زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
01-05-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
لەبـاراندا
شیعرم ئەبێ بەچەترەکەت
لەهەتاودا
شیعرم ئەبێ بەشەماڵ و
بەسێبەرو , لەسەرمادا
بەئاگرو
لەشەواندا بەچراکەت
هەر وەختێکیش
چەتر وشەماڵ وسێبەرو
ئاگر و چرای من لات نەبوون
تۆبزانە
ئیتر شیعرم ئاوابووە
منیش مردووم!
(شێرکۆبێکەس)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
01-05-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌ی شاژنی من..
تا خانه‌باخ، ڕێیه‌كی دوورمان له‌ڕێیە!
ڕێیه‌ك هێند درێژ،
گه‌ر دڵ بیخوازێ..
به‌شی هه‌موو شتێك ده‌كا!
به‌شی به‌خشینه‌وه‌ی په‌پوولە!
به‌شی ئاودانی گوڵه‌كانی لاڕێ!
به‌شی له‌پڕدا ڕاموسان و
به‌شی هه‌موو شتێ!
به‌شی هه‌وڵدان، بۆ فڕین!
به‌شی پاڵكه‌وتن، له باخێكی ته‌ژی له میوە!
به‌شی بۆیه‌كردنی، یه‌ك به یه‌كی نینۆكه‌كانت!
ڕێیه‌كی هێجگار درێژ،
كه به‌شی هه‌رهه‌موو شتێك ده‌كا!
لە دەقی ... خانه‌بــــــاخ، یانی: دڵی شــــاژن!
شیعری ... هێمن حەمە جەزا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
01-05-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
جگه له عه‌شقێکی شێتانه
هه‌موو شتێکی ئه‌م دونیایه‌ی ئێوه شێتانه‌یه
جگه له عیشق به ژنێــــک
که من خۆشم ده‌وێت...!
چۆن نه‌فره‌ته‌کان
له پیرۆزکراوه‌کان
به‌چــــێژتــرن!
چۆن مه‌رگ
شادی هێنه‌رتره له ژیان!
چۆن برسیه‌تی
گه‌رمتر له نانی ئێوه
ده‌بێت قبوڵ بکرێت
نه‌فره‌ت له ئێوه که جگه له عه‌شقێکی شێتانه
هه‌موو شتێکی ئه‌م دونیایه‌ی ئێوه شێتانه‌یه!!!
"ئەحمەدی شاملوو"
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
01-05-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
لە ناو باخی گوندێكدا بووم
چومە بندارێ
سێوەكانی هەڵوەریبوون
ووتم: خودایا
ئەم هەموو ژنە چیە راكشاوە.!!
لە كۆڵانی شارێكدا بووم
لە بەر خۆوە ئەم گۆرانیەم دەووت:
(( گەلێ لەم حاڵە بێزارم)).
ووتم : خودایا
ژیان زۆری زیادە!!.
لە ژورەكەی خۆم بووم
نامەیەكی درێژم بۆ ناردی
لەسەریم نووسی
كاولبێت ئەم دڵە بێ تۆ!!..
" نەبەز گۆران "
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
01-05-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مادام به شمشێری برۆت له‌ت له‌ته جه‌رگم
لازم نی یه ! ئه‌و خه‌نجه‌ره کردووته به به‌ردا
احمد موختار جاف
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
01-05-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خوزگة ئةم بارانة بووماية
لةباريندا ،تيكةلي تال تالي قژت بوماية
خوزگة هةتاويك بوومايه
كةدةمدا لة روخسارت
به نازةوة چاوةكانت داخستاية
بةلام من تةنها هه رخومم
لةخوم زياتريش خوشمدةويي
هة ندي جاريش گومان دةكةم ،كةمن مابم
لةناو تودا ون نةبووبم
(محمد نوری)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
01-05-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
عەشقی تۆ باڵندەیەكی سەوزە
نزار قەبانی
عەشقی تۆ باڵندەیەكی سەوزە
باڵندەیەكی سەوزی غەریب
گەورە دەبێت وەك هەموو باڵندەكانی تر
دندوك لە پەنجەكانم و پرچەكانم دەدا...
چۆن هات؟
باڵندە سەوزەكە لەچ كاتێكا هات؟
هەرگیز بیرم لەم پرسیارە نەكردوەتەوە ئازیزم!.
چون عاشق هەرگیز بیر ناكاتەوە.
عەشقی تۆ منداڵێكی پرچ زەردە
هەرچی پێی خۆشبێت دەیشكێنێ و
كاتێك باران دەبارێ دێت بۆلام
دەرژێت بەسەر تورەیمدا و یاریم لەگەڵ دەكا
منیش بەئارامی لەبەردەمیا دەوەستم.
عەشقی تۆ منداڵێكی هارو هاجە
هەموومان دەخەوین و ئەو بێدارە
منداڵێكە بەر بە فرمێسكەكانی ناگیرێت.
عەشقی تۆ بەجۆرێ باڵی بەسەرماندا كێشاوە
مرۆڤەكان باخی گوڵ دروست دەكەن
مرۆڤەكان گوڵی سوور لەبەردەم ماڵەكانیان دەروێنن
هەرلەبەر ئەمەیە دار چوالە و سنەوبەری بنارەكان سەوزن
هەرلەبەر ئەمەیە دراوسێكانمان حەڵواو شیرینیمان بۆدێنن.
عەشقی تۆ ، ئازیزی من!
وەك با شەپۆلمان پێدەدات و
دەریاش نین.
عەشقی تۆ چیە؟
خەیاڵێكە بۆم ناگیرێ.؟
خەونێكە
باس ناكرێ... تەفسیر ناكرێ؟.
بەراستی عەشقی تۆ چیە؟.
گوڵە یان خەنجەر؟
یان چرای روناكی؟
یان تۆفانێكی وێرانكەر؟
یا ئیرادەیەكی شكست خواردوە لەبەردەم خودادا؟
ئەوەی دەیزانم هەر ئەمەیە:
تۆ ئەوینی منی
ئەوەی كە عاشقە
بیر لەهیچ شتێ ناكاتەوە.
" وەرگێڕانی : نەبەز گۆران "
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
01-05-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به‌جێ نایێ، ده‌بێ روو که‌ینه سارا
حه‌قی ئادابی مه‌جنوونی له شارا
که چه‌رخ ئه‌سکه‌نده‌ری دی ده‌رده‌داره
وتێ: ئه‌م هه‌م بووه هه‌م ده‌ردی دارا
هه‌تا حه‌ق ناسیره، هه‌ر حه‌قمه مه‌نزوور
وه‌کوو مه‌نسوور ئه‌گه‌ر بمکه‌ن به دارا
نه‌گه‌یمه ئه‌و جوانه و گه‌یمه پیری
مه‌ده‌د یا پیری پیرانی بوخارا
له‌به‌ر زار و نه‌زاری بوومه وه‌ک پووش
ده ئه‌مجا رابوێره من به زارا
مه‌گه‌ر تۆ عه‌رزی خاڵم که‌ی له کن یار
قه‌ڵه‌م، ساغی قسه: من نیمه یارا
له‌ڕم دی زاهید ئه‌م زستانه، زانیم
کلک نادا به زڕپنگی به‌هارا
وه‌ره ده‌ستێ به خوونم که نیگارین
خوێنی من حه‌ڵاڵت بێ، نیگارا!
زوو ئه‌و شۆخه له عاشق وه‌رده‌چه‌رخێ
له‌گه‌ڵ که‌س، چه‌رخه ئه‌و، ناکا مودارا
موژه‌ی خوێنێ ده‌کا هه‌ر له‌حزه، سه‌یره!
ئه‌مه‌نده گوڵ له بن یه‌ک نووکه خارا
که‌شک به‌م [مه‌حویا] هه‌ر شه‌ربه‌تی مه‌رگ
له‌سه‌ر ئه‌رزا نیه ئاوی گه‌وارا
مه حوی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
01-05-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
نەمـردم مـن ئـەگـەر ئـەمـجـارە بـــــێ تــــــــۆ
نـەچـم،شەرت بـێ،هـەتـا ئـەم خـوارە بـێ تـۆ
دەروونم خاڵی یە،وەک نەی دەناڵێ
هەوارێکی چ پڕ هاوارە بـــــێ تــــــۆ
بیناییم کوێرە، هەڵنایێ بە ڕوی کەس
موژەم یەک یەک دەڵێی بزمارە بێ تۆ
هەمــــوو ئەعضایی ناڵینم دەناڵێ
سەراپام میثلی مۆسیقارە بێ تۆ
قەسەم بەو شەربەتی دیداری پاکت
شەرابم عەینی ژەهری مارە بێ تـۆ
لە کن تۆ خاروخەس گوڵزارە بێ مــن
لەکن من خەرمەنی گوڵ خارە بێ تۆ
لەکن من با وجوودی ناس و ئەجناس
کەسی تێدانییە ئەم شارە بــــێ تــۆ
هەتا تــۆم ئاشنا بوی،ئاشنام بوون
ئەمێستا مووبەمووم ئەغیارە بێ تۆ
هەموو رۆژێ لەتاو هیجرانی ئەمساڵ
تەمەننای مـردنـی پێرارە بــێ تــــــــۆ
لە حەسرەت سەرووی قەدت چاوی نالی
دوو جۆگە،بەڵکو دوو روبارە بـــێ تــــــــــۆ
نەمـردم مـن ئـەگـەر ئـەمـجـارە بـــــێ تــــــــۆ
نـەچـم،شەرت بـێ،هـەتـا ئـەم خـوارە بـێ تـۆ
نالی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
01-05-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
وەلێ کۆچی ژیان، کۆچێکی پڕ سێحر و پڕ ئەفسوونە
لە یەک سەرچـــاوە دوو قەترە، یەکێ لێڵ و یەکێ ڕوونە
هـــــــــــــەیە وەک من بە سەر دڕکا ئەنێ هەنگاوی ئاوارە
هەیە هی واش کە فەڕشی ژێری پێی، ئاوریشمی گوڵزارە
( گۆران)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 33 نفر (0 عضو و 33 مهمان)
|
|
ابزارهای موضوع |
|
نحوه نمایش |
حالت خطی
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 10:30 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|