
ئيتر زولفي په رێشانت به من چي؟
له هۆده ي ماته م و غه مدا كه سووتاوم
سه فايي باغ و هه يوانت به من چي؟
كه هێلانه ي شه هێني دڵ خرا بوو
قهدي سه روي گوڵستانت به من چي؟
به پاييز پووشي ويشكي ته ن كه فه وتا
به هاري لێوي خه ندانت به من چي؟
كه مانگي به ختي من رووي نا له كه سري
تريشكه ي رۆژي كوڵمانت به من چي؟
به كاسي غه م دڵم شێواو و كاسه
شه ڕابي سافي فينجانت به من چي؟
كه تووشي له شكري ده رد و خه فه ت بووم
ده وايي ده رد و ده رمانت به من چي؟
كه په يدا بوو شه وي تاريكي دووريت
ده سي مووسايي عيمڕانت به من چي؟
له شم گه ر كه وته مه يداني نه بووني
له وه دا باسي لوقمانت به من چي؟
كه بڕوا نووري بينايي له چاوم
جواني ره نگي باغانت به من چي؟
له نێو چاڵي غه مي تۆد ا كه گيرام
جواني ده شت و كێوانت به من چي؟
«فيدايي» گه ر نه ما ، بۆ ته عزيه ي
ئه وده م و لێوي غه زه لخوانت به من چي؟
----------------------------------------------------
برگرفته از وبلاگ خوشه ویستی تو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-10-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئیواره یه و چاوه کانم چاوه روانی هاتنی تون
ئیوا ره یه و بیرم ده م باته وه به ره و جیژوانی کون
ئیواره یه و خور هینده ی نه ماوه بگات ئاوا بون
ئیواره یه و هه زاز یادت به میشکی جه نجالم داچون
گویم هه ل خستوو وه کو فه رشی بو بیستنی هه نگاوی پیت
ئیوا ره یه و هه ستی ده لی که ده نگی هه ناسه ی ئارامی تو دیت
ئیواره یه و که شتیکان گه یشتنه وه باوه شی که نار
له گه ل یه کتر ئاش بونه وه زه ریا و روبار
ئیواره یه و هه وریکی ره ش ئاسوی منی داپوشیوه
ئیواره یه و بیری هاتنت چاشیوی ره شی پوشیوه
ئیواره یه و من و ته نیایی رویشتین به ره و مالی روخاوی شه و
ئیواره یه و ئیواره کان یه ک یه ک تیپه ر بون به بی ئه و........
ئه ییوب
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-10-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
لێم ببورە خۆشەویستم
ماوەیەکە
بووم بە مرۆڤێکی شێواو
کە ئەڕوانمە گەردنت
ئەزانی چیم دێتە بەرچاو
ملی بڕاو نینۆکی دڕندانەی پیاو
سوراوەکەت گێژم ئەکا
لێم ئەبێ بە گۆمی خوێناو
نیگاکانت ئەمبەنە بیری ئاواتی
بە هەزاران ژنی کوژراو.
شەرم ئەکەم نیگات بکەم
وەختە بم بە تنۆکێ ئاو.
ڕەنج سەنگاوی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-10-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مرۆڤەکان تا کاتێک بچوکن حەز دەکەن بۆ دایکیان دیاری بکرن
بەڵام پارەیان نیە .....
کاتێک گەورەتر دەبن ، پارەیان هەیە
بەڵام کاتیان نیە .....
کاتێک پیریش دەبن ، پارە و کاتیان هەیە
بەڵام . . . دایکیان نــیــە
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-10-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چهند پرسیارێك ههرگیز مهیكه !
چهند پرسیارێك ههرگیز مهیكه !
-هیچ كات له ههتیو مهپرسه: دایك و باوكت چۆن مردن؟
-له دایك و باوك مهپرسه: كورِهكهتان چۆن مرد؟
-له كهسێكى ههژار مهپرسه موچهكهت چهنده؟
-له كچى قهیره مهپرسه: چۆنه هێشتا مێردت نهكردوه؟
-له ههژارێكى دراوسێ یان خزم مهپرسه: پێویستت به پاره نیه؟
بهڵكو بهبێ پرسیار پێى ببهخشه، ئهمه عیزهت نهفسى ئهو دهپارێزێ، چونكه زوو زوو یهكتر دهبینن، بههۆى نزیكیتان.
- به ئافرهتى نهزۆك مهڵێ: تا ئێستا منداڵتان نیه؟
-لهپیاو مهپرسه: خوشكت یان خێزانت چۆنه؟
مهگهر لهكاتى نهخۆشى و هاوشێوهكانى.
-له میوان مهپرسه: خواردن یان خواردنهوهت دهوێت؟
بهبىَ پرسیار میواندارى خۆت بكه، ئهگهر پرسیار بكهیت، ئهوا بێبهشى دهكهیت.
-له بازرگان یان دوكاندار مهپرسه: چهندت قازانج دهست دهكهوێت؟ ئهوه وهك ئیرهیى دێته پێش چاوى. نهوهك تووشی ههڵه ببێ
-لهو نهخۆشهى دهردێكى كوشندهو مهترسیدارى ههیه،
مهپرسه: هێشتا چاك نهبووى؟
بهڵكو پێویسته بڵێیت: تهندروستیت لهجاران چاكتره ،
یان سوپاس بۆ خوا چاك بویتهوه. وباشتریت هەموومان دەڵێین جوانی یەعنی جوانی ناووەوە
دەزانیت ئێمە هەموومان لەنێوان کچێکی جوانی بێئەقڵ و کچێکی ناشرینی بلیمەتدا،هەمیشە جوانە گەمژەکە هەڵدەبژێرین...
هیچ پیاوێک نیە وانەبێت...
هێچ پیاوێک نیە لەسەر ئەم ئەستێرەیە وانەبێت،هەموو ژنانی سەر ئەم ئەستێرەیەش وان.
بەختیار عەلی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 35 نفر (0 عضو و 35 مهمان)
|
|
ابزارهای موضوع |
|
نحوه نمایش |
حالت خطی
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 10:49 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|