"تا پاییز له دێڕدا شه‌هید بێ، سابڵا‌غ ئوتووبانی خهونهكانته و به هیچ شێعرێك ناسه‌لمێ"
شه‌رم مه‌كه
مه‌خمه‌ری خه‌ون
دوایین به‌یانی ژیانت وه دره‌نگی خا
كێشی هه‌تاو
هه‌روا له سه‌ر شانی به‌یانییه،
لێوم كه ڕژایه ناو فینجان
سه‌گه‌كانی دراوسێش
تا دوا ڕۆژی ڕێبه‌ندان
مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه وه‌كوو خه‌ونی گێلاسهكانی حه‌وشه دووانه بن
له ته‌كلیفی مومهییزی خه‌ون و كاره‌با و
ڕووتایی نینۆكت كه گه‌ڕای
سابڵاغی بیرت
تا یه‌كه‌م خه‌ونی فه‌رمی دایره
به هه‌ده‌ری قۆڵی "با"وه كێشی زستان دیاری ده‌كا،
فڕۆكه‌ی سه‌رگه‌ردانی نیگاشم
له ئۆستووای شێعردا
حه‌سره‌تی عه‌قره‌به‌ی سرنجت ده‌خوا
زه‌وی ئێستاش بۆ شه‌قامێك بۆ ده‌رباز بوون به ده‌وری خۆردا ده‌سووڕێ
تا شه‌رمت وه دره‌نگێ كه‌وێ...
زه‌مان كه له دێڕدا شه‌هید بێ
ئه‌م پیاوه‌ی سابڵاغی تێدا قاتیه
مانیفێستی پاییزێكه له‌م بڕگانه تێناپه‌ڕێ؛
1. كه‌سایه‌تیه‌كه ده‌ست به ڕه‌گی هیچ پیاوێكه‌وه ناگرێ
2. هیچ ڕه‌نگێك باشاری ناكا
3. پاییز به‌رده‌وام ڕه‌نگه‌كان ماشهر ده‌كا و به قژی ژنه شاعیره‌كانی ده‌فرۆشێ
4. له پاییزدا ئه‌و پیاوانه ده‌قه‌ومێن هیچ كات خه‌ون به ڕه‌نگه‌وه نابینن
5. پاییز ئه‌گه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌كی نارسیسیستش بێ ته‌نیا به سه‌ر پیاو دا زاڵه
6. پاییز پادشای وه‌رزه‌كان نیه، بووكێكه پێخۆر به ماتیك ده‌كا
7. پاییز سهندهڵییهكه به‌شی حه‌سانه‌وه‌ی خۆریش ده‌كا
8. پاییز گورگێكه له گه‌ڵا، تۆبه به شاریش ده‌شكێنێ
9. پاییز عاده‌تی خه‌مۆكیی درێژخایه‌نی مانگه
10. پاییز په‌پووله‌یه‌كه هه‌ر كه له ده‌ستی خوا دا خه‌وت سنوور ناسنامهیهكهی لێ ون ده‌بێ
11. یا نه پاییز سه‌ربازی ئه‌م شێعرانه‌یه واژۆی خۆیان نین
هیڵنج ئه‌گه‌ر ستراتێژی پاڵنهدانهوهی سانسۆڕ بێ
مه‌خمه‌ر و فینجان و گێلاس
ئیزن له زه‌نگوڵه ده‌خوازن
تا زه‌وی له كاتی خۆیدا له بری سووران فوو له دۆ بكا
ئێره پاییزه و
خوا وه‌ك هه‌میشه لیمۆی خۆش ده‌وێ
مومه‌ییز و ڕووتایی و سابڵا‌غ كه‌ون بوون
لیمۆ بوو به تهعاڕوفی دوگمه‌یه‌ك مێژوو له ئه‌تڵه‌سی سینگی ژنێكی شارده‌وه و
له پاییزدا بوو به مه‌مك،
پاییز ئێستا كلیلی دروشمی حه‌وسه‌له‌ی شاعیره
واژۆی بێ ئیددعای ده‌رگای جیهانی ژنیشه...
شه‌رم مه‌كه
دوا به‌یانی ژیانت ئه‌گه‌ر له پاییزیشدا جێ بمێنێ
سابڵا‌غ هه‌ر ئوتووبانێكه خه‌ونه‌كانتی بۆ ناسه‌لمێ و
دێڕێكیشه له شێعری پیاو
دوور له تیتری ڕۆژنامه‌كان
خۆی ده‌پێكێ و
هێڵنج به پیاوه‌تی ده‌دات...
عه‌بدولقادر نیازی