زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
01-02-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
نەوەی شیرکۆ وسەڵاحەدین
پاڵەوانی غەزای ڕێی دین
ئەوەی بۆ پاسی قەڵای قودس
وەک بەردی ڕووی شۆرا بێ ترس
لەبەر شیروتیرا وەستا
تادەنگی هەی ئامان هەستا
لەگرۆی خاچ
کەخاچیان کردبوو بە پاج
بۆڕووخاندن،
بۆئاسیا پڕلەمردن
پڕلەکەلاوەی شار کردن
گۆران
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
01-02-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
نامه‌ی بۆ من نووسیبوو!
رابردوومان تێپه‌ری....دلداریمان هه‌مووی هه‌وه‌س بوو
منیش وه‌لامم داوه!
راسته بۆتۆ هه‌وه‌س بوو...به‌لام بۆ من هه‌روه‌ک نه‌فه‌س بوو
خۆزگه قه‌ت نه‌ت ده‌زانی،من شێتی یه‌ک نیگارتم
من مشته خۆلێکی،ژێری پاتم
خۆزه لێدانی دلم،ده‌نگی دلی تۆ نه‌ئه‌بوو
خۆزگه قه‌ت پێم نه‌گوتبای چاو و دل و عومرم هی تۆ بوو
نوسی بووی هه‌رچی بوو ته‌واو بوو
نوسی بووم عومری من به‌با چوو
نوسی بووی رۆیشتی له یادم
نوسی بووم منیش ره‌نجی فه‌رهادم
نووسی بووی له دلم هه‌وه‌س مرد
نووسی بووم دلم له قه‌فه‌س مرد
خۆزگه هه‌رگیز نه‌مده‌فرۆشت گیانم به چاوه‌کانت
خۆزگه هه‌رگیز نه‌مخواردبا به ساده‌یی فریوی قسه‌کانت
خۆزه لێدانی دلم،ده‌نگی دلی تۆ نه‌ئه‌بوو
خۆزگه قه‌ت پێم نه‌گوتبای چاو و دل و عومرم هی تۆ بوو
نامه‌ی بۆ من نوسی بووی عه‌شق هه‌مووی درۆیه،
ته‌نیا قسه‌ی شیعر‌و داستانه
منیش وه‌لامم داوه.،راسته لای تۆ درۆیه
به‌لام لای من تێکه‌ل به گیانه
خۆزگه هه‌رگیز نه‌مده‌فرۆشت گیانم به چاوه‌کانت
خۆزگه هه‌رگیز نه‌مخواردبا به ساده‌یی فریوی قسه‌کانت
خۆزه لێدانی دلم،ده‌نگی دلی تۆ نه‌ئه‌بوو
خۆزگه قه‌ت پێم نه‌گوتبای چاو و دل و عومرم هی تۆ بوو.
شیعر و هۆنراوه‌ی:زیاد ئه‌سعه‌د
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
01-02-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له گۆشه‌ی خه‌ڵوه‌تی پڕ میحنه‌تی ده‌رولفه‌نا چیبكه‌م ؟
له به‌ر زادو زه‌خیره‌ی مه‌نزڵی داروله‌به‌قا چیبكه‌م؟
لیباسی تاعه‌ت و مه‌قبوول و پاكم نه‌پۆشی من
له رۆژی مه‌حشه‌را عوریان و بێ به‌رگ و نه‌وا چیبكه‌م؟
نه‌بوو لێو و ده‌مم یه‌كده‌م به زیكری چاكه مائیل بێ
له ته‌حریكی زوبانی لاڵی بێ حه‌مدو سه‌نا چیبكه‌م
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
01-02-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سەد خۆزگە بێ بەو رۆژە کە نەمبیستبوو ناوت
نەمچێشتبوو تامــــی مەیی مەیخانەیی چاوت
نەیدیبوو دەس و پێی دڵـەکەم،حەڵقەیی داوت
ئازاد بوو لــە پێج و خەمی ئەگـــریجەیی خاوت
وا ئێستە لەتــــاو ئاگــــری هیجرانــی بە تاوت
فرمێسکی ئــــەڵێی تەرزە و بــــارانە دڵی من
خـــــۆ کفری نەکرد تێپەڕی کـــــرد رۆژێ بەلاتا
زوو هۆگـــــرت بوو،وا کە ئەگــــــــریا بـــە دواتا
سوتا وەکـــــو پەروانە لەنــــــاو شەوقی چراتا
ئـــــەتلێتەوە بێچارە لـــــەناو دەرد و بــــــەڵاتا
خوێنی بـــــەهەدەر رۆیی لــــــەپێناوی هەواتا
خــــــۆڕایی نییە مەیلی لــــــە تۆرانە دڵی من
شاعیری گەورەی کورد
((شێخ نوری شێخ ساڵح))
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
01-02-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بەڵێـــــــــــــــــن بێــــــــــــــــــــــــــــ ـــــت دێم
ناڕۆمەوە تا ئەو دەمەی وەڕز ئەبیت
چرای دڵم
جێت ناهێڵم تا كز ئەبیت
بەڵێن بێت دێم
بەڵین بێت دێم
هەرچی جوانبێ لەگەڵ خۆما بۆت بهێنم
چۆنت بوێ بەو شێوەیە خۆم بنوێنم
كام پۆشاكەش لەلات جوانە
پەیمان بێت ئەوە لەبەر كەم
بە هاتنم تاجی سوری
پر خۆشبەختیت لەسەر بكەم
بەلین بێت دێم
قوربانت بم ئەی چاو لەڕێتاقانەكەم
لە شەوانی كڕێوەدا هیلانەكەم
چاوەڕێمبە هاكا هاتم
هاكا لە شەوێكی تاریكا
بە ڕەونەقەوە هەڵهاتم
بەڵێن بێت دێم
بەڵین بێت دێم
لەگەڵ خۆما چی خۆشبەختی دنیا هەیە بۆت بهێنم
هەرچیت بوێ بۆتی بكەم
بە پێلوی چاو هەرچی ناز بو بۆت هەڵ بگرم
دێم‌و ئیتر ناڕۆمەوە
هەتا ئەمرم
بەڵین بێت دێم ..
چاوەڕێم بە
بەڵین بێت دێم.
بەڵێن سەنگاوی مرۆف دوو باڵی هەیە
یەک دایک
دوو عەشق
هەر یەکێک لەمانە نەما
رەنگە مردنت مسۆگەربێت
بەلام سەرەتا دەبێت ئەوە بزانین
هەر دایکە فێری عەشقمان دەکات
(سندی)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
01-02-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هیجری تۆ چه‌ند سه‌خته دولبه‌ر ماڵه‌که‌م وێرانه‌بۆت
رۆژو شه‌و غه‌مباری روتم دیده‌که‌م گریانه‌بۆت
ئه‌شکی چاوم باده‌یه ناڵه‌ی دڵم عه‌ینی نه‌یه
خاک به‌سه‌ر کۆچەر له‌حه‌سره‌ت جه‌رگه‌که‌م بوریانه بۆت
ئه‌ی نیگاری نازه‌نین له‌ورۆژه‌وه دوری له‌من
سه‌یلی دیده‌م وابه‌خور دێ هه‌روه‌کو سیروانه بۆت
شکا پشتم برا جه‌رگم له‌حه‌سره‌ت ورده خاڵانی
خودایه بۆ نه‌ما عه‌هد واقه‌رارو مه‌یلی جارانی
ئه‌ی دڵه به‌سیه له‌غه‌م بۆجی ئه‌ناڵی رۆژ و شه‌و
شه‌هدی لیوی دولبه‌رت بۆده‌ردی تۆ ده‌رمانه بۆت
ده‌میکه من له‌غوربه‌تدا غه‌رقی به‌حری مانم
به‌بی گوڵ خونجه‌م دائیم موقیمی کونجی گریانم
دةڵیم هاوینه بۆ وه‌سڵی به‌ڵام ئه‌و مه‌یلی زستانه
خه‌زانی بۆیه‌کرد خه‌ڵقینه عومری وه‌ک به‌هار من
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 01-02-2014 در ساعت 05:21 PM
|
01-02-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
لەیارەوە:
لەشۆخ و شەنگی پارەوە،
لەڕازی پڕ نئهانی یا،
لەتەک شنەی بەیانی یا،
پەیام لەیاری جوانەوە،
گەیشتە لام...
بەرامەکەی،
گوڵاوی باخی نامەکەی،
کە ئاوی زیندەگانی یە،
شەرابی کامەرانی یە،
گوڵی هوای ژیانەوە،
گوڵی هیوام؟
چ نامیێ؟
چ پەنجەیێ چ خامەیێ؟
ئەوەندە دڵ ئەکاتەوە؟!
خەفەت لەبیر ئەباتەوە،
ئەخاتە ناخی گیانەوە:
تەزۆی بەتام....؟!
ئه‌حمه‌د هه‌ردی
سلێمانی 1958
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
01-02-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌رێ دڵ بێ شه‌رابی له‌علی گوڵ ڕه‌نگت له گوڵ چ بکا؟!
که جیلوه‌ی گوڵ له گوڵشه‌ندا نه‌بێ، بولبول له چڵ چ بکا؟!
که هه‌ڵگیرسا له نووری باده شه‌معی حوسنی جانانه
نه‌چێته سه ته‌ریقه‌ی حه‌زره‌تی په‌روانه، دڵ، چ بکا؟!
به ئاهم گه‌ر ره‌قیبانت بسووتێن ئه‌ی گوڵی ره‌عنا
مه‌ڕه‌نجه، تۆ خودا شوعله له ئاقاری چقڵ چ بکا؟!
هه‌تا ماوه ده‌بێ ئه‌شکی نه‌دامه‌ت داوه‌رێنێ چاو
عه‌ره‌ق ریتن نه‌بێ، شه‌خسی له کاری خۆ خه‌جڵ چ بکا؟!
سه‌فه‌ر جائیز نیه، با بۆم حه‌ره‌م بێ، له‌و به‌روبوومه
فه‌قه‌ت مه‌جزووبی زنجیری نه‌سیبی ئاو و گڵ چ بکا؟!
فه‌ڵه‌ک هه‌رگا که‌سێکی هه‌ڵبڕی، وه‌قتی هیلاکه‌تیه
که سه‌ر بۆ گه‌یینه په‌ت بێ، پێ له کورسی و ئه‌سکه‌مل چ بکا؟!
له عوششاق و ره‌قیب ئه‌وشۆخه چاوی لوتفی وه‌رگێڕا
که ئاسک ئاده‌می یا سه‌گ ببینێ، غه‌یری سڵ چ بکا؟!
چ حاجه‌ت نه‌رگسی مه‌ستت بکه‌م وه‌سفی به مه‌خمووری
که چاوێ سورمه کێشراوی خودایی بێ، له کل چ بکا؟!
له هه‌ر جێیه‌ک هه‌ڵێ خورشیدی عیشقی گوڵ روخان [مه‌حوی]
ئه‌گه‌ر عه‌قڵی ببێ، له‌و جێگه ئاونگی عه‌قڵ چ بکا؟!
مه‌حوی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
01-02-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به‌ڵام ئێستا و شه‌وی ئێستا، چۆن به‌جۆش که‌م؟
گڕی کۆڕی سارده‌وه‌بوو، به‌چی خۆش که‌م؟
شه‌وگاری تاریک و نوته‌ک، چۆن ڕۆشن که‌م؟
ئه‌م سه‌ره گێژ و شێواوه، چۆن هۆشن که‌م؟ !!!
"دیلان"
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
01-02-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بەرەو ئاســــــــــــۆ
ســۆفیی گــۆشه‌ی خانه‌قا بـووم ، ئێستە پیری مه‌یکه‌ده‌م
زاهیدی خه‌ڵوه‌ت‌نشین بووم ، ئێستە مه‌ست و مه‌یزه‌ده‌م
ســـه‌روی ئـازادیـش لـه‌بـار و دڵـکـه‌ش و بـه‌رزه ، بـه‌ڵام
گیانه‌که‌م! من شێت و شه‌یدای لار و له‌نجه‌ی ئه‌م قه‌ده‌م
جیلوه‌یی جوانی له هه‌رچی دا هه‌بێ خۆشم ده‌وێ
ڕۆژێ کوشته‌ی مینی ژۆپ و ڕۆژێ گیرۆده‌ی شه‌ده‌م
هه‌ر یه‌که‌ی بۆ خۆی ده‌جووڵێنێته‌وه هه‌ستی ده‌روون
زه‌رده‌پـه‌ڕ، کـاروانـکـوژه، تـاریـک و ڕوونـی سـوبحـده‌م
ئـاسـمـانـی سـاو و ده‌ریـای مـه‌نـد و تـارمایی چیا
سێوی لاسوور و به‌هێی زه‌رد و هه‌ناری گوڵبه‌ده‌م
کـێ وه‌کوو من سارد و گه‌رمی ڕۆژگاری چێشتووه ؟
گا له ده‌شتی گه‌رمه‌سێر و گا له کوێستانی گه‌ده‌م !
وه‌ک شـه‌پـۆلـی زێـی خـوڕه‌م ، سـاتـێ هـه‌دادانـم نـییه
گێژ ده‌خۆم، پێچێ ده‌ده‌م، من ڕۆڵه کورده‌ی ئه‌م سه‌ده‌م
ڕێگه سه‌خت و پڕ له که‌ند و له‌ند و هه‌ڵدێر و گه‌وه
هه‌ر ده‌بێ ببزووم، ده‌بێ بکشێم، وچانی لێ نه‌ده‌م
سێبه‌ری مه‌رگم له پێشدایه و به‌ره‌و مه‌نزڵ ده‌ڕۆم
ناخی گۆڕی ته‌نگه جێگام ، هه‌ر تل ئاسا بێ قه‌ده‌م
مـن بـه‌ره‌و ئــاسـۆ ، بـه‌ره‌و ڕوونـاکـی بـاڵـم گـرتووه
چۆن به‌ره‌و تاریکی ده‌خشێم ، پاڵ وه شه‌یتانێ ده‌ده‌م!
کـانیی ڕوونـم دی به لێشـاوی به‌هـار شلـوێ نه‌بوو
به‌فری گه‌وره‌م دی چیای گرت و به تاوێ بۆه قه‌ده‌م
ژیــنـی کـورتـم دی پـڕاوپـڕ له شـانـازی و شـه‌ره‌ف
عومری زۆرم دی که دوایی هات به ڕیسوایی و نه‌ده‌م
ئاگری سینه‌م بڵێسه‌ی دێ و وڵات ڕۆشن ده‌کا
ئه‌و ده‌مه‌ی خۆم وه‌ک دڵۆپێک ده‌چمه نێو ده‌ریای عه‌ده‌م
"هێمن"
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 5 نفر (0 عضو و 5 مهمان)
|
|
ابزارهای موضوع |
|
نحوه نمایش |
حالت خطی
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 12:53 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|