(88)زه‌رده‌خه‌نه‌ی هه‌نار بۆ لێوی هه‌ڵه‌بجه
هاتن‌و به‌قوژبنه‌كانی
هه‌ناسه‌ی(با)دا هه‌ڵگژان‌و
قوڕگی كاتژمێریان كوژانه‌وه له‌چركه‌و
هه‌رچی په‌شمه‌كی پێكه‌نینی هه‌ور هه‌بوو،
نه‌زۆكیان كرد له‌نوقڵی باران‌و
باڵای مانگیان بڕی به‌بالیفی شه‌وه‌زه‌نگ‌و
ئه‌ندێشه‌ی خۆریان سڕی،
له‌سه‌رچاوه‌ی تیشك‌و له‌جۆگه‌ی گزنگ..!
هاتن‌و هه‌رچی لاسكی به‌زه‌یی تۆخ هه‌بوو،
له‌چاڵی رۆحیانا گرمۆڵه‌یان كرد‌و
هه‌رچی ئه‌لیفی قیژه‌ی قه‌دباریك هه‌بوو،
به‌قولاپی سمێڵیانه‌وه هه‌ڵیانواسی‌و
له‌پێكی غه‌ریزه‌یه‌كی سفر سلوكدا فڕیان كرد...
ئه‌وان له‌فه‌رهودی به‌ربه‌رو له‌چه‌مكی
عروبه‌و له‌قۆزاخه‌ی لم‌و له‌قه‌ناعه‌تی
هستریاو
له‌ودیو جه‌نگه‌ڵه سوتماكه‌كانی عه‌رعه‌ره‌وه
عه‌رعه‌ری بوون..
ئه‌وان له‌نه‌سلی چه‌هره‌ی چه‌ته‌وڵ‌و
له ئافاتی ئه‌نفال ئه‌وان...
ئه‌وان نامۆ به‌چنینه‌وه‌ی نزا نسرمه‌كانی
په‌پووله پایزه‌یه‌ك‌و
به‌عیشقی ڕه‌های ئینجانه‌یه‌كی هاوین‌و
به‌باقه‌یه‌ك رۆشنایی له‌شه‌تڵی مۆم‌و
به‌پیاڵه‌یه‌ك خۆرنشینی سه‌ر له‌ئێواره‌و
به‌دوو دێڕ شه‌وی ناو جانتایه‌ك‌و
به‌لاڤه لاڤی لێوی شۆڕبییه‌ك...
ئه‌وان نابینا به‌روئیای زه‌مبیله‌یه‌ك
پڕه له‌پرخه‌ی میوه..!
ئه‌وان كه‌ڕولاڵ له‌مشتومڕی
چه‌ند خه‌یاڵاتێك، بۆ پژمه‌ی باران...!!
ئێی هه‌ڵه‌بجه ئه‌وان چی‌یان بینی‌و
چی ده‌زانن
جگه له‌ئارایشتی ئه‌نفال‌و
له ئارشیفی كوشتن....
ئه‌وان كه تۆیان كوشت، بیریان له‌حیكمه‌تی
ناڵه‌ی كوپه‌ڵه‌یه‌ك نه‌كرده‌وه،
به‌موناجاتێكی مۆره‌وه،
شه‌راب له‌ناویا زیكره‌كا...
ئه‌وان كه‌تۆیان كوشت، بیریان له‌فیگه‌ری
گوڵێك نه‌كرده‌وه.. ده‌ست‌و په‌نجه‌ی،
به‌گه‌ڵا دائه‌گیرسێنێ‌و
چه‌هچه‌هه‌ی بولبولێك له‌ره‌حمیا
راده‌كشێ..
ئه‌وان كه‌تۆیان كوشت، له لۆژیكی
په‌نجه‌ره‌یه‌ك تێنه‌گه‌یشتن
مینای دڵی، پڕه له‌ناسنامه‌ی خوا‌و
ته‌ماشای به‌تریفه‌وه سواغ ئه‌دا...
ئه‌وان كه‌تۆیان كوشت، له‌مه‌عریفه‌ی
دارچنارێك تێنه‌گه‌شتن.. خه‌یاڵی
ئاوسه به‌موتالای جۆگه‌له‌و
نه‌شئه‌ی فڕین، له‌میحرابی لق‌و گه‌ڵایا
بانگ ئه‌دا..
ئه‌وان كه‌تۆیان كوشت گوێیان هه‌ڵنه‌خست
بۆ ترپه‌ی ئه‌و تیشكانه‌ی گه‌ڵا به‌حه‌زێكی مزر ئاسا
خۆی پی ده‌شوا...!!
ئه‌وان كه‌تۆیان كوشت، لێ نه‌گه‌ڕان كه‌لاوه‌یه‌ك
هیلاكی خۆی بته‌كێنێ‌و له‌شه‌رحی درزه‌كانیا
چڵه گیایه‌ك پیاسه بكا...
ئه‌وان كه‌تۆیان كوشت، چی‌یان ده‌زانی،
له‌پلانی رۆژانه‌ی لاولاوێك،
كه ئاوێزان ده‌بوو، به‌ژنی دیواری
پڕ ده‌كرد له‌پرووشه سه‌ما
ده‌شتی ئیحا له‌خه‌و هه‌ڵده‌سا...!!
ئه‌وان هه‌ر ده‌چنه‌وه سه‌ر ڕه‌چڵه‌كی
عیفریتێكی غه‌واره تا ئه‌وپه‌ڕی
ره‌گی سه‌حرا.. ئه‌وان..
ئه‌وان نه‌خۆش‌و شكسته،
به‌حه‌رفه بزوێنه‌كانی هه‌ڵه‌بجه...
هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵه‌بجه چاك ببنه‌وه،
هه‌رچی نه‌شێ‌و بشێ كردیان..ئه‌وان
***
هه‌ڵه‌بجه واڕاهاتبوو به‌كۆكردنه‌وه‌ی گازنده‌ی كه‌سك‌و
به‌ده‌م گلله‌یی سوره‌وه ده‌یووت:-
كه‌خیانه‌تی دوو كه‌ڵێك لێوه‌كانی چرا ته‌رجه‌مه ده‌كا
به(88) تروسكه‌ی راسپارده‌وه نابمه‌وه به‌هه‌ڵه‌بجه..
كه كۆترێك گمه‌كانی فڕێ ئه‌ده‌نه له‌وحه‌ی عه‌ده‌م،
به(88) باڵه‌فڕی فیرده‌وسه‌وه نابمه‌وه به‌هه‌ڵه‌بجه
كه كانییه‌ك عیشقی ده‌پێون به‌پیاسه‌ی هه‌ڵم‌و هه‌ڵاو،
به(88) دڵۆپه مه‌می ئالانه‌وه نابمه‌وه به‌هه‌ڵه‌بجه
كه‌بیلبیله‌ی جریوه‌یه‌ك ده‌نێژن به‌زه‌نگیانه‌ی خووساو
به(88) ملوانكه‌ی دووڕو گه‌وهه‌ره‌وه نابمه‌وه به‌هه‌ڵه‌بجه
كه دار به‌روویه‌ك سه‌رشانه‌كانی تژی ده‌كه‌ن به‌ئه‌ستێره‌ی برین
به(88) لووتكه‌ی لووتكه‌شه‌وه نابمه‌وه به‌هه‌ڵه‌بجه..
كه گژه‌بایه‌ك له له‌شكری گوڵ‌و
له‌خه‌رابستانی خه‌زان ماره ده‌كه‌ن
به(88) قاپه شیعری ره‌نگی رۆمانسییه‌وه نابمه‌وه به‌هه‌ڵه‌بجه
كه هه‌نگاوی پرچێ جانتاكه‌ی پڕده‌كه‌ن
له‌دووریانی مه‌نتقی مه‌قه‌ست
به(88) خانه‌قا حوزنی مه‌وله‌وییه‌وه نابمه‌وه به‌هه‌ڵه‌بجه
كه كه‌نارییه‌كی ساوا له‌ژێر ساباتی به‌ربه‌را،
سێبه‌ری گڕوگاڵی ده‌ڕووشێ
به(88) ئه‌ی ره‌قیبی دڵی دڵداریشه‌وه نابمه‌وه به‌هه‌ڵه‌بجه
كه كچێنی گوڵاڵه سووره‌یه‌ك كۆپی ده‌كه‌ن به‌فه‌جری فتوحات
به(88) مه‌شخه‌ڵی زه‌كییه ئه‌لكانیشه‌وه نابمه‌وه به‌هه‌ڵه‌بجه..
كه قاسپه‌ی كه‌وێك بار ئه‌كه‌ن به‌قورسی سه‌حرا
به(88) ره‌نگاڵه‌ی مه‌شایه‌خی شنروێیه‌وه نابمه‌وه به‌هه‌ڵه‌بجه
***
هه‌ڵه‌بجه پێی وتین ته‌ماشا
به‌و هه‌موو توخمی مه‌رگه‌وه كه‌تێم ئاڵاوه
هه‌ر ده‌چمه‌وه سه‌ر ژیان دۆستی...
ئیرۆسیم به‌قافله‌كانی قه‌ده‌رنامه‌و
به‌سێڵاوه‌كانی سه‌رابنامه‌و
به‌شه‌هاده‌ت نامه‌ی شكست...
وه‌لێ یاخی، نه‌فره‌ت له‌ساڵنامه‌ی هه‌شتاو هه‌شت...
ساڵی هه‌شتاو هه‌شت ساڵی كفری پۆستاڵ:-
قیژه‌ی سوتاوه له‌سه‌ر پۆشی شاخ‌و
پلیشانه‌وه‌ی تریفه‌ی مانگه له‌پشتوێنی دۆڵ‌و
ناڵه‌ی گیایه له‌كراسی ده‌شت‌و
تاڵبوونی ته‌ڕاییه له‌مه‌مكی كانی..
ساڵی هه‌شتاو هه‌شت:- ساڵی ته‌جویدی ئه‌نفال
ده‌چێته بیره‌وه‌ری شه‌قشه‌قه‌و
بووكه شووشه‌ی مناڵ..
ساڵی ته‌رجه‌مه‌ی عه‌فله‌ق:- سه‌ری ده‌بڕێ
له‌نجه‌ی دره‌خت و گه‌رووی ئاو...!!
هه‌ڵه‌بجه واراهاتبوو به كۆكردنه‌وه گازه‌نده‌ی كه‌سك و
به‌ده‌م گلله‌یی سوره‌وه ده‌یوت:-
من پاشماوه‌ی پێنج هه‌زار كاوڵاش،
ئیتر له‌سروتی هه‌شته‌می چ عیباده‌تێكا
شلوێ بوونی شه‌و به‌ته‌جللایه‌ك بێچم,
له‌هه‌شتا مه‌زهه‌بی چ عیشقێكا میلۆدیایه‌ك بنوسمه‌وه
به‌شه‌رعی چ جاف و گۆرانێكه‌وه,
بڕۆمه‌وه سه‌ر یه‌ك ئیمام هه‌ڵه‌بجه‌یی,
یه‌ك ئایدیا كوردستانی...
منی هه‌ڵبجه له هه‌شتاو هه‌شتا, عیشقم ئاسه‌واری نه‌ما...
كه عیشقییه‌تی ته‌مه‌كانی سێ‌و, لێوه‌كانمی كوژانه‌وه
پێنج هه‌زار خه‌یاڵم لێ كه‌وت,له پاشه‌كه‌وتی ژیاناو
هه‌رچی پرته‌قاڵی په‌مه‌یی هه‌بوو
له باخچه‌ی موحه‌جه‌به‌دا قیژه‌ی وه‌ری‌و
له‌تل بوونه‌وه‌ی به‌یانییه‌كی كه‌م هۆشا
هاڕه‌ی كرد‌و
هه‌رچی ئاوه‌ڵناوی ئاویم هه‌بوو
له‌درزی په‌چه‌كه‌ی گۆران‌دا كه‌م ئه‌ندام و
هه‌رچی چرپه‌ی ناوقه‌د زراڤم هه‌بوو,
له چاویلكه‌ی جاده‌یه‌كی ژه‌هرا, سێبه‌ر قفڵ كرا‌و
رژانه نونێكی نوونئاوای رێنووسی نووستن..
من ئیتر ته‌واو ئیفلاس به ئاوڕدانه‌وه‌ی چۆڕێ ئاو..
چۆڕێ باوه‌ش و كۆش و كورسی..
چۆڕێ دوعا‌و نزا‌و فریا..
من ئیتر ته‌واو ئه‌نفالم به‌دوا چۆڕگه‌ی چاوه‌ڕوانی
له ژێر په‌رچه‌می كام چه‌تراو
له سه‌ر رانی كام چرپاو
له‌جلیوه‌ی كام كۆڵانی كچێنیاو
له‌نۆژه‌نی كام دره‌ختی ئاوه‌دانییا
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ك كۆكه‌مه‌وه‌و
هه‌موو گریانه له‌تكراوه‌كانی مارت له‌ڕه‌گه‌وه هه‌ڵكه‌نم,
بۆباوه‌شی ئینجانه‌یه‌كی نه‌خۆش و
بۆ كه‌مه‌ری باخێكی بێ تاقه‌ت و
ٍبۆ داهۆڵی كێڵگه‌یه‌كی قوپاو..
تۆ ته‌ماشا شه‌هیدبونی شارێك,
چۆن مه‌رگ دروێنه ئه‌كا,
ئێستا, ئێستا له چه‌مه‌كانی عاتیفه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێم
(88) زه‌رده‌خه‌نه‌ی هه‌نار بۆ لێوی هه‌ڵه‌بجه.
ئێستا, ئێستا له چه‌مه‌كانی سه‌رابه‌وه هه‌ڵده‌كشێم
(88) گریانی (16/3) بۆ
ئه‌نكێته ئاشناكانی ئاشوب
ئێستا, ئێستا...!!
ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی ــ سلێمانی